ئه‌نفلۆنزای به‌راز
Swine flu
Swine flu
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
ئه‌نفلۆنزای به‌راز نه‌خۆشیه‌کی گیرۆی ده‌زگای هه‌ناسه‌ی به‌رازه. هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه ڤیروسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له چه‌شنی ئایه (influenza A «H1N1»virus). له کا‌تی ئاسایی‌دا ئه‌م نه‌خۆشیه تایبه‌ت به به‌رازه، به‌ڵام به هۆی گۆڕانی (مۆتاسیونی) ئه‌م ڤیروسه، ده‌توانێ ببێته هۆی نه‌خۆشی مرۆڤ و له رێگای هه‌ناسه‌وه (کۆخه و پشمین) له که‌سێکه‌وه به که‌سێکی تربدر‌ێ. له‌وه ده‌چێ ده‌ست له دم و لوتدان ئه‌ویش پاش پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شتێک که ئه‌م ڤیروسه‌ی له سه‌ر بێت ده‌توانێ هۆی راگواستنی ئه‌م نه‌خۆشیه بێت. نه‌خۆش ده‌توانێ له یه‌ک رۆژ پێش سه‌ر هه‌ڵدانی نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه تا 7 رۆژ دوای سه‌رهه‌ڵدانی، سه‌رچاوه‌ی راگواستنی ئه‌م نه‌خۆشیه به که‌سانی تر بێت.
سرنج: مرۆڤ له رێگای خواردنی گۆشت یا کالباس و ... ی به‌راز تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه نابێت. ئه‌م ڤیروسه له کا‌تی کوڵین به گه‌رمای 160°F/70°C ده‌کوژرێ.
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی تری ئه‌نفلۆنزای ئینسانه و بریتیه له:
ـ یاو
ـ کۆخه
ـ گه‌رو ئێشه
ـ هه‌ناسه ته‌نگی
ـ بێ ئیشتیایی
ـ ئێشی له‌ش و سه‌ر ئێشه
ـ له‌رز
ـ بێ حالی و هه‌ست به ماندوویی کردن
ـ له به‌شێک له نه‌خۆشه‌کاندا: دڵتێکه‌ڵاتن، رشانه‌وه و زگه‌شۆره
بۆ به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه پێشنیار ده‌کرێ:
ـ له کا‌تی کۆخه و پشمین ده‌م و لوتتان به ده‌ستمال هه‌ڵبه‌ستن.
ـ ده‌سته‌کانتان به ئاوی گه‌رم و سابوون، به تایبه‌ت دوای کۆخه و پشمین بشۆن و پاکی راگر‌ن.
ـ له ده‌ست لێدان له چاو، دم و لوت، خۆ بپارێزن.
ـ له باری فیزیکیه‌وه چاڵاک بن و خۆتان له سترێس دوور راگر‌ن.
ـ ئاو زۆر بخۆنه‌وه و له ده‌ست لێدان له هه‌رچه‌شنه شتێک که گیرۆده‌ی ئه‌م ڤیروسه بێت خۆ بپارێزن.
ـ له‌و که‌سانه‌ی که تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون خۆتان دوور که‌نه‌وه و هیچ چه‌شنه پێوه‌وندیه‌کتان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بێت.
ده‌رمان:
بۆ ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه له ده‌رمانه‌کانی ئانتی ڤیروس وه‌ک:
oseltamivir (Relenza)و zanamivir( Tamiflu) که‌ڵک وه‌رده‌گرترێ.
بۆ به‌رگری له‌م نه‌خۆشیه هیچ واکسێنێک نییه.
ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌توانێ هۆی مردنی نه‌خۆش بێت.
سه‌رچاوه‌کان:
http://www.who.int/csr/swine_flu/swine_flu_faq_26april.pdf
http://www.nlm.nih.gov/medlineplus/swineflu.html#cat1
http://www.cdc.gov/swineflu/swineflu_you.htm