تازه‌کانی پزیشکی (7)
کۆ کردنه‌وه و وه‌رگێڕان: دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه

ڕه‌نگی کارامێل ومه‌ترسی شێرپه‌نجه
ناوه‌ندی زانست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا داوا له ڕێکخراوی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی ئه‌مریکا ده‌کات تا پێشگیری له به کارهێنانی مادده‌ی ده‌سکردی قاوه‌یی ڕه‌نگی کارامێل بۆ دروست کردنی کۆکاکۆڵا، پپسی کۆڵا و هتد ...بکات. به پێی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده، ئه‌م چه‌شنه ڕه‌نگانه که به هۆی له خۆ گرتنی 2 مادده‌ی کیمیایی وه‌کو 2-methylimidazole و 4-methylimidazole بۆته هۆی شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ، سییه‌کان، خوێن و هه‌روه‌ها غوده‌ی تیرۆئید له مشکی تاقیگادا، توانایی پێکهێنانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی له مرۆڤیش‌دا هه‌یه. ڕه‌نگی ده‌سکردی کارامێل ئاکامی کاردانه‌وه‌ی کیمیایی شه‌کر، ئامۆنیاک و سولڤیته له ژێر کارتێکه‌ریی فشارێکی زۆردا. یاسای ده‌وڵه‌تی فیدرال مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له چوار جۆر کارامێڵی داوه. له‌م چوار چه‌شنه‌دا، دوو جۆریی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامۆنیاک درووست ده‌کرێن و ناوه‌ندی زانست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا داوای قه‌ده‌غه کردنی ئه‌م چه‌شنانه‌ی کردووه. له پێکهاته‌ی چه‌شنی III ـ ی کارامێڵ که وه‌کو مادده‌ی ڕه‌نگی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئابجۆ و سۆسی سۆیا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرترێ ته‌نیا ئامۆنیاکی تێدایه، به‌ڵام له چه‌شنی IV ـ ی کارامێڵدا ئامۆنیاک و سولڤیتی تیدایه.(1)
مردنی ناکاو وه‌ک ئاکامی خواردنه‌وی نووشابه‌ی وزه‌دار
ببه پێی بابه‌تێک که له سایتی پێدیاتریکس PEDIATRICS گۆڤاری ره‌سمی ئاکادێمی منداڵانی ئه‌مریکادا له 14 فه‌وریه‌ی 2011 بڵاو بۆته‌وه، خواردنه‌وه‌ی نووشابه‌ی (ساردی) وزه‌دار، به هۆی بوونی کۆڤێنێکی زۆر و کۆنترۆل نه‌کراو، مه‌ترسی نه‌خۆشی سه‌رع (فێ، په‌رکه‌م)، سه‌کته‌ی مێشک و مردنی له ناکاو به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌یدا که نه‌خۆشیی قه‌ند، دڵ و رۆحی ـ ئه‌خلاقیان هه‌یه ده‌باته سه‌رێ.(2)
ئه‌لکۆل کوژه‌ری ژماره یه‌کی جیهان
به پێی لێكدانه‌وه‌ی ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی ئه‌لکۆل کوژه‌ری ژوماره یه‌کی جیهانه. ئه‌لکۆل هۆی 2.5 میلیۆن یاخود له سه‌دی چواری مردن له گۆی زه‌وی دایه. له ساڵی 2009 ـ دا نه‌خۆشی ئیدز وه‌ک کوژه‌ری ژماره 2 هۆی مردنی 2.1 میلیۆن که‌س بوو. (3)
----------------------------------------

1
http://www.foodingredientsfirst.com/news/regulatory/CSPI-Calls-for-Ban-on-Caramel-Coloring.html
2. http://www.miami.edu/index.php/news/releases/um_pediatric_researchers_publish_findings_on_energy_drinks/
3.http://www.who.int/substance_abuse/publications/alcohol/en/