هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
●راپۆرتی وه‌سفی
● راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه

راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
وه‌ک له به‌شی وتووێژدا ئاماژه‌ی پێکرا، راپۆرته وتووێژ، یه‌کێک له چه‌شنه‌کانی وتووێژه. ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ری راپۆرت سه‌باره‌ت به خه‌ڵک و ویست و داواکارییه‌کانی بێت، له "راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ" که‌ڵک وه‌رده‌گرین. جێاوازیی راپۆرت له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ، له‌گه‌ڵ راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی، له وتووێژه‌کاندایه که له راپۆرتی سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیدا ئه‌و وتووێژه دوورودرێژتر و قوڵتره، له راپۆرتی وه‌سفی و لێکۆڵینه‌وه‌ش، وتووێژه‌کان کورت و لاوه‌کین. راپۆرت له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ به ته‌واوی لکێندراوی وتووێژه و بێ ئه‌و مانای نییه.
که‌وابووو، ئه‌و چه‌شنه راپۆرته به شێوه‌یه‌کی ئاسایی په‌یوه‌ندی به بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وخه‌ڵکه‌وه هه‌یه. راپۆرته‌کانی وه‌ک، ناونووسین له قوتابخانه، هاتوچۆی ناوشار، گوزه‌رانی خه‌ڵک له کاتی پشوودا، وه‌رگرتنی خه‌ڵک له خه‌سته‌خانه‌کاندا، گرانی که‌ل‌وپه‌ل له بازاڕه‌کاندا، پاک و خاوێنی ناو کۆڵانه‌کانی شار و... بابه‌تی باشن بۆ راپۆرت له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ.
لێره‌دا پێویسته سه‌رنج بده‌ینه دوو تێبینی:
یه‌که‌م، کاتێک ده‌ڵێن خه‌ڵک، مه‌به‌ست ته‌نیا خه‌ڵکی ئاسایی نییه، به‌ڵکو ته‌واوی ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌یوه‌ندی به بابه‌تی راپۆرته‌که ده‌بێت. بۆ نموونه، له راپۆرتی ناو نووسین له قوتابخانه‌کاندا، پێویسته نه‌ته‌نیا قوتابیان و دایک و باوکیان، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده و مامۆستاکان و به‌رپرسانی قوتابخانه‌کانێش وتووێژ بکرێت.
دووه‌م، پێویسته ئه‌و پرسیارانی ئاراسته‌ی خه‌ڵک ده‌کرێن، هاوتای پله و پایه و زانیاریان بێت، دیاره پرسیاری، "بڕی پاره‌ی ته‌رخان کراو بۆ سازکردنی قۆتابخانه له قوتابی و یان دایکی و باوکی، ناتوانێت بۆ خوێنه‌ران وه‌ڵامێکی به‌که‌ڵکی هه‌بێت.
پێویسته له راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژدا، ئه‌و خالانه‌ی خوره‌وه له‌پێشچاو بگرین:
- پرسیاری راسته‌وخۆ: پرسیاری راسته‌وخۆ، وه‌ڵامی راسته‌وخۆ و روون ده‌خۆازێت.
- زۆرێنه‌ی وتووێژه‌کان: هه‌رچی وتووێژه‌کان زۆرتر بن، ئاکامی راپۆرته‌که بایه‌خدارتر ده‌بێت.
- زۆرینه‌ی جوگرافی و شوێنه‌واری: وێژه‌ره‌کان له شوێنه جێاوازه‌کانی شار و گوندکان و... بدۆزینه‌وه.
- سنوورداری پرسیاره‌کان: هه‌ڵبژاردنی پرسیاری که‌م، بۆ گه‌یشتن به ئاکامی باشتر، گرنگه.
- وێژه‌ره‌کان هه‌ڵبژارده بن: به‌و مانایه که له نێوان هاوتاکانی خۆیاندا به هۆیه‌ک له هۆیه‌کان، باڵاتر و به‌رچاوتر بن.
- چاوه‌رووانی وه‌ڵام: پێویسته وێژه‌ر له‌گه‌ڵ بابه‌تی وتووێژه‌که نامۆ نه‌بێت.
وه‌ک له به‌شی پێکهاته‌کانی راپۆرتدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، یه‌کێک له پێکهاته هه‌ره گرنگه‌کانی راپۆرت، وتووێژه. بۆ وێنه، زۆربه‌ی راپۆرته هه‌واڵ، هێندێک له راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه، راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی و راپۆرتی بازه‌رگانی، بۆ ئاماده‌کردنی هه‌موویان وتووێژ جێگایه‌کی گرنگ ده‌گرت. به‌ڵام مه‌به‌ست له جێاکردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ، گرنگیدان به‌و لایه‌نه‌یه که ئه‌و چه‌شنه راپۆرته ناتوانێت بێ‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێروبۆچوونی وێژه‌ر، ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه که ئه‌و ده‌سته له راپۆرتانه ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی راپۆرته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی.
به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی وا، خوێنه‌ر بێروبۆچوون خۆی له زمان و له ناو و‌شه‌کانی وێژه‌ردا ده‌بێنێته‌وه. ئه‌ویه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی راپۆرت له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ. ئه‌گه‌رچی هه‌واڵنێر له ناو لێدوانه‌کانی وێژه‌ر، پرس و ئاماژه‌ی تازه ده‌بێنێته‌وه و پرسیاری لێده‌کات، به‌ڵام نابێت ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ ویست و بۆچوونه‌کانی خوێنه‌ردا نامۆ بن. هه‌ر بۆیه له راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژدا، دوو پێکهاته‌ی راپۆرت واته "وتووێژ" و "دیتن"، گرنگی و شوێنی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. بێلایه‌نی هه‌واڵنێریش زۆر گرنگه. واته وه‌ک ئه‌ویه که هه‌واڵنێر یان راپۆڕته‌وان، وته‌ی که‌سانی‌تر ده‌خاته ناو لێدوان و وتاری خۆی و چه‌ندایه‌تی رووداوه‌کانێش له رێگای گێڕانه‌وه‌ی دیتنه‌کانی خۆی روون ده‌کاته‌وه. دیاره داوه‌ری و هه‌ڵوێستی راپۆڕته‌وان به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ره‌نگده‌داته‌وه. هه‌ر وه‌ک پێشتریش باسمان کرد ئه‌و بێ‌لایه‌نییه به کۆشش و دووپات کردنه‌وه و راهێنان وه‌ده‌ستدێت. ئه‌وه‌ش راسته که بێلایه‌نی سه‌داسه‌د له کاتی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان، کاره‌ساته‌کان و په‌یامه‌کان، کاری ماشێنییه و بۆ مرۆڤ زۆر دژواره.