هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
● داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت

وتووێژ
وتووێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
وتووێژ (Interview) چییه؟
وتووێژ پرسێار و وه‌ڵامێکه له نێوان دوو یا چه‌ند که‌سدا که به مه‌به‌ستی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی په‌یامێکی خاوه‌ن هه‌واڵ یان خاوه‌ن ته‌وه‌رێکی میدیایی‌تر، ئه‌نجام ده‌درێت و کاردانه‌وه‌ی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی رێکخڕاوه‌یی پێوه‌دیاره.
پایه‌کانی وتووێژ:
1- وتووێژکا‌ر(هه‌واڵنێر)
2- وێژه‌ر
3- ته‌وه‌ر
4- ئاکام
5- میدیا و ده‌زگای راگه‌یاندن
6- خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر)
بۆچی وتووێژ ده‌که‌ین؟
1- بۆ هه‌واڵگری(وه‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ.)
2- ناسینی وێژه‌ر (تایبه‌تی – تێکرایی.)
3- ناساندنی رووداو یان که‌سێک به خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر.)
4- روونکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و نادیاری.
5- بنیاتنانی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵک و وێژه‌ر.
6- گه‌وره‌کردنه‌وه و به‌رجه‌سته‌کردنی ته‌وه‌رێک یان هه‌واڵێک.
7- بچووککردنی ته‌وه‌رێک یان که‌سایه‌تێک.
8- دۆزێنه‌وه یان سازکردنی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر.)
9- پێکهێنانی که‌ش‌وهه‌وا و کانگایه‌کی تایبه‌ت و ره‌وتدان به بیروڕای گشتی.
10- پشتبه‌ست و دیکۆمێنتکردنی هه‌واڵه‌کان.
11- ناساندنی وێژه‌ر.
12- دابینکردن ئاسایشی نه‌ته‌ویی.
به‌هه‌ر چه‌شنێک بێت، مه‌به‌ست و ئاکامی سه‌ره‌کی وتووێژ خوێنه‌ره(بینه‌ره، بیسه‌ره) نه بێژه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وتووێژکا‌ر Interviewer:
1- که‌سێک که خاوه‌ن شه‌می میدیاییه.
2- خاوه‌ن زه‌وق و هزری نووسینه و داهێنه‌ره.
3- کۆنجکاو و وێژه‌وانه.
4- توانای راهاتن و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ چینه جوراجوره‌کانی خه‌ڵکی هه‌یه.
5- خێرایه له فامکردن، به‌توانایه له بیرکردنه‌وه و بڕیاردان.
6- له‌سه‌ره‌خۆ و هێدییه، (مه‌رۆڤی بزۆز و ناهێدی ناتوانێت ببێته رۆژنامه‌وان.)
7- خاوه‌ن زانیاری و زانسته، هۆشیار و ئاگایه.
8- پێبه‌نده به بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی.
9- چاڵاک و چاونه‌ترسه.
10- لوتبه‌رز و فڕناخ نییه و زیاده‌بێژی ناکات.
11- ده‌مارگیر نییه.
12- زه‌ین و هۆشی باشه.
13- زانایه له لێدوان و لێکدانه‌وه‌ی باشه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وێژه‌ر Interviewee:
1- وێژه‌ر که‌سێکه که هه‌وڵده‌دات وتووێژه‌که به‌سودی خۆی ته‌وا بکات.
2- خاوه‌ن زانیاری پێویسته سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری وتووێژه‌که، یان وا ده‌نوێنێت.
3- خۆبچووککردنه‌وه‌ی لا په‌سه‌ند نییه و به‌هێچ چه‌شنێک رێگا نادات زانیارییه‌کانی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری وتووێژه‌که که‌م هه‌ڵسه‌نگێندرێن.
4- وێژه‌ر ئه‌گه‌ر بکه‌وێته هه‌ڵومه‌رجێکی لاواز و هه‌ست بکات که له رووی ناچارییه‌وه زانیاری ده‌درکێنێت، له‌به‌رامبه‌ر پرسیاره‌کاندا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات و هه‌وڵی گۆڕاندنی ره‌وتی وتووێژه‌که ده‌دات.
قۆناغه‌کانی وتووێژ:
1- دابینکردنی ته‌وه‌ر.
2- لێکۆلێنه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌که.
3- ناسینی پله‌وپایه‌ی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینی لایه‌نه‌کانی که‌سایه‌تی وێژه‌ر.
4- ئاماده‌کردن و داڕشتنی پرسیاره‌کان.
5- دیاریکردنی کاتی وتووێژ له‌گه‌ڵ وێژه‌ر.
ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژ:
1- وه‌دستهێنانی هه‌واڵ له‌و ناوه‌ند و لایه‌نانه که سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌ژمێردرێن.
2- کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست بۆ رووداو یان هه‌واڵێکی که پێشتر رووی داوه.
3- که‌س یان که‌سانێک که ناساندنیان بۆ خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) سودمه‌نده.
رێگاکانی وه‌ده‌ستهێنانی ته‌وه‌ری وتووێژ:
1- ئارشیڤخانه‌کانی فه‌رمانگه‌کان و دۆسیه‌کانیان.
2- هاوکاری له‌گه‌ڵ توڕه‌کانی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان.
3- ئارشیڤی رۆژنامه‌کان و که‌سه‌کان.
4- وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری و بۆچوونه‌کانی پسپۆڕان و هاوکاران (خۆ ئاماده نه‌کردن بۆ وتووێژ به‌مانای دانی لغاوی وتووێژ به وێژه‌ره)
لیکدانه‌وه‌ی ئامانجی وتووێژ
پێش پرسیارکردن له سه‌رچاوه و یان وێژه‌ر، پێویسته رۆژنامه‌وان ئامانجی سه‌ره‌کی و گشتی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له وێژه‌ر، لێکبداته‌وه.
وتووێژکا‌ر پێش ئاراسته‌کردنی پرسیاره‌کان، پێویسته ره‌هه‌ندێکی گشتی بۆ به‌کارهێنانی وتووێژ له هه‌واڵ یان راپۆرتدا، دابڕێژێت و ئاگادار بێت که زانیارییه‌کانی وه‌ده‌ستهاتوو له‌و گفتوگۆیه‌دا، له کام شوێنی هه‌واڵه‌کان یان راپۆرته‌که‌یدا جێگا ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌ره‌وتی وتووێژیشدا، به‌رده‌وام بیرۆکه‌ی به‌کارهێنانی زانیارییه‌کانی وتووێژه‌که له به‌رهه‌می ره‌چاوکراویدا هه‌ڵبسه‌نگێنێت و به‌گۆێره‌ی ئه‌و لێدوان و زانیارییه تازانه‌ی دێته ئاڕاوه، بیربکاته‌وه له‌و گۆرانه‌ی به‌سه‌ر نووسراوه‌که‌یدا دێت. گرنگ‌تر و گونجاوتر ئه‌وه‌یه که هه‌واڵنێر له‌پێشدا یان له‌کاتی وتووێژدا، راسته‌وخۆ بیر له‌و که‌موکووری و پێداویستیانه‌ی راپۆرته‌که‌ی بکاته‌وه که له‌سایه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا، پێویستیان به راست بوونه‌وه هه‌یه.
گفتوگۆ وتووێژ نییه
گفتوگۆ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به یه‌ک یان چه‌ند بابه‌ت بێت و ته‌نانه‌ت له درێژه‌دا، ته‌وه‌ری خۆی ون بکات. به‌ڵام وتووێژ یه‌ک ته‌وری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئامانجێکی روون و دیاریکراو.
گفتوگۆ پێویستی به میدیا و خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر) نییه، به‌ڵام وتووێژ به پێچه‌وانه، بۆ میدیا و بۆ خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) رێکده‌خرێت.
به‌دوواچوونی به‌ربڵاو و پێویست، پێش ئه‌نجامدانی وتووێژ
رۆژنامه‌وان نابێت بترسێت له‌وه‌ی خۆی بێ ئاگا پێشان بدات (بێ‌ئاگا پێشاندان له‌گه‌ڵ بێ‌ئاگا بوون جیاوازه)، به‌ڵام ره‌وا نێێه شانازی به بێ‌ئاگایی خۆی بکات. پێش وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س یان که‌سانێک، باشتره رۆژنامه‌وان سه‌باره‌ت به هه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندار به وێژه‌ر و ته‌وه‌ری وتووێژه‌که، به‌دوواچوون و لێکۆڵینه‌وه بکات. ئه‌و کاره سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندییه ئاماژه پێکراوه‌کانی پێشوو، ده‌بێته هۆی پێش‌گرتن له بێ‌ئاگایی و خافڵبوونی رۆژنامه‌وان که ئه‌وه‌ش به‌هه‌ڵه چوون و ونکردنی ئامانجه‌ی وتووێژی لیده‌که‌وێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسیار له وتووێژدا:
1- پێویسته پرسیار به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، وێژه‌ر له ئامانجی وتووێژ نزیک بکاته‌وه، واته پرسیار رووی له ئامانج بێت.
2- پیویسته پرسیار روون و ئاشکرا بێت.
3- پله‌وپایه‌ی وێژه‌ر له‌پێشچاو گیرابێت.
4- هه‌ڵگری پێشکه‌شکاری(پێ‌هه‌ڵگوتن) و نازناوی زه‌ق نه‌بێت.
5- پرسیار نابێت به شێوه‌ی پرسکاری (دادوه‌رانه) یان وه‌ک گفتوگۆیه‌کی خۆمانه بێت.
6- پێویسته پرسیاره‌کان خاوه‌ن نه‌رێتێکی رێکوپێک بن.
7- پرسیار به شێوه‌یه‌ک داڕێژرابێت که وه‌ڵامه‌که‌ی یه‌ک وشه نه‌بێت. (به‌ڵێ یان نه‌خێر)
8- پرسیار نابێت چه‌ند لایه‌نه بێت، چۆنکو له‌وانه‌یه وێژه‌ر سه‌رنج بداته ته‌نیا یه‌ک لایه‌ن و به‌شه‌کانی‌تر له‌بیر بکات.
9- پرسیار ده‌بێت پێشانده‌ری کارزانی و لێهاتوویی رۆژنامه‌وان، سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری وتووێژه‌که بێت.
10- پرسیار به شێوه‌یه‌ک داڕێژرابێت که وێژه‌ر ناچار بکات وه‌ڵامێکی روون و ئاشکرا بداته‌وه.
جوری پرسیار له وتووێژدا
جوری پرسیار په‌یوه‌ندی به ئامانجی وتووێژه‌وه هه‌یه:
1- ئه‌گه‌ر ئامانجی وتووێژ گشتییه، پرسیاره‌کانیش گشتی ده‌بن. (پرسیاری گشتی)
2- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورده، پێویسته پرسیاره‌کانیش ورد بن. (پرسیاری ورد)
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسیاری گشتی:
1- وه‌ڵامه‌کان گشتی ده‌بن.
2- ماوه‌ی وتووێژ دوورودرێژ ده‌بێت.
3- وتووێژ له ناوه‌ندێکی گه‌رم و خۆمانه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چۆنکو وێژه‌ر ناچار نابێت وه‌ڵامی پرسیاری تایبه‌ت بداته‌وه.
4- وه‌ڵامی گشتی به پرسیاره گشتییه‌کان، ره‌نگه کۆمه‌ڵێک زانێاری لێبکه‌وێته‌وه و له‌وانه‌یه پرسی گرنگی تێدا بێت.
5- هه‌ڵسووڕاندنی وتووێژ ده‌که‌وێته ده‌ست وێژه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسیاری ورد:
1- وه‌ڵامه‌کان ته‌نیا روونکه‌ره‌وه‌ی پرسه‌کان و پاژه‌کانن.
2- وه‌ڵامه‌کان رێژه‌یه‌کی که‌متر له زانیاری روون ده‌کاته‌وه.
3- کاتی وتووێژ به گشتی کورته.
4- وتووێژ له ناوه‌ندێکی ساردوسڕدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
5- هه‌ڵسووڕاندنی وتووێژ له ده‌ست رۆژنامه‌واندایه.
له هه‌ر وتووێژێکدا دوو چه‌شنه پرسیار دێته ئاڕاوه:
1- پرسیاری دیاریکراو،
2- پرسیار له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌کاندا،
پرسیاری دیاریکراو، بریتییه له‌و پرسیارانه‌ی له‌پێش وتووێژدا ئاماده‌کراون، به‌ڵام ره‌نگه له درێژه‌ی وتووێژدا گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت.
پرسیار له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌کاندا، بریتییه له‌و پرسیارانه‌ی که به‌گۆێره‌ی وه‌ڵامی وێژه‌ر و یان به هۆی که‌ش‌وهه‌وای وتووێژ، ئاراسته‌ی وێژه‌ر ده‌کرێن.
تێبینی: زۆرجار "پرسیار له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌کاندا"، گرنگ‌تر ده‌بن له پرسیاری دیاریکراو.
ئه‌و هۆیا‌نه‌ی له داڕشتنی پرسیاره‌کاندا کاردانه‌وه‌یان هه‌یه:
1- کارزانی و لێهاتوویی وتووێژکا‌ر سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری وتووێژ.
2- ناسینی پێشتری وێژه‌ر له لایه‌ن وتووێژکاره‌وه.
3- ئامانجی وتووێژ.
4- کات و سات و شوێنی وتووێژ. 5- که‌سایه‌تی وێژه‌ر(داڕشتنی پرسیار به گۆێره‌ی که‌س یان که‌سانی تایبه‌ت)
6- ئه‌زموونی وتووێژکا‌ر.
7- چه‌شنی وتووێژ: به‌ربڵاو، ئازاد ...
8- شێوه‌ی وتووێژ: به نووسراوه، به ته‌له‌فون، دیداری.
باشترین شێوه بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی وێژه‌ر، دووپاتکردنه‌وه‌ی پرسیاره به شێوازی‌تر و له درێژه‌ی وتووێژدا، یان ئاماژه‌کردن به لێدوانی پسپۆڕان سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه و یان ئاماژه‌کردن به وه‌ڵامی که‌سانی‌تره به‌و پرسیاره.
ئه‌گه‌ر وتووێژکا‌ر پێش وتووێژ مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌بێت، بۆ داڕشتنی پرسیاره‌کان که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌رزشه‌کانی هه‌واڵی "کێ، له‌کۆێ، که‌ی، چی،بۆچی، چۆن" ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت.
هه‌روه‌ها که‌ڵکوه‌رگرتن له فۆرمۆڵی "رێسڕاو" بۆ هێندێک وتووێژ که مه‌ودای لێکۆلێنه‌وه نییه، کاریگه‌ره، به‌تایبه‌ت بۆ وتووێژه‌کانی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئابووری و پڕۆژه‌کانی ئاوادانکردنه‌وه.
فۆرمۆڵی "ڕێسراو": کاتی ده‌سپێک و ئه‌نجامی پڕۆژه، ره‌هه‌نده‌کان، کۆسپه‌کان، ئامانجه‌کان و گوژمه‌ی(بۆدجه‌ی) پێویست.
هێندێک فێڵبازی له وتووێژدا:
1- کلیلی هه‌ر وتووێژێک "بۆچی"یه. هه‌وڵبده‌ن له هه‌ر شوێنێک که پرسیار له‌ناو وه‌ڵامه‌کانی وێژه‌رتان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، و هه‌روه‌ها بۆ شکاندنی بێده‌نگی له‌ناوه‌ندی وتووێژدا، له‌و وشه‌یه که‌ڵک وه‌ربگرن.
2- پرسیاره‌کان له پرس و کێشه هه‌ره گرنگه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن و به لایه‌نه که‌مگرنگه‌کان کوتایی پێ‌بێنن. ئه‌گه‌رچی رێزپه‌ڕ(ئیستسنا) هه‌یه.
3- ده‌ستپێکی وتووێژ نابێت هه‌ستی دژبه‌رایه‌تی لێبکه‌ویته‌وه.
4- هه‌ر کاتێک نه‌کرا پرسیار له ناو وه‌ڵامه‌کانه وێژه‌ردا بدۆزنه‌وه یان وه‌ڵامی پرسیارێک لاتان روون نه‌بوو و یان هۆشیاریتان له ره‌وتی وتووێژه‌که له‌ده‌ست دا!!، ده‌توانن که‌ڵک له پرسیاری، "تکایه زۆرتر روونی بکه‌نه‌ووه"، وه‌ربگرن.
5- به‌رێوه‌بردن و هه‌ڵسووراندنی وتووێژ له لایه‌ن وتووێژکاره‌وه، لایه‌نی هه‌ره گرنگی وتووێژێکی سه‌رکه‌وتوییه.
بۆ وتووێژێکی سه‌رکه‌وتوو، پێویسته ئه‌و تێبێنیانه له‌پێشچاو بگرن:
ئا) رێگانه‌دان به "بێده‌نگی".
ب) سه‌رنجدان به لێدوانی وێژه‌ر و رێکوپێکبوونی لێدوانه‌کانی خۆتان.
پ) پێداگری و سوربوون به شێوه‌یه‌کی رێزدارانه بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵام.
ت) پاشه‌کشه‌نه‌کردن له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی وێژه‌ر.
ج) توڕه‌نه‌کردنی وێژه‌ر، چونکه شکستهێنانی وتووێژی لێده‌که‌ویته‌وه، ئه‌گه‌رچی هێندێکجار که‌ڵک وه‌رگرتنی زیره‌کانه له‌و شێوه‌یه، پێویسته.
خاڵه لاوازه‌کانی وێژه‌ر و وتووێژکا‌ر
ئا) لاوازییه‌کانی وێژه‌ر:
1- مل‌نه‌دان بۆ به‌شداری له وتووێژدا.
2- لاوازبوون و خه‌مساردی وێژه‌ر له کارگێری و کرده‌وه پیشه‌ییه‌کانیدا.
3- نه‌بوونی متمانه به وتووێژکا‌ر.
4- نه‌درکاندن بێروبۆچوون به هۆی له‌ده‌ستدانی پله‌وپایه یان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه تاکه‌که‌سی یان گشتییه سیاسی و ناسیاسییه‌کان.
5- نه‌بوونی یاسای تایبه‌ت که به‌گوێره‌ی ئه‌و، وێژه‌ر ناچار بکرێت زانیاری ببه‌خشێت.
ب) لاوازییه‌کانی وتووێژکا‌ر:
1- زاڵنه‌بوون به سه‌ر ته‌وه‌ری وتووێژدا.
2- ونکردنی ئامانجی وتووێژ که لادان له ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی لێده‌که‌وێته‌وه.
3- نه‌ناسینی وێژه‌ر پێش وتووێژ.
4- هه‌ست به بچووکی کردن و خۆ به‌که‌م زانێن.
5- که‌م ئه‌زموونی وتووێژکا‌ر.
6- ئه‌گه‌ر وتووێژکا‌ر خاوه‌نی داهێنه‌ری، خێرایی تێگه‌یشتن و هۆشیاری و زیره‌کی نه‌بێت.
7- خوف و ترسی له‌ده‌ستدانی پیشه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وتووێژێکی رێکوپێک:
1- پرسیار و وه‌ڵامی نائاسایی.
2- پرسیاری چاوه‌رووان نه‌کراو و پێشبینی نه‌کراو.
3- یه‌کبه‌دووکردن و تێکهه‌ڵچوونی بابه‌تیانه (هه‌لبه‌ت نه لێکدان!) له نێوان دوو لایه‌ندا.
4- هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان.
5- درێژخایه‌ن نه‌بوونی بێهوده و بێکه‌ڵک.
6- روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئاڵوزه‌ی پرسیاره‌کان. 7- هه‌ڵبژاردنی "لید"ی گونجاو و به‌گورز.
وتووێژ، ئه‌و زانیاریانه له‌خۆ ده‌گرێت:
1- زانیاری له لایه‌ن وێژه‌ره‌وه که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پرسیاره‌وه هه‌یه.
2- کۆمه‌ڵێک زانیاری که وێژه‌ر هه‌ڵیده‌رێژێت و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێندێک هه‌واڵی تازه‌تر وه‌ده‌ست دێت.
3- هێندیک زانیاری که به‌هۆی سه‌رنجدان و وردبونه‌وه‌ی وتووێژکا‌ر له کار و ژیان و ده‌وروبه‌ری وێژه‌ره‌وه وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت.