هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
● مانشێت له راپۆرتدا

پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت
پێش‌تر باسمان کرد که راپۆرتنووسین یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره دژواره‌کانی رۆژنامه‌وانییه، که‌وابووو راپۆرت، ئه‌گه‌ر به‌شیوازێکی رێکۆپێک و شایسته و رازاوه ئاماده بکرێت، یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی میدیایی پێکدێنێت.
له رۆژنامه‌وانی هاوچه‌رخدا کاتێک هه‌واڵ و زانیارییه‌کان له‌ڕاده به‌ده‌ر و به‌خێرایی سه‌رسوورهێنه‌ر گشت جیهان ده‌گرنه‌وه و مرۆڤه‌کان تینووی وه‌رگرتنی زانیاری تازه‌ن، راپۆرتی شایسته، ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وی چاوه‌ڕوانییه به‌ربڵاوه‌کان بێته‌وه.
لێره‌دا ئاماژه به دابه‌شکردنی به‌شه‌کانی راپۆرت ده‌که‌ین. دیاره شێوازی دابه‌شکردن و ئاماده‌کردنی راپۆرت ده‌توانێت چه‌شنی جۆراجۆر له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی فره گرنگه و پێویسته به وردی له‌پێشچاو بگیرێت، پێکهێنه‌ره‌کانی یه‌ک راپۆرته که له ته‌واوی راپۆرته‌کان و له گشت ته‌وه‌ره گونجاوه‌کاندا بۆ راپۆرتدا، گرنگی هاوتایان نییه، واته پێکهێنه‌ره‌کانی راپۆرت به گوێره‌ی ته‌وه‌ری راپۆرت، گرنگی جێاوازیان ده‌بێت.
ره‌نگه له هێند‌ێک له راپۆرته‌کاندا به‌شی لێکۆڵینه‌وه، له هێندێکی‌تر وتووێژ و له‌وانی تردا به‌شی بۆچوون گرنگی تایبه‌تی و سه‌ره‌کیان هه‌بێت. هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌کی‌بوون و گرنگایه‌تی ئه‌و به‌شه، په‌یوه‌ندی به توانا و ئه‌زموونی راپۆرته‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌رچی بۆ رێکوپێک کردن و رێکخستنی به‌شه‌کانی یه‌ک راپۆرت، شێوازی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێکی گونجاو و شایسته‌ی خوێندنه‌وه، پێویسته هێند‌ێک رێوشوێن ره‌چاوبگیرێت. راپۆرت کاتێک سه‌رنجی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) راده‌کێشێت که گشت به‌شه‌کانی به شێوه‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئاماده کرابێت.
به‌شه هه‌ره گرنگه‌کانی راپۆرت که ده‌بێته هۆی شایسته‌بوونی، بریتییه له:
● هه‌ڵبژاردنی ته‌وه‌ر
له نێوان گشت ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یبینین، ده‌یبیسین و ده‌یخوێنینه‌وه، راپۆرته‌وان پێویسته کامه‌یان بکاته ته‌وه‌ری راپۆرته‌که‌ی خۆی؟ له کوێ‌را بزانین ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردراو په‌سه‌نده و ده‌بێته جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ر؟ له وانه‌کانی هه‌واڵ نووسین و وتوویژدا، هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌شدا، به‌رده‌وام جه‌خت خراوه‌ته سه‌ر گرنگی به‌ها هه‌واڵییه‌کان، سه‌رنجدانی ورد و به‌گوێره‌ی ئه‌زموونه‌وه به‌و به‌هایانه، راپۆرته‌وان بۆ ئاماده کردنی راپۆرتێکی شایسته رێنوێنی ده‌کات.
پرسێکی گرنگ که زۆرجار هه‌واڵنێر و راپۆرته‌وانه که‌م‌ئه‌زموونه‌کان دووچاری ده‌بن، به‌هه‌ڵه‌گرتنی زه‌وق و مه‌یل و دڵمه‌شخووڵیه‌کانی خوێنه‌ره. واته زۆرجار دیتراوه که راپۆرته‌وان زۆر به‌تین و هێز و چاوه‌ڕوانی پێشوازیه‌کی مه‌زن له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه، راپۆرتێک ئاماده ده‌کات، به‌ڵام ئاکام و ره‌نگدانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی لێنا‌که‌ویته‌وه. به پێچه‌وانه، زۆرجار ته‌وه‌رێکی ئاسایی له ژیانی رۆژانه، به هۆی له‌پێشچاوگرتنی به‌ها هه‌واڵییه‌کان پێشوازێکی شایانی لێکراوه.
پرسێکی گرنگی‌تر ئه‌وه‌یه که راپۆرته‌وان هێندێکجار به هه‌ڵه ده‌چێت و به لاسایی کردنه‌وه‌ی راپۆرته کۆنه سه‌رکه‌وتووکان دیسان کار له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره کۆنانه ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کرده‌وانه به هۆی لاساکردنه‌وه‌ی ناپسپۆڕانه و ناشییانه، که‌متر سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه.
● لێکۆڵینه‌وه
پێش هه‌ر کارێکی په‌یوه‌ندار به ئاماده‌کردنی راپۆرت، پێویسته راپۆرته‌وان به گۆێره‌ی ته‌وه‌ری راپۆرته‌که‌ی، لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام بدات.
لێکۆڵینه‌وه به تایبه‌ت بۆ راپۆرتی زانستی، راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی یان له‌باره‌ی شوێنه‌کان و ته‌نانه‌ت بۆ راپۆرتی بۆنه‌کان، زۆر گرنگه و پێویستی به وردبوونه‌وه هه‌یه. بۆ راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی، راپۆرته‌وان پێویستی به کۆمه‌ڵێک زانیاری له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌کانی که‌سایه‌تییه‌که هه‌یه که له‌پێشدا ده‌بێت زانیاری له‌سه‌ریان هه‌بێت. وه‌ک ته‌مه‌ن، راده‌ی خوێنده‌واری، به‌رهه‌مه‌کانی، بیروبۆچوونه‌کانی، پێشینه‌ی تێکوشانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی و ... که راپۆرته‌که رازاوه‌ته‌ر ده‌کات. ئه‌و پێداویستییانه بۆ راپۆرتی زانستی زۆرتر و گرنگترن. راپۆرت سه‌باره‌ت به گه‌شه‌کردنی رێژه‌ی دانیشتووانی گونده‌کان، ئه‌گه‌ر زانیاری وه‌ک رێژه‌ی گۆنده‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندی راده‌ی دانیشتووانی شار و گوند، راده‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی دانشتیووانی وڵات و هتدی، تێدا نه‌بێت، دیاره که‌موکۆڕی ده‌بێت.
به‌ڵام به‌کارهێنانی زانیارییه‌کان له شوێنی پێویستی راپۆرته‌که‌دا گرنگتره له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه. ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان و به‌دواچوونه‌وه‌کان له ناو راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌کرێت و ته‌نیا بۆ گه‌شه‌کردنی زانیاری راپۆرته‌وان بێت، هیچ سودێکی بۆ خوێنه‌ر نابێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌کردن به ته‌واوی زانیارییه‌کان له سه‌ره‌تا، کوتایی و یان ته‌نیا له به‌شێکی راپۆرته‌که‌دا و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ریدا، ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشی راپۆرته‌که.
● وتووێژ
زۆر که‌م راپۆرت هه‌ن که پێویستی به وتووێژ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت راپۆرتی وه‌سفی و یه‌کێک له چه‌شنه‌کانی، واته راپۆرتی خه‌یاڵی، باشتره به وتووێژه‌وه ئاماده بکرێت.
چه‌ند لایه‌نی گرنگی وتووێژ له راپۆرتدا:
أ- لایه‌نی به‌ڵگه‌یی و دیکۆمێنتاڵی ده‌دات به راپۆرت.
بۆ راپۆرته‌کان، وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانێک ئه‌نجامده‌درێت که زانیاریی زۆرتریان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری راپۆرته‌که هه‌یه، یان خۆیان ئاگادارن و لایه‌نێکی رووداوه‌که بوون و یان خۆیان ته‌وه‌ری راپۆرته‌که پێکدێنن. بوویه وتووێژ، راپۆرت دیکۆمێنتاڵ ده‌کات.
ب- گێڕانه‌وه له زمان که‌سێکی‌تره‌وه.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه بکات که راپۆرته‌وان ته‌نیا زانیاری و بۆچوونه‌کانی خۆی له راپۆرتدا ده‌گێڕیته‌وه، ره‌نگه پرسیار بکات، مه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته‌وانه چه‌نده له‌من زۆرتر ده‌زانێت؟ به‌ڵام وتووێژ له راپۆرتدا خۆبه‌خۆ له زه‌ینی خوێنه‌ردا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت و ئه‌و باوه‌ره به خوێنه‌ر ده‌دات که ئه‌و زانیاری و بۆچوونانه له لایه‌ن که‌سانێکی ئاگا و پسپۆڕی ته‌وه‌ره‌که ئاماده‌کراوه، که‌وابووو ده‌بێته هۆی دوورکه‌وته‌نه‌وه‌یه‌کی نه‌رێنی راپۆرت، له بابه‌ت و گفتوگویه‌کی ته‌نیا دوولایه‌نه له نێوان راپۆرته‌وان و خوێنه‌ره‌وه.
پ- هه‌مه‌چه‌شنی.
راپۆرت بێ ئاماژه‌کردن به وته‌ی که‌سانی‌تر و بێ لێدوانی که‌سانی ئاگادار له رووداو یان ته‌وه‌ره‌که، ده‌بێته بابه‌تێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه و بێزاری هێنه‌ر.
ت- خۆپاراستن له وه‌ڵامده‌رێتی.
زۆرجار له رێگای لێدوانی که‌سانی‌تر و وتووێژه‌وه، راپۆرتنووس ئه‌گه‌ری وه‌ڵامده‌رێتی بابه‌ت و ته‌وه‌ری ئاماژه پێکراو له راپۆرتدا، له‌سه‌ر خۆی هه‌لده‌گرێت، چۆنکو راپۆرته‌نووس ته‌نیا وته‌کان و لێدوانه‌کان ده‌گوێزێته‌وه. هه‌لبه‌ت ئه‌و خۆپاراستنه لایه‌نێکی لاوه‌کی کێشه‌ی رۆژنامه‌وانییه. له‌هه‌رحاڵدا و هه‌میشه، لایه‌نی به‌رپرس بۆ راستی و ناراستی راپۆرت، ته‌نیا و ته‌نیا راپۆرته‌وانه. جێاوازی وتار له‌گه‌ڵ وتووێژ له به‌رپرسیارێتی و وه‌ڵامداریه‌تیی دایه.