هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
● راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان

راپۆرتی ئازاد
راپۆرتی ئازاد، چه‌شنێک له راپۆرتی وه‌سفی یان شێوه‌یه‌ک له راپۆرته که به پێی ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌واڵنێر ئاماده کرابێت. له‌و شێوه‌یه‌دا ته‌وه‌ر، شێواز و زاراوه‌ی راپۆرته‌که، به‌ته‌وای له لایه‌ن هه‌واڵنێره‌وه دیاری ده‌کرێن. راپۆرتی ئازاد (یان هه‌ڵوێستیی)، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی زۆر که‌مترن له راپۆرتی وه‌سفی. راپۆڕته‌وانی راپۆرتی ئازاد، له چوارچیوه‌ی پێکهاته‌کان و ته‌نانه‌ت به‌ها هه‌والییه‌کاندا خۆی یه‌خسیر ناکات و ده‌توانێت ئاماژه و سرنجی له سه‌ر لایه‌نه دڵخۆازه‌کانی خۆی دابنێت.
راپۆرتی ئازاد ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه:
هه‌ڵبژارده‌ی ئازاد: هه‌واڵنێر له گۆره‌پانی رووداودا، یه‌ک یان هێندێک له‌و لایه‌نانه هه‌ڵده‌بژێرێت که ده‌توانێ زۆرتر یان باشتر له‌سه‌ریان بنووسێت. بۆ نموونه، هه‌واڵنێرێک بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرت ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌و ده‌توانێت له نێوان ته‌واوی ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌وروبه‌ری، ته‌نیا کڵاوێکی سه‌ربازی کون بوو، قوم‌قومه‌یه‌کی به‌تاڵ، ئاڵایه‌کی ته‌نیا و ته‌نانه‌ت فیشه‌کێک بخاته ژیر سرنجی خۆی و ته‌واوی راپۆرته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌مانه بنووسێت، یان له خوێندگه‌یه‌کی تایبه‌ت به کوێران، ته‌نیا سرنج بداته پۆلێک که تابڵۆی نووسینی نییه، یان له ته‌قێنه‌وه‌ی موشه‌کێک له ناو خانووبه‌ره‌یه‌کدا، ته‌نیا بووکێک بکاته بابه‌تی راپۆرته‌که‌ی.
رازانه‌وه‌ی وه‌سفی: وه‌سفی به‌هێز، له تایبه‌تمه‌نییه‌کانی راپۆرتی ئازاده. بۆ نموونه، بۆ نووسینی راپۆرتی ئازاد سه‌باره‌ت به "کڵاوی کون بووی سه‌ربازێک" هه‌واڵنێر ده‌بێت توانای په‌ره‌پێدانی بابه‌ته‌که‌ی له‌و ته‌وه‌ره‌دا هه‌بێت، ئه‌گینا، راپۆرته‌که ده‌بێته وه‌سفی کڵاوه‌که، نه‌وه‌ک به‌ره‌ی شه‌ڕ. یان له خوێندگه‌ی کوێراندا سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ته‌خته‌ی نووسین، پێویسته هه‌واڵنێر له‌و رۆانگه‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خوێندگه‌که وه‌سف بکات.
ره‌وانی و روونی: دیاره ئه‌گه‌ر راپۆرتی ئازاد خاوه‌ن زاراوه و شێوازێ نووسینی ره‌وان نه‌بێت، سرنجڕاکێش نابێت و به‌رهه‌مێکی بێ‌تام له ئاو ده‌ردێت. رۆژنامه‌وانانێک ئه‌و شێوه راپۆرت نووسینه هه‌ڵده‌بژێرن که باوه‌ڕیان به هێز و توانای خۆیان له نووسینی جوان و رازاوه هه‌یه.
زانیاری که‌م: به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له راپۆرتی ئازاد دا پێویست ناکات ئاماژه به زانیاری زۆر ورد بکرێت. دیاره له راپۆرتی ئازاد دا جێگای ئامار، رێژه، ژماره و بۆچوونی پسپۆڕانه نییه، دیسانیش ئه‌وه راپۆڕته‌وانه که چاره‌نووسی راپۆرته‌که دیاری ده‌کات، ئه‌گه‌ر ده‌زانێ که پێویسته و له‌گه‌ڵ شێوازی نووسێنه‌که‌دا دێته‌وه، ئه‌و ده‌توانێت که‌ڵک له‌مانه‌ش وه‌ربگرێت.