هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ "هه‌واڵ" کراوه، وه‌ک:
- هه‌واڵ گوزارشێکه له راستیه‌کان، به‌ڵام هه‌ر راستییه‌ک هه‌واڵ نییه. - هه‌واڵ ئه‌گه‌رێکه و له‌وانه‌یه راست یان درۆ بێت. - هه‌واڵ با‌به‌تێکه که ده‌یهه‌وێت نه‌هێنی بمێنێته‌وه، بابه‌ته‌کانی‌تر ته‌نیا ئاگادارین! - زانیاری پێوه‌نددار به هه‌ر رووداوێک، به "هه‌واڵ" ناوبێژ ده‌کرێت. - هه‌واڵ گێڕانه‌وه‌ی ساده و بێخه‌شی رووداوه‌کانه. - و .....
هێندیک که‌س بنه‌مای وشه‌ی "هه‌واڵ" NEWSبه مانای "تازه‌کان" لێکده‌ده‌نه‌وه و هێندیکی‌تر پێیان وایه کورتکراوه‌ی وشه‌کانی: North باکوور، East رۆژهه‌ڵات، West رؤژئاوا و South باشووره و مانای رووداوه‌کانی چۆارگۆشه‌ی جیهان ده‌دات. له نێوان پێناسه جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌واڵ که هه‌رکامیان له سه‌ر یه‌ک یان چه‌ند به‌های سه‌ره‌کی هه‌واڵ پێداده‌گرن، ئه‌و پیواژه‌ی خۆاروو له گشتیان تازه‌تر و ته‌واوتره بۆ هه‌واڵ: هه‌واڵ گوزارشێکی راسته له رووداوێکی ئوبژێکتیڤ که بریتییه له یه‌ک یان چه‌ند "بایه‌خی هه‌واڵی" و شێوه‌ی داڕشتن و راگه‌یاندنی، پێوه‌ندی به لایه‌نه ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کانی رێکخراوه‌یی هه‌یه.
به پێی ئه‌و پێناسه‌یه:
- رووداوه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه راست و ئوبژێکتیڤن، خه‌یاڵاوی نیین.
- رووداوی راگه‌یندراو ده‌بێت هێندیک "بایه‌خی هه‌واڵی" له‌خۆ بگرێت.
- هێندێک لایه‌ن کاردانه‌وه‌یان هه‌یه له سه‌ر هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی هه‌واڵ. - هیچ کاتێک هه‌واڵی رووداوێک، عه‌ینیه‌تێکی ره‌ها نییه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت ته‌نیا وێنه‌یه‌که له راستی.
پێکهێنه‌ری هه‌واڵ
ناوه‌ڕۆکی رووداوێکی هه‌واڵی، ئوبژێکتیڤ، سه‌قامگیر و نه‌گۆره، به‌ڵام ئه‌و با‌به‌ته‌ی به ناوی هه‌واڵ بڵاو ده‌بێته‌وه، له ژێر کاردانه‌وه‌ی هێندێک هۆکار، به شێوه‌یه‌ک گۆرانی به‌سه‌ردا دێت که راستی وه‌ک راسته‌قینه‌یه‌کی رێژه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت. واته ده‌توانین بلێین، هه‌واڵ عه‌ینیه‌تی ره‌های تێدا نییه.
پێکهێنه‌ری هه‌واڵ له ژێر کاردانه‌وه‌ی دوو هۆکاری سه‌ره‌کیدایه:
- هۆکاره ناوه‌کییه‌کانی رێکخڕاوه‌یی،
- هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کانی رێکخڕاوه‌یی.
1- هۆکاره ناوه‌کییه‌کانی رێکخڕاوه‌یی:
ئا- هه‌واڵنێر: بیروبۆچوون، لایه‌نگری و هه‌ڵوێستی هه‌واڵنێر هۆکارێکه له پێکهێنانی هه‌واڵدا. واته، هه‌واڵنێر ده‌بێت راستگۆ بیت و به‌لانیکه‌م پێش به کاردانه‌وه‌ی زه‌ینی خۆی بگرێت له سه‌ر هه‌واڵدا.
ب- به‌رپرسانی ده‌زگاکانی هه‌واڵنیری له رێگای داسه‌پاندنی سیاسه‌تی راگه‌یاندن و پێکهێنانی به‌شی راگه‌یاندن له‌و ده‌زگایانه‌دا و پشتبه‌ستن به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان و...،رۆلێکی به‌رچاوویان هه‌یه له پێکهێنانی هه‌واڵدا.
پ- هۆکاره ئامرازییه‌کان، وه‌ک رازاندنه‌وه و قه‌واره‌ی لاپه‌ڕه‌کان له رۆژنامه‌کاندا، کات و کاتژمێری بڵاوکردنه‌وه، له رادیو و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا.
2- هۆکاره ده‌ره‌کییه رێکخڕاوه‌ییه‌کان:
ئا- ده‌وڵه‌ته‌کان له رێگای داسه‌پاندنی چوارچێوه ته‌نگکه‌ره‌کانی یاسایی.
ب- خاوه‌ن سه‌رمایه و ئاگادارییه بازه‌رگانییه‌کان.
پ- گرو‌په ده‌سه‌لاتداره‌کان و گۆشاردانه‌ره‌کان.
ت- سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵنێر، وه‌ک ناوه‌نده گشییه‌کانی ده‌زگاکان و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری.
ج- که‌سانێک که هه‌واڵه‌کان روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه، رۆژنامه‌نووس ده‌بێت کۆشش بکات کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه که‌م بکاته‌وه و به‌لانیکه‌م رووداوه‌کان به‌هه‌مان شێوه که روویان داوه، گوزارش بکات.
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
گرووپی میدیای زانکۆی گلاسکۆ له ئینگلیس (G U M G) Glasgow University Media Group که ه له ده‌سته‌یه‌ک مامۆستایان ئه‌و زانکۆیه پێکهاتوو، به لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر "هه‌واڵ"، سرنجێکی زۆریان بۆ لای خۆیان راکێشاوه. زۆر روونه که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دژایه‌تی ئه‌و خاون میدیانه که ئه‌و ده‌سته‌یه لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر کردووه، رووبه‌ڕوو بوته‌وه. جا بزانین مه‌کته‌بی گلاسکۆ پێناسه بۆ "هه‌واڵ" چییه و چۆن به‌م ئاکامه گه‌یشتووه؟
ئه‌و گرو‌په لێکۆڵه‌ره که به پشتیوانی "ئه‌نجۆمه‌نی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئینگلیس" پێکهاتووه، تا ساڵی 1982 سێ کتێبی گرانبه‌های سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆی بڵاو کرده‌وه. یه‌که‌م کتێب به ناوی "هه‌واڵه خراپه‌کان" (Bad news, UK Routlege & Kegan paul. 1979) که‌وته به‌رده‌ست خۆێنه‌ران. هه‌شت نووسه‌ری ئه‌و کتێبه رایانگه‌یاند که ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی پێی وایه: "میدیا دیدارییه‌کان (TV) ئۆبژکتیڤ‌تر له میدیا نووسراوه‌کان رووداوه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه" به هه‌ڵه و ناراستی ده‌زانن. ئه‌وان ده‌ڵێن لێکۆڵینه‌وه‌کانیان وا ده‌رده‌خات که ئه‌و باوه‌ڕه باوه‌ی ده‌ڵێت: "پێشاندان، روودانی رووداوه به هه‌مان شێوه که رووده‌دات"، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بێ بنه‌مایه.
یه‌کێک له گرنگترین ئاماژه‌کانی "هه‌واڵه خراپه‌کان" که "گرووپی گلاسکۆ" بۆ پێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی ئینگلیس له ماوه‌ی 6 مانگدا (له مانگی 1 تا مانگی 6 ساڵی 1975) تۆماریان کرد و به‌سه‌ریدا چوونه‌وه، ئه‌وه بوو که، هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئینگلیس به ته‌واوی دژی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و جمو‌جۆڵه رێکخراوییه‌کانه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، هه‌واڵه‌کان له‌جیاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆییه‌کانی رووداوه‌کان، به‌قووڵی سرنج ده‌ده‌نه ئاکامی رووداوه‌کان.
"هه‌واڵه خراپه‌کان" ئه‌و بێروباوه‌ره باوه پسپۆرانه‌یه‌ی که باوه‌ری به "بێلایه‌نی راگه‌یاندن"ه، خسته ژێر شک و گۆمانه‌وه.
پاشان "گرووپی گلاسکۆ" به‌رهه‌مه‌کانی‌تری خۆی به‌م شێوه‌یه بڵاوکرده‌وه:
"دیسان هه‌واڵه چه‌وته‌کان" (More bad news) که له ساڵی 1980دا، له لایه‌ن هه‌مان بنکه‌وه له‌چاپدرا. دوو ساڵ دواتر " به‌راستی هه‌واڵه خراپ" (Really bad news) له لایه‌ن بنکه‌ی Writers & Readersی ئینگلیس‌ه‌وه که‌وته بازاڕه‌وه.
"گرووپی گلاسکۆ" به‌رده‌وام بوو له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی و پاش سێ ساڵ (1985)، به‌رهه‌مێکی‌تری بڵاو کرده‌وه به ناوی "هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕ و ئاشتی" (War and peace News) که سرنجێکی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. له‌م کتێبه که له لایه‌ن بنکه‌ی Open University Press بڵاو کرایه‌وه، بابه‌ته‌کانی وه‌ک: هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕی فاڵکله‌ند، مانگرتنی کرێکارانی کانه‌کانی ئینگلیس و شێوه‌ی داڕشتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی ئیرله‌ندی باکووری، خسته ژێر لێکۆڵینه‌وه.
ئه‌ندامانی "گرووپی گلاسکۆ" به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی شێوه‌ی داڕشتنی هه‌واڵه‌کان و کتێبێکی نوێیان به ناوی "وه‌ده‌ستهێنانی په‌یام، هه‌واڵه‌کان، راستی و ده‌سه‌ڵات" (Getting the Message, News, Truth and Power) ئاماده کرد که له ساڵی 1993 له لایه‌ن بنکه‌ی Routledgeی ئینگلیس‌ه‌وه وه‌ک به‌رهه‌مێکی تازه‌ی رۆژنامه‌گری ناسرا.
ئێستا که له گه‌ڵ کتێبه‌کانی گرووپی میدیای زانکۆی گلاسکۆ ئاشنا بوون، پێش ناساندن و لێکوڵینه‌وه‌ی بێروبۆچوونی ئه‌م مه‌کته‌به، پێویسته ئاماژه به پێناسه‌ه‌ک بکه‌ین که له کتێبی "هه‌واڵه چه‌وته‌کان"دا هاتووه تا بنه‌ما و گه‌وهه‌ری بۆچوونی ئه‌م گرووپه باشتر بناسن.
به‌ڕای "گرووپی گلاسکۆ": "هه‌واڵ دیارده‌یه‌کی سروشتی نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می ساخته‌ی ئایدولۆژیایه."
بیروڕای "گروپی گلاسکۆ" سه‌باره‌ت به شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی میدیاکان له‌گه‌ڵ گوێ‌گران و بینه‌رانی، تا راده‌یه‌ک وه‌ک بۆچوونی ماڕشاڵ "مه‌ک لۆهان" لێکۆله‌ڕی که‌نه‌دایی که ده‌ڵێت، میدیاکان له رێگای ئاگادرییه‌کانیانه‌وه گوێ‌گران و بینه‌رانی خۆیان ده‌شێلن. په‌یامی میدیاکان بێ وروژاندنی هه‌ستی گوێ‌گران و بینه‌ران، دخزێته ناو زه‌ینی ئه‌وان. "مه‌ک لۆهان" ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر وه‌ها باس ده‌کات: په‌یامی میدیاکان وه‌ک گۆشتێکی ته‌ڕوتازه‌یه که دزه‌کان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌گه پاسه‌وانه‌کان ده‌یهاوێژنه به‌رده‌میان. "مه‌ک لۆهان" گوێ‌گران و بینه‌رانی میدیاکان وه‌ک پانتایی تکنۆلۆژیای راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت به‌شێکی سه‌ره‌کی و ناخی ئه‌و ته‌کنۆلۆژیا هه‌ڵده‌سه‌نگینێت.
واته ده‌توانین بلێن که بۆچوونی "گرووپی گلاسکۆ" سه‌باره‌ت به "پیشه‌سازی میدیا"، هه‌ڵوێستێکی ره‌خنه‌گه‌رانه‌یه و گه‌شبینانه نییه. ئه‌و گرو‌په به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی رۆژنامه‌نووسان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی پرۆگرامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌کان که گویا: "به خۆپاراستن له کاردانه‌وه‌ی هه‌لوێستی تاکه‌که‌سی و رێکخراوه‌یی، ده‌کارن بێلایه‌نی به‌رهه‌می میدیایی مسۆگه‌ر بکه‌ن"، ده‌لێن: "چه‌مکی بێلایه‌نی ته‌نیا یه‌ک خه‌یاڵه و هه‌واڵه‌کان ئاوێنه‌ی راستییه‌کان نین."
ئه‌ندامانی "گروپی گلاسکۆ" به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵه راگه‌یاندراوه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئینگلیس، گه‌یشتوونه ئه‌و ئاکامه که شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و رێکوپێک کردن و راگه‌یاندنی رووداوه‌کان له ته‌له‌فزیۆن به‌چه‌شنێکه که سه‌رئه‌نجام له خزمه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ده‌بێت. بۆ نموونه له راگه‌یاندنی رووداوه‌کانی گێره‌وکێشه‌کانی کرێکارانی پیشه‌سازی ئینگلیس‌دا، ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و وڵاته، به‌رده‌وام کرێکاران وه‌ک هۆی سه‌ره‌کی رووداوه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندراوه، به‌چه‌شنێک که هه‌ر کاتێک هه‌واڵیان بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌میشه وێنه‌ی کرێکاران به‌م شێوازه‌ی خۆاروو پێشاندراوه:
- له کاتی خۆپێشاندان،
- له کاتی پێشگیری کردن له کرێکاران بۆ چۆنه‌ژووری ناو کارخانه‌کان،
- له کاتی پێکهێنانی کۆبوونه‌وه.
ئه‌مانه‌ش وا پێشانده‌دات که گۆیا کرێکاران وشیارانه خۆده‌پارێزن له باسکردنی هۆکاره‌کانی مانگرتن و پێش به کارکردن ده‌گرن، بۆیه پێویستییان به کۆبوونه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام له لایه‌کی‌تره‌وه. هه‌ر کاتێک ته‌له‌فزیۆنی ئینگلیس سه‌باره‌ت به به‌رپرسی ئه‌و کرێکارانه هه‌واڵی بڵاوکردوته‌وه، شێوازی راگه‌یاندنی به‌چه‌شنێک بووه که گۆیا به‌رپرسه‌کان راستییه‌کان ده‌ڵێن.
به باسکردنی ئه‌و دوو بابه‌ته، واته شێوازی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کرێکاران و به‌رپرسه‌کان، "گرووپی گلاسکۆ" ده‌ڵێ: "ئه‌وه راسته که راگه‌یاندنه‌که ئاماژه به هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌کات و به‌ڕواڵه‌تیش بێلایه‌نی خۆی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان راگرتووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا، ئه‌وه کریکارانن که وه‌ک سه‌رچاوه‌ی نائارامی له زه‌ینی بینه‌راندا پێشانده‌درێن.
دیاره ئاماژه‌کانی "گرووپی گلاسکۆ" به‌ره‌نگاریه‌کی زۆری هێنا ئاراوه، چونکه ئه‌و تێبینیانه کرده‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی بۆ داسه‌پاندنی بۆچوونه له‌پێش‌دارێژڕاوه‌کان ئاشکرا ده‌کرد. سه‌ره‌کی‌ترین وه‌ڵامی میدیاکان ئه‌وه بوو که له داڕژتنی هه‌واڵه‌کاندا هیچ فتنه‌کارییه‌ک له‌گۆرێدا نییه و خێرایی رێکوپێک کردن و شێوازی کارکردن، سه‌ره‌کی‌ترین رۆلیان له گوڕانی رێژه‌یی رووداوه‌کاندا هه‌یه تاکو وه‌ک هه‌واڵ دێته بڵاوکردنه‌وه.
له هه‌مان کاتدا، بڵاو بوونه‌وه‌ی بێروباوه‌ڕی "گرووپی گلاسکۆ" لایه‌نگرانێکی بۆ خۆی وه‌ده‌ستهێنا. ساڵێک پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی "هه‌واڵه خراپه‌کان"، واته له ساڵی 1977دا، دوو لێکۆله‌ڕ به ناوی پاوول والتۆن (Paul Walton) و هاوارد دایڤیس (Haward Davis)په‌ڕتووکی "هه‌واڵه خراپه‌کان"یان بۆ سندیکاکانی بازه‌رگانی نووسی و به هه‌مان ئاکام گه‌یشتن که: میدیاکان به‌رده‌وام کرێکاران له شۆێنی نائارام و قه‌ره‌باڵغ و کاتی پێش‌گرتن له هاتووچۆ بۆناو کارخانه‌کان یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا پێشانده‌دات. به‌ڵام که کامێراکان ده‌چن بۆ لای خاوه‌ن کاره‌کان، ئه‌وان نه له سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ڵکو له هۆ‌ده‌کانی خۆیانه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌رێن تا له ناوه‌ندێکی ئارام و له روانگه‌یه‌کی به‌ڕزه‌وه هه‌لومه‌رجه‌که هه‌ڵسه‌نگێنن. هاو‌کات مه‌ودا ناده‌ن به کرێکاران بۆ ئاماده بوون له ستۆدیۆکان تاکۆ مه‌بادا بایه‌خیان پێ بدرێ و به‌فه‌رمی پێشکه‌شبکرێن.
فرێد ئینگلیس‌یش (Fred Inglis) له په‌ڕتووکی "پێشه‌کییه‌ک له‌سه‌ر تیێوری میدیاکان" (Media Theory, An Introuduction) هه‌ر به‌م شێوه‌یه بیرده‌کاته‌وه. ئه‌و به پشتگری له "گرووپی گلاسکۆ" ده‌ڵێ: " ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ته‌له‌فزیۆنی BBC و تۆڕی ته‌له‌فزیۆنه بازه‌رگانییه‌کانی ئینگلیس بڵاو ده‌کرێنه‌وه به بێ له‌پێشچاوگرتنی بیروڕای سیاسی بێژه‌ر و وتووێژکه‌ر ده‌خرێته روو و به‌ته‌واوی بێروڕای فه‌رمانبه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و ده‌زگایانه‌یه و ته‌نانه‌ت راده‌ی گرنگیدان به هه‌واڵه‌کانیش هاوتایه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس.
فرێد ئینگلیس به ئاماژه به ئامۆژگارییه‌کانی "گرووپی گلاسکۆ" سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگرتنی کرێکارانی کانه‌کانی ئینگلیس، ده‌پرسێت: بۆچی کامێرای ته‌له‌فزیۆن له‌ناو پۆلیسه‌وه وێنه هه‌ڵده‌گرێ؟ بۆئه‌وه نێێه به شێوازێکی هه‌ستپێنه‌کراو بینه‌ران به‌رانبه‌ر بکه‌نه‌وه به هێرشی کرێکاران تا ئه‌و به‌ردانه‌ی ئه‌وان ده‌یهاوێژن ببینن، به‌ڵام باتونی پۆلیسه‌کان بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی کرێکاران ته‌ماشا نه‌که‌ن؟ به بۆچۆنی فرێد ئینگلیس، ئه‌و کرده‌وانه پێشل‌کردنی ئاشکرای بێلایه‌نی راگه‌یاندنه که له ده‌ستوری کاری ئاژانسه هه‌واڵنیریه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه.
به‌ڕای "ده‌یڤید بارات"، "گرووپی میدیای گلاسکۆ" سه‌لماندیان که میدیاکان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی "به‌رجه‌سته‌کاری" (Agenda setting)، ئاراسته‌ی پرۆگرامه‌کانی بیروڕا ده‌ڕبڕین به‌شێوه‌یه‌ک که خۆیان ئاره‌زو ده‌که‌ن هه‌ڵده‌سورێنن و مانگرتنه‌کان (به‌تایبه‌ت له ئینگلستان) وه‌ک هه‌ڕه‌شه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێشانده‌ده‌ن و له ئاکامدا راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان به‌کرده‌وه ره‌نگدا‌نه‌وه‌یه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی تاقمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کۆمه‌ڵگا. "بارات" ئاماژه به وته‌یه‌کی "جۆرج گێربنێر" ده‌کات ("گروپی گلاسکۆ"ش ئاماژه‌ی پێداوه) و ده‌ڵێت:
ئامرازه‌کانی راگه‌یاندنی گشتی، باڵی کولتووری شێوازی پیشه‌سازیه. هه‌ر بۆیه هه‌واڵی رووداوه‌کانی پیشه‌سازی پڕه له لایه‌نگری و بێلایه‌نی پێوه دیار نییه، چونکه ئه‌و هه‌واڵانه یه‌که‌م، به ئاراسته‌ی بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن کاره‌کان و دووه‌م، به پشتبه‌ستن به شێوازی راگه‌یاندنی "کێشمه‌کێش" ئاماده ده‌کرێن.
به‌کۆرتی، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی "گرووپی گلاسکۆ" و لا‌یه‌نگرانیان و هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌ک پشتبه‌ستن به ئاکامی به‌دواچوونه‌کانی "ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه کولتووری هاوچه‌رخه‌کان" له زانکۆی بیرمه‌نگام، پێناسه هه‌واڵ له‌م ڕوانگه‌وه خاوه‌ن گۆزاره‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت که له به‌شی "پێناسه‌کانی هه‌واڵ"دا تا راده‌یه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد. به‌ڵام سه‌ره‌کی‌ترین گۆزاره‌ی "گرووپی گلاسکۆ" سه‌باره‌ت به هه‌واڵ بریتیه له:
- هه‌واڵ به‌شێوازی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده ده‌کرێت،
- ئه‌و رووداوانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه‌ی، نیشانه‌ی گرنگی سروشتی ئه‌وان نییه، به‌ڵکو بۆ هه‌ڵبژاردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، هێندێک پێوانه‌ی دژوار رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن،
- هه‌واڵ پاش هه‌ڵبژاردن (Selection) گۆڕانکاری (Transformation) به‌سه‌ردا دێت. هۆکاره‌کانی گۆڕانکاری بریتین له:
• شێوازی ئاماده‌کردن و بڵاوکردنه‌وه، جا چ به نووسین یان به ده‌نگ و ره‌نگ بێت،
• تایبه‌تمه‌ندی قه‌واره‌یی و ته‌کنیکی میدیاکان و شێوه‌ی به‌کار هێنانی.
یه‌کێک له نموونه به‌رچاوه‌کانی گۆڕانی رووداوه‌کان که "گرووپی گلاسکۆ" ئاماژه‌ی پێده‌کات ئه‌و هه‌واڵه‌یه:
"زیادبوونی مووچه، هۆکاری دیارده‌ی هه‌ڵاوسانه"
سه‌باره‌ت به هه‌واڵه پیشه‌سازییه‌کان ئه‌و گۆنجاندن و داسه‌پانده‌نه رووده‌دات و جیاوازیش نییه که هه‌واڵه پیشه‌سازییه‌که له‌باره‌ی چی بێت، هه‌رچی بێت، میدیاکان له زه‌ینی گوێگر(یان بینه‌ر) ئه‌وه داده‌سه‌پینن که گۆیا "زیادبوونی مۆچه، هۆکاری دیارده‌ی هه‌ڵاوسانه". که‌واته له رۆانگه‌ی "گرووپی گلاسکۆ"، هه‌واڵ "شێواز" و "ده‌ربڕین"ه که نه ته‌نیا راستییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و راسته‌قینه‌کان بێلایه‌نانه هه‌ڵناسه‌نگێنێ، به‌ڵکو ده‌ست له "بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی راستییه‌کان"یش وه‌رده‌دات.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به بۆچوونی "جون هارتلی" بکه‌ین سه‌باره‌ت به هه‌واڵ. ئه‌ویش که‌م تا کورت هه‌مان رۆانگه‌ی "مه‌کته‌بی گلاسکۆ"ی هه‌یه و ده‌لێت: "هه‌واڵ به‌رهه‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیولۆژیایه له چوراچێوه‌ی تیئوری "نیشانه ناسی گشتی"دا. سرنجڕاکێشه که "گروپی گلاسکۆ"ش له کتێبی "دیسان هه‌واڵه خراپه‌کان"دا سێ به‌شیان بۆ با‌به‌تی زمان ناسی ته‌رخان کردووه.
- زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کان لایه‌نگری به‌رچاویان پێوه‌دیاره، چونکه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی هه‌واڵه‌کان ئاماده و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، خاوه‌ن جێگای کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسین. که‌وابوو، هه‌میشه هه‌واڵه‌کان له رۆانگه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌وه ئاماده ده‌بن، بۆ نموونه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می "دێیلی ئێکسپرس" یان "واشینگتۆن پۆست"دا بڵاو ده‌بێته‌وه به‌رابه‌ری بێچه‌ندوچوونیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییانه و ئه‌و رووداوانه‌ی که له جیهانی ئوبژێکتیڤ و یان له ئه‌زموونی راسته‌وخۆ و رۆژانه‌ی ئێمه‌دا رووده‌ده‌ن و ناتو‌انین وه‌ک راپۆرتی وه‌فادارا‌نه‌ی راستییه‌کانی رووداوه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین. واته دیسان باس له هه‌ڵبژاردنی رووداوه‌کان و گۆڕانی رووداوه‌کانی جیهانی ئوبژێکتیڤ دێته پێش که به ده‌ربازبوونی شێوازی کاری و پسپوری (رۆژنامه‌وانی) به‌سه‌ریاندا، ده‌بنه هه‌واڵه‌کانی جیهانی میدیایی. هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ ساکارانه وه‌ڵام بدرێته‌وه، وه‌ک هێندێک ده‌ڵێن: جیاوازی له نێوان هه‌واڵ و رووداو، له ئازادی چاپه‌مه‌نی سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌ر به‌و هۆیه‌یه که رووداوێک به شێوازی جیاجیا له میدیاکاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌و گۆڕانکاریانه که به‌سه‌ر رووداوه‌کاندا دێت پێوه‌ندی به رۆانگه‌ی له‌پێشدارێژراودا نییه. به‌م شێوه‌یه ئه‌م که‌سانه دژی ئه‌و بۆچوونانه‌ن که ده‌ڵێت: هه‌واڵه‌کان به‌رهه‌می کۆتایی پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزن که شێوازی هه‌ڵبژاردنیان پیوه‌ندی به چه‌مکه ژێرخانییه‌کانی کۆمه‌ڵاتییه‌وه هه‌یه.
له کۆتاییدا ده‌کارین راوبۆچوونی "گرووپی گلاسکۆ" به‌م شێوه‌یه دارێژین:
هه‌واڵ دیارده‌یه‌کی سرۆشتی هه‌ڵقۆڵاو له رووداوه‌کان نییه، به‌ڵکو "به‌رهه‌م"ێکه. ئه‌و به‌رهه‌مه له لایه‌ن پیشه‌یه‌ک وه‌به‌رهه‌م دێت و له ناو بنیاتی (ستراکچه‌ر) ئابووری و بیروکراتیکی هه‌مان پیشه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیشه‌کانی‌تردا - و له‌هه‌موان گرینگتر، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و رێکخڕاوه سیاسییه‌کاندا ئاماده ده‌بێت. واته به گشتی: هه‌واڵ پیشانده‌ر و سازکه‌ری به‌ها سه‌پێندراوه‌کانه له پانتاییه‌کی تایبه‌تی مێژوویی‌دا.
به‌شی دووه‌م
هه‌واڵ