هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ
●راپۆرتی وه‌سفی

راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه
به‌پێچه‌وانه‌ی راپۆرتی وه‌سفی که په‌یوه‌نده به داهێنه‌ریی نووسه‌ر و راپۆڕته‌وانه‌وه هه‌یه، راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر بنه‌مای راستییه‌کان، رێژه، ئامار و لێکۆڵینه‌وه راوه‌ستاوه.
له رۆژنامه‌وانی نوێ‌دا ئه‌و شێوه راپۆرت نووسینه به "فیچێر" (Feature) ناوبێژ کراوه.
بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، کاتی زۆرتری پێویسته، راپۆڕته‌وانی به‌ئه‌زموون ده‌بێت له پانتاییه‌کی به‌رفراوان و تێکه‌ڵاوێک له به‌دواداچوون، وتووێژ، زانیاری سه‌رچاوه و ئارشیڤه‌کان که‌ڵك وه‌ربگرێت.
له پێناسه راپۆرتدا، "کاردانه‌وه‌ی راپۆڕته‌وان" و ئاگاداری له راستییه‌کان" وه‌ک دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی ئاماژه‌ی پێکرا. دیاره که له راپۆرتی وه‌سفیدا، پێکهاته‌ی یه‌که‌م (واته کاردانه‌وه‌ی راپۆڕته‌وان) و له راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌دا، پێکهاته‌ی دووهه‌م (واته ئاگاداری له راستییه‌کان) گرنگی سه‌ره‌کی و تایبه‌تی په‌یدا ده‌که‌ن. که‌وابووو، له راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌دا قورسایی پتر ده‌خرێته سه‌ر زانایی و ئامۆژگارییه‌کانی فێربووی راپۆڕته‌وان (زانستی رۆژنامه‌وانی)، به‌ڵام راپۆرتی وه‌سفی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌کی هه‌یه به زه‌وق و داهێنه‌ری (هه‌ست و سه‌لێقه‌ی) راپۆڕته‌وان.
وه‌ک:
"له ساڵی 1335دا، رێژه‌ی دانیشتووانی وڵاتی ئێران، 18 میلێون که‌س بوو که له‌سه‌دا 31ی له شاره‌کان و پاشماوه‌ی له گونده‌کاندا ده‌ژیان. له ساڵی 1345دا، دانیشتووانی وڵات گه‌یشته 25 میلێون که‌س که له سه‌دا 38ی شارنشین بوون. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا زۆر سروشتییه ئه‌گه‌ر به‌شێکی سه‌ره‌کی سه‌رمایه و هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ر... روو له که‌رتی خانووسازکردن بکات..."
وه‌ک له نموونه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیار ده‌که‌وێت، راپۆڕته‌وان له لیدی راپۆرته‌که‌یدا، خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ شاڵاوێک رێژه و ئامار رووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه. چونکه بابه‌تی راپۆرته‌که ئه‌و شێوازه هه‌ڵگرده‌گرێت.
یان:
"به وته‌ی. X. Y له ساڵی 2004دا، بڕی 432 میلێون پشک (سه‌هم) به نڕخی راوه‌ستاوی یه‌ک میلیارد و 880 میلێون ریال سه‌ودا کراوه که ئه‌و رێژه‌یه به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ساڵی 2003دا، هه‌ڵکشانێکی باشی وه‌ده‌ست هێناوه. X Y گوتی: "رێژه‌ی پشکه‌کانی مامه‌ڵه‌کراو له ساڵی 2003دا گه‌یشته 150میلێون و له ساڵی 2004دا ئه‌و رێژه‌یه پتر له 432 میلێون پشکه..."
له رۆژنامه‌وانی رۆژئاوایی‌دا، ئیتر ده‌ستیان له شێوازی کۆنی پڕکردن و ئاخنینی رۆژنامه له هه‌واڵه جۆربه‌جۆره‌کان هه‌ڵگرتووه. پێشتر، "فیچێر" ده‌بوایه ته‌نیا لایه‌نه تاریک و نه‌گوتراوه‌کانی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کانی روون کردباوه، وه‌ک چۆن له پێناسه راپۆرتدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد که راپۆرت، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و بۆ پتر رووناکرده‌وه‌ی ده‌نووسرێت، به‌ڵام ئێمڕۆ راپۆرتی "فیچێر"نووسی تا ئه‌و راده‌یه بووته ناوه‌ندی سرنجی کرده‌وه‌کانی رۆژنامه‌وانی که ته‌نانه‌ت بۆ نووسینی سه‌روتاریش که‌ڵکی لیوه‌رده‌گرن. "فیچێر" پێویسته قۆڵایی، پانتایی و گۆشه تاریکه‌کانی رووداوه‌کان روون بکه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ره‌کان پێشبینی بکات، بیروڕای گشتی رێک و په‌یوه‌ندی نێوان خوێنه‌ر و میدیاکان پێک‌بێنێت. ئه‌و شێوه‌یه له راپۆرت نووسین مه‌ودای کار له بواره‌کانی به‌ربڵاونووسی و وێنا‌سازیدا، بۆ رۆژنامه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێت.
راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه به هۆی نوێکاری له میدیاکاندا، گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌ی په‌یدا کردووه. ئێستا میدیاکان له هه‌ر کاتژمێرێکدا کۆمه‌ڵێک هه‌واڵی گرنگ له رووداوه‌کانی جیهان بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌مڕۆکه بێنه‌ران و خوێنه‌ران به یارمه‌تی تۆڕه‌کانی مانگی‌ده‌ستکرد، ئه‌و هه‌واڵانه به خێرایی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له هۆکار و ره‌هه‌نده‌کان، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌کانی‌تری ئه‌م رووداوانه که‌متر زانیاری وه‌رده‌گرن. لێره‌دایه که فیچێر و راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه پێویسته ئه‌و ئاگادارییانه به‌لانی که‌م له‌باره‌ی هێندێک له‌و رووداوانه پێشکه‌ش بکات. دیاره راپۆرتێکی ئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای شرۆڤه ده‌بێت و یارمه‌تی گوێگر و خوێنه‌ر ده‌دات تا سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه تێگه‌یشتنێکی رێژه‌یی وه‌ده‌ست بێنێت. له کاتێکدا، هه‌واڵ ته‌نیا ئاگادارییه. ئاگادارێش له‌جێگای خۆیدا ده‌بێته مایه‌ی سرنج‌دان و هاوکات سه‌رگه‌ردانی سازده‌کات، وه‌لی یه‌ک " راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه"ی باش ده‌توانێت گوێ‌گران و خوێنه‌رانی رابێنێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و هاوسه‌نگی له‌نێوان ئاگادارییه‌کان و تێگه‌یشتن و بۆچوونه‌کان.
هۆیه‌کی‌تری بڕه‌وی "فیچێر"، زیادکردنی ئاستی زانسته له ناو خه‌ڵکدا. فیچێر ئاستی زانیاری خه‌ڵک سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه نه‌ته‌ویی و نێونه‌ته‌وییه‌کان زۆرتر ده‌کات. خه‌ڵکی ئاسایی وه‌ک به‌رپرسانی بڕیاڕده‌ر، پێویستییان به زانیاری هه‌یه. راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی شایسته، له خه‌ڵکه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به پێکهاته په‌یوه‌ندیداره‌کان به ژیانی خه‌ڵکیش، کوتایی پێدێت.
پێکهاته‌کانی راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه:
- وه‌سف: لێره‌دا رۆژنامه‌وان پرسێک یان دیارده‌یه‌ک شیده‌کاته‌وه.
- پانتایی: روونکردنه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی پرس یان رووداوه‌که و له‌وانه، بۆچوونی به‌رپرسان.
- په‌یگیری: پێشکیشکردنی راوبۆچوونه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کانی پرس یان رووداوه‌که.
- به‌دواداچوونه‌وه: وه‌ده‌ستهێنانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار تازه‌کان به لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که‌موکۆرییه‌کان. - روونکردنه‌وه: دیارده بچووک و مه‌زنه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانیان، ئاسۆکان، رێژه و ئامار و ژماره‌کان.
سه‌رنجڕاکێشی: به‌کارهێنانی نۆکته و گاڵته، شک و گومان، ئاماژه‌کردن به جوانییه‌کان.
- ئاماژه‌دان به بێروبۆچوون: هه‌ڵسه‌نگاندن به‌گۆێره‌ی پرسیاری "چۆن" و "بۆچی"، پێشاندانی که‌موکۆڕییه‌کان، رووبه‌ڕوکردنه‌وه‌ی دیارده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ سه‌ڵماندنی رای لایه‌نی به‌ڕامبه‌ر.
ئاکام: کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی وێنه‌یه‌کی گشتی.
دوو ئاماژه‌ی کوتایی، نابێت به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و لێدوانی بن، به‌ڵکو ده‌بێ وه‌ک ئه‌نجام و بۆچوون له راپۆرتدا بگۆنجێندرێت.
سه‌ره‌ڕای گرنگی تایبه‌تی راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه، له کوردستان له ناو چاپه‌مه‌نییه‌کاندا و به‌تایبه‌ت له رۆژنامه‌کاندا که‌متر چاومان به‌م چه‌شنه راپۆرتانه ده‌که‌وێت. هۆیه‌کانی ئه‌مه‌ش روونه. یه‌که‌م، رۆژنامه‌وان به هۆی ئاسانی نووسینی راپۆرتی وه‌سفی زۆرتر خۆ به‌وه‌وه ماندوو ده‌کات چونکه پێویستی به هاتوچۆی به‌رده‌وام، وتووێژی زۆر، لێکۆڵینه‌وه و پرسیارکاری نییه.
دووهه‌م، خۆپاراستنی به‌رپرسان له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له میدیاکاندا.
سێهه‌م، که‌م ئه‌زمونی، لاوازی و که‌م حه‌وسه‌له بوونی خودی راپۆڕته‌وان.
که‌متر رۆژنامه‌وانێک هه‌یه که رێگاکانی ئاماده‌کردنی راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه (فیچێر) و چۆنییه‌تی لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ئه‌و رێگایه بزانێت.
هۆیه‌کی لاوه‌کێش هه‌یه که په‌یوه‌ندی به داموده‌زگا و توانایان هه‌یه. به هه‌رحاڵ لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه یان گۆفارێک ده‌بیت له کاتی خۆیدا ئاماده‌ی چاپ بێت، ئه‌و پێویستییه وه‌ک چه‌ندایه‌تی، چاپه‌مه‌نییه‌کان دوورده‌کاته‌وه له خۆماندووکردن به چۆنایه‌تی رۆژنامه یان گۆفاره‌که.
دیاره ئه‌گه‌ر له به‌شێکی رۆژنامه (سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، وه‌رزشی و...) ژماره‌یه‌کی زۆرتر هه‌واڵنێر و راپۆڕته‌وانی به‌توانا کار به‌که‌ن، باشتر ده‌توانن خۆیان سه‌رقاڵی راپۆرته به‌كه‌ڵکه‌کان بکه‌ن.