هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
وتووێژ
● وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
چه‌شنه‌کانی وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
جۆره‌کانی وتووێژ به گوێره‌ی شێوه‌ی ئه‌نجامدانیان بریتیین له:
1- وتووێژی رووبه‌ڕوو(چ بۆ رۆژنامه‌کان، چ بۆ رادیۆ و ته‌له‌فزیون)
2- وتووێژی نووسه‌راوه (له رێگای فاکس یان ئه‌نته‌رنێته‌وه)
3- وتووێژ له رێگای ته‌له‌فۆ‌نه‌وه (چ بۆ رۆژنامه‌کان، چ بۆ رادیۆ)
وتووێژی رووبه‌ڕوو و چه‌شنه‌کانی:
1- یه‌ک که‌س له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌س،
2- یه‌ک که‌س له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س،
3- چه‌ند که‌س له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌س،
4- چه‌ند که‌س له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س،
پێویسته وتووێژکار ته‌وه‌ری وتووێژه‌که‌ی لێکدابێته‌وه و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که و که‌سایه‌تی وێژه‌ره‌که زاڵ‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وتووێژی ته‌له‌فیزیۆنی:
1- شێوازی ده‌نگ و وێنه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
2- ئارامی و له‌سه‌ره‌خۆبوون له کاتی ئاڕاسته‌کردنی پرسیاره‌کاندا.
3- کۆنجکاویی و په‌یگیریی.
4- دابینکردنی بێده‌نگی و پرسیارکردن له گشت به‌شداربووان.
5- به‌کارهێنانی گونجاوی جووڵه‌ی سه‌ر و ده‌ست و رووخسار له‌گه‌ڵ شێوازی لێدوان و هه‌ماهه‌نگبوونیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی بابه‌ته‌کان.
6- روانگه‌ی گونجاوی کامێرا، لێزانینی ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی، جل‌وبه‌رگ و رازاندنه‌وه، لایه‌نه گرنگه‌کانی‌تر پێکدێنن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وتووێژی رادیۆیی:
1- ده‌بێت پرسیاره‌کان روون و ئاشکرا بن.
2- کورت و پوخت بن.
3- ده‌نگ پاک و زۆلال بێت و هاتوهه‌رای تێکه‌ل نه‌بێت.
4- په‌یڤ و لێدوانه‌کان نابێت ئاڵۆز و دابڕاو بن.
5- ئاهه‌نگ و نه‌وای په‌یڤ و لێدوانه‌کان له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ری وتووێژدا هه‌ماهه‌نگ بێت.
وتووێژی نووسراوه:
چه‌شنێک وتووێژه که به بێ‌ئاماده‌بوونی وێژه‌ر، به‌ڕێوه ده‌چێت (به هۆی نه‌بوونی کات بۆ وتووێژ یان ئاماده‌نه‌بوونی وێژه‌ر.) ئه‌و چه‌شنه وتووێژه به شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌وه‌ری هه‌واڵ ناگرێته‌وه و زۆرتر بابه‌ته ناسیاسییه‌کان و ناگرنگه‌کان ده‌گرێته‌وه و له ده‌مه‌قاڵه و تێکهه‌ڵچوون بێبه‌ش ده‌بێت، چۆنکو ته‌نیا وه‌ڵامی پرسیاره له‌پێش‌ئاماده‌کراوه‌کان ده‌گرێته‌وه. زورتر بۆ وتووێژی زانستی و هتد له‌و شێوه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. ته‌نیا لایه‌نی په‌سه‌ندی ئه‌و شێوه‌یه، حاشانه‌کردن و به‌رپرچ‌نه‌دانه‌وه‌ی وێژه‌ره له لێدوانه‌کانی.
که‌ماسییه‌کانی وتووێژی نووسراوه:
1- به‌فێڕووچوونی کات به هۆی دره‌نگ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی وێژه‌ر.
2- ئاڵۆزی له وه‌ڵامه‌کاندا.
3- ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به هێندێک له پرسیاره‌کان.
4- ده‌رفه‌تی گۆڕینی ناوه‌ڕۆک و ئامانجی هێندێک له پرسیاره‌کان له لایه‌ن وێژه‌ره‌وه.
5- نه‌بوونی ده‌رفه‌ت بۆ پرسیار له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کان.
6- وێژه‌ر، وتووێژ ده‌کات به گۆڕه‌پانی پرۆپاگانده‌ی خۆی.
7- هه‌ڵسووڕاندنی وتووێژ ده‌که‌وێته ده‌ست وێژه‌ره‌وه.
8- ناچارین ته‌وای وه‌ڵامه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه.
وتووێژی رووبه‌ڕوو:
باشترین شێوه‌ی وتووێژه. ده‌رفه‌ت بۆ ئاڕاسته کردنی هه‌ر چه‌شنه پرسیارێک هه‌یه، له‌وانه، پرسیار له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کان. هه‌ڵسووڕاندنی وتووێژ له‌ده‌ست وتووێژکار دایه.
وتووێژی ته‌له‌فۆنی (وتووێژی خێرا):
ئه‌و وتووێژه زۆرتر له کاتی ته‌نگانه و له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوونی وێژه‌ر، پێکدێت و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نوێبه‌رانه‌یه.
ئاماده‌بوونی وتووێژکار و وێژه‌ر و تێگه‌یشتنیان سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری وتووێژه‌که گرنگه. وردبوونه‌وه و خێرایی وتووێژکار بۆ ئاراسته کردنی پرسیار له‌ناو وه‌ڵامه‌کاندا، لایه‌نی زۆر گرنگی وتووێژی ته‌له‌فۆنی پێکدێنێت. متمانه‌ی دوولایه‌نه، مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌و شێوه وتووێژه‌یه. له‌و شێوه وتووێژه‌دا، وتووێژکار که‌متر توانا و هێزی خۆی به‌کار دێنێت، چۆنکۆ ناتوانێت که‌ش‌وهه‌وای شوێنی وتووێژ و هه‌ستی وێژه‌ر هه‌ڵسه‌نگێنێت، و هه‌ڵسووڕاندنی وتووێژ له لایه‌ن وتووێژکاره‌وه ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر ئه‌زموون و زانایی وتووێژکار له‌باری زمانه‌وانی و ڵێدوانه‌وه. هه‌روها ده‌رفه‌تی پرسیاری زۆر نییه و ده‌مه‌قاڵه و تێکهه‌ڵچوونی که‌متر لێده‌که‌وێته‌وه.
هێندێک له شێوه‌کانی‌تری وتووێژ:
1- وتووێژ بۆ هه‌واڵ.
2- وتووێژی قووڵ یان بنه‌ڕه‌تی.
3- وتووێژی به‌ربڵاو.
4- وتووێژی ئازاد.
5- وتووێژی ئاڕاسته دارێژراو.
6- مێزگرد.
7- وتووێژ - راپرسی.
8- بیروڕا گۆڕینه‌وه.
9- وتووێژ له‌گه‌ڵ شاهیدی روودا.
10- وتووێژی دیکۆمینتاڵی مێژوویی.
11- هه‌ڵسه‌نگاندی بۆچوونه جیاوازه‌کان.
12- رووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی دژبه‌ره‌کان.
وتووێژ بۆ هه‌واڵ:
ئامانجی، وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له وێژه‌ره سه‌باره‌ت به چه‌ندوچۆن و لێکدانه‌وه‌ی رووداوێک یان ته‌وه‌رێک به گوێره‌ی ئه‌و راستییانه‌ی له‌به‌ر به‌رده‌ست دان (ده‌توانرێت ئه‌و زانیاریانه زانیاری سه‌ره‌تایی یان پاڵاوتوو یان بیروبۆچوونه‌کانی پسپۆران، به‌رپرسان و چاودێران بێت.)
وتووێژی قووڵ یان بنه‌ڕه‌تی:
بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سایه‌تییه‌ک یان پرده‌لادان له‌سه‌ر رازوڕه‌مزه‌کانی هێندێک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و که‌سایه‌تییه پێکدێت.
له‌و وتووێژه‌دا، وتووێژکار هه‌لده‌ستێ بۆ پشکنێنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی کون‌وقوژبنه‌کانی بیروڕا و بۆچوونه‌کانی تاکه‌که‌سی و یان پرسێکی په‌یوه‌ندیدار به‌و که‌سه‌وه. ناسینی چڕوپڕی پرسه‌که و یان که‌سایه‌تییه‌که، پێداویستی گرنگ و سه‌ره‌کی ئه‌و شێوه وتووێژه پێکدێنێت.
وتووێژی به‌ربڵاو:
به پێچه‌وانه‌ی وتووێژی قووڵ یان بنه‌ره‌تییه.
له وتووێژی قووڵدا، مه‌به‌ست لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارستاییه، به‌ڵام له وتووێژه به‌ربڵاودا، مه‌به‌ست زۆرتر چه‌ندایه‌تییه و پرسیاره‌کان پتر له روانگه‌یه‌کی ئاسایییه‌وه ده‌ڕواننه بابه‌تی وتووێژه‌که (له یه‌ک یان دوو ته‌وه‌ردا.)
وتووێژی ئازاد:
ته‌وه‌ری وتووێژ له لایه‌ن وتووێژکار و وێژه‌ره‌وه دیاری نه‌کراوه. وه‌ک وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان. کات بۆ بڵاوکردنه‌وه و ئه‌نجامدانی وتووێژی ئازاد سنووردار نییه و ته‌وه‌ری جۆربه‌جۆر و کورتی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شێوه وتووێژه پێکدێنێت.
وتووێژی ئاڕاسته داڕێژراو:
له‌و چه‌شنه وتووێژانه‌دا، ته‌وه‌رێکی دیاریکراو له‌پێشدا و به رێککه‌وتن له نێوان وتووێژکار و وێژه‌ر ئاماده ده‌کرێت و هیچ بابه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتنه نایه‌ته ئاراوه. وتووێژی داڕێژراو، به‌گشتی له‌باری کاته‌وه، سنوورداره.
مێزگرد:
چه‌شنێک وتووێژی رووبه‌ڕوویه و وتووێژکار سه‌باره‌ت به یه‌ک یان چه‌ند ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن که له‌سه‌ر ته‌وه‌ر یان ته‌وه‌ره‌کان به‌گشتی بۆچوونی هاوتا و یه‌کسانیان هه‌یه، ئه‌نجامی ده‌دات.
وتووێژ - راپڕسی:
چه‌شنێک وتووێژه که به شێوه‌ی ئاراسته‌کردنی یه‌ک پرسیار له چه‌ند که‌س یان چه‌ند پرسی په‌یوه‌ندیدار به ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت، به‌ڕێوه ده‌چێت. گرنگی و سه‌رنجڕاکێشی ئه‌و شێوه‌یه له رێکۆپێککردن و شێوازی به‌رێوه‌بردنی ووتوێژه‌که دایه.
بیروڕا گۆڕینه‌وه:
چه‌شنێک وتووێژی رووبه‌ڕوویه و وتووێژکار بابه‌تێک ئاراسته‌ی چه‌ند که‌س ده‌کات که بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. وتووێژکار به ئاماده‌یی و زانسته‌وه، ته‌وه‌ری بابه‌ته‌که شی‌ده‌کاته‌وه و وتووێژه‌که به‌ڕێوه ده‌بات.
وتووێژ له‌گه‌ڵ شاهیدی روودا:
ئه‌و وتووێژه بۆ راپۆرته هه‌واڵ یان خودی هه‌واڵ ئاماده ده‌کرێت و فره لایه‌ن و سه‌رنجڕاکێشه. ئامانجی، پشت راستکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و پێشاندانی لایه‌ن جۆربه‌جۆره‌کانی راستییه‌کانه و له‌گه‌ڵ شاهیده‌کانی پرسێک یان رووداوه رۆژانه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌توانێت وتوێژی قووڵ، به‌ربڵاو و بنه‌ڕه‌تی بێت.
کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی (وتووێژی گشتی):
له وتووێژی گشتیدا که به کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی ناسراوه (چه‌ندکه‌س له‌گه‌ڵ یه‌ک‌که‌س، یان چه‌ندکه‌س له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌س)، وتووێژکار رووبه‌ڕووی هێندێک پرسی جیاواز له وتوێژه‌کانی‌تر ده‌بێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره گرنگی ئه‌و شێوه وتووێژه بریتییه له نه‌خشی به‌رته‌سکی هه‌ر وتووێژکارێک به هۆی کرده‌وه‌ی وتووێژکارانی‌تر، واته کاردانه‌وه‌ی هه‌ر وتووێژکارێک په‌یڕه‌وی هه‌ڵسوکه‌وتی وتووێژکارانی‌تر ده‌بێت. دیاره راده‌ی ئه‌و په‌یره‌وییه ره‌ها نییه و په‌یوه‌ندی به هۆکاره‌کانی‌تره‌وه هه‌یه. بۆ نموونه هێندێک وێژه‌ر زۆرتر گرنگی به میدیاکانی بیسیاری و دیداری ده‌ده‌ن و پتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ لایان په‌سه‌نده و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که راده‌ی بیسه‌ران و بینه‌ران زۆرتره له رێژه‌ی خوێنه‌رانی چاپه‌مه‌نییه‌کان.
تایبه‌تمه‌ندی‌تری وتووێژی گشتی بریتییه له به‌رته‌سکبوونی کاردانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه، که سه‌رچاوه ده‌گرێت له:
یه‌که‌م، به‌ربڵاویی ته‌وه‌ری بابه‌ته‌کان، به هۆی به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له وتووێژکاران له وتووێژدا که ره‌نگه هێندێک له‌و ته‌وه‌رانه له پێشدا لێکۆلینه‌وه‌شی له‌سه‌ر نه‌کرابێت.
دووهه‌م، مه‌ودای پرسیار و وه‌ڵامێکی زۆر بۆ وتووێژکار نییه. په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه لاوازه و وتووێژکار مه‌ودای ده‌سناکه‌وێت به‌رده‌وام کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر، واته له‌سه‌ر وێژه‌ر.
رێکوپێک کردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی دژوارتره له وتووێژی تایبه‌ت. یادداشته‌کان به‌ربڵاوترن و هێندێک له‌وانه له‌کاتی داڕشتن، که‌موکوڕیان ده‌بێت، واته کۆمه‌ڵێک زانیاری ئاڵۆز وه‌ده‌ست دێت که پێویستیان به ریکۆپێککردن و یه‌کپارچه‌کردن ده‌بێت.
