کڕۆنۆلۆگیای دێرۆکیی ته‌شه‌نه‌ی هۆزه تورکه‌کان به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا
له ئه‌ڵمانییه‌وه: ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
سـه‌رچاوه: گۆڤاری" تالیا"ی ئه‌ڵمانی، مانگی سێی 2008 لاپه‌ڕه 7 ـ 20
چه‌ند وته‌یه‌کی پیویست:
بێ‌شک هه‌ڵوێست و بۆچوونی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ڵات و سیسته‌می ده‌وڵه‌تی تورکیا، له هه‌مبه‌ر کورد و مافه‌کانیدا، ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌وان بێپه‌رده، د‌ژی هه‌ر مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووری کوردن.
یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی و‌ڵاتانی ئه‌وروپای هاوبه‌شیش که به‌سه‌ر تورکیایدا ده‌سه‌پێنن، باوه‌ڕ هێنانی تورکیایه به هه‌بوونی که‌مایه‌تیه‌کان ـ وه‌ک کورد ـ ئه‌وجا ڕه‌چاوکردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و کولتوریه‌کان.
تورکیا له ساتێکدا باس له کۆماری تورکی له قوبرس ده‌کات. پارێزگاری له مافی که‌مه نه‌ته‌وه تورکزبانه‌کانی بو‌لگاریا، هێرتسی گۆڤینا و کوردستان ـ که نیوه‌یان کوردن ـ ده‌کات، که‌چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی، که بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی شایانی قبووڵ نییه!، د‌ژی هه‌ر مافێکی کورده له ناو نیشتمانی خۆیدا که کوردستانه؟ و‌ڵاتانی ئه‌وروپایش ئه‌م سیاسه‌ته دووفاقه‌ییه نادروست و نا دیموکراتیه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تورکیایان، لا په‌سه‌ند و قبووڵ نییه.
ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیا، وه‌ها هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌ن، ده‌ڵێیت هه‌زاران ساڵه خاوه‌نی ئه‌و نشینگه و نیشتمانه‌ی کورد و ئه‌رمه‌نی و یۆنانی و لاس و عاره‌به‌ن، که ئێستاکه کۆمارێکی تورکی له سه‌ر بنیاد نراوه! ئه‌گه‌رچی، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای تورکیا، هه‌ر له دامه‌زراندنی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌کانه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تێکه‌ڵه له گه‌له جیاوازه‌کانی وه‌ک، تورک، کورد، عاره‌ب،لاس، ئه‌بغاس، چه‌رکه‌س و ... هتد. به‌ڵام زۆر جێی سه‌رسووڕمانه، تاکی ئه‌و گه‌له به تورک و تورکێنراوانه، که له ڕابردوودا به سیاسه‌تی، مو‌سڵمان بوون و "ئو‌ممه‌تی ئیسلام" هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنران و خۆڵ ده‌کرایه چاوی ناهۆشیاره‌کانه‌وه، نهاکه‌یش سه‌یاسه‌تی شۆڤێنی "پان تورکیزم" په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ک ئاژداد و ئابادیان تورکی ڕه‌سه‌ن بووبێتن! بڕوانه چۆن خوێن ساردانه، مامه‌ڵه له‌ته‌ک جێگه دێرۆکیه‌کانی گه‌لانی کورد و یۆنانی و ئه‌رمه‌ن ده‌که‌ن و بێباکانه چه‌ندین جێگه‌ی کۆنئارا و مێژووی و گرنگی وه‌ک "حه‌سه‌نکێف" ده‌خه‌نه بن ئاو. هه‌روه‌ک له دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره‌ی "گاپ"دا، به سه‌دان و هه‌زاران گوند و نیشتمانی دیرۆکی کوردیان چۆڵ کرد و غه‌رقی ژێر ئاویانی کرد! به زه‌بری کوشتن و ئه‌شکه‌نجه به هه‌زاران ئه‌رمه‌نیان کرده مو‌سڵمان. گوند و ماڵ و که‌نیسه‌کانیان لێ داگیر کردن. زیاد له یه‌ک میلیۆن و نیو ئه‌رمه‌نیشیان قه‌ڵاچۆ کرد! یۆنانیه‌کانیان ده‌کوشت یانیش بۆ یۆنان ده‌ریان ده‌کردن، یانیش له‌ته‌ک تورک زبانه‌کانی دورگه نێزیکه‌کانی سه‌ر سنووردا، ده‌یانگۆڕینه‌وه! که له ساڵی 1974 دا سوپای تورکیا به‌شی ژووروی دورگه‌ی "قوبرس"ی داگیر کرد، کۆمارێکی تورکیای له‌سه‌ر بانگهێشته کرد، که تا ئێستاکه له تورکیا خۆی زیاتر، له لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌ت و وڵاتێکه‌وه باوه‌ڕی پێناکرێت و جێی قبووڵ نییه!
له نیشتمانی داگیر کراویشدا، به سه‌دان که‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نی و یۆنانیان کرده مزگه‌وت. به‌ناوبانگتریان، که‌نیسه‌ی مێژوویی بێزه‌نتیه‌کانه له شاری "کۆنیستانتینۆ پۆلیس" که پاش داگیر کردنی له ساڵی 1453دا، ناوه‌که‌ی بووه "ئیسلامپۆلیس" و دواتریش ئیسته‌مبوڵ، به ناوی "هاجیا سۆفیا" مناره‌ی بۆ دروستکرا و کرایه مزگه‌وت. خۆشبه‌ختانه له ژێر کارگه‌ریی ئه‌وروپادا، له ساڵی 1934ه‌وه، بۆته مۆزه‌خانه!
ده‌سته‌ڵاتی تورکیا که له ئه‌وروپایش داوای مافی که‌مایه‌تیه تورکه‌کان ـ که نیوه‌یان کوردن به پاسی تورکیه‌وه!! ـ ده‌کات، که‌چی د‌ژی هه‌ر مافێکی کورده له هه‌ر جێیه‌کی ئه‌م گێتیه‌دا بێت! ته‌نانه‌ت له ڕۆمانی یه‌که‌می "یه‌شار که‌مال" دا به‌ناوی "دورگه‌ی مێروو"، که ڕۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تورکی به‌ناوی "حوریه‌ت" مافه‌که‌ی لێ کڕی بۆوه، ئه‌و به‌شه‌یان له ڕۆمانه‌که ده‌رهێنابوو که باس له کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان ده‌کات.
له ساتێکدا سیاسه‌تی شۆڤێنی ده‌سته‌ڵاتی تورکیا، هه‌فتا ساڵه کورد ده‌تورکێنن، که‌چی "ته‌یب ئه‌ردۆگان" ڕوو له و‌ڵاتانی ئه‌وروپا هاوار ده‌کات: (به ئه‌وروپی کردنی تورکه‌کان ـ بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا ـ گه‌وره‌ترین تاوناکاریه له هه‌مبه‌ر مرۆڤایه‌تیدا...). خۆشیان به‌هه‌مو جۆرێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، کورد نه‌ک هه‌ر له باشووری کوردستاندا، فیدڕاڵ و ئۆتۆنۆمیشی نه‌بێت، به‌ڵکوم وه‌ک کوردیش ناو نه‌برێن! به‌ڵام له هه‌وڵی دروستکردنی" تورکمانستانێک' دایه و پایته‌خته‌که‌یشی، "که‌رکوک"ـ بێت!!
ئه‌م سیاسه‌تی پارادۆکس و ته‌ڤله‌هه‌ڤ و پێج ده‌رپێچ و نازانستیی و نا یاسایی و نامرۆڤانه‌یه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیا، ده‌سته‌ڵات و تاکه‌کانی ئه‌ورپایشی تووشی سه‌رسووڕمان و نیگه‌رانی و په‌ستی کردووه. که به هیچ جۆرێکیش له‌ته‌ک سیاسه‌تی سه‌رده‌مدا وێک نایه‌ته‌وه.
ئه‌مانه کورته و پوخته‌ی نموونه‌یه‌ک له هه‌ڵویستی نامرۆڤانه و نا دیموکراتی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێستاکه‌ی تورکیان. ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیر و دیموکراته‌کانی تورکیش، که باس له مێژووی تورکیا ده‌که‌ن، بێئاگایانه هه‌ڵوێست له‌سه‌ر دوو هه‌زار ساڵی مێژووی تورکیا له "تورکیای ئێستادا!" ڕاده‌گرن. بێ‌شک ئه‌مه‌یش خۆ گێل کردن و درۆکردنه له ڕه‌وتی مێژوویی. چونکه به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی، به‌ر له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می زاینی، تاقه تورک زبانێک له‌سه‌ر خاکی کورد و ئه‌رمه‌ن و یۆنانیه‌کان نه‌بووه و نه‌ژیاوه!(وه‌رگێڕ)
له ده‌ووروبه‌ری 300 ساڵه‌ی به‌ری زایینی هه‌تا 550 پاش زایینی*
552 به‌ری زاینی. بومین کاگن، ده‌سته‌ڵاتدارێتی مه‌نگۆلای (یوان یوان) ده‌رده‌په‌ڕێنێت. له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی "موخان"ـ ی کوڕیدا، یه‌که‌مین ده‌سته‌ڵاتی به‌رفراوانی تورکزبان داده‌مه‌زرێنێت.
له 553 ـ 572 ه‌وه، له زێی "بایکال" ه‌وه هه‌تا دیواری گه‌وره، (چین) به‌رفراوان ده‌بێت. 575، به سه‌رۆکایه‌تی "ئیسته‌می" به‌سه‌ر "هونه سپیه‌کان" هیفاتالیتن، سه‌رده‌که‌ون. به ڕێکه‌وتن له‌ته‌ک "ساسانی" ه‌کاندا، ده‌توانن خۆ بگه‌یه‌ننه "شه‌قامی په‌شمین" حه‌ریر!.
582 به هۆی ژن و ژنخواز و ڕێکه‌وتنی بازرگانیه‌وه، هێرش کردنه سه‌ر چین.
682 دامه‌زراندنی دووه‌م ده‌سته‌ڵاتی تورکی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، هه‌تا ساڵی 745.
693 و به‌رو ژوور. هه‌مدیسان به‌هێزیی ده‌سته‌ڵاتی تورکی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌سه‌رۆکایه‌تی "قاپقان" له 691 ـ 716.
721 ده‌سته‌ڵاتدارێتی چین به دانی خه‌رجی ناچار ده‌کرێت.
732 گرنگیدان به نووسراوه و قه‌باڵه‌کانی مێژوویی و ڕیک و پێکیی ده‌مه‌زراوه.
5/742 دوای له‌ناوچوونی ده‌سته‌ڵاتی تورکی "کاگاناتاس" له به‌شی ڕۆژئاواوه، دروست بوونی کۆنفیدراسیۆنێک له ده‌سته‌ڵاته ناوخۆییه‌کانی وه‌ک؛ بسمیل، ئویگور،کارلوک. سه‌رۆکی ئویگوره‌کان داوای نیشانی "خاقان" ده‌که‌ن و نیشانی "یابقو"یش بۆ "کارلوک" ه‌کان ده‌مێنێته‌وه.
751 شه‌ڕی نێوان عاره‌ب و چین له "تالاس". سه‌رکه‌وتن بۆ عاره‌به‌کان ده‌بێت.
3/762 ئویگه‌ره‌کان باوه‌ڕیان بۆ یه‌کتاپه‌رستی ده‌گۆڕن.
780 ـ ده‌ووروبه‌ری هه‌شتاکان! "ئۆگوس"ه‌کان له په‌یامی "ئیسیک کول" دێنه ده‌ر و له "ترانس ئۆکسانیان" سه‌ر ده‌ردێنن.
820 ـ ده‌ووروبه‌ری ئه‌و ساڵانه. ـ ئویگوره‌کان ده‌گه‌نه "سیرداریا".
840 ده‌ووره‌به‌ری ئه‌و ساڵانه، چه‌رکه‌سه‌کان به‌سه‌ر ئویگوره‌کاندا سه‌رده‌که‌ون. ئه‌وانیش خۆیان به‌ره‌و ڕۆژهه‌لاتی تورکستان ده‌کێشنه‌وه و له‌وێکانه‌دا، ده‌وڵه‌تی "کۆچۆ" داده‌مه‌زرێنن.
960 به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌سته‌ڵاتدارێتی "قه‌ره‌خاندن" به دانیشتووی 200.000 ڕه‌شماڵه‌وه، ده‌چنه پاڵ ئیسلامه‌کان.
985 هه‌ڵهاتنی سه‌رۆکی هۆزی سه‌لجوقه‌کان و چونه ناو ئیسلامه‌کانه‌وه.
1000 ده‌ووروبه‌ری ئه‌و ساڵانه، په‌یدابوونی تورکه خه‌زنه‌ویه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ناوێک. هۆزه‌کانی ئوخوز به له‌وه‌ڕگاکانی بوخارادا بڵاو ده‌بنه‌وه.
له مه‌حمودی خه‌زنه‌ویه‌وه بۆ ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لان1017 ـ 1072،
1040 شه‌ڕی ده‌نده‌ناکان ("ده‌نده‌نیل!"، وه‌رگێڕ). سه‌لچوقه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی تۆغروڵ به‌سه‌ر خه‌زنه‌ویه‌کاندا سه‌رده‌که‌ون. ده‌که‌ونه هێرش کردنه سه‌ر ئێران. گه‌ڕانیش به‌ره‌و ئازه‌ربایجان و ئه‌رمێنیا و موسڵ " باشووری کوردستان" ـ و هه‌کاری، "باکووری کوردستان" (وه‌رگێڕ)، ده‌ست پێده‌کات.
1058 خه‌لیفه‌ی به‌غداد، "تۆغروڵ" وه‌ک سوڵتانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی قبووڵ ده‌کات. ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لانی خوشکه‌زاشی ده‌کاته میری میران.
1071 له جه‌نگی "مالازگیرت"دا له کن "موش"ی ئاناتۆڵیا، ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لان به‌سه‌ر"ڕۆمانۆس"ی قیسه‌ری شه‌شهه‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌سته‌لاتی ڕۆمدا سه‌رده‌که‌وێت. (ده‌شێت به سه‌ره‌تای هاتنی گه‌لانی تورکزبان دابنرێت بۆ کوردستان، که ده‌کاته 937 ساڵ!!)
سه‌لجوقه ڕۆمیه‌کان1071ـ 1310
1086 مردنی یه‌که‌م سه‌رۆکی سه‌لجوقه‌کان"سڵیمان، ب، کوتلوموش" له" ئه‌نتیۆخیا/ ئه‌نتاکیا".
1092 کیلیج ئه‌رسلانی یه‌که‌م له نیکایا/ ئیزنیک، خۆی ده‌کاته سوڵتان. له ساڵی 1097یشه‌وه، ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر "کۆنیا"شدا ده‌گرێت.
1155-1192 کیلیچ ئه‌رسلانی دووه‌م ، له ناوچه‌ی "میریۆکیفالۆن" به‌سه‌ر "بێزه‌نت"یه‌کاندا سه‌رده‌که‌وێت و ئیپراتۆره‌که‌ی به‌سه‌ر 10 کوڕه‌که‌ی خۆیدا به‌ش ده‌کات.
1220 هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵاتی عه‌لائه‌دین که‌یقوبادی یه‌که‌م. په‌ل ڕاکێشانی ده‌سته‌ڵاتی ڕۆمی سه‌لجوق به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ناتۆڵیا. (مه‌به‌ست له باکووری کوردستانه ـ وه‌رگێڕ). ژووروی میسۆپۆتامیا و باکووری سوریا.
1243 جه‌نگی "کۆسه‌داخی" له د‌ژی ده‌سته‌ڵاتدارێتی مه‌نگۆله‌کان. سوڵتانی سه‌لجوقه‌کان ناچار ده‌بێت سه‌ر بۆ مه‌نگۆله‌کان نه‌وی بکات و ته‌سلیم بێت. "په‌رڤانه"ی جێگری سوڵتان ده‌کرێته ده‌سته‌ڵاتدار له ئه‌ناتۆڵیا.
1273 مردنی هۆزه‌ڤان و سۆفیی بیرمه‌ند "جه‌لاله‌دینی ڕۆمی ـ مه‌ولانا" له کۆنیا.
1300 ده‌ووروبه‌ری ئه‌و ساڵانه، ڕاده‌ی هه‌ر به‌رزی چه‌وسانه‌وه له لایه‌ن مه‌نگۆله‌کانه‌وه، له ئه‌ناتۆڵیا.
1310 ده‌ووروبه‌ری ئه‌و ساڵانه، کۆتایی ده‌سته‌ڵاتی دیاری سه‌لجوقه‌کان له ئه‌ناتۆڵیا.
ده‌ستپێکی مێژووی نوێی عوسمانیه‌کان 1302ـ 1421
1302 سه‌رکه‌وتنی عوسمانیه‌کان به‌سه‌ر سوپای بێزه‌نتیه‌کاندا، له ده‌ووروبه‌ری (نیکۆمێدیا/ ئیزمیت).
1313 میرێکی تورکمانه‌کان به ناوی قاره‌مان، ده‌ست به‌سه‌ر شاری کۆنیادا ده‌گرێت.
1326 قه‌ڵاو به‌ر‌به‌ستی "بورسا" به‌هۆی برسێتیه‌وه، ده‌ڕووخێت و ده‌که‌وێته ده‌ست عوسمانیه‌کان. عه‌سمانیه‌کانیش ده‌یگۆڕن به یه‌که‌م کۆشکی حه‌سانه‌وه و حوکمیان.
1354 گرتنی "گالیپۆلی ـ ئه‌نقه‌ره" و ده‌چێته ژێر قه‌له‌مڕه‌وی عه‌سمانیه‌کان.
1369 داگیرکردنی "ئه‌دریانۆپۆل ـ ئێدرنه". شاره‌که هه‌تا 1453 و به‌رفراوان بوونی زۆرتری عوسمانیه‌کان، وه‌ک پایته‌خت ده‌مێنێته‌وه.
1386 میره‌کانی قاره‌مان له ئه‌ناتۆڵیا، ده‌چنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کانه‌وه.
1393 به گرتنی شاری "تارناڤۆ"، کۆتایی به ئیمپراتۆری بو‌لگاریا دێت.
1389 شه‌ڕ له "ئه‌مزلفێلد" و "پۆلێ" له کۆسۆڤۆ. مورادی یه‌که‌م به‌سه‌ر سوپای زێربه‌کاندا، به‌سه‌رۆکایه‌تی "لازار" سه‌رده‌که‌وێت. هه‌ردوو سه‌رکرده‌که‌یش ده‌کوژرێن.
1396 له شاری "نیکۆپۆلیس"ی سه‌ر ڕووباری دۆناو، "زیکسمۆند"ی قیسه‌ری هه‌نگار و سوپاکه‌ی تێک ده‌شکێنرێن.
1401 بایه‌زیدی یه‌که‌م که له ساڵی 1397ه‌وه کۆنیای داگیر کردووه، ده‌بێته تاکه ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌ناتۆڵیا و هه‌تا مالاتیا و خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی خاکی ئه‌وروپا و هه‌تا سه‌ر "ئادریا".
1402 له‌شه‌ڕی ئه‌نقه‌ره‌دا، بایه‌زیدی یه‌که‌م، به‌سه‌ر مه‌نگۆله‌کاندا و، به‌سه‌رۆکایه‌تی ته‌یموور. زاڵ ده‌بێت. هه‌مدیسان گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌گایه‌تی له ئه‌ناتۆلیا. شه‌ڕی کوڕانی بایه‌زید له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات.
ته‌شه‌نه‌کردنی عوسمانیه‌کان بۆ هێزی گه‌وره و به‌ربڵاو 1421 ـ 1512
1444 شه‌ڕ له "ڤارنا". "ڤلادیسلاڤ"ی پاشای هه‌نگاریا ده‌ڕوخێنرێت.
1453 داگیرکردنی "کۆنستانتینۆپۆلیس" له‌لایه‌ن سوڵتان مه‌حه‌مدی دووه‌مه‌وه.
1461 ڕوخانی کۆتایی ده‌سته‌ڵاتی یۆناینیه‌کان له ئاسیای بچوکدا، له ترابزون.
1463 سه‌ره‌تای شه‌ڕی درێژخایه‌ن له د‌ژی "ڤێنێدیک ـ ڤێنێسیا"، هه‌تا 1479.
1468 شکانی ته‌واوه‌تی قاره‌مان. کوژرانی "سکاندربیگس" که له ئه‌لبانیا به‌رپه‌رچی عو‌سمانیه‌کانی ده‌دایه‌وه و به‌رهه‌ڵستی ده‌کرد.
1473 سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر میرنشینی "ئه‌کویۆنلو" دا. به سه‌رۆکایه‌تی "ئوزون حه‌سه‌ن" له "ئوتلوکبێلی". یه‌که‌مین هاتنی تورک به‌ره‌و "کرۆواتیا" و "کراین" و "کێرنتن"(نه‌مسا).
1480 شه‌ڕی "ئه‌پۆلین" و داگیرکردنی "ئۆترانتۆ" له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه. هه‌تا 1481 له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتیاندا مایه‌وه.
1492 ده‌رکردنی جوله‌که‌کان له ئیسپانیا و وه‌رگرتینیان له لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه.
1500 له ئێران شا ئیسماعیل دێته سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵات. 1505 "به‌غداد" داگیر ده‌کات. له ئه‌ناتۆڵیا لایه‌نگری زۆر له نێو تورکمانه‌کاندا په‌یدا ده‌کات. به ناوی "سه‌ر سووره‌کان".
1509 زه‌وی هه‌ژه‌یه‌کی به‌هێز، ئیسته‌نبوڵ و هه‌ندێک جێگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای ناوه‌ڕاست تێک ده‌دات.
لوتکه هێزی عوسمانیه‌کان
1514 سه‌رکه‌وتنی سه‌لیمی یه‌که‌م ـ 1512 ـ 1520 ،له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا به‌سه‌ر سه‌فه‌ویه‌کاندا. ڕاوه‌دونانی سه‌ر سووره‌کان(واته گرتن و کوشتنیان ـ وه‌رگێڕ)
17/1516 داگیرکردنی سوریا و میسر و ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی (مه‌مالوک)
1566/1520 له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی (سوڵێمانی قانونی) دا، ئیمپراتۆره‌که ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی هێزی به‌رفراوانی خۆی.
1526 شه‌ڕی "موهاژ" و کۆتایی هێنان به سه‌ربه‌ستی ده‌سته‌ڵاتی پاشایه‌تی هه‌نگاریا.
1529 ئابلۆقه‌دانی "ڤین" له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه.
1536 په‌یماننامه‌ی بازرگانی له نێوان عو‌سمانی و فه‌ڕه‌نسه‌دا.
1541 داگیرکردنی "بوداس" و ناوه‌ڕاستی هه‌نگاریا.
1571 شه‌ڕی زه‌ریایی له "لێپانتۆ". شکانی عوسمانیه‌کان له هه‌مبه‌ر که‌شته‌یه‌کانی ڤێنێسیان ـ هابسبورگ و پاپدا.
1571 داگیرکردنی قوبرس.
1577 /1572 بنیاد و دروستکردنی مزگه‌وتی "سلیمیا" له "ئه‌دیرنه". کاری "سینان"ی نه‌خشه‌کێش.
1589 ناڕازایی و به‌رهه‌ڵستی "جانیخاره‌کان" د‌ژی مانگانه وه‌رگرتن به دراوی به‌سه‌رچوو.
1606 /1593 شه‌ڕی نێوان عو‌سمانی و هابسبورگ له "لانگه".
1606 په‌یمانی ئاشتی له "زیتڤاتۆرۆک" له‌ته‌ک هابسبورگدا. له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی به‌رامبه‌ر.
40 / 1623 مورادی پێنجه‌م " به‌غداد" له سه‌فه‌ویه‌کان ده‌سێنێته‌وه.
1635 بزووتنه‌وه‌یه‌کی فوندامێنتاڵ ـ بنه‌وی، به ده‌ووری "قادی زاده محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی"دا خۆ رێکده‌خه‌ن.
84/1640 ئه‌ولیا چه‌له‌بی به ده‌سته‌ڵاتی ژێر قه‌له‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا ده‌گه‌ڕێت و گه‌شتنامه‌یه‌ک ده‌نووسێته‌وه.
70/1645 شه‌ڕی نێوان عوسمانیه‌کان و "ڤێنێدیگ ـ ئیتالیا" به داگیرکردنی دورگه‌ی کرێتا له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
1648 خه‌تیب چه‌له‌بی مێژووناس، ده‌ست ده‌کات به نووسینه‌وه‌ی "کۆسمۆگرافی جیهان نما"،
1651 له سیداره‌دانی "قوسه‌م سوڵتان"ی دایکی مورادی پێنجهه‌م و "ئیبراهیمۆس" و دایه‌گه‌وره‌ی محه‌مه‌دی پێنجهه‌م. کۆتایی هێنان به ده‌سته‌ڵاتی ( یانیچارن ـ وه‌رگێڕ!!) له سیاسه‌تی عوسمانی‌دا.
61/1656 کۆپرولو محه‌مه‌د پاشا، هێزی سیاسی و ئابووری ده‌خاته ده‌ستی وه‌زیری گه‌وره‌وه.
64/1663 شه‌ڕی نێوان عوسمانیه‌کان و هابسبورگ. شکانی به‌رامبه‌رله "ست ـ گۆتهارد" و داگیرکردنی "نیۆهۆیسلس" له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه.
1672 شه‌ڕ له د‌ژی پۆلۆنیا و داگیرکردنی ڕۆژئاوای ئۆکراینا و پۆدۆلین.
1683 ئابلۆقه‌دانی دووه‌مجاری "ڤین" له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه. شکاندنینان له لایه‌ن سوپای به‌رهه‌ڵستیکاره‌وه له چیاکانی "کاهلن".
1695 چه‌سپاندنی دانی (سو‌و ـ زه‌ریبه!) بۆ هه‌میشه.
1699 دوای شکانی عوسمانیه‌کان له شه‌ڕی "سلانکامن" له 1691 دا و له زینتا له 1697دا. عوسمانیه‌کان، هه‌نگار و به‌شێکی زۆری "دالاماتین" و "پۆدۆلین" و "پۆلۆپۆنێس" ده‌دۆڕێنن و له ده‌ستیان ده‌رده‌هێنرێته‌وه. ئینجا به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی له "کارلۆڤیتس".
سه‌ده‌ی هه‌ژده
18/1714 شه‌ڕی عو‌سمانی له هه‌مبه‌ر "ڤێنێدیگ ـ ئیتالیا" و 1715 گه‌رتنه‌وه‌ی پێلێپۆنیس.
18/1716 شه‌ڕ له د‌ژی هابسبورگ. له ده‌ستدانی "بێلگراد" له‌ئاکامی په‌یمانی ئاشتی "پاسارۆڤیچ ـ 1718).
30 /1718 ئیبراهیم پاشای وه‌زیری وه‌زیران. پاشان ده‌بێته ترۆپکی به‌رزیی ده‌سته‌ڵات به‌ناوی " زه‌مانی گوڵاڵه سووره".
1721 سه‌فه‌ری نوێنه‌ر محه‌مه‌د چه‌له‌بی بۆ فه‌ره‌نسا.
1729 ئیبراهیم موته‌فه‌ریقه، بۆ یه‌که‌مینجار و له‌سه‌ر زه‌وی عو‌سمانی به تورکی په‌ڕتووکێک ته‌واو چاپ ده‌کات.
1739 په‌یماننامه‌ی ئاشتی بێلگراد. داگیرکردنه‌وه‌ی به‌لگراد و سێربیا و ڤالاخی گچکه، له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه.
1755 ته‌واو کردنی مزگه‌وتی ـ نوری عو‌سمانی ـ له ئیسته‌نبوڵ.
1757 هۆزه‌کانی بیابان ڕێگه له کاروانه‌چیه‌کانی به‌ره‌و حه‌ج ده‌گرن و ده‌بڕن.
1774 په‌یمانی ئاشتی له "کوچوک کاینارجا" له‌ته‌ک ڕوسیادا. عوسمانیه‌کان زه‌وی ژێر ده‌سته‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌ستپێکردنی هاتوچۆی ده‌ریایی ڕوسیا له زه‌ریای ڕه‌ش.
1822/1788 ته‌په دێلێنی عه‌لی پاشا له ناوچه‌ی "لوانینا/ ئێپیرۆس" ده‌بێته ده‌سته‌ڵاتی ئۆتۆنۆم.
1790 یه‌کگرتنێکی نێوان پرۆیس و عوسمانیه‌کان.
1791 په‌یمانی ئاشتی له "سیستۆڤا". سنوور نیشانه‌کردنه‌وه‌ی وه‌ک به‌ری جه‌نگ له نێوان هابسبورگ و عوسمانی‌دا.
1792 گه‌لێک ڕیفۆرمی سوپایی و ئابووری له لایه‌ن سه‌لیمی سێهه‌مه‌وه له 1789/1807.
1796/1793 دامه‌زراندنی کونسوڵگه‌ریی هه‌میشه‌یی عو‌سمانی له له‌نده‌ن، ڤین، پاریس و به‌رلین.
1798/1801 په‌لکێشانی ناپۆلیۆن بۆناپارتس به‌ره‌و میسر. داگیرکردنی و هێرش کردنه سه‌ر به‌شی سوریاش.
1805 محه‌مه‌د عه‌لی، ده‌بێته ده‌سته‌ڵاتدار له میسر.
12/1806 شه‌ڕی نێوان عو‌سمانی و ڕوس.
1807 خۆپیشاندان و هه‌ڵچوون له ئیسته‌نبوڵ و لابردنی سه‌لیمی سێهه‌م له‌سه‌ر کار.
12/1809 شه‌ڕی نێوان عو‌سمانی و ڕوس به په‌یمانی ئاشتی له "بوکارست" کۆتایی پێدێت. عوسمانیه‌کان هه‌مدیسان "مۆلداو، ڤالاخای" وه‌رده‌گرنه‌وه. به‌ڵام "بیس ئارابیان"نیان، له ده‌ست ده‌چێت.
30/1821 شه‌ڕی ڕزگاریخوازی یۆنانه‌کان.
1826/1839 مه‌حمودی دووه‌م
1826 خۆپیشاندان و هه‌ڵچوونی "یانیتجارنه‌کان" له ئیسته‌نبول و لێدانیان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ده‌سته‌لاته‌وه.
1828 له‌هه‌مان ساتتدا، سوپای ڕوسیا هێرش ده‌باته سه‌ر به‌ڵکان و قه‌فقاز. داگیرکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرایه‌تی "دۆناو" و "ئێریڤان".
1829 په‌یمانی ئاشتی "ئه‌دریانۆپێل". یۆنان ده‌بێت له‌ژێر مانداتی ڕوسیادا، هه‌تا سنوور‌ی "ئه‌رتا ـ ڤۆلۆس" په‌ل بکێشێت و درێژ بێته‌وه.
1830 مه‌حمودی دووه‌م ده‌که‌وێته سه‌ره‌تای پێنج گه‌شته‌کانی!
1831 محه‌مه‌د عه‌لی پاشای ده‌سته‌ڵاتداریی میسر، سوریا داگیر ده‌کات.
1832 دانپیانانی ده‌سته‌لاتێکی ئازادی مۆنارش ـ پاشایی، له یۆنان‌دا. یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی میریی ناوچه‌یی به‌ناوی " کرێتا"
1833 په‌یمانی پارێزگاریکردنی نێوان ڕوسیا و تورک له "هونکار یسکه‌له‌سی"
1835 ڕیفۆرمی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ت. شاری (تریپۆلی ـ لیبیا) ی باکووری ئه‌فریقا، هه‌مدیسان ده‌که‌وێته‌وه ژێر ڕکێف و ده‌سته‌ڵاتی عو‌سمانی. چوونی سه‌رله‌شکری پرۆیسه‌کان ـ ئه‌ڵمان! ـ ( هیڵموت مۆڵتکه) بۆ کن ده‌وڵه‌تی ءوسمانی. 1838 دامه‌زراندنی لیژنه‌ی باڵای ئامۆژگاری بۆ ڕێکوپێکیی یاسایی . په‌یماننامه‌ی بازرگانی له‌ته‌ک به‌ریتانیادا له "باڵتا لیمان". دامه‌زراندنی ده‌ستگایه‌ک بۆ بابه‌تی خوێندنی گشتی.
ڕیفۆرمه به‌سووده‌کانی ده‌هه‌ی ئه‌و ساڵانه( 1839 ـ 1876 )
1839 گۆڕین و ڕاوێژ له په‌روه‌رده‌دا و ڕه‌خنه‌یش له خوێندنگه "قورئان ـ ئایینیه‌کان". له ده‌سته‌ڵات خستنی"عه‌بدول مه‌جید". ڕێفۆرمه پێشنیارکراوه‌کان له لایه‌ن "کولخانه"
1845 قات و قڕ و برسێتی له ئه‌ناتۆلیا، به‌هۆکاری وشکه‌ساڵیه‌وه.
1846 دامه‌زراندنی ده‌ستگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی مامۆستایان.
1851 ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زانستی ـ ئه‌نجومه‌نی دانش! ـ
1852/ 1853 قه‌یرانی "مۆنتینێگرۆ". میر "دانیلۆ پێترۆڤیچ نیگۆش"، جاڕی خۆ به میری سه‌رده‌م زانین ده‌دا.
1853 ڕوسیا داوای پارێزگاری له کریسته ئۆرتۆدۆکسه‌کانی قه‌ڵه‌مره‌وی عو‌سمانی ده‌کات. پاش لێکترازانی په‌یوه‌ندی دیبلۆپاتی هه‌ردوولا، له‌شکری ڕوسیا سنوور‌ی میرنشینه‌کانی "دۆناو" ده‌به‌زێنێت.
1854 قه‌ده‌غه‌کردنی بازرگانی به غوڵام ـ عه‌بده‌کانی قه‌فقازیاوه.
1855 خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی عوسمانیه‌کان له "سێواستۆپۆل". کۆتایی شه‌ڕی "کریم". 1856 سه‌ره‌تای کار بۆ دروستکردنی ڕێگا ئاسنی "کۆنستانزاـ جیڕناڤۆدا"ـ خه‌تی هومایۆن ـ و به‌کردار کردنی یه‌کێک له گرنگترین ڕیفۆرمه‌کان. قه‌بوڵکردنی په‌یمانی ئاشتی پاریس، به زۆربه‌ی ده‌نگ.
1857 هه‌ڵگرتنی سو‌و ـ زه‌ریبه، له‌سه‌ر ناموسڵمانه‌کان.
1861 لوبنان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتێکی مه‌سیحیدا، ده‌بێته ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم. عه‌بدول عه‌زیزی برای عه‌بدول مه‌جید، ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵات. ده‌بێته سوڵتان.
1867 سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی پڕوپاگه‌نده‌کانی "لاوانی عو‌سمانی" له ئه‌وروپا. گه‌شتی سوڵتان عه‌بدول عه‌زیز بۆ ئه‌وروپا.
1867 کۆکردنه‌وه‌ی یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کان،به پێی ڕێساکانی حه‌نه‌فی.
1867 داگیرکردنه‌وه‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه.
1870 دامه‌زراندنی ده‌ستگایه‌کی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایان و یاسای نوێژه‌نی خوێندنگه.
1873 یه‌که‌مین پێشناگای وێنه‌ی ده‌سته‌ڵاتی عو‌سمانی. سالۆنیکی ـ یۆنان ، به هۆی ڕێگه‌ی ئاسنه‌وه به ئه‌وروپای ناوه‌نده‌وه گرێ ده‌درێت. قه‌یران و داڕمانی ئابووری ده‌وڵه‌تی.
1876 هه‌ڵسانی بو‌لگاریا له د‌ژی عو‌سمانی. له کار خستنی سوڵتان عه‌بدول عه‌زیز و هاتنه سه‌ر کاری مورادی پێنجهه‌م. سێربیا و مۆنتینێگرۆ به‌شداری شه‌ڕی د‌ژی عو‌سمانی ده‌که‌ن. مه‌تحه‌د پاشا پ
ێشنیاری یاسایه‌ک ده‌کات. دانانی عه‌بدول عه‌میدی دووهه‌م و جاڕی یاساکه له 23 / 12 هه‌مان ساڵدا.
عه‌بدول حه‌میدی دووهه‌م ـ دیکتاتۆرێکی ڕاسه‌پێن؟( 1876 / 1908)
1877 له‌ده‌سته‌ڵات خستنی مه‌تحه‌د پاشا. ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م په‌رله‌مێنتی عو‌سمانی. بانگه‌وازی جه‌نگ له‌لایه‌ن ڕوسیاوه. هه‌بوونی دوو به‌ره‌ی جه‌نگ. له به‌ڵکان و له قه‌فقازیا.
1878 ده‌ستپێکی ئاشتی له "سان ستیفانۆ"(3ی مارس). سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی مۆنتینێگرۆ/ سێربیا و ڕۆمانیا. بولگاریاش ده‌بێته میرنشینێکی ئۆتۆنۆم به سوپای خۆیه‌وه. په‌یمانی عو‌سمانی/ ئینگلیز له هه‌مبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی قوبرسه‌وه. په‌یمانی به‌رلین له 13/یولیدا. له‌شکرکێشی سوپای نه‌مسا ـ هه‌نگاریا بۆ ناو بۆسنیا و هێرتسیگۆڤینا.
1879 دامه‌زراندنی ده‌ستگایه‌ک بۆ چاودێری قه‌رزارێتی ده‌سته‌ڵات.
1882 گه‌یشتنی نوێنه‌ری نوێی سه‌ربازی بۆ کن عو‌سمانی. یه‌که‌م کۆلۆنی کشتیاریی جوله‌که له فه‌له‌ستین.
1888 کارگوزارێکی ئه‌ڵمانی پێشنیاری دروستکردنی هێڵی ئاسنی ئه‌ناتۆلیا/ له حه‌یده‌ر پاشاوه بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌کات.
1889 یه‌که‌م گه‌شتی "ویلهێلمی دووهه‌می ئه‌ڵمان" بۆ ڕۆژهه‌ڵات.
1891 لوتکه‌ی خۆده‌رخستنی گه‌نجه تورکه‌کان.
1894 له خوێندنگه ناموسڵمانه‌کاندا تورکی وه‌ک بابه‌تی وانه ده‌سه‌پێنرێت. دامه‌زراندنی ڕێکخراوی به‌رهه‌ڵستیکارو وه‌ک : کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پێشکه‌وتن.
1895 یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی ئافره‌تان بڵاو ده‌بێته‌وه. خۆپیشنادان و پڕۆتێستی ئه‌رمه‌نیه‌کان له ئیسته‌نبوڵ و کوشتوکوشتارێکی زۆر لێیان.
1896 هه‌ڵسانی ئه‌رمه‌نیه‌کان له شاری "ڤان". ده‌ست به‌سه‌راگرتنی بانکی عو‌سمانی له ئیسته‌نبوڵ له لایه‌ن شۆشڕشگێڕانی ئه‌رمه‌نیه‌وه.
1897 شه‌ڕی 30 ڕۆژه‌ی نێوان عه‌سمانی و یۆنان.
1/1900 کردنه‌وه‌ی ـ سه‌رله‌نوێی ـ زانکۆی ئیسته‌نبوڵ و ده‌ستکردن به کاری هێڵی ئاسنی حیجاز.
1902 یه‌که‌مین کۆنگرێسی لاوه‌تورکه‌کان له پاریس.
شۆڕشی گه‌نجه تورکه‌کان و شه‌ڕی جیهانی
1908 شۆڕشی گه‌نجانی تورک: سوڵتان باس له به‌یاساناسین و قبوڵکردنی ده‌ستووری 1876 ده‌کات. لێک‌گرێدانی بۆسنیا و هێرتسیگۆڤینا به نه‌مساوه. بو‌لگاریا جاڕی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌دات. کردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مێنت، له شێوه‌ی دوو جۆری هه‌ڵبژاردندا.
1909 هه‌ڵچوونی سه‌رانی سوپا. هه‌ردوو به‌شی په‌رله‌مانت، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له شاری ـ سان شتیفانۆ ـ پێکدێنن و دڵسۆزی خۆیان بۆ ده‌ستوور به‌یان ده‌که‌ن. لابردنی سوڵتان عه‌بدول حه‌میدی دووهه‌م له ده‌سته‌ڵات و هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵاتی محه‌مه‌دی پێنجهه‌م.(21 ئۆگوست) گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوور.
1910 هه‌ڵسانی ئه‌لبانه‌کان. سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵ بۆ قه‌رز له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه. ڕازیبوونی ئه‌ڵمانیا بۆ دانی قه‌رز. 1911 هه‌ڵسانی ئیمام یه‌حیای یه‌مه‌نی. چوونی سوڵتان بۆ کۆسۆڤۆ. بانگهێشته‌ی ئیتالیا بۆ جه‌نگ.
1912 شه‌ڕو پێکدادان له ـ توبروک ـ له هه‌مبه‌ر داگیرکاریه‌کانی ئیتالیادا له باکووری ئه‌فریقادا. له مانگه‌کانی ئه‌پریل و مای دا ئیتالیا دوورگه‌کانی"دودێکانێس" داگیر ده‌کات. مۆنتینێگرۆ جاڕی شه‌ڕ ده‌دات. به‌دوایدا سیربیا و یۆنان و بولگاریایش جاڕی شه‌ڕ ده‌ده‌ن. په‌یمانی ئاشتی "لۆزان ـ ئۆوچی" له‌ته‌ک ئیتالیادا له 18 ی ئۆکتۆبێردا. بو‌لگاریا تێکده‌شکێنرێت و ناچاری په‌یامی شه‌ڕ ڕاگرتن له‌ته‌ک تورکیادا ده‌بن.
1913 بێئه‌وه‌ی جاڕی شه‌ڕ درابێت، شه‌ڕی دووهه‌می به‌ڵکان به ده‌ستپێشخه‌ری سوپای گه‌نجانی تورک ده‌ست پێده‌کات.
1914 ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌ڵمان و ئینگلیز له‌سه‌ر هێڵی ئاسنی به‌غداد. په‌یمانی نهێنی نێوان ئه‌ڵمان ـ تورکیا له 2 ئۆگۆستدا. له 29 ی ئۆکتۆبێردا که‌شتی جه‌نگی ئه‌ڵمان (گۆبن)، ته‌قه له به‌ربه‌سته‌کانی" سێواس تۆپۆل" ده‌کات. جاڕی شه‌ڕ له‌لایه‌ن ڕوسیاوه له 3ی نۆڤێمبێردا. له 5ی هه‌مان مانیگیشدا له لایه‌ن ئینگیلیز و فه‌ڕه‌نساوه.
1915 تێکشکانی سوپای عو‌سمانی له 10ی یانیوه‌ردا و له" ساریقامیش" له هه‌مبه‌ر سوپای روسیادا. هه‌وڵدانی نیشتنه‌وه و خۆ گه‌یاندنه نیوه دوورگه‌کانی" گالیپۆلی"، له 25 ی ئه‌پریل . له لایه‌ن یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. ده‌رکردنی یاسای کاتی له‌هه‌مبه‌ر ڕاگوێزانی ناموسڵمانه‌کانی ناوچه‌ی ئه‌ناتۆلیاوه. به سه‌دان هه‌زار که‌س له ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحیه‌کانی دی بوونه قوربانی.
1916 یه‌کگرتووه‌کان له مانگی یانیوه‌ردا، واز له ـ ده‌رده‌نیل ـ ی داگیرکراو دێنن. له 5 ی هه‌مان مانگدا، ده‌ستپێکی بزووتنه‌وه و هه‌لسانی عاره‌ب به سه‌رۆکایه‌تی شه‌ریف حوسێن.
1917 له مانگی سێپتێمبه‌ردا "ڤیلهێلمی دووه‌می ئه‌لمانیا" ده‌چێته کن سوڵتانی عو‌سمانی. له 8 دێتسێمبێردا "ئورشه‌لیم" ده‌که‌وێته ده‌ستی ئینگیزه‌وه.
1918 مردنی محه‌مه‌دی پێنجهه‌م و ده‌سته‌ڵات وه‌رگرتن له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی واحیده‌ده‌ینی شه‌شهه‌مه‌وه. ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ته‌لعه‌د پاشا. خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی عوسمانیه‌کان له ئاکامی شه‌ڕوه‌ستانی "مۆدروس"دا له 30 ئۆکتۆبێردا و هه‌ڵهاتنی سه‌رۆکانی گه‌نجانی تورک.
1919 مسته‌فا که‌مال "ئه‌تاتورک"، له مانگی ئه‌پریلدا پلانێک داده‌نێت که بۆ ئه‌ناتۆلیا بچێت. ئه‌ویش به پێی ڕێکه‌وتنی کۆنفرانسی ئاشتی پاریس، که بۆی هه‌یه "ئیزمیر" بگرێت.( 14ی مای)، هه‌ڵسانی ئه‌ناتۆڵیا له‌لایه‌ن کۆنگرێسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له "ئه‌رزرۆم" و "سێواس"ه‌وه، له‌لایه‌ن مسته‌فا که‌ماله‌وه ڕێکده‌خرێت و کاری بۆ ده‌کرێت. 1920 ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاشتی "سیواس" که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی سوڵتانه‌وه و له10ی ئۆگۆستدا ئیمزا ده‌کرێت.
مسته‌فا که‌مال و تورکیای نوێ
1921 له‌مانگی یۆلیدا، هێرشی یۆنانیه‌کان له باڵی خۆرئاوای ئاناتۆلیاوه. به‌رهه‌ڵستی خوێناوی له "زاکاریا" و هه‌تا 13 ی سێپتێمبێر.
1922 سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر سوپای هێرشبه‌ری یۆنانیه‌کاندا له "دومبلوپینار" و گرتنی "ئیزمیر". کۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سوڵتان ده‌دات. هه‌ڵبژاردنی عه‌بدول مه‌جیدی ـ مافدار به ده‌سته‌لاتی پشتاوپشت ـ به خه‌لیفه. ده‌ستپێکردنی کۆنفرانسی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ند له "لۆزان". مسته‌فا که‌مال جاڕی دامه‌زرادنی "پارتی گه‌ل" ده‌دات.
1923 ئاشتینامه‌ی لۆزان : دیاریکردنی سنووره‌کانی تورکیا. ڕه‌چاوکردنی مافی ـ گه‌ره‌نتی ـ که‌مه نه‌ته‌وه‌کان. ئه‌نقه‌ره ده‌کرێته پایته‌خت. هه‌ڵبژاردنی مسته‌فا که‌مال به سه‌رکۆماری تورکیا و جاڕی کۆماریش ده‌درێت. 1924 هه‌ڵگرتن و لابردنی"خه‌لیفات" و دوورخستنه‌وه‌ی خیزانی عوسمانیه‌کان. بڕیاردان له هه‌مبه‌ر ده‌ستووره‌وه له لایه‌ن کۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له 20 ئه‌پریلدا.
1925 هه‌ڵسانی کورده‌کان. یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌روێشایه‌تی. قه‌ده‌غه‌کردنی له‌چک و سه‌رپۆش (سه‌رداپۆشین).
1926 چه‌سپاندن و جێبه‌جێکردنی یاسای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر نموونه‌ی یاسای مه‌ده‌نی سویسرا. وه‌رگرتن و چه‌سپاندنی یاسای تاوانکاری" جه‌ریمه" ی ئیتالیا.
1927 سه‌رژمێری. ( تورکیا 14 میلیۆنه)
1928، 10ی ئه‌پریل، له ده‌ستووری یاساییدا، به‌ندی "ئیسلام ئایینی ده‌وڵه‌ته" ده‌سڕدرێته‌وه. یاسا چه‌سپاندن (3 نۆڤێمبێر) له هه‌مبه‌ر تورکچێتی و باکارهێنانی ڕێنووسی لاتینیه‌وه.
1930 ده‌نگدانی ئافره‌تان له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کاندا( به پێی ده‌ستووری هه‌ر شارێک له 3ی ئه‌پریلدا). له 8ی دێتسێمێری 1934یشه‌وه، ئافره‌تان مافی هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راتاسه‌ریان ده‌بێت.
1931 بانگهێشته‌ی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن مسته‌فا که‌ماله‌وه. که پارته‌که‌ی پارتێکی، کۆماری،نه‌ته‌وه‌یی، گه‌لخواز و شۆڕشگێڕ و نائایینیه.
1934 هه‌تا2 ی یولی 1936 یاسای هه‌ڵبژاردنی ناوی خێزانی.
1936، 20 ی یولی، ڕێکه‌وتننامه‌ی "مێرنگن" له "مونتروکس". تورکیا داخوازی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر "بۆسپۆرۆس" و " ده‌رده‌نیل" دا، ده‌کات.
1938، 10نۆڤێمبێر، مردنی ئه‌تاتورک. له 11 مانگدا"عیسمه‌ت ئونونو" ده‌بێته سه‌رکۆمار.
1939 به‌ستنی سه‌نجاق (ناوچه) ی "ئه‌لێکساندرێتا" ( ئیسکه‌نده‌روونه‌ـ حه‌تایا !) به کۆماره‌وه. له 26 دیتسێمبێردا، ئه‌ردهه‌ژه‌ی ئه‌رزنجان که 32962 که‌س مردن.
1941، 18 یونی، په‌یمانی دۆستایه‌تی له‌ته‌ک ئه‌ڵمانیادا.
1942 یاسا له‌هه‌مبه‌ر زه‌ریبه! ـ سه‌ر‌کۆزه‌ی سه‌روه‌ته‌وه.به‌ڵام ئه‌م یاسایه که‌مایه‌تیه ناموسڵمانه‌کان ناگرێته‌وه. 1944،3ی ئۆگۆست، وه‌ستان و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی له‌ته‌ک ئه‌ڵمانیادا.
1945، 23 فێبروه‌ری، بانگهێشته‌ی جه‌نگ له د‌ژی ئه‌ڵمان و یاپان. (24 ی فێبروه‌ری) بوونه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
1946 دامه‌زراندنی پارتی دیموکرات و ده‌ستپێکی سیسته‌می دوو پارتیی.
1947، 12ی مارت، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا "ترومان" بانگه‌وازی هاوکاری بۆ تورکیا و یۆنان ده‌کات.
1948 پارتی گه‌ل بڕیار له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی ده‌دات له پۆله‌کانی چوار و پێنجی سه‌ره‌تاییدا.
1949 ڕێگه‌دان به تورکیا بۆ چوونه ناو لیژنه‌ی ڕاوێژکاریی ئه‌وروپا له (شتراسبورگ).
1950، 14ی مای، پارتی دیموکرات به ڕێژه‌ی %54 له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا، زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌باته‌وه. ده‌ستپێکی سه‌رده‌می " منده‌ریس". به پێی ئامۆژگاری لیژنه‌ی ئاشتی و ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ناردنی سوپا بۆ کۆریا.
1952. 18ی فێبروه‌ری، بوونه ئه‌ندام له په‌یمانی باکووری ئه‌تلانتیک ـ ناتۆ!
1954،2 ی مای، دووهه‌م سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکرات له هه‌ڵبژاردندا.
1955 قیرانی قوبرس. له 6ی سێپتێمبێردا، پیاهه‌ڵشاخان و خراپه‌کاری له د‌ژی یۆنانیه‌کان له ئیسته‌نبول ـ کۆنستانتینۆپۆلیس!
1957، 27ی ئۆکتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی گشتی. پارتی دێمۆکرات % 48 ی ده‌نگه‌کان دێنێت و 424 کورسی.
1960 کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ پشتگیری له ( ئونونو) ی سه‌رۆکی به‌رهه‌ڵستیکاران ـ ئۆپۆزیسیۆن! له27ی مای دا،کوده‌تای ئه‌فسه‌ره‌کان و ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازی له‌ژێر فه‌رمانی گێنێڕاڵ "گورسل" دا.
1961 به کۆمار بوونه‌وه‌ی تورکیا. ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ. بڕیاری مه‌رگ و مردن به‌سه‌ر"منده‌رس" و دوو وه‌زیردا.
1963 (12 ی سێپرێمبێر) تورکیا واژۆی په‌یمانی ئابووری له‌ته‌ک یه‌کێتی ئابووری ئوروپادا ده‌کات. په‌یمانه‌که له 1 یانیوه‌ری 1964 ه‌وه کاری پێده‌کرێت.
1965 سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا بۆ پارتی یه‌کسانی (سڵێمان ده‌مه‌رێڵ).
1971. 12ی مارس، ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ده‌مه‌رێل، له‌ژێر کارگه‌ری ڕای سه‌ربازیه‌کاندا. پێکهێنانی کابینێتێکی ده‌سته‌ڵاتداری ده‌ره‌وه‌ی پارته‌کان، به سه‌رۆکایه‌تی "نیهاد ئه‌ریم". له 27ی ئه‌پریلی ئه‌وساڵه‌وه هاتا 12ی سێپتێمبێری 1973، ده‌سته‌ڵاتی داسه‌پاوی سه‌ربازی و گۆڕین له ده‌ستووردا(20 ی سێپرێمبێر).
1974 کابینه‌ی پارتی کۆماری "ئه‌جه‌ڤید" له‌ته‌ک پارتی "م، س، پ"ی "ئه‌ربه‌کان"دا. 20 ی یولی، دابه‌زینی سوپای تورکیا و داگیرکردنی باکووری قوبرس.
1975 یه‌که‌م ده‌سته‌ڵاتی میریی "به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی" له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی "سڵێمان ده‌مه‌ڕێڵ" دا.
1978 پێداهه‌ڵشاخانی سوونه و عه‌له‌ویه‌کان له " ماراس".
1979 له‌قاودانی دامه‌زراندنی "پارتی کارکه‌ری کوردستان ـ پ،ک،ک". دێمێرێل ده‌بێته که‌مێتی ناو کابینه‌وه.
1980 ڕیفۆرمی ئابووری له‌لایه‌ن "تورگوت ئۆزاڵ" ه‌وه. 6 ی سێپرێمبه‌ر، کۆبوونه‌وه‌ی ئورشه‌لیمی پارته‌که‌ی "نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان" له کۆنیا. 12ی سێپتێمبه‌ر، گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌ربازیه‌کانه‌وه. گێنێڕاڵ "ئێڤرین" ده‌بێته سه‌رکۆمار.
1981، 16ی ئۆکتۆبێر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێک پارتی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. له لایه‌ن وه‌زیری په‌ره‌وه‌ده‌وه؛ قه‌ده‌غه‌کردنی له‌چک (سه‌رپۆش) له خوێندکاره کچه‌کان.
1982 رێفراندۆم له باره‌ی ده‌ستووری نوێوه و هه‌ڵبژاردنی "که‌نعان ئێڤرین" به سه‌رکۆمار.
1983 سه‌رکه‌وتنی پارتی "ئا،نا،ئا،پ" له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کاندا.
1984 یه‌که‌م چالاکی پارتی کارکه‌ری کوردستان. گۆڕینی پرۆژه‌ی به‌نداوی "گاپ" به پڕۆژه‌یه‌کی به‌رفراوانی ئابووری.
1987 تورکیا ده‌که‌وێته هه‌وڵی وه‌رگرتنی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
1989 هه‌ڵبژاردنی "تورکوت ئۆزاڵ" به سه‌رکۆمار.
1990 جێبه‌جێ کردنی به‌نداوی "ئه‌تاتورک" له‌سه‌ر ڕووباری فوڕات.
1991، 20ی نۆڤێمبێر ، پارته‌که‌ی سڵێمان ده‌مێڕێل( پارتی ڕێی ڕاست) یه‌کگرتنێک له‌ته‌ک پارتی سۆسیال دیموکراته‌کاندا پێک دێنێت.
1992 کۆبوونه‌وه‌ی جیهانی تورک له ئه‌نقه‌ره له‌ته‌ک ئازه‌ربایجان، کازاخستان، ئوسبه‌گستان و تورکمه‌نستان دا.
1993 مردنی سه‌رکۆمار "تورگوت ئۆزال". سڵێمان دێمێڕێل جێگه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه. تانسو چێله‌ر وه‌ک به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیران.
1995 هه‌ڵبژاردنی سه‌راسه‌ری. پارتی گه‌شه‌کردن به ڕێژه‌ی %21 ده‌نگ دێنێت و به‌ره‌یه‌ک له‌ته‌ک پارته‌که‌ی تانسو چیله‌ردا(%19) دا پێک دێنێت.
1996 په‌یمانی گومرگیی له‌ته‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپادا، کاری پێده‌کرێت.
1998 قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی گه‌شه‌کردن له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووریه‌وه.
1999، 13ی فێبروه‌ر، به‌دیلگرتنی عه‌بدوڵا ئۆچ ئالانی سه‌رۆکی (پ،ك،ك) له نه‌یرۆبی. له 17ی ئۆگۆستدا، ئه‌رده‌هه‌ژه‌ی به‌هێز و خه‌سارده‌ر له ده‌ووروبه‌ری مه‌ڕمه‌ڕه.
2001 مانگی فێبره‌ور، قه‌یرانی ئابووری. پرۆگرامی کاتی بۆ به‌هێزکردنی ئابووری تورکیا. قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی باشیی که پاشماوه‌ی پارتی گه‌شه‌کردن بوو.
2002 ده‌ستکرنه‌وه به گفتوگۆی کێشه‌ی قوبرس. سه‌رکه‌وتنی پارتی یه‌کسانی و گه‌شه‌کردن ( ئا،کا،پ) ی ته‌یب ئه‌رۆگان به‌ڕێژه‌ی %34 له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ته‌نیا پارتی کۆماری ده‌توانی ڕێژه‌ی %10 به‌ده‌ست بێنێت و به‌ڕێژه‌ی ده‌نگی %19 ده‌بێته پارتی به‌رهه‌ڵستیکار ـ ئۆپۆسیزیۆن ـ.
2003 ئۆ‌ردۆگان له بریتی عه‌بدوڵا گول ده‌بێته سه‌رکۆمار.
2004 له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کاندا (ئا،کا،پێ) به‌ڕێژه‌ی %24ی ده‌نگه‌کان له پێشتره‌وه‌یه. یه‌کێتی و‌ڵاتانی ئه‌وروپا داوای به‌شداری کردنی تورکیا ده‌که‌ن، له‌مه‌ڕ گفتوگۆ له باره‌ی باکووری قوبرس و ئه‌گه‌ری قوبرس بۆ بوونه ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
2005 دوای هه‌وڵ و خه‌بات له د‌ژی قیرانی ئابووری، بڵاوکردنه‌وه‌ی دراوی نوێ (لیره‌ی تورکی).
2007 دانی خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه‌یی به ئۆرهان پاموک (له‌دایکبووی 1951) . وه‌ستانی هه‌وڵه‌کان له‌ته‌ک تورکیادا، له‌مه‌ڕ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا. له‌به‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌بێته کێشه له سه‌ر ڕێگه‌ی گفتوگۆکان له‌ته‌ک هه‌ردوو به‌شه‌کانی قوبرس‌دا، بۆ یه‌کگرته‌وه و بوونه ئه‌ندامی "قوبرس"، له یه‌کێتی ئه‌وروپادا. هه‌ڵبژاردنی نوێ بۆ په‌رله‌مان و سه‌رکۆمار. پاش گۆڕین له ده‌ستووردا و سه‌رکه‌وتنی توواوی پارتی (ئا،کا،پێ) ، هه‌مدیسان چالاکی لایه‌نگرانی (پ،ک،ک) له باشووری ڕۆژه‌هه‌ڵات ( کوردستان ـو)
2008، 30ی ئۆگۆست، لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستووری له د‌ژی پارتی (ئا،کا،پێ) سه‌رناگرێت.
پوخته ڕای کۆتایی:
بێ‌شک ئه‌گه‌ر چاو به دێرۆکی مرۆڤایه‌تی و داگیرکردنه‌کاندا بگێڕین، نموونه‌ی له‌به‌رچاو هه‌ن، بۆ نموونه گه‌لانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریکا، نیوزێ لاند، ئه‌فریقای باشوور، ئۆسترالیا و به‌شێکی دیاری ئه‌مریکای لاتین...، که وڵاته‌کانیان له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی دووه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن سپی پێستی ئه‌وروپا و یان ئیسپانیه‌کانه‌وه داگیر کراوه، زمان و کو‌لتوور و ئایین و که‌سایه‌تیان لێزه‌وت کراوه. که‌سایه‌تی خۆیان لێ بزر و ڕفێننراوه‌و که‌سایه‌تیه‌یکی نوێی به زمان و ئایینی داگیرکه‌ریی و دروستکراوی پاشکۆڵۆنیان پێدراوه! ژماره‌یه‌کی هێنده که‌م له دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی بۆ نموونه ئۆسترالیا و نیو زێلاند ماون، هه‌زاران جار به‌داخ و که‌سه‌ره‌وه، وه‌ک هه‌لومه‌رجی چوونه باخی ئاژه‌ڵان. له جێیه‌کی تایبه‌تیان قایم کردوون و گه‌شتیار بۆ سه‌یرکردن و وێنه‌گرتن له‌ته‌کیاندا،ده‌نێرنه لایان..!
لێ، تا نهاکه دوژمنان و داگیرکه‌رانی کورد و کوردستان، به‌تایبه‌تی تورک نه‌یانتوانیووه، کورد به جۆری گه‌لێکی وه‌ک "لاز" بتورکێنن و زمان و کو‌لتوور و که‌سایه‌تیمان وه‌ندا بکه‌ن. لێ، له‌ته‌ک هه‌موو که‌مته‌رخه‌می و ناتوانایی خه‌باتێکی سه‌ر‌تاسه‌ری و ئیدۆلۆژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رفرازی هه‌میشه‌یی، به‌ڵام ئه‌مه‌یش مایه‌ی هیواو ئاواتی مانه‌وه‌ی کورده ـ وه‌ک کورد و که‌سایه‌تیه‌کی جیاواز له گه‌لانی داگیرکاری ناوچه‌که ـ له‌ته‌ک ڕه‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بڕوات و سووریش بێت له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی زمان و نیشتمان و کولتووره‌ی خۆی.
سـه‌رچاوه:
گۆڤاری ئه‌ڵمانی "تالیا"، مانگی سێی 2008 لاپه‌ڕه 7 ـ 20