هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا
چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
راپۆرت

جۆره‌کانی راپۆرت
راپۆرت به‌پێی ناوه‌ڕۆک و شێوازی ئاماده کردن بریتییه له:
1- راپۆرته هه‌واڵ
2- راپۆرتی وه‌سفی (ناسێنه‌ر)
3- راپۆرتی لێکۆلینه‌وه
4- راپۆرت له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ
5- راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی
6- راپۆرت سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان
7- راپۆرتی ئازاد
8- راپۆرتی وێنه‌یی
9- راپۆرتی نۆکته‌یی و گاڵته‌جاری
10- راپۆرتی بازه‌رگانی
11- راپۆرتی په‌یگیر (درێژه‌دار)
● راپۆرته هه‌واڵ
رووداوه‌کان له میدیاکاندا هه‌میشه به شێوه‌ی هه‌واڵ ره‌نگده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر روداوێک به هۆیه‌ک له هۆیه‌کان خاوه‌ن گرنگییه‌کی تایبه‌تی بێت، میدیاکان بۆ خوێنه‌رانی خۆیان به لێکۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی زۆرتر له‌سه‌ریان به شێوه‌ی یه‌ک یان چه‌ند راپۆرت، ئاماده‌ی ده‌که‌ن.
بۆ نموونه، له رۆژنامه‌دا هه‌واڵی دزی کردن له دوکانه‌کانی بازاڕگه‌یه‌کی گه‌وه‌ره بڵاوده‌بێته‌وه:
"ده‌سته‌یه‌کی چه‌کداری نه‌ناسراو، ئێمرۆ به‌یانی هێرشیان برده سه‌ر چوارده دو‌کان له بازاڕگه‌ی X له شه‌قامی Yی شاری Z و پاش هه‌ڕه‌شه وبریندار کردنی 3 که‌س له دوکانداره‌کان، بڕی 46 ملێون دینار پاره، چه‌ند قاڵی و هێندێک زێڕ و جه‌واهیریان دزی..."
دیاره چاوه‌ڕوانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زۆرتر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، له‌وانه‌یه له تازه‌گی هه‌واڵه‌که که‌م بکاته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌واڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کانی له ماوه‌ی یه‌ک یان دوو کاتژمیردا بۆ بڵاوکردنه‌وه له رۆژنامه‌دا ئاماده بکه‌ین. به‌ڵام خۆێنه‌ران بێگومان چاوه‌ڕوانی زانیاری زۆرتر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ده‌که‌ن، که‌وابووو سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه، یه‌کێک له هه‌واڵنێران بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێک ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌که ده‌کات. هه‌واڵنێر به‌پێێ هێندێک زانیاری پێشوو بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێک سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌که ده‌کات. هه‌واڵنێر بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرته‌که پێویستی به چی ده‌بێت؟ پێویسته له‌گه‌ڵ چ که‌سانێک وتووێژ بکات؟ و کام به‌رپرس بدوێنێت؟
- هه‌واڵنێر یان راپۆرتنووس پێویسته له‌م که‌سانه زانیاری وه‌ربگرێت:
- له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دوکانه‌کانی بازاڕگه‌که بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نزیک له‌راستی. پێویسته له‌گه‌ل زۆرترین رێژه‌ی دوکانداره‌کان قسه بگیرێت.
- بێنه‌رانی رووداوه‌که: سه‌ره‌ڕای دوکانداره‌کان، له‌وانه‌یه هێندێک کڕیار، کرێکاران یان به‌رپرسان و یان هاوسێکانی بازاڕگه‌که رووداوه‌که‌یان له نزیکه‌وه بینیبێت، دواندنی ئه‌م که‌سانه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری باشی هه‌واڵنێر بێت.
- به‌رپرسان و فه‌رمنبه‌رانی هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس: ئه‌و که‌سانه به پێی ئه‌رکی پاراستنی یاسا و پێشگیری له کرده‌وه دژ به یاساییه‌کان، هه‌میشه ده‌بێت رووبه‌ڕووی پرسیار و لێکۆڵێنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری زۆرتر بن. ئه‌و زانیارییانه، چونیه‌تی روودانی تاوان، نیشانه‌کانی تاوان، به‌دواداچونه‌کانیان و ... له‌خۆده‌گرێت.
- سه‌رچاوه ئارشیڤییه‌کان: ئارشیڤی رۆژنامه یان هی خودی رۆژنامه‌وان و زانیاری سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی رووداوه وێچووه‌کان، راپۆرته‌که بۆخوێنه‌ران سرنجڕاکێشتر ده‌کات. زانیاری سه‌باره‌ت به رووداوی ئاوا له هه‌فته، مانگ یان ساڵی رابڕدوو، رێژه‌ی که‌لوپه‌له دزراوه‌کان له‌م ماوانه‌دا و زانیاری‌تر که له کوتایی راپۆرته‌که‌دا دێت، ناوه‌نده به‌هێزه‌کانی گوزارشه‌که پێکدێنێت.
ئێستا راپۆڕتنووس له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م زانیاریانه ده‌توانێت راپۆڕته هه‌واڵێکی باش و به‌نڕخ ئاماده بکات.
راپۆڕته هه‌واڵ ته‌نیا رووداوی کاره‌ساته‌کان و هه‌واڵه‌کانی شار ناگرێته‌وه، به‌ڵکو بریتییه له راپۆرتی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، هونه‌ری، وه‌رزشی و...
راپۆرتی سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی فڵان وڵات، راپۆرت سه‌باره‌ت به پێشوازی خه‌ڵک بۆ کرێنی کتێبێکی تازه، راپۆرت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مێکی هونه‌ری تازه له‌سه‌ر دیواره‌کانی شار، راپۆرت له خانه‌نشینی وه‌رزشکارێکی به‌ناوبانگ و... ته‌واوی ئه‌وانه راپۆرته هه‌واڵن. چونکه هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵێک پێکهاتوون. له ته‌واوی ئه‌م راپۆرتانه‌دا هه‌واڵنێر کۆشش ده‌کات تا زانیاری تازه سه‌باره به روداوه هه‌واڵێک بگه‌یه‌نێته خۆینه‌ران.