هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style

خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
مه‌به‌ست له خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا، سودوه‌رگرتن له نیشانه‌کانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دروست و تێگه‌یشتنی ئاسانی بابه‌ته‌کان. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ روونکردنه‌وه‌ی هێندێک له ئالوزییه‌کان له نووسراوه‌کاندا.
واته بۆ وه‌رگرتنی مانای ته‌واو و لێکتر جێاکردنه‌وه‌ی دێڕه‌کان، پێویسته له نیشانه‌کان که‌ڵک وه‌رگرین تا خوێنه‌ر، به ئاسانی له‌په‌یامه‌که تێبگات.
لێره‌دا زۆر پۆخت و کورت ئاماژه به چۆنیه‌تی به‌کار هێنانی هێندێک له‌و ئامرازانه به یارمه‌تی نموونه پێویسته‌کان ده‌که‌ین.
● خاڵ (.)
ئا) خاڵ بۆ لێکتر جێاکردنه‌وه‌ی دێڕه‌کانی هه‌واڵ به‌کار دێت و ته‌واوبوونی دێڕ پێشان ده‌دات. وه‌ک:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی کوردستان گوتی: "گوناح نییه ئه‌گه‌ر کورد داوای سه‌ربه‌خۆیی بکات."
ب) هه‌روها پێش هه‌ر پێتێک که بۆ کورتکرنه‌وه‌ی وه‌شه به‌کار دێت، سود له خاڵ وه‌رده‌گرین. وه‌ک:
- پۆست و ته‌له‌گراف و ته‌له‌فون (P.T.T.)
- شه‌ره‌فخان له‌دایکبووی ساڵی 1733ز. (زایینی)
تێبینی:
به‌گشتی نیشانه‌کان، وه‌ک خاڵ، دووخاڵ و وێرگول دوابه‌دوای وه‌شه‌ی پێش خۆی دێت و له‌گه‌ڵ وه‌شه‌ی پاش، پێویسته مه‌ودای هه‌بێت.
● دوو خاڵ (:)
نیشانه‌ی دوو خاڵ له‌م شوێنانه به‌کار دێت:
پێش لێدوانی راسته‌وخۆ وه‌ک:
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێڕاق گوتی: "عێڕاق پێویستی به یارمه‌تی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که هه‌یه."
تێبینی:
- لێدوانی ناڕاسته‌وخۆ پێویستی به دوو خاڵ نییه. وه‌ک:
جورج بۆش رۆژی یه‌کشه‌مه گوتی که ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به لایه‌نه نێونه‌ته‌وییه‌کان کاتێکی که‌می ماوه.
- خۆبپارێزن له دانانی دوو خاڵ پاش ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک "به وه‌ته‌ی ئه‌و"، "له‌و گوزارشه‌دا هاتووه"، "بریتی له" و ....
وه‌ک:
له‌و گوزارشه‌دا هاتوو که پاش شه‌پولی نائارامییه‌کان له شاره‌کانی ناوه‌ندی عێڕاقدا، ئه‌مڕو له به‌غدا حکومه‌تی سه‌ربازی راگه‌یندرا.
● سێ خاڵ (...)
نیشانه‌ی سێ خاڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانی خواره‌وه به‌کار دیت:
ئا) بۆ لێدوانی راسته‌وخۆ له‌ناو دوو که‌واندا ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک به‌شێک له لێدوانه‌که چاوپۆشی لێبکرێت، له‌جیاتی ئه‌م به‌شه سێ خاڵ به‌کار دێنین. وه‌ک:
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بالوێزخانه‌ی کۆماری چیک به‌ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که سه‌ردانی سه‌رکۆماری عێڕاق بۆ کۆماری چیک، به‌هێزتر کردنی پتری پێوه‌ندییه دۆستانه‌که‌ی نێوان پراگ و به‌غدای لێ چاوه‌ڕوان دکرێت... به‌ڵام تا ئێستا کاتی ئه‌و سه‌ردانه دیاری نه‌کراوه."
ب) وه‌شه یان ده‌سته‌واژه‌کانی نزم و دوور له ئه‌خلاق (جنێو) که له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا ناگۆنجێن. وه‌ک:
نوێنه‌ری خوێندکارانی کوردستان خێرا له‌جێگای خۆی هه‌ستا و رویکرده نوێنه‌ری سوریا و گوتی: ئێوه ئاگاتان له کاره‌ساته‌کانی کوردستان نییه، دانیشه سه‌ر جێی خۆت هه‌ی...!
پ) ئه‌گه‌ر به هۆیه‌ک له هۆیه‌کان بابه‌تێک ناته‌واو بمێنێته‌وه و نه‌مانهه‌وێت ته‌وای بکه‌ین له نیشانه‌ی سێ خاڵ که‌ڵک وه‌رده‌گرێن. وه‌ک:
"له پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌موومان هێوادار بوین که ئه‌و مرۆڤه رزگار بکه‌ین، به‌ڵام ئێستا که له رووی پزیشکییه‌وه هیچ ده‌ره‌تانێک نه‌ماوه، ئێتر چیمان له‌ده‌ست نایه‌ت و..."
ت) له کاتێکدا که وشه یان به‌شێک له بابه‌تێک ناروون و ئاڵوز بێت، له‌جێگایدا سێ خاڵ داده‌نێین. وه‌ک:
رادیو بی.بی.سی له گوزارشێکدا گوتی له کاسێتێکی ڤیدیو که له ئه‌فغانستان دۆزراوه‌ته‌وه چوار که‌س ئه‌ندامانی گروپی... پێشاندراون، به بۆچوونی به‌رپرسانی ئه‌مریکی یه‌کێک له‌وانه که یه‌مه‌نییه له رووداوه‌که‌ی 11 سیپته‌مبه‌ردا ده‌ستی هه‌بوو.
ج) بۆ پێشاندانی لێکپچڕانی وه‌شه، کاتێک که‌سێک به هۆی لێدوانی تایبه‌تی خۆی یان شێوازی لێدوانی به پچڕاوی ئاخافتن ده‌کات. وه‌ک:
له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رۆکی دادگادا، تاوانبار گوتی: "ب...ه...ڵ...ێ."
تێبینی:
- سێخاڵ بێ‌مه‌ودا به وه‌شه‌ی پێش خۆی ده‌چه‌سپێت و پێویسته له‌گه‌ڵ وه‌شه‌ی پاش مه‌ودای هه‌بێت.
● وێرگول (،)
وێرگول نیشانه‌ی راوه‌ستان یان پشوودانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌کار دێت:
ئا) کاتێک به چه‌ند وه‌شه مانایه‌ک ده‌لکێنین. وه‌ک:
ئاو، خوراک و هه‌وا له پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌ژمێردرێن.
ب) بۆ جێاکردنه‌وه‌ی ژماره‌کان. وه‌ک:
ژماره‌کانی 2،4،6،8 جووتن.
تێبینی:
وێرگول، بێ‌مه‌ودا به وه‌شه‌ی پێش خۆی ده‌چه‌سپێت و له‌گه‌ڵ وه‌شه‌ی پاش، مه‌دوای ده‌بێت.
● دوو که‌وان یان نیشانه‌ی لێدوان " "، « »
دوو که‌وان بۆ نیشاندانی لێدوانی راسته‌وخۆی که‌سێک (نه نووسه‌ره‌که) و بۆ جێاکردنه‌وه‌ی وه‌شه یان ده‌سته‌واژه تایبه‌تییه‌کان به‌کاردێت.
دوو که‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌کاردێت:
ئا) کاتێک لێدوان یان نووسراوه‌ی که‌سێک بێ‌گۆڕانکاری و وه‌ک خۆی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. وه‌ک:
محه‌ممه‌د به‌ڕاده‌عی رایگه‌یاند: «تا ئێستا هیوا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران ده‌ست به گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه.»
ب) ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت له ناو دێڕی هه‌واڵه‌کاندا و له کاتی نووسینی لێدوانی ناراسته‌وخۆ، هێندێک وه‌شه یان ده‌سته‌واژه‌ی گرنگ به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و له زمانی بێژه‌ره‌که، برجه‌سته بکه‌ینه‌وه. واته ده‌قی وه‌شه یان ده‌سته‌واژه‌که له ناو دوو که‌واندا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت. وه‌ک:
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی کوردستان له دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لاوانی کوردستان، لاوانی به "هێوا و ئومێدی داهاتووی کوردستان" ناوبێژکرد.
تێبینی:
- هێندێکجار بۆ ئاماژه‌کردن به ناوی تایبه‌ت، به‌جێگای دووکه‌وان له یه‌ک که‌وان () که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
- خاڵی ته‌واوکه‌ری دێڕ بۆ ئه‌و دێرانه‌ی له نێوان دوو یان یه‌ک که‌وان ده‌نووسرێن، پێویسته پێش داخرانی که‌وان دابنرێت. وه‌ک هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی ئاما‌ژه‌مان پێکردووه.
● نێشانه‌ی سه‌رسووڕمان (!)
نێشانه‌ی سه‌رسووڕمان له کوتایی هه‌موو ئه‌و دێڕانه‌ی که پێشانده‌ری هه‌سته به‌تینه‌کانی مرۆڤن وه‌ک، سه‌رسوڕمان، پێداگری، بێزاری، ستایش، فه‌رمان، خۆشی و شادمانی، داده‌ندرێت وه‌ک:
- هه‌ی کا‌که گیان!
- ئارام!
- زۆر باشه!
- ئاخ!
- عه‌جه‌ب مرۆڤێکی ریاکاره!
● نیشانه‌ی پرسیار (؟)
ئه‌م نیشانه‌یه له‌م کاتانه‌دا به‌کار دێت:
ئا) له کوتایی دێڕه پرسیارییه‌که‌ره‌کاندا. وه‌ک:
هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک له‌چیدایه؟
ب) پاش هه‌ر وشه یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که جێگای دێڕی پرسیارکه‌ر بگرێته‌وه. وه‌ک:
بێده‌نگی نیشانه‌ی چییه؟ ئه‌رێنی یان نه‌رێنی؟
چه‌ند تێبینی پێویست:
- هێندێک جار له‌بری نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان، نیشانه‌ی پرسیار داده‌نرێت که هه‌ڵه‌یه هه‌روه‌ها بۆ نیشاندانی سه‌رسوڕمانی زۆرتر، دوو یان چه‌ند نیشانه‌ی پرسیار به‌کار دێت که ئه‌ویش هه‌ڵه‌یه.
- پاش نیشانه‌کانی سه‌رسوڕمان و پرسیار، پێویست به دانانی خاڵ نییه.
- ئه‌و پرسیارانه‌ی که به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له هه‌واڵدا دێن، پێویستی به نیشانه‌ی پرسیار نییه وه‌ک:
وه‌زیری ده‌ره‌وی عێڕاق له وتووێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وی وڵاتانی عه‌ره‌بی دووپاتی کرده‌وه که بۆچی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر تیرور له عێڕاقدا هه‌ڵوێست وه‌رناگرن.