بۆ یه‌که‌م جار له جیهاندا و به‌به‌شداری پسپۆرێکی کورد تاقیده‌کرێته‌وه
ده‌رمانی شێرپه‌نجه مژارێکی گرینگی لێکۆڵینه‌وه‌کانی جیهانی پزیشکی و بیۆلۆژییه. له‌و بواره‌دا وێڕای زۆر ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی جیهانی، ماوه‌ی 15 ساڵه له ناوه‌ندی زانستی هایدێلبێرگی ئا‌ڵمانیا، بێ‌وچان له بواری گه‌شه‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی واکسیناسیۆنی خانه‌کانی تومۆری خۆیی، لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێ و شێوه‌یه‌ک که لێره‌دا به ناوی شێوه‌ی ژین ده‌رمانی و واکسیناسیۆن به ڤیروس ناو بردراوه، تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو نرخێندراوه. به خۆشیه‌وه یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه کورده (به‌ڕێز دوکتور مسته‌فا جه‌ڕاحیان)، له گه‌ڵ داوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و به‌ڕێزه، هیوادارم به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که له ژێر چاوه‌دێری پڕۆفسۆر شیرماخێری ئاڵمانیدایه، رێی بکه‌وێته کوردستان و پزیشکان و بیۆلۆژیست و پاتۆلۆگه‌کانی کورد یارمه‌تیان بده‌ن که بێگومان خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه.
دوکتور مسته‌فا جه‌ڕاحیان به‌تایبه‌ت بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی راڤه، به‌کورتی ئاماژه به‌و شێوازه ده‌کات و لێره‌دا وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی به‌کوردی پێشکه‌ش به‌خوێنه‌رانی ده‌که‌م. دوکتور تاهیر حیکمه‌ت

شێوه‌یه‌کی نوێ بۆ ده‌رمان کردنی شێرپه‌نجه
دوکتور مسته‌فا جه‌ڕاحیان
وه‌رگێڕانی: دوکتور تاهیر حیکمه‌ت
دوکتور مسته‌فا جه‌ڕاحیان
وه‌رگێڕانی: دوکتور تاهیر حیکمه‌ت
سه‌ره‌تا
تا سه‌ره‌تای سه ده‌ی بیسته‌م، نه‌خۆشی شێڕپه‌نجه له‌پله‌ی هه‌شته‌می نه‌خۆشیه‌کاندا بوو. واتا له سه‌تا دووی مه‌رگومیر به هۆی شێرپه‌نجه‌وه بوون. ئاماره‌کانی تومارکراوی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م به ڕوونی پێشان ده‌ده‌ن که ئه‌م نه‌خۆشیه ئێستا له پله‌ی دووهه‌می نه‌خۆشیه‌کاندایه، واتا له‌سه‌تا 22 ی خه‌لک به‌م نه‌خۆشیه ده‌مرن. کارناسه‌کانی زانستی پزیشکی و بیۆلۆژی به په‌رۆشه‌وه چا‌وه‌ڕوانن که هه‌تا ساڵه‌کانی 2020 و 2030 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ره‌و لوتکه‌ی نه‌خۆشیه‌کان هه‌لکشێ وپله‌ی یه‌که‌م وه‌رگرێ و ببێته هۆی له‌سه‌تا 40ی مه‌رگومیره‌کان.
له‌م ڕوه‌وه شێرپه‌نجه‌ناسی و وه‌ده‌ستهێنانی شێوه‌کانی نوێی تۆمۆر ناسین، وه‌ک به‌شێکی هه‌ره گرینگی زانستی پزیشکیی لێهاتووه. به‌کارهێنانی ته‌کنیکی مۆدێرن و ده‌سکه‌وته‌کانی تازه‌ی بۆ به‌رگریکردن له میکرۆ ئۆرگانیزمه‌کان و کۆنترۆڵی ده‌ره‌تان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ژیان و له‌شساخی کۆمه‌ڵ ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێ.
شێرپه‌نجه ڕه‌وتێکی ئاڵۆزه که له‌ودا دی. ئێن.ئا (DNA)ی سلولی ئاسایی گۆڕانی به‌سه‌ر دێ و ئه‌مه‌ش له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆی دابه‌شین و زیاده‌کردنی سه‌ره‌ڕۆیانه و وه‌ک تۆمۆری به‌د خوو (نێئۆپلاسم) زیان له ئۆرگانه‌کانی له‌ش ده‌دا. لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه که هۆ و فاکتۆره جیاوازه‌کان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه.
لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه که هۆ و فاکتۆره جیاوازه‌کان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه..
مێکانیزمی ناسینی سلولی شێرپه‌نجه‌یی له لایه‌ن سیستێمی پارێزگاری له‌شه‌وه
سیستێمی پارێزگاری له‌ش، پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆزه له سلو‌له‌کان و ئه‌ندامه‌کانی له‌ش که به هارێکاری یه‌کتری به هۆی خۆپاڕ‌استنی راهێنه‌رانه و سروشتی، ئه‌رکی داکۆکی له له‌شیان له به‌رانبه‌ر هێرشه ده‌ره‌کییه‌کاندا له ئه‌ستۆیه. سلوله‌کانی لمفۆسیتی (Lymphosytes) ئه‌و سیسته‌مه پارێزه‌ره ( وه‌کNK, B, T و هتد..) نه‌ته‌نیا دیوارێکی به‌رگریکردن له به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی ڤیروسی و باکتریه‌کان پێکدێنن، به‌ڵکو ده‌توانن سلو‌له گوڕدراوه‌کان و ناسروشتیه‌کان به هۆی مێکانیزمێکی ئالۆزه‌وه بناسنه‌وه و به هۆی ده‌ردانی ئانتی بادی و مادده‌ی ژاراوی له خۆیانه‌وه، بیفه‌وتێنن. به‌م جۆره ئه‌م سیستێمه له له‌شی به‌شێکی هه‌ره گرینگی کرده‌وه‌ی بریتییه له پارێزگاریکردن له له به‌رانبه‌ر سلو‌له گۆردراوه‌کانی تۆمۆردا.
بو ئه‌وه‌یکه سلو‌له گۆردراوه‌کانی شێرپه‌نجه‌یی یان ڤیروساوی که که‌وتوونه به‌ر هێرشی باکترییه‌کان له لایه‌ن لێمفۆسیته‌کانی وه‌ک سلو‌له بکوژه‌کان(Natural killer cells) یان سلو‌له ژارپرژێنه‌کان (Cytotoxic T Cells) وه‌ک CTL وTCD 8+ وه‌به‌ر هێرش که‌ون، ده‌بێ ئانتی ژێنه‌کانی پێوه‌ندیدار به سلو‌له شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و یان شانه‌کانی میواندار (بافتی میواندار)Tumor Associated Antigen (TAA) بناسرێنه‌وه. دیاره به شێوه‌کانی نوێ له ئازمایه‌شه‌کانی میز و خوێندا ئه‌مانه ده‌ناسرێنه‌وه.
دیاره بۆ ناسینی تۆمۆره به‌دخوه‌کان بۆ پێش‌گرتن له مێتاستاز له مه‌ودایه‌کی هه‌ره کورت‌دا، پێویسته له مێتۆده‌کانی پڕ متمانه که‌ڵک وه‌رگرین. هه‌ڵبه‌ت کارامه‌یی ئه‌م مێتودانه‌ش به هۆگه‌لی جیاوازه‌وه به‌رته‌سکه و ده‌کرێ وه‌ک ته‌واوکه‌ری مێتۆده‌کانی تر وه‌ک ده‌رمان به تێشک (ئه‌شیعهRadiation Therapy ) یان شیمی ده‌رمانی (Chemotherapy) به‌کار بێت.
شێوه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له نیشانه یا مارکێره‌کانی شێرپه‌نجه (Cancer markers)
پێناسه‌ی تومۆر، به‌رهه‌می خانه شێرپه‌نجه‌کانن که له خوێن، میز یا تانوپۆی له‌شدا ده‌دۆزرێنه‌وه و ده‌ناسرێن. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و نیشانانه بێجگه له ناسینی چه‌ند چه‌شنی تومۆر، شێوه‌یه‌کی له‌بار و جێی متمانه نییه. جاری وا هه‌یه که رێژه‌ی مارکێره‌کان ئه‌وه‌نده له خواره‌وه‌ن که ناکرێ پێوانه بکرێن. بڕێک له نیشانه‌کان تایبه‌تی تومۆرێک نین و له لایه‌ن تومۆری جیاوازه‌وه به‌رهه‌م دێن و له وانه‌یه به هۆی تومۆره خۆشخووه‌کان یا هه‌وی میکرۆبی و ویروسی، چه‌شنی خوارده‌مه‌نی، سترێس و جگه‌ره‌کێشانیش که‌م تا کورتێک به‌رهه‌م بێن و ئه‌وه‌ش، ناسینی تومۆرێکی تایبه‌ت تووشی گرفت ده‌کات.
به شێوه‌ی مارکێر ده‌تواندرێ شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات باشتر بناسرێ. ئه‌م شێوه له سه‌دی ئه‌م تومۆرانه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا پیشان ده‌دات. له‌م شێویه بۆ به‌رگری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌و که‌سانه‌دا که رابردووی بنه‌ماڵه‌ییان بووه، که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی هێپاتیت یا ئاوسانی جه‌رگ و یا زیانه‌کانی جه‌رگ به هۆی ئه‌لکولیان هه‌یه به کار دێت. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که شێرپه‌نجه‌یان ده‌رمان ده‌کرێ و ده‌بێ کۆنترۆڵ بکرێن، ئه‌م شێوه‌یه راده‌ی سه‌رکه‌وتوویی ده‌رمان یا پێچه‌وانه‌که‌ی روون ده‌کاته‌وه. 6 مانگ پاش نه‌شته‌رگه‌ری تومۆریش ئه‌م نیشانانه، ده‌ریده‌خه‌ن که تومۆر هه‌ڵیداوه‌ته‌وه یان نا؟ هاوکات بوونی شێوه‌ی مارکێر له گه‌ڵ شێوه‌کانی تری وه‌کو هیپێرتێرمی(ده‌رمان به گه‌رما) ، واکسیناسیۆنی تومۆر، شیمی ده‌رمانی و ده‌رمان به تیشک، ده‌توانێ بۆ ناسین، کۆنترۆل و ده‌رمانی تومۆر ده‌ورێکی گرینگ و رزگارکه‌ر بگێڕێ.
شێوه‌ی ده‌رمان به تیشک (Radiation Therapy)
به هۆی تیشکی گاماوه تومۆره‌کان بۆمباران ده‌کرێن، به شێوه‌یه‌ک که خانه شێرپه‌نجه‌کان تووشی زیانێکی ئه‌وتۆ بن که نه‌توانن سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه و له ئاکامدا خۆیان له ناو به‌رن. له‌م شێوه ده‌رمانه هاوکات له گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری و شیمی ده‌رمانی بۆ چکۆله کردنه‌وه‌ی تومۆره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.
به پێچه‌وانه‌ی شیمی ده‌رمانی که ده‌رمان له هه‌موو له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه، تیشک له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو و کاتێکی سنوورداردا کارتێکه‌ری هه‌یه. سه‌ره‌ڕای بوونی کامپیوتێڕی تۆمۆگڕاف که زیان به ئه‌ندامه‌کانی تر که‌م ده‌کاته‌وه، هێشتاش له پێشگرتنی زیانه‌کانی تیشکدا گرفتی زۆر هه‌یه.
زیانه‌کان
تیشک بۆ خۆی ده‌توانێ ببێته هۆی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها تیشک ده‌توانێ خانه‌ی ئه‌ندامه ساغه‌کانیش هه‌ر وه‌کو خانه تومۆریه‌کان تێکبدا و ببێته هۆی هه‌و، ئێش و له کارکه‌وتنی ئه‌و ئه‌ندامانه.
شیمی ده‌رمانی (Chemotherapy)
شێوه‌ی باوی دژی شێرپه‌نجه‌یه که ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی پڕۆسه‌ی په‌ره‌ساندنی تومۆر و ژه‌هراوی کردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه. لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانیانداوه که پاش 6 ساڵ چاوه‌دێری کردنی ئه‌و نه‌خۆشانه، ته‌نیا 3،7 له سه‌دیان به هۆی به کارهێنانی ئه‌و شێوه‌وه رزگاریان بووه. شێوه‌کانی نوێی شیمی ده‌رمانیش سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان له ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌دا پیشان نه‌داوه.
زیانه‌کانی شیمی ده‌رمانی
پاش شیمی ده‌رمانی په‌یتاپه‌یتا، له‌وانه‌یه ئیتر ده‌رمانه‌کان کارتێکه‌ری خۆیان له ده‌ست بده‌ن و له هه‌مان کاتدا که بۆ خۆشیان ده‌توانن پێکهێنه‌ری شێرپه‌نجه بن، ده‌توانن به ئه‌ندامه‌کانی تریش زیان بگه‌یه‌نن، به تایبه‌ت سیستمی به‌رگری له‌ش لاواز بکه‌ن. ئه‌م شێوه ده‌رمانه پشتیوانی شێوه‌کانی تر ده‌کا. ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که شیمی ده‌رمانی له شێرپه‌نجه‌ی خوێن، تومۆره لینفاویه‌کان و هێلکه‌ی پیاواندا، کارتێکه‌ری باشی هه‌یه، به‌ڵام له شێرپه‌نجه‌ی مری، پانکڕاس، جه‌رگ و رێگه‌ی زراودا که‌متر کارتێکه‌ره.
هیپێر تێرمی (Hyperthermia)
تومۆره‌کان زۆربه‌یان خۆیان له به‌ر کارتێکه‌ری تیشکه‌کان راده‌گرن، بۆیه‌ش ده‌کرێ له شێوه‌ی هیپێرتێرمی که‌ڵک وه‌رگیرێ. له‌م شێوه‌دا به پێی پێویست، گه‌رمی له‌ش بۆ 40 تا 44 خاڵی سیلیسوس به‌رز ده‌که‌نه‌وه به‌و هیوایه‌ی که خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بکوژن.
ژین ده‌رمانی (Biological Therapy)
ژین ده‌رمانی شێوه‌یه‌کی نوێی ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌یه که گرینگی به سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌دات و به پێچه‌وانه‌ی شیمی ده‌رمانی که سیستمی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌کا، بنه‌مای کاری ژین ده‌رمانی له سه‌ر هاندان و پاراستنی وڵامی سیستمی به‌رگری دامه‌زراوه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان نه‌خشی "ئینتڕفرۆن"یان بۆ چالاک‌تر کردنی سیستمی به‌رگری، که دژی شێرپه‌نجه کرده‌وه ده‌نوێنێ، سه‌لماندووه. هه‌روه‌ها ئینتڕفرۆن (ویروسێک که دێته ناو له‌شه‌وه) راسته‌وخۆ پێش به په‌ره‌ساندنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه ده‌گرێ.
پادته‌ن (دژه ژار) ده‌رمانی(Antibody Therapy)
ئه‌م شێوه ده‌رمانه له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه بیۆتێکنۆلۆژیکه‌کاندا گۆڕانکاری قووڵی به سه‌ردا هاتووه. له‌م شێوه‌دا پادته‌نی هه‌ڵگری ژاره کوژێنه‌ره‌کانی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، به ده‌رزی لێده‌درێ و ئه‌وانیش پاش ناسینی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، هێرشیان بۆ ده‌به‌ن. پادته‌نه‌کان یان به بلۆکه کردنی ئانتیژێنه‌کان، پێش به په‌ره‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌گرن، یا به هۆی ئه‌و ژاره‌ی که هه‌ڵیده‌گرن، ده‌چنه ناو خانه‌کان و ده‌یانکوژن.
واکسیناسیۆنی دژه تومۆر (Anti-Tumor Vaccination)
چه‌شنێکی تری ژین ده‌رمانییه که ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ. کارناسانی شێرپه‌نجه کار له سه‌ر ئه‌و واکسینانه ده‌که‌ن که بتوانن سیستمی به‌رگری له‌ش که توانای ناسینی خانه نائاساییه‌کانی له ده‌ست داوه، بۆ ناسینی ئه‌و خانانه یارمه‌تی بده‌ن.
به‌م شێوه پاش ده‌رهێنانی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له لابڕاتوار، په‌ره‌یان پێده‌ده‌ن و دوای لاواز کردنیان، به ده‌رزی ده‌نێردرێنه نێو له‌شه‌وه. ئه‌م واکسینانه ره‌نگبێ بتوانن یارمه‌تی له‌ش بده‌ن که خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له له‌ش وه‌ده‌رنێن و پێش به گه‌ڕانه‌وه‌شیان بگرن. له‌و واکسینانه له تومۆری چکۆله، یان ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو، پاش نه‌شته‌رگه‌ری و رادیۆتڕاپی، که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ. ئێستا بۆ ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله، مه‌مک، پڕۆستات، ریخۆڵه‌گه‌وره، پێست و لینف، ئه‌م شێوه به کار دێ. مه‌ترسی گه‌وره‌ی شێرپه‌نجه له شێوه‌ی په‌ره‌ساندن و هێرشبردنه سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی تر (مێتاستاز) دایه. ئه‌و هێرشه به هۆی خوێن و لوی لینفاویه‌وه ده‌چێته پێش. بۆ وێنه شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه به هۆی خوێنه‌وه ده‌چێته جه‌رگه‌وه و نه‌خۆش به هۆی شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگه‌وه ده‌مرێ. سوودی واکسیناسیۆن له‌وه دایه که خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی که ویروسیان تێکراوه، به چالاک کردنی سیستمی به‌رگری له‌ش له هه‌موو ئه‌ندامه‌کاندا، هه‌ر جێگایه‌ک که خوێن و لینفۆسیته‌کان رێی پێبه‌رن، کارتێکه‌رییان هه‌یه و خۆیانی ده‌گه‌یه‌ننێ. بۆ ئه‌و کاره ویروسی ئانفلۆانزای مریشک باشترین هه‌ڵبژارده‌یه که هه‌م تایبه‌تمه‌ندی دژی تومۆر و هه‌م چالاک کردنی سیستمی به‌رگری له‌شی هه‌یه. له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی 15 ساڵی رابردوو له ئاڵمان‌دا، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م واکسینه‌یان لێدراوه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی تومۆر پاش نه‌شته‌رگه‌ری، چه‌ند ساڵێک وه‌دوا خراوه.