هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند

راپۆرت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
راپۆرت چۆن ده‌نووسرێت؟
هه‌واڵ، راپۆرتێکه له راستییه‌کان که خاوه‌نداری یه‌ک یان چه‌ند به‌هایه‌کی هه‌واڵی ده‌کات و ره‌نگه له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی هۆکاره ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه رێکخراوه‌ییه‌کاندا پێکهاتبێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه به دوواین و رێکوپێکترین پێناسه‌ی هه‌واڵ ده‌ژمێردرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، که‌موکوڕییه‌کی گرنگی هه‌یه. له‌و پێناسه‌یه‌دا نه‌خش و جێگای هه‌واڵنێر دیاری نه‌کراوه. له‌و پێناسه‌ه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت که گۆیا هه‌واڵ له لایه‌ن ده‌زگایه‌که‌وه ئاماده ده‌کرێت که نه توانای ئه‌وی هه‌یه و نه ره‌وایه له پرۆسه‌ی ئاماده کردن و رێکوپێکردنیدا، کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. له پێناسه‌یه‌دا کۆنی هه‌واڵدا که ده‌لێت: هه‌واڵ راگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی راستییه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆاستنه‌وه‌ی بیروڕای گشتییه، دیسان به شێوه‌یه‌کی شایسته شوێنێک بۆ هه‌واڵنێر دابین نه‌کراوه. له حاڵێکدا هه‌واڵ، وتووێژ و راپۆرت له لایه‌ن رۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێره‌وه وه‌ک مرۆڤ (واته، کۆمه‌ڵێک لایه‌نه‌ی فره ئاڵۆزی بیر و هزر و هه‌ستی بگۆڕ) ئاماده و رێکوپێک ده‌کرێت، که‌وابووو، به‌رهه‌می کرده‌وه‌ی رۆژنامه‌وانه که بێگومان کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ی پێوه دیار ده‌بێت.
به له‌پێشچاو گرتنی ئه‌و تێبینیه، پێناسه‌ی هه‌واڵ بریتییه له:
هه‌واڵ، روانگه یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئۆبژکتیڤه له راستییه‌کان و خاوه‌نداری یه‌ک یان چه‌ند ئه‌رزشی هه‌واڵی ده‌کات و ره‌نگه له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی هۆکاره ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه‌کانی رێکخراوه‌ییدا پێکهاتبێت.
دیاره راپۆرت (یان وتووێژ) شێوازێک له هه‌واڵ و نووسراوه‌یه (له میدیاکانی نووسیاری‌دا)، به‌ناچاری پێناسه هه‌واڵ، راپۆرتیش ده‌گرێته‌وه.
که‌وابووو، پێناسه‌ی راپۆرت بریتییه له:
راپۆرت، روانگه یان لێکدانه‌وه‌ی هه‌واڵنێره له پانتایی نێوان دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندی، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی راستییه‌ک که خاوه‌نی یه‌ک یان چه‌ند به‌های هه‌واڵی بێت، ئه‌و روانگه‌یه که له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوولایه‌نه‌ی پانتایی په‌یوه‌ندی دایه، ره‌نگه کاردانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی رێکخڕاوه‌ییشی پێوه دیار بێت.
به پێی ئه‌و پێناسه‌ه، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرت بریتین له:
* راپۆرت ده‌بێت ئۆبژکتیڤ بێت، واته دوور بێت له خه‌یاڵ و داهێنه‌ریی نووسه‌رانه که راپۆرت له ره‌سنایه‌تی و ئۆبژکتیڤ بوونی پێویست دوور ده‌کاته‌وه، مه‌گه‌ر له راپۆرتی وه‌سفی دا.
* راپۆرت، لێکدانه‌وه و روانگه‌ی هه‌واڵنێره سه‌باره‌ت به رووداوێک، گۆڕانێک، راستییه‌ک یان که‌سێک، و دوو لایه‌نی هه‌یه.
یه‌که‌م، راپۆرته‌وانه، که به‌پێی پێکهاته خۆماڵییه‌کانی که‌سایه‌تی (وه‌ک، راده‌ی خوێنده‌واری، رابردوو، ئاره‌زووه‌کانی، ئه‌زموونی و...) ئه‌و رووداو، گۆران، راستی یان که‌سه‌ی، لێکده‌داته‌وه. که‌وابووو هه‌ر راپۆرتێک لێکدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌بێت.
دووه‌م، ئه‌و لێکدانه‌وه و روانگه‌یه (وه‌ک له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین) ناتوانێت رێوشوێنه‌کانی هه‌واڵ نووسین و راپۆرته‌وانی له‌پێشچاو نه‌گرێت.
* راپۆرت، روانگه‌یه‌که له پانتایی دوولایه‌نی په‌یوه‌ندیدا. یه‌ک سه‌ری هه‌واڵنێره که کوتاییه‌که‌ی ده‌گاته میدیاکه‌ی و سه‌رێکی‌تری، رووداو، گۆران،راستی یان که‌سێکه که هه‌واڵنێر راپۆرتی له‌باره‌وه ئاماده ده‌کات. * راپۆرتیش وه‌ک هه‌واڵ، ده‌بێت هه‌ڵگری یه‌ک یان چه‌ند به‌هایه‌کی هه‌واڵی بێت. راپۆرتێک که خاوه‌نی به‌هاکانی به‌ربڵاویی، ناوبانگ، سه‌رسووڕمان، رێژه و ژماره، کاره‌سات و... نه‌بێت، دڵڕفێن نییه و سه‌رنجی خوێنه‌ران راناکێشێت. له‌پێشچاو گرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، راپۆرت له کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی راپۆرته‌وان ده‌پارێزێت. کۆی دوو لایه‌نی ئۆبژکتیڤ بوون و خاوه‌نداری یه‌ک یان چه‌ند به‌های هه‌واڵی، راپۆرت له پشتبه‌ستنی یه‌ک لایه‌نه به زه‌وق و شێوازی راپۆرته‌وان ده‌پارێزێت. ته‌نانه‌ت به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه، دیسان هه‌واڵنێر وه‌ک پاڵاوگه‌یه‌کی زیندوو و خاوه‌ن بیروڕا، له سه‌ر ئاکامی راپۆرته‌که کاردانه‌وه‌ی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ده‌بێت.
*هۆکاره ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راپۆرت کاردانه‌ویان هه‌یه. هۆکاره ناوه‌کییه‌کان بریتین له کۆی زه‌وق و بیروباوه‌ڕی راپۆرته‌وان، شێواز و رێبازی ده‌زگای میدیا و ویست و داخوازییه‌کانی به‌رپرسانی میدیاکه. داخوازییه‌کانی خوێنه‌ران (بیسه‌ران و بینه‌ران) هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان پێک دینێت. سه‌ره‌ڕای چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌ه، راپۆرت(وتووێژیشی له‌گه‌ل بێت) وه‌ک یه‌کێک له هونه‌ره گرنگه‌کانی کاری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵسه‌نگێندراوه که بۆ زیندوو راگرتنی ده‌زگا میدیاییه‌کان، نه‌خشێکی زۆر گرنگی هه‌یه. میدیا و چاپه‌مه‌نییه‌کان بێ راپۆرت و وتووێژ ده‌بێته کۆمه‌ڵێک وتار و بێروبۆچوون و نووسراوه‌ی‌تر که به هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئۆبژکتیڤیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، کاردانه‌وه‌یه‌کی بێ رۆح و بێ ئاکامیان له مێداکاندا لێده‌که‌وێته‌وه.