به‌پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌کان
بۆکان پێته‌ختی ماناییه‌کان بووه
بۆکان پێته‌ختی ماناییه‌کان بووه
گردی «قه‌ڵایچی» له 8 کم رۆژهه‌لاتی باکووری شاری «بۆکان» و له نیزیکی گوندێکی به‌م نێوه هه‌ڵکه‌وتووه. بۆ یه‌که‌م جاره هه‌ڵکۆلینه‌کانی کۆنینه‌ناسیی ئه‌م گرده له لایه‌ن «ئیسماعیل یه‌غمایی» له ساڵی 1363 ک. ه ده‌ستیان پێ‌کرد و ئاسه‌واری هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پ. ز له ژێر خاک وه‌ده‌ر که‌وت. خشتی وێنه¬دار و په‌رستگه‌یه‌ک له وێنه‌ی خاچ که به‌شێک له دیواره‌کانی به قوره‌سواغ ره‌نگ کرابوون له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌ڵکۆڵینه بوون.
دواتر له ساڵه‌کانی 1379و1380ک.ه ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵکۆڵینه‌کان له‌ژێر چاوه‌دێری دوکتور "به‌همه‌ن کارگه‌ر" ده‌ستی پێ‌کرد وتا ساڵی(1388) به‌رده‌وام بو. جیا له په‌رستگه‌ی ناوه‌ندی، تا ئیستا ئاسه‌واری‌تری دۆزراوه له‌م گرده بریتینه له: بورج و دیواره‌کانی قه‌لا، حه‌وشه‌ی به‌رده‌رێژ کراو، پلیکانه‌کانی حه‌وشه، هۆده‌ی قوره‌سواغ کراو، نه‌قاشی به‌ره‌نگیره‌ش و شین، خشته‌ی وێنه‌دار له‌سه‌ر بابه‌تی ئینسانی و هه‌نده‌سی ورووه‌کی، چه‌کوچۆڵی شه‌ڕ، په‌یکه‌ره‌ی ئینسانی له ژن و پیاو، سه‌کۆی ئایینی و قوربانی کردن و چه‌ند شتی‌تر .
به وردبوونه‌وه له سه‌ر سوالکه‌کان و شێوه‌ی بیناسازی و وێنه‌ی سه‌ر خشته‌کان و ئاسه‌واری دۆزراوه، ویده‌چی که مێژووی ئه‌م شوێنه بگه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می حکومه‌تی "مانا"یییه‌کان له باکووری خۆرئاوای ئێران له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پ.ز .
ئاسه‌واری سه‌رده‌می ئاسنی دوو (1200تا850 پ.ز) و سێ ( 850تا 550پ.ز)، له‌م گرده دۆزرانه‌وه. توێژیکی مێژوویی هی سه‌رده‌می ماناکان و سێ توێژی بیناسازی له گرینگ‌ترین ئاسه‌واری ئه‌م گرده بوون. گردی مێژژویی قه‌ڵایچی بۆکان ته نیا گردێکه که توێژینه‌وه‌کانی به مه‌به‌ستی ناسینی زیاتری حکومه‌تی مانایی و روونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م ده‌کری. "مانایی"یه‌کان یه‌کی له ده‌وڵه‌ته‌کانی کۆن و نه‌ناسراوی هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پ.زله باکووری خۆرئاوای ئیرانن. ئه‌م ده‌وڵه‌ته بچووک و ناوچه‌ییه جاری وابووه له‌گه‌ڵ "ئورارتۆ" به‌دژی "ئاشوور" یا له‌گه‌ڵ "ئاشوور" به‌دژی "ئورارتۆ " هاوپه‌یمان بووه و شه‌ڕی کردووه. ئه‌مه حاشاهه‌ڵنه‌گره که مانایییه‌کان قه‌ومێکی ئازا و نه‌ترس و شه‌ڕکه‌ر بوونه و گرینگ‌ترین و به‌هێزترینی خواکانیان خوای "هالدی" واتا خوای شه‌ڕ بووه.

جیا له گردی قه‌ڵایچی بۆکان، له‌گردی "زه‌ویه"ی سه‌قز و "حه‌سه‌نلو"ی نه‌غه‌ده‌ش ئاسه‌واری حوکماتی ماناییه‌کان دۆزراونه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌م جۆره‌ی که شیاوه کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووییان له‌سه‌ر نه‌کراوه. به‌شێک له‌م چه‌کوچۆڵه‌ی که له قه‌ڵایچی دۆزراونه‌وه، سه‌رنێزه‌ی میتالین و له‌شێوه‌ی ئه‌م سه‌رنێزانه ده‌چن که له‌لایه‌ن "ئورارتۆ "کانه‌وه پێشکه‌ش به خوای "هالدی" کراون و زۆرتر له ڕێوره‌سمی ئایینی‌دا به‌کار هینراون . هه‌روه‌ها خشته‌ی وێنه‌دار به نه‌قش گه‌لی رووه‌کی و هه‌نده‌سی و ئۆستوره‌یی(ئینسانی باڵدار و ئاژه‌ڵی خه‌یاڵی)، ئامیرگه‌لی جوانکاری، مۆروو و ملوانکه‌یه‌کی زۆر له به‌رد و عه‌قیق و مه‌فره‌ق، هه‌ندی ورکه شوشه و گوڵمیخی گه‌وره و جۆراوجۆر له گڵ که بۆ جوانکاری له‌سه‌ر دیواره به‌رینه‌کان ده‌کارکرابوون، دۆزرانه‌وه.
سه‌کوی ڕێوره‌سمی ئایینی و قوربانی، به خشته‌ی وێنه‌دار و ڕه‌نگاوڕه‌نگ رازاونه‌ته‌وه و دیتنه‌وه‌ی ڕاده‌یه‌کی زۆر له ئێسکی مه‌ڕ و بزن له په‌نا ئه‌م سه‌کویانه ئه‌مه‌ی بۆ کۆنینه‌ناسان خسته‌ڕوو که ئه‌مانه جێگای قوربانی کردنی پێشکه‌شی و نه‌زره‌کانی مه‌عبه‌د بوونه و هه‌ر وه‌ها دیتنه‌وه‌ی ئاسه‌واری چه‌ند ئاوه‌ڕۆی بچوک له‌سه‌ر ئه‌م سه‌کۆیانه که هه‌ڵبه‌ت خوێنی قوربانیان پێدا ده‌رکراوه به‌ڵگه‌یه‌کی‌تر بوو بو ئه‌م داوایه. خشته‌ی ده‌کارکراو له‌م سه‌کوویانه دا به ڕه‌نگی شین و سپی و زه‌ردن که زور به‌جوانی و هونه‌رمه‌ندانه به‌کارهێنراون.
تا ئیستا له هیچ سایتیکی مێژوویی روژئاوای باکووری ئێران خشت گه‌لی له‌سه‌ریه‌ک چندراو نه‌دیتراوه، به‌ڵام خشته‌کانی ده‌کارکراو له قه‌ڵایچی ته‌واو به‌شێوه ئه‌مروویی چندرابوون و میعماره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م شێوی که‌ڵکوه‌رگرتن له خشته و نیمه و چاره‌گیان زانیوه . هه‌روه‌ها درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی‌دا که له سه‌ده‌ی 9ی پ.زتا سه‌ده‌ی 7ی ب.ز، واتا له مه‌ودایه‌کی زه‌مانی200 ساڵه دا له‌م گرده دوابه‌دوا سه‌روساخت کراوه و ژیان به‌رده‌وام بووه .
له سرنجراکێش‌ترین دۆزراوه‌کانی گردی قه‌ڵایچی، به‌رده‌ڕێژه جوانه‌کانی به‌شی ئایینی قه‌ڵایه که به‌شێوه‌ی بازنه‌یی سازکراون، واتا ورکه‌به‌ردی ساف و لوسی ناو چۆمیان هێناون و دوای په‌رداخ کردن له په‌نا یه‌کتر ده‌باڵ یه‌کیان په‌ستاوتوون. بۆ زیاتر ڕوون بوونه‌وه‌ی شێوه‌ی بیناسازی ئایینی له به‌شی ئایینی ئه‌م قه‌ڵایه تا ئیستا زیاتر له 20 ترانشه لیدراوه و لێکۆڵینه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه و کۆنینه‌ناسان به‌ته‌مان پاش ته‌واو کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به به‌شی ئایینی قه‌ڵا، بۆ وه‌ده‌رخستنی کارتیکردنی شێوه‌ی بیناسازی ئاشووریی نوێ له‌سه‌ر بیناسازی ئۆرارتۆکان، ده‌ست به هه‌ڵکۆڵینی زانستی و کۆنینه‌ناسی له به‌شه‌کانی‌تری شار بکه‌ن.

له ناوه‌ڕاستی شاردا دیوارێکی به‌رین هه‌یه که له گاشه‌به‌ردی ئاهه‌کی سازدراوه و ده‌ورانده‌وری به‌شی باشووری په‌ڕستگه‌ی ناوه‌ندی گرتووه و کۆنینه‌ناسان به‌یادگاری بیناسازی ئاشووری نوێی ده‌زانن . به‌شێک له‌م دیواره له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ساڵی 1364ک.ه له ژێر خاک وه‌ده‌رکه‌وت. کۆنینه‌ناسان وای بۆ ده‌چن که ئه‌م دیواره پاش شکه‌ستهێنانی ماناکان و له لایه‌ن ئاشوورییه‌کان سازکرابی و ده‌یانه‌ویت به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، تیشکێکی زانستی بخه‌نه سه‌ر ڕاده‌ی شوێندانانی بیناسازی ئاشووری له‌سه‌ر بیناسازی مانایی له سی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا. ئه‌م کارتێکردنه ته‌نانه‌ت له ناو وێنه‌کانی سه‌ر مۆزاییکه‌کانیشدا به‌رچاوه، بۆ وێنه "گوڵی لۆتۆس" یا "داری ژیان" هه‌م له هونه‌ری مانا و هه‌م له هونه‌ری ئاشووڕدا ده‌بینرێ. ئه‌م نه‌قشونیگارانه هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا زۆرتر رووه‌کی ئۆستوره‌یین. ئه‌م شێوه دیوار داڕشتنه له‌گه‌ڵ بیناسازی قیله‌وقاج و پیچاوپیچی ماناییه‌کان ته‌واو جیاوازی هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش کۆنینه‌ناسانی له وه‌پاڵخستنی ئه‌م شێوه بیناسازییه بۆ لای ماناییه‌کان وه‌شک خست. ئه‌م هه‌ڵکۆڵینانه‌ی که تا ئیستا له قه‌ڵایچی کراوه بوو به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی دیوارگه‌لیکی قیله‌وقاجی نێوانی. ئه‌م دیوارانه وه‌کو که‌ڵافێکی توی توی، لێکهاڵاون که تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی شێوه‌ی بیناسازی تویژیB1ی گردی قه‌ڵایچی له ده‌وره‌ی مانایییه .
ئاشووریه‌کان خشتی وێنه‌دار و ره‌نگاوره‌نگی ماناکانیان بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووخساری په‌رستگه‌کانیان له وڵاتی ئاشوور به‌کارده‌هێنا و سه‌کۆی قوربانیان پێ سازده‌کردن. ئه‌وان به‌بێ سرنج دان به وێنه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی سه‌ر کاشییه‌کان، له‌پاڵ یه‌کتر ده‌یانچنین و سه‌کۆیان پێ سازده‌کردن و وه‌کو ماناییه‌کان بایه‌خیان نه‌ده‌دا به جوانکاری بیناکانیان.
هه ر وه‌ک پیش‌تر ئاماژه‌ی پێکرا، په‌یکه‌ره‌ی ژنێکی رووت به بڵیندایی 20 سم که له گڵ چاکراوه، له قه‌ڵایچی دۆزراوه. ئه‌م په‌یکه‌ره هه‌ر دوو ده‌ستی له‌سه‌ر سینگی داناوه و لای سه‌ری شکاوه و وێڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری مۆروو و قاشولکه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌ره‌نگی شین و زه‌رد و سپی له‌په‌نا سه‌کۆیه‌کی قوربانی دۆزرانه‌وه و به‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست دان وا وێده‌چی ئه‌مانه پێشکه‌ش به په‌رستگه کرابن.
کۆنینه‌ناسان له ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیاندا به‌م ئاکامه گه‌یشتن که ڕه‌نگه قه‌ڵایچی هه‌مان "ئوزیرتۆ" واتا پێته‌ختی ماناییه‌کان بووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها توانیان ئیلیمانه‌کانی ئایینی و کارکردی بیناکان روون بکه‌نه‌وه. له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا به‌رده‌نووسێک به‌خه‌تی بزماری ئارامی دۆزرایه‌وه که پشتگیری له‌م راستییه‌ی ده‌کرد که قه‌ڵایچی هه‌مان شاری "ئوزیرتۆ"ی ماناییه‌کانه که دوو خودای هه‌بووه یه‌که‌م خودای به‌ناوبانگی ئۆرارتووه‌کان واتا خودای "هالدی" یا "خالدی" و دووهه‌م خودای ئارامی و ماناییه‌کان واتا خودای "هه‌داد". کۆنینه‌ناسان دۆزینه‌وه‌ی دوو خودای "هالدی" ئۆرارتو و "هه‌داد"ی مانایی به نیشانه‌ی یه‌کگرتوویی نێوان ئۆرارتو و مانا، به‌دژی ئاشووڕ له دواییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پ.زده‌زانن.
کۆنینه‌ناسانی ئامریکایی له‌مه پیش‌تر وای بۆ ده‌چوون که قه‌ڵای "حه‌سه‌نلو" پێته‌ختی حکومه‌تی به‌هێزی سه‌ره‌تاکانی هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پ.ز، واتا ماناییه‌کانه و تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی زانیارییه‌کانی زانستی سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی هۆزه‌کانی مانایی زۆر که‌م بوو به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی شاندی قه‌ڵایچی که ته‌نیا شاندێکی کۆنینه‌ناسی بوون که له هه‌شت قۆناخ‌دا له سه‌ر ماناییه‌کان کاری زانستی‌یان کردووه، زانیارێکی زۆری سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیان و بیناسازی و کو‌لتوور و هونه‌ر و ره‌وتی شارستانیه‌تی و شێوه‌ی تێڕوانین و ڕێوره‌سم و ئایین و خواکانی مانایی خسته‌روو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دادگه‌رانی کورد