هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ

شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Styles
1- شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو (Inverted-Pyramid Style)
کارئاماترین و باوترین شێوه‌ی ئاماده کردنی هه‌واڵ، "هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو" ناو بێژ کراوه. له‌م شێوه‌یه‌دا، گرنگ‌ترین ناوه‌ڕۆکی رووداوه‌که له سه‌ره‌تا، به‌ڵام بابه‌ته ئاسییه‌کان له کوتایی هه‌واڵدا، ئاماژه‌ی پێده‌کرێت. له‌م شێوه‌یه‌دا، به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌واڵ(به هۆی که‌می کاتی خوێنه‌ر)، بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌که‌وێت که پاشماوه‌ی هه‌واڵه‌که که‌ڵکی هه‌یه یان نا؟
لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌م شێوه‌یه:
ئا) تێگه‌یشتن له گرنگ‌ترین به‌شی هه‌واڵ له که‌مترین کاتدا(خێرایی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ)،
ب) هه‌واڵ به لید Lead ده‌ستپێده‌کات که گرنگ‌ترین به‌شی هه‌واڵه،
پ) ئاسانی له داڕشتن، مانشێت و رازانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه
ت) هه‌واڵ به‌پێێ به‌های بابه‌ته‌کان رێکوپێک کراوه.
لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌م شێوه‌یه:
ئا) هه‌واڵ هه‌رگیز ته‌واو نییه، چونکه به‌شه‌گرنگه‌کان هه‌ڵبژێردراون.
ب) زه‌وقی هه‌واڵنێر کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی به‌شه گرنگه‌کانی هه‌واڵ،
پ) رێچکه‌ی کات له هه‌واڵه‌که‌دا ده‌پچرێنێت،
ت) خوێنه‌ر پاش خوێندنه‌وه‌ی لید، درێژه به‌خوێندنی هه‌واڵه‌که نادات،
ج) هێندێک جار لید له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا دووپات ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێچکه‌ی بابه‌ته‌کان له‌م شێوه هه‌واڵنووسینه‌دا، پێویسته به‌پێی ژماره‌ی بابه‌ته‌کانی هه‌واڵ،
روونکردنه‌وه‌مان هه‌بێت.
● شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو بۆ هه‌واڵه یه‌ک بابه‌تییه‌کان:
له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا لید ده‌نووسرێت.
له بڕگه‌ی‌تردا، لید پتر شی ده‌که‌ینه‌وه.
به‌م شێوه‌یه، بۆ هه‌ر بڕگه‌یه‌کی‌تر به پێی گرنگایه‌تی، بابه‌ته‌کانی هه‌واڵه‌که روونده‌که‌ینه‌وه تا هه‌واڵه‌که ته‌واو ده‌بێت، کوتایی هه‌واڵ زۆر گرنگ نییه و ته‌نیا ته‌واوکه‌ری هه‌واڵه‌که‌یه.
● شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو بۆ هه‌واڵه‌کانی چه‌ند بابه‌تی:
سه‌ره‌تا، گرنگ‌ترین به‌شی هه‌واڵ دیاریده‌که‌ین و له لیددا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین، پاشان له یه‌ک یان دوو بڕگه‌دا به‌شی یه‌که‌می هه‌واڵ ته‌واو ده‌که‌ین و پاشان به‌شی دووهه‌م و به‌م شێوازه له بڕگه‌کانی‌تردا و له کوتایییدا، به‌شی سێهه‌م ده‌نووسین و بڕگه کوتاییه‌کان، ته‌واوکه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌که ده‌بن. واته، ئه‌گه‌ر به‌شی A له به‌شی B گرنگ‌تر بێت، به بڕگه‌کانی A2,A1 و ... پێش به‌شیB ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین.
تێبینی: به هۆی ئاسانی گۆاستنه‌وه‌ی هه‌واڵ بۆ خوێنه‌ر، شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو گرنگ‌ترین و باشترین شێوه‌ی هه‌واڵ نووسینه.
نموونه‌ی شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو:
لید: بانکوک (تایله‌ندا) - رویتێرز: یه‌کێک له سه‌رنشینانی فروکه‌ی هێڵی ئاسمانی بولگاریا له هێڵی تایله‌ندا - ڤێ‌تنام له ئاسمانی ڤێ‌تنامدا، له‌ڕێگای په‌ڕه‌شوته‌وه خۆی فڕێدایه خۆاره‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانی بولگاریا، کاتێک فڕوکه‌ی Airbas 300ی هێڵی ئاسمانی G.S.S، له بانکوک بۆ شاری "هۆشی‌مینه"ی ڤێ‌تنام ده‌فڕی، یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کانی، به‌زۆر خزمه‌تکاری فڕوکه‌که‌ی ناچار کرد که یه‌کێک له ده‌رگاکان بکاته‌وه. به‌رپرسێکی هێڵی ئاسمانی بولگاریا گوتی: گه‌شتیاری ناوبراو که وێده‌چی هاووڵاتی ڤێ‌تنام بێت، ویڕای بڵاو کردنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ک، له رێگای په‌ڕه‌شوته‌وه له‌سه‌ر خاکی ڤێ‌تنام خۆی له فروکه‌که فڕێ‌دا ده‌ره‌وه. به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانی بولگاریا گوتیان که له‌م رووداوه‌دا زیان به‌که‌س نه‌گه‌یشتووه.
نموونه‌یه‌کی‌تر:
لید: تاران - هه‌واڵنێری کۆماری ئێسلامی: به‌پێێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆ زیادکردنی سه‌رمایه‌گوزاری له که‌رتی "هاوبه‌شایه‌تی"دا و به‌هێزکردن و هاندانی فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌شداری له‌م به‌شه‌دا، مانگانه 3 هه‌زار ریاڵ له مۆچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌م ده‌کرێته‌وه و ده‌ڕژیته حیسابی "هاوبه‌شایه‌تییه‌کان.
بڕگه‌ی 2: ئه‌م بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێگرانی وه‌زاره‌ته‌کان و به سه‌رۆکایه‌تی جێگری سه‌رکۆمار، دوێنی لیکۆلینه‌وه‌ی لێ‌کرا و بڕیار درا بڕیارنامه‌یه‌ک تا له‌م باره‌وه له لایه‌ن "وه‌زارتی هاوبه‌شایه‌تی"ه‌وه ئاماده بکرێت.
بڕگه‌ی 3- به پێی ئه‌م بڕیاره، پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێنی فه‌رمانبه‌ران، مانگانه بڕی 3 هه‌زار ریاڵ له بڕی یارمه‌تی خیزانداری یاسای X، که‌م ده‌کرێته‌وه و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی "یه‌کێتی هاوبه‌شایه‌تی شتومه‌کی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت" و کۆمپانیاکانی هاوبه‌شایه‌تی فه‌رمانگه‌ی پێویست.
بڕگه‌ی 4- به‌م شێوه‌یه به زیادبوونی سه‌رمایه و دارایی کۆمپانیاکانی به‌شی "هاوبه‌شایه‌تی"، ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گۆزاری فه‌رمانبه‌ران له بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنان له که‌رتی "هاوبه‌شایه‌تی"دا ده‌ره‌خسێت.
2- شێوه‌ی مێژوویی: (Chronologicaly Style)
له‌م شێوه‌یه‌دا بابه‌ته‌کان به‌پێێ کاتی روودانیان، رێکوپێک ده‌کرێن.
به له‌پێشچاوگرتنی پێویستی راگه‌یاندنی خێرا بۆ لاپه‌ڕه‌کانی هه‌واڵی رۆژ، ئاماده‌کردنی هه‌واڵ به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌راوه‌ژوو رێکده‌خه‌ین. به‌ڵام، له لاپه‌ڕه‌کانی گوزارشی لێکۆڵینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌کاندا، ده‌کرێت له شێوه‌ی مێژوویی که‌ڵک وه‌رگرین.
شێوه‌ی مێژوویی به پێشه‌کییه‌وه:
له‌م چه‌شنه هه‌واڵ نووسینه‌دا، سه‌ره‌تا به پێشه‌کی ده‌ستپێده‌کات که هیچ پێوه‌ندییه‌کی به "لید"ه‌وه نییه، چونکه ئه‌م پێشه‌کییه ته‌نیا بۆ ده‌سپێکی هه‌واڵه‌که‌یه و هه‌واڵ له‌خۆ ناگرێت.
نموونه:
تاران - هه‌واڵنێری کۆماری ئیسلامی: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێگرانی وه‌زاره‌ته‌کان به سه‌روکایه‌تی جێگری سه‌رکۆمار بۆ به‌دوواچوونه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به که‌رتی "هاوبه‌شایه‌تی" پێکهات.
به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی زانیاری گشتی ریکخڕاوی کاروباری فه‌رمانگه‌کان و فه‌رمانبه‌رانی وڵات، کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێگرانی فه‌رمانگه‌یی و دارایی وه‌زاره‌ته‌کان و رێکخڕاوه ده‌وڵه‌تییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕو به سه‌روکایه‌تی (ناو و پاشناو)، جێگری سه‌رکۆمار و سکرتێری گشتی رێکخڕاوی کاروباری فه‌رمانگه‌کان و فه‌رمانبه‌ران و به‌شداری (ناو و پاشناو)، وزیری "هاوبه‌شایه‌تی" له شوێنی کۆنفرانسه‌کانی ئه‌م رێکخڕاوه‌یه پێکهات. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به فراوانکردن و به‌هێزکردنی هاوبه‌شایه‌تییه‌کانی شتومه‌کی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و زیادکردنی سه‌رمایه‌گوزاری له که‌رتی هاوبه‌شایه‌تیدا به راکێشانی به‌شداری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕی مانگانه‌ی 3 هه‌زار ریاڵ پاره‌ی یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆ خێزانداران، بابه‌تی بڕگه‌ی 9 یاسای X له مۆچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و بریاردرا بۆ جێبه‌جێی کردنی په‌سه‌ندکراوی سه‌روو، ده‌زگاکانی جێبه‌جێکه‌ری ده‌وڵه‌تی هه‌موو مانگێک به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌ران، بڕی ئاماژه‌پێکراو بڕێژرێته حیسابی "یه‌کێتی هاوبه‌شایه‌تی شته‌مه‌کی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت" بۆ کۆمپانیاکانی هاوبه‌شایه‌تی ده‌زگای پێوه‌ندیدار.
به‌م شێوه‌یه به‌زیادبوونی سه‌رمایه و به‌هێزبوونی دارایی کۆمپانیاکانی هاوبه‌شایه‌تی، ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له بواری به‌رهه‌مهێنان و له رێگای کۆمپانیاکانی هاوبه‌شایه‌تیدا، ده‌ره‌خسێت.
هه‌روه‌ها بریاردرا له‌م باره‌وه وزیری هاوبه‌شایه‌تی و جێگری سه‌رکۆمار بریاڕنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ده‌ربکه‌ن.
3- شێوه‌ی مێژوویی به "لید"ه‌وه: (Chronologicaly Style with Lead)
له‌م شێوه‌یه‌دا که‌ڵک له لید وه‌رده‌گرین که تێکه‌ڵاوێکه له شێوه‌ی مێژوویی و هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو. له ده‌ستپێکدا هه‌میشه ئاماژه به هه‌واڵیک ده‌که‌ین که گرنگ‌ترین به‌شی بابه‌ته‌که ده‌گرێته‌خۆ، پاشان رووداوه‌کان به پێی رێچکه‌ی کاتی روودانیان ئاماژه‌یان پێده‌که‌ین.
ئه‌م شێوه‌یه زۆرتر بۆ راپۆرت له کاره‌ساته‌کان به‌کاردێت، هه‌ڵبه‌ت بۆ هێندێک هه‌واڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و راپۆرتی هێندێک له کۆبوونه‌وه‌کان یارمه‌تی له‌م شێوه‌یه وه‌رده‌گرێن.
نموونه بۆ شێوه‌ی مێژوویی به "لید"ه‌وه:
لید: بکوژوی قاڵیفرۆشه 25 ساڵه ئێرانییه‌که‌ی دانیشتووی کانزاس سیتی (ئه‌مریکا)، به زیندانی هه‌میشه‌یی سه‌زا درا.
ده‌قی رووداوه‌که: "فیلیپ مه‌ک‌وێی" له مانگی مارسی 1989 له‌گه‌ڵ دوو لاوی ئه‌مریکی له یه‌کێک له ئوتوبانه‌کانی کانزاس سیتی رێگا به ئۆتۆمبێلی "حامید ره‌زی‌زاده"، قاڵیفرۆشی ئێرانی و دایکی ده‌گرن و پاش ته‌قه کردن، حامید ده‌کوژن و دایکی بریندار ده‌که‌ن. بکوژه‌کان پاش دزێنی پاره‌ی کوژراوه‌که، شوێنی رووداوه‌که جێدێڵێن.
پۆلیسی ئه‌م شاره، پاش رێنموونییه‌کانی دایکی "ره‌زی‌زاده"، "فیلیپ مه‌ک‌وێی" ده‌ستگیر ده‌که‌ن.
له سه‌ره‌تا "فیلیپ مه‌ک‌وێی" حاشا له کوشتنی "ره‌زی‌زاده" ده‌کات، به‌ڵام دواتر ئاشکرای ده‌کات که بۆ دزینی پاره‌ی ئه‌و، رێگا به ئۆتۆمبێله‌که‌ی گرتووه و قاڵیفرۆشی ئێرانی کوشتووه.
رۆژنامه‌کانی کانزاس سیتی رایا‌نگه‌یاند که "ده‌سته‌ی راوێژکاری داد"ی دادگا، له مانگی مارسی رابردوودا، "فیلیپ مه‌ک‌وێی" 28 ساڵه‌ی به هۆی "کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست"، تاوانبار زانی و دادگای ناوچه‌ی "جانسون" سه‌ر به وه‌لایه‌تی کانزاس سیتی، هه‌فته‌ی پێشوو، ئه‌وی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادا.
له شێوه‌ی میژووییدا به‌کرده‌وه، بابه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و به پێی رێچکه‌ی کاتی رووداوه‌کان، ئاماژه‌ی پێده‌کرێت و پێشه‌کییه‌کی بۆ ئاماده ده‌کرێت. که‌وابوو، هه‌واڵ به‌ته‌واوی و به بێ بۆچوونه‌کانی هه‌واڵنێر ده‌نووسرێت. ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نی باشی شێوه‌ی مێژوویی به "لید"ه‌وه‌یه.
له که‌مایه‌سییه‌کانی ئه‌م شیوه‌یه، پێشه‌کییه‌که‌یه‌تی که گرنگ‌ترین به‌شی هه‌واڵه‌که له سه‌ره‌تادا دێت، درێژ و کات بڕه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ندی و رێسکه کردنی دژوارتره له شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو.
4- شێوه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ رابردوو:
له‌م شێوه‌یه‌دا، سه‌ره‌تا لید ده‌نووسرێت و پاشان لید روون ده‌کرێته‌وه و دوواتر پێشینه‌ی هه‌واڵه‌که دێت.
5- شێوه‌ی "کۆتایی سه‌رسوڕهێنه‌ر":
له‌م شێوه‌یه‌دا، خوێنه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدا راده‌گێرێت و بۆ گوێگر پرسیار ساز ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام بدرێته‌وه.
له‌م شێوه‌یه‌دا، له لیدی نائاسایی و پرسیاری، که‌ڵک وه‌رده‌گێرێت و په‌یکه‌ری هه‌واڵه‌که به شێوه‌ی مێژوویی ده‌بێت. زۆرتر بۆ هه‌واڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کاره‌ساته‌کان به‌کار دێت.
6- شێوه‌ی بازنه‌یی:
له‌م شێوه‌یه‌دا، هه‌واڵ له شوێنێک ده‌ستپێده‌کات و پاش گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌که، دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێن، له‌دوای هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێت و ئه‌نجامه‌کان باس ده‌کات. ئه‌م شێوه‌یه زۆرتر بۆ هه‌واڵه کۆمه‌ڵایه‌تتیه‌کان و کاره‌ساته‌کان به‌کار دێت.
چه‌ند تێبینی بۆ ئاماده‌کردنی په‌یکه‌ری هه‌واڵ:
● پێویسته په‌یکه‌ری هه‌واڵ یه‌کپارچه بێت، ده‌توانین به دووپات کردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌کی (له شوێنی گونجاوی) و که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌کانی پێوه‌ندی، ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و یه‌کپارچه‌ییه پێک‌بێنین.
● پێویسته، کاتی رووداوه‌کان له هه‌واڵدا، به چه‌شنی رێکه‌وت و یان به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی کاتی "ئێستا" (دوێنێ، شه‌مبه‌ی رابردوو،....) به‌کار بێنین، ئاماژه به سه‌رچاوه بکرێت، ئه‌گه‌ر یه‌ک سه‌رچاوه، له سه‌ره‌تای هه‌واڵ و ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌رچاوه‌مان هه‌بێت، پێویسته به پێی ڕێچکه‌ی گرنگێتی بابه‌ته‌کان، له سه‌ره‌تای هه‌ر یه‌ک له‌م بابه‌تانه ئاماژه‌ی پێ‌بکرێت.
● له کاتی گێڕانه‌وه له زمانی که‌سه‌کان، پێویسته به ناو و پاشناو و پله‌وپایه، یان پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌که (وه‌ک: "یه‌کێک له بێنه‌رانی رووداوه‌که) ئاماژه بکرێت.
● به‌کار هێنانی کردار‌ی ئاشکرا گونجاوتره له کردار‌ی وون، مه‌گه‌ر بکه‌ر گرنگییه‌کی تایبه‌تی نه‌بێت، یان به هۆیه‌ک چاوپۆشی لێبکرێت.
وه‌ک:
دوکانه‌کان داخران. (هه‌له‌یه)
دوکانه‌کان له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی داخران. (راسته)
ده‌وڵه‌تی پۆله‌ندا پاش خۆپێشاندانه‌کانی کرێکاران، حکومه‌تی سه‌ربازی راگه‌یاند.
له پاش خۆپێشاندانه‌کانی کرێکاران، له پۆلاندا حکومه‌تی سه‌ربازی راگه‌یندرا. (ئه‌م دێڕه‌ش راسته، به‌ڵام به هۆی به‌کار هێنانی وشه‌ی لکێندراوی "له" له سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌که، شێوه‌ی یه‌که‌م گونجاوتره.)
● له به‌کار هێنانی وه‌شه‌ی زیادی له هه‌واڵدا، خۆبپارێزن.
وه‌ک:
ئه‌و له درێژه‌ی وته‌کانیدا گوتی: (هه‌ڵه‌یه)
ئه‌و له‌درێژه‌دا گوتی: (راسته)
● له هه‌واڵ نووسیندا کاتی به‌کار هێنانی ئاواڵناو، پێویسته له ئاواڵناوی هه‌ڵسه‌نگاندن و دروشم خۆبپارێزین.
به جێگای: وتووێژێکی گرنگ له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وی عێڕاق و ئێران‌دا ئه‌نجامدرا.
پێویسته بنووسرێت: وه‌زیری ده‌ره‌وی عێڕاق گوتی: وتووێژێکی گرنگ له نێوان عێڕاق و ئێران‌دا ئه‌نجامدرا. له‌م نموونه‌یه‌دا، بۆچوونی سه‌رچاوه له شوێنی بۆچوونی هه‌واڵنێر داندراوه که به‌پێی شێوازی هه‌واڵ نووسین گونجاوتره، هه‌ڵبه‌ت له شرۆڤه نووسیندا به‌کار هێنانی ره‌وایه و هێندێکجار پێویسته.
هێندێک تێبینی سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی هه‌واڵه جۆراجۆره‌کان
راگه‌یاندراو(نووسراوه)، ئاگاداری، به‌یاننامه، په‌یام (لێدوان) و بڵاوکراوه‌کان، ئه‌گه‌ر گرنگی تایبه‌تیان هه‌بێت، پێویسته به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو ئاماده بکرێت. به‌جێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م راگه‌یاندراو و ئاگاداری و ...نه، لایه‌نه گرنگه‌کانی که ته‌واوکه‌ری پێکهاته هه‌واڵییه‌کانه له‌گه‌ڵ پێشینه‌ی پێویست، ئاماده بکرێن.
نموونه:
ئاگاداری
بۆ ته‌واوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زارتی په‌روه‌رده
به‌پێێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی "سیسته‌می بیمه‌ی ده‌رمانی" بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته، له هه‌موو هاوکارانمان که خوازیاری به‌هره‌مه‌ندین له‌م سیسته‌مه، دا‌و ده‌که‌ین ئاماده‌یی خۆیان به شێوه‌ی نووسراوه تا کوتایی مانگی سیپته‌مبه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگاکان هه‌وڵێر، سلێمانی و دهۆک رابگه‌ینن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زارتی په‌روه‌رده
● ئاماده‌کردن به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو:
وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دوایین ده‌رفه‌تی به‌شداربوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته بۆ به‌شداربوون له "سیسته‌می بیمه‌ی ده‌رمانی" راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زارتی په‌روه‌رده به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌ک رایگه‌یاند: ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که خوازیاری به‌هره‌مه‌ندی له خزمه‌تگوزارییه‌کانی سیسته‌می بیمه‌ی ده‌رمانین، پێویسته تا کوتایی مانگی سیپته‌مبه‌ر، داخوازییه‌که‌یان به نووسراوه پێشکه‌شی به‌رێوه‌به‌رییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگاکانی هه‌وڵێر، سلێمانی و دهۆک بکه‌ن.
هێندێک جار بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌تانه، له شێوه‌ی مێژوویی به "لید"ه‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرین، هه‌ڵبه‌ت له‌کاتێکدا که ئه‌م بڵاوکراوانه گرنگی تایبه‌تی و سرنجڕاکێشیان هه‌بێت.
ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی که خشته، رێژه و ئامار له‌خۆ ده‌گرن، پێویسته به‌پێی نمودار و خشته و ئاماره‌کان، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو ئاماده بکرێت. له‌م هه‌واڵانه‌دا باشتره له سه‌ره‌تا به پێی به‌ها هه‌واڵییه‌کان، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه که له خشته‌کاندا هه‌یه. داڕشتنی هه‌واڵ به‌پێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌بێت.
● باشترین شێوه بۆ لێدوانه‌کان، شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوویه.
ئاماده‌کردنی هه‌واڵی کاره‌ساته‌کان
ئه‌م هه‌واڵانه پێویسته لایه‌نی ئاگاداری، په‌روه‌رده‌یی و هۆشیارکردنه‌وه له‌خۆبگرن، هه‌ر بوویه سه‌ره‌ڕای ئاماژه به تاوان و سزاکان، پێویسته هۆشیارکردنه‌وه و به‌رجه‌سته‌کردنی پێویستی له‌گه‌ڵ بێت.
● شێوه‌ی مێژوویی به لیده‌وه بۆ ئه‌م هه‌واڵانه شێوه‌یه‌کی گونجاوه.
له هه‌واڵی دادگاکاندا چونکه بابه‌ته‌که له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیار و وه‌ڵام پێکدێت، پێویسته رێچکه‌ی گفتوگۆ نه‌پسێت، بۆیه له شێوه‌ی مێژوویی به لیده‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
له‌م هه‌واڵانه‌دا پێویسته له‌به‌کار هێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی باری یاساییان هه‌یه، زۆر به تێبینی و سرنجه‌وه که‌ڵک وه‌ربگرێن. تاوانکار، تاکو له لایه‌ن دادگاوه تاوانبار نه‌ناسرێت، به‌پێشێلکه‌ری یاسا ناژمێردرێت.
له هه‌واڵی دادگاکاندا، هه‌روه‌ها ده‌کرێت له راپۆرتی دادگا و وتووێژ له‌گه‌ڵ تاوانکار که‌ڵک وه‌رگرێن و هه‌ڵسه‌که‌وت و هه‌ستی تاوانکار شرۆڤه بکه‌ین.
ئاماده کردنی هه‌واڵی وه‌رزشی
له هه‌واڵه وه‌رزشییه‌کاندا سه‌ره‌ڕای له‌پێشچاوگرتنی پێکهاته‌کانی هه‌واڵی، پێویسته هه‌ستی ته‌ماشه‌ڤانه‌کان و یاریزانه‌کان بۆ خۆێنه‌ر بگوازینه‌وه. له‌م رووداوانه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که ته‌نیا ئاماژه به ئاکام و چونێتی رووداوه‌که بکات، له شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو که‌ڵک وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست به ئاراسته‌یه‌کی مێژوویی بێت، شێوه‌ی مێژوویی به لیده‌وه به‌کار دێنین.
ئاماده‌کردنی هه‌واڵه زانستی و هونه‌رییه‌کان
زۆرجار بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵه زانستی و هونه‌رییه‌کان، شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو به‌کار دێت. هه‌ڵبه‌ت سودوه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه رازاوه‌کان ده‌بێته هۆی جێاوازی ئه‌م هه‌واڵانه له هه‌واڵه وێشک و فه‌رمییه سیاسی و ئابوورییه‌کان. له هه‌واڵی هونه‌ریدا زانینی لایه‌نه تایبه‌ت و ناسکه‌کانی هونه‌ری پێویسته و ده‌قی وه‌سفی له نووسینی هه‌واڵدا، روڵی سه‌رکی ده‌بینێت.
له به‌ڕێوه‌چوونی هێندێک له کۆبوونه‌وه فه‌رمییه سیاسی و کولتوورییه‌کاندا، زۆرجار له په‌راوێزدا ئاگاداری هێندێک ئاڕاسته‌ی نائاسایی ده‌بین، وه‌ک نه‌بوونی رێکۆپێکی، لاتاو و لێدوانه نافه‌رمییه‌کانی ده‌وروبه‌ر، هه‌ستی به‌شداران و...پێویسته ئه‌مانه به ئاراسته‌یه‌کی جێاواز له هه‌واڵکه له کوتاییدا ئاماژه‌ی پێ‌بکرێت (به دانانی نیشانه‌ی ئه‌ستیره و یان له‌ژێر دێڕی" له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌دا:".
جاری وا هه‌یه له‌گه‌ڵ هێندێک هه‌واڵی کورت رووبه‌ڕوو ده‌بێنه‌وه (که خۆبه‌خۆ کورتن) یان به هۆی نه‌بوونی کات و شوێن له لاپه‌ڕه‌کاندا، مه‌ودای بڵاوکردنه‌وه‌یان به ته‌واوی نییه، ده‌توانین له ژێر دێڕی "کورته هه‌واڵ" ئاماده‌یان بکه‌ین.
وه‌ک: کورته هه‌واڵه‌کانی جیهان یان په‌رله‌مان.