هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
پیشه‌کی
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
هه‌واڵ
هه‌واڵ و کاردانه‌وه‌ی پێکهێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هه‌واڵ
هه‌واڵ به پێناسه مه‌کته‌بی "گلاسکۆ"
"لید" و جۆره‌کانی
چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان له هه‌واڵ نووسیندا
پێکهاته‌کانی هه‌واڵ (News Elements)
پێکهێنه‌رکانی هه‌واڵ
شێوه‌کانی هه‌واڵ نووسین News Style
خاڵبه‌ندی له هه‌واڵدا
ژماره نووسین له هه‌واڵدا

چۆن هه‌واڵی سافت بنووسین (Soft News)
دکتر یونس شکرخواه
ساده وه‌ک سافت
له‌پێشدا چه‌ند تێبینی و پاشان ده‌چمه سه‌ر بناوانی بابه‌ته‌که: په‌یدابوونی سافت نیوز (Soft News) له پانتایی هه‌واڵدا پتر له‌رووی ناچارییه و نه‌ک هه‌ڵبژارده. و به ئه‌و مه‌به‌ستانه هاتووته ئاڕاوه:
- بۆ کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ میدیا دیدارییه راسته‌وخۆکانی وه‌ک سی.ئێن.ئێن، بی.بی.سی و...
- بۆ کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رنێت که تان و پۆی رووداوه‌کان له چاوترووکانێکدا پێشکێش ده‌کات.
- بۆ رزگاربوون له گیروگرفتی چاوه‌روانی چاپکردن و به‌سه‌رچونی کات، (کون‌بوونی هه‌واڵ)، تا راده‌یه‌ک رێگاکه‌ی پشتبه‌ستن به شرۆڤه‌یه. (ده‌رفه‌تێک که سافت نیوز پێشکێشی ده‌کات و هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو دۆژمنێتی.)
- سه‌رده‌م گۆڕدڕاوه، کێشه‌ی "که‌ره‌سی نه‌رم" و "که‌ره‌سه‌ی پته‌و" (له کامپیوتێردا) ده‌توانێت ببێته "هه‌واڵی نه‌رم" و "هه‌واڵی پته‌و" له رۆژنامه‌وانیدا.
پرسیارێک؟
هه‌واڵی سافت، هه‌مان شێوه‌ی مێژوویی نییه؟
به یه‌ک هۆی سه‌ره‌تایی، واته به هۆی دژایه‌تی هێندێک له رۆژنامه‌وانان و پسپۆڕانی به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ له‌گه‌ڵ هه‌واڵی سافت، ده‌توانێن بڵێن هه‌واڵی سافت لایه‌نێکی تازه‌ی شێوه‌ی مێژوویی نییه و ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له "وێنه‌گه‌ری" و "ورده‌زانیاری" له هه‌واڵی سافت دا بکه‌ین، ئیتر هیچ شتێکی له شێوه‌ی هه‌واڵی مێژوویی ناچیت.
هه‌واڵ یان گوزارش؟
سافت نیوز، هه‌واڵه یان گوزارشه؟
ئه‌گه‌ر سافت، گوزارش بووایه، ئیتر ناویان نه‌ده‌نا نیوز!
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا دانی پێدادێنم که ناوه‌ڕۆکی سافت نیوز ئێستا ناروونه، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئێمه، به‌ڵکو له‌ئاستی جیهاندا، تا ئێستا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی، رێکه‌وتنێکی دیار وه‌ده‌ست نه‌هاتوو، هه‌لبه‌ت له‌ناو رۆژنامه‌وانانی مودێرندا. ره‌خنه‌کانی دژ به سافت نیوز پێوه‌ندی به ته‌کنیک و ساختاری سافت نووسینه‌وه نییه و دژبه‌رانی تیفوسی سافت نیوز زۆر وردبینانه ده‌زانن له کوێ ده‌وه‌شێنن: رۆژنامه‌گه‌ری ره‌خنه‌یی پشتی به سافت نووسی به‌ستووه.
سافت نیوز + رۆژنامه‌گه‌ری ره‌خنه‌یی = هاوجۆشیکی مه‌ترسیدار!
رۆژنامه‌وانی ره‌خنه‌گرانه (Critical Journalism) به‌ڕاستی له هه‌ڵسه‌نگاند‌ن له‌گه‌ڵ شێوازی باوی رۆژنامه‌گه‌ری جیهانیدا، چه‌شنێک رۆژنامه‌گه‌ری ئالترناتیڤ و رادیکاله و ئه‌مه‌ش بۆ ناوه‌نده‌کانی ماڵی و ده‌سه‌ڵات، دیارده‌یه‌کی په‌سه‌ند نییه، چۆنکه به پشتبه‌ستن به پێکهاته هه‌واڵییه‌کانی: "بۆ چی" (Why) و "چۆنییه‌تی" (How) وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی سافت نیوز، ده‌ست ده‌کات به له‌قاودان، هه‌روه‌ها له‌و روانگه‌یه‌وه که سافت نووسین به‌جێگای پشتبه‌ستن به یه‌ک سه‌رچاوه، ئاماژه به چه‌نده‌ها سه‌رچاوه ده‌کات- که ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیش بێت - باری دژایه‌تی ئه‌و ناوه‌ندانه پان و به‌رین‌تر ده‌کات. ئه‌وان ده‌ڵێن، سافت نیوز دیموکراتی لاواز ده‌کات.
رنگه به‌و روونکردنه‌وه‌یه، بنه‌مای دژایه‌تی سیاسه‌تمه‌داره‌کان و ناوه‌نده گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌ته رۆژئاواییه‌کان له‌گه‌ڵ سافت نیوز ئاشکراتر و مانادارتر بووبێت.
رێگام بده‌ن تا هێندێک پتر نزیک بمه‌وه له ناوه‌ڕۆکی سافت نیوز. بێرم کرده‌وه که له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند تێبینی گشتی باس بکه‌م و پاشان بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که.
سافت نیوز: پێناسه سه‌ره‌تایی
سافت نیوز، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو، دیلی کات نییه و زۆرتر سه‌روکاری له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ره سه‌رکییه‌کانی رووداوکانه‌وه هه‌یه و رووی له‌م ئاراسته‌یه، هه‌ڵده‌ستێت به لێکۆلێنه‌وه و شرۆڤه، کۆشش ده‌کات تا رێگای چاره‌سه‌ری بدۆزێته‌وه، باسی پێویستی ئاڵوگوڕ ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌نووسرێت تا خوێنه‌ر ماندوو نه‌بێت و به زه‌وق و شه‌وقه‌وه به‌دوای بابه‌ته‌که که‌وێت تا کوتایی دێت.
دیسان پرسیار
چه‌شنی نووسین، واته شێوازی نووسینی هه‌واڵێک، رووداوه‌که دیاری ده‌کات یان رۆژنامه‌وان؟
وریا بن! که رووداو و ناوه‌ڕۆک، شێوازی نووسین دیاری ده‌کات و به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا دایده‌سه‌پێنێت. هه‌ڵبژاردنی شێوازی نووسین دڵخوازانه نییه وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی (تازه‌یی، هه‌مه‌لایه‌نی، ئاره‌زوی خوێنه‌ر، رکه‌به‌رکێ و ..) که دیاریکه‌ری باشترین بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوێکن. که‌وابووو، ده‌توانین بڵێن، کێشه‌ی دژبه‌رایه‌تی دوو شێوازی پته‌و نووسین و نه‌رم نووسین له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه کێشه‌یه‌کی لاده‌رانه و بێ‌بنه‌مایه. ئه‌وه رووداوه‌کانن که شێوازی نووسین به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌سه‌پێنن.
چۆن ده‌بێت بنووسین؟
وا دیاره نزیک ده‌بمه‌وه له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌ستانه، بۆخۆتان پیاڵه‌یه‌ک چای یان قاوه بێنن. - هاتنه‌وه؟
...
نووسین به شێوازی سافت نیوز ئاسانه، به‌مه‌رجێک داب و نه‌ریته‌کانی به باشی فێربین.
لێره‌دا من وا لێکده‌ده‌مه‌وه که خۆێنه‌ری ئه‌و نووسراوه، له‌پێشدا ئاشنایی له‌گه‌ڵ شێوازی نووسینی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو هه‌یه. که‌وابوو له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت بڵێم:
1- نووسین به شێوازی سافت نیوز، بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی که پێویسته له ماوه‌ی 72 کاتژمێری ناسراو بۆ رۆژنامه‌وانان (دوێنێ، ئێمڕۆ، سبه‌ینێ) بڵاو بێته‌وه، ناگۆنجێت. چۆنکه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوی ئاوا، کات و مه‌ودای مانوڕمان نییه و پێویسته هه‌رچی زۆتر ئاماده و ته‌واو بکرێن. واته ئه‌گه‌ر رووداوه‌کان پێوه‌ندیان هه‌بێت به رۆژی پێش، ئێمڕۆ یان رۆژێک پاش، باشترین شێواز بۆ نووسین هه‌مان هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوویه (دایناسوره‌کان ئێستاش سرنجڕاکێشن! به‌ڵگه: پارکی ژۆڕاسیک!)
2- دڵنیام، ته‌نانه‌ت رووداوه‌کانی 72 کاتژمێریش ده‌کرێت به شیوازی سافت بنووسێن، به‌ڵام بۆ تازه‌کاره‌کان کارێکی پڕ ریسکه. (واته تا راده‌یه‌ک دڵنیا نییم!)
بنخانی (ستروکتوری) بازنه‌یی بۆ سافت نیوز:
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو که خۆی له ناوه‌که‌ی ده‌چێت، سافت نیوز ستروکتوری بازنه‌یی هه‌یه.
له سافت نیوزدا پێویسته هه‌واڵه‌که‌تان له هه‌مان شوێن ته‌وا بکه‌ن که ده‌ستپێکی هه‌واڵه‌که‌یه. واته گرنگی بڕگه‌ی کوتایی سافت نیوز هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ گرنگی بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌واڵه‌که و له‌و روانگه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی پێرامیدی به‌ئاوه‌ژوویه که هه‌رچی به‌ره‌و کوتایی ده‌چێت، گرنگی زانیارییه‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه. ده‌سته‌واژه‌ی "شایانی باسه که " و "پێویسته دووپاتی بکه‌ینه‌وه که" و... له‌یادتاندا ماوه!؟ (مانای ئه‌وه‌یه، کاڵه‌م دڕا! واته هیچم پێنه‌ماوه!)
- ئێستا رروون نه‌بوو‌ته‌وه؟
زۆرتر ده‌یکه‌مه‌وه، ئه‌ی له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌ک چۆنن؟
وای داده‌نێن که بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌واڵێک که ده‌مهه‌وێت به شێوازی سافت بینووسم به‌م شێوه‌یه:
● ته‌نانه‌ت به پێوانه‌کانی خۆدی عێڕاقییه‌کانێش بێت، ئێمڕۆ به‌غدا خوێناویی‌ترین رۆژی تێپه‌ڕ کرد.
باشه.. ئێستا به‌و ده‌ستپێکه، پێویسته دوواتر سه‌باره‌ت به رووداوه‌که زانیاری بده‌ین و کوتاییش له‌بیر نه‌که‌ین که گوتم پێویسته به‌قه‌ت ده‌ستپێک گرنگی هه‌بێت.
● ئایا رۆژانی خوێناوی‌تر به‌رێوه‌ن؟
ئه‌و بڕگه‌یه ده‌توانێت کوتاییه‌کی گونجاو بێت، چۆنکۆ ده‌گه‌ریته‌وه بۆ بڕگه‌ی یه‌که‌م.
● پیویسته ئێمڕۆ له مێژووی عێڕاقدا بنێژرێت و پێی بۆ داهاتوو رانه‌کێشێت. ئایا عێڕاقییه‌کان چاوبه‌سه‌ر پێوانه‌کانیاندا ده‌خشێنه‌وه؟
باشه.. ئه‌وه‌ش کوتاییه‌کی گونجاوی دیکه که ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک کوتاییه‌که‌ی‌تر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بڕگه‌ی یه‌که‌م. ئه‌وه یانی بنخانی بازنه‌یی و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی ده‌سپێکی هه‌واڵ له شێوازی سافت نیوزدا.
پێکهێنه‌ره‌کانی سافت نیوز:
سافت نیوز له چه‌ند پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی پێک هاتووه که تێده‌کۆشم له خواره‌وه له‌گه‌ڵ نموونه‌ی پێویستدا ئاماژه‌ی پێبکه‌م. ته‌نیا ماوه ئه‌وه بڵێم، که‌سه‌کان و کات و شوێنم به‌هه‌ڵکه‌وت هه‌ڵبژاردوون و هه‌ر وێچوونێک به‌ته‌وای به‌هه‌ڵکه‌وته.
1- وێژه‌ر، راناوی یه‌که‌مه:
لای سافت نووسه پسپۆڕه‌کان په‌سه‌نده که هه‌واڵه‌کانیان له سه‌ره‌تاوه تا کوتایی له زمانی راناوی یه‌که‌مه‌وه بنووسن که پێده‌ڵێن "شایه‌ت حاڵ" (Eyawitness)
● من له پایته‌ختی عێڕاق بووم، له ناو دڵی خوێناوی‌ترین رۆژی به‌غدا. هه‌ژده عێڕاقی له ناو ئاگری ته‌قینه‌وه‌کاندا سووتان و نازانم له رێگای خه‌سته‌خانه‌دا چه‌ند که‌سی‌تر ره‌وانه‌ی گۆرستانه‌کان کران...
ئه‌وه ده‌سپێکێکی‌تره بۆ هه‌مان هه‌واڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره له زمانی راناوی یه‌که‌مه‌وه. نووسین له زمانی راناوی یه‌که‌م، کارێکی زۆر دژواره و به‌ڕاستی دژوارترین به‌شی سافت نووسینه و هه‌ر بوویه ته‌نیا و ته‌نیا پسپۆڕه ناوداره‌کان ده‌توانن به‌م زمانه بنووسن و تازه‌کاره‌کان به هه‌مان زمانی راناوی سێهه‌م ده‌نووسن به‌ڵام نه به شێوه‌ی کۆن و رێزمانی باو که ئێستا له رۆژنامه‌کاندا ده‌نووسرێن.
2- چه‌ند سه‌رچاوه:
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو که ته‌نیا پشت به تا‌قه سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌به‌ستێت و ئه‌ویش زۆرجار وته‌بێژی فه‌رمییه، سافت نیوز له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند سه‌رچاوه ده‌نووسرێت و پێویست ناکات سه‌رچاوه‌کان فه‌رمی بن و زۆرجار له تێکه‌ڵاوێکی سه‌رچاوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. (پسپۆڕه‌کان و ئالترناتیڤه‌کان بۆ پاشگه‌زدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌کانی رووداوه‌کان، به‌گشتی به سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌کان پشتده‌به‌ستن.)
● "عه‌بدولقادر سه‌میر"ی 63 ساڵه که جامی چێشتخانه‌که‌ی به هۆی ته‌قینه‌وه‌که شکابوون، سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌ی که به‌یانی شه‌مه له کاتژمێر 11 و 10خوله‌ک له سووچی خۆرهه‌ڵاتی گۆره‌پانی "ته‌حریر"ی به‌غدا روویدا، گوتی: "هاتوهاواره‌کان، شۆکی ته‌قێنه‌وه‌که‌ی پتر ده‌کرد، من خۆم پێش هاتنی ئامبوڵانسه‌کان، به یارمه‌تی خه‌ڵکی، چه‌ند بریندارم ره‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه کرد."
● "ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، کاروانێکی سه‌ربازی بوو." ئه‌مه ئاماژه‌ی وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا‌یه له به‌غدا، که بووته ماتۆری مه‌حکوم کردن. ئه‌و پاش ماوه‌یه‌کی کورت، ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌حکوم کرد.
● له‌و کاته‌وه که ده‌سته‌ڵاتی تازه‌ی عێڕاق پێکهاتووه، ئه‌و وڵاته توشی شاڵاوی هێرشه خۆکۆژییه‌کان بوو و تا ئێستا به‌لانی که‌م 370 کۆژراو و سه‌دان برینداری لێکه‌وتووته‌وه."
● "براده‌رانی ئێوه له رێکخڕاوی ئه‌لقاعیده، ئۆتۆمبێلێکی مێنڕێژکراویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا دانا که به هۆی ته‌قێنه‌وه‌ی، چه‌ند ئۆتۆمبێلی داگیرکه‌ران نابود و ژماره‌یه‌ک له هێزی سه‌ربازیان کوژران."
ئه‌و دێڕانه له به‌یاننامه‌ی گروپی تیروریستی ئه‌بو معه‌سه‌ب ئه‌لزه‌ڕقاوی وه‌رگێراوه که له سه‌ر سایتێکی ئه‌نته‌رنێتی بڵاوبووته‌وه و هه‌واڵنێری فه‌رانسا له دوبه‌ی ئاشکرای کردووه. بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌بو معه‌سه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، 24 ملێون دۆلار خه‌ڵات پێشبینی کراوه.
● به‌ڵام "به‌شار ئه‌لحه‌سه‌ن" ئه‌ندامی رێکخڕاوی پزیشکانی بێ‌سنوور و پزیشکی ئه‌و خه‌سته‌خانه که چه‌ند بریندارێکی رووداوه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات، گوتی: "تاکۆ ئێستا له زۆر ناوه‌ندی قه‌یراناویی جیهاندا خزمه‌تم کردووه، به‌ڵام له هیچ شوێنێک ئه‌وه‌نده کاره‌ساتی په‌یتاپه‌یتام وه‌به‌رچاو نه‌که‌وتوو."
ئینجا لێره‌دا سه‌رچاوه هه‌واڵه‌کان ده‌بژێرین: عه‌بدولقادر سه‌میر، وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا، رێکخڕاوی ئه‌لقاعیده، هه‌واڵنێری فه‌رانسا و به‌شار ئه‌لحه‌سه‌نی پزیشک.
3- Backgrounder
Backgrounder یه‌کێک له پێکهاته‌کانی پێویست بۆ سافت نیوزه و به‌پێچه‌وانه‌ی شێوازی هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو که ته‌نیا له کوتایی هه‌والدا ئاماژه به Backgrounder ده‌که‌ین و دواتریش به هۆی که‌م بوونی شوێن چاوپۆشی لێده‌کرێت! (چ نه‌خشێکی پیرۆزی هه‌یه!)، له سافت نیوزدا له سه‌رتاسه‌ری هه‌والدا بڵاو ده‌بیته‌وه، تا به کردنه‌وه‌ی گرێ کۆره‌کان، یارمه‌تیده‌ری سافت نیوز بێت و سه‌باره‌ت به کات وسات، شوێنه‌کان و مرۆڤه‌کان، وورده‌زانیاری زۆرتر به خوێنه‌ر بدات. هێندێکجار Backgrounder، هه‌واڵ ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌کات تا له دووپات بوونه‌وه و بێزاربوون له بابه‌ته‌که که‌م بکاته‌وه و رووداوه‌کان باشتر شیبکاته‌وه.
- ئایا ئه‌و هه‌واڵه Backgrounderی هه‌یه؟
به‌لێ به‌ڵێ.. زۆرێش: خوێناوی‌ترین رۆژ، 63 ساڵه، سووچی خۆرهه‌ڵاتی گۆره‌پانی "ته‌حریر"، پاش ماوه‌یه‌کی کورت، 370 کۆژراو و سه‌دان بریندار، 24 ملێون دۆلار خه‌ڵات، ئه‌ندامی رێکخڕاوی پزیشکانی بێ‌سنوور.
4- لێدوانی راسته‌وخۆ:
یه‌کێکی‌تر له پێکهاته‌کانی سافت نووسین، لێدوانی راسته‌وخۆیه. له روانگه‌ی لایه‌نگرانی سافت نیوزه‌وه، لێدوانی راسته‌وخۆ گیان به هه‌واڵ ده‌به‌خشێت و ئاماده بوونی لا‌یه‌نی مرۆیی له هه‌واله‌که‌دا به‌هێز ده‌کات. لێدوانی راسته‌وخۆ بۆ سافت نیوز وه‌کو ده‌نگی رووداوه بۆ هه‌واڵی رادیویی.
- ئایا له‌و هه‌واڵه‌دا لێدوانی راسته‌وخۆ هه‌بوو؟
به‌ڵێ، بوومان، چه‌ند جارێش:
"- هاتوهاواره‌کان، شۆکی ته‌قێنه‌وه‌که‌ی پتر ده‌کرد، من ...."
"- ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه کاروانێکی سه‌ربازی بوو"
"- براده‌رانی ئێوه له رێکخڕاوی ئه‌لقاعیده، ئۆتۆمبێلێکی مێنڕێژکرایان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر...."
"- تاکۆ ئێستا له زۆر ناوه‌ندی قه‌یراناویی جیهاندا خزمه‌تم کردووه، به‌ڵام........"
5- زمانی نافه‌رمی:
زمانی سافت نیوز، وشک و فه‌رمی نییه. له پله‌ی یه‌که‌مدا، لێدوانه راسته‌وخۆکان باری فه‌رمی بوونی ده‌سته‌واژه‌کان و دابونه‌ریتی هه‌واڵ نووسینی باو، که‌م ده‌کاته‌وه. پاشان، خودی رۆژنامه‌وان به خۆپاراستن له دووپات کردنه‌وه‌ی وشه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه رازاوه‌کان و ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی نوکته و وشه‌ی گاڵتاویی، هێزی فه‌رمیی بوونی زمانی هه‌واڵ لاواز ده‌کات. پێویسته هۆشیار بین له به‌کارهێنانی زمانی نافه‌رمی، نه‌کا دوچاری زیاده‌ڕه‌وی بین که ئه‌وه "پاژنه‌ی ئاشیل"ی سافت نیوزه.
- وادیاره له‌بیرم کرد پاشماوه‌ی هه‌واڵه‌که بنووسم. له‌کوێدا بووین!؟ (نموونه‌ی زمانی نافه‌رمی)
"راجر نوواک"، لێکوڵه‌ری کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێ: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پسپوڕان خه‌رێکی روونکردنه‌وه‌ن که ته‌قێنه‌وه‌کان له لایه‌ن تاقمه وه‌فاداره‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشووی سه‌دام حۆسین رووده‌دات یان به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی ئیسلامگه‌را که ره‌نگه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تۆڕی ئه‌لقاعیه‌ده به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه بن‌لادنه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام چه‌شنی هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌کان، پسپۆڕی له داڕشتن و ئه‌نجامدانی ته‌قێنه‌وه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازه جۆراجۆره‌کان، هێندێک له پسپۆڕانی بواره‌که‌ی گه‌یاندۆته ئه‌و باوه‌ڕه که بیر له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بکه‌نه‌وه."
ئه‌گه‌رچی هه‌ر مه‌زه‌نده و گومانێک له‌وباره‌دا ده‌توانێت لایه‌نێکی راستی له‌خۆبگرێت، به‌ڵام نابێت نه‌خشی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی سعودی و به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی‌تری ئیسلامگه‌را فه‌رامۆش بکه‌ین که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو رۆژانه خۆ ده‌خزینه ناو خاکی عێڕاق، له لایه‌ک بۆ رزگاری له چه‌نگ ناوه‌نده یاساییه‌کانی وڵاتانی خۆیان و له لایه‌کی‌تروه چوونه ناو رێزی هێزه جیهادییه‌کان که وڵاتی عێڕاقیان وه‌ک به‌ره‌ی تازه‌ی جیهاد دژی ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردووه.
باوه‌ر به‌که‌ین که ته‌قینه‌وه‌ی ئێمڕۆ له مێژووی به‌غدا به‌خاک ده‌سپێردرێت و بۆ داهاتوو پێ رانه‌کێشێت؟ ئایا عێڕاقییه‌کان به‌سه‌ر پێوانه‌کانیاندا چاوده‌خشێنه‌وه؟
6- شرۆڤه:
به‌ڵێ، تابۆی شرۆڤه! نه بۆ سافت نیوز، بۆ هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو.
شرۆڤه‌کردنی له سافت نیوزدا زۆر باوه. شرۆڤه یه‌کێک له پێکهاته‌کانی سافت نیوزه، به‌ڵام له‌م کاره‌دا زۆر زیاده‌ڕۆیی مه‌که‌ن که کار ده‌داته ده‌ستتان.
ئایا له‌و هه‌واڵه‌دا شرۆڤه‌مان هه‌بوو؟
به‌ڵێ، هه‌مان بوو، سێ جورێش.
- ماتۆڕی مه‌حکوم کردن (شرۆڤه له رێگای Backgrounder ه‌وه)
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پسپوڕان خه‌رێکی روونکردنه‌وه‌ن که...... به‌ڵام چه‌شنی هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌کان، پسپۆڕی له داڕژتن و ئه‌نجامدانی ته‌قێنه‌وه‌کان...... هێندێک له پسپۆڕانی بواره‌که‌ی گه‌یاندۆته ئه‌و باوه‌ڕه که بیر له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بکه‌نه‌وه." (شرۆڤه له زمانی سه‌رچاه‌ویه‌کی‌تر)
- ئه‌گه‌رچی هه‌ر مه‌زه‌نده و گومانێک له‌وباره‌دا ده‌توانێت لایه‌نێکی راستی له‌خۆبگرێت، به‌ڵام نابێت نه‌خشی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی سعودی..... (شرۆڤه له زمانی وێژه‌ری هه‌واڵ)
نه‌کا ئێوه چاوه‌رووانی ئه‌و بکه‌ن که هه‌ر ئێمڕۆ به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک سه‌باره‌ت به نووسینی سافت نیوز، هه‌موو شتێک له‌و باره‌وه فێربن و سبه‌ێنێش خه‌ڵاتی "پولیتزر"ی رۆژنامه‌وانی وه‌رگرن!؟
ئێستا رێگام بده‌ن تا مانشێتێک ئاماده بکه‌م و ته‌واوی هه‌واڵه‌که به‌یه‌که‌وه دابڕ‌ێژین، با بزانین چ له ئاو ده‌ردێت، هه‌رچی بێت پێرۆزه!
خوێناوی‌ترین رۆژی به‌غدا
من له پایته‌ختی عێڕاق بووم، له ناو دڵی خوێناوی‌ترین رۆژی به‌غدا. هه‌ژده عێڕاقی له ناو ئاگری ته‌قینه‌وه‌کاندا سووتان و نازانم له رێگای خه‌سته‌خانه‌دا چه‌ند که‌سی‌تر ره‌وانه‌ی گۆرستانه‌کان کران.
"عه‌بدولقادر سه‌میر"ی 63 ساڵه که جامی چێشتخانه‌که‌ی به هۆی ته‌قینه‌وه‌که شکابوون، سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌ی که به‌یانی شه‌مه له کاتژمێر 11 و 10خوله‌ک له سووچی خۆرهه‌ڵاتی گۆره‌پانی "ته‌حریر"ی به‌غدا روویدا، گوتی:
"هاتوهاواره‌کان، شۆکی ته‌قێنه‌وه‌که‌ی پتر ده‌کرد، من خۆم پێش هاتنی ئامبوڵانسه‌کان، به یارمه‌تی خه‌ڵکی، چه‌ند بریندارم ره‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه کرد."
"ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه کاروانێکی سه‌ربازی بوو" ئه‌مه ئاماژه‌ی وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا‌یه له به‌غدا، که بووته ماتۆڕی مه‌حکوم کردن. ئه‌و پاش ماوه‌یه‌کی کورت، ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌حکوم کرد.
له‌و کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی عێڕاق پێکهاتووه، ئه‌و وڵاته توشی شاڵاوی هێرشه خۆکۆژییه‌کان بوو‌و و تا ئێستا به‌لانی که‌م 370 کۆژراو و سه‌دان برینداری لێکه‌وتووته‌وه."
"براده‌رانی ئێوه له رێکخڕاوی ئه‌لقاعیده، ئۆتۆمبێلێکی مێنڕێژکراویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا دانا که به هۆی ته‌قێنه‌وه‌ی، چه‌ند ئۆتۆمبێلی داگیرکه‌ران نابود و ژماره‌یه‌ک له هێزی سه‌ربازیان کوژران."
ئه‌و دێڕانه له به‌یاننامه‌ی گروپی تیروریستی ئه‌بو معه‌سه‌ب ئه‌لزه‌ڕقاوی وه‌رگیراوه که له سه‌ر سایتێکی ئه‌نته‌رنێتی بڵاوبووته‌وه و له لایه‌ن هه‌واڵنێری فه‌رانسا له دوبه‌ی ئاشکرا کراوه. بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌بو معه‌سه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، 24 ملێون دۆلار خه‌ڵات ته‌رخانکراوه.
به‌ڵام به‌شار ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌ندامی رێکخڕاوی پزیشکانی بێ‌سنوور و پزیشکی ئه‌و خه‌سته‌خانه که چه‌ند بریندارێکی رووداوه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات، گوتی: "تاکۆ ئێستا له زۆر ناوه‌ندی قه‌یراناویی جیهاندا خزمه‌تم کردووه، به‌ڵام له هیچ شوێنێک ئه‌وه‌نده کاره‌ساتی په‌یتاپه‌یتام وه‌به‌رچاو نه‌که‌وتوو."
"راجر نوواک"، لێکوله‌ری کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێ: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پسپوڕان خه‌رێکی روونکردنه‌وه‌ن که ته‌قێنه‌وه‌کان له لایه‌ن تاقمه وه‌فاداره‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشووی سه‌دام حۆسین رووده‌دات یان به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی ئیسلامگه‌را که ره‌نگه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ توڕی ئه‌لقاعیه‌ده به سروکایه‌تی ئوسامه بن‌لادنه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام چه‌شنی هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌کان، پسپۆڕی له داڕشتن و ئه‌نجامدانی ته‌قێنه‌وه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازه جۆراوجۆره‌کان، هێندێک له پسپۆڕانی بواره‌که‌ی گه‌یاندوته ئه‌و باوه‌ڕه که بیر له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بکه‌نه‌وه."
ئه‌گه‌رچی هه‌ر مه‌زه‌نده و گومانێک له‌وباره‌دا ده‌توانێت لایه‌نێکی راستی له‌خۆبگرێت، به‌ڵام نابێت نه‌خشی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی سعودی و به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی‌تری ئیسلامگه‌را فه‌رامۆش بکه‌ین که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو رۆژانه خۆ ده‌خزێننه ناو خاکی عێڕاق، له لایه‌ک بۆ رزگاری له‌چه‌نگ ناوه‌نده یاساییه‌کانی وڵاتانی خۆیان و له لایه‌کی‌تروه چوونه ناو رێزی هێزه جیهادییه‌کان که وڵاتی عێڕاقیان وه‌ک به‌ره‌ی تازه‌ی جیهاد دژی ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردووه.
باوه‌ر بکه‌ین که ته‌قینه‌وه‌ی ئێمڕۆ له مێژووی به‌غدا به‌خاک ده‌سپێردرێت و بۆ داهاتوو پێ رانا‌کێشێت؟ ئایا عێڕاقییه‌کان به‌سه‌ر پێوانه‌کانیاندا چاوده‌خشێنه‌وه؟
ئێستا له ته‌نیشت پیاڵه‌که‌تان، چایدان زیاد بکه‌ن. نۆره‌ی ئێوه‌یه که هه‌واڵێکی ره‌مزی بنووسن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌له و کاتتان زۆره. له‌دوای منیش مه‌گه‌ڕێن تا به‌سه‌ر نووسراوه‌که‌تاندا بچمه‌وه. من له هه‌ڕه‌می به‌رئاوه‌ژوو هه‌زاران "نوستالژیا"م هه‌یه!!