هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
● راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی

راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
راپۆرتێکی که راپۆڕته‌وان سه‌باره‌ت به بۆنه‌یه‌ک (کۆنگره، سیمینار، کۆبوونه‌وه، رێزلێگرتن، خه‌ڵات کردن و ...) ئاماده‌ی ده‌کات، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌کانی‌تر جێاوازی هه‌یه.
به‌کرده‌وه، راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان خاوه‌نداری یه‌ک یان چه‌ند به‌های هه‌وڵی وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌کات:
ناوبانگ: به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی، میوانه‌کان، وتارخوێنه‌ره‌کان و یان بابه‌تی بۆنه‌کان (رێزگرتن له که‌سێک، خه‌ڵات‌کردن و ...) که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه، که‌وابوو لایه‌نی "ناوبانگ" یه‌کێک له لایه‌نه سرنجڕاکێشه‌کانی راپۆرت پێکدینێت.
پانتایی: بابه‌تی بۆنه‌یه‌ک ده‌توانێت ته‌واو یان هێندێک له کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه. بۆ وێنه ده‌ستبه‌کار بوونی خۆلی په‌رله‌مان.
زۆرینه و رێژه: رێژه‌ی به‌شداربووان یان ژماره‌ی خه‌ڵاتکراوان، ئه‌رزشی راپۆرت پێکدێنێت. بۆ نموونه به‌شداری 50 هه‌زار که‌س له کۆنگره‌یه‌کدا، به‌شداری 300 ده‌ر‌هێنه‌ری ته‌کنیکی یان 300 نووسه‌ر و ... لایه‌نی سرنجراکێشی راپۆرته.
سه‌رسورمان: زۆر به‌ده‌گمه‌ن له راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کاندا رووداوێکی سه‌رسورهێینه‌ر ده‌قه‌ومێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبدات، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌بێته یه‌کێک له لایه‌نه سرنجڕاکێشه‌کانی راپۆرته‌که. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له کۆنگره‌ی هه‌زاره‌ی "فرده‌وسی" شاعیری ئێرانی، که‌سێک له وتاره‌که‌ی خۆیدا به به‌ڵگه‌نامه‌وه‌وه بیسه‌لمێنێت که فرده‌وسی کورد بووه و شوێنی له‌دایک بوونی شاری سنه بووه، نه شاری "توس".
کاره‌سات: ئه‌گه‌ر له بۆنه‌یه‌کدا کاره‌ساتێک رووبدات، راپۆرت له‌و بۆنه‌یه ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی راپۆرتی کاره‌ساته‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌ساته‌که په‌یوه‌ندی به بۆنه‌که‌وه و یان به به‌شدارانی بۆنه‌که‌وه هه‌بێت، پێویسته له ناو راپۆرتی بۆنه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێبکرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌شدارانی بۆنه‌یه‌ک به هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناپاک دوچاری نه‌خۆشی بن و یان هێندێک له به‌شداران به شێوه‌یه‌کی تۆندوتێژ به‌ڕه‌نگاری وتاربێژه‌کان ببنه‌وه.
که‌وابووو، پێویسته راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان هه‌ڵگری به‌ها هه‌واڵییه‌کان بێت، ئه‌گینا راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان بێ ناوه‌ڕۆک ده‌بێت و سرنجڕاکێش نابێت.
کورت و پۆخت نووسین: له هیچکام له راپۆرت نووسینه‌کاندا کورت و پۆخت نووسین به ئه‌ندازه‌ی راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان، گرنگی په‌یدا ناکات. له چه‌شنه‌کانی‌تری راپۆرت نووسیندا، وه‌ک شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌وه‌ر یان شێوازی نووسین، قه‌واره‌ی راپۆرته‌که دیاری ده‌کات. له راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان به‌جێگای راپۆڕته‌وان و ته‌وه‌ره‌که، ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی بۆنه‌که‌یه که لایه‌نی گرنگی راپۆرته‌که دیاری ده‌کات.
راپۆرت له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، کۆنگره‌ی ناڵی، فیستیڤالی "کۆماری کوردستان" و یان له کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، پێویسته چه‌نده بێت؟ ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامیکی دیاریکراوی نییه. واته به پێی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چۆن، که‌سایه‌تییه به‌شداره‌کان له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا، به‌ها هه‌واڵییه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وانه دیاریده‌کرێت و گرنگی په‌یدا ده‌کات، به‌ڵام هه‌میشه چاره‌نووسی سرنجڕاکێش بوونی راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان له لایه‌ن راپۆڕته‌وانه‌وه دیاری ده‌کرێت.
زۆرجار راپۆڕته‌وان کورت نووسین له‌گه‌ڵ جاوپۆشی ره‌مه‌کی له بابه‌ته نووسراوه‌کان به هه‌ڵه ده‌گرێت. له کاتێکدا بابه‌تی پۆختکراوه بۆ چاپکردن ئه‌و بابه‌ته ده‌گرێته‌وه که تا راده‌ی پێویست کورتکرابێته‌وه، به‌ڵام گشت لایه‌نه‌کانی رووداوه‌که، به‌تایبه‌ت لایه‌نه گرنگه‌کانی، نابێت له‌بێر بکرێن.
له لایه‌کی‌تره‌وه، قه‌واره و ئه‌ندازه‌ی راپۆرت په‌یوه‌ندی ته‌واوی به شێواز و ئاراسته‌ی هه‌ر میدیایه‌ک هه‌یه. ره‌نگه رۆژنامه‌یه‌ک به هۆی ئاراسته‌ی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی، گرنگی زیاتر به هێندێک له بابه‌ته‌کان بدات. راپۆرت سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌کاربوونی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی پێشه‌سازی هه‌ولێر ره‌نگه له رۆژنامه‌یه‌کدا زۆر کورت‌تر ئاماژه‌ی پێبکردرێت تا له رۆژنامه‌یه‌کی‌تردا.
باشترین شێوه بۆ کورت کردنه‌وه‌ی راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان به له‌پێشچاو گرتنی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌یه‌ک، ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تا، راپۆرتێکی ته‌واو له هه‌موو لایه‌نه‌کانی بۆنه‌که ئاماده بکرێت، پاشان راپۆڕته‌وان به سرنج‌دان به‌و تێبینییانه‌ی که باسکران، به‌شی زیادی راپۆرته‌که وه‌لانێت، به‌ڵام له پۆخته‌ی راپۆرته‌که‌دا نابێت هیچکام له لایه‌نی سه‌ره‌کییه‌کان و ته‌وه‌ره گرنگه‌کان له‌بیر بکات.