هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه
● چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت

تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرته‌وان و راپۆرتی په‌سه‌ند
راپۆرته‌وان کێیه؟
به له پێشچاو گرتنی ئه‌وه راستییه که راپۆرت و وتووێژ، زیندووترین و له هه‌مان کاتدا دژوارترین کاری میدیاییه، پێویسته راپۆرته‌وانیش خاوه‌نی وه‌ها تایبه‌تمه‌ندی و لێهاتوویی بێت که ئه‌ندامانی‌تری ده‌سته‌ی نووسه‌ران خاوه‌نی نه‌بن. که‌وا بوو، پێشه‌ی راپۆرته‌وانی پێویستی به هێندێک بنه‌ما هه‌یه که لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:
1- هه‌ستی میدیایی
رۆژنامه‌وان ته‌نیا هه‌ستیارتر نییه له مرۆڤی‌دیکه، به‌ڵکو کونجکاوتریشه. سه‌رنجڕاکێشه که مامۆستایان و پسپورانی بواری ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی گشتی، بۆ مرۆڤێ رۆژنامه‌وان سێ مه‌رجی: فێربوون، ئه‌زمون و هه‌ستیاری (واته، هێزی بۆن‌کردن به مانای هه‌ستیار بوون له وه‌رگرتن) ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و خێراش ئاماژه ده‌که‌ن به دابین بوونی دوو لایه‌نی یه‌که‌م به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، به‌مه‌رجێک مرۆڤه‌که خاوه‌نی لایه‌نی سێهه‌م بێت. واته هه‌والنێری داهێنه‌ر، بواری فێربوون و ئه‌زمون، خۆی بۆ خۆی دابینی ده‌کات. واته راپۆرته‌وان خاوه‌ن هه‌ستی به‌هێزی وه‌رگرتنه و هه‌میشه ئاماده‌یه. هه‌ستی وه‌رگرتنی(بۆن کردنی!) رۆژنامه‌وان به‌و مانایه‌یه که ئه‌و وه‌ک هه‌موو که‌سی‌تر دیارده‌کان ده‌بینێت و هه‌ستی پێده‌کات، به‌ڵام زه‌ینی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌و، داوای بینییی و ده‌رکی زۆرتری لێده‌کات.
هه‌واڵنێر به هه‌ر پێنج هه‌ستی، له هه‌ر کاتێکدا و به‌ته‌واوی ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خویه‌تی. بیستنی سرته‌یه‌ک له ناو پاسدا، بۆن کردنی هه‌وایه‌کی نائاسایی له شه‌قامدا، بینینی دیمه‌نێکی تازه و ... ئه‌و راده‌كێشێت بۆلای رووداوێکی تازه و راپۆرتێکی نوێ. ئه‌و ده‌نگ و بۆن و دێمه‌نه هه‌موو که‌س هه‌ستی پێده‌کات، به‌ڵام هه‌واڵنێر، به‌هێزتر و کاراتر وه‌ریده‌گرێت و تا وه‌ڵامی پێویستی بۆ نه‌دۆزێته‌وه، ئارام ناگرێت.
2- خێرایی ده‌رک کردن
ئه‌گه‌رچی خێرایی ده‌رککردن به‌شێک له هه‌ستیارییه، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی ده‌رککردن له خانه‌ی پاش هه‌ستیاری جێگاده‌گرێت. هێزی وه‌رگرتن(هه‌ستیاری) کاتێک کارایی ده‌بێت که ئه‌و هه‌سته ئێمه به‌ره‌و ده‌رکی بابه‌تێک یان دیارده‌یه‌ک رێنوێنی بکات. گرنگتر له بینینی هێندک ماسی مردو له رووبارێکدا، گه‌یشتن به‌و ئاکامه‌یه که له سه‌ر رێگای رووباره‌که هۆکارێک هه‌یه بۆ مردنی ماسییه‌کان.
خێرایی ده‌رککردن بریتییه له یه‌کسانی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ زانیاری و ئاگادارییه پێشووکان له زه‌ینی مرۆڤدا.
3- توانای ده‌رککردن
توانای ده‌رککردن له‌گه‌ڵ خێرایی ده‌رککردن، جیاوازیان هه‌یه. له ژیانی ئاسایی‌دا زۆر که‌س باشتر له که‌سانی‌تر ده‌بینن، ده‌بیسن و هه‌ستیارترن. دیاره که‌سانێک به هۆی کار و پیشه‌یان ده‌بێت توانای ده‌رکی به‌رزتریان هه‌بێت. وه‌ک، وته‌بێژان، مامۆستایان، هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌وانان.
توانای ده‌رککردن بریتییه له سود وه‌رگرتن له پێکهاته جۆراجۆره‌کانی به‌رده‌ست، بۆ گۆاستنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌مانهه‌وێت به که‌سانی‌تر رابگه‌ینین.
4- پێنووسی ره‌وان
سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان رۆژنامه‌وانی و ئه‌دب و ئه‌دبیات، پێشتر باسمان کرد. ئه‌گه‌رچی که‌ره‌سی هه‌ردوو، پێنووس، کاغه‌ز و وشه‌یه، به‌ڵام "نووسه‌ری" به‌شێک له ئه‌دبیاته و "رۆژنامه‌وانی"، چه‌مکێکی زانسته کۆمه‌ڵایتییه‌کانه. به‌و حاڵه، ئایا ده‌کرێ بلێین که راپۆرته‌وان خۆ بپارێزێ له ناسک کارییه‌کانی ئه‌دبیات؟ دیاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌رێنییه، به‌ڵام به‌و تێبێنییه، که ئه‌وه کاری سه‌ره‌کی رۆژنامه‌وان نییه.
رۆژنامه‌وان یان راپۆرته‌وان پێویسته بێ‌کێشه و به‌روونی ناوه‌ڕۆک و چۆنیه‌تی په‌یامه شاراوه‌کانی ناو راپۆرته‌کانی به خوێنه‌ر یان بێنه‌ر رابگۆزێته‌وه. هێندک له مامۆستایانی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و ده‌لێن، نووسراوه‌کانی میدیایی به گشتی، نابێت خۆ له جوانکارییه‌کانی ئه‌دبیات بدزنه‌وه، چۆنکو رۆژنامه‌وان بۆ گواسته‌وه‌ی په‌یام، بێجگه له وشه و دێڕ، ئامرازێکی‌تری له هه‌نبانه‌دا نییه و پێویسته ئه‌و چه‌که، زانایانه و داهێنه‌رانه به‌کار بێنێت. به‌تایبه‌تی له راپۆرتی وه‌سفی و خه‌یاڵیدا، که چاره‌نووسی راپۆرته‌که په‌یوه‌ندی به نووسینی جوان و ناسکه‌وه هه‌ییه. دیاره ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه به هێندێک گومانه‌وه سه‌یر بکه‌ین، چۆنکو هه‌موو راپۆرته‌کان(له‌وانه راپۆرته‌کانی زانستی و لێکۆڵینه‌وه‌ییه) بوار و بنه‌مای وه‌سف و هه‌ستیان پێوه دیار نییه. به‌کورتی، له نووسینی راپۆرتدا، هونه‌ری رۆژنامه‌وانی له هه‌ڵبژاردنی شێواز و رێزمانی گونجاو له‌گه‌ل بابه‌ت و ته‌وه‌ری راپۆرته‌کاندا خۆپێشانده‌دات.
بۆ نموونه:
له به‌ره به‌یانییه‌کی پاییزدا، دایکێکی داماو و نه‌دار، کۆرپه‌ی ساوا‌ی خۆی له په‌نا دیوارێکی شاردا فرێده‌دات. ئه‌و بابه‌ته به چه‌ند شێوه ده‌نووسرێت؟
* ئه‌مرۆ به‌یانی، کۆرپه‌یه‌کی ساوا له په‌نا دیواری ماڵێک له ... دۆزرایه‌وه.
* دایکێکی نیازمه‌ند، کۆرپه‌ی ساوا‌ی خۆی له په‌نا دیواری ماڵێک له شه‌قامی ...فرێده‌دات و وون ده‌بێت.
* دیسان کۆرپه‌یه‌کی ساوا که دایکێکی دڵڕه‌ق له په‌نا دیواری ماڵێک فرێدابوو، له ...دۆزرایه‌وه.
* دایکه بۆ دوواین جار چاو ده‌بڕێته ناو چاوی کۆرپه ساواکه‌ی. خه‌یاڵی پاشه‌رۆژێکی ره‌ش و دژوار، چۆن خۆی هه‌یبوو و هه‌یه‌تی و ده‌یبێت، به مێشکیدا دێت و له بڕیاره‌که‌ی سورتر ده‌بێت. ماچه‌گۆلێکی نه‌رم له روومه‌تی کۆرپه‌که‌ی ده‌چێنێت. خوناوی گۆشه‌ی چاوه‌ی ده‌ستڕێته‌وه و ئیتر له په‌نا دیوار جێیدێڵێت. له سه‌ر پێچی کۆڵانێکدا ئاورێک ده‌داته‌وه تا بۆ دووایین جار چاوێک به پاژی جه‌سته‌ی خۆی بخشێنێت...
* کێ ئه‌و کۆرپه بێتاوانه‌ی له په‌نای دیواری ماڵێک له ...فرێداوه؟
کامێان باشتره؟ دیاره ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌یوه‌ندی به پێکهاته‌کانی‌تری راپۆرته‌که، درێژی و شێوازی نووسینی راپۆرته‌وانه‌که‌وه هه‌یه.