هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
Lead = ده‌سپێکی هه‌واڵ
وشه به‌راییه‌کانی هه‌ر هه‌واڵێک گۆرزی کوشنده‌ی هه‌واڵنێرن.
بۆ نووسینی هه‌واڵ ده‌بێت به‌شی هه‌ره‌گرنگ، هه‌ره‌پڕتین و هه‌ره‌سرنجڕاکێشی هه‌واڵ له سه‌ره‌تای هه‌واڵدا بگوونجێت بۆ زاڵ بوون به سه‌ر بێمه‌یلی خوێنه‌ر تاکو ئه‌و راکێشێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی.
یه‌که‌م دێڕه‌کانی هه‌واڵ که کورته‌یه‌ک له ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی هه‌واڵی له‌خۆ گرتبێت، به "لید" ناو ده‌بردرێت.
له‌ڕاستیدا، لید ئامرازی ورووژاندنی مه‌یلی خوێنه‌ره تا به راکێشانی سه‌رنجی بۆ هه‌واڵه‌که، ئه‌و وا لێبکات درێژه‌ی هه‌واڵکه بخوێنێته‌وه.
پێناسه‌کانی لید:
به‌گشتی، لید وه‌ڵامی یه‌ک یان چه‌ند پرسێک له پێکهاته هه‌واڵییه‌کان- به‌پێی گرنگییان له رووداوه‌که‌دا، ده‌داته‌وه و هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه:
لید بریتی له 20 تا 30 وشه، له‌وانه‌یه 40 وشه‌ش له‌خۆبگرێت، به‌ڵام باشتره له 30 وشه پتر نه‌بێت. (لید له راپۆڕته هه‌واڵه‌کاندا 40 وشه له‌خۆده‌گرێت.)
لید ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی هه‌واڵ هاو‌ئاهه‌نگی هه‌بێت.
له دووپات کردنه‌وه‌ی وشه له لید خۆبپارێزن.
لید نابێت ناروون و ئاڵۆز بێت.
لید نابێت ئاماژه‌ی لاوه‌کی تێدا بێت.
لید ئه‌وپه‌ڕی یه‌ک یان دوو دێڕ بێت.
لید به کات و شوێن ده‌سپێناکات، مه‌گه‌ر گرنگی تایبه‌تی هه‌بێت.
له بکار هێنانی وشه‌ی زمانی بیانی و نائاشنا له لید دا خۆبپارێزن.
له لید دا نابێت ناو و نازناو(له‌قه‌ب)ی که‌سه‌کان به‌یه‌که‌وه بێت. (له لید دا نابێت بنووسرێت: جۆرج بۆش، سه‌روک کۆماری ئه‌مریکا...، به‌ڵکو ته‌نیا که‌ڵک له‌یه‌کێکیان وه‌ربگرن.)
له نێوان ناو و نازناودا، کامیان به‌ناوبانگتر بێت، له‌م که‌ڵک وه‌ربگرن.
له دوو جۆر لید له هه‌واڵه‌کاندا که‌ڵک وه‌رمه‌گرن:
ئا) لیدی بێناوه‌ڕۆک،
وه‌ک: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق ئه‌مڕو له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا باسی بازرگانی جیهانی کرد.
له‌م لیده‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵبژاردنی پێکهاته و به‌ها هه‌واڵییه‌کان، هیچ هه‌واڵێکی گرنگ به خوێنه‌ر نادات.
ب) لیدی پڕناوه‌ڕۆک:
له‌م جۆره لیده‌دا، بێ‌جێ ته‌وای پێکهاته هه‌واڵییه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌کرێت.
وه‌ک: کاروان محه‌مه‌د، ئه‌و خوێندکاره ته‌مه‌ن 16ساله‌ی که رۆژی پێش له شه‌قامی ئازادی که‌وته ژێر باسی ئیداره‌ی هاتوچۆ، گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م لیده‌دا ئاماژه به ته‌واوی پێکهاته‌کانی هه‌واڵه‌که کراوه و ئیتر هیچ نه‌ماوه بۆ درێژه‌ی هه‌واڵه‌که.
به‌رجه‌سته‌کردنی پێکهاته‌کان له لید دا
لید پێویسته به پشتبه‌ستن به یه‌کێک له‌م شه‌ش پێکهاته هه‌واڵیانه، ئاماده و رێکبخرێت. واته، یه‌ک پێکهاته به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێت له پێکهاته‌کانی‌تر.
1- لیدی "کێ": سه‌رۆکی ئێران رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی هه‌رگز به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له هیچ کردووه‌یه‌کی دژی تیرۆریستی به‌شداری ناکات.
سه‌رۆکی ئێران: "کێ"
به‌رجه‌سته‌کردنی پێکهاته‌ی "کێ" له لید دا
2- لیدی "که‌ی": سبه‌ینێ سه‌دام له‌سیداره ده‌درێت.
سبه‌ینێ: "که‌ی"
تێبینی: له به‌رجه‌سته‌کردنی پێکهاته‌ی "که‌ی"، لید به "ئه‌مڕۆ"، دوێنێ"، "سبه‌ینێ" ده‌سپێناکات، مه‌گه‌ر زۆر گرنگ و چاره‌ساز بێت. وه‌ک کاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام!، کاتی راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و...
3- لیدی "کوێ": به‌غدا بوو به ناوه‌نی وتووێژه سیاسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناوچه‌که.
به‌غدا: "کوێ"
4- لیدی "چی": نه‌وتی زاخۆ تا سێ مانگی‌تر ده‌گاته پاڵاوگه‌ی کۆیه.
نه‌وت: "چی"
تێبینی: ئه‌م لیده ده‌توانێیت بۆ "چ کرده‌وه‌یه‌ک"یش به‌کار بێت.
وه‌ک: قیلتاوکردنی رێگای هه‌ولێر - سلێمانی شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت.
5- لیدی "بۆ چی": ڵافاو له دهۆک خنکانی ده‌یان سه‌ر مه‌ڕوماڵاتی به‌دوواوه‌بوو.
ڵافاو: بۆ چی؟
6- لیدی "چۆن": به وه‌تاری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان، ئه‌مڕۆ پێشه‌نگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵێر کرایه‌وه.
به وه‌تاری سه‌رۆکی پاڕله‌مان: چۆن
تێبینی: له نووسینی لیددا ده‌بێت گرنگترین پێکهاته‌ی هه‌واڵ هه‌ڵبژردرێت و له سه‌رتادا بگۆنجێت. ئه‌و لیده‌ش به‌ناوی ئه‌و پێکهاته ناوبژ ده‌کرێت. وه‌ک لیدی کێ، چی، بۆچی، چۆن، که‌ی، کوێ.
جۆره‌کانی لید
1- لیدی گێڕانه‌وه:
له‌م لیده‌دا وته ده‌گێڕدرێته‌وه و به‌م سێ شێوه‌یه‌ی خواروه ده‌نووسرێت:
ئا) گێڕانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ: ئه‌م لیده له‌م کاتانه‌ی خواروه‌دا به‌کار دێت:
وته‌ی که‌سێک زۆر گرنگ بێت. له‌م کاته‌دا ده‌بێت وته‌کان به بێ‌ده‌سکاری ده‌قی وشه‌کان بنووسرێت.
کاتێک به گیڕانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ که‌سایه‌تی و بیروبۆچوونی لایه‌نکه پێشان ده‌ده‌ین.
کاتێک هه‌واڵنێر مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی وته‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌یه.
وه‌ک: سه‌رکۆماری عێڕاق گوتی:«هێوادارم جه‌عفه‌ری هه‌ڵه‌کانی خۆی راستکاته‌وه.»
* له‌م لیده‌دا له چوارچیوه‌ی راستکرنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی رێزمانی، ده‌توانین به‌مه‌رجی نه‌گۆڕانی مانای وته‌کان، شوێنی هێندێک له وشه‌کان بگۆڕین. ده‌نا ده‌بێت له لیدی ناڕاسته‌وخۆ که‌ڵک وه‌ربگرێن.
ب) گێڕانه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ: له‌م لیده‌دا، گێڕانه‌وه‌ی وه‌ته دستکاری ده‌کرێت و جووت که‌وانی بچووک (« ») هه‌ڵده‌گیرێت به‌ڵام ناوه‌ڕۆک نابێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
وه‌ک: سه‌رکۆمار گوتی به وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌تازه‌کان له به‌شی کاره‌بادا تا پێنج ساڵی داهاتوو، سێ وزه‌گه‌ی کاره‌با سازده‌کرێن.
له‌م لیده‌دا به‌جێگای "گوتی" ده‌توانین له "هه‌ڕه‌شه‌ی کرد"، "ره‌خنه‌ی گرت"، "داوای کرد"، "روونی کرده‌وه"، "ئاشکرای کرد"، "ئاماژه‌ی کرد" و... به پێی مانای هه‌ریه‌ک له وشه‌کان، که‌ڵک وه‌ربگرێن.
پ) گێڕانه‌وه به شێوه‌ی به‌رجه‌سته‌کاری: له‌م لیده‌دا به‌شێکی بچووک له وه‌ته‌ی گوتراو هه‌ڵده‌بژێرین، واته دوو یان سێ وشه له‌ناو جووت که‌وانی بچووکدا به‌رجه‌سته ده‌که‌ین.
وه‌ک: وه‌زیری ئابووری رایگه‌یاند که ئابووری وڵات به‌ره‌و «گه‌شه‌سه‌ندن و پێشڤه‌چوون» هه‌نگاو ده‌نێت.
2- لیدی هه‌ڵسه‌نگاندن:
له‌م لیده‌دا دوو هه‌واڵ به گوێره‌ی یه‌کتر هه‌لده‌سه‌نگینین.
وه‌ک: له کاتێکدا هه‌وڵێر به پڵه‌ی گه‌رمای 28 له‌سه‌ری سفر، یه‌که‌م رۆژی پاییزی تێپه‌رکرد، دووکان به پله‌ی گه‌رمای هه‌شت له‌ژێر سیفر زستانێکی زووی ده‌سپێکرد.
یان: ئاژه‌ڵدارانی ئینگلیس بۆ پێش‌گرتن له دابه‌زینی به‌های گۆشت، شه‌ش سه‌د هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیان کوشت، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی هێندێک له وه‌ڵاتانی باشوور له برسان ده‌مرن.
3- لیدی گرێ‌دراو:
له‌م لیده‌دا زانیارییه‌کان له یه‌ک ئاست دان و ناتوانین گرنگی تایبه‌تی به هیچکامیان بده‌ین.
وه‌ک: لافاوی دهۆک 400 کوژراو و 10 ملیون دوڵاری زیان لێکه‌وته‌وه و 5000 که‌س خه‌ڵکی ناوچه‌که سه‌رپه‌نای خۆیان له‌ده‌ستدا.
4- لیدی پرسیاری:
له‌م لیده‌دا پرسیارێک ئاڕاسته ده‌کرێت به مه‌به‌ستی سه‌رنج راکێشانی لایه‌نی پێوه‌ندیدار به هه‌واڵه‌که. وه‌ک: به تێپه‌ڕبوونه یه‌ک حه‌وتوو به سه‌ر ساڵی تازه‌ی خوێندندا، خوێندکارانی که‌ڵار ده‌پرسن، سه‌ره‌نجام که‌ی کتێبه‌کانیان پێده‌گات؟ به‌پێی راپۆڕتی هه‌وڵنێرمان له که‌ڵار، خوێندکاران تا ئێستا کتێب ئه‌مساڵیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشووه. به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی که‌ڵار ده‌ڵێت: گیری نه‌گه‌یشتنی کتێب، هه‌موو ساڵێک له که‌ڵار دووپات ده‌بێته‌وه.
5- لیدی تۆماری:
له‌م لیده‌دا ئاماژه هاوبه‌هاکان به‌شێوه‌ی تۆماری ئاماده ده‌کرێت.
وه‌ک: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له کۆبوونه‌وه‌ی دوشه‌ممه‌ی خۆیدا دوو بڕیاری چاره‌نووسازی په‌سه‌ندکرد:
عێڕاق له شه‌ڕی لوبناندا بێلایه‌نی راده‌گه‌یه‌نێ.
سنوره‌کانی باشوور و رۆژئاوای وڵات داخران.
6- لیدی ئاڵوز و ساده:
له‌م لیده‌دا، له‌گه‌ڵ هێندێک هه‌واڵ رووبه‌روو ده‌بینه‌وه که بابه‌تێکی گشتی پێکدێنێت (ئاماژه‌کردن به لایه‌نی گشتی، لیدی ساده ساز ده‌کات) و ئێمه به‌شێکی که‌م به‌ڵام گرنگی ئه‌م گشته به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ین و ئاماژه به گشته‌که ده‌که‌ین. واته سه‌ره‌تا گشته‌که دێت و پاشان به‌شه‌گرنگه‌که‌ی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. ئه‌م لیده زۆرتر بۆ هه‌واڵه‌کانی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌کان و یا بڕیاڕه‌کانی کۆنفرانس و یان کۆبوونه‌وه‌کان، به‌کار دێت.
وه‌ک: په‌رله‌مانی کوردستان یاسای "جیابوونه‌وه"ی په‌سه‌ند کرد، به پێی ئه‌م یاسایه ژن له نیوه‌ی سامانی هاوسه‌ره‌کیدا هاوبه‌ش ده‌بێت.
په‌سه‌ند کردنی یاسای "جیابوونه‌وه": گشت
ژن له نیوه‌ی سامانی هاوسه‌ره‌کیدا هاوبه‌ش ده‌بێت: به‌شی لاوه‌کی به‌ڵام گرنگی گشته‌که.
یان: یاسای "خاوه‌ن خانوو و کرێچی" له به‌شی دووهه‌می کۆبوونه‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکرا، به پێی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن خانوو ده‌توانێت پاش ئاگادارکردنه‌وه، کرێچی له خانووه‌که‌ی وه‌ده‌رنێت.
یاسای "خاوه‌ن خانوو و کرێچی": گشت
خاوه‌ن خانوو ده‌توانێت پاش ئاگادارکردنه‌وه، کرێگرته له خانووه‌که‌ی وه‌ده‌رنێت: به‌شی لاوه‌کی به‌ڵام گرنگی گشته‌که.
7- لیدی وه‌سفی:
ئه‌م لیده زۆرتر بۆ هه‌واڵه هونه‌رییه‌کان به‌کاردێت.
وه‌ک: به ئاماده بوونی 2 میلیۆن خۆێندکار له قوتابخانه‌کان، ساڵی خوێندنی نوێ ده‌ستیپێکرد. (لیدی ساده)
له‌کاتێکدا بارانی پاییزی رووخساری شاری تازه کردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ 2 میلیۆن خوێندکار قوناغێکی نوێ ژیانیان ده‌ستپێکرد. (لیدی وه‌سفی)
8- لیدی "په‌ندی پێشینان":
وه‌ک: گوندییان رێگایان نه‌ده‌دا، سۆراغی ماڵی کوێخای ده‌گرت. موقته‌دا سه‌در گوتی پێشمه‌رگه ده بێت چه‌ک بکرێت.
یان: هه‌ر که‌س بانی زۆرتر بێ، به‌فریشی زۆرتره. له‌م رۆژانه‌دا که به‌رزایی به‌فر له هێندێک له ناوچه‌کاندا گه‌یشتووته نیو مه‌تر، نرخی پاککردنه‌وه‌ی به‌فر دووهێند گران بووه.
9- لید نائاسایی:
ئه‌م لیده بۆ هه‌واڵه وه‌رزشییه‌کان، کاره‌ساته‌کان و رووداوه بۆنه‌ییه‌کان به‌کاردێت.
وه‌ک: یانه‌ی هه‌وڵێر که‌میان هێنا و هیلاک و بریندار ناچار بوون یاری له‌گه‌ل یانه‌ی ئوردونی له میانه‌دا به‌جێهێڵن.
10- لیدی پێشینه‌دار:
له‌م لیده‌دا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت ئاماژه به پێشینه‌ی هه‌واڵه‌که بکرێت که خوێنه‌ر هه‌ست به روودانی لایه‌نه‌که له رابردوودا نه‌کات.
هه‌واڵ: وه‌زیری ناوخۆی فه‌رانسه دوێنێ ده‌ستی له‌کار کێشاوه.
جێی ئاماژه کردنه که وه‌زیری ناوخۆی فه‌رانسه به هۆی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی پێشوو که له چێشتخانه‌یه‌کدا روویدا، ده‌ستی له‌کار کێشاوه.
له‌م هه‌واڵه‌دا ده‌بێت "جێی ئاماژه کردنه" لاببرێت و درێژه‌ی دێڕه‌که له‌گه‌ڵ دێڕی یکه‌م تێکه‌ڵاو بکرێت.
شێوه‌ی گۆنجاو: له‌دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی پێش له پاریس، وزیری فه‌رانسه ناچار دوێنێ ده‌ستی له‌کار کێشاوه.
یان: پێاوێک که پێش 25 ساڵ له شه‌قامی ئازادی هاوسه‌ره‌کی کوشتبوو، دوێنێ له لایه‌ن پلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا.
تێبینی: "پێاوێک که پێش 25 ساڵ هاوسه‌ره‌کی کوشتبوو"، پێشینه‌ی هه‌واڵه‌که‌یه که هێندێک جار له خودی هه‌واڵه‌که گرنگتره.
وه‌زیری بازه‌رگانی له چه‌مچه‌ماڵ هه‌واڵی کڕینی وێست‌گه‌یه‌کی نوێی کاربای راگه‌یاند، به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی وێستگه‌کانی کاربای کوردستان له 3 زۆرتر ده‌بێت.
وه‌زیری بازه‌رگانی له چه‌مچه‌ماڵ گوتی: بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای زۆرتر، ئه‌مساڵ چه‌ند وێست‌گه‌یه‌کی نوێ ده‌کڕین. (ئه‌م هه‌واڵه ته‌واو نییه، چۆنکه پێشینه‌ی هه‌واڵه‌که (ژماره‌ی وزه‌گه‌کان ئێستا) ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه.)
چه‌ند تێبینی پێویست:
باشتره لید به پێتی لکێندراو ده‌ستپێنه‌که‌ین.
له لید دا نابێت که‌ڵک له "جێی ئاماژه کردنه"، "جێی وه‌بێر هێنانه"، "جێی وتنه" وه‌ربگیرێت، ته‌نانه‌ت له هه‌واڵه‌کانێشدا نابێت که‌ڵکی لێوه‌ربگێرێت، چونکه نیشانه‌ی رابڕدوو و دووپات بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ده‌گه‌یه‌نێت. پێشینه‌ی هه‌واڵ ده‌بێت له هه‌واڵدا ئاماژه‌ی پێبکرێت، بۆ ئه‌مه‌ش باشتره له‌سه‌ره‌تادا هه‌واڵه‌که و پاشان پێشینه‌ی هه‌واڵه‌که به ته‌واوی ئاماژه‌ی پێبکرێت.
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی میدیاکان ئاماژه کردنه به پێشینه‌ی هه‌واڵه‌کان به‌ته‌واوی یان له ناو هه‌واڵه‌کان و یان له کوتاییدا. هه‌واڵی بێپێشینه هه‌واڵێکی که‌م به‌هایه.
دریژه‌ی هه‌یه..