هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
بناغه‌ی سه‌ره‌کی ئاماده‌کردنی هه‌واڵ له سه‌ر پێکهاته‌کانی داده‌مه‌زرێت و دیاره به بێ ناسینی ئه‌وان و ئاگادار نه‌بوون له بایه‌خه‌کانی هه‌واڵی (پێشتر باسمان کرد)، هه‌واڵنێر ناتوانێت بۆچوونی پێویستی بۆ تێڕوانین له رووداوه‌کان وه‌ده‌ست بهێنێت و ناتوانێت رووداوه‌کان به‌ته‌واوی و بێ ئاڵۆزی بۆ گوێگری خۆی بگوزێته‌وه.
ئه‌م پێکهاتانه بریتیین له: کێ؟ که‌ی؟ له‌کوێ؟ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟
1- کێ: (Who)
رۆژنامه‌نووس ده‌بێت ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که له پێکهاتنی رووداوه‌کاندا ده‌ستیان هه‌یه، دیار بکات. زانیاری وردی ناوه‌کان و پله‌وپایه‌کان بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م پێکهاته‌یه زۆر گرنگه.
ئه‌و پێکهاته که به‌پێی ناوبانگێتی هه‌ڵده‌بژێردرێت، شوێنی "کردار"(فاعل)، به‌رکار(مفعول) یان (مسندالیه) له دێڕدا ده‌گرێت.
ئه‌و پێکهاته ده‌توانێت گیاندار (که‌س) یان بێ‌گیان (شتێک) بێت.
وه‌ک:
● ئوتۆمبێلی گۆاستنه‌وه‌ی پاره دزرا. (ئوتۆمبێلی، شتێک)
● سه‌رکۆمار له زانکۆی سلێمانی وتارێکی پێشکه‌ش کرد. (سه‌رکۆمار، که‌سێک)
● هه‌وڵێر پشتیوانی له داخۆازییه‌کانی خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ کرد. (هه‌وڵێر، که‌سێک)
پێکهاته‌ی هه‌واڵی ئه‌م نموونانه "کێ"یه.
2- که‌ی: (When)
"کات" له رووداودا هه‌میشه به‌شێکه له بایه‌خه‌کانی هه‌واڵی (تازه‌یی) و ئه‌گه‌ر کاتی قه‌ومانی رووداوێک گرنگی تایبه‌تی هه‌بو، هه‌واڵنێر ده‌بێت له سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌که‌دا تازه‌یی ئه‌و رووداوه به‌رجه‌سته بکات. ● ئه‌مڕۆ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکرا ده‌بێت.
● ساڵی داهاتوو سیسته‌می په‌روه‌رده له قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی ده‌گۆرێت.
● سه‌ده‌ی ئێمه، به سه‌ده‌ی ته‌کنیک و زانیاری ناوزه‌دکرا.
● کاتژمێر 4 و 29 کرته و 45 چرکه‌ی رۆژی هه‌ینی، ساڵی نوێی هه‌تاوی ده‌ستپێده‌کات.
3- له‌کوێ: (Where)
ئه‌و پێکهاته به‌گشتی بایه‌خی هه‌واڵی "نزیکایه‌تی"یه و شوێنی قه‌ومانی روودا دیاری ده‌کات.
له رووداوی شاردا، ده‌بێت به‌وردی شوێنی رووداوه‌که ده‌ستنیشان بکرێت.
ئه‌و پێکهاته ده‌کرێ له سه‌ره‌تا یان له ناوه‌ندی هه‌واڵدا بێت.
وه‌ک:
● بۆمبێک ئه‌مڕۆ به‌یانی له شه‌قامی رافید و له نزیک زانکۆی به‌غدا ته‌قییه‌وه.
● فستیڤالی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوان سبه‌ینی له یاریگای سلێمانی ده‌سپێده‌کات.
4- چی: (What) ناوه‌ڕۆک و کرداری رووداو
"چی" ناوه‌رۆکی رووداوه، وه‌ک کاره‌ساتێک، هه‌ڵبژاردن، دوزینه‌وه‌ی ته‌کنیکی و هه‌ر لایه‌نێک پێوه‌ندی به ناوه‌رۆک و کرداری رووداوه‌که‌وه هه‌بێت.
له هه‌واڵێکدا له‌و‌انه‌یه چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی "چی" تێدابێت، پێویسته له نێوانیاندا ئه‌وی هه‌ڵبژێرێن که بایه‌خی هه‌واڵی زۆرتری هه‌بێت.
له وتوویژه‌کاندا به‌کرده‌وه پێکهاته‌ی "کێ" و "چی" گرنگی تایبه‌تییان هه‌یه و پێکهاته‌ی "چی" سه‌ره‌کی‌تره.
وه‌ک:
پێشه‌نگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر کۆتایی به‌کاری خۆی هێنا. له پێشه‌نگای ئه‌مساڵدا 300 کۆمپانیای بیانی به‌شداربوون که رێژه‌یان 30% له ساڵیپار زۆرتر‌بوو.
لێره‌دا:
کۆتایی کاری پێشه‌نگا: چی
به‌شداری 300 کۆمپانیای بیانی: چی
زیاد بوونی 30% رێژه‌ی به‌شداربووان: چی
5- بۆچی: (Why)
ئه‌و پێکهاته، هۆ یان بوونه‌ی قه‌ومانی رووداو پێشانده‌دات.
وه‌ک:
● سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوێنێ له دهۆک به بوونه‌ی ده‌ستپێکی ساڵی نوێی مه‌سیحی وتارێکی پێشکێش کرد.
لێره‌دا:
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان: کێ
دوێنێ: که‌ی
به بوونه‌ی ده‌ستپێکی ساڵی نوێی مه‌سیحی: بووچی
له دهۆک: له کوێ
وتارێکی پێشکێش کرد: چی
6- چۆن: (How)
پێکهاته‌ی "چۆن" چۆنیه‌تی قه‌ومانی رووداو پێشانده‌دات.
وه‌ک:
به وتاری وه‌زیری رۆشنبیری، کۆنفرانسی هه‌واڵنێرانی بێلایه‌ن له دهۆک کرایه‌وه.
به وتاری وه‌زیری رۆشنبیری: چۆن