هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا
● پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرتا

داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت
له ناو سێ قۆناغی رێکوپێک کردنی راپۆرت، واته لێکۆڵینه‌وه، ئاماده‌کردن و نووسین، نووسین وه‌ک قۆناغی کوتایی، به هۆی ره‌نگده‌انه‌وه‌ی ئاکام و ئه‌نجامی کار، به‌شی هه‌ره گرنگی راپۆرت نووسین پێکدێنێت. بۆ داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت، واته نووسینی راپۆرت، لێکگرێدان و هه‌ماهه‌نگكردنی سێ به‌شی راپۆرت (لێکۆڵینه‌وه، وتووێژ، بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه بینراوه‌کان) لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌ژمێردرێت.
شێوازی داڕشتنی راپۆرت، په‌یوه‌ندی به چه‌شن، ئامانج و کرده‌وه‌ی راپۆرته‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، بریتییه له لێکگرێدان و سازدانی په‌یوه‌ندی له نێوان کۆمه‌لێک لێکۆڵینه‌وه، وتووێژ و بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگانی بیروڕاکان. بوویه شێوازی نووسین(زمان و زاراوه‌ی نووسین) و داڕشتنی په‌یکه‌ر و ته‌نه‌ی راپۆرت به گۆێره‌ی ته‌وه‌ر و چه‌شنی راپۆرت دیارده‌کرێت. پێشنیاری رێوشوێن و نموونه‌یه‌کی نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی بۆ داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرت، نه‌ته‌نیا دژواره به‌ڵکو نه‌گونجاوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌کرێت ئاماژه به هێندێک بنه‌مای سه‌ره‌کی بۆ داڕشتنی راپۆرت بکه‌ین:
● پێداچوونه‌وه
پێش نووسینی ده‌قی کۆتایی راپۆرت، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌کی راپۆرتدا ئه‌نجام بده‌ین و به‌ڵانی‌که‌م لایه‌نه گرنگه‌کان دووباره بنووسینه‌وه، پاشان به له‌پێشچاوگرتنی راستییه‌کان(فاکته‌کان) بۆ قۆناغی دوواتر تێپه‌ڕبین. رۆژنامه‌وانانی به‌ئه‌زموون پێویستییان به نووسینی ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌کییانه نییه، به‌ڵکو له زه‌ینی خۆیاندا په‌روه‌رده و ئاماده‌ی ده‌که‌ن.
● لێکگرێدان
له ناو ده‌یان پرس و کێشه‌ی ئاماده‌کراو بۆ راپۆرت، ته‌واویان گرنگی هاوشانیان نییه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک لێکۆڵینه‌وه، وتووێژ و بۆچۆن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بێنراوه‌کان، نه شایانی گێڕانه‌وه‌ن و نه گشتیان بۆ خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) سوودیان هه‌یه. راپۆرته‌وان له‌و قۆناغه‌دا ده‌بێت لایه‌ن و پرسه گرنگ و سه‌رنجڕاکێشه‌کان لێک جێا بکاته‌وه و به سازکردنی په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا لێکیان گرێبدات.
● هه‌ڵبژاردنی شێوازی نووسین
راپۆرته‌وان پاش پێداچوونه‌وه و لێکگرێدان، شێوازی نووسینی راپۆرت هه‌ڵده‌بژێرێت. دیاره گشت راپۆرته‌کان و ته‌وه‌ره جۆراجۆره‌کان ناکرێت و نابێت به یه‌ک شێواز بنووسرێن. پێویسته بۆ هه‌ر راپۆرتێک، شێوازێکی نووسینی جێاواز هه‌ڵبژرێن.
شێوازی نووسینی راپۆرتی وه‌سفی ده‌بێت له‌گه‌ڵ راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه و راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان و راپۆرتی بۆنه‌کان، جێاوازیان هه‌بێت. ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک چه‌شن راپۆرت به‌ڵام به ته‌وه‌ری جێاوازه‌وه، نا‌توانیین شێوازێکی نه‌گۆڕ هه‌ڵبژێرین. بۆ نموونه له راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کاندا، راپۆرت سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێکی به‌ته‌من و یان راپۆرت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبه‌ستوانێک، به یه‌ک شێواز نانووسرێت. شیوازی نووسین له راستییدا پۆشاکێکه له‌به‌ر باڵای راپۆرت بۆ رازانه‌وه‌ی و له‌هه‌مان کاتدا بۆ جێا کردنه‌وه‌ی له نووسراوه‌کانی‌تر.
● شێوه‌ی نووسین
شێوه‌ی نووسین، کوتایی کاری داڕشتن و رێکوپێک کردنی راپۆرته. له‌وانه‌یه گشت قۆناغه‌کانی داڕشتنی راپۆرت به شێوه‌یه‌کی شایسته ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام له قۆناغی نووسێندا(شێوه‌ی نووسین) ئاکامی زه‌حمه‌ته‌کان به‌ته‌واوی له‌ده‌ست بچێت. نا‌توانیین راپۆرتێکی رێکۆپێک و شایستی خوێندنه‌وه بدۆزینه‌وه که به شێوه‌یه‌کی ناشیانه نووسرابێت.
لیره‌دا ئاماژه به شێوه‌کانی جێاوازی نووسین بۆ راپۆرته جۆراجۆره‌کان ده‌که‌ین:
راپۆرتی لێکۆلینه‌وه: به‌شێوه‌ی سه‌نگین و زانستیانه و هه‌ڵگری هۆ و هۆکاره‌کان.
راپۆرتی بۆنه‌کان: به‌شێوه‌ی سه‌نگین له‌گه‌ڵ هێندێک وه‌سف.
راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ: به‌شێوه‌ی جیدی و هه‌ڵگری کاردانه‌وه له‌گه‌ڵ هێندێک وه‌سف.
راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان: به‌شێوه‌ی وه‌سفی له‌گه‌ڵ هێندێک لێکۆڵینه‌وه و هۆ و هۆکاره‌کان.
راپۆرته‌هه‌واڵ: به‌شێوه‌ی جیدی، بێ وه‌سف، به لێکۆڵینه‌وه.
راپۆرتی وه‌سفی: به‌شێوه‌ی وه‌سفی و شاعێرانه، هه‌ڵگری کاردانه‌وه، ئازاد له هۆوهۆکاره‌کان.
راپۆرتی ئازاد و راپۆرتی گاڵتاوی: به‌شێوه‌ی وه‌سفی و په‌خشان و هه‌ڵگری ده‌سته‌واژه رازاوه‌کان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه وه‌ک پێشنیارێکه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌نا ده‌کرێ راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له لێکۆڵینه‌وه و هۆ و هۆکاره‌کان بنووسرێت، یان راپۆرتی بۆنه‌کان به شێوه‌ی شاعێرانه و زۆر ناسک.