هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری
● راپۆرتی بازرگانی

راپۆرتی په‌یگیرانه
له‌وانه‌ی رۆژنامه‌وان له پله‌ی یه‌که‌مدا "راپۆرتی په‌یگیرانه" به گاڵته وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر له کاری روژنامه‌وانیدا راپۆرتی ناپه‌یگیرانه‌شمان هه‌یه؟ کامه راپۆرت پێویستی به په‌یگیری و به‌دواچوونه‌وه‌دا نییه؟ بۆیه تێگه‌یشتن له "راپۆرتی په‌یگیرانه" بێ‌مانا ده‌زانێت. به‌ڵام هێندێک راپۆرت هه‌ن که به پێی ته‌وه‌ره‌که‌یان په‌یگیرانه‌ترن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، راپۆرتی په‌یگیرانه جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ راپۆرته‌کانی‌تردا هه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپۆرتی په‌یگیرانه
لێکۆڵینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی:
راپۆرتی په‌یگیرانه بابه‌تێک نییه که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی زانیاری و ته‌وره‌کان رێکوپێک و ئاماده بکرێت. ئه‌و راپۆرته بریتیه له لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی و بنه‌ڕه‌تی که هه‌واڵنێر له خاوترین زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان هه‌ڵیدێنجێنێت و ئاماده‌ی ده‌کات. ئه‌و زانیارییانه ره‌نگه له وتووێژه‌کان ده‌رکه‌وێت و یان به رێکوپێک کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و ئاماژه‌کانی‌تر وه‌ده‌ست بێت. زۆرجار ئاکام و ده‌سکه‌وته سه‌ره‌کییه‌کان له رێگای دۆزینه‌وه‌ی ره‌وته‌کان و لێک‌گرێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست دێت که تا ئه‌و کاته هیچکه‌س سه‌رنجی پێنه‌داوه‌ن. هێندێکجار هه‌واڵنێر هه‌ست به هه‌ڵه یان که‌مته‌رخه‌می له شوێنێک له کۆمه‌ڵگا ده‌کات، به‌ڵام ناتوانێ زانیاری پێویست له‌و باره‌وه وه‌ده‌ست بێنێت، واته له لایه‌ن ناوه‌ند و یان که‌سانێک هه‌ستی هه‌ڵه و که‌مته‌رخه‌می به هه‌واڵنێر ده‌گات، لێره‌دایه که کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و زانیاری پتر دێته گۆڕێ. بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه له‌چاو راپۆرته ئاساییه‌کان، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن، کاتی زۆرتر و کۆششی به‌ربڵاوتری هه‌یه. هه‌روه‌ها هێندێکجار پێویسته زیاتر له یه‌ک که‌س به‌شداری له‌و پڕۆسه‌یه‌دا بکات. دیاره به‌و مه‌رجه‌ی که بابه‌ته‌که بۆ خوێنه‌ران سه‌رنجڕاکێش و دڵڕفین بێت.
له پڕۆسه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کاندا، هه‌میشه که‌سانێک هه‌ن که کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه سه‌ر رێگای هه‌واڵنێر و زۆربه‌ی راپۆرته‌کان و هه‌واڵنێران له‌گه‌ڵ ئه‌و گیروگرفته رووبه‌ڕوون.
به‌پێی پێناسه‌ه‌ک، هه‌واڵ بریتییه له په‌یامێک که که‌سێک رازی نییه بڵاو بکرێته‌وه. به‌هه‌ر حاڵ، له کاری ئاسایی ئاماده‌کردنی راپۆرته‌کانی رۆژانه‌دا، هه‌واڵنێر ده‌گاته شوێنێک که به‌پێێ ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ستکه‌وتوون، راپۆرته‌که رێکوپێک و ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌کات، به‌ڵام راپۆرتی په‌یگیرانه له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات که راپۆرتی ئاسایی کوتایی دێت. ئه‌و راپۆرته به هۆی نه‌هێنی‌کاری، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی فه‌رمی و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی‌تر، کوتایی نایه‌ت، به‌ڵکو په‌یگیرانه درێژه به کاری خۆی ده‌دات و رێگا چاره ده‌دۆزێته‌وه.
راپۆرتی په‌یگیرانه به‌گشتی، سه‌باره‌ت به ته‌واوی ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌کانی ژیان کۆمه‌ڵایه‌تی کارایی هه‌یه و له دوو بواردا بێ وێنه، سه‌ره‌کی و به‌تایبه‌ت کاراتره:
یه‌که‌م، چالاکی و یان گۆره‌پانی کاری ئه‌و بنکانه‌ی له شوێنه په‌رت و دووره‌کان و یان دوور له چاوه‌دێری خه‌ڵکدا ئه‌نجام ده‌درێن.
دووهه‌م، ئه‌و که‌سانه و یان بنکانه‌ی کت‌وپڕ ده‌که‌ونه ناوه‌ندی سه‌رنج و باسی گشتی، یان له شوێنێکی نادیاره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، یان ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌فسانه و ده‌نگۆ ده‌خه‌نه سه‌ر زمانی خه‌ڵک. ئه‌مانه که‌سانێکن که ره‌نگه هیچ پێشینه‌یه‌کیان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بن، داستان و به‌سه‌رهاتێکی سه‌رنجڕاکێش و گرنگ له ئاو ده‌ردێت.
کۆمپانیا و بنکه ماڵییه‌کان (به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له چه‌شنی ئه‌وانه بن که خێرا ده‌بنه خاوه‌ن سامانی زۆر)، هه‌میشه گۆڕه‌پانێکی به‌رچاون بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان. ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر سه‌رنج بداته ئه‌و بنکه ماڵییانه‌ی که به تازه‌یی ناوبانگیان ده‌رکردووه، بێگومان ده‌سکه‌وتێکی شایان وه‌گیرده‌خات.
بنکه‌ی ماڵی پێرامید له رومانیا له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 90دا، نموونه‌یه‌کی له‌ده‌ستچووی رۆژنامه‌کان و میدیاکانه، چونکو بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌واڵنیران و بیروڕای گشتی بۆ لای خۆی راکێشێت، توانی پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له خه‌ڵکی داماو کۆبکاته‌وه.
نموونه‌یه‌کی‌تر داستانی "چارلز پۆنزی"یه که حه‌زی ده‌کرد به "سۆلتان پۆنزی" ناوی به‌رن.
پتر له 40 هه‌زار ئه‌مریکایی باوه‌ڕیان پێهێنا و هه‌رچی پاره‌یان هه‌بوو خستیانه ناو بنکه ماڵییه‌که‌ی، به‌و هێوایه‌ی که پاش 3 مانگ، یه‌ک دۆلار ده‌بێته دوو و نێو دۆلار. سه‌ره‌ڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له لایه‌ن پسپۆڕانی ئابووریه‌وه که ئه‌و به‌ڵێنییه له توانای هیچ که‌سدا نییه، له ساڵی 1920دا، "پۆنزی" توانی له یه‌ک رۆژدا 200 هه‌زار دۆلار پاره کۆبکاته‌وه و له ماوه‌ی 18 ببێت مانگدا خاوه‌ن 15 میلیون دۆلار. فێلبازی "پۆنزی" له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی نڕخی پاره‌کانی نێونه‌ته‌ویی بوو له بازاڕه‌کانی جیهاندا. بنکه ماڵییه‌که‌ی، به هۆی قه‌یرانی ماڵی له ئه‌وروپا، دۆلاری ئه‌مریکی له ئه‌وروپا به گرانتر ده‌فرۆشته‌وه.
هێرشی خه‌ڵک بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زۆرتر رووی له زیاد بوون ده‌کرد، له راستیشدا به هۆی ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه، پۆنزی ده‌یتوانی قازانجی 90 رۆژه‌ی داخۆازه کۆنه‌کان بداته‌وه و هه‌ر ئه‌وش (دیاره به پروپاگه‌نده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر) هێرشی خه‌ڵکی پتر ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و ره‌وته تا که‌ی ده‌یتوانی درێژه‌ی هه‌بێت و قازانجی 5/2 قاتی له ماوه‌ی 90 رۆژدا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌که تا که‌ی وه‌دووا ده‌که‌وت؟ سه‌رئه‌نجام هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی "بۆستۆن پۆست" سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی "سۆڵتان پۆنزی"، ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کرد: پۆلیسی که‌نه‌دا، "پۆنزی" باش ده‌ناسی. ئه‌و، به تاوانی دزی ماوه‌یه‌ک که‌وتبووه زیندانی که‌نه‌دا. پاشان بۆ هه‌واڵنێر ده‌رکه‌وت که له ویلایه‌تی "ئاتلانتا"ش به تاوانی قاچاخ، پۆنزی زیندانی کراوه. کۆمپانیای "پۆنزی" لێک بڵاو بوو و خۆشی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ که‌وته زیندان.
کارزانی له راپۆرتی په‌یگیرانه دا
هه‌ر هه‌واڵنێرێک ده‌توانێت بۆ نووسینی راپۆرتی په‌یگیرانه تێکوشێت، به‌ڵام به مه‌رجێک له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کان نه‌سڵه‌مێته‌وه. بۆ نووسینی راپۆرتی په‌یگیرانه کارزانییه‌کی تایبه‌تی پێویست نییه، ته‌نیا هێندێک تێبینی هه‌یه که کار بۆ راپۆڕته‌وان ئاسان‌تر و ئاکامی به‌رهه‌مه‌که‌ی باشتر و رێکوپێکتر ده‌کات.
زانیاری له‌سه‌ر یاسا
بۆ ئاماده کردنی راپۆرتی په‌یگیرانه، زانیاری هه‌واڵنێر سه‌باره‌ت به کۆسپه‌کان و هه‌روه‌ها ئاسانکارییه‌کانی یاسایی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری، زۆر گرنگه. پێویسته هه‌واڵنێر زانیاری له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یاسای وڵاتی خۆی هه‌بێت و ئاستی یاسایی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه‌ی له‌دووایان ده‌گه‌ڕێت، لای روون بن. هێندێک زانیاری و به‌ڵگه‌نامه له‌باری یاساییه‌وه ده‌که‌ونه خانه‌ی نهێنییه‌کانی وڵات و رۆژنامه‌وان بۆی نییه ده‌ستی که‌وێت و بڵاوی بکاته‌وه. زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌کانی ده‌وڵه‌تی رازی نابن به بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ئارشیڤه‌کان و ته‌نانه‌ت له درکاندنی بوونی ئه‌و زانیارییانه‌ش خۆده‌پارێزن و ده‌یان کۆسپ له سه‌ر رێگای هه‌واڵنێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، ده‌ره‌خسێنن. زانیارییه‌کان له لای که‌سانی تایبه‌ت و شوێنی نه‌هێنی ده‌پارێزن.
هه‌واڵنێرێک له به‌ریتانیا به‌ده‌رفه‌ت له ناو راپۆرتێکی فه‌رمیدا هه‌ستی به هه‌بوونی لیستێکی نهێنی له ئارشیڤه‌کاندا کرد. لیستی ناونیشانی زه‌وی‌وزاری تایبه‌تی که ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ به لایه‌نه سامانداره‌کان ده‌بخشرا و و به پێی بڕگه‌یه‌کی یاسایی له باجی ده‌وڵه‌تی پارێزرابوون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی(به هۆی پێداگرتیان له‌سه‌ر یاسایی‌بوونی ئه‌و بڕیاره) رازی نه‌بوون به بڵاو کردنه‌وه‌ی لیسته‌که.
ئه‌و هه‌واڵنێره که بوونی لیسته‌که‌ی بۆ ده‌رکه‌وتبوو، هه‌وڵیدا بۆ وه‌ده‌ستهێنان و بڵاو کردنه‌وه‌ی له رێگای یاساییه‌وه. ماوه‌یه‌کی زۆری له کاتی خۆی بۆ ئه‌و کێشه‌یه ته‌رخان کرد و له ئاکامدا نه‌ته‌نیا سه‌باره‌ت به کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی وه‌ده‌ستکه‌وتنی لیسته‌که، راپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه، به‌ڵکو راپۆرتێکی‌تری له‌باره‌ی رێکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ل خاوه‌ن موڵکه‌کان و به‌خشینی تایبه‌تی له باج، بۆ بیروڕای گشتی بڵاوکرده‌وه. دیاره بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته به بێ کۆشش و په‌یگیری و دۆزینه‌وه‌ی رێگا یاساییه‌کان، به‌ئه‌نجام نه‌ده‌گه‌ێشت.
هێندێک له وڵاتانی جیهان خاوه‌ن یاسای زۆر توندوتێژن بۆ پاراستی زانیارییه‌کان، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتانی‌تر به هۆی پشتگیری یاسایی له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان، ده‌رفه‌تی وه‌ده‌ستهێنانیان هه‌یه و ده‌رگای ئارشیڤخانه‌کانی به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌کان بۆ رۆژنامه‌وانان و خه‌ڵک ئاوه‌ڵایه. به‌ڵام هێندێک له خه‌ڵک ئاگاداری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نین و ژماره‌یه‌کی که‌متریان، وه‌ده‌ستی دینن. لێره‌دایه که نه‌خشی رۆژنامه‌وان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیارییانه و ئاگادارکردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی زۆر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
بۆ نموونه: کاره‌ساته بڵاونه‌کراوه‌کانی وێستگه ناووکییه‌کان، به‌کارهێنانی تیشکی X بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خوشی شیرپه‌نجه که هێندێک جار 25 تا 35 پله، له سنوری مه‌ودادار تێده‌په‌رێت (پاش ئه‌و راپۆرته پله‌ی ئه‌و تیشکه تا راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر که‌مکراوه). یان کرده‌وه‌ی به‌رپرسانی پاراستنی ناوه‌نده تایبه‌تییه سه‌ربازییه‌کان که ده‌یان تاوانی ئاشکرانه‌کراو له‌دژی سیاسه‌تی به‌رگری نیشتمانی‌یان لێکه‌وتووته‌وه و بڵاو نه‌کراونه‌وه، یان به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و داووده‌رمانانه‌ی که له ژنانی دووگیاندا بوونه هۆی زیانی هه‌میشه‌یی و چاره‌نه‌کراو له مێشکی منداڵانیاندا و ...
رۆژنامه‌یه‌ک له "لۆییزویل"ی کۆنتاکی، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی و ده‌وڵه‌تی، راپۆرتێکی له‌باره‌ی کارپێکردنی منداڵان له ناوه‌نده‌کانی به‌خێوکردنی منداڵاندا بڵاوکرده‌وه که بوو به هۆی داخستنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و ناوه‌ندانه و سزا دانی به‌رپرسانی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرت سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌ربازانی ئه‌مریکی له زیندانی "ئه‌بو غرێب"، داخستنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه لێکه‌وته‌وه.
ته‌وه‌ری راپۆرتی په‌یگیرانه
ته‌وه‌ری راپۆرتی په‌یگیرانه له رێگای جۆراجۆره‌وه ده‌گاته نووسینگه‌ی رۆژنامه. له په‌یوه‌ندی یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان، له دیدارێکی به‌هه‌ڵکه‌وتدا، له هه‌واڵیکی زۆر سه‌ره‌تایی یان له ئاگادارییه‌کی چاپکراو که ده‌کرێ زانیاری پتری لێده‌سکه‌وێت، له تێبینی راسته‌وخۆی هه‌واڵنێر، له هه‌واڵێکی به‌رده‌وام و گۆرانکارییه‌کانی داهاتووی، له وه‌ڵامی بێ‌مانا و باوه‌رپێنه‌کراوی که‌س، به‌رپرس یان ناوه‌ندێک به پرسیاری هه‌واڵنێر و یان له‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی که سه‌باره‌ت به رووداوێک له زه‌ینی هه‌واڵنێردا سازده‌بێت.
نموونه‌یه‌کی به‌رچاو بۆ راپۆرتی په‌یگیرانه ئه‌و بابه‌ته‌یه که دوواتر به "واترگه‌یت" ناوبانگی ده‌رکرد. سه‌ره‌تای رووداوه‌که له مانگی ژو‌نی ساڵی 1972دا و پاش کرده‌وه‌یه‌کی له راده‌ی خۆیدا بچوکی نایاسایی له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکرات له واشینگتۆنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. کاتێک پاش دوو ساڵ رووداوه‌که کوتایی پێهات، به‌هێزترین که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مریکا، واته "ریچارد نیکسۆن"، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا، ده‌ستی له‌کار کێشاوه و ده‌یان که‌سایه‌تی پایه به‌رز له ئاسته جۆراجۆره‌کانی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش دووچاری هه‌مان چاره‌نووس بوون. نیکسۆن و هاوکارانی به تاوانی "به‌زاندنی سنووری مۆڵکی که‌سانی‌تر" و ده‌یان تاوانی‌تر (تومارکردنی وتووێژه ته‌له‌فۆنییه‌کان، خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی له‌ڕاده به‌ده‌ر و گرنگ‌تر له هه‌مووان، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وانه له خه‌ڵک) سزا دران، له کوتاییشدا که‌متر که‌سێک بیری له‌و کرده‌وه که ته‌واوی ئه‌و رووداونه له ئاکامی راپۆرتێکی په‌یگیراندا ئاشکرا بوو.
"کارڵ برێنشتاین" و "باب وود وارد" دوو هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست ئه‌و کاره گرنگه‌یان له ئه‌ستو گرتبوو. کاتێک راپۆرته‌که‌یان ده‌ستپێکرد، رووداوه‌که کێشه‌یه‌کی بچوک و لاوه‌کی بوو. 5 که‌س له کاتی دامه‌زراندنی که‌ره‌سه‌ی "گۆێڕاگرتن" له بنکه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیمۆکرات‌دا، ده‌ستگیر ده‌کرێن. "باب وود وارد" له سه‌ردانی دادگای ئه‌و 5 که‌سه، بۆی ده‌رکه‌وت که پارێزه‌رێکی به‌ناوبانگ پارێزه‌ریی تاونبارانی له ئه‌ستو گرتووه، واته کێشه‌که لای پارێزه‌ر زۆر گرنگ‌تر بوو له‌وه‌ی ده‌بێندرا. پرسێار ئه‌وه بوو، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره؟
"باب وود وارد" پاش هێندێک لێکۆڵینه‌وه بۆی ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی تاوانباران له CIAدا خزمه‌ت ده‌که‌ن و له کاتی دستگیر بوونیاندا بڕێکی به‌رچاویان پاره لێگیراوه و له ناو که‌لوپه‌له‌کانیاندا ده‌فته‌رێکی ته‌له‌فۆن وه‌ده‌ستکه‌وتووه که ژماره‌کانی کۆشکی سپی تێدایه.
به تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند زانیارییه که‌م گرنگانه، به‌ڵام شایانی په‌گیری، دوو هه‌واڵنێر تێکوشانێکی دوو ساڵه‌ی بێ وچانیان ده‌سپێکرد و له ئاکامدا سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هینا.
دوو هه‌واڵنێر، له کاتی ئاماده‌کردنی راپۆرته‌که به ده‌یان جار که‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت خاونی رۆژنامه‌ش که‌وته دژایه‌تی کردنییان. به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت و سه‌دان کیلۆمه‌تر رێگایان تێپه‌ر کرد و هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه و زانیاریان کۆکرده‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌دان که‌س، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هێندێک زانیاریان هه‌بووایه، وت‌ووێژیان کرد و پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان خه‌رج کرد.
"برێنشتاین" و "وود وارد" رووداوی ئه‌و راپۆرته په‌یگیرانه‌یان له کتێبی "پیاوه‌کانی سه‌رکۆمار" له چاپ دا، هه‌روه‌ها پاشان فیلمێکی لێ‌سازکرا.
دۆزینه‌وه و کۆکردنه‌وه
ئاکامی به‌دوواچوونه‌وه‌کان، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک وه‌ده‌ستهاتبێت، به‌ڵگه‌نامه‌ن که له کوتایی تێکوشاندا، هه‌رگیز نابێت فرێ درێن.
روون نییه که رێژه، لیست، ئارشیڤ، دیسک و سی دی، وێنه، وتووێژ و ده‌ستنووس و تومارکراوه‌کان و ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه و نووسراوه‌ی به‌کار هاتوو بۆ هه‌واڵنێر، پاش به‌کار هێنانییان که‌ی دیسان پێویست ده‌بن. له‌وانه‌یه هه‌فته‌یه‌ک، چه‌ند مانگ یان چه‌ند ساڵ پاش ئاماده‌کردنی راپۆرتیک، دیسان بۆ راپۆرتێکی‌تر پێویستمان به هه‌مان زانیار و به‌ڵگه‌نامه هه‌بێت. "برێنشتاین" و "وود وارد" له کوتایی راپۆرته‌که‌یاندا دوو گه‌نجه‌ی پڕ له به‌ڵگه‌نامه، نووسراوه و که‌لوپه‌لی‌تریان له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌دا جێهێشت.
ده‌قی ته‌واوی وتووێژ بنووسه و بیپارێزه
له‌وانه‌ی بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێک، چه‌ند وتووێژێک پێویست بێت. هێندێک له‌و وتووێژانه له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت و ئه‌وانی‌تر وه‌لا ده‌نرێن. کاری باش ئه‌وه‌یه که ته‌واوی وتووێژی تومارکراو به نووسراوه ئاماده بکرێت و وه‌ک بۆ چاپ ئاماده‌ی ده‌که‌ین رێک‌وپێکی بکه‌ین. گرنگی ئه‌و کاره له‌وه‌دایه که له پێداچوونه‌وه‌ی وتووێژه‌کاندا، به‌رده‌وام لایه‌نی تازه و هه‌ست پێنه‌کراو ده‌دۆزرێته‌وه. وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له به‌ڵگه‌نامه‌کان و نووسراوه رێکۆپێک کراوه‌کاندا و به‌تایبه‌تی تایپ کراو، خێراتر و ساکارتره. هه‌روه‌ها بۆ که‌ڵک لێوه‌رگرتن وه‌ک سه‌رچاوش گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
دیاره له رۆژگاری کامپیوتردا به‌شێک له‌م ئه‌رکه ئاسان‌تر ده‌بێته‌وه. دانانی ژماره‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌واڵ و زانیارییه‌کان، تومارکردنیان له کۆمپیوته‌ر و سی‌دی ناونیشاندار دا، یارمه‌تیده‌ری رێک‌وپێکی له کاره‌کاندا ده‌کات.
پشتیوانی پیشه‌یی
پێویسته سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسانی رۆژنامه و میدیاکان، ته‌واوی ده‌زگاکه‌یان بۆ پشتیوانی و سه‌رکه‌وتی ئه‌و پروژانه‌ی به شێوه‌ی راپۆرتی په‌یگیرانه ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌گڕ بخه‌ن. پێویسته به‌رپرسان هه‌ست به‌وه بکه‌ن که هه‌واڵنێر ئه‌رکێکی دۆرودرێژی له‌سه‌ر شانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راپۆرتیشی لێنه‌که‌وێته‌وه. په‌له‌کردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاکامی په‌یگیر‌ییه‌کان، پێش گه‌یشتن به ته‌وای ئاکامه‌کان به بیانووی نه‌بوونی پاره و کات، ره‌نگه هه‌واڵنێر تووشی گیروگرفت بکات و له لایه‌کی‌تروه رۆژنامه‌ش له وه‌ده‌ستهێنانی راپۆرتێکی بێوێنه ناکام بکات. راپۆرت کاتێک شایانی چاپه که هیچ که‌موکوڕی نه‌مابێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردندا، پیویسته هه‌واڵنێر و به‌رپرسانی راپۆرت روونی بکه‌نه‌وه، مه‌به‌ست زنجیره راپۆرته یان راپۆرتێکی تێروته‌سه‌له که ته‌نیا پاش ته‌وابوونی په‌یگیری و لێکۆڵینه‌وه‌کان، چاپ ده‌کرێت. به‌هه‌رحاڵ، ده‌بێت کاتێک بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرت دابین بکرێت.
ره‌وا نییه که هه‌واڵنێر بۆ به‌دوواچونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی، داوای چه‌ند مانگ کات بکات و پاشان نێوبه‌نێو کاته‌که به هه‌فته درێژ بکاته‌وه. ره‌نگه درێژه‌دان بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرت، ببێته هۆی ئاشکرا بوونی ته‌وه‌ره‌ی راپۆرته‌که و هه‌واڵنێرانی‌تر ئاگا بکات و بابه‌ته‌که بقوزنه‌وه.
کارکردن به نه‌هێنی
له کاتی ئاماده‌کردنی راپۆرتدا زۆر مترسیداره، هه‌واڵنێر خۆی ئاشکرا نه‌کات، مه‌گه‌ر بۆ رۆژنامه‌وانه پڕ ئه‌زموونه‌کان یان به که‌ڵک وه‌رگرتن له راوێژکاره کاراکان نه‌بێت. ئاماده‌کردنی راپۆرت به‌و شێوه‌یه (ئه‌گه‌ر شایسته‌ی بێت) زۆر کات هه‌ڵگره و ئاشکرا نه‌کردنی پێناسه، ره‌نگه بۆ هه‌واڵنیر گیروگرفتێکی مه‌زن ساز بکات و هێندێکجار مه‌ترسی گیانییشی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و کاره وه‌ک چوونه ناو به‌ره‌ی شه‌ڕه به پێناسه‌ی ساخته. که‌مترین زیانی ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه له‌ده‌ستدانی پێناسه‌ی هه‌واڵنێرییه. ته‌نانه‌ت ره‌نگه ده‌زگای راگه‌یاندنه‌که‌ش به‌رپرسیاره‌تی له‌ئه‌ستوو نه‌گرێت. نهێنی راگرتنی پێناسه، هه‌م بۆ هه‌واڵنێر و هه‌م بۆ راپۆرته‌که جێگای مه‌ترسیی. بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری هه‌میشه رێوشوێنی باشتر هه‌یه.
له پڵه‌ی یه‌که‌مدا ئه‌وه به فریوکاری ده‌ژمێردرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر راپۆرته‌که سه‌باره‌ت به تاوانکارییه‌کان بێت، لایه‌نی تاوانکار ده‌توانێت راپۆرتوانه‌که‌ش به تاوانکار دابنێت.
دووهه‌م، ئه‌گه‌ر راپۆرت له‌باره‌ی ده‌سته‌کانی تیرۆریست و قاچاخچییه‌کان بێت، له‌وانه‌ی هه‌والنێرێش وه‌ک هاوکاری ئه‌وان بژمێردرێت.
سێهه‌م، مه‌ترسی گیانی هه‌یه. له‌وانه‌ی هه‌والنێر له‌به‌ر مه‌ترسی گیانی، پێناسه‌ی خۆی ئاشکرا نه‌کات، به‌ڵام پاش بڵاو بوونه‌وی راپۆرتکه‌ش هه‌مێشه ئه‌گه‌ری توڵه‌ستاندنه‌وه هه‌یه. باشترین چاره ئاگادار کردنه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسانی رۆژنامه له‌و مه‌ته‌رسیانه‌یه تا بزانن ئه‌و مه‌ترسیه له لایه‌ن چ که‌سانێکه.
هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیداری‌تر کاتێک رووده‌دات که هه‌واڵنێر گومان له کرده‌وه‌ی ئاسایی بنکه‌یه‌کی ماڵی ده‌کات و وه‌ک کڕیار یان فرۆشیار ده‌که‌وێته سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، سه‌ره‌ڕای خێرا ده‌رکه‌وتنی فێڵبازی هه‌واڵنێر بۆ لایه‌نه گومانڵێکراوه‌که به هۆی ئه‌زموونی له‌مێژینه‌یان، هه‌واڵنێر ده‌که‌وێته ناو بازنه‌یه‌کی نایاساییه‌وه که به پێی یاسا وه‌ک تاوانکار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
نموونه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و باره‌وه له ساڵی 1994دا روویدا، کاتێک ده‌نگۆی سه‌ودا کردن به "پلۆتۆنییۆم" بۆ چه‌کی ناووکی له بازاڕی ره‌شی ئا‌ڵمانیا، بڵاوکرایه‌وه. ده‌گوترا که ئه‌و کاڵایه له رووسیاوه دێیت، به‌ڵام هه‌رگیز که‌س نه‌یتوانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت. ده‌یان هه‌واڵنێر به پێناسه‌ی راست و ناڕاست و هێندێکیان به ناوی کڕیار و هێندێک به ناوی فرۆشیار، روویان کرده ئه‌و بازاڕه تا له که‌ین‌وبه‌ینی ئه‌و کێشه‌یه بکۆڵنه‌وه. له ئاکامدا ده‌یان راپۆرتی په‌یگیرانه ئاماده کرا که له کڕین و فڕۆشتنی چه‌ک ده‌دوان، به‌ڵام هیچ زانییارییه‌کی تێدا نه‌بوو و ته‌نیا بۆ فریودانی خه‌ڵک و رۆژنامه و له راستێشدا گه‌مه‌ی ناو خۆیان بوو.
پێداگری
له هه‌ر راپۆرتێکی په‌یگیرانه‌دا، پێداگری و سووربوونی هه‌واڵنێر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری، نه‌خشی سه‌ره‌کی و تایبه‌تی ده‌گێڕێت. له نموونه‌ی "واتر گه‌یت"دا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌یه‌ک یان زانیارییه‌کی بچوک،
"برێنشتاین" و "وود وارد" رۆژان و مانگان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد، به‌ڵام له پێداگری و سووربوون وازیان نه‌هێنا. ساتی دورودرێژ، ده‌یان که‌سیان ده‌خسته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و ده‌یان رۆژ خه‌ریکی راوێژ ده‌بوون له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و پسپۆڕان. رۆژانه ده‌یان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ده‌کرت و بێ لێکۆڵینه‌وه وازیان له بچووکترین به‌ڵگه نه‌ده‌هێنا.
له ناو به‌ڵگه‌نامه‌کاندا لیسته‌یه‌کی 100 که‌سیان وه‌ده‌ستکه‌وت له‌و که‌سانه‌ی که کاتی هه‌ڵبژارنه‌کانی سه‌رکۆماری بۆ "نیکسۆن" کاریان کردبوو و هێندێکیان گومان‌لێکراو بوون به ده‌ستێوه‌ردانیان له‌و هه‌ڵبژارنانه‌دا. به هۆی نه‌ڕه‌خسانی دیدار له شوێنی کارکردنییاندا، ناچار ده‌بوون له رۆژانی پشووی کوتایی هه‌فته‌دا و له رێگای ته‌ڵه‌فۆنه‌وه، له ماڵه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بگرن. بێگومان هه‌واڵنێری که‌م تاقه‌ت و بێحه‌وسه‌له به یه‌که‌م کۆسپ و "نه" و نابێت" و "رێگامان ناده‌ن"، ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت و به‌ناته‌واوی واز له کاره‌که‌ی دێنێت. ئه‌و چه‌شنه وازهێنانه دوو کاردانه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه: یه‌که‌م، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی کات و به‌فیرۆدانی ده‌ستکه‌وته‌کان و دووهه‌م که ره‌نگه له‌وه‌ش گرنگ‌تر بێت، ئاماده‌کردنی راپۆرتێکه بێ ئاماژه‌کردن به زانیاری و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌کان که وه‌ده‌ستهێنانیان زۆرجار بۆ هه‌واڵنێر و رۆژنامه، کێشه‌ی مه‌زنی لێده‌که‌وێته‌وه.
تازه‌کردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان
تا کاتێک تێکۆشان بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێکی په‌یگیرانه به‌رده‌وامه، سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌که‌ڵک‌تر له‌و که‌سانه‌ی پێشتر وت‌ووێژیان له‌گه‌ل کراوه، نادۆزرێته‌وه. زۆرجار که‌سانێک که له ته‌وه‌ری راپۆرتی په‌یگیرانه‌دا وتووێژان له‌گه‌ڵ کراوه، لایه‌نی تازه و نه‌گوترایان وه‌بیر دێته‌وه و یان له ئاشکرا نه‌کردنی هێندێک زانیاری په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی تازه له ره‌وتی رووداوه‌کاندا، هێندێک زانیاری تازه وه‌ده‌ست دێنن، بوویه پێویست ده‌کات دیسان هه‌واڵنێر چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه دووپات بکاته‌وه و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه بکات، جاری‌وا هه‌یه رێژه‌ی ئه‌و ته‌له‌فونانه ده‌گاته 100.
هه‌ر کام له "برێنشتاین" و "وود وارد"، لیسته‌یه‌کی ژماره ته‌له‌فۆ‌نی دورودرێژیان هه‌بوو و به لانی که‌م دوو جار له هه‌فته‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌کردن و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هێندێک که‌س، یه‌ک ساڵ درێژه‌ی ده‌کێشا.
سه‌رچاوه‌کانی به‌ڕاستی ئاگادار
"وود وارد" له ماوه‌ی به‌دواداچوونه‌وه‌ی روودای "واتر گه‌یت"دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی کابینه‌ی "نیکسۆن" په‌یوه‌ندی سازکردبوو و پرسیاری ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه نایاساییه‌ی لێده‌کرد، "وود وارد" له‌و ڕیگایه‌وه توانی سه‌ره‌داوی زۆربه‌ی کێشه‌کان بدوزێته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه، زانیارییه‌کی یه‌کجار زۆری سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه هه‌بوو و به‌ڕاستی بۆ روونکردنه‌وه و ئاشکراکردنی تاوانبارانی کێشه‌که یارمه‌تی "وود وارد"ی ده‌دا.
به‌ڵام بۆ ئاشکرا نه‌بوونی خۆی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو ده‌بوونه‌وه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی پله‌وپایه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌ی‌تری پێده‌ناساندن تا له‌وانه‌وه زانیاری پێویست وه‌ربگرن و به‌مه‌رجێک هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هه‌واڵنێره ده‌ست پێ‌کرد که ته‌نیا ئاراسته‌ی راسته‌قینه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که دیاریبکات و لێدووانه‌کانی به ئاماژه‌ی که‌سێکی‌تر بڵاو بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه، خۆی کات و ساتی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ "وود وارد" به‌ته‌نیایی و له پارکینگێکی ژێرزه‌وینی دیاریده‌کرد. به‌و جۆره ئه‌و هاوکارییه به‌رده‌وام بوو. دیاره "برێنشتاین" و "وود وارد"یش به‌ڵێنه‌کانیان برده‌سه‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه هه‌رگیز خۆی ئاشکرا نه‌کرد، به‌رپرسێکی رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست، به "بنه ده‌نگ" ناوی ده‌برد. "برێنشتاین" و "وود وارد" تا ئه‌مڕوش ئه‌و نه‌هێنییه‌یان ئاشکرا نه‌کردووه.
زۆربه‌ی هه‌واڵنێره تێکۆشه‌ره‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌ک "بنه ده‌نگ"یان هه‌یه. به پێی یاسای زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، میدیاکان له‌سه‌ریان نییه سه‌رچاوه‌کانی زانیاری خۆیان ئاشکرا بکه‌ن.
مه‌رجی گرنگ و سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئاشکرا نه‌بوونیانه و پێویسته هه‌واڵنێر ره‌چاوی بکات و به پێی تێبینییه‌کانیان کاربکات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به مانای چوونه ژێر باری هه‌ر مه‌رجێکیش نییه.
ته‌واوی رۆژنامه‌وانان پێویستییان به سه‌رچاوه‌ی ئاگادار هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پێویستییه بۆ راپۆرتی په‌یگیرانه سه‌ره‌کی‌تره. زانیاری سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه لاوه‌کییه‌کانی کێشه‌یه‌کیش بگرێته‌وه، دیسان وه‌ک یارمه‌تی ده‌ژمێردرێت. که‌سانێک وه‌ک به‌رپرسانی پۆلیسی هاتووچۆ، هه‌واڵگری، هه‌واڵنێری، یاسا ناسان و راوێژکاران و .. وه‌کو سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ژمار ده‌کرێن.
ئاگاداره‌کان یان په‌یوه‌ندکان (Contacts) که‌سانی به‌رپرسن که رۆژنامه‌وانان له ته‌وه‌ری کاری هه‌واڵنێری و ئاماده‌کردنی راپۆرته‌کانی رۆژانه‌یاندا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌که‌ن و به یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن و ئه‌و که‌سانه سه‌رچاوه‌ی گرنگی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری بۆ هه‌واڵنێران ده‌ژمێردرێن.
کتێبخانه‌کانی کامپیوتری و ئینتێرنێتی
زۆربه‌ی ئاگادارییه‌کان، به‌ڵگه‌نامه‌کان و به‌شێکی یه‌کجار زۆر زانیاری، به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له ئارشیڤ و بانکی زانیاری و کتێبخانه‌کانی کامپیوتری‌دا ده‌پارێزرێت. به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه له زوربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هێدی هێدی ده‌بێته هۆی پێک هاتنی راپۆرتوانی په‌یگیرانه‌ی کامپیوتری.
مه‌ترسییه‌کانی راپۆرتی په‌یگیرانه
له زوربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئامریکاییدا، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر هه‌واڵنێرانی راپۆرتی په‌یگیرانه نییه، مه‌گه‌ر هێندک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی لاوه‌کی نه‌بێت. به‌ڵام ته‌رخان کردنی کات و ساتی دوور ودرێژ بۆ دۆزێنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک، به‌ڵگه‌یه‌ک و یان سه‌ره‌تایه‌کی کێشه‌که له‌نێوان هه‌زاران ژماره و به‌ڵگه‌نامه و کتێب و نووسراوه‌دا، تێپه‌ڕ کردنی رۆژان و هێندکجار مانگان، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی یارمه‌تییه‌کی به‌رچاویش نیین بۆ روونکرنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی دڵکێش بێت، گیان کێشه. وه‌لی کێشه‌که له هێندێک له وڵاتانی‌تر دژوارتر و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیدارتره.
له رووسیا، "دیمیتری خۆلۆدوڤ" هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی "ماسکوڤسکایا کامسامۆڵیتس" راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له ناو سوپا، ئاماده ده‌کرد. له پاییزی 1994دا، چه‌ند به‌رپرسێکی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌ن و پێی راده‌گه‌یه‌نن که به‌سته‌یه‌ک زانیاری و به‌ڵگه‌نامه به شه‌مه‌ننه‌فه‌ر بۆ ره‌وانه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌خۆازێ له ویستگه‌ی کازان له مۆسکۆ ده‌توانێت هه‌ڵیبگرت. "خۆلۆدوڤ" ده‌چێت بۆ ویستگه و به‌سته‌که وه‌رده‌گرێت و ده‌گه‌رێته‌وه نووسێنگه‌ی رۆژنامه. به‌سته‌که ده‌کاته‌وه و له‌ناکاو بۆمبێک ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی کوشتنی. نه ئه‌و به‌رپرسانه و نه ئه‌و کسانه‌ی فه‌رمانی کۆشتنیان دابوو و نه هۆی راستی ئه‌و تیرۆره، هه‌رگیز ئاشکرا نه‌بوو.
خاتوو "جولیا پلوت نێکۆڤا"، راپۆڕتنووسی راپۆرتی پیگیرانه‌ی رۆژنامه‌ی "کاواک"ی مۆسکۆ، کت‌وپڕ له 24 ئاوریلی 1992دا له مۆسکۆ بێسه‌روشوێن ده‌بێت. پاش دوو رۆژ ته‌رمه‌که‌ی له دارستانێکی په‌رتی ئه‌و شاره دۆزرایه‌وه له حالیکدا که پاره و خشڵه‌که‌ی ده‌ست لێنه‌درابوون. دواتر گوترا، بکۆژه‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باندێکی مافیایی هه‌بوو که "جولیا" خه‌رێکی ئاماده کردنی راپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌وان بوو.
له هاوێنی ساڵی 1992 دا، "ئادۆلفو ئیسوزا ئورکیا" رۆژنامه‌وانی "پێرۆ"یی خه‌ریکی ئاماده کردنی راپۆرتێکی په‌یگیرانه بوو بۆ رۆژنامه‌ی "ریپۆبلیکا"ی ئیتالیایی سه‌باره‌ت به دابینکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان. ئه‌و، لێستێکی له تاوانباران وه‌ده‌ست که‌وت که به یارمه‌تی به‌رپرسانی سوپا خه‌رێکی کرده‌وه‌ی قاچاخ به ماده‌سڕکه‌ره‌کان بوون. ئه‌و له راپۆرته‌که‌یدا نووسێبووی: سوپا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ تیروریستان هه‌وڵ نادات، چونکه تیروریسته‌کان پێویستیان به سه‌رچاوه داراییه‌کانی بازرگانی‌کردن به ماده‌سڕکه‌ره‌کان هه‌یه. له رۆژی 27 ئاگوستی هه‌مان ساڵدا، ته‌رمی "ئورکیا" له رووباری "هۆالاگا" دۆزرایه‌وه که شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌ی پێوه دیار بوو و له‌ت و په‌ت کرابوو.
لیستی رۆژنامه‌وانانی کۆژراو له پێناو ئاماده‌کردنی راپۆرتی په‌یگیرانه له جیهان، ته‌نانه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوودا، ده‌یان لاپه‌ڕه ده‌گرێته‌وه. بێگومان له‌و وڵاتانه‌ی تاوانکاران و رێکخڕاوه تیروریستییه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو خۆیان داسه‌پاندووه، ئه‌و کۆشتارانه زۆرترن و ئاماده‌کردنی راپۆرتی په‌یگیرانه‌ی جیدی، له‌گه‌ڵ مه‌ترسی پتر رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.