هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت
جۆره‌کانی راپۆرت
● راپۆرته هه‌واڵ

راپۆرتی وه‌سفی
به شێوه‌یه‌کی ئاسایی راپۆرتی وه‌سفی زیاتر له چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی راپۆرت، له نووسراوی ئه‌دیبانه و هه‌ستیار نزیکده‌بێته‌وه و راپۆرته‌وان له‌م بوره‌دا زۆرتر له هه‌موو کاتێک ده‌توانێت له هێز و توانای نووسین و پێنووسه‌که‌ی که‌ڵک وه‌ربگرێت. له راپۆرته وه‌سفییه‌کاندا سه‌رنووسه‌ر و خوێنه‌ر زۆرتر سرنجده‌ده‌نه زه‌ین و بنه‌ماکانی نووسه‌رانه‌ی تاکی راپۆرته‌وان، نه‌ک به راستی رووداوه و بایه‌خه هه‌واڵییه‌کان.
ناتوانین بلێین که له راپۆرتی وه‌سفیدا (Decriptive Report) شوێنێک بۆ ژماره، رێژه و ئامار و پێکهاته راستییه‌کانی راپۆرت نییه. هه‌روه‌ها ناتونین بڵێین که ئه‌گه‌ر له راپۆرتی وه‌سفیدا که‌ڵک له‌و لایه‌نانه وه‌ربگرین، ئه‌و راپۆرته ئیتر که‌ڵکی نییه. به پێچه‌وانه، هونه‌ری گه‌وره ئه‌وه‌یه که راپۆرته‌وان بتوانێت هه‌ماهه‌نگی و تێکه‌ڵاوییه‌کی له‌بار و گونجاو له نێوان ئه‌م لایه‌نانه له راپۆرتی وسفیدا پێک‌بێنێت.
له پێناسه راپۆرتدا هاتووه که پێویسته نه‌خش و کاردانه‌وه‌ی هه‌واڵنێر و راپۆرته‌وان له کێشه‌ی پێکهاتنی هه‌واڵدا ره‌چاوبکه‌ین، واته نابێت میدیا و ده‌زگای راگه‌یاندن وه‌ک ماشێنێکی بێ‌گیان هه‌ڵسه‌نگێنین که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنانی هه‌واڵ و راپۆرته. به‌ڵکو، چۆن په‌یوه‌ندی پێکهاته‌یه‌کی ئینسانی و مرۆڤییه، هۆکاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش - هه‌واڵنێر یان راپۆرته‌وان- له پێکهاته‌یه‌کی ئاوا مروڤانه‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کی بێ‌ئه‌مڵاوئه‌وڵای ده‌بێت. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و فه‌رمان و په‌نده له کاری رۆژنامه‌گه‌ریدا دووپات ده‌بێته‌وه که هه‌واڵنێر و راپۆرته‌وان ده‌بێت تا راده‌ی پێویست له کاردانه‌وه‌ی ئاوا خۆبپارێزن. وه‌لی له ته‌واوی جیهاندا هیچ هه‌واڵنێرێک نادۆزیه‌وه که بیڵێت و بیسه‌لمێنێت که به‌رده‌وام وه‌ک ماشێن و بێ کاردانه‌وه له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌رکی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵسوراندووه. له راپۆرتی وه‌سفیدا کاردانه‌وه‌ی هه‌واڵنێر و گواستنه‌وه‌ی بۆ خۆێنه‌ر، له هه‌موو شووێنێکی‌تر پتره.
وه‌ک:
له‌سه‌ر رێگای خانه‌قی- نه‌فتخانه، چه‌ند داره‌خورمایه‌كی باڵابه‌رز و گۆڕستانێكی نوێ و چه‌ند پیاو و گه‌نجێكی بێكار له پاڵ دیواری نه‌خوشخانه تازه درووستكراوه‌كه، پێشوازی له رێبواران ده‌كه‌ن. ره‌نگی پێستی دانیشتوانه‌كه‌ی له ره‌نگی خاكه‌كه‌یان جیاناكرێته‌وه وجیاوازییه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، مرۆڤه‌كان كه‌چی زۆر هه‌ژار و كه‌م درامه‌تن، به‌ڵام باش ده‌زانن كه خاكه‌كه‌یان پڕاوپڕه له ئاڵتونی ره‌ش و زه‌رد، كه‌چی تا جیلیكانێكی گاز یان (بانزین)یان ده‌ستده‌كه‌وێت، ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن. پله‌ی گه‌رمایی ئه‌و ده‌شته به‌زه‌یی به‌كه‌س نایه‌ت و هیچیش نییه له سێبه‌ره‌كه‌یدا بحه‌وێنه‌وه.
ئاوایی په‌ڵكانه له نزیكه‌ی 80 ماڵ پێكهاتووه‌و زۆر له(خانه‌قین)ه‌وه دوور نییه و رۆژانه دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ پڕكردنی پێداویسته سه‌ره‌كییه‌كانیان روو له شاره‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌هدی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم (له‌دایكبووی1959) و هاوسه‌ره‌كه‌ی (وه‌جیهه ره‌شید مه‌جید له‌دایكبووی1965) له گه‌ل پێنج منداڵ (نورا، عه‌لی، حوسین، میقداد، مه‌حه‌مه‌د) پێكه‌وه له بارودۆخێكدا ده‌ژێن كه كه‌مترین پێداویستی سه‌ره‌تایی مرۆڤ و نزمترین ئاستی ژیانێكی كه‌رامه‌تداریان بۆ دابین نه‌كراوه.
له‌سه‌ره رێگا بۆ ماڵی مه‌هدی، ناوبراو وتی "كاتی خۆی له شه‌له‌مچه سه‌رباز بووم و به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی، چاوێكم له‌ده‌ستدا و چاوه‌كه‌ی تریشم كه‌م بینابووه و به‌حاڵ ده‌توانم ببینم. له‌به‌ر تیشكی خۆر ئه‌م چاویلكه‌یه‌م هه‌ڵگرتووه".
مه‌هدی بێكاره و بژێوی پێنج منداڵی له‌سه‌ره و ماوه‌ی 6 ساڵیش ده‌بێ، هاوسه‌ره‌كه‌شی له جووڵه كه‌وتووه. مه‌هدی وتی "كاتی خۆی نه‌خۆش بوو، بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌غدا، به‌ڵام له‌وێ ده‌رمانێكیان پێی دا و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له جوڵه كه‌وت"...
(سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئاسۆ، "بزه‌ی سه‌رلێوی ژنێكی له جووڵه‌كه‌وتوو!" ، نووسینی: سه‌لام عه‌بدوڵا)
هێندێک له رۆژنامه‌نووسان، راپۆرتی وه‌سفی به لوتکه‌ی هونه‌ری رۆژنامه‌نووسی ناوبێژ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک یه‌کێک له ئاراسته‌کانی هونه‌ری هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌وکات ئه‌م بۆچوونه راستی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام روژنامه‌وانی له دوو به‌شی هونه‌ری و ته‌کنیکی پێکهاتووه. پێداگرتنی له راده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر وه‌سف - که بێگومان نووسین هه‌ستیار ده‌کات - راپۆرته‌وان له کاری سه‌رکی خۆی که ئاماده‌کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه، دۆر ده‌خاته‌وه. له لایه‌کی‌تره‌وه ناکرێت بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن له هونه‌ری وه‌سف، هێندێک که‌ش‌وهه‌وا و بابه‌ت بگوێزرێته‌وه. راپۆرت له کۆچی پاییزی مراوییه‌کان، راپۆرت له ماڵی به‌ساڵاچوان، راپۆرت له جێژنی نه‌ورۆز و ... پێویستی به وه‌سف و رنگاوره‌نگ کردن هه‌یه، به‌ڵام دیسانیش هه‌ر باشتره ئه‌و وه‌سفانه به یارمه‌تی پێکهاته و بایه‌خه هه‌واڵییه‌کان رێکوپێک بکرێت.
" راپۆرتی خه‌یاڵاوی" چه‌شنێک له راپۆرتی وه‌سفیه که به ئامانجی دووباره کردنه‌وه و دووپات کردنه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای رووداو یان به‌سه‌رهاتێک ده‌نووسرێت. له‌م راپۆرته‌دا، راپۆرته‌وان به کۆکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی رووداوێک، وه‌ک ناوه‌کان، کات‌وساتی رووداوه‌که، چۆنییه‌تی کرده‌وه‌کان و هه‌لسه‌که‌وتی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، تێده‌کۆشێ تا رووداوه‌که خاوه‌ن کاردانه‌وه بکات و به‌م شێوه‌یه دووباره دایبرێژێته‌وه.
پێویست به تێبینییه که هه‌رچی راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه (له ژێره‌وه باسی ده‌که‌ین) هه‌ڵگری پێکهاته‌کانی وه‌ک، بینینی راسته‌وخۆ، رێژه، ئامار، کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه دژبه‌ره‌کان و تایبه‌تمه‌ندی کاتی و ساتی بێت، راپۆرتی وه‌سفی له سه‌ر بنه‌مای هێزی داڕشتنی پێنووس، خه‌یاڵ ناسکی، ئاماژه هه‌ستیاره‌کان و وه‌جۆڵه خستنی ناسکترین هه‌ستی خوێنه‌ر داده‌رێژرێت و ئاماده ده‌کرێت.
بۆیه، وه‌ک شێوه‌یه‌کی ئاسایی، هه‌واڵنێری "دانیشتوو"، واته هه‌واڵنێرێک که به هۆی توانای به‌رزی نووسین و زاڵبوونی به‌سه‌ر بیرو‌ڕای گشتیدا، توانای نووسینی راپۆرتی وه‌سفی و خه‌یاڵاوی هه‌بێت، له رۆژنامه‌کاندا شوێنی به‌رچاوتر ده‌گرێت.
مامۆستایانی رۆژنامه‌وانی و هێندێک له رۆژنامه‌وانان پێیان وایه که راپۆرتی گه‌شتوگوزار، چه‌شنێکی جێاوازه له راپۆرت نووسێن. به‌ڵام چه‌شنی ئه‌و راپۆرتانه په‌یوه‌ندیان به شێوازی نووسینیان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی باسکردن له ره‌وت و شوێنه‌کان و که‌شوهه‌وای سه‌فه‌ر، پێکهاته‌ی "وه‌سف" له‌و راپۆرتانه‌دا به‌هێزترن، که‌وابووو زۆربه‌یان له رێژه‌ی راپۆرتی وه‌سفی جێگاده‌گرن. ئه‌گه‌رچی له روانگه‌یه‌کی‌تره‌وه، راپۆرتی سه‌فه‌ر ده‌که‌وێته رێژه‌ی " راپۆرت له ناوچه".
تێبینی: راپۆرتی وه‌سفی زۆرتر له هه‌موو گوزارشه‌کانی‌تر نزیکتره به ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات.