هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
● راپۆرتی ئازاد
● راپۆڕتی گاڵته‌جاری

راپۆرتی بازرگانی
له ناو هه‌موو چه‌شنه‌کانی راپۆرتدا، راپۆرتی بازرگانی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌رکی ده‌سته‌ی نووسه‌ران نییه. ئه‌و راپۆرته ته‌نیا به مه‌به‌ستی ناساندنی به‌رهه‌مێکی بازرگانی یان خزمه‌تگۆزاری بۆ ناوه‌نده بازرگانییه‌کان ئاماده ده‌کرێت و میدیاکان له به‌رامبه‌ر پاره، له چاپی ده‌ده‌ن.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌و تێبینییه بکه‌ین که ئاگادارییه بازرگانییه‌کان له میدیاکاندا لایه‌نێکی گرنگ بۆ دابینکردنی داهاتی چاپه‌مه‌نییه‌کان پێکدێنێت و باشتره ئه‌و به‌شه به‌ته‌واوی له ده‌سته‌ی نووسه‌ران جێاواز بێت و سه‌ربه‌خۆ ئه‌رکه‌کانی راپه‌رێنێت.
به‌رپرسانی به‌ئه‌زموونی میدیاکان به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی سه‌لامه‌تی فیکری ده‌سته‌ی نووسه‌ران، هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه پێداده‌گرن. ئه‌و پێداگرتنه بۆ هێنانه خۆار و یان ناحه‌ز پێشاندانی نه‌خش و جێگای به‌شی ئاگادارییه بازرگانییه‌کان نییه، به‌ڵکو به هۆی ئه‌وه‌یه که تێکهه‌ڵچۆنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌و دوو به‌شه له میدیاکاندا، کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رکه گشتییه‌کانی ناوه‌نده‌که. ئه‌گینا، ناکرێت حاشا له‌و راستییه بکه‌ین که به‌شی ئاگادارییه بازرگانییه‌کان، یه‌کێکه له به‌شه هه‌ره کاراما‌کانی هه‌ر میدیایه‌ک و هیچ میدیایه‌ک ناتوانێت خۆی له‌و به‌شه بێ‌نیاز بزانێت.
گرفتی سه‌ره‌کی له تێکهه‌ڵچۆنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌و دوو به‌شه لێره‌دایه که ئه‌گه‌ر هه‌واڵنێر له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێکی بازرگانی هه‌لسوکه‌وتی ماڵی هه‌بێت، به شێوه‌یه‌کی هه‌ستپێنه‌کراو به‌ره‌و ئه‌و لایه‌نه ده‌کێشرێت و سه‌باره‌ت به که‌مو‌کوڕی و ره‌خنه له‌و ناوه‌ندانه‌دا، که‌مته‌رخه‌م ده‌بێت. له ئاکامدا ئه‌گه‌رچی له‌رووی داراییه‌وه قازانج ده‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له ئه‌رک و نه‌خشی سه‌ره‌کی رۆژنامه‌وانی دوور ده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌و میدیایانه‌ی که ئه‌رکی وه‌دستهێنانی داهاتی ماڵی له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی ئاگاداری بازرگانی ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران، ده‌ستکه‌وتێکی سه‌رکه‌وتوویان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌شی ئاگادارییه بازرگانییه‌کان له رێگای به‌شداری به‌رپرس یان کارگێڕی ئه‌و به‌شه له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌رپرسانی میدیاکه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
پێویسته راپۆرت بازرگانی:
دروشمی و کاراما بێت: باوه که له راپۆرته بازرگانییه‌کاندا له وشه و ده‌سته‌واژی پڕده‌نگ و هاوه‌ڵناوه به‌رچاوه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. وه‌ک به‌کار هێنانی هاوه‌ڵناوی، گه‌وره‌تر، مه‌زنتر، به‌تواناتر، مۆدێرنتر یان هه‌ره‌گه‌وره، هه‌ره‌مه‌زن، هه‌ره‌توانا و هه‌ره‌مۆدێرن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "بازاڕگه‌یه‌ک" ته‌نیا له شه‌قامێکدا هه‌ره‌مه‌زن بێت، یان "پێشه‌نگایه‌ک" ته‌نیا له گه‌ره‌کێکدا هه‌ره‌مه‌زن بێت و یان "کارخانه‌یه‌ک" ته‌نیا له شاریکدا هه‌ره‌مۆدێرن بێت. له‌م دووایانه‌دا واده‌رکه‌وتووه که زێده‌ڕۆیی و موباله‌غه ورده‌ورده له باوه‌ڕ و سرنجی خوێنه‌ر به ئاگادارییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و چه‌شنێک "زه‌ینی پۆڵایی" له به‌رامبه‌ر ئه‌و دروشمانه‌دا له لای خوێنه‌ر ساز ده‌کات. له شێوازی نوێی ئاگادارییه بازرگانییه‌کاندا، "دروشم و کارایی" جێگای خۆی داوه‌ته "هه‌ستپاکی" و "سرنج‌دان به ویستی خوێنه‌ر(یان کڕیار)". واته خاوه‌نی ناوه‌نده بازرگانییه‌کان راپۆرتی ره‌خنه‌گرانه و نه‌رێنی ئاماده ده‌که‌ن تا به شێوه‌ی پێچه‌وانه سود وه‌رگرن، به‌ڵام ئه‌و کاره پێویستی به هوشیاری و ده‌رهێنه‌ری یه‌کجار زۆر هه‌یه.
وێنه‌ی گونجاو: راپۆرت بازرگانی پێویستی به وێنه‌ی روون، جوان و مه‌به‌ستدار هه‌یه تا بتوانێت په‌یامێکی شه‌فاف به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت.
نووسینی گونجاو: رێنووسی راپۆرت بازرگانی ده‌بێت گونجاو و مه‌به‌ستدار بێت تا خوێنه‌ر به ئاره‌زوی خۆی ته‌واوی بخوێنێته‌وه و سه‌باره‌ت به به‌کارهێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌تی راپۆرته‌که زانیاری وه‌ده‌ست بهێنێت. له به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ناڕاست و لاواز خۆبپارێزن. پێویسته له کۆتایی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به ته‌وه‌ری ئاگاداریه بازرگانییه‌که بکرێت.