هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
● گرنگی راپۆرت

تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرت
راپۆرت‌نووسین یه‌کێکه له گرنگ‌ترین و دڵڕفێن‌ترین کرده‌وه‌کانی کاری روژنامه‌وانیی. راپۆرت و وتووێژ به‌گوێره‌ی ته‌وه‌ره‌که‌ی، که ژیانی خه‌ڵک، که‌سایه‌تییه‌کان، دیارده‌کان، رووداوه‌کان و .. ده‌گرێته‌خۆ، زیندووترین و پڕخوێنه‌ر‌ترین بابه‌تی رۆژنامه پێکدێنێت. به پێی پێناسه‌ی راپۆرت، میدیا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و لێکۆڵینه‌وه، بابه‌تی وتووێژ و راپۆرته‌کانی به‌پێێ سه‌رنجڕاکێشی خوێنه‌رانی و هه‌روه‌ها به‌ها هه‌واڵییه دیاریکراوه‌کانی خۆی، هه‌ڵده‌بژێرێت، واته له‌رێگای وتووێژ و راپۆرت، له گه‌ڵ خوێنه‌رانی خۆیدا گفت‌وگو ده‌کات. که‌وابووو، راپۆرته‌وان له ته‌وای کاتی ئاماده‌کردنی وتووێژ و راپۆرتدا، ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌ست به بوونی خوێنه‌ر له که‌نار یان له به‌رامبه‌ر خۆیدا بکات.
بۆ نزێککردنه‌وه‌ی راپۆرت له مه‌به‌سته‌کانی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن، پێویسته ئه‌و تێبینییانه له‌پێشچاو بگرین:
● به‌ها هه‌واڵییه‌کان له راپۆرتدا
به‌ها هه‌واڵییه‌کان ته‌نیا بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵ نییه، به‌ڵکو له وتووێژ و راپۆرتدا پێویسته له‌پێشچاوبگیرێت. ئه‌گه‌ر بزانین که به گشتی به‌ها هه‌واڵییه‌کان له نووسراوه چاپه‌مه‌نییه‌کاندا له سه‌ر بنه‌مای داخوازییه‌کانی خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر)ه‌وه، دابینکراوه، ئه‌و کات باشتر له مانای ئه‌و لایه‌نه تێده‌گه‌ین. به‌هایه‌کی وه‌ک "ناوبانگ"، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌ناوبانگبوونی که‌سایه‌تییه‌ک له ناو خوێنه‌ردا، یان به‌های "به‌ربڵاویی" په‌یوه‌ندی به به‌رفراوانی کۆی مرۆڤه‌کان له ناو خوێنه‌رانیدا هه‌یه. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ته‌وه‌ری راپۆرت، پێویسته له سه‌ره‌تاوه بیر له به‌ها هه‌واڵییه شاراوه‌کان بکه‌ینه‌وه. بۆ نموونه، که‌سێک که هه‌موو رۆژێک ته‌واوی رۆژنامه‌کان ده‌کرێت، به گشتی دیارده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه، به‌ڵام بۆ دانیشتووانی کۆڵان یان بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه پێش له 25 ساڵ، هه‌موو رۆژنامه له‌چاپدراوه‌کانی به رێک‌وپێکی و له پانایی ته‌واوی ماڵه‌که‌ی کۆکردبێته‌وه، ئه‌و که‌سه به‌هایه‌کی پتر بۆ سه‌رنجڕاکێشێ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت. دواتر ئه‌گه‌ر بزانین که به هۆی نه‌مانی شوێن له ماڵدا، هاوسه‌ره‌که‌ی لێ جیابووته‌وه و منداڵه‌کانی ماڵیان جێهێشتووه و هه‌روها هه‌ر هه‌واڵ یان بابه‌تێکی پێویست له رۆژنامه‌کاندا، ده‌توانێت خێرا بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه تا ئێستا به سوود وه‌رگرتن له‌و رۆژنامانه چوار کتێبی نووسیوه و سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر بزانین که به هۆی "شورتی کاره‌با" ماڵه‌که‌ی ئاگری تێبه‌ربووه، ئه‌و راپۆرته زۆرتر سه‌رنجڕاکیش ده‌بێت. ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و که‌سه ئاماژه‌ی پێکرا، هه‌ر کامیان به‌هاکانی هه‌واڵی ئه‌و راپۆرته به پێی قوناغه‌کانی، پێکدێنن.
● پوخته‌کردنی شایسته
باشترین و سه‌رنجڕاکێشترین بابه‌ته‌کان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ناشایست و لاواز پوخته کرابێت، راپۆرتێکی بێتام‌وبۆنی لێده‌که‌وێته‌وه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه، هه‌میشه راست نییه. پوخته‌کردنی راپۆرت نابێت له‌گه‌ڵ له‌پێشچاو گرتنی پێکهاته‌کانی وه‌ک، زانیاری و رێژه، زاراوه‌ی دارشتن یان رێکۆپێککردنی راپۆرت، به‌هه‌ڵه بگرین. پۆخته‌کردن له راستییدا، روانگه و بۆچوون و چۆنیه‌تی پێشکه‌شکردنی پێکهاته‌کانی راپۆرته.
ئه‌گه‌رچی راپۆرته‌وان به زه‌وقی خۆی چۆنیه‌تی پۆخته‌کردنی راپۆرت هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌یوه‌ندی به زه‌وقه‌وه نییه، به‌ڵکو له پۆخته‌کردنیشدا ته‌نانه‌ت ده‌کرێ و ده‌بێ پانتایی هه‌مان به‌ها هه‌واڵییه‌کان له‌پێشچاو بگرین.
بۆ نموونه، له راپۆرت سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردندا، هێندێک پێکهاته و دیارده له‌به‌رده‌ست راپۆرته‌واندا ده‌رده‌که‌وێت. پیداویستی به سامانی فره، ژیانی لۆکس، ئاره‌زوی ژیانی سه‌ربه‌خۆ، ترس له سه‌رکه‌وتوونه‌بوون و کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی دابونه‌ریتی و .... له‌و پێکهاتانه‌یه. ئێستا پێویسته راپۆرته‌وان کامه له‌وانه زۆرتر بخاته ژێر سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه؟
● یه‌کگرتوویی بابه‌ت
زۆر گرنگه که له راپۆرت سه‌باره‌ت به یه‌ک بابه‌تی تایبه‌ت، راپۆرتنووس له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی راپۆرته‌که، به‌و بابه‌ته وه‌فادار بمێنێته‌وه. ئه‌و بۆچوونه به مانای هه‌ڵبژاردنی بێ چه‌ندوچوونی بابه‌تی لاوه‌کی و که‌م پانتا نییه، به‌ڵکو به‌و مانایه‌یه که له پرۆسه‌ی ئاماده‌کردنی راپۆرتدا، پێویسته بابه‌ته‌کان چوارچێوه‌ی دیاریکراو و کورتیان هه‌بێت. راپۆرت هه‌رچی کورت‌تر بێت، راپۆرته‌وان بۆ پۆخته‌کردنی ته‌وه‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جۆراجۆره‌کانی، سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت له‌و رۆژگاره‌دا، خوێنه‌ر، بینه‌ر و بیسه‌ر که‌متر کات و حه‌وسه‌له‌ی خۆیان بۆ راپۆرتی دوورودرێژی میدیا دیداری و بیسیاری و نووسیارییه‌کان ته‌رخان ده‌که‌ن.
● نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ زه‌ینی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر)
پێشتر باسمان کرد که پێویسته ئاراسته‌ی راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما به‌هاییه هه‌واڵیانه دابمه‌زرێت که داکۆکی له ویست و داخوازییه‌کانی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) ده‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لایه‌نه گرنگه، راپۆرتێک باش و شایسته‌یه که ته‌وه‌ری بابه‌ته‌که‌ی نزیک بێت له زه‌ینی خوێنه‌ر، واته له ئاستی کاروباری رۆژانه و دڵنیگه‌رانییه‌کانی هه‌ر خوێنه‌رێکدا بێت. ئه‌و مه‌به‌سته له راپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان، باشتر دابێن ده‌بێت. بۆ نموونه، راپۆرت سه‌باره‌ت به رۆژانی پشوو، راپۆرت سه‌باره‌ت به ناونووسین له خوێندگاکاندا، راپۆرت سه‌باره‌ت به رۆژی پێشمه‌رگه و ...
به پێچه‌وانه، راپۆرت سه‌باره‌ت به گیروگرفتی ئامێره کاره‌باییه‌کانی ماڵ، راپۆرت له تابلۆی دوکانه‌کانی شاری هه‌وڵێر یان گیروگرفتی فێربوونی زمانی یونانی و... ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه له ئاماده‌کردنیدا لێهاتوویی به‌کار هاتبێت، به‌ڵام به هۆی سه‌رنجڕاکێش نه‌بوون بۆ زۆربه‌ی توژه‌کانی خه‌ڵک، خوێنه‌رێکی زۆر وه‌ده‌ست ناهێنێت. مه‌گه‌ر هه‌مان راپۆرت له روانگه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاماده کرابێت. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر گیره‌وگرفتی ئامێره کاره‌باییه‌کان به‌هۆی نه‌بوون و بڕانی به‌رده‌وامی کاره‌با و یان گیروگرفتی فێربوونی زمانی یونانی له‌گه‌ڵ زۆربوونی هاتووچۆ له نێوان یونان و کوردستاندا، لێکبدرێته‌وه.
● به‌ها نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
روژنامه‌وان به‌پێی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی به‌رفراوانی خه‌ڵک و به‌هۆی نه‌خشی کاریگه‌ری له کولتووری کۆمه‌ڵگادا، پێویسته و ناچاره چاوه‌دێر و داکوکیکه‌ری به‌ها و دابونه‌ریته پێشکه‌وتووکانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆز و دژواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا، پێویسته رۆژنامه‌وان وه‌ک پێشه‌نگ، ئه‌رکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی گشتی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئه‌ستو بگرێت. رۆژنامه‌وان وه‌ک چاو و گوێی کۆمه‌ڵگا پێویسته سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی، که‌موکوڕی و پێداویستییه‌کان، ره‌خنه‌کانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا ئاراسته‌ی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) بکات.
● پانتایی دڵڕفێنی
ئه‌گه‌ر ئێمه به زه‌وقێکی مامناوه‌ندییه‌وه گوێ له بابه‌تێکی رادیوبگرین، سه‌یری دیمه‌نێک له ته‌له‌ڤیزیون به‌که‌ین، وتارێک له رۆژنامه بخوێنێنه‌وه، یان فیلمێک ته‌ماشا بکه‌ین، مێشک ئێمه راده و پله‌یه‌کی دیاریکراوی بۆ وه‌رگرتنی بابه‌ته‌کان هه‌یه، واته پانتایی دڵڕفێنی هه‌ر بابه‌تێکی میدیایی بۆ تاکه‌کان، جێاوازه. سنووری ئه‌و پانتاییه له هه‌ر مرۆڤێکدا په‌یوه‌ندی به راده‌ی خوێنده‌واری و پروه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵگا و.. هه‌یه. هه‌روه‌ها، ئامرازه‌کانی وه‌ک کتێب، رادیو، ته‌له‌ڤیزیون، گوڤار، کاسێتی مۆسیقا و ...که هۆکاری دڵڕفێنی زۆرتر ده‌کات، بۆ مرۆڤه‌کان جۆراجۆرن. که‌وابووو، ئێمه له ده‌وروبه‌ری خۆماندا له گه‌ڵ که‌سانێک رووبه‌ڕوو ده‌بێنه‌وه که کاتێکی دۆرودرێژ گوێ بۆ موسیقا راده‌گرن یان کتێب ده‌خوێنه‌وه یان ...، که ده‌بێته هۆی سه‌رسوورمانی ئێمه و ده‌ڵێین: چ حه‌وسه‌له‌یه‌کیان هه‌یه! دیاره پله‌ی زه‌وق و پانتایی دڵڕفێنی و سه‌رنجراکێشی بۆ تاکه جیاوازه‌کان به پێێ ئامرازه جۆراجۆره‌کان، جیاوازی هه‌یه. بوویه پسپۆڕانی ئامرازه گشتییه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر، پانتایی و سنوورێکی دیاریکراویان له‌و باره‌وه بۆ خه‌لکێکی مامناوه‌ندی و به‌پێی ئامرازه جۆراجۆره‌کان، دۆزیوه‌ته‌وه. بۆ نموونه ده‌لێن که گوێ و ده‌ماره هه‌ستیاره‌کانی تایبه‌ت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، ناوه‌ندی تومارکردنی په‌یامه‌کان و ناوه‌ندی سازکه‌ری په‌یوه‌ندی هه‌ر په‌یامێک له‌گه‌ڵ گشت زانێارییه‌کانی پێشوو له مێشکی مرۆڤدا، ته‌نیا به ماوه‌ی 5 خوله‌ک به شێوه‌یه‌کی کارا کارده‌کات. پاش ئه‌و ماوه‌یه، گوێ ده‌بیسێت به‌ڵام مێشک توانای رێکۆپێککردنی په‌یامه گه‌یشتووکانی نامێنێت. ئه‌و پانتاییه بۆ ته‌له‌ڤیزیون 12 خوله‌ک، بۆ چاپه‌مه‌نییه‌کان 22 دێر و بۆ مۆسیقا 17 خوله‌که. پاشان زه‌ین به هۆی ماندووبوونه‌وه هه‌ستوه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات و مێشک له‌دوای لایه‌نی‌تری سه‌رنجڕاکێش ده‌گه‌ڕێت. بۆیه کاتێک له به‌رامبه‌ر رادیو، کتێب، ته‌له‌ڤیزیون و... دا دانیشتووین، ده‌بیسین، ده‌خوێنینه‌وه، ده‌بینیین و ده‌بیسیین، به‌ڵام زه‌ین په‌روازه‌ی شوێنێکی‌تره و وه‌ک ئه‌وه‌یه که هیچمان نه‌بیستووه، نه‌بینیوه و نه‌خوێندوته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا، چاره چییه؟ پێویسته بابه‌تی کورت و پوختی سه‌رنجڕاکێش ئاماده به‌که‌ین بۆ دیتن، بیستن و خوێندنه‌وه. پسپۆڕان به تایبه‌ت له ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، پێشنیاری کورتی و پوختی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یام، نووسراوه، و فیلمێک، دوورودرێژ بێت، پێشنیاری دابه‌شکردنی به پاژ‌ی بچۆکتر و به پانتایی دڵڕفێنی جیاوازتر بۆ هه‌ر یه‌ک له به‌شه‌کانی ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن. بۆ نموونه ئه‌و دیارده‌یه له سینه‌مادا به ناوی "ریتم" ، له کتێب‌دا به ناوی "فۆڕم"، له مۆسیقادا به ناوی "میلودی" یان "نه‌وا" و له چاپه‌مه‌نییه‌کاندا به ناوی "پاراگراڤ" یان ره‌سته‌ی په‌یتاپه‌یتا به‌ڵام هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆکی تازه، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. له چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌وانیدا، پانتایی دڵڕفێنی بریتییه له سنوورێک له سه‌رنج، حه‌وسه‌له و وه‌رگرتنی بابه‌ت یان راپۆرت، له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌نییه‌کانی هه‌ره گرنگی نووسراوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی و له‌وانه، راپۆرت، له‌پێشچاو گرتنی ئه‌و پانتاییه به سودی خوێنه‌ره. دابه‌شکردنی هۆشمه‌ندانه‌ی پێکهاته‌کان(فاکته‌ره‌کان) له سه‌رتاسه‌ری راپۆرته‌که‌دا، راکێشانی به‌رده‌وامی سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ راپۆرت له رێگای پێشکه‌شکردنی ره‌هه‌نده تازه‌کان، به‌کارهێنانی گۆرزی هه‌ستوه‌ریی (درامایی) و که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه و ره‌سته سه‌رنجڕاکێشه‌کان، هێندێک له‌و شێوازانه پێکدێنێت.
راپۆرتێک په‌سه‌نده که خوێنه‌ر سه‌ره‌ڕای درێژبوونی بیخوێنێته‌وه، ته‌وه‌ره‌کانی ده‌رک بکات و کاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕووان لێکراوی نووسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ردابنێت. ئه‌و هونه‌ره له رێگای راهێنانی به‌رده‌وام و نووسینی هه‌رچی زۆرتری راپۆرت پێکدێت. نووسینی راپۆرتی دورودرێژ که هه‌ڵگری شیوازێکی یه‌ک ناواخن و په‌یامی درێژه، کارێکی بێهووده‌یه و ته‌نیا ئاکامی، به‌فیڕۆدانی کاغه‌ز و به‌هه‌رز دانی توانا و داهێنه‌ریی راپۆرته‌وانه.
پێداویستییه‌کانی راپۆرتێکی په‌سه‌ند
له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به پێوانه‌کانی راپۆرتی په‌سه‌ند و شایانی چاپ کرد، لێره‌دا به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ئاکامه‌کان، سه‌ره‌کی‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرتێکی په‌سه‌ند و ره‌وا بۆ خوێندنه‌وه، ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
1- به‌ر له هه‌موو شتێک، پێویسته راپۆرت شایسته‌ی خوێندنه‌وه بێت. سه‌ره‌ڕای سه‌رنجڕاکێشی و گرنگبوون و دڵڕفێنی ته‌وه‌ر، دابینکردن و له‌پێشچاوگرتنی به‌ها هه‌واڵییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یارمه‌تیده‌ره.
2- پیویسته شێوازی نووسینی راپۆرت رازاوه و دڵگیر بێت. له‌پێشچاوگرتنی ره‌سه‌نایه‌تی له راپۆرت نووسیندا، یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانه له‌و کاره‌دا. بابه‌تێک ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری به‌ها هه‌واڵییه به‌رچاوه‌کان نه‌بێت، به‌ڵام به هۆی نووسینی به‌شێوازێکی جوان و ره‌سه‌ن، ده‌بێته راپۆرتێکی شایسته‌ی خوێندنه‌وه. کۆی دوو لایه‌نی، شایسته‌ی خوێندنه‌وه‌بوون و شێوازی نووسینی ره‌سه‌ن، راپۆرت ته‌واوتر ده‌کات.
3- ره‌وان و یه‌کپارچه بێت. لێره‌دا زۆرتر مه‌به‌ست له‌پێشچاوگرتنی پێکهاته ته‌کنیکییه‌کان و ژێرخانی راپۆرته. لید یان سه‌ره‌تایه‌کی ته‌واو، مانشێتی سه‌رنجڕاکێش، بڵاوکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له سه‌رانسه‌ری په‌یکه‌ری راپۆرتدا، ده‌سپێک و کۆتایی گونجاو، جێکردنه‌وه‌ی وتووێژی پێویست، بۆچووونی به‌نرخ، زانیاری پێویست و ... له‌پێشچاوگرتنی هه‌ماهه‌نگ و یه‌کپارچه‌ی تێکڕای ئه‌و پێکهاته بنه‌ڕه‌تیانه، ده‌بێته هۆی پێکهاتنی راپۆرتیکی شایسته. دیاره راپۆرتێک په‌سه‌نده که هه‌ماهه‌نگی و رێکۆپێکییه‌کی مه‌نتقی له سه‌رانسه‌ریدا ره‌چاو کرابێت. به‌ڵام راپۆرتێک که به گورز و هه‌یجانه‌وه ده‌سپێبکات و له ناوه‌راستدا کورت بێنێت، دووچاری که‌موکووڕییه.
4- قه‌واره‌یه‌کی گونجاوی هه‌بێت. له کۆنه‌وه گوتوویانه "کورت و پوخت". دیاره درێژدادڕی بێهووده و کورت نووسینی ناته‌واو، هه‌ردووکیان ره‌وا نیین. له راپۆرت نووسیندا، هێندێکجار به هۆی گرنگ نه‌بوون، دووپات بوونه‌وه، پێک هێنانی گیروگرفت و یان به هۆی بێ مانا بوون، ته‌وه‌ری بابه‌تێک کورت ده‌کرێته‌وه، یان هێندك بابه‌تی ته‌ڕوتازه پێوێستییان به روونکردنه‌وه و نووسینی زۆرتر هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی گونجاوی یه‌کێک له‌و دوو لایه‌نه، په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌وانه‌وه هه‌یه، هه‌لبه‌ت ئه‌وه‌ش له رێگای راهێنان و ئه‌زموونه‌وه پێکدێت.
5- له‌پێشچاوگرتنی یاساکان. زۆرجار راپۆرتێک خاوه‌نی ته‌وای ئه‌و پێداویستییه باسکراوانه‌یه، به‌لام به‌هۆی یاسا وریساکانی وڵاته‌که بۆ چاپکردن گونجاو نییه. پێویسته راپۆرته‌وان ئاگاداری لایه‌نه یاساییه‌کانی بڵاوکردنه‌وه و راگه‌یاندن بێت، وه‌ک یاسای رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندن و یاساکانی‌تری په‌یوه‌ندیدار.
6- زه‌وق، ویست و نیازه‌کانی خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر) له راپۆرتدا دابینکرابێت. کاردانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی یان حیزبایه‌تی له راپۆرتدا، دزێوترین و ناحه‌زترین لایه‌نی راپۆرت پێکدێنێت. پێویسته ئاگاداربین که روانگه‌ی میدیاکان (و چاپه‌مه‌نی وه‌ک یه‌کێک له‌وان) رووبه‌ڕووی ته‌وای خه‌ڵکه و سامانێکی تێکرایی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌رچی مۆڵکی تاکه که‌سێک یان هێندێک لایه‌نه. خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر)ی میدیایه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه‌ی لێوه‌رنگرێت، متمانه‌ت پێناکات. به فه‌رمانی ویژدان و ئه‌خلاقی پیشه‌یی، میدیاکان نابێت بکرێته گۆڕه‌پانی گێره‌وکێشه تاکه‌که‌سییه‌کان یان گرووپی و حیزبایه‌تی. پێشتر باسی بێلایه‌نی کرا که به هۆی تێپه‌ربوونی هه‌واڵ و راپۆرت له بێژینگ و پاڵاوگه‌ی مرۆڤه‌وه (هه‌واڵنێر و راپۆرته‌وان)، له‌کرده‌وه‌دا هه‌رگیز بێلایه‌نییه‌کی ره‌ها نییه، به‌ڵام له پێشه‌ی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌چاونه‌کردنی هه‌ستوه‌ری که‌سایه‌تی و به‌رزڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خوێنه‌ر(بینه‌ر، بیسه‌ر) به‌سه‌ر بۆچوون و زه‌وق و مه‌یلی تاکه‌که‌سیدا، ئه‌رکی پێویست و سه‌ره‌کی ئه‌و پیشه‌یه پێکدێنێت.