رێبازی رزگاری
تا مرۆڤ هه‌یه ئایین و ده‌ستووریش زاڵه
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا شێخ محه‌مه‌د مه‌ردووخی کوردستانی
له فارسییه‌وه: دوکتۆر تاهیر حیکمه‌ت (د.ئازاد)

به‌شی یه‌که‌م
وته‌ی وه‌رگێڕ:
به‌درێژایی مێژوو، مرۆڤ خولیای تێگه‌یشتنه و هه‌وڵی وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی داوه. ئه‌و چه‌مکه‌ی که ناوی فه‌لسه‌فه‌ی له‌سه‌ر داندراوه. پرسی ژیان، سروشت، رۆح و به‌گشتی ره‌مز و رازه‌کانی "بوون"، پرسیاری مرۆڤ و کاری فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفانه بۆ وڵامدانه‌و. مه‌عریفه و زانست که به‌رهه‌م و ئاکامی بیری مرۆڤن، کاروانی شارستانیه‌ت و ره‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی ژیانی مرۆڤیان گه‌یاندۆ‌ته ئاستی ئه‌مڕۆ. له‌م ره‌وته ئاڵۆز و دوور و درێژه‌دا، "رۆژهه‌لات" به‌گشتی و "کورد" به‌تایبه‌تی که‌متر به‌شداری و چالاکیان نواندووه و به‌تایبه‌ت له چه‌ند سه‌ده‌یر رابردوودا کڕوکپییه‌کی به‌رچاو و سه‌رسووڕهێنه‌ر زاڵه.
مه‌ردووخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆی له بواری "بیر کردنه‌وه" داوه، سه‌رده‌مێک که به‌ده‌وری مێشک و هزری مرۆڤه‌کاندا حه‌وشه‌کێشرابوو و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌دا بیرکردنه‌وه به‌کوفر ده‌ژمێردرا.
مه‌ردووخ ئه‌و حه‌وشه و سنوورانه ده‌شکێنێ و به‌پێی ئاستی بیری سه‌رده‌می خۆی و بارودۆخی ناوچه‌که‌ی، خۆی له قه‌ره‌ی پرسه"بڤه‌کان" ده‌دا. ئێمه چ بۆچووونه‌کانی په‌سه‌ند که‌ین یان نه‌که‌ین، هه‌ر وه‌کو له‌مێژووی دوور و درێژی فه‌لسه‌فه و بیرکردنه‌وه‌دا هه‌ر وابووه و هه‌ر واشه، ده‌بێ رێز له بیر و بیرکردنه‌وه و هه‌وڵی وڵامدانه‌وه(به‌گشتی) بگرین و له‌م بواره‌دا دان به‌وه‌دا بنێین که به‌ڕاستی مه‌ردووخ جێی ڕێز و شانازییه.
له ره‌وتی خوێندن و زانستی مه‌کته‌بی و حوجره‌ی ئێمه‌دا، فه‌لسه‌فه بریتییه ته‌نیا له فێربوونی مێژووه‌که‌ی، چوون "راسته‌قینه' ده‌سته‌به‌ر کراوه و فه‌لسه‌فه ته‌نیا مێژووی ئه‌و ده‌سته‌به‌ر کردنه‌یه. کوردیش ده‌بوا ئه‌و مێژووه بزانێ به‌ڵام ئیتر پێویست به بیرکردنه‌وه‌ی پتری نه‌ده‌کرد. مه‌ردووخ پیشانیداوه که نه‌ته‌نیا ئه‌و مێژووه‌ی زانیوه، به‌ڵکو زۆر گومان و پرسیاری بێ و‌ڵامی بۆ دروست بووه و هێشتا به‌شوێن ڕاسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێ.
کاتێک که یاسا و راسته‌قینه به‌ڕواڵه‌ت په‌سه‌ندکراوه‌کان، پێش به پێشکه‌وتن و بووژانه‌وه ده‌گرن، ئاوه‌ز ده‌بێ بچێته شه‌ڕیان و خه‌ڵک بۆ گۆڕانکاری ئاماده بکات، هه‌ر وه‌کو رۆسۆ و ڤۆلتێر له شۆڕشی فه‌ڕانسه‌دا کردیان. ئه‌گه‌ر قه‌ومێک بیانهه‌وێ بیر بکه‌نه‌وه، ئیتر له پێشوه‌چووندا راناگیرێن.
مه‌ردۆخ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئه‌رکی خۆی ڕوون ده‌کاته‌وه، ئایا بیری مرۆڤ توانایی تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه؟ ده‌ڵێ زانست و مه‌عریفه ئامرازی تێگه‌یشتنه له ره‌مز و رازه‌کانی "هه‌بوون" و هه‌روه‌ها وه‌ک "کانت" ئه‌خلاق وه‌کو بنه‌مایه‌ک ده‌بینێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه و جاروبار په‌نا بۆ ئیده‌ئالیزم یا ماتڕیالیزم ده‌با. ئه‌فلاتوون و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون باش ده‌ناسێ و هه‌ر وه‌کو ئه‌و، هه‌ڵوه‌دای دادپه‌روه‌رییه و حکوومه‌تی زانایان به مه‌رجی پێشکه‌وتن ده‌ناسێ و پێی وایه که بیر کردنه‌وه له داهاتوو له لای هاوچه‌رخه‌کان بێگانه و نه‌ناسه، (به‌ڵام دره‌نگتر قه‌دری ده‌زاندرێ.)
ده‌ڵێی "سپینۆزا"ی فه‌یله‌سووفی باش ناسیوه و ئاگای له ده‌روون و مێشکی بووه که ده‌یکوت: "خوا له ده‌ره‌وه‌ی مادده‌دا نییه" و مه‌ردووخ پێی وایه‌که "گیان" یا مایه، واته وه‌کو وێنا و گه‌وهه‌ری هه‌بوونن و "خوای ئه‌وه"ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان جێی په‌سه‌ند بێت که کاری فه‌یله‌سووفان به‌درێژایی مێژوو گه‌ڕان به شوێن و‌ڵامی پرسیاره‌کانی "هه‌بوون" و "گومان" له‌ڕاسته‌قینه‌باوه‌کاندا بووه، ده‌بێ مه‌ردووخ وه‌کو فه‌یله‌سووفێکی کورد بناسین که سوننه‌ت شکێن بوو و زۆر پرسیاری نوێی هێناوه‌ته‌گۆڕێ و به شوێن زۆر وڵامدا گه‌ڕاوه. ئه‌گه‌رچی گومان له "چی" کر‌دن و "چۆن" بیر کردنه‌وه زۆر گرینگن به‌ڵام خودی گومان و بیرکردنه‌وه له ناو ئێمه‌دا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بن، جێی ڕێز و پێزانینن.
ئایه‌تۆڵڵا مه‌ردووخ یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی ئایینی کوردستان بوو که له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئێران‌دا کتێبی "ئایینی" قوتابخانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاماده‌کردبوو. هه‌ر وه‌کو باسکرا بیروبۆچوونه‌کانی له ئاست بۆچوونی باوی ئه‌و ده‌می حوجره و مه‌کته‌به دینییه‌کان زۆر له پێشتر بوو و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له ساڵی 1930 و له په‌رتووکێکی بچکۆله‌دا کۆکردۆته‌وه و به زمانی فارسی له چاپی داوه.
به‌داخه‌وه چاپی ئه‌و سه‌رده‌مه پڕ بووه له هه‌ڵه‌ی چاپی و زۆر وشه و ته‌نانه‌ت رسته‌ش نه‌که‌وتوونه به‌ر چاپ یا قرتاون که دیاره له وه‌رگێڕاندا چاوپۆشیان لێکراوه.
دوو به‌شی بچکۆله‌ش، واته به‌شی ئامۆژگاری و هه‌لومه‌رجی ئه‌خلاقی ئه‌و ده‌می ئێران وه‌رنه‌گێڕدراونه‌وه، چون ناوه‌رۆکه‌که‌یان له به‌شه‌کانی پێشتردا هاتبوون و له راستیدا دووپات بوونه‌وه بوون.
-----------------------------------------------------
به‌ناوی خوای گیانی جیهان:
مژده:
• مژده به دۆستان! سه‌رده‌می رزگاری نزیکه، هه‌تاوی زانست خه‌ریکه به هه‌موو لایه‌کدا تیشک ئه‌پڕژێنێ.
• شه‌وی ره‌شی وڕێنه و قسه‌ی قۆڕ تێپه‌ڕیوه و زه‌لکاوی درۆ و ده‌له‌سه وشک هه‌ڵاتووه.
• بێ په‌رده ده‌ڵێم: په‌رده‌ی جادو دڕاوه و په‌یمانه‌ی دڵان له قسه‌ی قۆڕ و وته‌ی بێ قانوونی پڕ بووه.
• مرۆڤ هه‌میشه ئاره‌زووی هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌یزانێ به کوتن یا نووسین، زانسته‌کانی به‌دۆستان و جیلی داهاتوو بگه‌یه‌نێ.
• منیش ئاره‌زوومه زانسته‌کانه‌م بێ ئه‌وه‌ی چاوم له ده‌سخۆشی و سوودێک بێ بگه‌یه‌نمه ده‌ست دۆستان و داهاتوه‌کانمان، بۆ ئه‌وه‌ی که له چاڵی ره‌شی لاڕێیی و سه‌رلێشێواوی رزگاریان بێ.
• مرۆڤ زیاتر له یه‌کێک له گیانله‌به‌رانی سه‌ر زه‌وی نییه، ئه‌وه چییه که قانوونی په‌ره‌ستن و دین تایبه‌ت به مرۆڤه و گیانله‌به‌رانی تر له‌و ده‌ستووره بێ نیازن.
• مرۆڤ نیازی هه‌یه و هه‌رزه‌کاره. خولقاندوویانه، نیازه‌که‌ی، ئه‌و به‌ره‌و په‌ره‌ستن و هه‌رزه‌کاریه‌که‌شی به‌ره‌و سه‌رشۆڕکردنی ده‌ستووری ده‌کێشێنێ.
• مناڵی گیانله‌به‌ر له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌رزه‌کاری و جاهێڵی به‌جێدێڵن و ئاسووده درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن.
• مناڵی مرۆڤیش پاش له دایکبوون له هه‌رزه‌کاری و هه‌وه‌سڕانی ده‌ست ناکێشێته‌وه و هه‌ر کات شوێن ئاره‌زوویه‌ک ده‌که‌وێ و هه‌ڵوه‌دای کایه‌یه‌ک ده‌بێ، بۆ چی؟ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ ئاسووده و بێ نیاز بێ.
• مرۆڤ کاتێک ئاسووده و بێ نیاز ده‌بێ که له خواردن و له‌به‌رکردن بێ نیاز بێ و شوێن زانست بکه‌وێ.
• شوێن زانست که‌وتن ئه‌گه‌ر چی ره‌نجی له‌گه‌ڵه، به‌ڵام سووده‌که‌ی بایه‌خی ره‌نج و ئازاره‌که‌ی هه‌یه.
• زانا و نه‌زان هه‌ر دووک ده‌ژین، به‌ڵام زانا به ره‌نج و سه‌رکه‌وتن و نه‌زان به ئاسایش و نه‌زانییه‌وه.
• مرۆڤه‌کان له بێ توانایی و نه‌زانیدا ناتوانن به‌ته‌نیایی بژین. له نه‌زانیشدا له‌گه‌ڵ یه‌ک ناسازێن. هه‌موو کات ئاهه‌نگی تێکهه‌ڵچوونیان له مێشکدایه.
• بۆ راگرتنی سامان، ده‌ستوور به‌ڕێوه‌به‌ره. تا ده‌ستوور ببێ، سامانیش له‌سه‌ر جێی خۆیه‌تێ و ئاسایش دابین کراوه. له سێبه‌ری به‌یه‌که‌وه‌بووندا خه‌ڵک له زیانی رۆژگار ئاسووده‌ن.
• باشترین هه‌وسار بۆ نه‌زان ده‌ستووره، تا نه‌زان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بمێنێ ده‌ستووریش ده‌مێنێ.
• ده‌ستوور بێجگه له بۆچوونی زانایانی پاک، شتێکی تر نییه، که هاتۆته سه‌ر پێنووس و له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاو بۆته‌وه.
• هه‌ر که‌سێک شایانی ده‌ستوور نووسین نییه. ده‌ستوورنووس ده‌بێ هه‌ڵکه‌وتوو، خۆش ئه‌خلاق و زانا و به‌رز بیر بێ.
• وته‌کانی ده‌ستوور نووس ده‌بێ مایه‌ی ئاسایش و کرداره‌کانی بووژێنه‌ری خۆشبه‌ختی بێ.
• به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستوور ده‌بێ له ده‌ست زانادا بێ، که نه‌زان بۆ خۆی شایانی هه‌وساره.
• پێغه‌مبه‌ران مامۆستایه‌ک بوون که ده‌یانویست مرۆڤ بخه‌نه سه‌ر کرداری باش و به‌سامان بگه‌ن تا به ئاسایشی هه‌تا هه‌تایی شاد بن.
• نه‌زانان ناچنه ژێر باری وته‌ی هاوشێوه و هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان، زانایان ده‌بێ ئه‌وان به‌ترس و هیواوه ده‌مبێن بکه‌ن.
• هه‌ر فێرکار و مامۆستایه‌ک که سه‌رهه‌ڵدا، له‌شکر و سه‌ربازی نییه، نۆکه‌ر و چاوه‌دێری له‌گه‌ڵدا نییه که به زۆری ئه‌وان، خه‌ڵکی بکێشێته ژێر باری ده‌ستووره‌وه و پێش به سه‌رکێشی و هه‌وه‌سی مرۆڤ بگرێ.
• بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستوور و پاراستنی سامانی خه‌ڵک، به دوو وته‌ی: به‌هه‌شت، جهه‌ننه‌م، خه‌ڵکیان ئارام و هه‌ڵوه‌دای بۆچوونه‌کانی خۆیان ڕاگرت که له ترسی جهه‌ننه‌م سه‌رکێشی نه‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی به‌هه‌شت، به‌شوێن ساماندا، پێیان خوار دانه‌نێن.
• ئامانجی مامۆستایان له "به‌هه‌شت" گوڵزاری کاری چاک و له "جهه‌ننه‌م" ئاوری خراپه‌کارییه. چ جهه‌ننه‌مێک له تاوان و شه‌رمه‌زاری خراپه‌کاری ناخۆشتر و چ به‌هه‌شتێک له خزمه‌تی خه‌ڵک و کاری چاکه خۆشتره.
• لایه‌نگران و پێشه‌وایان، وتاری پێغه‌مبه‌ران به‌که‌یفی خۆیان وه‌رده‌گێڕنه‌وه و رێنوێنیه‌کانیان به‌ئاره‌زووی خۆیان مانا ده‌که‌نه‌وه، په‌ڕوپۆی بۆ دروست ده‌که‌ن و لق‌وپۆپی پێوه ده‌لکێنن تا ئه‌و جێیه که ئامۆژگاران له لای زانایان بێ نرخ و ئه‌و رێوشوێنه له لای دۆست و بێگانه پوچ و بێ نرخ پیشانبده‌ن.
• ئه‌وه‌ی که مامۆستایان جاڕی بۆ ده‌ده‌ن له پێناو ئاسایشی هه‌تاهه‌تایی مرۆڤدا بوو و ئه‌وه‌ی پێشه‌وا و لایه‌نگرانیان ده‌ڵێن یا ده‌نووسن، مرۆڤ له رێگای راست زۆر دوور ده‌خه‌نه‌وه و له ئاسایش و خۆشبه‌ختی بێ هیوایان ده‌که‌ن.
• هه‌تاوی زانست به وته‌ی پڕوپوچ داناپۆشرێ و سێڵاوی فه‌رهه‌نگ به ته‌پوتۆزی وڕێنه و وته‌ی هه‌ڵه‌توپڵیت پێشی پێ ناگرترێ.
• مرۆڤ یا هه‌ر گیانله‌به‌رێکی‌تر، هه‌ر کارێکی که بیکات، ئه‌گه‌ر له پێشدا هه‌ستی ئه‌و کرده‌وه له مێشکیدا دانه‌ڕژابێ و ئاماده نه‌کرابێ، ناتوانێ ئه‌و کاره به‌جێ بگه‌یه‌نێ.
• ئه‌گه‌ر هه‌ستی مشکگرتن له مێشکی پشیله‌دا ئاماده نه‌کرابێ ناتوانێ مشک بگرێ.
• مه‌ڕ یا مریشک یا گیانله‌به‌رێکی‌تر ناتوانێ مشک بگرێ، چون هه‌ست و خوستی مشک گرتن له مێشکیاندا نه‌گووراوه.
• له سه‌ر ئه‌و نه‌زمه‌یه، که ماسی هه‌ڵنافڕێ و په‌له‌وه‌ر له ئاودا مه‌له ناکه‌ن. که‌و راو ناکا، باز دانه‌وێڵه ناخوا. هه‌ر که‌س هه‌ر چی ناتوانێ بیکات، له‌و هه‌سته به‌رییه.
• هه‌رچی هه‌ستی کرده‌وه‌یه‌ک له‌مێشکدا کاڵوکرچ‌تر بێ، ئاهه‌نگی کرداره‌که‌شی کاڵوکرچ ده‌بێ.
• ئاهه‌نگی مشک گرتن له بێچوه پشیله‌یه‌کدا که هه‌سته‌که‌ی کاڵوکرچه، ئه‌وه‌یه که به شوێن هه‌ر پارچه خورییه‌کدا هه‌ڵدێ یا به‌هه‌ر شتێکی خڕ کایه ده‌کا، به‌ڵام پشیله گه‌وره‌کان که هه‌سته‌کانیان کامڵ و ته‌واوه، بێجگه له مشک شوێن شتی‌تر ناکه‌ون و به‌خوریش کایه ناکه‌ن.
• ئاهه‌نگی په‌رستن که هه‌موو سه‌ر گۆی زه‌وی داگرتووه و مرۆڤی به‌خۆیه‌وه سه‌قاڵ کردووه، وه‌کو هه‌موو هه‌ستێکی‌تر له مێشکی مرۆڤدا گووراوه و ئاماده‌کراوه. به‌ڵام چون سه‌ره‌تا کاڵوکرچ بووه، شوێن هه‌ر خورییه‌ک که‌وتووه و خۆی به‌هه‌ر به‌نێکه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.
• ئێستا که ئاهه‌نگی په‌رستن به‌ڕێوه‌یه له هه‌ر لایه‌که‌وه ده‌بینین و ده‌بیستین که خه‌ڵک له ژێر باری رێباز و شێوه‌ی ناڕاست دێنه‌ده‌رێ و له خوا و پێغه‌مبه‌رانی درۆیی و دروستکراو، دوور ده‌که‌ونه‌وه و بێزاری خۆیان له پێشه‌وا و رێبه‌رانی تێنه‌گه‌یشتوو و نه‌زان ده‌رده‌بڕن و جنێویان پێده‌ده‌ن.
• ئه‌م سه‌رکێشی و هه‌رایه چییه؟ ئه‌م بێزاری ده‌ربڕین و هاتوهاواره بۆ چییه؟ هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ده‌یهه‌وێ ئه‌م په‌ت و گوریسه داماڵێ و رێگای راست بپێوێ.
• مرۆڤ چ ئاره‌زوویه‌کی هه‌یه؟ مرۆڤ ده‌یهه‌وێ له ئاسایش‌دا بژی، مرۆڤ بۆ ئاسایش به‌شوێن خوادا ده‌گه‌ڕێ، بۆ ئاسایش دوای پێغه‌مبه‌ران ده‌که‌وێ، رێباز و ئایینه‌که‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش وه‌رده‌گرێ، بۆ ئاسایش شوێن پیر و پێشه‌واکان ده‌که‌وێ. هه‌رچی بیکا، تێ‌بکۆشێ و بۆ هه‌رچی بگه‌ڕێ هه‌مووی له پێناو ئاسایشدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌موو کات ئاسووده و بێ په‌ژاره بژی.
• ئێستا که خه‌ڵک ده‌بینن له خواپه‌رستی ناڕوون و له‌پێغه‌مبه‌ر په‌رستی لێڵ و له‌پیر و پێشه‌وا په‌رستی ره‌شدا، ئاسایش نییه و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ کۆڵه‌وارتر و نا ئارامتر ده‌بن، بۆیه به‌ناچاری له هه‌موو بوارێکه‌وه ده‌ست له ئاره‌زووه‌کانیان هه‌ڵده‌گرن و بێزاری خۆیان له پیر و پێشه‌واکانیان ده‌رده‌بڕن.
• تاوانی وتاری دوور له قانوون و وته‌ی ناڕه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌یه که به چاوی خۆیان ده‌یبینن و به‌گوێی خۆیان ده‌یبیستن.
• من ده‌ڵێم که خوا هه‌یه، ئه‌وانی تریش ده‌ڵێن که خوا هه‌یه، به‌ڵام خوای من ساده و دیاره، خوای ئه‌وان، وشتر، گا ، پڵینگ و لێڵ و رووخاوه.
• خوای من بێجگه له "گیان" شتێکی تر نییه و مه‌به‌ستی من له گیان، گیانی جیهان و گه‌وهه‌ری بوونه‌که جووڵه‌ی هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی ساکار و هه‌موو گیانله‌به‌رێک له‌وه‌وه‌یه و له‌هه‌موو جێیه‌ک هه‌یه.
• زیاتر له ناوک و هێلکه‌دا خۆی ده‌نوێنێ و هه‌موو شته‌جۆراجۆر و له‌بار و پێویسته‌کان له جووڵه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه.
• په‌یدا بوونی مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌کان له ئه‌وه‌وه‌یه، هاتنه‌گۆڕێی بوونه‌وه‌ره بێگیانه‌کان، گیا و گۆڵ و گیانله‌به‌ره‌کان له پێشانگای بووندا، له‌وه.
• گه‌ڕانی گۆی زه‌وی و خولی شه‌و و رۆژ، هاتنی چوار وه‌رز به‌ده‌ستی ئه‌وه. ده‌مکردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه له بن زه‌وی، سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی تا کردنه‌وه‌ی رێگایه‌ک و سه‌رده‌رهێنانی وێنایه‌ک له جووڵانه‌وه‌ی ئه‌وه.
• بیروبۆچوون و وتاری منیش له‌وه‌وه‌یه، جووڵانه‌وه‌ی قامک و پێنووسه‌که‌م له‌جووڵانه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه.
• خوای من پێکه‌وه نه‌لکاوه‌و جه‌سته‌ی نییه، له سه‌ر کورسی دانانیشێ، که‌س له‌په‌نا خۆی دانانێ، دێ‌و ناگرێ و بۆ رێکوپێککردنی کاره‌کانی دیوانخانه‌ی دانه‌ناوه، نامه‌نانووسێ و مه‌کته‌بی نییه، گوێ بۆ ئاوازی که‌س ناگرێ و چاوی له نوێژ و رۆژووی که‌سیشه‌وه نییه، دڵی له که‌س نایه‌شێ و باوه پیاره‌ی که‌سیش نییه. (به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی) پیران و پێشه‌وایان ده‌ڵێن، خوای من له هه‌موو شتێک پاک و خاوێنتره.
• مرۆڤ، خوا وه‌کو خۆی پێکه‌وه‌لکاوێک ده‌زانێ که خاوه‌نی بیروڕا، گوێگری، میهر، توڕه‌یی و هه‌وه‌سه.
راوێژی ئه‌و هه‌ستیارییه جوانانه که خۆی هه‌یه‌تی، به‌ڵام نازانێ که ئه‌م هه‌ستیارییانه هێمای بێهێزی و لێقه‌وماوین و خوا لێقه‌وماو و بێهێز نییه.
• خوا ساده‌یه و پێکه‌وه نه‌لکاوه و له‌و چۆنایه‌تی و پێکه‌وه‌لکانه دوور و پاکه.
• خوای من شتێکه‌که ئه‌گه‌ر خوای ئه‌وانی تر ئه‌وه‌ی نه‌بێ، بۆ خوایی نابێ.
• خوای ئه‌وانی‌تر ئه‌گه‌ر بێ گیانه، لێهاتوویی بۆ خوایه‌تیی نییه و ئه‌گه‌ریش گیانداره، هه‌ر ئه‌و گیانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان به‌سه.
• ئه‌گه‌ر توانایی خواکان وه‌کو یه‌ک وایه، دانێکیان به‌سه. ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به‌هێزتره، هه‌ر ئه‌و خودایه.
• ده‌ڵێن گیان له له‌شه‌وه سه‌ر هه‌ڵدێنێ، من ده‌ڵێم گیانه که له‌ش پێکدێنێ. تا گیان له له‌شدایه له‌ش خۆی راده‌گرێ. ئه‌گه‌ریش گیان رۆی، له‌ش ده‌پوچێته‌وه.
• گیان هه‌ر ئه‌و شته‌یه‌که زیندوو له مردوو جیا ده‌کاته‌وه.
• گیان له کیاری مێشک‌دا جێی گرتووه (له‌باری ئاناتۆمیه‌وه مێشک به‌چه‌ند ناوچه دابه‌شکراوه که ناوه‌ندی هه‌ست و کرده‌وه‌کان له‌واندان. سنووری ئه‌و ناوچانه له ئاناتۆمیدا به"کیار" ده‌ناسرێن که دیاره مه‌ردووخ شاره‌زایی له ئاناتۆمی مێشک هه‌بووه. و.) بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ر شتێک سێ ده‌لاقه و دوو رێگای بۆ خۆی کردۆته‌وه.
• ره‌نگ و شێوه‌کان له ده‌لاقه‌ی "چاو"ه‌وه تێده‌گا و ده‌نگه‌کان له ده‌لاقه‌ی "گوێ" و بۆنه‌کان له‌کونی "لوت" و چێژ و نه‌رمی و زبری یا ساردی و گه‌رمی له رێگه‌ی "زمان" و ده‌ماره‌کانی ناو "پێسته‌وه" وه‌رده‌گرێ.
• چه‌ند جۆره ناو ئه‌و تێگه‌یشتنانه لێک جیاده‌کاته‌وه. کاری چاو دیتن، کاری گوێ بیستن، کاری لوت بۆن کر‌دن ، کاری زمان چێشتن و کاری پێست هه‌ست پێکردنه.
• هه‌مووی ئه‌مانه بێجگه له دۆزینه‌وه‌ی گیان، شتێکی تر نین و ئه‌وان به‌پێنج سه‌رچاوه‌ی گیان یا پێنج سه‌رچاوه‌ی زانست ده‌ناسرێن.
• گیانی بێ سه‌رچاوه و سه‌رچاوه‌ی بێ گیان زانستی نییه.
• که‌سێک که کوێر له‌دایکبووه نازانێ روناکی چییه یا گوڵه‌کان چۆنن و چ ره‌نگێکیان هه‌یه.
• هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌ڕ له‌دایکبووه، ئاگای له ده‌نگی تۆپ و ئاوازی گیانله‌به‌ران نییه.
• که‌سێک که زمانی نییه نازانێ تاڵ چییه یا سرکه و هه‌نگوین چ تامێکیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی که ده‌ڕوێن گیانیان هه‌یه به‌ڵام چون سه‌رچاوه‌یان نییه زانستیان نییه.
• پێنج سه‌رچاوه‌ی مردوو له بێ گیانیدا بێکار ده‌مێننه‌وه و زانستیان نابێ.
• منداڵ ئه‌گه‌رچی گیان و پێنج سه‌رچاوه‌که‌یان هه‌یه، به‌ڵام چون سه‌رچاوه‌کانیان خاو و نه‌گه‌یشتوون، زانسته‌که‌شیان خاو و نه‌گه‌یشتووه.
• چون سه‌رچاوه‌ی زانسته‌کانمان پێنجن، زانسته‌کانیشمان پێنج جۆرن.
• هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که یه‌ک یا دوو سه‌رچاوه‌مان لێ که‌م بێته‌وه، یه‌ک یا دوو چه‌شن له زانسته‌کانمان که‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌ک یا چه‌ند سه‌رچاوه‌ی زیاترمان بوایه، بێگومان یه‌ک یا چه‌ند چه‌شن له زانسته‌کانیشمان پتر ده‌بوو.
• ئێمه‌جیهان به‌و چه‌شنه ده‌بینین که ده‌یناسین، نه‌وه‌کو به‌و چه‌شنه که هه‌یه.
• گیان له جه‌سته‌کاندا خۆی ده‌نوێنێ. جه‌سته‌کانیش جیاوازن، هه‌ر بۆیه‌ش گیانه‌کانیش جیاوازن.
• جێگای گیان له هه‌موو گیانله‌به‌راندا مێشکه، کاسه‌ی سه‌ر جێی به‌رهه‌میه‌تی، ئه‌ندامه‌کانی تر ده‌زگای سه‌ر به‌ئه‌ون.
• پێنج سه‌رچاوه‌ی زانست بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی و هه‌وێنه تا بگه‌نه لای گیان و گیان له‌و داوێنه‌دا بمێنێته‌وه.
• پێ یا باڵ بۆ به‌رێگادا بردنی گیانه، ده‌ماره‌کانیش ئامرازی گه‌یاندنی مایه‌ن به گیان.
• ئێسقانه‌کان ئه‌ستونده‌کی جه‌سته‌ن، ددانه‌کانیش بۆ ورد کردنی خوارده‌مه‌نین.
• هۆش (بیره‌وه‌ری) بۆ راگرتنی ره‌نگ و چۆنایه‌تی و نیشانی هه‌ر شتێکه که گیان له بیری بمێنێ.
• گیان تا مایه‌ی پێ بگات به‌خه‌به‌ر و هه‌ڵکراوه. ئه‌گه‌ر مایه‌ی که‌م پێ بگات ده‌کووژێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی دیسان مایه‌ی پێ بگات، سه‌ر له نوێ وه‌خه‌به‌ر دێ و هه‌ڵده‌بێته‌وه.
• خه‌وتن و وه‌خه‌به‌رهاتن هه‌ر ئه‌وه‌یه و هیچی تر.
• گیان ساکاره و گیانله‌به‌ران نێر و مێن.
• ئه‌گه‌ر مایه له گیان ببڕدرێ مه‌رگ دێته‌پێش و جه‌سته بێ گیان ده‌مێنێته‌وه.
• هێلکه (توو) که ده‌چێته هێلکه‌دان، گیان له ناو‌کی هێلکه‌دا ده‌جووڵێ و له‌گه‌ڵ خوێنی ناو هێلکه‌داندا درێژه به ژیان ده‌دا.
• کاتی هاتنه‌ده‌ری منداڵ، شیر له مه‌مکی دایکدا په‌یدا ده‌بێ و گیان به‌هه‌موو ده‌زگاکانیه‌وه دێته‌ده‌ر.
• پاشان ددان بۆ ورد کردنی شتی ره‌ق دێته ده‌ر و به‌ره‌به‌ره هه‌ڵده‌دا، کاتێک توو په‌یدا ده‌بێ، کاتی ته‌واو بوون و پێگه‌یشتنیه‌تی.
• گیان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێویستیه‌تی، پێکیدێنێ.
• هه‌ر په‌له‌دارێک که بیچێنی په‌لوپۆ ده‌رده‌کا و گه‌وره ده‌بێ، به‌ر ده‌دا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێویستیه‌تی بۆ خۆی پێکدێنێ.
• هێلکه و ناوکیش هه‌ر به‌و شێوه که گه‌رما یا شێیان پێ گه‌یشت، گیان دێته جووڵه بۆ ئه‌و خه‌ڵفه. له‌وه‌یتریش جوجیله سه‌ر ده‌ر دێنێ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ده‌بێ بیبێ، پێکدێن.
• پێچه‌ک هه‌ر که ده‌یه‌وێ به‌ده‌وری داردا بپێچێ ، خۆی ده‌خولێنێته‌وه به‌ده‌وری داردا و پێچ و بادان وه‌رده‌گرێ، ئه‌وکات داریش خۆی به‌ره‌و رووناکایی ده‌کێشێ.
• ریشه‌ی دار تا له بن زه‌وییه، ته‌نیا ریشه‌یه، هه‌ر که له خاک هاته‌ده‌ر، ده‌بێته دار، په‌لوپۆ ده‌رده‌کا و میوه ده‌دات.
• جیهان، جیهانی گیان و مایه‌یه. مایه‌کان له پێکه‌وه لکانی شته ساکاره‌کان دێنه دی و له تێکچونیاندا ون ده‌بنه‌وه.
• سوڵتانی جیهان بێجگه له "گیان" شتێکی‌تر نییه. چاو بۆ گیانه، گوێش بۆ گیان، لوت بۆ گیانه و زمانیش بۆ گیان. ده‌ست و پێ بۆ گیانه، بوونه‌وه‌ره بێ گیانه‌کان و گیا و گۆڵ هه‌ر هه‌موو بۆ گیانن. گیانیان بۆ خۆ دروست کردووه و په‌یتا په‌یتاش دروستی ده‌که‌ن.
• جیهانی هه‌ر مرۆڤێک سێ به‌شه، به‌شێکی روون له ناو دوو به‌شی لێلدا، مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ران له‌جیهانێکی تر، به‌شی سێهه‌مه.
• زانستی ئێمه و سه‌رچاوه‌ی زانسته‌کانمان له به‌شه روونه‌که‌وه‌یه. له‌و دوو به‌شه لێله‌دا نه‌زانست هه‌یه و نه نیاز به ئامڕازه‌کانی زانست.
• دار، هه‌ر که چه‌قێندرا، له‌زه‌وی مایه وه‌رده‌گرێ. منداڵ هه‌ر که هاته دنیاوه له مه‌مکی دایکی شیر ده‌مژێ. جوجیله هه‌ر که له هێلکه هاته ده‌ر، ده‌نک ده‌خوا. گه‌ده که خۆراکدانی پێده‌کوترێ، خواردنی خۆش و به‌که‌ڵک ده‌هاڕێ و به‌کار نه‌هاتووه‌کان ده‌داته‌وه ده‌ر. به‌م کردانه زانستی سروشت ده‌کوترێ. ئه‌وه‌ش بڵێسه‌ی زانستی گیانی گیانانه. که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆ خولقاندن پێویستن به‌کاریان دێنێ و هه‌رچی بێ که‌ڵک بن، فڕێیان ده‌دا.
• زانستی ئه‌مڕۆی ئێمه، زانستی سروشتی له خۆیدا ونکردووه، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌خۆمان و خواشمان ونکردووه. • گیان، مایه‌ی جیهانه. مایه‌ی هه‌ر شتێک هه‌ر خۆیه‌تی له گه‌ڵ مایه‌ی چه‌ند شتی‌تریش. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئێمه له‌جیاتی گیان، مایه و له‌جیاتی مایه، گیان بڵێین، راستمان کوتووه و له نێوان دوو وشه‌ی گیان و مایه‌دا جیاوازی نییه.
• گیانه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری شه‌ڕیان نییه، هه‌موو شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له تاکه‌کانه.
• پێشتر، گیانله‌به‌رانی گه‌وره له زه‌ویه‌وه په‌یدا ده‌بوون وه‌کو فیل، که‌رگه‌ده‌ن، وشتر، گا، ئه‌سپ، دووپێ، بوزینه، داڵ و گیانله‌به‌ره گه‌وره‌کانی تر.
• ئێستا که زه‌وی پیر بووه، گیانله‌به‌ره چکۆله‌کان له زه‌وی دروست ده‌بن وه‌کو کیسه‌ڵ، مارماسی، بۆق، مشک، مارمێلک، دووپشک، کولله، مێش، مێشووله و شتی تر.
• ئه‌گه‌ر گیانله‌به‌ره گه‌وره‌کان له‌پڕ بمرن، ئیتر پاش ئه‌وه زه‌وی گیانله‌به‌ری وا دروست ناکات.
• گۆی زه‌وی کۆی گیان و گه‌وهه‌ره، عه‌مباری تۆ‌و و چه‌شنه، گه‌رما و شێ که به‌وان بگا ده‌که‌ونه جووڵه و که‌م که‌م گه‌وره ده‌بن.
• جۆراجۆر بوونی له‌دایکبووه‌کان، نیشانه‌ی جۆراجۆر بوونی شته ساده‌کانه، چونکه یه‌ک هه‌میشه یه‌که و نابێ به دوو.
• شته ساده‌کان، له‌دایکبووه‌کان، چ بێ گیانه‌کان یا گیا و گۆڵه‌کان و گیانله‌به‌ره‌کان، هه‌موویان له تاریکییه‌کی بێ سه‌ره‌تاوه به‌ره و تاریکییه‌کی بێ ئه‌نجام ده‌ڕۆن. ئه‌گه‌ر بپرسن بۆ چی؟ ده‌ڵێم ئه‌و پرسیاره و‌ڵامی نییه.
• جوجیله له هێلکه ده‌بێ و هێلکه له جوجیله. دار له ناوک دێته دی و ناوک له دار. تا ئاوه‌ز بکه‌وێته کار.
• سوڕانی خولقان له سه‌ر کۆبوونه‌وه و لێکبڵاوبوون دامه‌زراوه، ئه‌گه‌ر لێکبڵاوبوون نه‌بێ، کۆبوونه‌وه‌ش ناگونجێ.
• گیان له جه‌سته‌دا وه‌کو رۆن له نێو پڵیته‌دا وایه، له پڵیته‌ی داگرساودا هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که مایه‌ی پڵیته له رۆنه، مایه‌ی گیانیش هه‌روه‌تر گیانی جیهانه.
• به‌گیانی جیهان، خوا و به‌و گیانانه‌ی له له‌شدا هه‌ن، خولقێنه‌ر ده‌کوترێ. مایه‌ی خولقێنه‌ره‌کان له خوایه و هه‌موو شتێک بڵێسه‌یه‌که له‌و.
• هه‌ر شتێک بێجگه له خۆت له ئاوێنه‌دا ببینی، خولقێنه‌ری تۆیه.
• ئاو و گڵی گیانله‌به‌ر، گیان و جه‌سته‌یه‌تی. جه‌سته دێ و ده‌ڕوا، به‌ڵام گیان هه‌میشه هه‌یه و له‌نێو ناچێ.
• شته‌ساکاره‌کان ده‌مێننه‌وه و ئاڵۆزه‌کان له‌نێو ده‌چن، چون هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ک بێ کۆتایی نابێ.
• هه‌ر شتێکی بۆ بوون و ئاسایش زیانی هه‌بێ "خراپه" و هه‌رچی بۆ ئه‌و دووانه سودی هه‌بێ "باشه".
• دروستی و دروستکاری پیشه‌ی پاکان و فریو و ناڕاستی شێوه‌ی ناپاکانه.
• رێبازی پاک بێجگه له خاوێن وتن، خاوێن دیتن، خاوێن له‌به‌ر کر‌دن، کرده‌وه‌ی خاوێن و خۆ خاوێن را‌گرتن، نییه.
• بڕێک که‌س ده‌ڵێن که رێبازی درۆ له ژیاندا نه‌گۆڕه، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر رێباز له سه‌ر راستی و دروستی دامه‌زرێ چ خراپییه‌کی هه‌یه.