رێبازی رزگاری
تا مرۆڤ هه‌یه ئایین و ده‌ستووریش زاڵه
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا شێخ محه‌مه‌د مه‌ردووخی کوردستانی
له فارسییه‌وه: دوکتۆر تاهیر حیکمه‌ت (د.ئازاد)

به‌شی شه‌شه‌م -کۆتایی
وته‌ی وه‌رگێڕ:
به‌درێژایی مێژوو، مرۆڤ خولیای تێگه‌یشتنه و هه‌وڵی وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی داوه. ئه‌و چه‌مکه‌ی که ناوی فه‌لسه‌فه‌ی له‌سه‌ر داندراوه. پرسی ژیان، سروشت، رۆح و به‌گشتی ره‌مز و رازه‌کانی "بوون"، پرسیاری مرۆڤ و کاری فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفانه بۆ وڵامدانه‌و. مه‌عریفه و زانست که به‌رهه‌م و ئاکامی بیری مرۆڤن، کاروانی شارستانیه‌ت و ره‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی ژیانی مرۆڤیان گه‌یاندۆ‌ته ئاستی ئه‌مڕۆ. له‌م ره‌وته ئاڵۆز و دوور و درێژه‌دا، "رۆژهه‌لات" به‌گشتی و "کورد" به‌تایبه‌تی که‌متر به‌شداری و چالاکیان نواندووه و به‌تایبه‌ت له چه‌ند سه‌ده‌یر رابردوودا کڕوکپییه‌کی به‌رچاو و سه‌رسووڕهێنه‌ر زاڵه.
مه‌ردووخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆی له بواری "بیر کردنه‌وه" داوه، سه‌رده‌مێک که به‌ده‌وری مێشک و هزری مرۆڤه‌کاندا حه‌وشه‌کێشرابوو و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌دا بیرکردنه‌وه به‌کوفر ده‌ژمێردرا.
مه‌ردووخ ئه‌و حه‌وشه و سنوورانه ده‌شکێنێ و به‌پێی ئاستی بیری سه‌رده‌می خۆی و بارودۆخی ناوچه‌که‌ی، خۆی له قه‌ره‌ی پرسه"بڤه‌کان" ده‌دا. ئێمه چ بۆچووونه‌کانی په‌سه‌ند که‌ین یان نه‌که‌ین، هه‌ر وه‌کو له‌مێژووی دوور و درێژی فه‌لسه‌فه و بیرکردنه‌وه‌دا هه‌ر وابووه و هه‌ر واشه، ده‌بێ رێز له بیر و بیرکردنه‌وه و هه‌وڵی وڵامدانه‌وه(به‌گشتی) بگرین و له‌م بواره‌دا دان به‌وه‌دا بنێین که به‌ڕاستی مه‌ردووخ جێی ڕێز و شانازییه.
له ره‌وتی خوێندن و زانستی مه‌کته‌بی و حوجره‌ی ئێمه‌دا، فه‌لسه‌فه بریتییه ته‌نیا له فێربوونی مێژووه‌که‌ی، چوون "راسته‌قینه' ده‌سته‌به‌ر کراوه و فه‌لسه‌فه ته‌نیا مێژووی ئه‌و ده‌سته‌به‌ر کردنه‌یه. کوردیش ده‌بوا ئه‌و مێژووه بزانێ به‌ڵام ئیتر پێویست به بیرکردنه‌وه‌ی پتری نه‌ده‌کرد. مه‌ردووخ پیشانیداوه که نه‌ته‌نیا ئه‌و مێژووه‌ی زانیوه، به‌ڵکو زۆر گومان و پرسیاری بێ وڵامی بۆ دروست بووه و هێشتا به‌شوێن ڕاسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێ.
کاتێک که یاسا و راسته‌قینه به‌ڕواڵه‌ت په‌سه‌ندکراوه‌کان، پێش به پێشکه‌وتن و بووژانه‌وه ده‌گرن، ئاوه‌ز ده‌بێ بچێته شه‌ڕیان و خه‌ڵک بۆ گۆڕانکاری ئاماده بکات، هه‌ر وه‌کو رۆسۆ و ڤۆلتێر له شۆڕشی فه‌ڕانسه‌دا کردیان. ئه‌گه‌ر قه‌ومێک بیانهه‌وێ بیر بکه‌نه‌وه، ئیتر له پێشوه‌چووندا راناگیرێن.
مه‌ردۆخ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئه‌رکی خۆی ڕوون ده‌کاته‌وه، ئایا بیری مرۆڤ توانایی تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه؟ ده‌ڵێ زانست و مه‌عریفه ئامرازی تێگه‌یشتنه له ره‌مز و رازه‌کانی "هه‌بوون" و هه‌روه‌ها وه‌ک "کانت" ئه‌خلاق وه‌کو بنه‌مایه‌ک ده‌بینێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه و جاروبار په‌نا بۆ ئیده‌ئالیزم یا ماتڕیالیزم ده‌با. ئه‌فلاتوون و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون باش ده‌ناسێ و هه‌ر وه‌کو ئه‌و، هه‌ڵوه‌دای دادپه‌روه‌رییه و حکوومه‌تی زانایان به مه‌رجی پێشکه‌وتن ده‌ناسێ و پێی وایه که بیر کردنه‌وه له داهاتوو له لای هاوچه‌رخه‌کان بێگانه و نه‌ناسه، (به‌ڵام دره‌نگتر قه‌دری ده‌زاندرێ.)
ده‌ڵێی "سپینۆزا"ی فه‌یله‌سووفی باش ناسیوه و ئاگای له ده‌روون و مێشکی بووه که ده‌یکوت: "خوا له ده‌ره‌وه‌ی مادده‌دا نییه" و مه‌ردووخ پێی وایه‌که "گیان" یا مایه، واته وه‌کو وێنا و گه‌وهه‌ری هه‌بوونن و "خوای ئه‌وه"ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان جێی په‌سه‌ند بێت که کاری فه‌یله‌سووفان به‌درێژایی مێژوو گه‌ڕان به شوێن وڵامی پرسیاره‌کانی "هه‌بوون" و "گومان" له‌ڕاسته‌قینه‌باوه‌کاندا بووه، ده‌بێ مه‌ردووخ وه‌کو فه‌یله‌سووفێکی کورد بناسین که سوننه‌ت شکێن بوو و زۆر پرسیاری نوێی هێناوه‌ته‌گۆڕێ و به شوێن زۆر وڵامدا گه‌ڕاوه. ئه‌گه‌رچی گومان له "چی" کردن و "چۆن" بیر کردنه‌وه زۆر گرینگن به‌ڵام خودی گومان و بیرکردنه‌وه له ناو ئێمه‌دا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بن، جێی ڕێز و پێزانینن.
ئایه‌تۆڵڵا مه‌ردووخ یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی ئایینی کوردستان بوو که له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئێران‌دا کتێبی "ئایینی" قوتابخانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاماده‌کردبوو. هه‌ر وه‌کو باسکرا بیروبۆچوونه‌کانی له ئاست بۆچوونی باوی ئه‌و ده‌می حوجره و مه‌کته‌به دینییه‌کان زۆر له پێشتر بوو و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له ساڵی 1930 و له په‌رتووکێکی بچکۆله‌دا کۆکردۆته‌وه و به زمانی فارسی له چاپی داوه.
به‌داخه‌وه چاپی ئه‌و سه‌رده‌مه پڕ بووه له هه‌ڵه‌ی چاپی و زۆر وشه و ته‌نانه‌ت رسته‌ش نه‌که‌وتوونه به‌ر چاپ یا قرتاون که دیاره له وه‌رگێڕاندا چاوپۆشیان لێکراوه.
دوو به‌شی بچکۆله‌ش، واته به‌شی ئامۆژگاری و هه‌لومه‌رجی ئه‌خلاقی ئه‌و ده‌می ئێران وه‌رنه‌گێڕدراونه‌وه، چون ناوه‌رۆکه‌که‌یان له به‌شه‌کانی پێشتردا هاتبوون و له راستیدا دووپات بوونه‌وه بوون.
-----------------------------------------------------
خه‌و و خه‌یاڵ -بوشاسب
• که‌م و زۆر، گه‌وره‌و چکۆله‌ی جیهان به‌هۆی گیانه‌وه‌وه‌جووڵه‌و گه‌ڕان ده‌که‌وێ.
• زانست و هۆش و وه‌خه‌به‌ر بوون و خه‌و، له‌کاره‌کانی گیانن.
• گیان ئه‌گه‌ر نه‌بێ زانست و هۆشیش نابێ.
• هه‌ست پێنج چه‌شنن: دیتن، بیستن، بۆن کردن، چێژان و به‌ده‌ست له‌مس کردن.
• هۆش و بیر به‌یارمه‌تی پێنج سه‌رچاوه‌ی زانست په‌یتا په‌یتا شێوه‌و شوێنی هه‌سته‌کان وه‌رده‌گرن و له‌خه‌زێنه‌ی خه‌یاڵدا ڕایده‌گرن.
• تا چاو ڕۆشن بێ هۆش له‌تاریکیدا ده‌مێنێته‌وه. کاتێک چاو تاریک ده‌بێ، هۆش ڕووناک ده‌بێته‌وه‌و خه‌ریکی ئه‌رکی خۆی ده‌بێ واته‌شێوه‌و ئاسه‌واره‌کانی ناو خه‌زێنه‌ی خه‌یاڵ وچه‌ند و چۆنایه‌تییان لێکده‌داته‌وه.
• بوشاسب که‌خه‌وی پێده‌کوترێ، هه‌ر ئه‌و گه‌شت و گوزاره‌ی هۆشه‌به‌ناو ڕاگیراوه‌کانی ناو مێشک‌دا و لێکدانه‌وه‌ی شێوه‌و ئاسه‌واره‌کان.
• بیر و بوشاسب وه‌کو یه‌ک وان، بیر له‌کاتی به‌خه‌به‌ری و بوشاسب له‌خه‌ودایه.
• گه‌ڕانی هۆش به‌ناو بیره‌وه‌ریه‌کانی ناو مێشک‌دا وه‌کو گه‌ڕانی مرۆڤ به‌ناو جیهاندا وایه. بۆیه‌ش خه‌ڵکی وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌که‌گیان له‌کاتی خه‌ودا به‌هه‌موو هۆش و زانستێکه‌وه که‌هه‌یه‌تی له‌له‌ش دێته‌ده‌ره‌وه‌و به‌جیهاندا ده‌گه‌ڕێ.
• هۆش یا گیان نه‌له‌خه‌ودا و نه‌له‌کاتی بیر کردنه‌وه‌دا له‌له‌ش جیا نابنه‌وه. ته‌نیا هۆشه‌که‌له‌خه‌زێنه‌ی خه‌یاڵدا ده‌خولێته‌وه.
• گیان، خۆ به‌خۆ زانست و هۆشی نییه. له‌ناو مێشک‌دا ده‌زگای زانست و هۆشی پێکه‌وه‌ناوه‌و پێنج سه‌رچاوه‌ی زانستی له‌خزمه‌تدا داناوه‌که‌به‌یارمه‌تی ئه‌وان که‌م تا کورتێک هه‌سته‌کان تێبگه‌ن.
• هۆش و له‌ش په‌یتا په‌یتا له‌کار و تێکۆشاندان، ماندوو ده‌بن و بۆ حه‌سانه‌وه‌پێویستیان به‌خه‌و هه‌یه‌و پاشانیش دیسان وه‌خه‌به‌ر دێن.
• کاتێک هۆش زووتر بحه‌سێته‌وه‌و خه‌به‌ری بێته‌وه، بوشاسب یا خه‌ون ده‌ست پێده‌کا، چونکه‌هۆش به‌خه‌به‌ر و خه‌ریکی تێکۆشانه، به‌ڵام له‌ش هێشتا له‌خه‌ودایه.
• ئه‌گه‌ر هۆش و له‌ش هه‌ر دوو هاوکات له‌حه‌سانه‌وه‌ته‌واو بن، به‌یه‌که‌وه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ئیتر خه‌و نایه‌ته‌دی.
• خه‌وی هه‌ر که‌س له‌ویتر جیاوازه‌هه‌ر وه‌تر خه‌وی هه‌ر کاتێک له‌کاتێکی تر جیایه.
• دز له‌خه‌ودا خه‌و به‌دزی و ده‌سبه‌سه‌ری و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و فشاره‌وه‌ده‌بینێ. باخه‌وان گوڵزار و په‌لوپۆ و بولبول و سه‌وزی و جۆگه‌له‌ی ئاو له‌خه‌ودا ده‌بینێ.
• زانایانی کۆن، هه‌رگیز فڕۆکه، ئوتومبیل، سینه‌ما، ڕادوێ و گرامافۆن یا ته‌له‌یفوونیان له‌خه‌ودا نه‌ده‌دی. چونکه‌له‌خه‌زێنه‌ی مێشکیاندا ئه‌و شتانه‌نه‌بوون.
• ئێستا، هه‌ر مناڵێک له‌خه‌ودا ده‌بینێ که‌به‌خۆشیه‌وه‌له‌سینه‌مادا دانیشتووه‌و فیلمی بۆ پیشان ده‌درێ، فڕۆکه‌به‌سه‌ر سه‌ریدا ده‌فڕێ، سواری ئوتومبیل بووه‌و خه‌ریکی سه‌یر و سه‌یاحه‌ته، قسه‌ی وڵاتانی دوور ده‌بیسێ و به‌ئامێری وتووێژ له‌گه‌ڵ دۆستانی قسه‌ده‌کات.
• ئه‌گه‌ر گیان به‌کاری چاکه‌و کرداری باش، وه‌رزشی پێ‌بکرێ، خه‌ویش (بوشاسب) باش ده‌بێ. ئه‌گه‌ر گیان به‌کاری خراپ و کرداری ناپه‌سه‌ند وه‌رزش بدرێ، بوشاسبیش خراپ و ترسێنه‌ر ده‌بێ.
• وه‌دیهاتنی خه‌و، شتێک نییه‌بێجگه‌له‌وه‌ی که‌هۆش ڕووداوێکی له‌پێش خه‌وه‌که‌دا دیبێ.
• دوو فه‌رمانده‌ر، یه‌کیان تێکشکان و ئه‌ویتریان سه‌رکه‌وتن له‌خه‌ودا ده‌بینن. سبه‌ینێ یا پاشتر هه‌ر دووکیان هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌خه‌ون و خه‌یاڵدا دیویانه‌له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕیشدا به‌چاوی سه‌ر ده‌یبینن که‌ئه‌وه‌ڕێکه‌وته.
• خه‌ڵکی تێنه‌گه‌یشتوو له‌وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانیان سه‌ریان ده‌سووڕمێ، له‌کاتێکدا شتێکی سه‌یر نه‌قه‌وماوه، جگه‌له‌وه‌ی که‌هۆش، ڕووداوێکی خۆی که‌له‌پێشدا دیویه‌له‌خه‌ودا دیتۆته‌وه.
• چاو له‌به‌ئاگاییدا جیهان هه‌ر به‌و شێوه‌ده‌بینێ که‌هۆش له‌جیهانی خه‌ودا شته‌کان ده‌بینێ.
• ئه‌و دوو بۆچوونه‌به‌شێوه‌یه‌ک له‌یه‌ک نزیکن که‌خه‌ڵکی فریو خواردوو له‌خه‌ودا "ئیحتیلام" ده‌بن.
• ئه‌و چه‌شنه‌بوشاسبانه‌ی که‌تا ئێستا باسمانکرد، خه‌وی ڕاسته‌قینه‌ن.
• ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌بیری خۆمان ورد ببینه‌وه، ده‌بینین که‌له‌به‌ئاگاییشدا هۆش به‌شێک له‌ڕووداوه‌کان له‌کاتی بیر کردنه‌وه‌دا ده‌بینێ که‌به‌وه‌ده‌کوترێ "یان" واته‌که‌شف.
• یان و خه‌وی ڕاسته‌قینه‌وه‌کو برا وان و له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵێن.یان له‌به‌ئاگایی و بوشاسبی ڕاسته‌قینه‌له‌خه‌ودا ده‌قه‌ومێن.
• ئه‌گه‌ر که‌سێک یادی دۆستێک یا که‌سێکیتر بکات و پاش ماوه‌یه‌کی کورت بگه‌نه‌یه‌ک، له‌پڕ بیری ده‌که‌وێته‌وه‌که‌پێش ئه‌وه‌له‌بیری ئه‌و که‌سه‌دا بووه.
• چه‌شنێکی تری بوشاسب هه‌یه‌که‌پێی ده‌کوترێ "ئین" واته‌خه‌یاڵی ئاڵۆز که‌له‌ودا نیشانه‌یه‌ک له‌خه‌ودا ده‌بیندرێ به‌ڵام "لێکدانه‌وه"که‌ی شتێکی تره.
• ئه‌گه‌ر مردن له‌خه‌ودا ببیندرێ که‌لێکدانه‌وه‌که‌ی ژیانه‌یا پێکه‌نین که‌نیشانه‌ی په‌ژاره‌یه‌و لافاو نیشانه‌ی دوژمنی و به‌فر نیشانه‌ی لشکره‌و هه‌روا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه...
• یا ئه‌وه‌ی که‌که‌وتنی ددان نیشانه‌ی مردنی خزم و نزیکان و دیتنی ماسی یا په‌له‌وه‌ر نیشانه‌ی خۆشی و سه‌رکه‌وتن و هه‌ر وا به‌م پێوانانه.
• ئه‌گه‌رچی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ولێکده‌ره‌وان له‌م چه‌شنه‌خه‌وانه‌وه‌کو یه‌ک نین، به‌ڵام به‌کورتی ده‌ڵێم که‌هه‌ر ئه‌و چه‌شنه‌ی که‌خرمانه‌ی مانگ له‌به‌ئاگاییدا نیشانه‌ی بارین و کۆلکه‌زێڕینه‌نیشانه‌ی هه‌واخۆشی و دیتنی که‌روێشک نیشانه‌ی به‌ئاوات نه‌گه‌یشتن و دیتنی ڕێوی نیشانه‌ی به‌ئامانج گه‌یشتنه، ئه‌گه‌ر که‌وتنی ددان له‌خه‌ودا نیشانه‌ی مردنی نزیکان بێ، چه‌ند جێی سه‌رسووڕمان و بیر لێکردنه‌وه‌یه.
• ئه‌وانه‌ی ئاگاداریان له‌کار وکرده‌وه‌ی گیان و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کان و پێکهاتنی هه‌ست و دیارده‌جیهانیه‌کان هه‌بێ، له‌م چه‌شنه‌کار و کارتێکه‌ریانه‌سه‌ریان سووڕ نامێنێ.
• بناغه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م بوشاسب و لێکدانه‌وانه‌له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوایه.
• بوشاسب ئه‌گه‌ر پێش له‌هاڕینی خوارده‌مه‌نی ببیندرێ، تێکه‌ڵاو پێکه‌ڵاو ده‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ش خه‌وی نیوه‌ی یه‌که‌می خه‌و تێکه‌ڵ پێکه‌ڵ و نیوه‌ی کۆتایی ڕاستن.
مه‌ردووخ
فه‌روه‌ردینی 1309ی ه. (1930)ی ز.