هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
هه‌واڵ ده‌بێت راست، شه‌فاف و هه‌مه‌لایه‌نه بێت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له ته‌واوی قۆناغه‌کانی ئاماده‌کردن، رێکوپێک کردن و بڵاوکردنه‌وه له‌پێش‌چاو بگیرێن.
1- روونبوونی هه‌واڵ: (Clean)
هه‌واڵ ده‌بێت ساده، شه‌فاف و روون بێت. سه‌ره‌کی‌ترین هۆی ناروونی و ئاڵۆزی هه‌واڵ، تێگه‌یشتنی به‌هه‌ڵه‌ی هه‌واڵنێره له ناوه‌روکی هه‌واڵه‌که. ئه‌م ئاڵۆزییه به لێکۆڵینه‌وه و پرسیار له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که راست ده‌کرێته‌وه.
تێبینییه‌کی‌تر بۆ ئه‌و هه‌واڵانه که وشه‌گه‌لی زانستی، ماف، پزیشکی، ته‌کنیکی و.. تێدایه. هه‌واڵ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک بڵاوبێته‌وه که تێگه‌یشتنی بۆ هه‌موکه‌س ئاسان بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ساده نووسینه نرخی زانستی هه‌واڵه‌که خه‌وشدار نه‌کات.
له هه‌واڵ نووسیندا له‌پێشچاوگرتنی رێزمانێکی دیاریکراو پێویسته.
2- راست‌بوونی هه‌واڵ: (Accurate)
دروستی هه‌واڵ، بایه‌خی هه‌واڵ پێشانده‌دات. هه‌واڵی بێ‌زانیاری پێویست و دور له‌راستی، متمانه‌ی نێوان خوێنه‌ر (گوێگر، بینه‌ر) و میدیاکان ده‌ڕوخێنێت.
بوونی "راستکردنه‌وه" (Retraction) له میدیایه‌کدا، پێشانده‌ری کمته‌رخه‌مییه له پێشچاوگرتی "چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌واڵ نووسین" که هێندێک جاریش گێروگرفتی یاسایی لێده‌که‌وێته‌وه.
له لایه‌کی‌تره‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی راست نین، لێیان دڵنیا نین، یان بێ به‌دواچوونه‌وه‌ی پێشتر بڵاوکراونه‌وه، ده‌بنه هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنه‌ر (گوێگر، بینه‌ر) و رووکردنیان بۆلای میدیاکانی‌تر.
»»» هیچ کاتێک دروستی هه‌واڵ نابێ قوربانی خێرایی بڵاوکردنه‌وه بێت«««
3- هه‌مه‌لایه‌نه‌بوونی هه‌واڵ: (Compelete)
زانیاری ناو هه‌واڵ ده‌بێت به‌شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و ته‌وا بێت. پێشکێش‌کردنی زانیاری ئه‌رشیڤی و ئاماژه‌کردن به پێشینه‌ی هه‌واڵ و وه‌ڵام دانه‌وه به 6 پێکهاته‌ی هه‌واڵ (کێ، له‌کۆێ، که‌ی، بۆچی، چێ، چۆن) له داڕشتنی هه‌واڵدا پێویسته.
به‌ها هه‌واڵییه‌کان: (News Values)
هه‌ر رووداوێک هه‌واڵ نییه، چۆنکه زۆر رووداو هه‌ن که بایه‌خی بڵاوکردنه‌وه‌یان نییه.
به‌ها هه‌واڵییه‌کان بریتین له ئه‌و پێوانه و تایبه‌تمه‌ندیانه که له ناوه‌ڕۆکی رووداوه‌ێکدا هه‌یه و ئێمه ده‌توانین به‌پشتبه‌ستن به‌ئه‌وان، رووداوه‌که هه‌ڵسه‌نگێنین.
گرنگی به‌ها هه‌واڵییه‌کان له‌وه‌دایه که هه‌واڵنێر بۆ دوزینه‌وه‌ی با‌به‌ت و رێکوپێک کردنی هه‌واڵ یارمه‌تی ده‌دات، له لایه‌کی‌تره‌وه وه‌ک پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، بایه‌خدانان و هه‌ڵبژاردنی رووداوه‌کان بۆ بڵاوکردنه‌وه، له لایه‌ن میدیاکانه‌وه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گێرێت.
1- پانتایی: (Impact)
رووداو کاتێک بایه‌خی هه‌یه که له سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندی یان زیانی مادی و مه‌عنه‌وی ده‌سته‌یه‌ک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بێت.
وه‌ک:
● ته‌واوی هاووڵاتیان ده‌بنه خاوه‌ن ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. (رووبه‌ڕوی: ته‌واوی هاووڵاتیان)
● پزیشکان له باج و ره‌سمه‌کان ئازاد ده‌بن. (رووبه‌ڕوی: پزیشکان)
● هه‌موو پیشه‌وه‌رانی کوردستان له خزمه‌تگوزاری دڵنیاکاریدا به‌هره‌مه‌ند ده‌بن. (رووبه‌ڕوی: پیشه‌وه‌ران)
● گۆمی ئاوی خوواردنه‌وی هه‌وڵێر ته‌نیا به‌شی دوو مانگی‌تر ده‌کات. (رووبه‌ڕوی: دانیشتووانی هه‌وڵێر)
2- به‌ناوبانگی: (Fame)
که‌سی سروشتی و یاسایی و ته‌نانه‌ت هێندێک شتومه‌ک به هۆی ناوداریان ده‌توانن بایه‌خی هه‌واڵییان هه‌بێت و له وانه‌ی ئه‌رێنی (پۆزیتیڤ) یان نه‌رێنی (نیگاتیڤ) بێت.
هه‌روه‌ها ده‌توانێت که‌س یان شتێک ناوبانگیشی نه‌بێت به‌ڵام به‌هۆی هه‌واڵی ئێمه، ناوبانگ ده‌رکات. (وه‌ک: هه‌ڵبژاردنی حامید کارزای بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌وله‌تی کاتی ئه‌فغانستان، له‌پێشدا که‌س نه‌یده‌ناسی)
وه‌ک:
● سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه هه‌وڵێر. (سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ناوداره)
● قه‌ڵای هه‌وڵێر به‌ره‌و ویرانی ده‌ڕووا. (قه‌ڵای هه‌وڵێر به‌ناوبانگه)
3- پێکدادان: (Conflict)
ئه‌و رووداوانه‌ی کاره‌سات، ناته‌بایی، شه‌ڕوشۆر و.. له‌خۆده‌گرێت.
پێکدادان ده‌توانێت: نیگاتیڤ (شه‌ڕ، کوشت وکوشتار، دزی، تاوانکاری)، پۆزیتیڤ (ئاخافتنی دوو که‌س، کێبه‌رکێی وه‌رزشی)، جه‌سته‌یی (لێدان‌وکۆتان، کاره‌ساتی هاتوچۆ) و یان ناجه‌سته‌یی (مانگرتن و...) بێت.
وه‌ک:
● مانگرتنی خوێندکاران ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه.
● که‌وتنی فڕوکه‌ی توپۆلۆف، 200 کوژراوی لێکه‌وته‌وه.
رکبه‌ڕکێی پاڕت و رێکخراوه سیاسییه‌کان له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا توند‌وتیژتر ده‌بێت.
5- نزیکی: (Proximity)
بایه‌خی رووداوێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نزیکایه‌تی جه‌سته‌یی (فیزیکی) و مه‌عنه‌وی له گوێگرانی ئه‌و رووداوه، هه‌ڵده‌سه‌نگرێت و جێاواز ده‌بێته‌وه.
ئا) نزیکایه‌تی جه‌سته‌یی یان جوگرافی: (Geographical Proxinity)
گوێگرانی رووداوه‌ێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نزیکایه‌تییان بۆ ئه‌و رووداوه، سرنجیان زۆرتر راده‌کێشرێت. به‌سه‌رهاتی هاوسایه‌ک یان روودانی کاره‌ساتێک له گه‌ڕه‌کێک، شارێک یان وڵاتێک‌دا، هه‌رکامیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نزیکایه‌تی جوگرافییه که بۆ گۆێگر گرنگتر ده‌بێت.
وه‌ک:
● پارێزگاری هه‌وڵێر ده‌ستی له‌کار کێشاوه. (بۆ خه‌ڵکی پارێزگای هه‌وڵێر گرنگه)
● به‌رپرسی شاره‌وانی دهۆک گۆڕدرا. (بۆ خه‌ڵکی شاری دهۆک گرنگه)
ب) نزیکایه‌تی ده‌روونی: (Psychologicaly Proximity)
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بایه‌خه هه‌واڵییه‌کان، پێوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی، پیشه‌یی و ئایینییه‌کان گرنگن. کاتی واهه‌یه ئه‌و بایه‌خانه له بایه‌خی نزیکایه‌تی جه‌سته‌یی، گرنگییان زۆرتر ده‌بێت.
وه‌ک:
● پسپورێکی کوردی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا، به‌رزترین پله‌ی زانستی ئه‌و وڵاته‌ی پێبه‌خشرا.
● مامۆستایان زانکۆی سه‌لاحه‌دین مانیان گرت.
5- زۆرینه (زۆرینه له رێژه، قه‌واره، ژماره): (Magnitude)
ئه‌گه‌ر هه‌واڵ پێوه‌ندی به ژماره و رێژه هه‌بوو، ئه‌و زۆرینه‌یه ده‌بێت هه‌ڵگرین که بایه‌خی هه‌بێت.
وه‌ک:
● هه‌ڵاوسانی ئابووری له برازیلیا گه‌یشته پله‌ی 300%.
● یانه‌ی تۆپی‌پێی A، 15 گۆڵی له یانه‌ی B کرد.
6- سه‌سۆرهینه‌ر و چاوه‌ڕواننه‌کراو: (Oddity)
رووداوه نائاسایی و سه‌یروسه‌مه‌ره‌کان که چاوه‌ڕوانی بیستنیان ناکرێت و به‌ده‌گمه‌ن رووده‌ده‌ن. وه‌ک دۆزینه‌وه ته‌کنیکییه‌کان و...
پانتایی ئه‌و بایه‌خه هه‌واڵییه یه‌کجار زۆره و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا هه‌لده‌سه‌نگێنرێت.
● ژنێک له سلێمانی 12منداڵی بوو.
● ده‌یان هه‌زار بۆق هێرشیان برده سه‌ر گۆندێک له چین.
7- تازه‌یی هه‌واڵ: (Timeliness)
زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌و بایه‌خه‌یان له‌خۆ گرتووه، له‌ڕاستێدا تازه‌یی به‌شی نه‌پچڕاوی هه‌واڵه. چونکه ئه‌گه‌ر هه‌واڵێک له‌کاتی خۆیدا بڵاو نه‌بێته‌وه، ده‌بێته مێژوو.
ته‌واوی هه‌واڵه‌کان ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی تازه‌ییان هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت دوور نییه هێندێک رووداو له رابڕدوودا قه‌ومابن به‌ڵام ئێستا ئاشکرا ده‌کرێن و بڵاوده‌بنه‌وه.
دریژه‌ی هه‌یه..