كه‌شتی كوردستان كه‌ی نقووم بوو؟
سێ كه‌شتی به‌ناوی كوردستانه‌وه هه‌بوون
دڵشاد حه‌مه
سێ كه‌شتی به‌ناوی كوردستانه‌وه هه‌بوون
دڵشاد حه‌مه
من مێژوونووس نیم و كار له‌بواری مێژووشدا ناكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر به‌های ره‌مزی ئه‌م بابه‌ته دوای ده‌ستكه‌وتنی سه‌ره‌داوێك ئه‌م چه‌ند زانیاریه‌م گه‌ڵاله‌كرد و حه‌زمكرد خوێنه‌ری كورد بیبینن (ئه‌گه‌ر نه‌بینراوه). ئه‌وانه‌ی له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوودا كارده‌كه‌ن ده‌توانن زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕۆن و بشزانن كه مێژوو ته‌نها به‌چه‌ند رووداوێكی مه‌زن دروست نابێ، به‌ڵكو مێژوو پڕی رووداوی بچووك و نه‌بینراوه كه ره‌نگه زۆرمان پێبڵێن له‌سه‌ر رابردووی میلله‌تێك. چیرۆكی ئه‌م كه‌شتیه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ رابكێشم، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم تائێستا باسی نه‌كراوه، بۆیه له‌به‌ر گرنگی مێژوویی و سیمبوولی ئه‌م چیرۆكه به‌پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی له‌سه‌ر بنووسم.
ئه‌م كه‌شتییه یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1914 له شاری سه‌نده‌رلاند له‌باكووری ئینگلته‌را، له‌لایه‌ن كۆمپانیای Short Brothers Ltd دروستكراوه و بۆ كاری بارهه‌ڵگری به‌كارهاتووه، دواتر بووه‌ته موڵكی كۆمپانیای Hindustan Steam Shipping Ltd كه به‌شێكبووه له كۆمپانیای Common Brothers Ltd.له 20/9/1918 (به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه 1917) له‌سه‌فه‌رێكیدا له‌نێوان بلایپ (له نزیك نیوكاستڵ) و ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر كه خه‌ڵووز و زووخاڵی هه‌ڵگرتبوو له‌دووری 27 میل له دوورگه‌ی پانتیلاریای ئیتالی ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی غه‌واسه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی و نقووم ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌كی گیانی لێبكه‌وێته‌وه. بیرمان نه‌چێت ئه‌و كاته گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بووه. دیاره هه‌مان كۆمپانیای یه‌كه‌م بۆ جاری دووه‌م كه‌شتی كوردستان دروستده‌كاته‌وه له ساڵی 1928. ئه‌م جاره‌شیان به‌خت یاوه‌ری كه‌شتی كوردستان نابێت و له گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی كه‌شتیه جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و له 10/12/1941 نقووم ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان 10 كه‌سی تێدا ده‌كوژرێت و 56 كه‌سیش بریندار ده‌بن.
بۆ كه‌شتی یه‌كه‌م وێنه‌یه‌كی روونمان له‌به‌رده‌سته به‌ناوی كوردستانه‌وه كه لێی نوسراوه (له وێنه‌كه‌دا دیاره)، به‌ڵام بۆ كه‌شتی دووه‌م، ناوی كوردستان پێیه‌وه نابینین (لانیكه‌م من وێنه‌یه‌كی وام ده‌ستنه‌كه‌وتووه).
ئه‌م وێنه‌یه به چیرۆكه كورته‌كه‌یه‌وه به‌هایه‌كی سیمبوولی نه‌ته‌وه‌یی به‌رچاوی ده‌بێ به مه‌رجێك كاری بۆ بكرێت. ئێمه هۆ و چیرۆكی ناولێنانی ئه‌و كه‌شتیه به ناوی (كوردستان)نازانین، ره‌نگه رۆژێك بێت ئه‌وه‌ش ئاشكرا ببێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت بۆ كورد كه تائێستاش له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌ریا ده‌ریاوانیشمان نییه، وه‌ك پیشه‌و پیشه‌سازی، ئه‌م نموونه ده‌گمه‌نه ده‌بێته چیرۆكێكی دانسقه.(هه‌رچه‌نده جگه له‌م دوو كه‌شتییه كه‌شتیه‌كی دیكه‌ش هه‌بووه به‌ناوی كوردستان كه كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگربووه‌و موڵكی كۆمپانیایه‌كی لایبیری بووه‌و له كه‌نه‌دا كاری كردووه، له ساڵی 1979 له‌كه‌نه‌دا ده‌شكێت و بڕێكی زۆری نه‌وت ده‌ڕژێنێته نێو ده‌ریاوه. ئێستا چیرۆكی ئه‌و كه‌شتییه به‌ناوی "تانكه‌ری كوردستان" له مێژووی ده‌ریاوانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ژینگه‌ییدا باسیده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌شتییه دواتر كه چاكده‌كرێته‌وه ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت).
پێشنیاز بۆ حكومەتی كوردستان
بۆ ئه‌م كه‌شتییه‌ی یه‌كه‌م كه وێنه‌یه‌كی روون و دیارمان له‌به‌رده‌سته، من پێشنیازده‌كه‌م وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یان هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و ئه‌هلی شاره‌زا، داوای كڕینی مافی كۆپی له‌و شوێنه‌ی كه له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م بكات و، بیخاته ئه‌رشیفی خۆیه‌وه‌و له‌فۆرمی دیكه‌دا بیپارێزێت، وه‌كو پۆست كارد، وێنه‌ی گه‌وره‌و بچووك و پولی پۆست. خۆی له ساڵی 1929 دا پۆستكارتی لێ دروستكراوه. ده‌كرێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش وه‌ك چیرۆكێكی كورت و مێژوویی بیخاته نێو یه‌كێك له كتێبه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه.
نه‌ته‌وه زیندووه‌كانی دنیا مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ییان له نموونه‌ی له‌م جۆره دروستده‌كه‌ن، با ئێمه‌ش وابكه‌ین.
سەرچاوەکان:
http://www.wrecksite.eu/wreck.aspx?97195
http://uboat.net/allies/merchants/1219.html
http://www.uboat.net/wwi/ships_hit/ship.html?shipID=3396
http://www.cise-scie.ca/ee-ue/default.asp?lang=en&n=D685606E
http://www.saradistribution.com
http://www.wrecksite.eu/wreck.aspx?34872
--------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 115، چاپی ئه‌وروپا، 2011.09.29
![]() |
![]() |
| که‌شتی کوردستان 1914-1918 | تانکه‌ری کوردستان 1973-1979 |