هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
● راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
● راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ

راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
پێویسته بزانین که "راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی" و "وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی" (واته راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی) هه‌رچه‌ند وتووێژه‌که زۆر پان‌وبه‌رێنیش بێت، به‌ڵام جێاوازییان هه‌یه و یه‌ک نین. ئه‌و چه‌شنه راپۆرته ته‌نیا به وتووێژکردن کوتایی نایه‌ت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه راپۆرت له که‌سایه‌تێکی زیندوو ناتوانێت به‌بێ‌وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه ته‌واو و رێکوپێک بێت.
"به‌های هه‌واڵی" له راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی ناوبانگ و ناوداریدا ده‌خولێته‌وه، چونکه مه‌رجی سه‌ره‌کی و گرنگی ئه‌و چه‌شنه راپۆرتانه په‌یوه‌ندی به ناوداربوون و به‌ناوبانگبوونی که‌سی لایه‌ن راپۆرته‌که‌وه هه‌یه.
پێویسته "راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی" ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌بێت:
هه‌ڵبژاردن: که‌سێک ده‌بێت هه‌ڵبژێرین که به هۆیه‌ک له هۆیه‌کان ناودار بێت (خاوه‌ن به‌رهه‌می ناسراو، ده‌رهێنه‌ری بابه‌ته تازه‌کانی ته‌کنیکی، هونه‌ری و...،زۆربه‌ی خه‌ڵک بیناسن و ...) و یان به هۆێک له هۆیاکان ده‌مانهه‌وێت ناوداری بکه‌ین و ناوبانگ ده‌رکات!
تۆژینه‌وه‌ی تایبه‌تی: وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، بۆ "وتووێژی قوڵ" و له "راپۆرت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی"دا، هه‌واڵنێر پێویسته له‌پێشدا، زۆر به‌وردی و تێبێنیه‌وه ته‌واوی لایه‌نه سرنجڕاکێشه‌کانی که‌سایه‌تی هه‌ڵبژێردراو بۆ وتووێژه‌که بخوێنێته‌وه و زانیاری وه‌ده‌ست بێنێت.
راده‌ی خوێندنی، به‌رهه‌می، پله‌وپایه، گه‌شتوگوزار، نه‌خش و کاردانه‌وه، رووداوه‌ی ژیانی، زه‌وق و ئاره‌زوکانی، بێروبۆچوونی و ...، ئه‌و لایه‌نانه‌ن که هه‌واڵنێر پێویسته ئاگاداری بێت. به‌شێک له‌و زانیاریانه ده‌کرێت له سه‌ره‌تا و به‌شه‌کانی‌تری له ناواخنی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێبکرێت.
به‌کارهێنانی شایسته: پێویسته له شوێنی شایسته که‌ڵک له‌و زانیاریانه وه‌ربگرین. دێتنی په‌یکری "ئه‌ره‌ستو"، هه‌واڵنێر ئاگادار ده‌کاته‌وه له زه‌وقی وێژه‌ر به فه‌لسه‌فه و مه‌نتقی یونان، یان دیتنی وێنه‌یه‌کی مندالی و کاتی قوتابخانه، بابه‌تیه‌که ره‌وانه‌ی ئه‌و کات وساته‌مان ده‌کات.
زاراوه‌ی گونجاو بۆ راپۆرت: پێویسته هه‌ر راپۆرتێک به زاراوه‌ی گونجاو بنووسرێت که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ناوه‌ڕۆکی راپۆرته‌که هه‌بێت. زۆر روونه که وشه‌کان و ده‌سته‌واژه‌کانی به‌کارهاتوو له راپۆرتێک سه‌باره‌ت به وه‌رزشوانێک، له‌گه‌ڵ شیوازی نووسین له‌باره‌ی ده‌رهێنه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ر و یان فه‌یله‌سوفێک جێاوازی زۆریان هه‌یه. دیاره به‌کارهێنانی شیوازی ئه‌دیبانه بۆ راپۆرت سه‌باره‌ت به سیاسه‌تمه‌دار یان په‌ککه‌وتوویه‌ک که به پێ تابلۆ ده‌کێشیت و یان هه‌ڵبژاردنی شێوازی نووسینی گاڵته‌جاری بۆ راپۆرت له فه‌یله‌سوفێک یان سه‌باره‌ت به خۆکۆژی ژنان، گونجاو نییه.
وسفی گونجاو: بۆ راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان، پێویسته له بچوکترین تێبینی بگره تا که‌رسه‌کانی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و که‌سه به شێوه‌یه‌کی وه‌سفی له ناو راپۆرته‌که‌دا که‌ڵکی لێوه‌ربگرین. له‌م راپۆرتانه‌دا، خۆێنه‌ر نه‌ته‌نیا ئاگاداری بێروبۆچوونه‌کان ده‌بێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیان و هه‌ست و ده‌رونی که‌سه‌که ئاشنا ده‌بێت. دیاره راپۆرتێکی ئاوا پێویسیتی به ئاستێکی به‌رزی نووسین و وه‌سفه‌وه هه‌یه.
وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانی پایه به‌رز له زانین و زانست‌دا، پێویستی به هێز و توانا له وه‌سف کردندا هه‌یه. چه‌شنێکی گرنگ له راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان بریتیه له به‌سه‌رهات نووسین یان بیۆگرافی نووسین. ئه‌گه‌رچی به‌سه‌رهات نووسین کارێکی میدیایی نییه، به‌ڵام هێندێک جار له‌گه‌ڵ چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌مانه رووبه‌ڕوو ده‌بێنه‌وه.
به‌سه‌رهات نووسین، دوور و درێژتره له راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی، به‌ڵام که‌متاکورت به یه‌ک شێواز و شێوه ئاماده ده‌کرێن.
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی "رۆما‌ن رۆڵان"، نووسه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسایی له سه‌ر بنه‌مای بیۆگرافی و به‌سه‌رهات نووسین دارێژراون.
چه‌شنێکی‌تری به‌سه‌رهات نووسین، بێره‌وه‌ری نووسین یان ئۆتۆبیۆگرافی نووسینه که به گشتی کاری میدیایی نییه. پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت که راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی دوور و درێژ، زۆرتر تایبه‌ته به چاپه‌مه‌نییه‌کانی مه‌ودادار له بڵاوکردنه‌وه، وه‌ک هه‌فته‌نامه یان مانگنامه. ئه‌گه‌رنا، به‌ڵانی که‌م پێویسته له رۆژی پێنجشه‌مه بڵاو بێته‌وه که رۆژنامه دوو رۆژ زیاتر له‌به‌ر ده‌ست ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ک له‌پێشدا ئاماژه‌ی پێدرا، راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی به دوو شێوه ئاماده ده‌کرێت. یه‌که‌م راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سێک که ده‌ژی، دووهه‌م راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سانێک که کوچی‌دوواییان کردووه. چه‌شنی یه‌که‌م بریتیه له سێ به‌شی، لێکۆڵینه‌وه، وتووێژ و بۆچوون. گرنگی ئه‌و سێ به‌شه و یان هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌پێی بابه‌تی راپۆرته‌که، جێاوازی په‌یدا ده‌که‌ن. واته سه‌ره‌تای راپۆرته‌که بریتی ده‌بێت له پێشینه، را، زه‌وق و راده‌ی زانستی که‌سایه‌تییه‌که. پاشان له کاتی وتووێژدا لایه‌نه‌کانی نه‌بیسراوه و تازه دێته ئاڕاوه. ئه‌و دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ بۆچوون و بینراوه‌کانی خودی راپۆڕته‌وان له کاتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، په‌یکه‌ری سه‌ره‌کی راپۆرته‌که پێکدێنێت. به‌ڵام له چه‌شنی دووهه‌مدا، روونه که لایه‌نی وتووێژ ده‌ست نادات و به‌جێگای ئه‌و، ده‌توانین له لێدوان و وته‌کانی پێشوو یان به‌رهه‌مه‌کان و نووسراوه‌کانی ئه‌و که‌سه (ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بووبێت) و ته‌نانه‌ت له وتووێژه‌کانی پێشووی، که‌ڵک وه‌ربگرین و له په‌راوێزی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێبکه‌ین.
راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کان سه‌ره‌ڕای دژواری و به‌ربڵاویی بابه‌ته‌که، به‌مه‌رجی له‌پێشچاوگرتنی شێوازه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرت و ته‌رخانکردنی کات و لێکۆڵینه‌وه‌ی شایسته، یه‌کێک له پڕخوێنه‌رترین چه‌شنی راپۆرته‌کانه.
هێندێک له مامۆستایانی رۆژنامه‌وانی "راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن"یش ده‌خه‌نه چه‌شنی راپۆرته‌کان. به‌ڵام له راستیدا هێندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی "راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن" له راپۆرتی وسفی و هێندیکیان له راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کاندا خۆی ده‌گرێته‌وه. راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن پێویستیی به شیوازی نووسینی به‌هێز و به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ستیار و کارا هه‌یه (تایبه‌تمه‌ندی راپۆرتی وسفی). له لایه‌کی‌تره‌وه نووسینی "راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن، به‌گشتی پێویستی به وتووێژ له‌گه‌ڵ زانایان و چاوه‌دێران هه‌یه، چونکه زۆر روونه که له‌گه‌ڵ باڵه‌خانه‌یه‌کی مێژوویی یان مۆزه‌خانه‌یه‌ک وتووێژ ناکرێت!
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی راپۆرته پسپۆڕی و گرنگه‌کان.
سه‌فه‌رنامه نووسین چه‌شنێکی‌تره له راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێن.