هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
بیرنارد شا‌و نوکته‌بازی به‌ناوبانگی ئیرله‌ندی وتوویه‌تی: «وا دیاره رۆژنامه‌کان جێاوازی ناکه‌ن له ناو رووداوێکی پاسکیل و وێرانی شارستانییه‌تی مرۆڤ. رۆڵی رۆژنامه، دۆزینه‌وه‌ی وردبینانه و خێرا‌ی زانیارییه تازه‌کان سه‌باره‌ت به لایه‌نه گشتییه سرنجراکێشه‌کان و گۆاستنه‌وه‌ی ره‌وانیانه بۆ خۆێنه‌ر. هه‌ر ئه‌وه‌نده!»
له‌وانه‌یه رۆژنامه کرده‌وه‌ی‌تری هه‌بێت. وه‌ک پێشکێش‌کردنی راوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به فیلمێکی نوێ، چۆنییه‌تی چاندنی ته‌ماته له باڵه‌خانه به‌رزه‌کاندا، چۆنییه‌تی یاریکردنی فڵانه یانه‌ی تۆپی‌پێی له رۆژی هه‌ینیدا و یان بۆچی فڵانه وه‌زیر ده‌ست له‌کار ناکێشێته‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بێ گۆنجاندنی هه‌واڵه تازه‌کان، رۆژنامه ده‌کات به کۆمه‌ڵێک نووسراوه‌ی زه‌ینی یان ئه‌لبومێکی ره‌نگاوڕه‌نگ له لایه‌نه له‌پێشزانراوه‌کان. ره‌نگه هێندێک ئه‌و وته‌یه‌یان لا سه‌یر بێت و باوه‌ریان پێی نه‌بێت: راوبۆچوون هه‌واڵ نییه، به‌ڵام زانیارییه.
له‌م باره‌وه وته‌یه‌کی‌تر هه‌یه که "سی پی سکات"، سه‌رنووسه‌ری کاتی رۆژنامه‌ی مه‌نچه‌ستر گاردیه‌ن له سه‌روتارێکیدا ده‌لێت: «ئه‌رکی سه‌ره‌کی رۆژنامه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه. له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئه‌رکه‌دا لایه‌نێک هه‌یه که نابێت ریگا بده‌ین کرده‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه له‌مه‌ترسی بخات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که رۆژنامه هه‌ستاوه به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی چ زانیارییه‌ک و ئه‌و به‌شه‌ی که خۆی لێده‌پارێزێ و چۆنییه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی گرنگ نییه، لایه‌نی گرنگ پاککردنه‌وه‌ی تووزوخۆلی نیشتوو له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی راستییه‌کانه و هه‌ر شتێکی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت. به‌کار هێنانی ئه‌م رێبازه ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت، دژواره.»
له درێژه‌دا ده‌ڵێت: «پیویسته ئه‌م وته‌یه یه‌ک ملیۆن جار دووپات بێته‌وه: ده‌ربڕینی بیروڕا ئاسان و ساده‌یه، به‌ڵام دۆزێنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆک و ئامار پڕگرنگه.»
لایه‌نی گرنگ له‌م وته‌یه‌دا، جێاوازی له نێوان هه‌واڵ و بۆچوون دایه. ئه‌گه‌ر تالارێکی پڕ له رۆژنامه‌وان رووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره بکه‌ینه‌وه : کامتان ده‌توانن له سه‌ر مژاری رۆژ، وتارێک بنووسن؟ به‌لانی‌که‌م هه‌موویان ئاماده‌یی پێشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوایان لێبکه‌ین هه‌مان هه‌واڵ و بابه‌تی رۆژ، به زانیاری، ئامار و لایه‌نی تازه ده‌وله‌مه‌ند بکه‌ن، هیچکامیان ده‌ست به‌رز ناکه‌نه‌وه. راسته که هه‌موو که‌سێک له‌باره‌ی هه‌ر بابه‌تێک، راوبۆچوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه، که‌متر که‌سێک هه‌یه که زانیاری باوه‌رپێکراو و پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی لا‌بێت. راوبۆچوون دیارده‌یه‌کی فراوانه و زانیاری، پڕوسه‌یه‌کی وه‌ده‌ستکه‌وتنه و پێو‌یستی به کۆشش و هه‌ڵسوران هه‌یه. پاش ئه‌و تێبینیانه، هه‌واڵ چییه؟ پێناسه‌کانی هه‌واڵ گه‌لێک زۆرن و ته‌نانه‌ت رێژه‌یان ده‌گاته ژماره‌ی هه‌واڵه‌کانی بڵاوکراوه. پێناسه ئاسایی و باو بۆ هه‌واڵ له بریتانیا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌گێک قه‌پاڵ له قاچی مرۆڤێک بگرێت، هه‌واڵ نییه. به‌پێچه‌وانه گاز گرتنی قاچی سه‌گێک له لایه‌ن مرۆڤێکه‌وه هه‌واڵ ده‌ژمیردرێت. له‌م تێبینییه‌دا دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێکراوه: نائاسایی و سرنج‌ڕاکێشی.
هه‌واڵ، پێکهێنه‌ری‌تریشی هه‌یه: وه‌ک تازه‌گی، بابه‌تێک که پێشتر که‌س نه‌یبیسبێت، به‌ڵام زۆر زانیاری هه‌یه که ئه‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه له‌خۆ ده‌گرێ، وه‌لی هه‌واڵ نییه. بۆ نموونه: "فه‌رمانبه‌رێک ئوتومبیلێکی نوێ ده‌کرێت." ئه‌وه په‌یامێکی تازه و نا‌ئاساییه و که‌سێک نه‌یبیستووه، به‌ڵام هه‌واڵ نییه، چونکه ته‌نیا بۆ ده‌سته‌یه‌کی به‌رته‌نگ له خه‌ڵک سرنجڕاکێشه (خانه‌واده، دۆستان، خزمه‌کان و ره‌نگه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل!!.)
که‌وابو تایبه‌تمه‌ندی هه‌واڵ ته‌نیا تازه‌گی و سرنج‌ڕاکێشی نییه. به‌ڵکو ده‌بێت سرنجی ده‌سته‌یه‌کی زۆر له گۆێگران بۆلای خۆی راکێشێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه (راکێشانی سرنجی گشتی) به‌که‌ڵکتره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ئه‌و لایه‌نه کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌یه، ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌ی مه‌زنیش داده‌نێت. سه‌ره‌ڕای په‌یره‌و کردنی ژماره‌یه‌کی زۆری هه‌واڵه‌کان له‌م تایبه‌تمه‌ندییه، به‌ڵام، ته‌واوی هه‌واڵه‌کان ناگرێته‌وه.
هه‌واڵی جێابوونه‌وه‌ی ژن و مێردێکی نووسه‌ر، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نییه، به‌ڵام بۆ رای‌گشتی سرنجڕاکێشه.
که‌وابوو، ده‌توانین هه‌واڵ ئاوا پێناسه بکه‌ین:
هه‌واڵ، زانیارێکی نوێ و نا‌ئاساییه سه‌باره‌ت به بابه‌تێک که سرنجی گشتی بۆلای خۆی راده‌کێشێت و پێشتر که‌سێک نه‌یبیستووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پێناسه‌ه هه‌مه‌لایه‌نه نییه، به‌ڵام بۆ ناسیینی باشتری هه‌واڵ، کلیلێکی باشه و بنه‌مایه‌ک بۆ لێکوڵینه‌وه‌ی "پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌واڵ" سازده‌کات. ئه‌و پێناسه‌یه روونی ده‌کاته‌وه که هه‌واڵ به‌گشتی خاوه‌ن پێکهێنه‌ره و ده‌بێت له‌پێشچاو بگێرێت. به‌ڵام هه‌واڵ خه‌یاڵ نییه و دیارده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆش نییه. هه‌واڵ ته‌نیا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێک دیارده‌ی‌تر ساز ده‌بێت. ئه‌و دیارده گه‌له پێوه‌ندیان هه‌م به گۆێگر و هه‌م به هه‌واڵی دیاریکراوه‌وه هه‌یه.
ئه‌و دیاردانه یارمه‌تیمان ده‌دات تا تێبگه‌ین، له‌راستیدا ده‌مانه‌وێت چی له هه‌واڵ به‌ده‌ست بێنین، هێزی هه‌واڵ له چیدایه و پێکهێنه‌ره‌کانی کامانه‌ن؟ هه‌ر چه‌نده ئه‌و پێکهێنه‌رانه به‌هێزتر بن، ئه‌وه‌نده پتر ئه‌گه‌ری غافڵگیر کردنی خوێنه‌ری لێده‌که‌وێته‌وه. راسته که غافڵگیر کردنی گوێگر له‌به‌رامبه‌ر به ناوه‌ڕۆکی هه‌ر هه‌والێک کرده‌وه‌یه‌کی ئاساییه و ته‌نانه‌ت چاوه‌کانی خوێنه‌ر وه‌ها زه‌ق بکاته‌وه تاکۆ هه‌واڵه‌که به‌ته‌واوی نه‌خوێنێته‌وه، ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرێت، به‌ڵام بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت، له ژیانی رۆژانه‌دا، خوێنه‌ر له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ر هه‌واڵێکدا دوچاری حاڵه‌تی ئاوا نابێت، حاڵه‌تێک که پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به سه‌رکه‌وتنی هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌وه هه‌یه.
پێکهێنه‌ره‌کانی ئه‌و دوو هه‌واڵه: "کڕێنی ئۆتۆمبێل له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێک" و "بوونی سه‌رکۆمار له نێوان 450 کۆژراوی کاره‌ساتی که‌وتنی فڕۆکه‌یه‌ک به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شارێکدا!" پانتایی فراوانی هه‌یه. جێاوازی مه‌زن له‌نێوان ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دوو رووداوه، ئه‌و بۆشاییه‌یه که هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی "سرنج‌ڕاکێشی هه‌واڵ" ده‌ڕه‌خسێنێت و هه‌ر لێره‌دایه که پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌واڵ دێته‌گۆڕێ.
پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌واڵ له مه‌یدانی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندن و داوه‌ری له سه‌ر پێش‌وپاشی و پڵه‌ی بابه‌تی (ئوبژکتیڤ) بوونی ئه‌وان، مانا په‌یدا ده‌کات. کۆکردنه‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه و داوه‌ری له‌سه‌ر گرنگێتی ئه‌وان، کاری سه‌رنووسه‌ر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانه. ئه‌و که‌سانه له هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێکدا توانای زانینی خۆیان به‌کار دێنن و تێده‌کۆشن تا له چوارچێوه‌ی توانا و بۆچوونی پسپۆڕانه‌ی خۆیان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هیچکات ناتوانن بێسه‌لمێنن که ئه‌م کاره 100% به‌دورستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و که‌سانه ته‌نیا بواره‌کان و بنه‌ماکانی هه‌واڵێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. لایه‌نێک بڕوای وایه که بێ‌خانوومانی، سرنجڕاکش و گرنگه، لایه‌نێکی‌تر له‌وانه‌یه ئه‌و بابه‌ته به‌که‌م بگرێ و وه‌کو بابه‌تێکی خه‌مهێنه‌ر هه‌ڵیسه‌نگێنێت. ئه‌و بۆچوونانه هه‌م سرشتیین و هه‌م پێویست، به‌مه‌رجێک رۆژنامه‌وان هۆشیار بێت و رای تاکه‌کسی خۆی له‌گه‌ڵ بابه‌تیبوون (ئوبژێکتیڤیتێت) به‌هه‌ڵه نه‌گرێت.
هه‌واڵنێر ده‌بێ بزانێت هه‌ر په‌یام و زانێارییه‌کی که وه‌ده‌ستی ده‌هێنێت، هه‌واڵ نییه. جاری وایه بابه‌تێک که ئاماده‌یه که پێشکه‌شی سه‌رنووسه‌ر بکرێت (یان ته‌نانه‌ت بڵاویش ده‌بیته‌وه)، پێو‌یستی به چه‌ندها رۆژ و هه‌فته لێکۆڵینه‌وه و به‌دواچووندا هه‌بێت. ره‌نگه هاواڵنێر بۆئه‌م کاره له‌گه‌ڵ گه‌ڵێک گێروگرفت رووبه‌ڕوو بێته‌وه و له زۆر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه تێپه‌ر بکات و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه نه‌توانێت هه‌واڵه‌که سرنجڕاکێشتر بکات. به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن خوێنه‌رێک ده‌دۆزینه‌وه که گرنگی به‌م گێروگرفتانی رۆژنامه‌وان بدات که بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵ تووشی ده‌بێت. ئیستاش ئاماژه به هێندێک لایه‌نی گرنگ له "پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ" ده‌که‌ین:
بابه‌ت:
بابه‌ت، پێکهێنه‌رێکی گه‌لێک گرنگه، چۆنکه په‌یڤ و هه‌واڵ له ناویدا جێگا ده‌گرێت. به پێی بۆچوونه ئاساییه‌کان بابه‌ته‌کانی وه‌ک: کرده‌وه تاوانکارییه‌کان، ژینگه، ته‌ندورستی، ئابووری، پێداویستییه‌کان، سه‌ربازیگه‌ری، پێوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌کان، سیاسه‌ت و ... گرنگی هاوسه‌نگیان هه‌یه، به‌ڵام به‌کرده‌وه هێندێکیان گرنگییان زۆرتره له‌چاو ئه‌وانی‌تر.
بۆ نموونه، کرده‌وه تاوانکارییه‌کان گرنگترن، چۆنکه ئاشکرایه سرنجی به‌رفراوانی رای گشتی بۆلای خۆی راده‌کێشێت. هه‌ر بابه‌تێک، په‌ل‌وپۆی بچۆکتری لێده‌بێته‌وه. وه‌ک تاوانکاری که بریتییه له: دزی، مرۆڤ کوشتن، هه‌ڵخڵه‌تاندن، رفێندنی مرۆڤ، ماده سڕکه‌ره‌کان، گه‌نده‌ڵی، ده‌ستدرێژکردن و جنێوکاری، که به پێی ده‌گمه‌نی روودانیان له ئاست وڵات یان ناوچه‌یه‌کدا گرنگی تایبه‌تی په‌یدا ده‌کات.
گۆرانی بنه‌ڕه‌تی:
له رووداوه هه‌والێکدا، روودانێکی تایبه‌تی یان گۆرانێکی بنه‌ڕه‌تی له بابه‌ت یان له په‌ل‌وپۆیدا، خاڵی سرنج‌ڕاکێشی هه‌واڵه‌که پێکدێنێت. له‌و به‌شه‌دا ده‌گمه‌نی، پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی و گرنگی هه‌واڵه‌که‌یه، ئه‌و پێکهێنه‌ره به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی و بێده‌ستکاری گوێگر، خۆبه‌خۆ بوونی هه‌یه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی راسته‌وخۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی پله‌ی نائاسایی بوونی بابه‌ته‌که، ناوه‌ند و جێگای هه‌واڵه‌که دابینده‌کات. ئه‌گه‌ر هه‌واڵ، رووداوێکی به‌ده‌گمه‌ن و له‌هه‌مان کاتدا تازه‌گی هه‌بێت، سرنج‌ڕاکێشی هه‌واڵ ساز ده‌کات.
سه‌رچاوه:
هێز و بایه‌خی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی یان رووداوێکی تایبه‌تی، زۆرتر پێوه‌ندی به‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌یه که گۆڕانه بنه‌ڕه‌تییه‌که به پێێ زانیاری ئه‌و ئاشکرا ده‌کات. هه‌واڵی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیرێک، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ی یه‌ک له نزیکان به کابینه، یان وه‌زیرێک و یان یه‌ک له نزیکانی ئه‌و وه‌زیره بێت زۆر راستتر و گرنگتر ده‌بێت تاکۆ سیاسه‌توانی باڵ یان پارتی به‌رهه‌لستکار، ئه‌و هه‌واڵه به هه‌واڵنێر بگه‌یه‌نێت. لێره‌دایه که سه‌رچاوه وه‌ک پێکهێنه‌ری هه‌واڵ، گرنگی په‌یدا ده‌کات. ئه‌گه‌ریش هه‌واڵنێر خۆی، ده‌ست‌له کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیر ئاشکرا بکات، پێکهێنه‌ری هه‌واڵ به‌هێزتر ده‌بیت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر هۆی راسته‌وخۆی ده‌ست‌له‌کارکێشانه‌وه‌که ئاشکرا بکات و بۆ خوێنه‌ران روون بکاته‌وه.
راده‌ی ئاگاداربوون:
پڕ به‌هاترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌واڵ راده‌ی ئاگاداربوونه له ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌گشتی. هه‌واڵ کاتێک زۆرترین بایه‌خی هه‌یه که له یه‌که‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی گشتیدا سه‌ره‌رای سه‌رچاوه‌که‌ی، نه‌بێستراو و نه‌نووسراو بووبێت ته‌نانه‌ت بۆ دۆستان، نزیکان و خزم و که‌سی هه‌واڵنێرێش. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و گۆرانه بنه‌ڕه‌تییه، بۆ هه‌موو که‌س بیستراو و خوێندراوه بێت و له رادیو و ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه‌کاندا بڵاوکرابێته‌وه، ئیتر سرنجی که‌س بۆ لای خۆی راناکێشێت.
تازه‌گی:
به‌پێچه‌وانه‌ی دۆست و که‌لوپه‌ڵی مێژوویی، هه‌واڵی ماوه و کۆنه به‌های نییه. پێکهێنه‌ری تازه‌گی یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌واڵ و گۆڕانی هه‌واڵه، به‌ڵام ئه‌و پێکهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆ بایه‌خی نییه. ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێرێک یه‌ک هه‌فته دوای روودانی رووداوێک ده‌ستی بگاته گۆڕانێکی گرنگ، ئایا پێکهاته‌ی گرنگی "تازه‌گی" له‌م رووداوه‌دا ماوه یان نا؟ ئایا تازه‌گی بنبڕ و ره‌هایه؟ لێره‌دا لایه‌نی گرنگتر ئه‌وه‌ی که تا ئه‌و کاته چه‌ند که‌س له‌م رووداوه یان گۆڕانه ئاگادار بوونه.
که‌وابوو تازه‌گی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی "کات" و "راده‌ی ئاگاداری" مانا په‌یدا ده‌کات. هه‌واڵی کۆژرانی کچۆڵه‌یه‌ک که ده رۆژ پێش روویداوه، ده‌توانێت وه‌ک هه‌واڵێکی رۆژ هه‌ڵسه‌نگێندرێت به مه‌رجێک رێژه‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵک ئاگاداری بووبن.
ئه‌گه‌ر هه‌واڵی ئه‌و رووداوه بڵاو نه‌بووبێته‌وه، ته‌نانه‌ت کاتی نێوان قه‌ومان و بڵاو بوونه‌وه، ئه‌گه ده رۆژ و یان زۆرترێش بێت، هێج له به‌های پیکهێنه‌ره‌ی هه‌واڵه‌که (تازه‌گی) که‌م ناکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر دواخستنی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌والێکی که روویداوه، ببێته هۆی زۆرتر بوونی سرنج‌ڕاکێشی هه‌واله‌که، په‌له‌کردن له بڵاوکردنه‌وه‌دا، له به‌ها و گرنگی هه‌واڵکه که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌له‌نه‌کردن له بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوێک(به‌مه‌رجی ئاگادار نه‌بوو‌نه‌وی گشتی) به مه‌به‌ستی هه‌مه‌لایه‌نه‌کردنی هه‌واڵه‌که بێت، په‌له له بڵاو کردنه‌وه‌ی بێهۆده‌یه. واته، "تازه‌گی" له ئاست "هه‌مه‌لایه‌نی" ده‌که‌وێته پله‌ی دووهه‌م، ته‌نانه‌ت وه‌ک پێکهێنه‌رێکی نیگاتیڤ ده‌ژمێردرێت و له له‌یه‌کی‌تر، دواخستنی بڵاوکردنه‌وه، مه‌ترسی ئاگاداربوونی گشتی لێده‌که‌وێته‌وه.
خوینه‌ران(گوێ‌گران):
خوێنه‌ر پێکهێنه‌رێکه که به شێوه‌ی ئاسایی وێناچێ پێوه‌ندی له‌گه‌ل بونیاد و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی هه‌واڵ هه‌بێت. خوێنه‌ر ره‌نگه تایبه‌ت یان گشتی بێت. به‌ڵام بۆ رۆژنامه‌وان زۆر گرینگه که له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پێکهینه‌ره به‌وه‌ردی بکۆلێته‌وه. هه‌واڵنێری ساکار و بێ‌ئه‌زموون ناتوانێت راده و سنووری ئاره‌زو و مه‌یله‌کانی خوێنه‌ر هه‌ڵسه‌نگێنێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش نازانێت ناوه‌ڕۆکی گۆڕانێک و هه‌واڵیک تا چ راده‌یه‌ک جێگای ره‌زامه‌ندی و په‌سندی خوێنه‌ر ده‌بێت. دروست وه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌سێک له تالارێکی تاریک‌دا بۆ کۆمه‌ڵێک که‌سی نه‌ناسراو بدوێت.
ئاگاداری له سروشتی خوێنه‌ر، به‌گشتی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه کاردانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پێویست ناکات ئه‌و ئاگادارییه له هه‌موو به‌شه‌کانی هه‌واڵگه‌یاندندا به‌کاربێت.
کاتێک هه‌واڵنیر گوزارشی خۆی وه‌ک کاڵایه‌ک هه‌ڵسه‌نگاند که توانای بازاڕدۆزینه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌و کات له کاری رۆژنامه‌گه‌ری تێگه‌یشتووه. واته، پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کان و روونکردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌کان، به‌شێک له ئه‌رکی رۆژنامه‌وانه. له‌م کاره‌دا به‌مه‌رجێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که له هه‌ڵوێستی نیگاتیڤی خوێنه‌ر به‌رامبه‌ر خۆی نه‌ترسێت و په‌رؤشی دڵئێشانی ئه‌وان نه‌بێت. رۆژنامه‌وان ناتوانێت هه‌میشه نیگه‌رانی وه‌ده‌ست هێنانی دڵی خوێنه‌ر بێت.
ئه‌مرۆکه له جیهاندا رێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر چاپه‌مه‌نی بازاڕی بڵاوده‌بنه‌وه که له سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی تاکه‌که‌سی خۆیان له مه‌یل و ئاره‌زه‌ی خوێنه‌ر کار ده‌که‌ن بێ هیج لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی زانستییانه له چێژی خوێنه‌ران.
بوار:
به پێی هه‌لومه‌رج و گێره‌وکێشه باوه‌کان له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک(وڵات، شار، گوند)، جێاوازی هه‌یه له نێوان ده‌گمه‌نی و ره‌ونه‌قی بواری رووداوێک له‌چاو ناوچه‌یه‌کی‌تر. پێوانه‌ی ئه‌و جێاوازییه له راده‌ی سرنجی خه‌ڵک به رووداو یان گۆرانی بنه‌ڕه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئه‌و بواره له ناوچه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی‌تر له‌گۆڕاندایه. واته، بایه‌خه هه‌واڵییه‌کان به‌پێی شوێنی رووداوه‌کان جیاوازییان هه‌یه (بایه‌خی نزیکایه‌تی).
هه‌واڵی شه‌ڕه‌ته‌قه له رۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکیدا زۆر گرنگتر هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت تاکو له رۆژنامه‌یه‌کی نیویۆرکی ئه‌مریکی. له ناوچه‌ی یه‌که‌م شه‌ڕه‌ته‌قه رووداوێکی به‌ده‌گمه‌نه، به‌ڵام هه‌مان رووداو له نیویۆرک رۆژانه ده‌یان جار دووپات ده‌بێته‌وه. هێندیک جار ئه‌و جێاوازییه پێوه‌ندی به خۆدی رووداوه‌که‌وه نییه، به‌ڵکو به گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له رووداوه‌که و یان شێوازی قه‌ومانی هه‌یه. بۆ نموونه: هه‌واڵێ قه‌پاڵگرتنی قاچی مرۆڤ له لایه‌ن سه‌گه‌وه، شایانی بلاوکردنه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به‌رده‌وام دووپات بێته‌وه و برینداری لێبکه‌وێته‌وه، ده‌بێته هه‌واڵێکی گرنگ. گرنگی هه‌ر هه‌واڵێک به‌تایبه‌ت پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به ده‌گمه‌نیی روودانی. هێندیک جار هه‌یه هه‌موو که‌س ئاگایان له بواری رووداوه‌کان هه‌یه. به‌ڵام هێندێک جار ده‌بێت به لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون وه‌ده‌ستکه‌ون، ئه‌و کات ده‌بێت وه‌ک به‌شی جێانه‌کراوه و نه‌پچڕاوی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی هه‌واڵ هه‌ڵسه‌نگێت و له ناو هه‌واڵه‌کدا بگۆنجێت.
بواری هه‌واڵ له‌و رۆانگه‌شه‌وه گرنگه که رۆژنامه‌وان ده‌پارێزێ له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی: مرۆ‌ڤی نه‌رێنی، هه‌ستیار و کیشراو بۆ لای هه‌واڵی "ره‌ش". بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له شوێنێک ده‌ژین که خه‌ڵک له خزمه‌تگوزاری و چاوه‌دێری به‌رده‌وامی پزشکی به‌هره‌مه‌ندن و که‌سێک به هۆی بێ‌به‌شبوون له‌و خزمه‌تگوزاریانه گیانی له‌ده‌ستبدات، ئه‌وه رووداوێکی گرنگه. هه‌واڵنیرێک که ئه‌و هه‌واڵه بڵاو ده‌کاته‌وه، تاوانی مرۆ‌ڤی نه‌رێنی ده‌خرێته پاڵ. نه‌رێنی (نیگاتیڤ) یان ئه‌رێنی (پوزیتیڤ) بوون، سه‌رگه‌رمیی هه‌واڵنێر نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، هه‌واڵنێر به مرۆ‌ڤی نه‌رێنی تاوانبار ده‌که‌ن، ئایا خۆیان هه‌واڵه‌که به‌مه‌یله‌وه ناخۆێنه‌وه؟
کاتێک هه‌واڵنێر ئه‌و پێکهاته سه‌ره‌کییانه له‌پێش چاوبگرێت، داوه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی پێکهینه‌ره‌کانی هه‌واڵ، ته‌نیا له رێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵێک به‌نیسبه‌تی هه‌واڵێکی‌تره‌وه ده‌ره‌خسێت.
سره‌نج بده‌نه ئه‌م مانشێتانه:
● پێشنووسی ئاشتی بۆسنیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
● پێشگیری له هاوردنی ئۆتۆمبێلی کۆن
● جێابوونه‌وه‌ی ئه‌کته‌کرێکی به‌ناوبانگ له هاوسه‌ره‌که‌ی
● سیاسه‌توانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری ده‌وڵه‌ت، داوای به‌رپاکردنی کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نی کرد سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانی وه‌زیری بازه‌رگانی
● سیاسه‌توانی به‌رهه‌ڵه‌ستکار، داوای کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نی کرد بۆ راگه‌یاندنی پاڵاوتنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو
● سێ کچی لاو له هه‌فته‌ی رابردوودا له شارێکی بچووک کۆژران.
کام له‌م هه‌واڵانه له رۆانگه‌ی خوێنه‌رێکه‌وه گرنگتره؟ کامیان بۆ مانشێتی سه‌ره‌کی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م هه‌لبژێرین؟ دیاره ئه‌م کاره به بێ له‌به‌ر‌چاوگرتنی خوێنه‌ر و جۆری رۆژنامه‌که، ده‌ست نادات. وای داده‌نێین که رۆژنامه‌ی یه‌که‌م رۆژنامه‌یه‌کی گشتی و پڕفرۆش له شارێکی گه‌وره‌یه و رۆژنامه‌ی دووهه‌م، رۆژنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی ئابوورییه وه‌ک "ڤینانشێڵ تێیمز"ی له‌نده‌ن، "واڵ ستریت ژۆڕناڵ"ی نیویۆرک یان "کامرساند دێیلی" مۆسکۆیه. دیاره که هه‌واڵی کۆژرانی سێ کچی لاو له رۆژنامه پڕفرۆشه‌که و هه‌واڵی پیشگرتن له هاوه‌ردنی ئۆتۆمبێلی کۆن، له رۆژنامه ئابوورییه‌کان ده‌توانێت بێته مانشێتی یه‌که‌م.
هه‌واڵنێری رۆژنامه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری بریتانیا له ساڵانی خزمه‌تکردنی له‌م رۆژنامه‌یه‌دا، به‌م شێوه‌یه هه‌ر شه‌وێک هه‌ڵبژاردنی مانشێتی سه‌ره‌کی ئه‌نجام ده‌دا.
بۆئاسانکاری له‌م ئه‌رکه دژواره، سه‌ردێڕی هه‌موو هه‌واڵه‌کانی ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌ڵیده‌سه‌نگاند، دیاره سه‌ردێری هه‌واڵه‌کان یارمه‌تێکی باش ده‌دات، به‌ڵام روونه که له ده‌سته‌به‌ندییه‌کی ئاوا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ناته‌باییش بکه‌ین.
لێره‌دا ئاماژه به‌م ده‌سته به‌ندییه ده‌که‌ین، له که‌م‌گرنگه‌وه بۆ گرنگ:
ئه‌و رووداوانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای "گێڕانه‌وه" و هه‌رچی که که‌سانی‌تر ده‌یلێن(کێ، چی)، ئاماده ده‌بن:
هێندێک له هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاری راوبۆچوونه‌کان یان بۆچوونه تازه‌کانن. به‌م ده‌سته هه‌واڵانه ده‌ڵێن: هیچ شتێک نه‌قه‌وماوه. گۆڕانێک له هه‌واڵدا به کرده‌وه رووینه‌داوه، ته‌نیا که‌سانێک شتێکیان گوتووه.
ئه‌م هه‌واڵانه به‌م ئاماژانه سازده‌بن: "هه‌ڕه‌شه‌یکرد" ، پێشنیاریکرد(رای خۆی گوت)، "داوای‌کرد".....
له ژماره‌ی مانگی مای 1994ی "مۆسکۆ تێیمز" رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئینگلیسی زمانی روسیه‌دا، 9 له 13 مانشێتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌واڵه‌کانی "گێڕانه‌وه". گۆیا له وڵاتێکی پان و به‌رین وه‌ک روسیا، له رۆژێکدا ته‌نیا 4 رووداوی کرداری قه‌وماوه؟
سه‌باره‌ت به‌م ده‌سته هه‌واڵانه، هه‌میشه هه‌واڵنێر له دوو داوی باو ده‌که‌وێت.
یه‌که‌م، هه‌واڵنێر وا بێر ده‌کاته‌وه که هه‌ر چی سیاسه‌توان ده‌یلێت، هه‌واڵه. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه راست نییه.
رۆژنامه‌وان ده‌بیت ئه‌و په‌نده‌ی له‌ژێر شووشه‌ی مێزه‌که‌ی بنووسێ که له‌م جیهانه‌دا ته‌نیا سیاسه‌توانه‌کان هه‌واڵ سازناکه‌ن. زۆرجار وه‌ته‌ی سیاسه‌توانه‌کان پێش راگه‌یاندنی، ده‌توانین مه‌زه‌نده بکه‌ین. ئه‌م وه‌تانه کاتێک شایسته‌ی کردنن به‌هه‌واڵ که به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئێمه بن. بۆ نموونه کاتێک سیاسه‌توانێکی لیبڕاڵی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری ده‌وله‌ت، ره‌خنه له سیاسه‌تی چاکسازی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کان نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و سیاسه‌توانه پێکهینانی به‌ره له‌گه‌ڵ پارتی کۆمۆنیست رابگه‌یێنێت، ئه‌وه هه‌واڵه.
داوی دووهه‌م، سرنج‌دان به "رووداوه بێژ"ێک به ناو و‌تووێژی چاپه‌مه‌نی یان و‌تووێژی گشتییه. و‌تووێژی چاپه‌مه‌نی له ناوه‌ڕۆکی خۆیدا به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆریه‌ک له رۆژنامه‌وانان، هه‌واڵ نییه. له‌م وه‌تووێژانه‌دا به‌ڕاستی هیچ هه‌واڵیکی تازه روونادات و ته‌نانه‌ت هێندێکیش دونیا ناگۆڕێت، چۆنکه په‌یڤه‌که له درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و که‌سه دایه(و‌تووێژی چاپه‌مه‌نی به داوای رۆژنامه‌وان نییه به‌ڵکو به‌داوای لایه‌نه‌که‌ی‌تره) و خاڵی گرنگی بۆ ئه‌و لایه‌نه، گه‌یاندن په‌یامی تایبه‌ت و دڵخوازه تا به گوێی خه‌ڵک بگات.
هێندێک که‌س ده‌ڵێن هێندیک شت ده‌قه‌ومێ:
جاری وا هه‌یه سه‌باره‌ت به ویست یان هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان، هێندێک هه‌واڵ سازده‌بن. سیاسه‌توانه‌کان له‌م هه‌ڕه‌شه‌وگۆڕه‌شانه زۆر به‌کار دێنن و هێندێک رۆژنامه‌وانی تازه‌کار په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. ئه‌م رۆژنامه‌وانانه پێیان وایه که به‌شداری له و‌تووێژی چاپه‌مه‌نی زۆر گرنگتره له کۆشش و هه‌ڵسوڕان به‌دوای هه‌واڵه راسته‌قینه‌کاندا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر راستکرداربن و بێ‌لایه‌نی بپارێزن و گرنگی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌ده‌ن به هه‌ڕه‌شه یان داواکان، بێسوود نییه.
هێندێک هه‌واڵ له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ته‌ی خه‌ڵک که رووده‌ده‌ن یان به‌زوویی ده‌قه‌ومێن:
ئه‌مانه ئه‌و هه‌واڵانه‌ن که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان یان ئه‌و رووداوانه‌ی که خه‌ڵک له ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌یان بینن و به رۆژنامه‌کانی راده‌گه‌یێنن. له نێوان ئه‌م ئاگاداریانه‌دا زۆرجار هه‌واڵی راست و گرنگ ده‌ست ده‌که‌وێت.
هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه‌ی که قه‌وماو‌ن:
ئه‌م ده‌سته هه‌واڵانه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ گۆڕانه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، رووداو، کاره‌ساته ئاسایی و نائاسایی سرۆشتییه‌کان، کاره‌ساتی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و رووداوه راسته سرنجڕاکێشه‌کان. له‌ناو ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا که گرنگترین و سرنجڕاکێشترین هه‌واڵه‌کانی رۆژنامه، خۆیده‌دوزیته‌وه.
له ئاکامدا:
ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که هه‌ستی خه‌ڵک ده‌بزوێنن، گرنگترن. سرنج‌دان به هه‌ست و هه‌ڵسه‌نگاندی خه‌ڵک له هه‌واڵ، سه‌ره‌کی‌ترین پێوانه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گرنگترین پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌واڵ.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵێک، چه‌نده خه‌ڵک زۆرتر پێوه‌ندیتان پێوه بکه‌ن و راوبۆچوونی خۆیان به‌خه‌نه‌روو، ئه‌وه‌نده پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌واڵی ئه‌و هه‌واڵه به‌هێز بووه. ئه‌گه‌ر هه‌واڵێک ره‌نگدانه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگا بێت، یان ببێته هۆی بڕیارێک، په‌سه‌ند کردنی یاسایه‌ک، به‌یاننامه‌یه‌ک و یان گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی به‌دوواوه بێت، سه‌رکه‌وتنێکی ته‌واوی وه‌ده‌ستهێناوه.
هه‌رچه‌نده کاردانه‌وه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک، پایه‌دارتر و ماندگارتر بێت، ئه‌و هه‌واڵه سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت: جاری وا هه‌یه هێندێک له هه‌واڵه‌کان، زۆرتر له 2-3 رۆژ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له ناو خه‌ڵکدا و لایه‌نێکی ماندگار له کۆمه‌ڵگادا پێکده‌هێنێت. هه‌ر چی پانتایی ئه‌و ماندگارییه به‌ربڵاوتر بێت، هه‌واڵه‌که سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت.
هه‌واڵ و راپۆڕت (گوزارش):
کاتێک باس له "هه‌واڵ" و "گوزارش" ده‌کرێت، رۆژنامه‌وان هه‌میشه ده‌که‌وێته ده‌ڵه‌خۆرپه‌وه که ئایا سنوورێک هه‌یه ئه‌و دووانه لێک جێا بکاته‌وه یان له کوێدا هاوبه‌شییان هه‌ییه؟ بۆچوونێک هه‌یه که ده‌ڵێت، هه‌واڵ، نووسراوه‌یه‌کی ویشک و دور له جوانکارییه نووسیارییه‌کانه. به‌ڵام گوزارش ده‌بێت به‌تاموچێژ، ئاودار و پڕره‌نگ بێت و له‌مه‌دا ده‌ست‌وپێی رۆژنامه‌وان نه‌به‌ستراوه بۆ به‌کار هێنانی جوانکارییه‌کانی نووسین. یان وا ده‌زانێت، هه‌واڵنێر که‌سێکی زۆر جدییه که به‌دژواری هێندێک زانیاری کوده‌کاته‌وه، به‌ڵام گوزارشگه‌ر لێره و له‌وی ده‌گه‌رێ، دێر و نوکته‌ی جوان و سرنجڕاکێش ده‌دوزێته‌وه و ده‌ست و باڵی کراوه‌یه بۆ به‌کار هێنانی وه‌شه‌کان، به‌ڵام به‌ڕاستی ده‌بێت بزانین که:
1- هیچ هێلێک نییه بۆ جێا کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و گوزارش له‌یه‌کتر. به‌ڵام زۆر ئاشکرایه که به کرده‌وه جیاوازیان هه‌یه. له نێوان هه‌واڵی کۆژرانی 268 که‌س له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی مه‌زن و گوزارشی "چۆن باخچه‌ی حه‌وشه‌ی ماڵ رازاوه‌تر بکه‌ین" جێاوازییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه.
یه‌که‌م، هه‌واڵی رووداوێکه و دووهه‌م، گوزارشێکی نزمه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆماندا راست بین، هه‌واڵ و گوزارش وه‌ک ئاگر و زه‌مهه‌ریر نین و هه‌رگیز جێاوازی ئاوا مه‌زنیان نییه، به‌ڵکو له پانتایی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا، نموونه‌ی زۆر له نزیکایه‌تی ده‌بیندرێت.
2- هه‌واڵ و گوزارش له کوێ یه‌کتر ده‌گرنه‌وه؟ له کوێ هه‌واڵ ده‌بێته گوزارش؟ دوورودرێژی هه‌واڵ و گوزارش چۆن دابێن ده‌کرێت؟ ئه‌و دوو لایه‌نه تا چ راده‌یه‌ک ده‌بێت به‌هره له په‌یام و گاڵته و زانیاری وه‌ربگرن؟ ئه‌و دوو لایه‌نه له بواری وه‌ک شێوازی ژیان، پێوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانن بکۆڵنه‌وه و چ سنوورێک هه‌یه؟
له وه‌ڵامی پرسیاری، گوزارش چییه؟ ئه‌گه‌رچی پێناسه‌ی زۆر و ته‌نانه‌ت گاڵتاوی وه‌ک: "گوزارش ناتوانێت رووداوی جدی له‌خۆ بگرێت" هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پێواژانه ئێمه له ناوه‌ڕۆک نزیک ناکاته‌وه. هه‌روه‌ها پێشانده‌ری هێڵێکیش نییه بۆ جێاکردنه‌وه‌یان، جاری واشه هێندێک شوێن‌بزرکه‌رن و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان و شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کان دێنه‌گۆڕێ.
3- هه‌واڵ و گوزارش، هه‌ردووکیان بۆ بڵاوبوونه‌وه ده‌بن و کرده‌وه‌ی ناوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌رییه و هه‌رکامیان په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌کتر.
4- ده‌بێ ئاگادار بین که شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و رێکوپێک کردنی هه‌واڵ به‌و شێوه باوه، له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و رێکوپێک کردنی گوزارش هاوتایی و هاوبه‌شییه‌کی زۆری هه‌یه که پتر پێوه‌ندی به بابه‌ت و شێوازه‌وه هه‌یه. زۆربه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌کان، به‌تایبه‌تی ره‌نگدانه‌وه و ناوه‌ڕۆکی به‌سه‌رهات و داستانییان هه‌یه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی گوزارشه‌کان پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ره‌سه‌نایه‌تی و وه‌شه‌ی ئه‌دیبانه بن، لێکۆلینه‌وه، پشکنین و پێوانه‌کانی رێکوپێک کردنی هه‌واڵی پێوه‌دیاره.
به‌کورتی، به هێڵێکی روون و ئاشکرا ناتوانین هه‌واڵ و گوزارش لێک جێابکه‌ینه‌وه. باشتره وه‌ک دوو لایه‌نی کاری راگه‌یاندن هه‌ژمار بکرێن.
ده‌بیت هه‌واڵه‌کان له‌کوێ وه‌ده‌ستبێنین؟
سه‌رچاوه‌ی باشترین هه‌واڵ، شاری که‌ڕ و کوێرانه! هه‌واڵی باش له شوێنێک هه‌لده‌قوڵێ که که‌مترین چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت بۆ بوونی هه‌واڵ و وه‌ها نائاسییه که که‌س ناتوانێت ده‌ستکاری بکات. وه‌ک ئه‌و رووداوه‌ی که چه‌ند ساڵ پێش هه‌مووانی غافڵگیرکرد: فڕوکه‌یه‌ک له ناو خاکی روسیه که‌وته‌خوار. هۆی رووداوه‌که ئه‌وه بوو که فڕوکه‌وانه‌که خه‌ریکی ئاموژگاری منداڵه‌کانی خۆی بوو و فه‌رمانی فروکه‌که‌ی پێسپاردبوو. دیاره ئه‌م رووداوه جێاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه.
هه‌واڵه ئاساییه‌کان بریتین له کۆمه‌ڵێک له گۆران، دیارده، کاره‌سات،رووداو یان گاڵته‌کارییه‌کان که له وڵاتێک یان گشت جیهاندا، گرنگ هه‌لده‌سه‌نگێندرێت و زۆر کات پاش روودانیان، مێدایاکان به خێرایی بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. ئاسایی‌ترینی ئه‌و رووداوانه بریتین له گه‌لێک هه‌واڵی چاوه‌ڕوانکراو، وه‌ک: وتووێژه چاپه‌مه‌نییه‌کان، کۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌کان، هه‌لبژاردنه‌کان، دادوه‌رییه‌کان، ده‌سپێک و کوتاییه‌کان و ....هێندێک له‌م هه‌واڵانه له رۆژژمێری سه‌رنووسه‌ر یان نووسه‌ردا یاداشت کراوه و له کاتی خۆیدا هه‌واڵنێر بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵانه، راده‌سپێردرێت.
هه‌واڵنێر ناتوانێت کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌بێت له سه‌ر روودانی هێندێک هه‌واڵ وه‌ک دادوه‌ری یان کاره‌ساته‌کان، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌واڵه یاداشت نه‌کراوه‌کان به بێ دۆزینه‌وه، لێکۆڵینه‌وه و کۆششی هه‌واڵنێر وه‌ده‌ست نایه‌ن. هه‌واڵنێر جه‌مسه‌رێک ده‌دوزێته‌وه و پاش پشکنین و به‌دواچوون، به‌پێی بوار هه‌ستیاره‌کان، هه‌واڵی راستی لێ‌سازده‌کات. ئه‌و هه‌واڵه یاداشت نه‌کراوانه له کوێ‌ڕا دێن؟
ئه‌و هه‌واڵانه به‌ده‌گمه‌ن له وه‌ته و نامه فه‌رمییه‌کاندا، له وتووێژه چاپه‌مه‌نییه‌کاندا (که رۆژی پاش له لای ته‌واوی میدیاکان ده‌ست ده‌که‌وێت) و له رووداوه هاوتاکانییاندا، وه‌ده‌ست ده‌که‌ون. جه‌مسه‌ر و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌واڵانه زۆرتر له لابه‌لای ئه‌و نامێلکاندا ده‌رده‌که‌ون که به رۆژنامه گه‌یشتوون، له ناو بۆشایی دێری هه‌واله‌کاندا که هاوکارانی رۆژنامه به‌که‌مته‌رخه‌می لێی تێپه‌ربوون و یاخود له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فونیانه‌دا که ده‌ڵێت: "بابه‌تێک هه‌یه، له‌وانه‌یه به‌که‌ڵکی رۆژنامه‌ی ئێوه بێت!"، ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌واڵی باش، تایبه‌تی و چاوه‌روان نه‌کراو، له سه‌رچاوه نائاساییه‌کان وه‌ده‌ستدێت. هه‌واڵنێر نابێت بۆچوونی خۆی سنووردار بکات و ده‌بێت له‌و راستییه بگات که هه‌ریه‌ک له بواره‌کانی ژیان پڕاو‌پڕه له هه‌واڵ، چۆنکه لایه‌نه نادیاره‌کانن که ژیان ده‌ره‌خسێنن. هه‌واڵ سه‌رچاوه له‌و ویسته به‌تینه ده‌گرێت که له هه‌موو شوێنێک ده‌یهه‌وێت رووداوه‌کان بخاته ژێر ره‌کێفی خۆی. به‌ڵام جێاوازی نێوان تازه‌کان - به‌گشتی- و هه‌واڵه‌کان له‌وه‌دایه که هه‌واڵ فه‌رمی نییه و بۆ گشت خه‌ڵک سرنجڕاکێشه و داستانی دیارده دڵڕفێنه‌کانی ژیانه وه‌ک: پێوه‌ندییه‌کان، خانه‌واده، کار و تێکۆشان، سه‌رکه‌وتن و شکست و ...
هه‌واڵ کاتێک سرنجڕاکێشه - یان به‌شێکی سرنجڕاکێش بکه‌ین، که بۆ گوێ‌گران تازه، نائاسایی و دڵڕفێن بێت. زۆرجار له ناو پاس و تاکسی، سه‌ره‌ی بانک، له هات‌وچۆی شه‌قامه‌کان، له کۆنجی نامه‌یه‌کدا، له ناو ئامارێکدا و له هه‌زاران شوینی‌تری شاراوه‌دا، ئه‌و هه‌واڵانه ده‌که‌ونه به‌رچاو وگوێ و هه‌واڵنێر به‌خێرایی ده‌توانێت به‌ده‌ستی بێنێت.
له هێندیک بوار بکۆڵێنه‌وه،
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه:
کاتێک پێوه‌ندی بۆ هه‌واڵنێر سودمه‌نده که به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی بێت. وا نه‌بێت که هه‌ر کاتێک هه‌واڵنێر پێو‌یستی بوو، پێوه‌ندی بگرێت. به‌ڵکو هه‌واڵنێرێش له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ر کاتێک هه‌واڵ یان زانیارییه‌کی به‌سودی بۆ ئه‌و وه‌ده‌ست که‌وت ده‌بێ پێ‌بگه‌یه‌نێت. له‌م کاته‌دایه که هه‌واڵنێر ده‌توانێ هیواداری یارمه‌تی ئه‌و بێت. ده‌بێت ئه‌م کاره دوولایه‌نی به‌شێوه‌ی دۆستانه به‌ڕێوه بچێت، تا سه‌رچاوه‌ی ئێوه له کاتی پێویستدا هه‌واڵه گه‌رم و گرنگه‌کان به‌په‌له به‌ده‌ستتان بگه‌یه‌نێت. دیاره ئه‌گه‌ر له زانیاری و هه‌واڵه‌کانی سه‌رچاوه‌که‌تان به باشی که‌ڵک وه‌رگرن، ده‌بێته هانده‌ری ئه‌و بۆ درێژه‌دان به هاوکاری.
سیاسه‌توانه‌کان:
تێکۆشه‌ره سیاسییه‌کان(پارت، ده‌وڵه‌ت و ...) ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌بێت هه‌واڵنێر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌بێت. ئه‌مانه نزیکترین که‌سان له ناوه‌ند گرنگه بڕیاڕده‌ره‌کانی وڵات و ناوچه‌ن، و زانیارییه‌کانیان همیشه به‌كه‌ڵکی هه‌واڵنێر دیت. پێوه‌ندی باش و گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌مانه، کاری رۆژنامه‌وان ساده‌تر ده‌کاته‌وه. دیاره یارمه‌تی سیاسه‌توانه‌کان به رۆژنامه‌وان، مه‌به‌ستی تایبه‌تی تێدایه به‌ڵام هه‌واڵنێریش نیازی به زانیاری ئه‌وان هه‌یه، بویه ده‌بێت پێوه‌ندییه‌کی گونجاو و به‌ردوام له‌ناویاندا هه‌بێت.
به‌رپرسێکی ده‌وڵتی و حیزبی عێڕاق که دۆستایه‌تی له‌گه‌ل هه‌والنێرێک هه‌بو، بوو به‌هۆی چوونی پسپۆڕێکی هه‌واڵه سیاسییه‌کانی رۆژنامه‌ی "ئابزروێر" بۆ ناو خاکی ئه‌و وڵاته. ئه‌و هه‌واڵنێره توانی گوزارشێکی بێ‌وینه له تاوانه‌کانی سه‌دام حسێن دژ به تێکۆشه‌رانی به‌رهه‌ڵه‌ستکار ئاماده بکات.
زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ یارمه‌تییه‌کانیان مه‌به‌ستێکی تایبه‌تییان نییه و هۆی دانی یارمه‌تی و زانیارییه گرنگه‌کان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ لۆتف و محه‌به‌تیان!
گوزارشه فه‌رمییه‌کان:
به گشتی هه‌واڵنێران دۆره‌په‌رێزی له گوزارشه فه‌رمییه‌کان ده‌که‌ن. به‌ڵام جاری واهه‌یه که له گۆشه‌وکه‌ناری ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا، هه‌واڵی نایاب به‌ده‌ست ده‌که‌وێت. وه‌ک هێندێک ئاماژه یان رێژه که له په‌راوێزی ئه‌و گوزارشاندا خۆیان شاردوته‌وه، واته ئه‌و شوێنانه‌ی که هه‌واڵنێر زه‌حمه‌تی خۆێندنه‌وه‌ی به‌خۆی نادات. که وابوو گوزارشه فه‌رمییه‌کان به گشتی خاڵی له هه‌واڵ نین.
گروپه نافه‌رمییه‌کان:
ئه‌م گروپانه به شێوه‌ی رێکخڕاوه‌یی کار ده‌که‌ن. وه‌ک لایه‌نگرانی ژینگه و ئاشتی و سه‌وزه‌کان که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به شێوه‌ی خێرخۆازانه هه‌ڵده‌سوورێن و هه‌رکامیان بۆ تێکوشانی خۆیان مه‌به‌ست گه‌لێکی گرنگیان هه‌یه. بۆ نموونه له بواره‌کانی، ئازادی مه‌ده‌نی، یه‌کسانی ژنان، ته‌ندورستی، منداڵان، لایه‌نگری له په‌ککه‌وتووان و... کار ده‌که‌ن.
له وڵاتانی ئوروپایی سه‌دان له‌م رێکخراوانه خه‌رێکی لێکۆڵینه‌وه و گوزارش نووسینن و ئاماده‌ن له‌م بوارانه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا هاوکاری بکه‌ن. بۆ هه‌واڵنێر، هاوکاری و پێوه‌ندی کارا له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه - به‌تایبه‌ت که‌سانی پسپۆڕ، زۆر گرنگه.
رێکخراوه نێونه‌ته‌وییه‌کان:
رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کارا گوزارش و ئامار و زانیاری بڵاوده‌که‌نه‌وه، کۆنفرانس و سمینار ده‌به‌ستن و سه‌دان پسپۆڕ و کارزان له بواره جێاوازه‌کان هاوکاریان ده‌که‌ن. هه‌واڵنیر، ده‌بێت زۆر گرنگی به‌م رێکخراوانه بدات. ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی زۆر گرنگی روژنامه‌وانانن.
هێندێک له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م رێکخراوانه ته‌رخان کراوه بۆ گێروگرفته تایبه‌تییه‌کانی شوێنه گرنگه‌کانی جیهان. هه‌واڵنێران له وڵاته جێاوازه‌کان ده‌توانن به سه‌ردانی بنکه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه له وڵاتی خۆیان یان پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ نۆسینگه ناوه‌ندییه‌کان، داوای دوواین لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له سه‌ر وڵاتی خۆیان یان هه‌ر وڵاتێکی‌تر بکه‌ن، بێگومان ئه‌م زانیارییانه بۆ خۆێنه‌ران سرنجڕاکێش ده‌بن.
به‌رده‌وام بوون له‌م پێوه‌ندییانه‌دا ده‌بێته هۆی پێوه‌ندیگرتنی سه‌ربه‌خۆی به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌ندانه له داهاتوودا. بۆ نموونه رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هێندێک ناوه‌ندی هه‌یه له بواره‌کانی: ژنان، منداڵان، ته‌ندورستی، بێ‌خانوومانی، په‌روه‌رده، ئابووری، گه‌شه، ژینگه، زه‌ریا، بازرگانی، فه‌زا، کۆچبه‌ری، خۆراک، وزه‌ی ناوه‌کی و.. هه‌ر کامیان له‌گه‌ڵ ده‌یان رێکخراوه و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان کار ده‌که‌ن. تو بلێی له‌م رێکخراوه پان‌وبه‌رینانه، ناتوانین هه‌فتانه هه‌والێکی گرینگ ئاماده به‌که‌ین؟
زانکۆکان و ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه:
به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه زانکۆییه‌کان زۆرجار سرنجڕاکێشن. ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه چ سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی ده‌رمانێکی تایبه‌ت بێت و چ له‌باره‌ی ره‌نگی دڵخۆازی پۆشاکی کوڕه لاوه‌کان بیت، بۆ خوێنه‌ر سرنجڕاکێشه. هێندێک هه‌واڵنێر زاتی کار کردن له‌م بواره‌یان نییه، له کاتێکدا به‌شێکی زۆر له‌م لێکۆڵینه‌وانه چاوه‌رووانکراو نین. بۆ نموونه، چه‌ند ساڵه ناوه‌ندێکی لیکۆڵینه‌وه له مۆسکۆ خه‌رێکی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسوکه‌وتی "کۆسمه‌ناوت"ه‌کانه له‌کاتی مانه‌وه‌یان له ویستگه ده‌ستکردی "میر" له بوشایی و ئه‌گه‌ری پێکهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر! ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر به‌رهه‌می ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوسایه‌تی دانیشتووانی خانوو به‌رزه‌کان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ، ده‌سکه‌وتێکی سرنج‌ڕاکێشی ده‌بێت.
بڵاوکراوه زانکۆیی و پسپۆڕییه‌کان:
خوێندنه‌وه‌ی بڵاوکراوه زانستییه‌کان، زانکۆیی و پسپۆڕییه‌کان، کاری ئاسایی هه‌واڵنێره. وه‌ده‌ستهێنانی زۆربه‌ی ئه‌م بڵاوکراوانه ته‌نیا پێو‌یستی به داوا کردن له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هه‌یه و به‌زووترین کاتێش ده‌گاته ده‌ست رۆژنامه‌وان. ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی بڵاوکراوه سیاسی نه‌هێنییه‌کان - بۆ رۆژنامه‌وانی سیاسی - پێویسته. هه‌واڵ و گوزارشه‌کانی ئه‌م بڵاوکراوانه زۆرجار لایه‌نگرانه و ناپسپۆڕانه‌یه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌کیان هه‌یه که بابه‌ته‌کانی راسته‌وخۆ و له سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان وه‌رگیراون. زۆربه‌ی هه‌واڵه گرینگه‌کان له ڵاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ئه‌و بڵاوکراوانه‌دا پێشکێش ده‌کرێت.
ئاگادارییه‌کان:
به‌شی ئاگادارییه‌کان گرنگێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆ روژنامه‌وان. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له هه‌ر رۆژنامه‌یه‌کدا، راسپارده‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌واڵنێر. به‌شی ئاگادارییه‌کان و بڵاوکراوه تایبه‌ته‌کانی ئاگاداری، له پێناسه‌یه‌کی گشتیدا راده‌ی په‌سه‌ندی و سرنجی گشتی بۆ بواره جۆراجۆره‌کان پێشانده‌دات. لێره‌دا لایه‌نێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که له به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌م ئاگادارییانه‌دا، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک مه‌ودای پێوه‌ندی گرتن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی راگه‌یاندن بۆخۆیان ده‌ڕه‌خسێنن (هه‌ڵبه‌ت زۆرتر له چاپه‌مه‌نییه‌کانی بیانی‌دا).
بۆنموونه: له رۆژی 2ی مانگی مای ساڵی 1962دا، خاتوو "گلادیس کید" له به‌شی ئاگادارییه‌کانی رۆژنامه‌ی "سانفرنسیسکو ئێگزامینێر"دا رایگه‌یاند:
"من ناخوازم هاوسه‌ره‌که‌م به‌هۆی تاوانی نه‌کردوو له هۆده‌ی گازدا سزا بدرێت. بۆیه به‌پێویست ده‌زانم که رابگه‌یه‌نم ئاماده‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، ته‌واوی کاتم وه‌ک چێشتکه‌ر، پاشماڵه یان په‌رستار بۆ پارێزه‌رێک کار بکه‌م به‌مه‌رجێک پارێزه‌ری هاوسه‌ره‌کم له دادگا له‌ئه‌ستو بگرێت."
"وینسێنت هالی‌نان'، یه‌کێک له پارێزه‌رانی به‌ناوبانگی شار، پاش دیتننی ئاگادارییه‌که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاتوو "کید" گرت. هاوسه‌ری ئه‌و ژنه به هۆی دیتنه‌وه‌ی شوێنه‌واری په‌نجه‌ی له سه‌ر شه‌مشێرێکی کۆن له دوکانی کۆژراوه‌که که ئه‌نتیک‌فرۆش بوو، تاوانی کوشتنی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. پارێزه‌ر هالێ‌نان، سه‌لماندی که کۆژراوه‌که ته‌نانه‌ت به شه‌مشێر نه‌کۆژراوه. شوێنه‌واری په‌نجه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌ه بۆ کاتێک که به‌رێز "کید" له‌گه‌ڵ دۆستێکی بۆ کڕینی شه‌مشێر سه‌ردانی ئه‌و دوکانه‌ی کردبوو.
دادگا بێتاوانی "کید"ی راگه‌یاند، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که چاوپۆشی له به‌ڵێنی خاتوو "کید" کرد.
له ناوه‌ڕۆکی ئاگادارییه‌کان ده‌توانین زۆر بابه‌ت بدۆزینه‌وه. وه‌ک ژنێک که به هۆی نه‌دارییه‌وه، منداله‌که‌ی ده‌فرۆشێت و یان کاسانێک که گیانله‌به‌ره نایابه‌کان قاچاخ ده‌که‌ن و ده‌یانفرۆشن و...
هێزه‌کانی پۆلیس، رێکخراوه یارمه‌تیده‌ره‌کان:
پۆلیس (به‌شه جۆراجۆره‌کانی)، بنکه‌ی ئاگرکۆژانه‌وه، فریاگۆزاری و ... سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگن بۆ چاپه‌مه‌نییه ناوچه‌ییه‌کانی، بڵاوکراوه سه‌رتاسه‌رییه‌کان له‌کاتێک رووده‌که‌نه ئه‌م هه‌واڵانه که رێژه‌ی زیان، کۆژراو، ده‌ستگیرکراوه‌کان و ... زۆر بێت. له‌م بواره‌دا باشتره هه‌واڵنێر و رۆژنامه پێوه‌ندی به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌ندانه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی ماده‌سڕکه‌ره‌کان و ئاسایش.
به‌دواداچوون:
"به‌دواداچوون" یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵه که زۆرجار فه‌رامۆش ده‌کرێت و ده‌توانێن به سێ جۆر دابه‌شی بکه‌ین:
په‌یگیری هه‌واڵه کورته‌کان که به کاری زۆرتر و به‌دواداچوونه‌وه مه‌ودای فراوانکردن و سرنجڕاکێشتر بوونی هه‌بێت،
به‌دواداچوونه‌وه‌ی هه‌واڵه خێراکان، به‌په‌له پاش روودانیان،
به‌دووچوونه‌وه‌ی هه‌واڵه ناته‌واوه‌کان بۆ داهاتوو، وه‌ک به‌رده‌وامی دادگاکان.
تێبینی: هه‌واڵنێر ده‌بێت له کاتی هاتوچۆ له شه‌قامه‌کان، شوێنی کار، میوانی، کۆبوونه‌وه‌کانی خانه‌واده و له هه‌موو شوێنه‌کان به چاو و گوێی کراوه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌ری بکات. له ده‌وروبه‌ری ئێمه گه‌لێک هه‌واڵی سرنجڕاکێش هه‌ن.
بۆ نموونه، هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به بێ‌خانوومانی، ئه‌م گوزارشه ده‌توانێ به‌رهه‌می تێروانین له خه‌ڵکی بێ‌خانوومان له شه‌قامه‌کان و له دواین کاتی شه‌و له ویستگه‌کانی میترۆ، پارکه‌کان و.. بێت و ته‌نیا چه‌ند پرسیارێک له‌م خه‌ڵکه و ده‌سپێکێک، ده‌بێته گوزارشێکی سرنجڕاکێش.
ساڵنامه‌کان، گوزارشه‌کانی ساڵانه:
به یارمه‌تی سه‌رچاوه چاپکراوه‌کان (ساڵنامه) یان رێژه و ئاماری بڵاوکراوه له گوزارشه ساڵانه‌کان، هه‌واڵنێر ده‌ستی ده‌گاته سه‌رچاوه‌یه‌کی بێ‌پایان له بابه‌تی سرنجڕاکێش. له ساڵنامه‌کاندا زانیاری سه‌باره‌ت به رۆژی له‌دایکبوون، مه‌رگ، دیارده مێژووییه‌کان، ساڵوه‌گه‌ڕی دۆزێنه‌وه‌کان و ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه تازه‌کان ده‌ستده‌که‌ون. یان ئامرازه نوێیه‌کانی ماڵ که یه‌که‌م جار تاقیکراونه‌وه و گه‌یشتۆنه‌ته بازاڕ.
چاوپێکه‌وتنه‌کان:
چوونه‌ده‌ره‌وه و دیداری رووبه‌ڕو له‌گه‌ڵ خه‌ڵک زۆر گرنگتره له پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌کان. چاوپێکه‌وتنی راسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی باشتر و خێراتری هه‌یه، دڵنیایی زۆرتر ده‌کات، زانیاری زۆرتر وه‌ده‌ستدێنێت و مه‌ودای ده‌رده‌دڵ کردن زیادتر ده‌کات. هه‌واڵنێر هه‌ڵه ده‌کات ئه‌گه‌ر پاش پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه، یه‌ک‌ودوو داوای زانیاری بکات، زۆرجار پاشخستنی وه‌رگرتی زانیاری، مه‌ودای دڵنییایی زیاتر ده‌کات. و‌تووێژی زۆرتر له کاتی گونجاوتر، ئه‌گه‌ری وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زۆرتر و گرنگتر ده‌ڕه‌خسێنێت. جاری وا هه‌یه که وته گرینگه‌کان پێش یان پاش دیدار و کۆبوونه‌وه چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌گوترێت. هه‌واڵنێرێک که هه‌ل و کاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان له‌ده‌ست ده‌دات، له هێندێک هه‌واڵ و زانیاری بێبه‌ش ده‌بێت.
خۆ باش ناساندن:
هه‌واڵنێر ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگا و مه‌یدانی میدیاییدا به که‌سایه‌تێکی باش و گونجاو ناوده‌رکات و وه‌ک رۆژنامه‌وانێکی جێی‌باوه‌ر بناسرێت، لا‌یه‌نه‌کان به دڵنیاییه‌وه زانیاری و هه‌واڵی پێڕاده‌گه‌یه‌نن.
له ساڵی 1968دا، کاتێک "ئه‌لکساندر گینزبیرگ"، جاسووسی ئینگلیسی له یه‌کێتی سوڤێت به نه‌هێنی دادگایی و به‌ند کرا، هاوسه‌ره‌که‌ی "لودمیلا" وتووێژێکی رۆژنامه‌وانی سازکرد. شه‌وێک پێش وتووێژه‌که، ناوه‌ندی ئاسایشێ میدیایی هه‌ڕه‌شه‌ی له 100 هه‌واڵنێر له مۆسکۆ کرد که به‌شداربوونیان له‌م وتووێژه ده‌بێته هۆی گێروگرفتێکی زۆر بوویان. رۆژی پاش ته‌نیا 4 هه‌واڵنێر زاتیان کرد له ماڵی "گینزبیرگ" به‌شداری له وتووێژه‌که بکه‌ن، له ناویاندا "ره‌یمۆند ئه‌ندرسۆن"، هه‌واڵنێری "نیویورک ته‌یمز" بوو. چه‌ند مانگ پاش، له جولای 1968دا، له رێگای دۆستێکی رووس، پاکه‌تێکی گه‌یشته ده‌ست که مێژوویی بوو: داواکاری "ئاندره‌ی ساخاروڤ"، دانشمه‌ندی ناڕازی رووس، دژی شێوه‌کانی سه‌رکوتکردن له یه‌کێتی سوڤێت.
"ئه‌ندرسۆن" پاش دڵنیایی له ره‌سه‌نی نووسراوکه، ناردی بۆ رۆژئاوا، که بوو به گرنگترین هه‌واڵی ئه‌و سه‌رده‌مه. "ئه‌ندرسۆن" ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به هۆی ئه‌و نه‌ترسییه‌وه وه‌ده‌ست هێنا.
میدیاکانی‌تر:
یه‌کێک له وانه بێ‌ماناکانی کۆلیجه رۆژنامه‌وانییه‌کان سه‌باره‌ت به رکه‌به‌ری کاری رۆژنامه‌گه‌ری، خۆپارستن له هاوکاری له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نییه‌کانی‌تره و به‌رده‌وام رۆژنامه‌وانه‌کان له هاوکاری ئاوا ده‌سڵه‌مێنه‌وه. ئه‌م تێبینیانه زۆرتر ئاماژه به رکه‌به‌ری میدیایی ده‌که‌ن. له حالیکدا هێندێک له باشترین هه‌واڵه‌کانی چاپکراو له رۆژنامه‌یه‌کدا، ئه‌م هه‌واڵانه‌ن له رۆژنامه‌یه‌کی‌تردا یان به که‌م‌وکورتی بڵاو بۆته‌وه یان له رۆژنامه‌ی یه‌که‌مدا بڵاو کراوه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ی دووهه‌م گۆڕانه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی په‌یگیری کردووه.
هه‌روه‌ها زۆرجار ده‌بینین که زۆربه‌ی رۆژنامه‌کان هه‌رکامیان له گه‌لێک لایه‌نه‌وه یه‌ک هه‌واڵ بڵاوده‌که‌نه‌وه، کۆمی ئه‌م لایه‌نانه، نه‌خشێکی روونتر له رووداوه‌که ده‌خاته به‌رچاو.
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت به‌مانای نووسینی دووباره‌ی هه‌واڵه‌کانی یه‌کتر نییه. به‌ڵکو ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه که ده‌ڵێت، رۆژنامه جێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی تازه‌ترین هه‌واڵه‌کانه و پێویست ناکات به‌دواچوونه‌وه‌مان هه‌بێت له سه‌ر هه‌واڵه‌کانی بڵاوکراوه له شوێنی‌تردا، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌گه‌ری هه‌ڵه له رۆژنامه‌ی یه‌که‌مدا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر نه‌توانێت سه‌باره‌ت به هه‌واڵێکی تایبه‌تی داخوازی سه‌رنووسه‌ر به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری دابین بکات، بووی هه‌یه له زانیاری رۆژنامه‌یه‌کی‌تر به ئاماژه‌کردن به سه‌رچاوه، که‌ڵک وه‌ربگرێت. به‌ڵام ده‌بێت له‌مه‌ر کۆششی خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری تازه، خوێنه‌ر ئاگادار بکاته‌وه. وه‌لی باشتره سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو بدۆزێته‌وه و زانیارییه‌کان ئه‌و بگۆزێته‌وه.
هه‌رگیز نابێت وه‌ک سه‌رچاوه به گوزارشی پشت‌راست نه‌کراو ئاماژه بده‌ین.
هه‌واڵنێر له کاتی ئاماده‌کردنی رووداوێکدا ده‌توانێت له ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵی هاوکارانی له رۆژنامه‌یه‌کی‌تر به‌هره وه‌ربگرێت و وه‌ک زۆر جار ئاماژه ده‌کریت که: "به‌پێی میدیاکان"، به‌ڵام به‌ته‌واوی ئاماژه بکات به ناوی رۆژنامه‌ی سه‌رچاوه. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ک بن، ده‌بێت ئاماژه به ناوی هه‌موویان بکرێت. هه‌روه‌ها واته‌ی "سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان" له‌م نموونه‌دا گونجاو نییه و ئه‌و هه‌واڵنێره له‌پێشچاو هاوکارانی ده‌خات.
لێکۆڵێنه‌وه بنه‌ڕه‌تییه‌کان:
ناڕه‌واترین ئاماژه‌یه‌ک که رۆژنامه‌وان ده‌یلێت، ئه‌وه‌یه: "نه‌متوانی هێچ وه‌ده‌ست بێنم!"، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "هه‌موو شوێنی پێویست گه‌ڕام!" ده‌بێت 99% دڵنیا بێن که روژنامه‌وان هه‌موو شوێنه پێویسته‌کان نه‌گه‌ڕاوه و لانی‌که‌م 2-3 شوێنی‌تر بۆ به‌دواچوون ده‌توانین پێشنیار بکه‌ین. بێگومان هه‌میشه شوێن گه‌لێک هه‌یه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری.
وانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه:
"هه‌رگیز مه‌تاڵ فڕێ مه‌ده و هه‌رگێز له پرسێار مه‌ترسێ" ره‌نگه به له‌پێشچاو گرتنی ئه‌م په‌نده، هه‌واڵنێر به شوێنێک بگات.
به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی، لێکۆڵینه‌وه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی، به زانیاری ته‌واو و متمانه‌پێکراو کوتاییان پێنایه، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراویشان هه‌بێت.
هه‌میشه سه‌رچاوه راسته‌وخۆکان جێگای متمانه و دڵنیایی زۆرترن. وه‌ک سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تی، ناوچه‌یی، رێکخراوه فه‌رمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. راده‌ی به‌که‌ڵک بوونی زانیاری رێکخراوه فه‌رمییه‌کان له وڵاتێک بۆ وڵاتێکی‌تر جیاوازی هه‌یه. شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری و کو‌لتوور، له‌م بواره‌دا کاردانه‌وه‌ی هه‌یه. خه‌ڵک له وڵاتانی گه‌شه سه‌ندوودا، ده‌ستیان ئاواڵه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسان، له به‌رپرسانی وڵات بگره تاکۆ شار وناوچه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی بنکه‌ی ئاگر کۆژانه‌وه‌ش. ئه‌و ده‌نگدانه راسته‌وخۆیه وا ده‌کات له هه‌ر کاتێک که بیانه‌وێت، ده‌توانن لێپرسینه‌وه له کاروباری هه‌ڵبژاردراوه‌کانی خۆیان بکه‌ن و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه که ته‌نیا زانیاری راسته‌وخۆی ئه‌وان، دڵنیایان ده‌کاته‌وه.
ئه‌م لێپرسینه‌وه، به‌رپرسه‌کان ناچار ده‌کات سه‌ره‌ڕای مه‌یل و ئاره‌زوی خۆیان، زانیاری به خه‌ڵک بده‌ن. به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کان له رێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ئه‌رکیانه و به‌رپرسن له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌واڵه‌کان بۆ خه‌ڵک.
خۆێنه‌رانی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو، زۆرتر بابه‌تی کورت، گرنگ و ئاشکرا ده‌خوێنه‌وه نه هه‌واڵی ئاڵۆز و ناروون. ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر له چوارچێوه‌یه‌کی داڕێژڕاو و به‌رته‌سکدا کار نه‌کات، به‌رپرسانی رێکخراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان هه‌میشه ئاماده‌ی یارمه‌تیدانن به مه‌رجێک هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی هه‌واڵنێر بکه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه بریتین له باڵوێزخانه‌کان، نووسینگه بازرگانییه‌کان، پسپۆڕانی زانکۆکان و ناوه‌نده لێکۆڵه‌ره‌کان، پۆلیس، میدیاکانی‌تر، رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. که زۆرجار ته‌نیا به ته‌له‌فۆنێک ده‌دۆزرێنه‌وه.
نووسینگه بازرگانییه‌کانی رۆژئاوایی به‌گشتی - نه‌هه‌موویان - زۆر به‌که‌ڵکن.
کتێب و رێنموونییه چاپکراوه‌کان (وه‌ک کومپانیاکانی که‌شتی‌وانی، ئاسن و ... سازی، ئۆتۆمبێل سازی، گه‌شتیاری و...) بۆ ده‌ستپێکی لیکۆڵینه‌وه بنه‌ڕه‌تییه‌کان گرنگن، به مه‌رجێک زانیارییه‌کان به و‌ردی و ئه‌سپایی به‌کار بێنن.
له هه‌مووان گرنگتر ئه‌نته‌رنێته که به بازنه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌دان کتێبخانه، ناوه‌ندی زانیاری، رێکخراوه و نووسینگه ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی و زانکۆیی و ... ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی گومان‌لێکراو:
روژنامه‌وان ده‌بێت به گومانه‌وه، له دوو سه‌رچاو بڕوانێت:
سه‌رچاوه‌یه‌ک که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌نگوو یان نۆکته بڵاوده‌کاته‌وه،
که‌سانێک که ناتوانن پێوه‌ندی خێرا له‌گه‌ڵ رۆژنامه یان هه‌واڵنێر بگرن،
که‌س نابێت به‌م سه‌رچاوانه متمانه بکات. به‌ڵام ئه‌مانه ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانی گومان‌لێکراو نیین.
سه‌رچاوه‌کانی گومان‌لێکراو ئه‌وانه‌ن که زانیارییه‌کانیان "بۆن"داره یان له سه‌رچاوه‌یه‌کی متمانه پێکراوه‌وه ناگات.
پێش به‌کار هێنانی زانیاری سه‌رچاوه‌کان، ئه‌م تێبینیانه له‌به‌رچاو بگرن:
● له‌خۆمان پرسیار بکه‌ین: چ مه‌به‌ستێکی هه‌یه؟
خه‌ڵک یارمه‌تی‌ده‌ری باشن بۆ میدیاکان، ئه‌گه‌رچی به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت، چۆنکه خه‌ڵک، ناشاره‌زایانه زانیاری ده‌ده‌ن. مه‌به‌ستیان دژایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری سیاسی، ماڵی یان تاکه‌که‌سیی، مه‌به‌ستیان گه‌یشتن به ئاکامێک یان لێدانی دۆژمنی تواناتر له خۆیانه. هێندێک جاریش مه‌به‌ستیان توڵه سه‌ندنه‌وه‌یه.
به پێی ئه‌مانه و زۆر هۆی نه‌ناسراوی‌تر، رۆژنامه‌وان ده‌بێت گومان له خۆی بکات و ئه‌گه‌ریش ده‌ستیدا، له‌و که‌سه پرسیار بکات به چ مه‌به‌ستێک یارمه‌تی ده‌دات؟
زۆرکه‌س ئاره‌زوویانه وته‌کانیان - به ناو یان بێ‌ناو - له میدیاکاندا بڵاو بیته‌وه. هه‌لبه‌ت گومانکردن به مانای چاوپۆشین نییه له زانیاریه‌کان، به‌ڵکو زۆرتر بۆ تێڕوانین و لێکۆڵینه‌وه‌ی پتره. له خۆتان و ئه‌وان پرسیار بکه‌ن، له پشت ئه‌م هه‌واڵه چ مه‌به‌ستێک هه‌یه؟ ئه‌و رووداوه‌ی که له سه‌ره‌تادا بۆ هه‌واڵنێر ده‌گێڕنه‌وه، زۆرجار به‌کرده‌وه هه‌مان و‌ردی و توانایی و گرنگێتی نییه که پاشان وه‌ده‌ستی دێنێت. بۆیه باشتره له سه‌رچاوه، پرسیاری لایه‌نه‌کانی‌تری ئه‌و زانیارییه بکه‌ن، یان داوای روون کردنه‌وه‌ی زۆرتر له سه‌رچاوه‌که بکه‌ن.
هیچ کاتێک ئه‌م پرسیارانه له‌بێرمه‌کن. هێندێک جار رووداوی گاڵتاوی له‌م بابه‌ته‌وه رووده‌دا، هه‌واڵنێر هه‌واڵیک له سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆڵان و بازاڕ بڵاو ده‌کاته‌وه که هیچ پێوه‌ندی به‌راستی و ناوه‌ڕۆکی رووداوه‌که نییه.
به کرده‌وه هه‌واڵنێر تێده‌گات که رووداوه‌کان هه‌میشه به‌م چه‌شنه نین که سه‌رچاوه‌ی ده‌رفه‌تی و که‌مته‌رخه‌م ده‌یگێرێته‌وه و ده‌یهه‌وێت هه‌واڵنێریش به‌م باوه‌ره بگات. ئایا سه‌رچاوه ده‌رفه‌تی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له‌م رووداوه هه‌بوو؟
هێندێک جار که‌سانێک زانیاری‌یان داوه که خۆیان له شوێنی رووداوه‌که نه‌بون و هیچیان نه‌بێنیوه. به‌تایبه‌ت کاتێک که سه‌رچاوه بێ‌به‌ڵگه زانیاری ده‌دات. که‌سانێک که زانیاری ئاوا ده‌ده‌ن دوور نییه به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت یان مه‌به‌ستیان خۆ گه‌وره‌کردنه‌وه بێت. ته‌نانه‌ت زۆر سه‌رچاوه ده‌ڵێن: من خۆم دیتم که ... به‌ڵام له راستیدا له رووداوه‌که دوور بووه و ته‌نیا شتێکی بێستووه، ئه‌وانی‌تر خه‌یاڵاته. هه‌واڵنێر زیان له‌م زانیاری ده‌ستکردانه ده‌بێنێ، به‌تایبه‌ت کاتێک که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م چه‌شنه زانیاریانه، ته‌واوی رووداوه‌که ئاماده بکات.
نموونه‌یه‌کی به‌رچاو و به ناوبانگ له‌م باره‌وه، راگه‌یاندنی شۆڕشی بۆڵشه‌ڤیکی رووسیا له میدیاکانی ئه‌و کاتی رۆژئاوایی دوو ساڵ پاش شۆڕش بوو. ئه‌و کات هه‌واڵنێرانی رۆژئاوایی رێگایان پێنه‌ده‌درا بچنه رووسیا و ئه‌وانیش ناچار له شاری "ریگا"وه که له 3 میلی "پێتروگراد" (ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان) هه‌ڵکه‌وتبوو، هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵیان ده‌دا.
ته‌واوی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان ئاڵۆز، ناڕوون و سوکایه‌تی کردن بوو به بۆڵشه‌ڤیکه‌کان. دواتر روون بووه‌وه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌واڵه‌کان جه‌نه‌ڕالێکی خانه‌نشینی سوپای رووسیا‌ی تزاری بوو که دژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕش هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به میدیاکانیش ده‌فرۆشت و هه‌واڵه‌کان به سه‌ر دێری: ئاگامان لێ بوو که ... بڵاو ده‌بووه، که هیچ کامیان راست نه‌بون.
ئه‌و هه‌واڵه گرنگ، به‌ڵام ئاڵۆزانه‌ی که له "ریگا"وه ده‌گه‌یشتن، له لایه‌ن "واڵتر لیپمه‌ن" و "چاڕلز مێرتێز"ه‌وه کۆکرانه‌وه و وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به شۆڕشی رووسیا له نێوان ساڵه‌کانی 1917-1919 له‌چاپدرا. دوو رۆژنامه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هه‌واڵانه پێشبینییان کرد که:
ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنیستی له ئاستی رۆخاندایه(91 جار)، لێنین و تروتسکی (وه‌زیری کاتی ده‌ره‌وه) له‌م رۆژانه‌دا له مۆسکۆ هه‌لدێن(3 جار)، لێنین و تروتسکی ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه(4 جار)، لێنێن زیندانی کرا(1 جار)، لێنین مرد(1 جار)!
رۆژنامه‌ی "تێیمز" له‌و کاته و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سه‌باره‌ت به سوپای سپی رووسیا (به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی شۆڕش) سێ مانشێتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می به‌م شێوه‌یه داڕشتبوو (که بێگومان له هه‌مان سه‌رچاوه وه‌رگێرابوو):
1- سوپای دژی سووره‌کان ئێستا له "پتروگراد" (18 ئوکتوبه‌ر)
2- سوپای سپی له ده‌روبه‌ری "پتروگراد" (20 ئوکتوبه‌ر)
3- دژی سووره‌کان ئاماده‌ی جێ‌هێشتنی "پتروگراد"ن (24 ئوکتوبه‌ر)
● تا راده‌ی پێویست سووربن بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه
سه‌باره‌ت به رووداوه کتوپڕه‌کان، بۆ هه‌واڵنێر هه‌میشه دژواره به خێرایی هه‌ست به راستییان بکات، به‌تایبه‌ی له رێگای وته‌کانی سه‌رچاوه‌وه. ئه‌وه ده‌بێته هۆی دووربین بارهێنانی هه‌واڵنێر بۆ خێرا قه‌بۆڵنه‌کردنی وته‌کان. باشتره هه‌واڵنێر داوای به‌ڵگه بکات، به‌لانی که‌م کۆپی یان مه‌ودای وێنه گرتن له به‌ڵگه‌که بخوازێت، یان هه‌ر نه‌بێت، یه‌ک جار بتوانێت به‌ڵگه‌که ببێنێت و لای سه‌رچاوه‌که بیخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر هیچکام له‌مانه ده‌ستی نه‌دا، ئیتر باوه‌ر کردن به وته‌کانی سه‌رچاوه مانای نییه.
ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌یه‌ک دووچاری گومان هاتن، بۆ دڵنیا بوون له‌دوای سه‌رچاوه‌ی‌تر بگه‌ڕێن، به‌تایبه‌ت کاتێک رووداوێکی گرنگ و به‌رده‌وام بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گه‌وره به‌رپرسان، هه‌واڵنێر ناچار ده‌بێت له 2-3 سه‌رچاوه‌ی‌تر لیکۆڵینه‌وه بکات.
● رۆژنامه‌وان نابێت فرێوی ئه‌و وته‌یه بخوات که: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه راست بێت، شاکار ده‌بێت!
له باره‌ی هه‌واڵی دادگاکان یان هێندێک لایه‌نی ئاڵۆزاوی، هه‌واڵنێر ده‌بێت له شایه‌تی ده‌ڵخواز که‌ڵک وه‌ربگرێت، نه ئه‌وانه‌ی که له دادگادا شایه‌تی ده‌ده‌ن. رووداوه‌کانێش زۆر به وه‌ردی و به ته‌واوی وه‌ربگێرێت. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر خۆی دڵنیا بکات که: ده‌بێت رووداوه‌که هه‌ر ئاوا بووبێت"، یان له‌مه‌ش خراپتر: "هه‌واڵنێرانی‌تریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بڵاویان کردووته‌وه، که‌وابوو راسته!"
له پاییزی ساڵی 1989 له چیکو‌سله‌واکی و له کاتی رووداوه‌کانی ناسراو به "به‌هاری پڕاگ"دا، ژنێکی لاو به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند که سه‌رباز و هێزه‌کانی ئاسایش، خوێندکارێکیان به ناوی "شمید" تا راده‌ی کوشتن خستووته به‌ر لێدان.
هه‌واڵه‌که له میدیاکانی ئه‌م وڵاته‌شدا بڵاوکرایه‌وه، خه‌ڵک سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌یان ده‌کرد که "شمید"ی لێ‌کۆژرابوو و خێرا په‌یکری مرۆڤێکیان دروستکرد. ئه‌م شوێنه بووبه ناوه‌ندی زیاره‌تی ئازادیخوازان.
ئاژانسی "رویتێرز" هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه و هه‌واڵنێریی فه‌ره‌نسا، هه‌واڵی کوشتنی سێ لاوی راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئاسۆشێتێت‌پرێس" که ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوو، ره‌خنه‌ی له نوێنه‌رایه‌تی خۆی له پڕاگ گرت و داوای پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌مته‌رخه‌مییه‌ی کرد.
"ئاندره هیما" هه‌واڵنێری "ئاسۆشێتێت‌پرێس" له پراگ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌ردانی ته‌واوی خه‌سته‌خانه‌کان، گۆرستانه‌کان، ناوه‌نده‌کانی پۆلیسی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی "شمیدی لاو"، به‌ڵام چی ده‌ست نه‌که‌وت. چه‌ند رۆژ دواتر ئاژانسه هه‌واڵنێرییه‌کان ناچار بوون ئاشکرای بکه‌ن که لاوێک به‌ناوی "شمید" و رووداوی مه‌رگی، داستانێکی سازکراوه و رووداوێکی ئه‌م چه‌شنه رووی نه‌داوه.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه ده‌مارگیرتر و هه‌ستدارتر بێت، گوماناویی‌تره
جاری وا هه‌یه که سه‌رچاوه دروو و زیاده‌ره‌وی ناکات،(ئه‌م دوو لایه‌نه له‌بێرمه‌که‌ن)، به‌ڵام کێشه‌که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان، خه‌ڵکی به‌گشتی له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان وردبین نین، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌هه‌ست و جۆشه‌وه بگێڕنه‌وه. له‌م چه‌شنه سه‌رچاوانه ده‌بێت زۆر به‌وردی پرسیار بکرێت. ئه‌وانه زۆرجار باسه‌کان به هه‌ست و رای خۆیان هه‌ده‌سه‌نگێنن و ئه‌م به‌شه له راستی و زانیارییه‌کان که له‌گه‌ڵ بۆچوون و هه‌ستی تاکه‌که‌سییان یه‌ک نه‌گرێته‌وه، چاوپۆشی لیده‌که‌ن یان به شێوه‌ی دڵخواز ده‌یگێڕنه‌وه. هه‌واڵنیرێکی هۆشیار له‌م لایه‌نه‌ی سه‌رچاوه ده‌توانێ که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرێت.
بۆ هه‌واڵ یان گوزارشه به‌رده‌وامه‌کان، کۆکردنه‌وه‌ی را و بۆچوونه‌کانی چه‌ند سه‌رچاوه، بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات.
"دانیه‌ل مارسێلین"، رۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی ده‌ڵێت: " ئه‌و کاته هه‌واڵنێر له بناوانی کێشه‌یه‌ک نزیک ده‌بێته‌وه، که ژماره‌ی که‌سانی دژبه‌ر و لایه‌نگری راستی کێشه‌که، به‌رانبه‌ر بێت."
● وته‌ی سه‌رچاوه‌ی بێ‌ناو و نێشان، جێگای باوه‌ر نییه.
راسته که چاوپۆشی ناکرێت له زانیاری و رای سه‌رچاوه و شایه‌تی نه‌ناسراو، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر بنه‌مای هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه دابنێت و ته‌نیا به‌یارمه‌تی ئه‌م سه‌رچاوانه هه‌واڵ یان گوزارش ئاماده بکات. به‌لانی که‌م ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌توانێت بۆ ده‌ستپێکی تۆژێنه‌وه سوودمه‌ند بێت، ته‌نانه‌ت له‌م کاته‌شدا پێویسته سه‌رچاوه، ناسراو بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵه‌که له‌چاپدرا و کێشه‌ی ساز کرد و ئاشکرا بوو که راست نییه، هه‌واڵنێر له کێ داوای روونکردنه‌وه بکات؟ کێ له دادگا وه‌ڵامده‌ره؟
هه‌میشه رۆژنامه به‌ناوبانگه‌کان تۆشی خه‌ڵکانی بێ‌ناو و نێشان ده‌بن که گویا سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی، بێ‌ئه‌خلاقی و پێشینه‌ی ناپه‌سه‌ندی که‌سایه‌تییه سیاسی و به‌ناوبانگه‌کان(یان خزم و که‌س و کاریان) زانیاریان هه‌یه و داوای پاره ده‌که‌ن و زۆربه‌یان داوا ده‌که‌ن ناویان ئاشکرا نه‌بێت یان ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن به‌ڵگه‌ی پیویست وه‌ک ده‌نگ و وێنه و فیلم پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م زانیارییانه ده‌توانن راست بن، به‌ڵام هه‌رگیز به بێ‌پشتراستکرنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو ئه‌م زانیارییانه بڵاو مه‌که‌نه‌وه.
هێندێک جار هه‌یه هه‌واڵنێر به‌م شێوه‌یه ده‌بێته قوربانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ده‌که‌وێته داوێکی ترسناک که خۆی و رۆژنامه‌که‌شی تووشی گێروکێشه‌ی نادیار ده‌کات.
مل مه‌ده‌ن بۆ کڕینی زانیاری
"ئاسایی بڵێین له به‌رامبه زانیارییدا پاره مه‌ده، به‌ڵام زۆر دژواره به هه‌واڵنێر بڵێین که چاوبپۆشێ له دانی پاره به به‌رپرسێک که ئاماده‌ی هاوکارییه."
باشتره هه‌واڵنێر دوور بێت له‌م کێشه‌یه.
کێشه‌ی کڕینی زانیاری دوو کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی (نیگاتیڤی) هه‌یه:
1- به‌م کاره فرۆشتنی زانیاری ده‌بێته باو و بازاڕ په‌یدا ده‌کات و ده‌گاته هه‌موو شوێنێک. سه‌رئه‌نجام له هه‌موو بواره چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کاندا، هه‌واڵنێر ده‌بێت پاره بدات. تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئوروپا به‌ده‌گمه‌ن سه‌رچاوه‌کان بۆ زانییارییه‌کانیان داوای پاره‌یان له هه‌واڵنێران ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا، به‌تایبه‌ت له رادیو و ته‌له‌ڤزیۆن بۆ ئاماده‌کردنی گوزارشه گرنگه‌گان، له هه‌ر که‌س پرسیار بکه‌ن داوای پاره ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی به هه‌ڵکه‌وت ئاگاداری رووداوێک ده‌بنه‌وه.
له هێندێک له وڵاتان وه‌ک ژاپون و بریتانیا، ئه‌م کێشه‌یه دژوارییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ کاری میدیاکان پێکهێناوه. رووداوێک ده‌قه‌ومێ، یه‌که‌م هه‌واڵنێر که ده‌گاته شوێنی رووداوه‌که ده‌که‌وێته چه‌نه لێدان له‌گه‌ڵ شایه‌ته‌کان بۆ کرێنی مونوپۆلانه‌یزانیارییه‌کانیانتا شایه‌ته‌کان ته‌نیا به‌وی بفرۆشن. دیاره ئه‌م شێوه‌یه رێگا به ئاڵوگۆڕی ئازادانه و ئاسایی زانیاری ده‌گرێت. هه‌روه‌ها پێش به شایه‌ته‌کان ده‌گرێت تا زانیارییه‌کانیان بێ‌ده‌رده‌سه‌ر بگاته میدیاکانی‌تر و به‌م چه‌شنه ئه‌م سه‌رچاوانه که روون نییه چه‌نده ئاگاداری رووداوه‌که‌ن، ده‌بنه "سه‌رچاوه‌ی ئاگادار و تایبه‌تی". درێژه‌ی ئه‌م شێوازه ناڕاسته ده‌گاته راده‌یه‌ک که میدیاکان بۆ هه‌ر رووداوێک چه‌ند شایه‌تێکی تایبه‌تی ده‌دۆزنه‌وه و به‌رده‌وام به‌های "گرێبه‌سته‌کان"یش زیادتر ده‌بێت.
2- دانی پاره له‌به‌رامبه‌ر زانیاری‌دا ده‌بێته هۆی درۆ و ده‌له‌سه کردنی زۆرتری "سه‌رچاوه ئاگادار و تایبه‌ته‌کان" بۆ وه‌ده‌ست هێنانی "گرێبه‌ستی" باشتر و پاره‌ی زۆرتر. ئه‌م کێشه‌یه له‌بواری رووداوه‌کانی تایبه‌ت به که‌سایه‌تییه ناوداره‌کان و سیاستواناندا زۆرتر به‌رچاوه. چه‌ند ساڵ پێش هونه‌رمه‌ندێکی پله دووهه‌م له به‌رامبه‌ر پاره‌دا هێندێک بابه‌تی سه‌باره‌ت به گۆرانی‌بێژی ئینگلیسی "ئێڵتون جۆنز" فرۆشت به رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی "سان" که له ژماره 25 فوریه‌ی 1987دا له‌چاپدرا. به‌ڵام هیچ راستی تێدا نه‌بوو و رۆژنامه‌ی سان له دادگادا کێشه‌که‌ی دۆڕاند و ناچار به دانی یه‌ک ملیۆن پاوند سه‌زا درا.
هه‌واڵنێر ده‌بێت له کڕێنی شریتی ده‌نگ و ره‌نگ خۆبپارێزێت
له بریتانیا ئه‌م کێشه‌یه زۆر گرنگه. له‌م وڵاته له‌به‌رامبه‌ر شریتی ده‌نگ و ره‌نگ، هه‌واڵنێران پاره‌ی زۆر ده‌ده‌ن. بۆ نموونه رۆژنامه‌ی "سان" له ماوه‌ی ساڵێکدا به پێشنیاری هه‌واڵنێره به‌رده‌وام یان ئازاده‌کانی، یه‌ک ملیۆن پاوندی بۆ کڕێنی ئه‌م شریتانه خه‌رج کرد.
یه‌کێک له فرۆشیارانی ئه‌م شریتانه که "پسپۆڕه" له سازکردنی فیلم و ده‌ستکاری کردنی و به ناونیشانی جیاوز کار ده‌کات، فیلمێکی ساخته‌ی سه‌باره‌ت بالوێزی هێندێک وڵات له "هیمالایا" که ماده سڕکه‌ره‌کان به‌کار دێنن و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ژنانی خۆفرۆش هه‌یه، به رۆژنامه‌ی Peopel فرۆشت. هه‌روه‌ها فیلمێکی ساخته‌ی سه‌باره‌ت به "گورباچوڤ" به رۆژنامه‌یه‌کی‌تر فرۆشت که گۆیا ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه (دوو ساڵ پێش ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی) و بوو به هۆی زیانێکی ملیۆنی له بازاڕی بوورسه‌ی له‌ندن. هه‌روه‌ها سوور بو له سه‌ر زیندوو بوونی "مارتین بۆرمان" فاشیستی به‌ناوبانگی هاوکاری هیتله‌ر، یان شریتی ساخته‌ی له و‌تووێژی "پرینس چاڕڵز" و هاوسه‌ری پێشووی، "دایانا" (که دوواتر له رووداوه‌ێکی ئاڵۆزدا کۆژرا)، به 18 هه‌زار پاوند به میدیاکانی فرۆشت. دوواتر وتووێژێکی ته‌له‌فونی ساخته‌ی ئاماده کرد که گۆیا به‌رپرسێکی ئاسایشی وڵات سه‌باره‌ت به کۆشکی شاژنی بریتانیا ده‌دووێ، که توانی به 75 هه‌زار پاوند به رۆژنامه‌ی Peope بفرۆشێت، هاوکاتێش هه‌مان شریتی به رۆژنامه‌کانی‌تریش فرۆشت.
ووردبینی له سه‌ر لایه‌نی‌تری رووداوه‌کان
هه‌واڵنێر له‌پاڵ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواچووندا، پێوێسته سه‌باره‌ت به خه‌ڵک ویژدانی هه‌بێت. هه‌واڵنێر نابێت که‌سانی تاوانبارکراوه یان گومانڵێکراو به‌تاوانبار بزانێت. پێویسته مه‌ودای برگری له‌خۆیان پێبدرێتێ. هێندێک جار پێویست ناکات چه‌ند ساتێک پێش به‌ستنی لاپه‌ڕه‌کان و سه‌باره‌ت به‌م که‌سانه بابه‌ت بڵاو بێته‌وه. هه‌واڵنێر پاش هێندێک لێکۆڵینه‌وه، ره‌نگه به لایه‌نی راستی نوێ بگات، به‌چه‌شنێک ته‌واوی رووداوه‌که بگۆڕێت. ده‌ستڕاگرتنی وا هه‌واڵنێر له کێشه‌کانی داهاتوو رزگار ده‌کات. به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به رووداوه ئاڵۆز و گرنگه‌کان پێویست ناکات هه‌واڵنێر په‌له له چاپکردنیان بکات. هه‌ڵسه‌نگاندی لایه‌نه ئاڵۆز و نادیاره‌کانی رووداوه‌که، باشتره له په‌له کردن. وانه‌یه‌کی زۆر گرنگ له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر تا راده‌ی دڵنیابوون سه‌باره‌ت به ته‌واوی رووداوه‌که زانیاری وه‌ده‌ست نه‌هێنابێت، نابێت په‌له بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بکات.
ئالوده‌ی هه‌ستی به‌رپرسیایه‌تی بوون
هێندێک له "سانسور"ی تایبه‌تی کاتێک پێش دێت که هه‌واڵنێر بێر ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر چاپ بێت، چ پێش دێت؟ هه‌مان هۆی له‌مێژینه که نووسه‌ران هانده‌دات بۆ له‌چاپ نه‌دانی کتێبه‌کانیان.
به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانین ئاماژه به بابه‌تێک بکه‌ین که هه‌واڵنێر نابێت هه‌واڵی سه‌باره‌ت بڵاو بکاته‌وه.
هێندێک جار لایه‌نی رووداوه‌که خوازیاری بڵاوکردنه‌وه نییه، له کاتی وادا پێویسته هه‌واڵنێر راوه‌ستێت. هه‌واڵنێر بڵاوکه‌ری زانیارییه، نه ئامرازی پروپاگانده‌ی فه‌رمی، مه‌گه‌ر له کاتی شه‌ڕدا که ره‌نگه دۆژمن سود له زانیارییه‌کان وه‌ربگرێت.
چوونه ژێرباری خۆخوازانه‌ی له‌م شێوه‌یه، له‌مپه‌رێکه بۆ ئاڵوگۆڕێ زانیاری له کۆمه‌ڵگادا.
راپۆرتنووسی تایبه‌ت
وه‌ک ده‌رکه‌وتووه، رۆژنامه ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌رییه‌کان له‌گه‌ڵ هێندێک رۆژنامه‌وان که تایبه‌ت له بوارێک‌دا پسپۆڕن، کار ده‌که‌ن. ئه‌م رۆژنامه‌وانانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بواری خۆیاندا گوزارش ئاماده ده‌که‌ن. وه‌ک، هه‌واڵنێری تاوانکارییه‌کان، هه‌واڵنێری په‌روه‌رده‌یی و یان هه‌واڵنێرانی شه‌ڕ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کاروباری خاووخێزان، ته‌نددرووستی، ژینگه، هونه‌ر، زانست، دین، کۆمه‌ڵ، میدیاکان، گه‌یاندن، مۆد، پیشه‌سازی و ئابووری، وه‌رزش و بازرگانی.
بۆ رۆژنامه‌یه‌ک بوونی هه‌واڵنێرانی به‌توانا و به‌ئه‌زموون له بواره تایبه‌تییه‌کاندا، سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌زنه. هه‌م رۆژنامه و هه‌م ئه‌م رۆژنامه‌وانانه پێویسته له هێندێک گێروگرفتی بواره‌که ئاگادار بن. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت پێویست ناکات خۆی نوێنه‌ری ئه‌م بواره و ناوه‌نده تایبه‌ته له رۆژنامه‌دا بزانێت، ده‌نا بۆچوونی هه‌واڵنێر بۆ بابه‌ته‌کان له رۆانگه‌ی زانیاریدان به گۆێگرانی نابێت، به‌ڵکو له رۆانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه و ناوه‌نده‌دا ده‌بێت که زانیاری سه‌باره‌ت بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م هه‌واڵنێرانه پێویسته ئه‌م لایه‌ن و ناوه‌ندانه بکه‌نه جێگای سرنج له رۆژنامه‌که‌دا، نه رۆژنامه بکێشنه لای ئه‌م ناوه‌ندانه.
هه‌واڵنێری تایبه‌ت، پێویسته خۆ له بڵاوکردنه‌وی به‌رژه‌وه‌ندی و پێداویستییه تایبه‌ت و نائاساییه‌کانی ئه‌م ناوه‌ندانه بپارێزێت. ده‌نا ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌م ناوه‌ندانه. گرنگ ئه‌وه‌یه که هه‌واڵنێر ته‌نیا بۆ رزامه‌ندی و پیخۆشبوونی به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌ندانه، نه‌نووسێت.
ئه‌م هه‌واڵنێرانه نابێت تا ئه‌و راه‌یه له‌م ناوه‌ندانه نزیک ببنه‌وه که پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ره‌خنه سه‌باره‌ت به‌وان بگرێت. ناتوانین ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی سه‌باره‌ت به هه‌واڵنێرانێک که پێشگیری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵێک له‌باره‌ی ناوه‌ندی خۆیدا، گشتی بکه‌ین. ره‌نگه هێندێک جار هه‌واڵنێر له‌به‌ر وه‌رگرتنی هه‌واڵیکی گرنگتر، چه‌ند هه‌واڵیکی که‌مگرنگ بڵاو نه‌کاته‌وه. لێره‌دا، پێویسته هه‌م هه‌واڵنێر ده‌ست له مکوربوونی خۆی هه‌ڵگرێت و هه‌م سه‌رنووسه‌ر ته‌سلیمی به‌ڵێنی واها نه‌بێت.
لێره‌دا ئاماژه به نموونه‌یه‌ک ده‌که‌ین له‌م مه‌ترسیانه که ره‌نگه تووشی هه‌واڵنێر یان رۆژنامه بێته‌وه و پێشان ده‌دات چۆن هه‌واڵنێر له‌ڕاده به‌ده‌ر ئالوده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ناوه‌ندێکی تایبه‌تی ده‌بێت.
له 20کاندا، "ئالفرد جیک لینگل"، هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی "شیکاگۆ تریبون" له به‌شی پۆلیسدا، زۆر ئازایانه خه‌رێکی کاری خۆی بوو. ژماره‌یه‌کی زۆر هه‌واڵی ورد و راستی به یارمه‌تی سه‌رچاوه‌کانی خۆی له‌م بواره‌دا سه‌باره‌ت به گروپه تاوانکاره‌کان ئاماده ده‌کرد که شوێنێکی تایبه‌تی له رۆژنامه و له ناو خه‌ڵکدا وه‌ده‌ستهێنابوو.
"لینگل" ناوبانگی ده‌رکرد و پاشان گوترا که به هۆی میراتێکی 50 هه‌زار دۆلاری باوکییه‌وه ژیانێکی گونجاو و باشی بۆخۆی رێکخست. کت‌وپڕ له رۆژی 9ی یونی 1930دا، پرۆسه‌ی هه‌واڵه ڕاگه‌یاندراوه‌کانی پچڕا، له رۆژی رووناک و له ویستگه‌یه‌کی مێترودا به ده‌ست پیاوێک له جلوبه‌رگی قه‌شه‌ییدا ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کۆژرا. هۆی ئه‌م کاره خسترا سه‌ر گروپه تاوانکاره‌کان و تووڵه سه‌ندنه‌وه.
رۆژنامه‌که‌ی نووسی:
هۆی کوژران روونه. به تووڵه‌ی کۆشش بۆ ئاشکرا کردنی رووداوێکی پیاوکۆژی،"لینگل" کوژرا. ئه‌و هه‌واڵنێری به‌شی پۆلێسی ئێمه که هاوکارێکی زانا ده‌ژمێردرا. دۆستانی نزیکی ئه‌و، فه‌رمانبه‌ره پله‌به‌رزه‌کانی پۆلیس بوون....ئه‌م لایه‌نه‌ی که بۆ رۆژنامه گرنگ بوو، بوو به به‌ڵای گیانی ئه‌و.
له رووداوی کوشتاری رۆژی "سه‌نت والێنتین"دا (رۆژێک که گانگستره‌کان له هێرشێکدا، 7 که‌س له دۆژمنانی خۆیان کۆشت)، ناوی "لینگل" وه‌ک ئاشکراکه‌ری ناونیشانی بکۆژه‌کان، خرا پاڵ ناوی قوربانییه‌کان.
رۆژنامه ئاگاداری مه‌ترسییه‌کان بوو....سه‌ره‌نجام دادپه‌روه‌ری روی خۆی ئاشکرا ده‌کات، ئه‌گه‌رچی قوربانییه‌کی زۆری لێبکه‌وێته‌وه.
"شیکاگۆ تریبون" زۆر به‌جدی ده‌ستی به ڵیکۆلێنه‌وه له کۆژرانی هاوکاری خۆی کرد و پاداشێکی 25 هه‌زار دۆلاری بۆ ناساندنی بکۆژی "لینگل" ته‌رخان کرد و رۆژنامه‌کانی‌تر پشتگیریان کرد. مه‌یتی "لینگل" زۆر شکودار و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له گۆڕ‌ستانی پاله‌وانا نێژرا. ده‌یان هه‌زار دانیشتووانی شیکاگۆ سه‌ره‌یان به‌ست بۆ رێزگرتن له قۆربانی راگه‌یاندن.
پاش ماوه‌یه‌ک، هێندێک به‌ڵگه‌نامه سه‌باره‌ت به هۆکاری کۆژرانی "لینگل" بڵاوکرایه‌وه. ئاشکرابو که باوکی پاش مردنی، ته‌نیا چه‌ند سه‌د دۆلاری دارایی جیهێشتبوو.
"لینگل" له کاتی مه‌رگ، 1000 دۆلاری له گیرفاندا بو و که‌مه‌ربه‌ندێکی نگینداری ئه‌ڵماسی به‌ستبوو که خه‌ڵاتی "ئاڵ کاپۆن"، سه‌رده‌سته‌ی مه‌زنترین گروپی گانگستری ئه‌مریکی بوو. هه‌روه‌ها روون بووه‌وه که له ماوه‌ی 18 مانگدا، 60 هه‌زار دۆلاری له ژماره‌ی بانکیدا کوکردبۆوه. له‌گه‌ڵ "ویلیا‌م راسێل"، که‌ڵانته‌ری به‌رزی شیکاگۆ ژماره بانکی هاوبه‌شیان هه‌بوو، که پاشان به‌هۆی گه‌ندڵی له کار دوورخرایه‌وه.
"لینگل" به "راسێل" که له کاتی منداڵییه‌وه پێشینه‌ی دۆستی له‌گه‌ڵ هه‌بو، یارمه‌تی ده‌دا تا مامه‌ڵه‌کانی ناوخۆیی پۆلیس له‌گه‌ڵ گروپه تاوانکاره‌کان له ناو بێروڕای گشتیدا وه‌ک کاری قاره‌مانانه بڵاوبیته‌وه. ئه‌و به‌میوانی هه‌میشه‌یی "ئاڵ کاپۆن" له سه‌رتاسه‌ری ئیمپراتۆری ئه‌و گانگستره گه‌وره‌یه ده‌ژمیردرا. به‌ڵام کاتێک گوشاری خسته سه‌ر "ئاڵ کاپۆن" بۆ وه‌رگرتنی 100 هه‌زار دۆلار پاره که له قۆمار لێی‌بردبۆوه و هه‌ڕه‌شه‌شی لێکرد، شێف، که‌سێکی له جلوبه‌رگی قه‌شه‌ییدا ره‌وانه‌ی کوشتنی کرد.
سێ هه‌فته پاش تێروری "لینگل"، شیکاگۆ تریبوون ئاشکرای کرد:
ئه‌مرۆ پێویسته رووخسارێکی تازه‌ی "ئالفرد لینگل" پێشانبده‌ین، رووخسارێک که له کاتی ژیانیدا، بۆ رۆژنامه نه‌ناسراو بوو. ئه‌و رۆژنامه‌وانێکی مه‌زن و شه‌ریف نه‌بوو. ئه‌و لایه‌نی تاوانکارانی گرت و توانی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵاوی وه‌ده‌ست بێنێت، پاره‌یه‌ک که له‌ناوچوونی خۆی لێکه‌وته‌وه.
"فرانک سیناترا" گۆرانی‌بێژ و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی رۆژێک به‌توره‌ییه‌کی زۆره‌وه گوتی:
"هه‌واڵنێرانی هالیوود، سه‌رتاسه‌ری رۆژ خه‌ریکی فێڵه‌بازین و کاتێک شه‌و داهات، به‌رایی درۆکانیان ده‌ستپێده‌کات."