هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● چه‌شنه‌کانی وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● ته‌کنیکه‌کانی وتووێژ
● که‌ره‌سه‌کانی وتووێژ
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● چه‌شنه‌کانی وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● ته‌کنیکه‌کانی وتووێژ
● که‌ره‌سه‌کانی وتووێژ
رێکوپێک کردنی وتووێژ
هه‌ر وه‌ک هه‌واڵ، رێکوپێک کردنی بابه‌ته‌کان له وتووێژیشدا، یه‌کێک له قۆناغه گرنگه‌کانی کاری رۆژنامه‌وانییه. نووسین و رێکوپێک کردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام له وتووێژدا ره‌نگده‌داته‌وه، هونه‌ری تایبه‌تی پیشه‌ی روژنامه‌وانی پێکدێنێت. ئه‌و زانیاریانه‌ی که له وتووێژدا ده‌یبیسین، له قۆناغی نووسیندا پێویسته دووباره‌ی که‌ینه‌وه و به‌شه گرنگ و به‌نڕخه‌کانی به‌رجه‌سته که‌ینه‌وه.
نووسین و رێکوپێک کردنی وتووێژه‌کان به گوێره‌ی چه‌شنیان، جیاوازیان هه‌یه که لێره‌دا ئاماژه‌یان پیده‌که‌ین:
أ- وتووێژی خێرا سه‌باره‌ت به رووداوی رۆژانه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناو کۆلان و بازاڕه‌کاندا ئه‌نجامده‌درێت و ئامانجی به‌رجه‌سته‌کردنی را و بۆچوونی خه‌ڵکه، پێویستی به‌و پێکهاتانه هه‌یه:
1- پێویسته سه‌ره‌تایه‌ک سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری وتووێژ که رووداوه‌کانی رۆژانه‌یه، ئاماده بکه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌کیش به هۆی هه‌ڵبژاردنی ته‌وه‌ره‌که وه‌ک بابه‌تی رۆژانه.
ئه‌و پێشه‌کییه نابێت زۆرتر له حه‌وت یان هه‌شت دێر بیت.
2- پاش پێشه‌کی، وتووێژ وه‌ک کورته هه‌واڵ به هۆی ئه‌ستێره یان خاڵی ره‌ش جێاده‌کرێته‌وه.
3- پاش ئه‌ستێره یان خاڵی ره‌ش، ئاماژه به ناو، پاشناو، پیشه و ئادرێسی وێژه‌ر ده‌که‌ین.
4- له‌و شێوه وتووێژه‌دا، ته‌نیا یه‌ک پرسیار ئاراسته ده‌کرێت.
5- ژماره‌ی وتووێژی خێرا، نابێت زۆر بێت و له یه‌ک هه‌واڵدا به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان له ده زۆرتر بێت، خوێنه‌ر بێزار ده‌کات.
6- پێویسته په‌یڤی وێژه‌ره‌کان به‌ته‌واوی و بێ‌لێکدانه‌وه، بنووسرێت.
7- وێژه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرین که له باری پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز، جیاوازیان هه‌بێت تا وه‌ک نوێنه‌ری ده‌سته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌یان پێبکه‌ین.
8- وه‌ڵامی وێژه‌ر کورت بکرێته‌وه. ناوه‌ڕۆک و کاکڵی بیر و بۆچوونه‌کان بنووسرێت و وته په‌راوێزه‌کان چاوپۆشی لێبکرێت.
9- ناساندنی وێژه‌ره‌کان و نووسینی وه‌ڵامه‌کانیان له هه‌موو وتووێژه‌کانی پێویست بۆ یه‌ک هه‌واڵ، ده‌بێت به یه‌ک شێوه بنووسریت.
ب- بۆ وتووێژه ئاساییه‌کان که له رۆژنامه‌کاندا له‌چاپ ده‌درێن، پێویسته پێش هه‌رشتێک، پێشه‌کی و ته‌وه‌ر و هۆی وتووێژ، روون بکرێته‌وه. پاش ئه‌و پێشه‌کییه، پرسیار و وه‌ڵامه‌کان ده‌نوسرێن.
● رێکوپێک کردنی وتووێژ به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو:
رێک‌وپێکی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان و پله‌به‌ندی کردنیان به‌گوێره‌ی ته‌وه‌ر و ناوه‌ڕۆکه‌وه، سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتووێژ پتر ده‌کات. هێندێک له پرسیاره‌کان له‌وانه‌یه له توێی وتووێژدا و له سه‌ره‌تادا هاتبێت، به‌ڵام له کاتی ریکوپێک کردن به هۆی که‌م گرنگبوونیان ده‌کرێت له کۆتاییدا بنووسرێن. وه‌ک شێوه‌یه‌کی گشتی به گوێره‌ی شێوازی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو، پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی هه‌ڵگری ته‌وه‌ری گرنگ و سه‌رنجڕاکێش، له سه‌ره‌تا و پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی پله‌نزمتر له ژێره‌وه‌ی ده‌قی وتووێژه‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت. پرسێ جێبه‌جیکردنی شوێنی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان، له سه‌ر خوینه‌ران کاردانه‌وه‌ی گرنگی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر به‌هه‌مان شێوه که وتووێژه‌که‌ی ئه‌نجامداوه بێخاته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر، به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانێت سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ لای خۆی رابکێشێت. له فێرگه‌کانی رۆژنامه‌وانی باوه: "ئه‌گه‌ر ریکۆردێر وتووێژکارێکی باش بووایه، ئیتر پێوستی به رۆژنامه‌وان نه‌ده‌ما."
● ریکۆپێک کردنی وتووێژ به شێوه‌ی راپۆرت:
ره‌نگه هێندێکجار پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی وتووێژێک به شێوه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو و به شێوازی نووسێنی راپۆرته‌کانی لێکۆڵێنه‌وه، رێکوپێک بکه‌ین و له‌نێوان یان هاوشانی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان، ئاماژه به دیمه‌نه‌کانی وتووێژ و ره‌نگدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و یان هه‌ڵسوکه‌وتی وێژه‌ر بکه‌ین. رێکوپێک کردنی وتووێژ به‌و شێوه‌یه، سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت و هاوکات بابه‌ته زانستییه گرنگه‌کان به شێوازێکی حه‌کایه‌ت بۆ خوێنه‌ر پۆخته ده‌کرێت.
● رێکوپێک کردنی وتووێژ به شێوه‌ی مێژوویی:
شێوه‌ی مێژوویی بۆ رێکوپێک کردنی وتووێژ، یه‌کێکه له شێوه هه‌ره ساکاره‌کان که تا ئێستاش له زۆربه‌ی چاپه‌مه‌نییکاندا، په‌یره‌و ده‌کرێت. که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و شێوه‌یه ته‌نیا له‌کاتێکدا شایسته‌یه که وتووێژه‌که کورت و گشتی و سه‌رنجڕاکێش بێت، ئه‌گینا که‌موکووڕییه‌کانی شێوه‌ی مێژوویی خۆ نیشانده‌ده‌ن.
به‌گشتی، نووسین و رێکوپێک کردنی وتووێژ، تا راده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی به ته‌وه‌ری وتووێژ و زه‌وقی داهێنه‌رانه‌ی رۆژنامه‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه رۆژنامه‌وانه که به‌گوێره‌ی سروشتی خوێنه‌رانی میدیاکه‌ی، بابه‌ته‌کانی خۆی رێکوپێک ده‌کات. ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی بڵاوکراوه‌که بریتین له چینه ئاساییه‌کانی خه‌ڵک، ئه‌وسا رێکوپێک کردنی وتووێژ باشتره به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوژوو بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران، چینه‌کانی رووناک‌بیر و خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگابن، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی مێژووییش ده‌توانێت سه‌رنجڕاکێش بێت و به‌هه‌رحاڵ، ئاماده‌کردنی وتووێژ به شێوه‌ی راپۆرت، ده‌توانێت جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌مووکه‌س بێت.
ده‌سپێکی سه‌رنجڕاکێش و کۆتایی زێڕین!
● ده‌سپێکی سه‌رنجڕاکێش:
پرسیاری یه‌که‌م له زۆربه‌ی وتووێژه‌کاندا، بۆ خوێنه‌ر وه‌ک پرسیاری کۆتایییه. هێندێکجار ده‌سپێکی وتووێژ ئه‌وه‌نده وشک، بێ‌مانا و لاسه‌ییکه‌ره‌وه‌یه که خوێنه‌ر واز له خوێندنه‌وه‌ی دێنێت. ئاگادار بن که وتووێژیش وه‌ک لایه‌نه‌کانی‌تری میدیایی(هه‌واڵ، راپۆرت، وتار) پێویستی به ده‌سپێکی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رکه‌وتوو هه‌یه. پرسیاری وه‌ک:
- تکایه له‌سه‌ره‌تادا خۆتان به خوێنه‌ران بناسێنه؟
پرسیارێکی لاساییکه‌ره‌وانه‌یه و سه‌رنجڕاکێش نییه و ته‌نیا که‌سانی ساکار وه‌ک ده‌سپێکی وتووێژ که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌و چه‌شنه پرسیارانه وێرانکردنی وتووێژه. هه‌واڵنێر له رێگای یه‌که‌م پرسیاره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خوێنه‌ر تێکه‌ڵاوی ته‌وه‌ره‌ی وتووێژ ده‌کات.
بۆ نموونه، له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کی زانستی که ئێتر له ناوه‌ندێکی خۆمانه و بێ‌لایه‌نانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌یان پرسیار بۆ ده‌سپێک دێته ئاڕاوه، وه‌ک:
- تکایه له‌سه‌ره‌تادا خۆتان به خوێنه‌ران بناسێنه؟
- تکایه باسی ته‌مه‌ن و راده‌ی خوێده‌واری و ... خۆتان بکه‌ن؟
- تکایه له به‌رهه‌مه زانستییه‌کانی خۆتانه‌وه ده‌سپێبکه‌ن؟
ئه‌وانه هه‌مان پرسیاره لاساییکه‌روه و کلێشه‌ییه‌کانی دوور له کرده‌وه‌ی رۆژنامه‌وانین. ده‌سپێکێکی لاواز و ئازارده‌رن. هه‌ر له‌م باره‌وه سه‌رنج بده‌نه یه‌که‌م پرسیاری گۆڤاری "ئێرانی جه‌وان" له پرۆفیسۆڕێکی یونانی(پاش پێشه‌کییه‌کی کورت بۆ ناساندنی وێژه‌ر):
هه‌واڵنێر: له کۆێوه ده‌سپێبکه‌ین؟
یان:
یه‌که‌م پرسیار له محه‌مه‌د خاته‌می له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له ساڵی 2006دا: هه‌واڵنێر: ئێوه له‌ناو رووناکبیراندا زۆرتر ناسراون تاکو لای خه‌ڵکی ئاسایی، ئه‌وه جێگای شانازییه یان که‌موکۆرییه؟
یه‌که‌م پرسیار له "ته‌همینه میلانی"(ده‌رهێنه‌ری فیلمی "ئیتر چ خه‌به‌ر؟)
هه‌واڵنێر: خاتوو میلانی، ئیتر چ خه‌به‌ر؟
ئایا ئێوه ده‌خۆازن وه‌ک خوێنه‌ر، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له زمان وێژه‌ره‌وه ببیسن؟ به‌ڕاشکاوی وه‌ڵام ئه‌رێنی!
● کۆتایی زێرین:
چه‌نده ده‌سپێکی وتووێژ پێویسته سه‌رنجڕاکێش و هێندێکجاریش چاوه‌ڕوان نه‌کراو بێت، ئه‌وه‌نده‌ش پێویسته کۆتایی وتووێژ له بیر و زه‌ینی خوێنه‌ردا جێگا بگرێت و ره‌نگبداته‌وه.
به‌و مه‌به‌سته، پیویسته له سه‌ره‌تادا، هه‌واڵنێر پێش ئه‌نجامدانی وتووێژ، وه‌ک ده‌رهێنه‌رێکی سینه‌ما بۆ ته‌واوی به‌شه‌کانی وتووێژ، به‌رنامه‌یه‌کی ورد دابڕێژێت. بۆ هێندێک له پرسیاره‌کانی خۆی، وه‌ڵامی گریمانی وێژه‌ر هه‌ڵسه‌نگێنێت و خۆی بۆ پاش پرسیاره پێویسته‌کان ئاماده بکات. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بۆ کۆتایی زێرین و له‌یاد مانه‌وه‌نی وتووێژ، پرسیارگه‌لێک له هه‌نبانه‌که‌یدا ئاماده بکات تا ئه‌گه‌ر وتووێژه‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو، بێ‌یه‌ک‌ودوو، پرسیاری کۆتایی ئاڕاسته‌ی وێژه‌ر بکات. سه‌رنج بده‌نه پرسیاری کۆتایی وتووێژێک له‌گه‌ڵ "توتو" هونه‌رمه‌ند و کۆمێدیه‌نی به‌ناوبانگی ئیتالیایی:
هه‌واڵنێر:... و پرسیاری کۆتایی، ئێوه خۆتان، له "توتو" خۆشتان دێت؟
