هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
● راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟

راپۆرت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
گرنگی راپۆرت
راپۆرت له هه‌ر چه‌شن و به هه‌ر قه‌واره و له هه‌ریه‌ک له بواره‌کانی میدیاییدا، پتر و پێش‌تر له هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کی‌تر، خاوه‌ن روانگه‌یه‌کی داستانی و چیرۆکییه. واته وه‌ک چیرۆکێکی کورته، به‌و جیاوازییه که پێکهاته و رووداو و که‌سایه‌تییه‌کانی، به‌ته‌واوی له راستییه‌کانی ژیانه‌وه هه‌لقۆڵاون. به‌ڵام لایه‌نه‌کانی راستی و ئۆبژکتیڤ بوون، ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی راپۆرت پێکناهێنێت، به‌ڵکو راپۆرت پیویسته، یان راگۆزی زانیاری بێت(که خوێنه‌ر به وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ست به پتر زانین بکات) یان نائاسایی و چاوه‌روان نه‌کراو بێت (که ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر لێی بێ خه‌به‌رما، هه‌ست به له‌ده‌ستدانی شتێک بکات) یان ببێته هۆی سه‌رگه‌رمی(که خوێنه‌ر به هه‌سته‌وه تا کوتایی له‌گه‌ڵی بێت)، یان ته‌نانه‌ت هه‌ست بزوێن و هه‌ستیارانه بێت، واته لایه‌ن و دیمه‌نێکی مرۆڤایه‌تی له خوێنه‌ردا وه‌جوش بینێت و ببێته هۆکاری په‌یدا بوونی بۆچوونه هه‌ستیاره‌کان له خوێنه‌ردا.
خوێنه‌ر(بێنه‌ر، بیسه‌ر) په‌یمانێکی نه‌نووسراوه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان هه‌یه. ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌یمانه ده‌لێت: من(خوێنه‌ر،...) متمانه به تۆ(رۆژنامه‌وان) ده‌که‌م. به‌و هۆیه که خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر)ی میدیای تۆم. له لایه‌ن منه‌وه، له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که هه‌موومان خاوه‌نداری ده‌که‌ین، بگه‌ڕێ، به‌راستی و ده‌سپاکییه‌وه، به‌وردبینی و به‌خێرایی، دیارده‌کان بۆمن روون بکه‌وه.
به پێی ئه‌و په‌یمانه، رۆژنامه‌وان له لایه‌ن خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر)ه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه تا له لایه‌ن ئه‌وه‌وه و له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، له ناو کۆمه‌ڵگادا بگه‌ڕێ و سه‌رنجڕاکێشترین لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌و ئاماده بکات. ئه‌وه به مانای هه‌ڵگرتنی متمانه‌یه‌کی مه‌زنه که ته‌نیا باری به‌رپرسایه‌تی رۆژنامه‌وان سه‌نگین‌تر ده‌کات. به‌رده‌وامی ئه‌و متمانه‌یه، په‌یوه‌ندی به کرده‌وه‌ی رۆژنامه‌وانه‌وه هه‌یه. به هۆی ئه‌و مه‌ودا به‌رفراوانه‌ی که راپۆرت به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا هه‌یه‌تی (مه‌ودای زۆرتر بۆ روونکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیارییه‌کان، گۆرانکارییه‌کان، ئاماره‌کان و وه‌سفه‌کان)،راپۆرت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌وان و خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر) خوماڵی‌تر، هه‌ستیارانه‌تر و نزیک‌تر بکات. که‌وابووو، له‌و رێگایه‌وه گۆڕه‌پانێکی مه‌زن بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له نێوان رۆژنامه‌وان و میدیا له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر)ه‌وه پێکدێت. په‌ره‌پێدان و مانادارتر کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، یه‌کێک له کرده‌وه‌کانی راپۆرت پێکدێنێت. کاتێک بواری ئه‌و په‌یوه‌ندی و متمانه‌یه ئاماده بێت، ئه‌و کات میدیا ده‌توانێت و ده‌بێت دیارده و زانیارییه‌کانی داهێنه‌رانه و به‌که‌ڵک بۆ خوێنه‌رانی خۆی ئاماده بکات. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که نیازمه‌ند به کاره، نیازمه‌ندی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانه، نیازمه‌ندی پێشگرتنه له گه‌نده‌ڵیی، نیازمه‌ندی دابینکردنی بنه‌ما سه‌ره‌کییه سیاسییه‌کانه، نیازمه‌ندی دابینکردنی پاکی ژینگه‌یه و ...، راپۆرته‌وان له رێگای ئاماده و بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتی بیرلێکراوه‌وه، ده‌توانێت بۆ دابینکردنی ئه‌و نیازمه‌ندییانه تێبکۆشێت. هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئاشکرای بکه‌ین که میدیاکان خۆبه‌خۆ و به‌ته‌نیایی، بێ ئیراده‌ی گشتی و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌رگیز ناتوانن به ئاکامیان بگه‌ن.
وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، لایه‌نی گرنگی راپۆرت، روانگه و شێوازه، و هۆکاری پێکهێنانی گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندیه‌کانی (به‌تایبه‌ت متمانه‌ی) نێوان خوێنه‌ر(بیسه‌ر، بینه‌ر) و میدیایه. متمانه‌یه‌کی ئاوا (ئه‌گه‌ر پێکهات) بایخدارترین سامانی راپۆرته‌وان و میدیایه له ژیانی پیشه‌ییاندا.
ئه‌و گۆڕه‌پانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشڕه‌ودا، چاره‌ساز و یه‌کجار پێکهێنه‌ره. ئه‌گه‌ر وای دابنێن که کۆمه‌ڵی رۆژنامه‌وانان وه‌ک زنجیره ده‌ماره هه‌ستیاره‌کان، ته‌وای که‌موکووڕیه، ده‌سکه‌وته، لاده‌رییه، ده‌سپاکییه، کۆششه، ته‌مه‌ڵییه و ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ری بخاته ژێر چاوه‌دێری و میدیاکان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه بن، و له لایه‌کی‌تره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات، گرنگی بدات به بیروڕای گشتی و وه‌ڵامده‌ر بێت، ئیتر کێ زاتی که‌مکاری، گه‌نده‌ڵی و سته‌مکاری ده‌بێت؟
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و فه‌رمانبه‌ری له سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی واته، ره‌سنایه‌تی هه‌ڵبژاردن و مافی ده‌نگدان داڕێژراوه، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به وردبێنییه‌وه چاوه‌دێری له کرده‌وه‌ی هه‌ڵبژاردراوه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و به دیتنی یه‌که‌م که‌موکوڕی له کاره‌کانیاندا، ئیتر ده‌نگیان پێناده‌ن. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا گرنگی میدیاکان زۆرتره و شوێنه‌واریان به‌رچاوتره.
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن هه‌نگاو هه‌ڵدێنن، نه‌خش و ئه‌رکی رۆژنامه‌وان بۆ دابینکردنی نیازمه‌نییه‌کان، پێداویستییه‌کان و چاوه‌رووانییه‌کانی خوێنه‌ره‌انیان، ئاسته‌متره و هه‌ستان بۆ گۆرانکارییه‌کان دژوارتر. خوێنه‌ران له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، چاوه‌ڕوانی و پێداویستی به‌ربڵاوتر و زۆرتریان له میدیاکان هه‌یه.
به‌تایبه‌ت کاتێک رۆژنامه‌وانی له پێناو په‌ره‌سه‌ندن له ئاڕادا بێت، راپۆرته‌وان شوێنێکی هه‌ستیار و تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه. راپۆرته‌وان له‌و گۆره‌پانه‌دا پێویسته به جێگای به‌رجه‌سته‌کردنی هه‌ست و سه‌رگه‌رم کردنی خه‌ڵک، رووبکاته کێشه گرنگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک، کار، به‌رهه‌م، پاراستنی یاسا، په‌روه‌رده و زانست کاری، ته‌ندورستی و..
راپۆرته‌وان به ئاشکراکردنی دیارده و کێشه تازه‌کان بۆ خوێنه‌ران، رۆژانه ده‌رگای تازه له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆسه‌یه به مانای ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی کولتووری راگه‌یاندنه، واته له‌گه‌ڵ هێنانه ئاڕای چه‌مکه تازانه‌کان، زمان و کولتوورێکی نوێتر ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
"دێوید رێنداڵ"، رۆژنامه‌وانی بریتانیایی ده‌لێت: "سه‌رنجدان به کۆی راپۆرته‌کان و لیسته‌ی بابه‌ته‌کانی میدیاکان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا، به روونی ئاڕاسته‌ی فکری و دڵمه‌شخۆلییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێشان ده‌دات."
سه‌باره‌ت به هه‌واڵ، ناتوانین ئه‌و باوه‌ڕه‌مان هه‌بێت، چونکو هه‌واڵ خۆده‌خزینێته ناو کۆمه‌ڵگاوه، به‌ڵام راپۆرت، له لایه‌ن راپۆرته‌وان و میدیاوه ئاماده ده‌کرێت. به پێی ئه‌زموون و پێوانه‌کان، راپۆرت‌نووسین وه‌ک ره‌وان‌ترین شێوازی په‌یوه‌ندی میدیایی ناسراوه.