هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● چه‌شنه‌کانی وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● ته‌کنیکه‌کانی وتووێژ
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● چه‌شنه‌کانی وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
● ته‌کنیکه‌کانی وتووێژ
که‌ره‌سه‌کانی وتووێژ
دیاره په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ندیگرتن چه‌مکێکی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌ربڵاوه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چه‌مکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش، بریتییه له کاردانه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی له‌سه‌ر یه‌کتر. که‌وابووو، که‌ره‌سه‌کانی تومارکردن (ریکۆردێر)، یادداشت‌هه‌لگرتن (پێنووس و کاغه‌ز)، وێنه‌گرتن (کامێرا)و... (که‌ره‌سه‌کانی کاری هه‌واڵنێر بۆ وتووێژ)، پێکهاته‌کانی چه‌مکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ندیگرتن پێکدێنن و ئه‌و که‌ره‌سانه هه‌م کاردانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پێکهاته‌کانی‌تری ئه‌و چه‌مکه و هه‌م خۆیان ده‌که‌ونه ژێر کاردانه‌وه‌ی ئه‌و پێکهاتانه. دیاره ئه‌و پێکهاتانه ته‌نیا ئامراز و که‌ره‌سه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵگرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که نه‌کرێت له هه‌موو کاتێکدا به‌ڕاشکاوی بڕیار بده‌ین بۆ پێویست بوون یان پێویست نه‌بوونی ئه‌و که‌ره‌سانه.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه، پێویست ده‌کات ئاماژه به هێندێک تێبینی بکه‌ین که تایبه‌تن به وتووێژکردن بۆ میدیا نووسیارییه‌کان:
1- ره‌نگه وێژه‌ر به‌گۆێره‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی، ته‌نیا که‌سێک به هه‌واڵنێر هه‌ڵسه‌نگێنێت که له کاتی وتووێژدا: ده‌نگ تومار بکات و هێندێکجار یادداشت هه‌ڵبگرێت و له کاتی پێویستدا، خۆی یان وێنه‌گرێک، وێنه هه‌ڵبگرێت.
2- لیره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێرێک به هه‌ر هۆیه‌که‌وه، بۆ نموونه که‌ڵک له ریکۆردێر وه‌رنه‌گرێت و وێژه‌ر له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا که‌ره‌سه‌ی تومارکردنی ده‌نگ نه‌بینێت، له‌وانه‌یه هه‌واڵنێر به بێ‌ئه‌زموون هه‌ڵسه‌نگێنێت و هاوکاری پێویستی له‌گه‌ڵ نه‌کات.
3- وه‌کو له‌پێشدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له‌وانه‌شه به‌کارهێنانی ریکۆردێر ببێته هۆی گۆڕانی فه‌زای وتووێژه‌که و پێکهاتنی ناوه‌ندێکی وشک و فه‌رمی له نێوان وێژه‌ر و هه‌واڵنێردا و ته‌نانه‌ت ببێته هۆی خۆسانسورکردنی وێژه‌ر.
4- ره‌نگه هه‌واڵنێر له هه‌لومه‌رجی ناله‌باردا ناچار بێت که‌ره‌سه‌کانی کاری خۆی بشارێته‌وه و ته‌نانه‌ت له نووسێنێش خۆبپارێزێت.
5- ره‌نگه هه‌واڵنێر له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تییدا له‌گه‌ڵ وێژه‌ر دیدار بکات و ته‌نانه‌ت مه‌ودا و ریگا نه‌درێت بۆ هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سه‌کانی وتووێژ.
6- پشتبه‌ستنی ته‌نیا به‌رێکوردێر، ره‌نگه بڵاوکردنه‌وه‌ی وتووێژێکی خێرا، وه‌دوابخات. پشتبه‌ستنی ته‌واو به ریکۆردێر، پێویستی به کات هه‌یه بۆ پیاده‌کردن و دووباره گۆلێگرتن و رێکوپێک کردن. که‌وابووو، کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر خێرایی کار.
7- زۆرجار دیتراوه که پاش ئه‌نجامدانی وتووێژ، وێژه‌ر به هۆێک له هۆیه‌کان له‌به‌شێک له وته‌کانی خۆی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. ریکۆردێر، ته‌نیا ئامرازێکه که به فریای هه‌واڵنێر ده‌گات و له گێره‌وکێشه‌کانی دواتر رزگاری ده‌کات.
8- به‌کارهێنانی ریکۆردێر ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌واڵنێر له‌سه‌ر پێنووس و کاغه‌ز و یاداشت هه‌ڵگرتن،که‌وابووو، په‌یوه‌ندی رووخساری له نێوان دوو لایه‌نی وتووێژدا زیادتر ده‌کات.
9- له‌هێندێک له وڵاتاندا، جێاوازی هه‌یه له نێوان هه‌واڵنێری وێنه‌گر و هه‌واڵنێردا و به‌کارهێنانی کامێرا بۆ وێنه‌گرتن له لایه‌ن وتووێژکار یان راپۆرتکاره‌وه، وه‌ک چه‌واشه‌کاری سه‌یرده‌کرێت.
به‌هه‌رحاڵ وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له‌هێندێک کاتدا بۆ ئاماده‌کردنی وتووێژ، سود له که‌ره‌سه‌یه‌ک وه‌رده‌گرین که له هێندێک کاتی‌تردا له‌وانه‌یه پێویست نه‌بێت و کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌کرێ بلێین:
- بۆ هه‌ر وتووێژێک، پێویسته پێنووس و کاغه‌ز له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵگرین، به‌ڵام به‌کارهێنانی هه‌میشه پێویست ناکات.
- هه‌ڵگرتنی رێکوردێر، به‌تایبه‌ت له‌چه‌شنی بچوک (ئێستا ریکۆردێری دیجیتاڵ په‌یدا بووه که هه‌م بچووکه و هه‌م ماوه‌ی تومارکردنی یه‌کجار زۆره و پێویست به کاسێت ناکات) ده‌توانێت له کاتی پێویستدا یارمه‌تی هه‌واڵنێر بدات، به‌ڵام نه هه‌میشه و نه بۆ هه‌ر وتووێژێک.
● تێبێنی: ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ک ناچارین له ریکۆردێر که‌ڵک وه‌ربگرین، پێویسته ئه‌و تێبێنییانه له‌پێشچاو بگرین:
1- پێش به‌کارهێنانی ریکۆردێر، به شێوه‌یه‌کی په‌سه‌ند و له‌سه‌ره‌خۆ، هۆی به‌کارهێنانی ریکۆردێر بۆ وێژه‌ر روون ده‌که‌ینه‌وه. بۆ نموونه ده‌ڵێین: " چۆنکه پێم خۆشه به‌ته‌واوی سه‌رنج بده‌مه وته‌کانی ئێوه، رێگام بده‌ن، له رێکوردیر که‌ڵک وه‌ربگرم." و یان "به‌کارهێنانی رێکۆردێر ده‌بێته هۆی به‌شداری زۆرتری من له گفت‌وگو له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا و وتووێژه‌که زیندووتر ده‌کات." و یان ...
2- له کاتی به‌کار هێنانی ریکۆردێر، له‌پێشدا دڵنیا بن له هێزی باتری ئامرازه‌که و له کاتی وتووێژدا، پێش ته‌واوبوونی کاسێت (له ریکۆردێری دیجیتالی تووشی ئه‌و کێشه‌یه نابین) و له کاتێکی گونجاو‌دا، کاسێته‌که بگۆرن.
3- کامێرای وێنه‌گرتن یه‌کێک له که‌ره‌سه‌کانی وتووێژه و پێویسته هه‌واڵنێر هه‌میشه هه‌ڵیگرێت. هه‌واڵنێر پێویسته بۆ ئه‌و که‌رسانه کیفێکی هه‌بێت تا هه‌میشه له‌کاتی پێویستدا بتوانێت که‌ڵکیان لێوه‌ربگرێت.
دیاره هێندێکجاریش پێویست ناکات ئه‌و کیفه‌ی بکاته‌وه و که‌ڵک له که‌ره‌سه‌کانی وه‌ربگرێت.
