قه‌یرانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری قه‌فقاس
چاره‌نووسی ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان
نه‌هرۆ زاگرۆس*
چاره‌نووسی ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان
نه‌هرۆ زاگرۆس*
ئێستا، ئه‌رمه‌نستانی دوای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت زۆر جیاوازه له‌و شوێنه‌ی جاران. ئه‌و كۆمه‌ڵه ئێزدیانه‌ی نیشته‌جێی شار و شارۆچكه و لادێیه‌كانی ئه‌رمه‌نستانن، كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به كوردی ده‌په‌یڤن، دووچاری چه‌ند گرفتێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون . ژانی هه‌موو گرفته‌كانیش قه‌ده‌رێكی كوشنده‌ی دروستكردووه كه ره‌نگه ئه‌م مێژووه پڕ له سه‌روه‌ریه‌ی ئێمه‌ی كورد به‌ره‌و ئاقارێكی نه‌مان ببات.
كێشه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوونی ئێزدیه‌كانی ئه‌رمه‌نستان بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێش و سته‌م ئامێزی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه.
له دوای هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی سۆسیالیستی و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستانی سه‌ربه‌خۆ ، ئێزدیه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا دووچاری قه‌یرانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی و ئایینی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م كێشانه‌ش بوونه‌ته بابه‌تی ئه‌كادیمی ئه‌نترۆپۆلۆجیسته‌كان و سۆسیولۆجیسته‌كانی سه‌نته‌ره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد، به‌تایبه‌تی زمان‌ناس و ئه‌كادیمستی بواره مرۆییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆمان به‌م كێشه‌یه نه‌داوه. بۆیه مه‌به‌ست له‌م نووسینه كورته ئه‌وه‌یه په‌رده له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م قه‌یرانانه به‌گشتی و كێشه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به تایبه‌تی لابده‌ین، به‌و هیوایه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ران رابكێشین بۆ گرفتی ئێزدیه‌كانی ئه‌رمه‌نستان.
سه‌ره‌تایه‌كی پێویست
ئه‌رمه‌نستان، یاخود كۆماری ئه‌رمینیا، ئه‌و شوێنه‌یه كه یه‌كه‌م فیلمی كوردی تێیدا به‌رهه‌مهێنرا له ساڵی ١٩٢٨ به ناوی (زه‌رێ). هه‌ر له‌م شوێنه‌دا و دروست حه‌فتاو شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا یه‌كه‌م رۆمانی كوردی به ناوی (شڤانێ كورد) له‌لایه‌ن عه‌ره‌بێ شه‌مۆ (هه‌روه‌ها ناسراو به عه‌ره‌ب شامیلۆڤ) نووسرا. ئه‌رمه‌نستان بریتییه له‌و په‌ناگه گرنگه‌ی ئێزدییه ئاواره‌كانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان كه مێژویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌رییان له ئه‌ده‌ب و موزیك و زمانه‌وانی كوردی تێدا تۆماركردووه. كۆچبه‌ری به‌كۆمه‌ڵی و ئاواره‌بوونی ئێزدییه‌كان به‌گشتی به‌دوو قۆناغ بووه: قۆناغی دوایی، له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٢٠ بووه و قۆناغی یه‌كه‌میش له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان بوو له‌ساڵی ١٩١٤ – ١٩١٥ له توركیا. ئه‌و ئێزدییه كۆچكردووانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان كه نیشته‌جێی باكوور و رۆژئاوای ئه‌رمه‌نستان ببوون، ده‌ستپێشخه‌ری زۆر بواری داهێنانی هونه‌ری و وێژه‌یی و رۆشنبیری بوون. هه‌ر له‌وێش، واته له ئه‌رمه‌نستان، رۆژنامه‌ی (رێیا تازه) له‌ساڵی ١٩٣٢ ده‌ركرا، كه ئێستا ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی زیندووی كورده. هه‌ر له ئه‌رمه‌نستان بۆ یه‌كه‌م جار په‌خشی رادیۆی كوردی له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٤٠ ده‌ستیپێكردووه. ئه‌م رادیۆیه دواتر داخرا ، به‌ڵام جارێكی دیكه له ئاداری ساڵی ١٩٥٥ ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرده‌وه كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، له ئه‌رمه‌نستان بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌لفوبێی كوردی به پیتی لاتینی نووسرایه‌وه و یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوردیش هه‌ر له‌وێ كرایه‌وه. وانه‌ی كوردی له‌و قوتابخانانه‌ی كه قوتابی ئێزدییان بۆ ده‌چوون، به رێسای ئه‌لفوبێی لاتینی كه له‌لایه‌ن حه‌جیێ جندی و ئه‌مینێ عه‌ڤدال نووسرابوونه‌وه ده‌خوێندران. هه‌روه‌ها له ئه‌رمه‌نستاندا بۆ یه‌كه‌م جار كوردناسی بووه وانه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كه له‌لایه‌ن كوردناسی ئه‌رمه‌نی ناسراو به ئۆربێلی له به‌شی زانسته مرۆییه‌كانی زانكۆی ئێریڤان دامه‌زرا له‌ساڵی ١٩٦٢. زۆر كه‌سایه‌تی دیكه و زۆر داهێنانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ستن به كورد، له‌م شوێنه‌دا رێچكه‌یان گرتووه. جگه له‌مانه‌ش، ئه‌رمه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی كه‌سایه‌تیه ئه‌رمه‌نه رۆشنبیره‌كان، ده‌سپێشخه‌ری سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری ئێمه‌ی كوردن. بۆ نموونه، كۆمیتاس ڤارده‌بێت، كه موزیكۆلۆجیست و قه‌شه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی بوو، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر موزیكی كوردی كردووه و كاره‌كانی ئه‌ویش به یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌كادیمی ده‌ناسرێن له گرنگیدان به‌هونه‌ری موزیكی كوردی. به‌شێك له‌و گۆرانییه فۆلكلۆریانه‌ی كه كۆمیتاس كۆی كردبوونه‌وه، كه ژماره‌یان 13 گۆرانییه، له ساڵی ١٩٠٥ له مۆسكۆ چاپكران. هه‌روه‌ها خاچاتور ئابۆڤیان، كه گرامه‌رزان و كوردی زان و لینگویستێكی ئه‌رمه‌نی بوو، زۆر كاری مه‌یدانی له نێو تیره و هۆزه جیا جیاكانی كورد ئه‌نجامداوه و زۆر كتێبی ئه‌كادیمیشی له‌سه‌ر فۆلكلۆر و زمانی كوردی نووسیوه.
كێشه‌ی ناسنامه
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌رمه‌نستانی گرتووه‌ته‌وه، كێشه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی و ئاینییه له نێو ئێزدییه‌كاندا. له هه‌مووشیان گرنگتر، پرسی كوردبوونه. له‌و كاته‌وه‌ی ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان بوون به دوو به‌ش، كه لایه‌كیان خۆی به كورد ده‌زانێ و لایه‌كه‌ی دیكه‌یان خۆی جیا ده‌كاته‌وه له نه‌ته‌وه‌ی كورد و ده‌ڵێن ئێمه نه‌ته‌وه‌ی ئێزدین، چاره‌نووسی ئه‌م كۆمه‌ڵه كوردی ئاخێڤه له‌نێوان ئه‌م پرسه‌دا له گۆمێكی شێلوی قه‌تیسماو ده‌چێ. هه‌رچه‌نده ئێزدییه‌كان خاوه‌نی ناسنامه‌ی ئایینی تایبه‌ت به خۆیانن، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ڵگری بۆچوون و ئاراسته‌ی جیاوازن. لێره‌دا، له ده‌ستپێكی ئه‌م باس و نووسینه‌دا، به پێویستی ده‌زانم به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێین: ئایا ئێزدییه كۆچكردووه‌كانی قه‌فقاس كوردن یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیان؟ ئه‌گه‌ر كوردن، بۆچی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێكیان مێژوو و ئایین و ره‌گه‌زی خۆیان جیاكردووه‌ته‌وه له كورد؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له بنه‌چه‌وه خۆیان به كورد نه‌زانیوه، بۆچی ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه ده‌ستپێشخه‌ر و ئه‌نجامده‌ری كار و داهێنانی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و هونه‌ری كوردی بوون؟ جگه له‌م پرسیارانه‌ش، بۆچی ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی كه نزیكترین دۆستی كورد بوون ئێستا دووژمنایه‌تی پرسی كوردبوونی ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان ده‌كه‌ن؟ ره‌نگه له نووسینێكی كورتی وه‌ك ئه‌م نووسینه‌دا نه‌توانین شیته‌ڵی هه‌موو فاكته‌ره‌كانی ئه‌م گۆڕانه بكه‌ین له نێو به‌شێك له ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستاندا، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم به كورتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه. بۆیه له‌م چه‌ند روونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌دا چه‌ند پرسێكی گرنگ باس ده‌كه‌ین كه له‌وانه‌یه تیشك بخاته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی گرنگی كێشه‌ی كوردبوون و قه‌یرانی ناسنامه له‌نێو ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستاندا.
له دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و دروستبوونی كۆماری ئه‌رمینیا، كێشه‌ی ناسنامه‌ی ئێزدییه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی باشووری سۆڤیه‌تی كۆن بووه‌ته یه‌كێك له كێشه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه. ئێستا ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له ئه‌رمه‌نستاندا كه‌مێك زیاتره له ٤١٠٠٠ كه‌س. تاوه‌كو ئێستاش زۆربه‌ی ئێزدییه‌كان گوندنشینن و بژێوی رۆژانه‌یان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه. ژماره‌ی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دایه. به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌رمه‌نستان، زۆربه‌ی گه‌نجان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بچنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان، له‌پێناو ژیان و كاردا. شوێنی یه‌كه‌می كۆچكردنی ئێزدییه‌كان رووسیایه، دواتریش وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌رچه‌نده له سه‌رژمێری دانیشتوانی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گشت ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان و گورجستان (جۆرجیا) به كورد تۆماركرابوون، به‌ڵام له یه‌كه‌مین سه‌رژمێری كۆماری ئه‌رمه‌نستان له ساڵی ٢٠٠١دا له كۆی ٤١٠٠٠ ئێزدی ته‌نها هه‌زار كه‌سێك خۆیان به كورد تۆمار كردووه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه كۆمه‌ڵه و رێكخراوه نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان باسیده‌كه‌ن كه ئێزدییه‌كان كوردن و هه‌موو ئێزدییه‌ك خۆی به كورد ده‌زانێ. له هه‌مانكاتیشدا كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدیانی ئه‌رمه‌نستان به سه‌ركردایه‌تی عه‌زیز تامۆیان (له‌نێو ئێزدییه‌كان به عه‌زیزێ عه‌مه‌ر ناسراوه) به‌رده‌وام له گۆڤار‌و رۆژنامه و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئه‌وێ باوه‌ڕی وابڵاوده‌كاته‌وه كه ئێزدییه‌كان نه كوردن و نه‌خۆیان و زمانه‌كه‌شیان به كوردی ده‌زانن.
رێكخراوه‌كه‌ی عه‌زیزێ عه‌مه‌ر رۆژنامه‌یه‌كیان هه‌یه به‌ناوی (ئێزدیخانه) كه وشه‌ی “كورد” یان “كوردستان” به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌یه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوبكرێته‌وه. سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه پێیوایه ئێزدییه‌كان چه‌ند تیره و هۆزێكی هیندی بوون و له پێش زاینه‌وه به‌ره‌و وڵاتی عێراق كۆچیان كردووه و دواتریش له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانییه‌كان هه‌ندێكیان هاتوونه‌ته توركیای ئێستا و دواتریش هه‌ندێك له‌و تیره و هۆزانه‌ی كه له باكووری كوردستانی ئه‌وسای ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی نیشته‌جێببوون به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان هاتوون. له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ من له ساڵی ٢٠٠٦ له باره‌گاكه‌ی خۆی له ئێریڤان، عه‌زیزێ عه‌مه‌ر به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیارێكی دامه‌وه سه‌باره‌ت به كوردبوونی ئێزدییه‌كانی ئه‌رمینا: ”هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كورد و ئێزدی نییه. له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ئێمه به ئێزدیكی ده‌په‌یڤین ئه‌وان به كورمانجی، له‌ڕووی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌وان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستن و ئێمه‌ش ره‌گه‌زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندستان. كاتێك كه ئێمه له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌په‌یڤین، نه ئێمه له‌وان ده‌گه‌ین و نه ئه‌وانیش له ئێمه ده‌گه‌ن”. ئه‌م باوه‌ڕه‌ی عه‌زیزێ عه‌مه‌ر زۆر دووربوو له‌و واقیعه‌ی كه من و ئه‌وی له یه‌كتر حاڵی ده‌كرد. هه‌ردووكمان به كورمانچی ده‌ئاخفتین، به‌ڵام ئه‌و پێداگربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورمانجی جیاوازه له زمانی ئه‌و و هه‌موو ئێزدییه‌كان. به‌هه‌ر حاڵ، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٩٠ ئه‌م رێكخراوه‌ی عه‌زیزێ عه‌مه‌ر و بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یان زیاتر وه‌ك له ئێستا له نێو ئێزدییه‌كانی قه‌فقاس باو بوو. له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌یان نووسراوه: “میلله‌تێ مه ئێزدییه، دینێ مه شه‌رفه‌دینه و زمانێ مه ئێزدیكییه”. ئه‌مه بیروباوه‌ڕی ئه‌م گرووپه‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، له ساڵانی سه‌ره‌تای ١٩٩٠ه‌وه، تاوه‌كو ئێستا له بره‌ودان به كاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌رده‌وامن.
ئه‌كادیمیسته رۆژئاواییه‌كان: ئه‌وه ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراوه
به‌پێی بۆچوونی به‌شێكی زۆر له ئه‌كادیمیسته رۆژئاواییه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و بیرمه‌ند و رۆشنبیره‌كانی بواری ئێزیدیناسی، ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی عه‌زیزێ عه‌مه‌ر و رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراوه و دووره له لۆژیكی زمانه‌وانی و نه‌ته‌وه‌ناسی و كۆمه‌ڵناسی. به‌هه‌مان شێوه‌ش، راست و دروستی ئه‌م بۆچوونانه په‌یوه‌سته به ئایدۆلۆژیای سیاسی و مه‌رامی سیاسی كه له‌پشتیه‌وه چه‌ند كه‌سێك یارمه‌تی مادی وه‌رده‌گرن. له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا، پرۆفیسۆر فیلیپ كره‌ینبرووك، كه ئێزدی ناسێكی دیاری ئه‌وروپییه، به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان ده‌دوێ: “ئێزدییه‌كان به‌شێكن له كورد و یه‌كێكن له تیره و هۆزه ره‌سه‌نه‌كانی كورد”. ئه‌م بۆچوونه ته‌نها بۆچوونی ئێزیدیناسێك نییه، به‌ڵكو هه‌موو لێكۆلینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌وروپاییه‌كان و رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ئه‌م راستییه‌یان سه‌لماندووه. بۆ نموونه، نێلیدا فوكارۆ، مێژووناسێكی به ره‌گه‌ز ئیتاڵییه و له زانكۆی (سۆواس)ی به‌ریتانی وانه‌ی مێژوو ده‌ڵێته‌وه به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر كوردبوونی ئێزدییه‌كان ده‌دوێ “به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه نكۆڵی له كوردبوونی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن، ئێزدی جگه له كورد هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نین”. هه‌روه‌ها ئیسته‌ر شپات له كتێبه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ئێزدییه‌كان) كه به زمانی ئینگلیزی نووسراوه، ده‌ڵێ: “ئێزدییه‌كان كوردن و هه‌ر به كوردیش ده‌په‌یڤن و زاراوه‌كه‌شیان بریتییه له كوردی كورمانجی”.
په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا بڕیارێكی سیاسی دژی كوردبوونیان ده‌دات
هه‌رچه‌نده ئه‌م گرووپه سیاسییه‌ی عه‌زیزێ عه‌مه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناگۆڕنۆ كاره‌باخ زیاتر له‌ئێستا باڵاده‌ستبوون به‌ڵام زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌رمه‌نی پشتیوانی ئه‌وان ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌ی كه ئێزدی به كورد ده‌زانن، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ناسنامه‌ی ئێزدییه‌كانه. ئه‌م پشتیوانیه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌رمه‌نی و شه‌قامی ئه‌رمه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دژواری و دژایه‌تییه‌ی كه ئه‌رمه‌نه‌كانی دوای نه‌مانی سۆڤیه‌ت ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر كورد. بۆ پاساوی ئه‌م دژایه‌تییه‌ش، ئه‌رمه‌نه راستڕه‌وه‌كان فاكته‌ری ئه‌م دژایه‌تییه بۆ مێژوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه: ئه‌و مێژووه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی له ساڵانی ١٩١٤ – ١٩١٥. ئه‌مه له‌لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌سته به‌و روانینه‌ی كه ئه‌رمه‌نه ناسیۆنالیسته‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ئێستای باكووری كوردستان خاكی باب و باپیرانی ئه‌رمه‌نه‌كانه و ئێستا كورد داگیریان كردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه په‌رله‌مانی كۆماری ئه‌رمه‌نستان له كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٢ كێشه‌ی كوردبوونی ئێزدییه‌كان له ئه‌رمه‌نستان یه‌كلایی بكاته‌وه، كه دوور له هه‌موو مه‌نتقێكی ئه‌كادیمی و كۆمه‌ڵناسی زمانه‌وانی، ئێزدییه‌كان و زمانه‌كه‌یان جیا بكاته‌وه له كورد و زمانی كوردی. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی واقیعیانه بده‌ین، بۆمان روونده‌بێته‌وه كه ئه‌م دوو هۆیه دوو هۆكاری ته‌واو سیاسین، به‌ڵام جگه له‌م هۆیانه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن كه ئاراسته‌ی ئه‌رمه‌نه ناسیونالیسته‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی سه‌رسه‌ختی دژی كوردبوونی ئێزدییه‌كان ده‌بات. جگه له ئێزدییه‌كان، كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له ئه‌رمه‌نستان دووچاری گرفتی سه‌ختی ژیان بوون و كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی تووندوتیژی ئه‌رمه‌نه راستڕه‌وه‌كان.
جگه له‌م گرفتانه‌ی باسمان كردن، هه‌ندێ هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن كه په‌یوه‌ستن به سستی لاوان له گرنگیدان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. یه‌كێك له‌م هۆكارانه بریتییه له نه‌بوونی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی له‌نێوان كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و داووده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریانه‌ی كوردبوونی ئێزدییه‌كان ده‌سه‌لمێنن له كاری خۆیاندا بێ ئومێد بن. بۆ نموونه، رۆژنامه‌ی (رێیا تازه) كه به گرنگترین بڵاوكراوه‌ی كوردی داده‌نرێ له ئه‌رمه‌نستان، تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن كوردانی دیكه‌ی كوردستان گرنگی پێنه‌دراوه. ئه‌م رۆژنامه‌یه له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا هه‌فته‌ی دوو جار ده‌رده‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر نه‌بوونی له ساڵێكدا ته‌نها یه‌ك یان دوو ژماره‌ی چوار لاپه‌ڕه‌یی لێده‌رده‌چێ. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌ی (ئێزدیخانه) كه دژایه‌تی كورد ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا یارمه‌تی دارایی ده‌دات، هه‌فتانه ده‌رده‌چێ. هه‌روه‌ها رادیۆی كوردی له ئێریڤان له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دوایدا له ماوه‌ی یه‌ك كاژێری په‌خشكردنی – نیو كاژێری ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان و زمانه‌كه‌یان به كورد و كوردی ده‌زانن و نیو كاژێره‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌وه‌ن كه ئێزدییه‌كان كوردبن. گرفتێكی دیكه‌ش هه‌یه كه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی له نێو ئێزدییه شارنشینه‌كاندا. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌شێك له لاوان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كان ده‌ژین، به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێ كه كوردبن یان نا. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و ئێزدیانه‌ی كه وه‌ك كه‌مینه نیشته‌جێی شارۆچكه و دێهاته ئه‌رمه‌نییه‌كانن، خۆیان به‌دوور بگرن له ورووژاندنی هه‌ستی ئه‌رمه‌نه ناسیۆنالیست و راستڕه‌وه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش پرسی ناسنامه‌ی كوردبوون به‌لایانه‌وه گرنگ نییه.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م گرفته‌ش دیسانه‌وه بریتییه له نه‌بوونی كار و تێكچوونی باری ئابووری وڵاتی ئه‌رمه‌نستان. هه‌رچه‌نده هه‌لی كار بۆ هه‌موو تاكێكی نیشته‌جێی ئه‌رمه‌نستان سه‌خته، به‌ڵام بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك ئێزدییه‌كان سه‌ختتره. ئه‌م هۆیه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه وایكردووه به‌شێكی زۆری لاوان له گوند و شار و شارۆچكه‌كان په‌نا بۆ كۆچكردن ببه‌ن. بۆیه ئێستا زۆربه‌ی گونده ئێزدییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خاڵیبوون له لاوان. بۆ نموونه، له گوندی حه‌كۆ (كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تاڵین له رۆژئاوای ئه‌رمه‌نستان) ته‌نها شازده ماڵی ئێزدی لێ ماوه ( له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌م گونده له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی نه‌وه‌ته‌كانیش زیاتر له سه‌د ماڵی ئێزدی بووه تێیدا). هه‌ر ئه‌م هۆیه ئابووری و كه‌م ده‌رامه‌تییه وای كردووه كه هه‌ندێك له ئێزدییه‌كان ته‌نانه‌ت ئایینه‌كه‌شیان بگۆڕن بۆ سه‌ر ئایینی مه‌سیحی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خۆراك و جلوبه‌رگ. ئه‌و رۆژئاواییانه‌ی كه خۆراك و شتی دیكه ده‌به‌خشن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاینه‌كه‌یان ده‌گۆڕن، سه‌رنجی هه‌ندێك له ئێزدییه‌كانیان بۆ لای خۆیان راكێشاوه. بۆ نموونه، له گوندی عه‌مرێ تازه (كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئاپاران له باكووری شاری ئێریڤان) نزیكه‌ی 35%ی دانیشتوانه‌كه‌ی بوونه‌ته ئینجیلی “ئیڤانجیلیك”.ئه‌م دیارده‌یه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و گرفته كوشندانه‌ی كه به‌رۆكی ئێزدییه‌كانی گرتووه له ئه‌رمه‌نستان.
هه‌ڵوێستێكی كوردی پێویسته
به گشتی، ئێزدییه‌كان دووچاری كێشه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی بوون. ئێستا جیاوازیه‌ك به‌دیده‌كرێ له نێوان گه‌نج و پیر، نێر و مێ، ئێزیدی لادێنشین و شارنشین، هه‌روه‌ها له‌نێوان ئێزدییه‌كانی ناوچه‌ی ئاپاران (كه ناسراوه به ناچه‌ی ئه‌له‌گه‌ز كه ٧٠ كیلۆمه‌تر له ئێریڤانی پایته‌خته‌وه دووره) و ناوچه‌ی تالین (هه‌شت گوندی ئێزدی له‌م ناوچه‌یه هه‌یه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌رمه‌نستان) به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێزدیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ژین له ناوچه‌كانی ئارمه‌ڤیر (كه زۆرینه‌ی ئێزدی لادێنشینه‌كان نیشته‌جێی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای ئێریڤان – هه‌روه‌ها ئێزدییه‌كان له‌م لادێیانه‌دا وه‌ك كه‌مینه له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ژێن و هیچ گوندێكی تایبه‌ت به ئێزدیان له‌م ناوچه‌یه نییه)، ئیشمیادزین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێریڤانی پایته‌خت. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كۆمه‌ڵه و رێكخراوی كوردی هه‌ن له ئه‌رمه‌نستان و بوونی كورد ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌مانه یان گرووپی سیاسین یانیش دووچاری گرفتی ئابووری بوون و خه‌ریكه له‌كاركردن ده‌كه‌ون. هه‌رچه‌نده به‌شێك له ئێزدییه‌كان تاوه‌كو ئێستاش خۆیان و باب و باپیرانیشیان به كورد ده‌زانن، به‌ڵام دروستبوونی ئه‌م به‌ش به‌شبوونه‌ی ئێزدییه‌كان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو ئێزدییه‌ك دروستكردووه. ئه‌گه‌رچی ناتوانین به‌ڕێژه‌ی سه‌دی ئه‌وه دیاریبكه‌ین ، له نێوان ئه‌وانه‌ی خۆیان به كورد و ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كورد نازانن، به‌ڵام ئه‌م گرفته هه‌ڵقوڵاوی سه‌رده‌مێكی دژواره بۆ میلله‌تێكی سته‌م لێكراو. ئه‌م گرفته پێویستی به تێگه‌یشتن و سه‌لماندنی زانستیانه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی زانستیانه. نه‌بوونی ئه‌كادیمیایه‌ك یان به‌شێك له ئه‌كادیمیایه‌كی كوردی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م گرفته هه‌روه‌ها گرفته‌كانی دیكه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كه بوونی كورد و زمانی كوردی ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و تاكه‌كانی ئه‌م كه‌مینه ئاینی و فۆنۆلۆجی و دایه‌لێكت و زمانه‌وانییه‌كانیش دووچاری پرسی ئالۆزی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن، به‌شێكه له كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان. به‌گشتی ئه‌و پرسه پێویستی به هه‌ڵوێستی رۆشنبیرانی كورد و هه‌ڵوێستی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
•نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له بواری ئتنۆمیوزیکۆلۆجی له‌سه‌ر موزیکی ئێزدیه‌کانی ئه‌رمه‌نستان و ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی له ئه‌رمه‌نستان و جۆرجیا و تورکیا ئه‌نجامده‌دات.
---------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 91، پێنجشه‌ممه 2011.04.14