هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا

ژماره نووسین له هه‌واڵدا
بۆ نووسینی رێژه و ژماره له هه‌واڵدا، شێوازێک پێشنیار ده‌کرێت تا هه‌م خوێندنه‌وه ئاسان بکات و هه‌م شوێنی که‌متر بگرێت.
ژماره یه‌کرێژه‌ییه‌کان(1-9)
له هه‌واڵدا هه‌موو ژماره یه‌کرێژه‌ییه‌کان به‌وشه ئاماژه‌ی پێده‌کرێت، 9 و 3ی لیده‌رچێت، چونکه نووسینی ئه‌م دوو ژماره‌یه به وشه، له‌گه‌ل وشه‌کانی‌تردا ئاڵوزی سازده‌کات.
تێبینی:
- له مانشێتدا ده‌توانین ئه‌م ژمارانه به شێوه‌ی ژمێریاری بنووسین.
وه‌ک: ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، 8 کوژراوی لێکه‌وته‌وه.
- له ناو هه‌واڵدا، خشته ئامارییه‌کان، ئاکامی کێبه‌رکێ وه‌رزشییه‌کان، پانایی و درێژایی جوگرافی، بڕگه‌ی یاساکان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، ژماره‌ی لاپه‌ڕه، ژماره‌ی ناسنامه، کاتی رۆژ، ژماره‌ی ماڵ، پله‌ی گه‌رما، به‌رزی و کێشی مرۆڤ به شێوه‌ی حیسابی واته ژمێریاری ده‌نووسرێت.
- له سه‌رتای دێڕدا ژماره به شێوه‌ی ژمێریاری ده‌نووسرێت.
وه‌ک: 3 که‌س به تاوانی قاچاخی ماده‌سڕکه‌ره‌کان له سه‌ر سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستگیرکران.
ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه ژماره زۆر رێژه‌ییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
ژماره دوو و 3 رێژه‌ییه‌کان
ژماره دوو و 3 رێژه‌ییه‌کان به شێوه‌ی ژمێریاری ده‌نووسرێت. به‌ڵام ئه‌و ژمارانه‌ی به یه‌ک و چه‌ند سفر ساز ده‌بن به وشه ده‌نووسرێن وه‌ک: ده، ده‌هه‌زار، سه‌دهه‌زار،...
نموونه‌کان:
له کاره‌ساتی هاتوچۆدا، ئێمڕۆ 17 که‌س کۆژران.
وه‌زارتی ئه‌نفالکراوه‌کان، 750 خانوو بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ساز ده‌کات.
له ده‌ستپێکی ساڵه‌وه تا ئێستا، 850 ته‌ن که‌لوپه‌لی ته‌کنیکی له سنووری برایم خه‌لیله‌وه هاتۆته ناو کوردستان.
سه‌د خوێندکار له به‌ر پارله‌ماندا مانیان گرت.
زۆرتر له ده‌هه‌زار که‌س یاری تۆپی‌پیێ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان و هه‌ڵبژارده‌ی ئوردون‌یان ته‌ماشا کرد.
ژماره له 3 رێژه زیادتره‌کان
ئه‌م ژمارانه به شێوه‌ی تێکه‌ڵاو ده‌نووسرێن:
42 هه‌زار و 850
یه‌ک ملێون و 257 هه‌زار و 436
چوار ملێون و 522 هه‌زار و 173
12 ملێون و 480 هه‌زار و 970
182 میلیارد و 350 ملیۆن
بۆ ئاسانکاری له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه له هه‌واڵدا، پێویسته 3 به 3 لێکتر جێابکرێنه‌وه و بنووسرێن. نموونه:
ژماره 1564512 ده‌نووسرێت: یه‌ک ملێون و 564 هه‌زار و 512
ژماره 2000100 ده‌نووسرێت: دوو ملێون و سه‌د
ژماره 61421 ده‌نووسرێت: 61 هه‌زار و 421
ژماره ده‌ییه‌کان
ژماره ده‌ییه‌کان به شێوه‌ی ژمێریاری ده‌نووسرێن.
نموونه:
852/5 ، 3/2
له‌سه‌دا
له‌سه‌ده‌کان به شێوه‌ی تێکه‌ڵاو ده‌نووسرێن.
وه‌ک:
سه‌دا3، سه‌دا56، سه‌دا100
ژماره که‌رتییه‌کان
ژماره‌کانی که‌متر له یه‌ک به شێوه‌ی وشه ده‌نووسرێن. (ته‌نیا 3 و 9ی نه‌بێت)
وه‌ک: دوو له‌سه‌ر 3، یه‌ک له‌سه‌ر پێنج، 9 له‌سه‌ر 3، شه‌ش له‌سه‌ر پێنج.
ژماره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن (یا مه‌زه‌نده‌کردن)
ئه‌م ژمارانه به وشه ده‌نووسرێن.
وه‌ک: رۆژانه له هه‌وڵێر بیست تا بیست‌و‌پێنج ته‌ن نان فرێده‌درێت.
ژماره‌ی هاوه‌ڵناوی هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م ژمارانه به وشه ده‌نووسرێن.
وه‌ک:
کتێبی یه‌که‌م
پۆلی چواره‌م
پله‌ی پازده‌هه‌م
ده‌یه‌مین ساڵ
یه‌که‌م رۆژ
تێبینی:
● ئه‌گه‌ر ژماره‌کان به‌شێک بن له وشه‌یه‌ک، هه‌روه‌ها رۆژه‌کانی هه‌فته به ووشه ده‌نووسرێن. وه‌ک:
یه‌کشه‌ممه، پێنجشه‌مه
چووارڕیانی، دووانه، هه‌شت‌پێی
● ئه‌و ژمارانه‌ی که وه‌کو هاوه‌ڵناوی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌کاردێن به وشه ده‌نووسرێن.
وه‌ک:
پێره پێاوێکی حه‌فتاوپێنج ساڵه پاش 12 سال توانی مۆڵه‌تی ئۆتۆمبێل لێخۆڕین وه‌ربگرێت.
خوێندکارێکی دووازده ساڵه له ئۆلمپیادی کیمیادا، پله‌ی دووه‌می وه‌ده‌ست هێنا.
له‌م نموونانه‌دا ده‌توانین به گۆڕێنی شێوازی نووسین، ژماره‌کان به شێوه‌ی ژمێریاری بنووسین:
- پێره پێاوێک که پاش 12 ساڵ توانی ئیجازه‌ی ئۆتۆمبێل لێخۆڕین وه‌ربگرێت، ته‌مه‌نی 75 ساڵه.
- ئه‌و خوێندکاره‌ی که له ئۆلمپیادی کیمیادا پله‌ی دووه‌می وه‌ده‌ست هێنا، ته‌مه‌نی 12 ساڵه.
● رێکه‌وت له هه‌واڵدا به شێوه‌ی تێکه‌ڵاو ده‌نووسرێت.
وه‌ک:
- پانزده‌می مای 2006
- دووه‌می ئاپریلی 2003
● بۆ ئاماژه‌دان به کاتی رووداوه‌کان، کاتژمێر و خوله‌ک به شێوه‌ی ژمێریاری و به‌جێا ده‌نووسرێت.
وه‌ک:
- کاتژمێر 12 و 45 خوله‌ک