زمان‌ناسی و تیۆری ده‌روون‌شی‌كاری لاکان
دئه‌حمه‌د غوڵامی
دئه‌حمه‌د غوڵامی
له سه‌ده‌ی نۆزده به‌م‌لاوه فه‌لسه‌فه‌ی زمان له ئه‌ندیشه‌ی كۆمه‌ڵێك فیلسووف وه‌ك بابه‌تێكی نوێ له فه‌لسه‌فه‌دا ره‌چاو كراوه، هێردێر، فریگه، مێرڵۆپۆنتی، هایدگێر، ویتگنشتاین، لاكان، دریدا، لیوتار و... كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی زمان و زمان‌ناسی داناوه؛ له‌م ناوه‌دا رۆڵی فردینان دۆسۆسۆر(1913-1857) وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س كه باس له نیشانه‌ناسی هێنایه ناو باسی فه‌لسه‌فیه‌وه یه‌گجار گرینگه. سۆسۆر نیشانه‌ناسیsemiology به زانستی توێژینه‌وه‌ی سیستمی دلاله‌ته ماناییه‌كان داده‌نێ كه زمان یه‌كێكه له‌و سیستمانه، واته به رای سۆسۆر زمان به‌شێكه له زانستی نیشانه‌ناسی. سۆسۆر زمان به “سیستمێك له نیشانه‌كان داده‌نێ كه بذواكان ده‌رده‌بذێ و به‌م پێیه وێكچوویی هه‌یه له گه‌ڵ سیستمی نووسین و ئه‌لفووبێی كه‌ذه‌كان و داب‌ونه‌ریتی سه مبولیك و چوارچێوه‌ی ئاكاری به ئه‌ده‌به‌كان و نیشانه سه‌ربازیه‌كان و….به‌ڵام زمان گرینگترینی ئه م سیستمانه‌یه. ده‌كرێ زانستێك ره‌چاو بكه‌ین كه بابه‌ته‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش‌چوونی ئه‌م نیشانه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا. ئه‌م زانسته به‌شێكه له ده‌روون‌ناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، و به‌م پێیه شاخه‌یه‌كه له ده‌روون‌ناسی گشتی، ئێمه ئه‌و زانسته ناو ده‌نێین نیشانه‌ناسی”(ئه‌حمه‌دی. ل 13)
به رای سۆسۆر زمان‌ناسی ته‌نیا به‌شێكه له‌م زانسته و ئه‌و قانوون و یاسایانه‌ی كه له هه‌مبه‌ر نیشانه‌ناسیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێ ده‌بێ له باره‌ی زمان‌ناسیشه‌وه به‌كاری ببه‌ین. له بۆچوونی سۆسۆردا نیشانه بریتیه له پێوه‌ندی زه‌ینی و ئابستره‌ی نێوان وێنای ده‌نگی و چه‌مكی ئه‌و وێنه‌یه؛ واته ده‌ربذینی نێوی ئه و شته یان چه‌مكێك كه له زه‌یندا وه‌ك وێنه وه‌دیار ده‌كه‌وێ. وێنای ده‌نگی لێره‌دا “دال”ه و چه‌مكی به‌ده‌ست‌هاتووش له‌و ده‌نگه “مه‌دلوول”ه و نیشانه‌ی زمانیش به مانای ئه‌و پێوه‌ندیه زه‌ینیه‌یه له نێوان دال و مه‌دلوول كه به رای سۆسۆر بابه‌تێكی ئیختیاریه؛ واته ئه‌م پێوه‌ندیه شتێكی دیاری‌كراو و نه‌گۆذ نیه و هیچ هۆكارێكی سرووشتیش نیه بۆ ده‌ربذینی ئه‌و وێنا ده نگیه و پێوه‌ندی ئه‌و وێنایه به چه‌مكێكی تایبه‌ته‌وه. به م پێیه پێوه‌ندی دال و مه‌دلوول شتێكی په‌یمانی و قه‌راردادیه(سه‌فه‌ری،ل 27).
له‌م بۆچوونه‌دا وه‌سفی سۆسۆر له نیشانه وه سفێكی وێنایی و جیاوازه، واته ئه م چه‌مكه بۆ ئه وه ی كه له نیشانه و چه‌مكه كانی دیكه جیا بكرێته‌وه و بناسرێته‌وه ده‌بێ جیاواز بێ، واته كاتێك كه باس له “شه و” ده‌كرێ وێنایه كی زه‌ینی له شه‌و پیشان ده‌درێ كه جیاوازه له “رۆژ”. لێره‌دا وێنای زه‌ینی مه‌دلووله و شه‌و یان رۆژ داله. به كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی جیاواز بوون لای سۆسۆر یه‌كێك له به‌شه گرینگه‌كانی كاری سۆسۆره له نیشانه‌ناسی‌دا.
بۆچوونی سۆسۆر له مه‌ذ مه‌سه‌له‌ی مانا له زمان‌دا له سه‌ر چه‌مكی جیاوازی دامه‌زراوه. واته وشه‌یه‌ك به‌و هۆیه ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه كه وشه‌یه‌كی دیكه نیه و له‌ویش جیاوازه، بۆ نموونه وشه‌ی “كار” بۆیه كاره كه له مار و شار و بار و… جیاوازه؛ لێره دا نیشانه به رای سۆسۆر له كۆمه‌ڵێكی بێ كۆتایی له جیاوازیه كان ساز بووه، واته مانا به‌رده‌وام ده‌سكه‌وتی لێك‌دابذانی نیشانه‌كانه، و ئه‌م جیاوازیه سه‌ره‌تای شوناس و مانادار بوونی نیشانه‌یه.
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له گرینگانه‌ی كه سۆسۆر له زمان‌ناسی‌دا باسی لێ ده‌كا دابه‌ش كردنی زمانه به دوو به‌شی سه‌ره‌كی واته زمان یان لانگ كه لایه‌نی سیستماتیك و چوارچێوه‌داری زمانیه و گوتار یان پارۆڵ كه لایه‌نی گوتاری یان نووسراوه‌یی زمانه؛ به رای سۆسۆر لانگ یان زمان پانتاییه‌كی یه‌كده‌ست به‌دی‌دێنێ كه وشه‌كان تێیدا هێشتا ده‌ستیان نه‌كردووه به ئاماژه كردن و گه‌ذانه‌وه بۆ شتێك؛به پێی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ ته‌واویه‌تی سیستمی زمانی به سه‌ر ته‌واوی له‌ته گوتاره واقیعیه‌كان‌دا پێشبذكێی هه‌بێ كه له جیهانی واقیعی‌دا دێته سه‌ر زمان.به رای سۆسۆر زمان لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی گوتاره و له‌وپه‌ذی تاكه‌وه‌یه و تاك هیچ‌كات ناتوانێ خۆی به ته‌نیایی زمان به‌دی بێنێت یان بیگۆذێ، واته زمان به هۆی جۆرێك په‌یمان بوونی هه‌یه كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئیمزایان كردووه.
به رای سۆسۆر هه‌ر چه‌ند “سیستمی زمانی زنجیره‌یه‌كه له جیاوازیه زاره‌كیه‌كان كه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جیاوازی ئه‌ندیشه‌یی‌دا تێكه‌ڵ بوون”(سێلدێن.ویدۆسۆن ل160) به‌ڵام زۆر جار ده‌بینین دالێك ده‌یان مه‌دلوول به خۆیه‌وه ده‌گرێ یان به پێچه‌وانه مه‌دلوولێك چه‌ندین دالی هه‌یه، هه‌ر چه‌ند سۆسۆر تا راده‌یه‌كی زۆر به دیاری‌كراوی و ته‌عه‌یۆن بێ‌بذوایه به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یه كه به پێی ئه‌و په‌یمانه له مه‌ذ زمان جه‌ماوه‌ر كۆمه‌ڵێك دال و به‌و پێیه‌ش كۆمه‌ڵێك مه‌دلوول دیاری ده‌كه‌ن و به‌و پێیه پێوه‌ندیه زمانیه‌كانیان به‌وه رێك‌ده‌خه‌ن.
ئه‌م بۆچوونه ناتوانێ هه‌میشه‌ش درووست بێ چونكه دال و مه‌دلوول هه‌میشه ئه‌م پێوه‌ندیه دیاری‌كراوه‌یان نیه، واته ده‌سكه‌وتی سه‌ره‌كی دواپێكهاته‌خوازی به تایبه ت پێوه‌ندی به‌م باسه وه هه‌یه كه دال له مه‌دلوول جیایه و له نێوان راده‌ی دال و راده‌ی مه‌دلووله‌كان هیچ پێوه‌ندیه‌كی ده‌قاوده‌ق نیه. بۆ نموونه كاتێك له دیكشنێریه‌ك‌دا له مانای وشه‌یه‌ك(مه‌دلوول) ده‌گه‌ذێین هه‌رچیه‌ك ده‌یبینینه‌وه خۆی دالێكه بۆ مه‌دلوولێكی دیكه و ئه‌مه تا كۆتایی درێژه‌ی هه‌یه، واته داله‌كان به‌رده وام ده‌بنه مه دلوول و مه‌دلووله كان ده‌بنه دال. ئه‌م ره‌وته بێ‌كۆتاییه كه ره‌وتێكی بازنه‌ییه هیچ‌كات ناهێڵێ ئێمه به‌و مه‌دلووله پێویسته بگه‌ین. ئه‌م ره‌وته ئێمه له دالێكه‌وه ده‌گه‌یێنته كۆمه‌ڵێكی زۆر له داله‌كان كه زۆرجار پێوه‌ندیان پێكه‌وه نیه و له مانادا لێك جیاوازن. بۆ نموونه وشه‌ی ( cat) له زمان ئینگلیسی‌دا به مانای گیاندارێكی چوار ده‌ست‌وپێی كوڵكن و قه‌مچی گرێ‌دار و ئامریكایی و كۆڵه‌كه‌ی قیت بۆ راگرتنی له‌نگه‌ری كه‌شتی و چۆرێك سێ‌پایه و جۆرێك گۆچانی چكۆله‌ی شه‌می و شتانێكی ئاوایه(ئیگڵتۆن ل178).
به پێی ئه‌م روانگه‌یه مانا به شێوه‌یه‌كی خێرا ناتوانێ له نیشانه‌دا ئاماده بێ، نه ماناكه‌ی به روونی دیاری ده‌كرێ و نه ده‌توانێ له نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ت‌دا به ته واوی ئاماده بێ. به‌ڵكوو جۆرێك بزووتنه‌وه و جووڵه‌ی به‌رده وام و هاوكاتی ئاماده بوون و نائاماده‌بوون له ئارادایه. هه ر دالێك ئێمه به دالێكی دیكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه و لێره‌دایه كه هه‌میشه مانا وه‌دوا ده‌كه‌وێ و قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه. بۆیه‌ش هیچ‌كات هیچ نیشانه‌یه‌ك ناكرێ به ته‌واو و خاوه‌ن مانای كامل دابنێین و ئه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر وه‌رچه‌رخانێكه له به‌رامبه‌ر ئه‌ندیشه‌ی سۆسۆردا.
به‌و پێیه مانا هیچ‌كات له گه‌ڵ خۆیدا یه‌كده‌ست و یه‌كگرتوو نیه؛ مانا ده‌سكه‌وتی پرۆسه‌ی دابذان و لێك‌جیابوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانه كه ته‌نیا به‌و هۆیه خۆیانن كه نیشانه‌یه‌كی دیكه نین. مانا چون هیچ‌كات له گه‌ڵ خۆیدا یه‌كده‌ست نیه به‌و پێیه ده‌بێ هه‌میشه دووپات بكرێنه‌وه و له سه‌رذاوه ساز بكرێنه‌وه. واته نیشانه نابێ وه‌ك بابه‌تێك ره‌چاو بكه‌ین كه ته‌نیا یه‌كجار رووی داوه و دووپات نابێته‌وه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه پیشانده‌ری شوناسی ئه‌و نیشانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته خۆی ده‌بێته هۆی له‌ت‌له‌ت بوونی شوناسی ئه‌و نیشانه‌یه؛ چونكا ده‌توانین نیشانه هه‌میشه له به‌ستێنێكی دیكه‌دا به شێوه‌یه‌ك ساز بكه‌ینه‌وه كه ماناكه‌ی گۆذدرا بێ (ئیگڵتۆن، ل 178).
به پێی ئه‌م بۆچوونه جیاوازی پێكهاته‌خوازه‌كان و دوا پێكهاته‌خوازه‌كان وه‌دیار ده‌كه‌وێ، واته لای پێكهاته‌خوازه‌كان نیشانه چه‌مكێكی ناسراوه و دیاری‌كراو و له سه‌رپێ و خودذا و پێش‌بینی‌كراوه به‌ڵام لای دواپێكهاته‌خوازه‌كان نیشانه بابه‌تێكی نادیاری‌كراو و داهێنه‌ر و ئاژاوه‌ساز و نورم‌راكه‌ذ و بزۆزه. به‌و پێیه لای دواپێكهاته‌خوازه‌كان نیشانه هه‌ر سیستمێك كه خاوه‌ن كونترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیه تێك ده‌شكێنێ و وه‌لای ده‌نێ، واته نیشانه رۆڵێكی دژه كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و هه‌ر ئه‌م ره‌وته دژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه پێشبذكێ له نیشانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كا و وه‌پێشی ده‌كه‌وێ(هارله‌ند ل185).
بوچوونی دواپێكهاته‌خوازه‌كان له مه‌ذ پێوه‌ندی نیشانه و تێك‌شكاندنی كونترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وتی دژه‌كۆمه‌ڵایه‌تی نیشانه، پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به پێوه‌ندی ئه م ئه ندیشه و رووداوه‌كانی شه‌سته‌كانه‌وه؛ به بۆچوونی بیرمه‌ندان دواپێكهاته‌خوازی ده‌سكه‌وتی ئاژاوه و شۆذش و سه‌رگه‌ردانی و رزگاری و پذش‌وبڵاوی و سه‌رخۆشی و وێرانی شه‌سته‌كان و به تایبه‌ت رووداوه‌كانی 1968ی ئو‌وروپا و به تایبه‌ت فه‌ره‌نسه‌یه.هه‌ڵبه‌ت دواپێكهاته‌خوازی لێره‌دا كه‌متر دژ به پێكهاته‌ی سیاسی حاكمیه‌ت و ده‌وڵه‌ته به‌ڵكوو زیاتر رووی له رووخاندن و له ناو‌بردنی پێكهاته‌ی زه‌ینی و كونترۆڵی زه‌ینی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
ئه‌ندیشه‌ی دواپێكهاته‌خوازی له سه‌ره‌تادا له به‌رامبه‌ر ئه‌زموون‌گه‌ری بریتانیایی‌دا و به تایبه‌ت له ساڵانی دوای 1960دا هاته ئاراوه؛ له ئه‌ندیشه‌ی ئه‌زموون‌گه ری‌دا زه‌ین سه‌رچاوه‌ی ته‌واویه‌تی مه‌عریفه‌ی مرۆڤه، واته زه‌ین له ژێر كاریگه‌ری جیهانی ده‌ورووبه‌ر دایه، دواتر ئه‌و كاریگه‌ریانه له چوارچێوه‌ی زه‌یندا وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی سیستماتیك سه‌باره ت به جیهان دێته ئاراوه، و ئه‌و مه‌عریفه‌یه دواتر له قه‌واره‌ی زمان‌دا دێته ده‌ربذین. به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندیشه‌یه له لایه‌ن دواپێكهاته‌خوازه‌كانه‌وه به توندی ره‌ت كرایه‌وه و به تایبه‌ت لای كریستیڤا و لاكان ئه‌و پێوه‌ندیه ده‌قاوده‌قه له نێوان مه‌عریفه و زه‌ینی تاكه‌كه‌سی‌دا ره‌ت كراوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندیشه‌دا كریستیڤا و لاكان و دواتریش دواپێكهاته‌خوازه‌كان باسیان له ناسه‌ربه‌خۆ بوون و نایه‌كگرتوو بوونی سووژه هێنا ناو باسه‌وه و ئاماژه‌یان به‌و باسه كرد كه پێشكه‌وتووی زانست و مه‌عریفه له چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراودا رووی نادا(بۆ نموونه هێڵی یان بازنه‌یی و …) به‌ڵكوو ئه‌و بابه‌ته زیاتر جووڵه‌یه‌كی نابه‌رده‌وامك ونایه‌كده‌سته له پارادایمێكه‌وه بۆ پارادایمێكی دیكه. رۆڵی ژاك لاكان له‌م باسه‌دا خاوه‌ن كاریگه‌ریه‌كی یه‌گجار گرینگه.
لاكان یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانه‌یه كه بۆچوونی رۆژاوای له مه‌ذ چه‌مكی سووژه گۆذی؛ ئه‌ندیشه‌ی رۆژاوا كه ماوه‌یه‌كی زۆر به تایبه‌ت دوای دێكارت “بكه‌رێكی ناسیاری یه‌كگرتووی” ره‌چاو كردبوو له ئه‌ندیشه‌ی لاكان‌دا به ته‌واوی تێك‌ده‌شكێ، واته له بۆچوونی پێش لاكانی‌دا زانینی هه‌ر شتێك له سه‌ر بناخه‌ی پێش‌گریمانه‌ی بوونی ئاگاییه‌كی یه‌كگرتوودا دامه‌زراوه كه خودی ئه‌و پێش‌گریمانه‌یه كاری زانین و مه‌عریفه ئه‌نجام ده‌دا. لاكان ئه‌و سه‌ربه‌خۆی و یه‌كگرتووییه‌ی سووژه ره‌ت ده‌كاته‌وه و تیۆریه‌كی تازه‌تر له سووژه ده‌خاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
لاكان و پێذه‌وانی به لكاندنی تیۆری ده‌روون‌شی‌كاری و دواپێكهاته‌خوازی له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا ره‌وتێكی تازه‌یان له مه‌ذ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و چه‌مكی زمان هێنایه ئاراوه؛ هه‌رچه‌ند ئه‌م تیۆریه به راده‌یه‌كی زۆر له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندیشه‌ی فرۆیدی دایه به‌ڵام وه‌ك ره‌وتێكی تازه‌تر و زۆرجاریش ره‌خنه‌گرانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندیشه‌یه‌دا ره‌چاو كراوه، به‌م پێیه كاری لاكان به ته‌واوی ده‌كرێ وه‌ك تێ‌كۆشانێكی یه‌گجار ره‌سه‌ن له درێژه‌ی “نووسینه‌وه‌ی” فرۆیدیسم ره‌چاو بكه‌ین كه له ته‌واوی رێگاكانه‌وه پێوه‌ندی به بابه‌تی مرۆڤ و شوێن و پله‌ی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه و له هه‌موویان گرینگتر پێوه‌ندی به پێوه‌ندی مرۆڤ و زمانه‌وه هه‌یه. بابه‌تی دواین واته زمان هۆی حه‌ز و لایه‌نگری بیرمه‌ندانی ئه‌ده‌بی سه‌باره‌ت به لاكانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لاكان ده‌یه‌وێ له “نووسراوه‌كان ecrits”دا به ئه‌نجامی بگه‌یێنێ راڤه‌یه‌كی دووباره‌ی فرۆیده له ناو تیۆریه پێكهاته خوازی و دواپێكهاته‌خوازییه‌كان‌دا(ئیگڵتۆن ل225).
بۆچوونی لاكان باسێكی تازه‌ی له مه‌ذ سووژه هێنایه ئاراوه؛ لاكان ئه‌و باسه تازه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێكهاته‌ی ناواقیعی و ناته‌واوی خود دێنێته به‌رباس؛ به بۆچوونی لاكان خود له نیوه‌خودئاگا و خودئاگادا وه‌ك چه‌مكێكی ناپێویسته و له ناخوئاگاش‌دا خود چه‌مكێكی به ته‌واوی ناواقیعه و ته‌نانه‌ت له ده‌رمانی ده‌روون‌شی‌كاریش‌دا نابێ خود لایه‌نگری لێ بكرێ و باریقه‌ڵای بۆ بكرێ، واته به وته‌ی لاكان ”خود پیشانده‌ری ناوه‌ندی به‌رخودانه له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری و ده‌رمانی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی”(هارله‌ند ل61-60). لاكان ئه‌و پێكهاته ناواقیعیه له دوو قۆناخ‌دا لێك ده‌داته‌وه؛ لاكان له نێوان بابه‌تی خه‌یاڵی و سه‌مبۆلیك‌دا جیاوازی داده‌نێ كه به رای ئه‌و بابه‌تی خه‌یاڵی دۆخێكه كه تێیدا له نێوان زه‌ین و عه‌ین‌دا جیاوازیه‌كی دیاری‌كراو نابیندرێ؛ لێره‌دا خودێكی ناوه‌ندی نیه كه عه‌ین له زه‌ین جیا بكاته‌وه؛ مناڵ له قوناخی خه‌یاڵی یان به وته‌ی لاكان له قۆناخی ئاوێنه‌یی پێش زمانی‌دا ده‌یه‌وێ كه بگا به ته‌واویه‌تێكی په‌سه‌ندكراو له خۆی واته ده‌یه‌وێ له ئاوێنه‌دا له په‌یكه‌ری له‌ت‌وكوتی خۆی په‌یكه‌رێكی یه‌كگرتوو ساز بكا. ئه‌و دۆخه پێش له به‌دی‌هاتنی خوده، به‌ڵام دواتریش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌م ئه‌زموونه خه‌یاڵیه له سه‌ر به‌دی‌هێنانی سۆبژێكتیڤیته كاریگه‌ری هه‌یه.
بوونی خودێكی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست له راستی‌دا به رای لاكان بابه‌تێكی وه‌همی و خه‌یاڵیه؛ ئه‌م یه‌كگرتووییه ته‌نیا له قۆناخی پێش‌ئۆدیپی‌دا بوونی هه‌یه، چونكه له‌م قۆناخه‌دا تاك خۆی له گه‌ڵ بابه‌ته عه‌ینیه‌كانی جیهان كه وه‌ك “ئه‌ویدی”ه به هاوچه‌شن و هاوشوناس داده‌نێ، هاوسانی شۆناسی مناڵ و دایك له جیهانی خه‌یاڵی ئاوێنه‌دا تا هاتنی ماكی سێوم واته باوك به‌رده‌وامه. قه‌ده‌غه‌كاریه‌كانی باوك و هاتنه‌ئارای چه‌مكی مه‌حارم، تاك له ئه‌ویدی جیا ده‌كاته‌وه و جیهانی سه‌مبۆلیكی(نێر/مێو،باوك/كوذ،دیار/نادیار و…)به‌دی دێت.
له قۆناخی ئاوێنه‌دا لاكان ئاماژه به‌وه ده‌كا كه مناڵ وێنه‌ی خۆی وه‌ك گشتیه‌تێك واته وێنایه‌ك له ته‌واویه‌تێكی ناوه‌ندگر په‌یتاپه‌یتا به‌دی دێنێت، ئه‌م وێنایه به شێوه‌ی سروشتی له ناوه‌رۆكی بوونی مناڵ‌دا به‌دی نایه‌ت و پێوه‌ندی به فۆنكسیۆنی عه‌قڵانی مێشكی ئه‌وه‌وه نیه، مناڵ ئه‌م وێنه‌یه ته‌نیا له درێژه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی خۆی و ئه‌ویدی و له رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی خۆی وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه به‌دی دێنێ، ئێمه ته‌نیا ده‌توانین له رێگه‌ی بابه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ییه‌وه بذوانینه خۆمان، ئالتۆسێر به پێذه‌وی له ئه‌ندیشه‌ی لاكان ئه باسه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سیستمی مه‌عریفی خۆیدا زیاتر ره‌چاو ده‌كا، واته به پێی ئه‌و باسه‌ی كه ناوی ده‌نێ ئه‌زموونه خه‌یاڵیه‌كان مناڵ وێنه‌یه‌ك ره‌چاو ده‌كا كه به دیتنی ئه‌و وێنه‌یه تێ‌ده‌كۆشێ تاكوو بگا به‌و سووژه خیاڵیه‌ی كه ئاوێنه‌دا ده‌یبینێ، واته لێره‌دا وێنه‌یه‌كی خیاڵی له ئارادایه كه به پێچه‌وانه‌ی مناڵ، له‌ت‌و‌كوت نیه به‌ڵكوو سوژه‌یه‌كی به ته‌واوی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌سته(له روانگه‌ی مناڵ‌دا) ئالتووسێر ده‌ڵێ: “مناڵ خۆی وه‌ك وێنه‌یه‌ك له ئاوێنه‌دا ده‌بینێ، له‌م وێنه‌یه‌دا مناڵ بوونه‌وه‌رێك ده‌بینێ كه به هۆی حه‌زه به‌هێزه‌كانه‌وه له‌ت و‌كوت نه‌بووه و لێك هه‌ڵنه‌بچذاوه، به‌ڵكوو كونتذۆڵی خۆی له ده‌ست دایه …مناڵ تێ‌ده‌كۆشێ وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه بچێ، تێ‌ده‌كۆشێ ببێ به‌و سووژه خه‌یاڵیه”(گرایب ل218)؛ واته به پێی ئه‌م بۆچوونه، لاكان و به پێی ئه‌ویش ئاڵتۆسێرده‌یانه‌وێ بڵێن كه تا چ راده‌یه‌ك بابه‌تی ده‌ره‌وه‌یی كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر تاك؛ مناڵ له ناو ئاوێنه‌دا وێنه‌یه‌ك ده‌بینێ كه به رای ئالتۆسێر “ئه‌زموونێكی خه‌یاڵیه” كه به رای ئه‌و بۆ به‌دی‌هاتنی سۆبژێكتیڤیته بابه‌تێكی سه‌ره‌كیه.
له قۆناخی دووه‌م‌دا واته قۆناخی سه‌مبۆلیكی ژیانی تاك، مناڵ به هاتنی ماكی سێوم واته باوك په‌یتاپه‌یتا فێر ده‌بێ له گه‌ڵ سیستمی سه‌مبۆلیكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی پێوه‌ندی بگرێ و بچێته ناو سیستمه جۆراوجۆره‌كانی نواندنه‌وه‌ی سه‌مبۆلیك؛ یه‌كێك له‌م رێگه‌یانه له راستی‌دا هه‌مان زمانه، به‌م پێیه مناڵ به هاتنه ئارای باوك به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێ ببێته خاوه‌ن دایكی، به ناچار بۆ دنیای زمان فذێ ده‌درێ، زمانیش كه بۆشاییه و ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی بێ‌بذانه‌وه‌یه له جیاوازی و نه‌بوون، مناڵ لێره‌دا له جیات خاوه‌ن‌دارێتی هه‌ر شتێك له ته‌واویه‌ته‌كه‌ی‌دا، ته‌نیا له درێژه‌ی زنجیره‌یه‌كی زمانی‌دا كه به‌رده‌وام بێ‌كۆتاییه، له دالێكه‌وه بۆ دالێكی دیكه خه‌ریكی جووڵه و تێپه‌ذینه. دال گه‌یێنه‌ری دالێكی دیكه‌یه و ئه‌و داله‌ش ده‌ربذی دالێكی دیكه.
ئه‌م ره‌وته له سه‌ر ساز بوونی سووژه واته تێ‌په‌ذین له قۆناخی خه‌یاڵیه‌وه به‌ره‌و قۆناخی سه‌مبۆلیك كه پێوه‌ندی به ره‌وتێكی ناخودئاگاوه هه‌یه كه له گریمانه‌ی سازبوونی خودئاگایانه كه پێشتر له فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوای‌دا باو بوو و به تایبه‌ت له ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیكارت دابوو به ته‌واوی جیاوازه، واته سووژه به‌م جۆره نائاگادارانه ساز ده‌بێ و بابه‌تێكی ناخودئاگاییه، له حاڵێكدا كه رۆشنبیران پێشتر ئه‌م ره‌وته‌یان به ره‌وتێكی ئاگادارانه و عاقڵانه ره‌چاو ده‌كرد. گریمانه‌ی لاكان له مه‌ذ سووژه به ته‌واوی دژ به گریمانه‌ی دیكارتی سووژه‌یه، واته سووژه لای لاكان ده‌سكه‌وت و بابه‌تێكی ده‌سكه‌وتیه له نێوان تاك و ئه‌وی‌دی‌دا، به‌ڵام لای دێكارت سووژه، بكه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه كه پێوه‌ندی به زه‌ینی تاكه‌وه هه‌یه، واته تاك بیر ده‌كاته‌وه كه‌وایه هه‌یه. واته لای دیكارت “من”به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه و بكه‌رێكی ناسێنه‌ره، به‌ڵام لای لاكان ئه‌و ”من”ه له لایه‌ن شتێکیه وه یان که‌سێکه‌وه به ئێمه درواه؛ به ذای لاکان مناڵ کاتێک له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێوه‌ندیه دوولایه‌نه‌دا واته پێوه‌ندی خۆی و ئه‌ویدی (واته دایک) ده‌ست ده‌کا به سازکردنی خۆد، واته هه‌مان شوناسی له رواڵه‌ت‌دا یه‌کگرتوو. خود هه‌ست به یه‌کگرتوویه‌کی هاوکه‌سی ده‌کا له گه‌ڵ ئه‌ویدی. خود تا کاتێک مناڵ هه‌ست به جیاوازی ده‌کات (بۆ نموونه جیاوازی جینسی) له جیهانی خه‌یاڵی یان به وته‌ی فرۆید پێش ئۆدیپیه و ته‌نیا کاتێک خود له ئه‌ویدی جیا ده‌بێته‌وه که بێته ناو جیهانی سه‌مبۆلیکه‌وه. چوونه ناو ئه‌م جیهانه‌ش پێویستی به ماکی سێوم واته باوک هه‌یه.
پێوه‌ندی سووژه و نیشانه له ده‌روون‌شی‌کاری لاکان پێوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆی به چه‌مکی باوک یان جینسیه‌تی نێرینهphallus وه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نێرینه له روانگه‌ی لاکان‌دا ده‌م‌وده‌زگای پیاوانه‌وه نیه، به‌ڵکوو سه‌مبۆلێکه له‌وه که یاریده‌ی هه‌موو داله‌کان ده‌دا که له گه‌ڵ مه‌دلوولی خۆیان‌دا یه‌کگرتوو بن؛ به رای ئه‌و له پانتایی سه‌مبولیک‌دا نێرینه‌یی پاشایه‌تیه(سێلدێن،ویدۆسۆن ل176). مناڵ هاوكات بۆ تێ‌په‌ذاندنی ئه‌م قۆناخه و بو ئه‌وه‌ی كه نه‌مایشی گرێی ئۆدیپ بێنێته سه‌ر شانۆ، له راستی‌دا ده‌بێ بگا به ئاگاییه‌كی ڵێڵاوی له جیاوازی جینسی؛ هاتنی باوك (وه‌ك ماكی سێوم و نموونه‌یه‌ك له یاسا) ئه‌م جیاوازیه جینسیه وه‌دیار ده‌خات و یه‌كێك له ده‌سته‌واژه سه‌ره‌كیه‌كانی كاری لاكان، واته ده‌زگای جینسی نێرینه، دێته ناو باسه‌كه‌وه كه لاكان به پێی ئه‌و دوو چه‌مكه دان ده‌نێ به سه‌ر جیاوازی جینسی‌دا، ته‌نیا به هۆی په‌سه‌ندكردنی پێداویستی جینسی و رۆڵه جیاوازه‌كانیه‌وه‌یه كه مناڵێك كه پێشتر سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه نائاگا بوو، ئێسته ده‌توانێ به دروستی “كۆمه‌ڵایه‌تی” ببێ(ئیگڵتۆن ل228).
بوونی باوک له ده‌زگای جینسی نێرینه‌دا ده‌بێته سه‌مبۆل و ئه‌وه به مناڵ فێر ده‌کا که ده‌بێ له بنه‌ماڵه‌دا شوێنێک پذ بکاته‌وه که ده‌سکه‌وتی جیاوازی جینسی و قه‌ده‌غه‌کاری باوکه (مناڵ ناتوانێ هۆگری دایک یان باوکی خۆی بێ، وده‌بێ پێوه‌ندی نزیکی خۆی و دایک و باوکی له بیر بکا). دال یان مناڵ له قۆناخی ئاوێنه‌دا له مه‌دلوولی وێنای خۆی جۆرێک پذ بوون یان شوناسێکی ته‌واو و روون ده‌بینێ، لێره‌دا مناڵ شوناسی خۆی و ئه‌ویدی به یه‌ک داده‌نێ و هێسته له نێوان ئه‌م دوانه‌دا هیچ که‌لێنێک به‌دی‌نه‌هاتووه، به‌دی‌هاتنی باوک، مناڵ یان دال هان ده‌دا هه‌ست به جیاوازی بکا، واته هه‌مان بۆچوونی سوسۆری که مه‌دلوولی به پێی جیاوازی پێناسه ده‌کرد، ئه‌م جیاوازیه هاوکاته له گه‌ڵ که‌شفی زمان؛ مناڵ له درێژه‌ی فێر بوونی زمان ناخودئاگایانه فێر ده‌بێ که نیشانه ته‌نیا به هۆی جیاوازی له نیشانه‌کانی دیکه مانای ده‌بێ. به بۆچوونی لاکان ئه‌گه‌ر مناڵ زمان فێر بێ بۆ ئه‌وه‌ی که داوه‌ی شتێک بکا و پێداویستیه بنه‌ذه‌ته‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکا، خودی پرۆسه‌ی فێر بوونی زمان گه‌وهه‌ری ئه‌و شته ده‌گۆذێ که ئه‌و ده‌یه‌ویست داوای بکا، داوه‌كاری كاتێك كه زمانی كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌بذێ ئیتر مه‌سه‌له‌یه‌كی ساده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاك نیه، مناڵ كه ئه‌و “ئهویدیه”ی زمان فێر ده‌بێ روانینی ئه‌وی‌دیش سه‌باره‌ت به من فێر ده‌بێ، و به بێ خۆپاراستن ، خودشیفته بوون به سه‌ر فورمه جیاوازه‌كانی ویست‌دا په‌رده‌ده‌كێشێ. ته‌نیا كه‌یف‌ساز بوون له گه‌رما و شیر و مژین بۆ مناڵ ته‌واو نیه، به‌ڵكوو مناڵ به دوای هه‌ست به كه‌یف سازیه‌كه‌وه كه له رێگه‌ی روانینی “ئه‌ویدی” یه‌وه سه‌باره‌ت به “من” ساز ده‌بێ(هارله‌ند ل63).
دوای ئه‌وه‌ی كه جیهانی "خوازه"یی ئاوێنه لاده‌چێ و جیهانی سه‌مبۆلی و مه‌جازی زمان دێته ئاراوه؛ مانا یان مه‌دلووله‌كان له درێژه‌ی ئه‌م پێوه‌ندیه‌ی داله‌كان دێنه ئاراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه وتمان هیچ شوناسێك ته‌واو و كه‌ماڵ نیه، كه‌وایه هیچ مه‌دلوول و مانایه‌كیش "ئاماده بوونی" ته‌واو و كه‌ماڵیان نیه، واته جۆرێك وه‌دواكه‌وتن و كه‌م‌وكورتی ده‌بینرێ؛ و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه له دالێكه‌وه به‌ره‌و دالێكی دیكه رامان‌ده‌كێشێ، و لاكان ئه‌م جۆوڵه و بزاڤه له "حه‌ز"دا ده‌بینێ؛ لاكان هاوكات له گه‌ڵ به‌كار هێنانی چه‌مكی حه‌ز و پارادایمێك له زمان‌ناسی پێكهاته‌خواز و به ره‌چاو كردنی ره‌وتی دواپێكهاته‌خوازی، ره‌خنه‌ی ده‌روون‌شی‌كاری هێنایه نێو چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌تره‌وه. لاكان باسی ده‌روون‌شی‌كاری و زمان‌ناسی پێكه‌وه پێوه‌ند ده‌دا و له سه‌ر ئه‌و رایه‌یه كه دلاله‌ت له زمان‌ناسی و ده‌روون‌شی‌كاری‌دا گرینگیه‌كی به‌رابه‌ریان هه‌یه(ئه‌حمه‌دی ل515). لاكان به‌و پێیه له باسه‌كانی‌دا له مه‌ذ ده‌روون‌شی‌كاری سووژه، له نێوان دوو ژیانی خودئاگای “خود” و ناخودئاگایی“حه‌ز” سووژه‌یه‌كی نایه‌كده‌ست و نایه‌كگرتوو دێنێته ناو باسه‌وه؛ لێره‌دا سووژه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌ینێكی رێكوپێكی هه‌بێ پێویسته زمانێكی رێكوپێكی هه‌بێ، به‌ڵام عه‌قڵ هیچ‌كات ناتوانێ له‌م ئاسته‌دا به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بێ چونكه هه‌میشه له ژێر مه‌ترسی بابه‌ته حه‌زاویه‌كان(شه‌ذاب و سێكس و گۆذانی) و قاقا و شێعر دایه(سێڵدێن،ویدۆسۆن ل174) لاكان ناوی ته‌واوی ئه‌و شتانه ده‌نێ حه‌زdesire.
حه‌ز به گشتی له نه‌بوونێكه‌وه(واته نه‌بوونی شته‌كان كه نیشانه دیاریان ده‌كا و ...) سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ پذی بكاته‌وه؛ جووڵه و تێ‌په‌ذین له دالێكه‌وه بۆ دالێكی دیكه به شێوه‌ی بێ‌كۆتایی هه‌مان شته كه به رای لاكان حه‌ز له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، حه‌ز به گشتی له نه‌بوونێكه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به‌رده‌وام پذی بكاته‌وه، زمانی مرۆڤ به‌م نه‌بوونه‌وه كار ده‌كا، ئه‌م نه‌بوونانه ده‌توانن ئه‌مانه بن، نه‌بوونی شته واقیعیه‌كان كه نیشانه‌كان له جیات ئه‌وان داده‌نیشن. نه‌بوونی ئه‌و واقیعیه‌ته كه وشه‌كان ته‌نیا ده‌سكه‌وتی نائاماده‌یی و بێ‌به‌ش بوونی ئهویدیه، به‌م پێیه هاتنه ناو زمان كه‌تنه نێو داوی حه‌زه، بۆیه لاكان ده‌ڵێ:«زمان ئه‌و شته‌یه كه بوون ده‌رژێنێته ناو حه‌زه‌وه»، باسی حه‌ز له ئه‌ندیشه‌ی لاکان له ژێر کاریگه‌ری بابه‌تی دیالێکتیکی حه‌زه له روانگه‌ی هێگێله‌وه، لاکان له لێکۆڵینه‌وه‌ی سووژه باسی دیالێکتیکی هێگێلی له پێکهاته‌ی ئاگاییدا ره‌چاو گرتووه، "حه‌ز، حه‌زی ئهویدیه، یه‌کێکی دیکه له ئێمه دایه، من ته‌نیا چه‌مکێکی کارکردیه له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدی دا". به‌م پێیه ئه‌ویدی شه‌رتی سه‌ره‌کیه بۆ بوونی من و سنوور و حدوودی ئه‌و شه‌رته‌ش له لایه‌ن حه‌زی منه‌وه به ئه‌وی دی دیاری ده‌کرێ، ئه‌وی دی بۆ به ره‌سمیه‌ت ناسینی من ماکێکی پێویسته و ئه‌م پێداویستیه مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌خاته مه‌ترسی لێک دابذان و له‌ت له‌ت بوون. به بۆچوونی لاكان "حه‌زه‌كان" مرۆڤ ده‌خه‌نه به‌ر پێوه‌ندی زمان و ناخودئاگا، واته ناخودئاگا به‌رهه‌می پێكهاته‌مه‌ندبوونی حه‌زه به ده‌ست زمانه‌وه، به‌م پێیه حه‌ز و ویستی مناڵ له به‌رده‌م ئاوێنه‌دا واته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ زمان و ناخودئاگادا به‌دی دێت، واته حه‌ز له چه‌ندین قۆناخ‌دا به‌دی دێت؛ حه‌ز به گرتنی جێگه‌ی ئه‌ویدی له ویست (و ئه‌وین و رێزدانان بۆ من له ده‌ره‌وه)دا ، حه‌ز له‌وه‌ی كه ببێته ئه‌و شته‌ی كه ئه‌ویدی ده‌یه‌وێ(وه‌ك ژنێك كه ده‌یه‌وێ ئه‌و جۆره بێ كه پیاو ده‌یه‌وێ) حه‌ز له‌و شته‌ی كه "ئه‌ویدی" ده‌یه‌وێ (وه‌ك پیاوێك كه ژنێكی ده‌وێ كه له له چاو كۆمه‌ڵگه به كه‌ڵك دێت)(هارله‌ند ل 63). زمان ته‌واویه‌ت وگشتیه‌تی دنیای خه‌یاڵی لێك دابه‌ش ده‌كا، لای لاكان هاتنه نێو زمان تێ‌په‌ذ بوونه له جیهانی خه‌یاڵیه‌وه به‌ره‌و جیهانی سه‌مبۆلیك.
كه‌وایه هاتن بۆ ناو زمان بۆ هه‌میشه دوورخستنه‌وه‌ی تاكه له دنیای خه‌یاڵی (لێره‌دا دایك)، وكه‌وتنه نێو دونیایه‌كه كه له هه‌ر جۆره دلاله‌تێكی ته‌واو دوور كه‌وتوه‌ته‌وه، ئیتر تاك ده‌بێ ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی به دوای ئه‌و شته واقیعیه (که خۆی پێی وایه) دا بگه‌ذێ، به‌ڵام چوون پێی ناگا ده‌بێ به شته‌كانی دیكه پذی بكاته‌وه و ئه‌وه هه‌مان شته كه لاكان ناوی ده‌نێ "aی چكۆله" كه ئێمه بێهووده ده‌مانه‌وێ كه‌لێنی ناو كانوونی بوونمانی پێ پذ بكه‌ینه‌وه(ئیگڵتۆن ل231).
دیاری‌كردنی شوێنێكی تایبه‌ت بۆ مناڵ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سیستمی سه‌مبۆلیكی و پێوه‌ندی ئه‌م سیستمه و پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ره‌وتی دووه‌می سووژه‌ی لاكانی دیاری ده‌كا كه له قۆناخی سه‌مبۆلیك‌دا ده‌كه‌وێته به‌رچاو؛ واته به رای لاكان سووژه پێوه‌ندیه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه به چه‌مكی سه‌مبۆل و نیشانه‌وه؛ به رای ئه‌و مرۆڤ قسه ده‌كا، به‌ڵام ته‌نیا سه‌مبۆله كه ئه‌و ده‌كا به مرۆڤ . سووژه ده‌بێ کۆذێك بێ له پێوه‌ندیه سه‌مبۆلیكی و نیشانه‌ییه‌كان؛ ئه‌م ئه‌ندیشه‌ی لاكان به رای ره‌خنه‌گرانی ئه‌و، جۆرێك بووژانه‌وه و نوێ‌كردنه‌وه‌ی ماتریالیسمی مێژووییه(میلێر ل14).ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش ده‌گه‌ذێته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته كه به رای لاكان سووژه ده‌بێ به پێی شوێنه‌كه‌ی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سیستمی سه‌مبۆلیك و پێوه‌ندی نێوان ئه‌م سیستمه و پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فام بكرێ.
به‌پێی ئه‌م بۆچوونه‌ی لاكان شتێك به ناو شوناس مانای نیه، به‌ڵكوو شوناس به پێی شوێنێك دیاری ده‌كرێ كه تاك له‌وێدا رۆڵی هه‌یه و ئه‌وه‌ش به وته‌ی فرۆید ده‌كرێ پێی بوترێ شوناس‌دیتنه‌وه Identifizierung واته گۆذینی به‌رده‌وامی شوناس به ڵێی شوێنه پێوه‌ندیه‌كان. به رای لاكان سووژه له رێگه‌ی بارودۆخێكه‌وه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و سیستمه سه‌مبۆلیكه و پێوه‌ندی ئه‌و سیستمه و پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فام ده‌كرێ و ئه‌م فام كردنه‌ش به بێ ره‌چاو‌كردنی باسی لاكان له مه‌ذ ناخودئاگا ناكرێ، لاكان تیۆریه‌كانی فرۆید به زمانی سۆسۆری ده‌گێذێته‌وه، پرۆسه‌كانی ناخودئاگا له راستی‌دا به دالی نابه‌رده‌وام دیاری ده‌كرێ، واته كاتێك كه‌سێك ده‌چێته ناو قۆناخی سه‌مبۆلیكه‌وه و شوێنی كچ یان كوذێك ده‌گرێ، به‌دی‌هاتنی جۆرێك پێوه‌ندی دیاری كرا‌و له نێوان دال و مه‌دلوول دێته ئاراوه. به‌ڵام "من" هیچ‌كات له شوێنێك‌دا كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه نیه، "من" بوونێكی له‌ت‌له‌ت كراوه كه له رێگه‌ی دال ومه‌دلوول‌دا راوه‌ستاوه و هیچ‌كات ناتوانێ به شوێنی من، ئاماده بوونێكی ته‌واو ببه‌خشێ(سێلدێن. ویدۆسۆن ل177-176).
زمان له بۆچوونی پێكهاته‌خوازی و له ئه‌ندیشه‌ی لاكان‌دا زیاتر له دال دروست بووه تاكوو نیشانه یان مانا، به رای لاكان ته‌نیا ماتریالیسمێك كه ده‌یناسێ "ماتریالیسمی داله" به رای ئه‌و جیهانی مادی و هه‌ست‌پێ‌كراو له دال‌دا وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ و دونیای ئیده ده‌گه‌ذێته‌وه بۆ جیهانی مه‌دلووله‌كان(ئه‌حمه‌دی،1371، ل83). هه‌ر به‌م پێیه لاكان ناخودئاگا به جووڵه و چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له داله‌كان داده‌نێ كه مه‌دلووله‌كانی له راستی‌دا ناكه‌ونه ده‌ستی ئێمه، چونكه وه‌دوا خراون. هه‌ر به‌و پێیه‌یه كه لاكان ناخودائاگا ناو ده‌نێ "خزینی مه‌دلوول بۆ ژێر دال" و بێ ره‌نگ بوون و له‌ناو چوونی به‌رده‌وامی مانا و ده‌قێكی "نوێ‌گه‌رای" نائاشنا كه زۆر جار ناخوێندرێته‌وه و رازه دوایینه‌كانی خۆی قه‌ت وه‌ده‌سته‌وه نادا(ئیگڵتۆن ل232).
به‌م پێیه ناخودئاگا وه‌ك زمانێك وایه له داله بێ‌مه‌دلووله‌كان و وه‌ك كۆمه‌ڵێك نیشانه وایه له سه‌ر كاغه‌ز كه هیچ مانایه‌ك له پشتی ئه‌وانه‌وه نیه(هارله‌ند ل55)، لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندیشه‌ی فرۆید ناخودئاگا له رێگه‌ی سه‌ركوت‌كردنی غه‌ریزه‌كانه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكوو له رێگه‌ی زمانه‌وه به‌دی دێت و خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی شێوه زمانیه، واته ماكه سه‌ره‌كیه‌كانی ناخودئاگا هه‌مان داله‌كانن و مرۆڤ له ناو تۆذێك له‌م دالانه‌دا گیره.
ناخودئاگا لای لاكان چالاكی و جم‌وجۆڵی به‌رده‌وامی داله‌كانه كه مه‌دلووله‌كانی ناكه‌ونه به‌ر ده‌ستمان، چونكه وه‌لانراون یان سه‌ركوت كراون.ئه‌م ره‌وته ته‌نیا له ناخودئاگا دایه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه لاكان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م چالاكی و جووڵه‌یه له ژیانی خودئاگاش‌دا بوایه هیچ‌كات نه‌مانده‌توانی به رێكوپێكی قسه بكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر ته‌واوی زمان له یه‌ك كات‌دا بهاتایه‌ته ناو خودئاگاوه هیچ‌كات نه‌ده‌كرا دێذه‌كان و قسه‌كانمان ده‌ربذین یان شی بكه‌ینه‌وه؛ هه‌ڵبه‌ت زۆر جار ده‌بینین وشه‌یه‌ك له ناخودئاگاوه سه‌رهه‌ڵده‌دا و دێته ناو خودئاگاوه و به وته‌ی فرۆید ترازانێكی زمانی به‌دی دێنێ؛ به رای لاكان چون ئێمه هیچ‌كات ناتوانین به ته‌واوی زمان و ماناكان به سه‌ریه‌ك‌دا ده‌قاوده‌ق بكه‌ین كه‌وایه هه‌میشه زمان نوقسانی هه‌یه و وه‌ك تیرێك وایه كه قه‌ت خاڵی ناوه‌ذاست ناپێكێ؛ واته هیچ‌كات مانای ته‌واو وبێ‌نوقسانی به‌دی نایه‌ت. به‌ڵام له خودئاگادا، به شێوه‌ی خه‌یاڵی له گه‌ڵ خودێك رووبه‌رووین كه به شێوه‌ی مه‌نتقی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌سته و ده‌شبێ وابێ؛ ئه‌م خوده به ذای لاكان له ژێر كاریگه‌ری و چاوه‌دێری كه‌سێك دایه كه هه‌میشه به‌ربڵاوه و هیچ‌كات له گه‌ڵ خود یه‌ك ناگرێ، و له درێژه‌ی قسه‌كان و زمان‌دا په‌ره‌ده‌ستێنێ و بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م لایه‌نه به‌ربڵاو و نایه‌كگرتووه و له‌ت‌وكوته زۆرجار به هۆی مالیخولیا و كه‌ره‌سه سذكه‌ره‌كان و مه‌ستی و وذاوه و ... دێته خودئاگاوه و به شێوه‌ی ترازانی زمانی ئه‌و كه‌لێنه له نێوان خودئاگا و ناخودئاگا پذ ده‌كاته‌وه.
ئه‌م كه‌لێنه له نێوان خودئاگا و ناخودئاگا به رای لاكان به‌و شێوه‌یه كه كاتێك كه كه‌سێك ده‌ڵێ "من ده‌مه‌وێ كارێك بكه‌م" هاوكات له گه‌ڵ دوو من رووبه‌ذووین، منێك كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ست‌پێ‌كراو و دیار وێنه‌یه‌كی نادروست له ده‌روونی تاریك و نادیاری "منی" ئاخێوه‌ر پیشان ده‌دا، واته دوو من ده‌كه‌وێته به‌رچاو، بكه‌رێكی ده‌ربذین subject of enunciation له لایه‌كه‌وه و بكه‌رێكی ده‌ربذ subject of enunciating له لایه‌كی دیكه‌وه. كه یه‌كه‌میان ناوێكه كه دێذی "من" دیاری ده‌كا و ئه‌وی‌دیكه‌شیان كه‌سێكه كه دێذه‌كه دێنێته سه‌ر زمان یان دێذه‌كه ده‌رده‌بذێ، لێره‌دا بكه‌ری ده‌ربذ قه‌ت ناتوانێ به ته‌واوی خۆی له‌و شته‌دا كه ده‌یڵێ نیشان بدا، واته هیچ نیشانه‌یه‌ك نیه كه بتوانێ ته‌واویه‌تی بوونی من له خۆیدا كۆ بكاته‌وه. "من" ته‌نیا ده‌توانێ به ئاوڵناوێكی قه‌راردادی خۆی نیشان بدا، ئاوه‌ڵناوی "من" به جێگه‌ی بكه‌رێك داده‌نیشێ كه به‌رده‌وام له تۆذی هه‌ر به‌سته‌یه‌كی زمانی دیاری‌كراودا راده‌كا و ده‌رباز ده‌بێ و ئه‌وه هاومانایه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڵێین"من ناتوانم هاوكات هه‌م مانا بده‌م و هه‌م ببم"؛ به‌و پێیه و به پێی دابذانی بكه‌ذی ده‌ربذ و بكه‌ری ده‌ربذین لاكان دێذی "من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه وایه هه‌م"ی دێكارت ده‌گۆذێ و ده‌ڵێ: "من نیم له شوێنێك‌دا كه بیر ده‌كه‌مه‌وه و بیر ده‌كه‌مه‌وه له شوێنێك‌دا كه نیم"(ئیگڵتۆن ل233).
ئیتر له‌م جیهانه‌دا له ناو ته‌واوی ئه‌و جێ‌نشین و ئاڵترناتیڤانه‌دا هیچ شتێك نیه كه وه‌ڵامی ئه‌و وه‌ك-خوده به ته‌واو و كه‌ماڵی بداته‌وه كه له ناو ئه‌ندیشه‌مان دابوو(وه‌ك دایك له قۆناخی ئاوێنه‌دا). هیچ مانا یان شتێكی فه‌راژۆ و باڵابین له ئارادا نیه كه بتوانێ ئه‌م ئاواته به‌دی بێنێ، و ئه‌گه‌ریش هه‌یه هه‌مان ده‌م‌وده‌زگای نێرینه‌یه كه لاكان ناوی ده‌نێ "دالی فه‌راژۆ"(ئیگڵتۆن ل231) که یاریده‌ی هه‌موو داله‌کان ده‌دا که بتوانێ له گه‌ڵ مه‌دلووله‌که‌یدا یه‌ک بگرێ.
بۆچوونی لاكان له مه‌ذ ده‌روون‌شی‌كاری و زمان و شی‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ته تیۆریه‌كانی فرۆیدیسم خاوه‌ن رێزێكی تایبه‌ته، لاكان ناخودئاگای له به‌شی ناوه‌وه‌یی ده‌رهێنا و ره‌وتێكی ده‌ره‌وه‌یی پێ به‌خشی. به رای لاكان ناخودئاگا بابه‌تێك نیه كه هه‌رێمی تایبه‌تی ئێمه بێ و ته‌نیا له ناو ئێمه‌دا و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خۆمان دابێ، كه‌وایه ناخودئاگا له ناو كۆذێكی ئاڵۆز و چذدایه كه به ته‌واوی ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه. ناخودئاگا به‌رهه‌مێكی تایبه‌تیه له زمان كه پرۆسه‌یه‌كه له حه‌ز كه به هۆی جیاوازیه‌وه كه‌وتوه‌ته جووڵه و چالاكیه‌وه. ئه‌م ناخودئاگایه ده‌سکه‌وتی زمان و پێوه‌ندی ئێمه‌یه له گه‌ڵ جیهانی سه‌مبولیکی.
سه‌رچاوه: وێبلاگی کولتوری/کۆمه‌لایه‌تی ئه‌حمه‌دی غوڵامی– کۆمه‌لناس
/www.penos.blogfa.com