هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی
● راپۆرتی په‌یگیرانه

چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ رێکوپێک کردنی راپۆرت
● ده‌ستپێکی باش، کوتایی په‌سه‌ند
به‌ڕواڵه‌ت، ده‌ستپێکی باش و کوتایی په‌سند بۆ راپۆرته‌هه‌واڵ یان بۆ راپۆرت نووسین که به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو ئاماده ده‌کرێت، شیوازێکی گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌ئاشکرا بلێین که:
1- هێندێکجار بۆ راپۆرت نووسین، شێوازی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو کارا نییه و به‌ڕاستیش ناگۆنجێت.
2- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به شێوازی هه‌ڕه‌می به‌ئاوه‌ژووش ده‌کرێت، ده‌ستپێکی باش و کوتایی په‌سه‌ند به‌کار بێنین. واته، له سه‌ره‌تادا ناچارین له لید وه‌ک گرنگترین لایه‌نی راپۆرته‌که، که‌ڵک وه‌رگرین وه‌ک ده‌سپێکی باش، و له کوتاییدا سه‌رنجی خوێنه‌ر به لایه‌نێکی دڵرفێن له راپۆرته‌که راکێشین: کوتایی په‌سه‌ند.
راپۆڕته‌وانی لێهاتوو به پێی ئه‌زموونی خۆی و به‌و شێوه‌یه‌ی خۆاروه‌وه، به جوانی و رێک‌وپێکی "ده‌ستپێکی باش و کوتایی په‌سه‌ند" بۆ راپۆرت نووسین، به‌کار دێنێت:
● دووپات کردنه‌وه‌ی بابه‌تی لید له کوتایی راپۆرتدا
راپۆڕته‌وان بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه، ئه‌و لایه‌نه‌ی که له لید دا باسی ده‌کات، له کوتایی راپۆرتکه‌دا دووپاتی ده‌کاته‌وه.
وه‌ک: هاوین وه‌رزی خۆ به‌ئاودادانه، هاوکاتیش وه‌رزی مه‌ترسییه‌کانی ئاوه......
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسیانه، ئایا که‌س زاتی خۆبه‌ئاو دادانی هه‌یه؟ (دێڕی کوتایی راپۆرت)
● پرسیار له کوتاییدا
له کوتاییدا ده‌کرێ به‌پرسیار، ته‌وه‌ری راپۆرته‌که بۆ لایه‌نی نادیار و پێوێست به روونکردنه‌وه رابکێشین. بۆ نموونه، راپۆرتی "رووخانی بینایه‌ک"، به‌و پرسیاره ته‌واو ده‌که‌ین:
...هیچکه‌س ئاماده نییه به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستو بگرێت. ئایا ده‌کرێ بلێین که لێقه‌وماوانه‌ی ئه‌و رووداوه خۆیان گۆناهکارن؟
هه‌روه‌ها بۆ تێکه‌ڵاو کردنی خوێنه‌ر له ته‌وه‌ری راپۆرتدا، له کوتایییدا ده‌کرێ ئه‌و پرسیارانه ئاراسته بکه‌ین: ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبیرن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه بوونایه، ئه‌و کاره‌تان نه‌ده‌کرد؟ ئێوه بکۆژه‌که ده‌بوورن؟ و ...
● کوتایی چاوه‌ڕوان نه‌کراو
هێندێکجار راپۆڕته‌وان له کوتاییدا، ئاماژه به لایه‌نی ناروون و سه‌ره‌کی یان په‌یامێکی گورزدار یان ئاکامی سه‌رسوڕهێنه‌ری راپۆرته‌که‌ی ده‌کات. واته له‌و چه‌شنه راپۆرتانه‌دا، خوێنه‌ر له کوتاییدا کلیلی راپۆرته‌که ده‌دۆزێته‌وه.
بۆ نموونه راپۆرتێک له‌سه‌ر پشیله‌یه‌کی بێ‌ده‌ست ده‌خوێنینه‌وه. پاش ئاماژه کردن به شێوه‌ی ژیانی ئه‌و گیانله‌به‌ره، سه‌رنجڕاکێشه ئه‌گه‌ر له کوتایی راپۆرته‌که‌دا بزانین کێ ئه‌و پشیله‌یه به‌خێو ده‌کات:
..."سێ پێ"، به هێمای خاوه‌نه‌که‌ی خۆ فرێده‌داته ناو ئۆتۆمبێلێکی سوور. هه‌مان ئۆتۆمبێل که چوار مانگ پێش له‌ناکاو ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ی کوتانده قه‌دی دێواری شه‌قامه‌که و په‌لێکی قرتاند...
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر "کوتایی چاوه‌ڕوان نه‌کراو" و ده‌سپێک، وێکبچن، کاردانه‌وه‌ی راپۆرته‌که زۆرتر ده‌بێت.
هه‌ر له‌و نموونه‌یه‌دا، ئه‌و کوتایی زۆر په‌سه‌ندتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لید به‌و چه‌شنه بێت:
کاتێک پشیله له ئۆتۆمبیله سووره‌که خۆی فرێده‌داته سه‌ر شووسته، تازه دیار ده‌که‌وێت که ئه‌و به‌سته‌زمانه په‌لێکی نییه.
● دوو یان چه‌ند ته‌وه‌ری هاوشان(پاڕالل)
هێندێک له راپۆرته‌کان(وه‌ک، راپۆرته‌کانی ڵیکۆڵینه‌وه، وه‌سفی، سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان یان راپورتی شوێنه‌کان و راپۆرتی ئازاد) به به‌رجه‌سته‌کردنی دوو ره‌هه‌ندی ته‌وه‌ری راپۆرته‌که ئاماده ده‌کرێت. ئه‌و دوو ره‌هه‌نده، دوو لایه‌نی گرنگ و سه‌رنجڕاکێشی ته‌وه‌ری راپۆرته‌که‌یه که له نێوان کۆی بابه‌ته‌کاندا هه‌ڵده‌بژێدرێت و له سه‌رانسه‌ری راپۆرته‌که‌دا به کارزانی و رێک‌وپێکی بۆ خوێنه‌ران شیده‌کرێته‌وه. له‌وانه‌یه یه‌کیان لاوه‌کی، هه‌ستیارانه و یان وه‌سفی و لایه‌نی دووهه‌م، سه‌ره‌کی بێت. به‌هه‌رحاڵ، راپۆڕته‌وان له گۆڕه‌پانی راپۆرته‌که‌دا ئه‌و دوو ره‌هه‌نده شانبه‌شانی یه‌کتر ده‌کاته‌وه و له کوتاییشدا به‌یه‌که‌وه‌یان گرێده‌داته‌وه. بۆ نموونه، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ده‌رمانه پێویسته‌کان و که‌مبوونی له بازاڕدا، راپۆرتێک ئاماده ده‌که‌ین. له ناو زۆرێک له ده‌سپێکه‌کان، ئه‌و ده‌سپێکه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌بژێرین:
...له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به دڵی "..."، نه‌خۆشێکی تازه دوچاری وه‌ستانی دڵ ده‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگای لێبێت، به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌کرد. پزیشک بۆ پێش‌گرتن له مه‌ترسی ده‌ڵه‌مه‌بوونی خوێن که له‌پێشیداش نه‌خۆشه‌که دوچاری ببوو، داوای ده‌رمانی پێویستی ده‌کرد. چوار که‌س له خزمی نه‌خۆشکه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌رمانه تایبه‌ته، به‌دڵڕاوکێ که‌وتنه گه‌ران له ناو "بازاڕی ره‌شی" ده‌رمان. ده‌ست و سه‌ر و زگی نه‌خۆش ده‌یان لووله و وایر و ئامێری پێوه‌بوو. له سه‌ر سینگی سپی کاتژمێری هه‌ڵاوه‌سراوی هۆده‌که، میلی بچۆکی کاتژمێره‌که به خێرایی ده‌خولاوه‌وه...
راپۆڕته‌وان، پاشان هاوشان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانی خزمه‌کانی نه‌خۆشه‌که، باسی که‌شوهه‌وای بازاڕی ده‌رمان ده‌کات. لێره‌دا پێویسته ته‌وای تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌کانی ئه‌و بازاڕه بخاته به‌رچاوی خوێنه‌ر و ...
...دکتۆر ئازاد، ماوه‌یه‌ک پێشتر به زیاد کردنی هێزی ئامێری تایبه‌ت به ترپه‌ی دڵ، دوواترین کۆششی خۆی بۆ رزگار کردنی نه‌خۆش به‌کار هێنا. هاوسه‌ری نه‌خۆشه‌که چاوی له سه‌ر کاتژمێر هه‌ڵنه‌ده‌گرت، به‌ڵام میلی بچۆک نه‌یده‌زانی ماندوویه‌تی چییه و به‌رده‌وام ده‌خولاوه. برازای نه‌خۆشه‌که له شوێنک له شه‌قامی ...، ده‌رمانه‌که‌ی وه‌ده‌ست که‌وت، وه‌لی بۆ کرینی، 75 دۆلاری پێنه‌بوو. ئێستاش به مۆتۆرسیکلێته شه‌ق‌وشڕه‌که‌ی به‌ره‌و شوینێکی‌تر به‌ڕێوه‌یه...
له کوتایی راپۆرته‌که‌دا و پاش باسێکی زیندوو و ته‌واو، راپۆڕته‌وان ره‌هه‌نده هاوشانه‌کان کۆده‌کاته‌وه:
...هاوسه‌ری نه‌خۆشه‌که، چاو له ده‌رگای شووشه‌یی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵناگرێت. کاتژمێر ته‌نانه‌ت بۆ ده‌مێکیش پشووی نه‌ده‌دا. دڵی وه‌ستاو و ماندووی نه‌خۆش ده‌گاته کوتایی رێگای خۆی. ئێستاش چوار مرۆڤی دڵنیگه‌ران و ماندوو له گه‌ڕانی گۆشه‌وکه‌ناری شار، به‌ره‌و خه‌سته‌خانه به‌رێوه‌ن. له یه‌کێک له لووله‌کاندا خوێنی سوور پێشی به ئاوه بێره‌نگه‌که‌ی ناوی گرتووه و بۆ سه‌ره‌وه ره‌پاڵی ده‌دات. پزیشک سه‌ری راده‌وه‌شێنێ و دیسان چاوێک له سه‌ر سینگی سپی کاتژمێره گه‌وره‌که‌ی هوده‌که ده‌کات. چوار که‌سه‌که له رێگا دۆرودرێژه‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه و...
له‌و راپۆرته‌دا راپۆڕته‌وان، سێ ته‌وه‌ر یان پێکهاته‌ی جیاواز، به‌ڵام په‌یوه‌نددار به‌یه‌کتر (نه‌خۆشێک که له‌گه‌ڵ مه‌رگ رووبه‌ڕوویه، کات که بخێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێت و قه‌یرانی ده‌رمان له بازاڕدا) به‌یه‌که‌وه په‌روه‌رده ده‌کات.