هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت

مانشێت له راپۆرتدا
له به‌شی هه‌واڵدا سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مانشێت له هه‌واڵدا گووتمان که مانشێت ده‌بێت روونکه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ری هه‌واڵ بێت تا خوێنه‌ر به زه‌وقه‌وه بیخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ریکوپێک و ئاهه‌نگدار و خاوه‌ن زه‌بر و به‌هێز بێت.
هه‌روه‌ها گوترا که پیویسته مانشێتی هه‌واڵ کورت بێت و وشه‌ی تێدا دووپات نه‌بووبێته‌وه و له به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه نامۆکان پارێزرابێت.
مانشێتی راپۆرتیش که‌متاکورت هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئاماده ده‌کرێت. به‌ڵام به هۆی جێاوازی له نێوان ناوه‌ڕۆک و روانگه‌ی په‌یامی هه‌واڵ و راپۆرت، ناچار بۆ ئاماده‌کردنی مانشێتی راپۆرت پێویسته هێند‌ێک تێبینی له‌پێشچاو بگرین:
1- "کورتی و پۆختی" دوو تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و حاشا لێنه‌کراوی مانشێتی هه‌واڵ پێکدێنن. به‌ڵام له راپۆرتدا لایه‌نی "سه‌رنجڕاکێشی" ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندی سێهه‌م. که‌وابووو مانشێتی راپۆرت به شێوه‌یه‌کی ئاسایی درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته هۆی ده‌ست لێهه‌لگرتنی.
2- جوانی و رێکۆپێکی: پێویسته مانشێتی راپۆرت جوان و رێکوپێک بێت. ته‌نانه‌ت هێند‌ێک رۆژنامه‌وان له مانشێتی راپۆرتدا سه‌رنج ده‌ده‌نه وه‌زن و قافیه و جووڵه‌ی وشه‌کان. گرنگ ئه‌وه‌یه که مانشێت له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وا، ته‌وه‌ر، شێوازی نووسین و چه‌شنی راپۆرت بگۆنجێت، که‌وابووو جوانی به‌ته‌نیایی ئه‌و مه‌به‌سته دابین ناکات.
3- گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆک: مانشێتی راپۆرت ده‌بێت ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که بگه‌یه‌نێت. دیاره هێند‌ێک وشه ناتوانن وێنه‌ی تواوی راپۆرته‌که بن، به‌ڵام ده‌توانن په‌یام و ناوه‌ڕۆکی راپۆرت له مانشێت دا بوه‌شێنن. به‌هه‌رحاڵ، پێویسته مانشێت ئاوێنه‌ی ته‌وه‌ری راپۆرته‌که بێت.
4- کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت: پێویسته مانشێت، خوێنه‌ر بخاته ژێر ره‌کێفی خۆی. که‌وابووو، ده‌بێت که‌ڵک له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی کارا وه‌ربگرین. به‌کار هێنانی ره‌سته و واژه‌ی نوێ و رازاوه و دڵگیر، ئه‌و مه‌به‌سته دابین ده‌که‌ن.
ئه‌وه چوار راسپارده‌ی پێویست بوون(دیاره به گوێره‌ی بابه‌ت و ته‌وه‌ری راپۆرت) بۆ نووسینی مانشێت، به‌ڵام به مه‌رجێک که نه‌بێته هۆی قوربانی کردنی په‌یام و بانگه‌وازی راپۆرته‌که. واته له‌پێشچاوگرتنی کورتی، جوانی، گه‌یاندن و کاردانه‌وه، نه‌بێته هۆی پێکهێنانی مانشێتێک که به‌زه‌قی له بنه‌ما و ناوه‌ڕۆکی راپۆرته‌که دووربێته‌وه. به‌مانایه‌کی‌تر، مانشێت، په‌یام و ره‌سته‌یه‌ک هه‌ڵنه‌گرێت (هه‌رچه‌ند جوان و رازاوه و کارا) که هیچ په‌یوه‌ندیکی به ناوه‌روکی راپۆرته‌وه نه‌بێت.
رێنوێنییه‌کانی‌تری سه‌باره‌ت به مانشێتی هه‌واڵ، بۆ مانشێتی راپۆرتیش گونجاون و پێویسته ره‌چاویان بکه‌ین. له‌وانه، مانشێت ناوه‌روکدار و مانادار بێت، پرسیاری و نه‌رێنی نه‌بێت و ....به‌ڵام هێند‌ێک جار ده‌کرێ ئه‌وانه له‌پێشچاو نه‌گرین. پێویسته دووپاتی بکه‌ینه‌وه، مانشێت ده‌روازه‌یه‌که که خوێنه‌ر هانده‌دات بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرت و ناڕه‌وا به‌کار هێنانی، راپۆرتی هه‌ره‌باش و رازاوه له‌پێشچاو ده‌خات.