هه‌واڵ، راپۆڕت و وتووێژ*
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: مه‌نسور سدقی
به‌شی یه‌که‌م
پیشه‌کی وه‌رگێڕ
به‌له‌پێشچاوگرتنی کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی شێوازه تازه‌کانی راگه‌یاندن که رۆژبه‌ڕۆژ خۆی له توڕه‌کانی ئه‌نتێرنێت و کاناڵه ته‌له‌وڤێزیۆنییه ئاسمانییه‌کان و... به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا ده‌چه‌سپێنێت و هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی شێوازه پێشووه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه، گوڤار، ئه‌رکی خۆپه‌روه‌راندن و پێشخستنی زانسته‌کانی پێوه‌نددار به‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌رفراوان و به‌ربڵاوه بۆ هه‌ر رۆژنامه‌وانێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا حاشا لێنه‌کراوه.
هه‌واڵ، گوزارش و وتووێژ وه‌ک سێ لایه‌نی هه‌ره سه‌ره‌کی له کاری رۆژنامه‌وانییدا و وه‌ک بنچینه‌ی تێکوشانی رۆژانه‌ی ئامرازه گشتییه‌کانی پێوه‌ندی له جیهانی مێدیایی سه‌رده‌مانه‌دا، گرنگی تایبه‌ت وه‌ده‌ست دێنێت و بۆ ناوه‌رۆکدار کردنیان پێویستیان به پێواژه و هێنانه ئاڕای لایه‌نی تازه‌تر ده‌بێت.
ئێمڕو ده‌قی هه‌واڵێک، بابه‌تی گوزارشێک و ره‌وتی وتووێژێک له‌چاو وێنه‌کانیان له ده‌ساڵی رابردوودا، وه‌ها گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه که رۆژنامه‌وان به بێ ئاگاداری له بنچینه‌کانی زانستی ئه‌و گۆڕانه و هۆ و هۆکاره‌کانی، ناتوانێت سه‌رده‌مانه به کاری خۆی درێژه بدات.
هه‌روه‌ها په‌ره‌گرتنی به‌ربڵاوی ماڵپه‌ره ئێنته‌رنێتییه‌کان وایکردووه که هه‌رکه‌سێک بتوانێت زۆر به ساکاری و به که‌مترین ده‌رماڵه، "رۆژنامه" و "گوڤار"ی تاکه‌که‌سی له‌هه‌موو بوواره‌کاندا خاوه‌نداری بکات. به‌ڵام هه‌ڵسوڕاندن و رێکوپێککردنی سه‌رده‌مانه و پسپۆڕانه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه و له‌پێشچاوگرتنی چوارچێوه پسپۆڕییه‌کان بۆ داڕشتن هه‌واڵه‌کان و نووسین گوزارش و ئه‌نجامدانی وتووێژ، کاری هه‌مووکه‌س نییه. به‌له‌پێشچاوگرتنی ئه‌و تێبینییانه و به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی‌ترین پێداویستییه‌کانی کاری رۆژانه‌ی رۆژنامه‌وانی له بوواری هه‌واڵ، گوزارش وتووێژدا، ئه‌و په‌رتووکه ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی رۆژنامه‌وانانی لاوی کوردستان و ئوگرانی کاری هه‌واڵنێری سه‌رده‌مانه و ئازاد. به‌پێویستم زانی ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یه‌یی له‌باره‌ی "بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا"، وه‌ک پیشه‌کی ئه‌و بابه‌تانه پێشکه‌ش بکه‌م.
بابه‌ته‌کان، وه‌رگێڕانێکی ئازاده له زمانی فارسییه‌وه. له‌م وه‌رگێڕانه‌دا به پێی توانا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانی کوردی له‌پێشچاو گیراوه و زۆربه‌ی نمونه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه ئاماده‌کراون. ماڵپه‌ڕی http://www.journalist.ir سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌کانه که له لایه‌ن هێندیک رۆژنامه‌نووسی لاوی ئێرانی نووسراون و کۆکراوه و کورتکراوه‌ی کتێب و وانه‌کانی ناوه‌نده‌کانی په‌روه‌رده و زانستگاکانی رۆژنامه‌وانی له ئیراندایه.
مه‌نسور سدقی/ ئا‌ڵمانیا
20.5.2007
------------------------------------
* ساڵی 2008 له لایه دزگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆکریان له هه‌ولێر له چاپ دراوه.
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا
International Principles of Professional ethnics in Jourmnalism
له ئاکامی چه‌ند دانیشتنێکی راوێژکارانه (له ساڵانی1978 تا 1983دا) به‌به‌شداری هێندێک له رێکخڕاوه رۆژنامه‌وانییه‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌توه‌ییه، بنه‌ما نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا، ئاماده و په‌سه‌ند کرا.
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، ئه‌و رێکخڕاوانه به‌شدار بوون:
- رێکخڕاوی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان (IOJ)
- فێدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان (IFJ)
- یه‌کێتی کاتولیکی نێونه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نییه‌کان (UCIP)
- فێدراسیۆنی رۆژنامه‌وانانی ئامریکای لاتین (FELAP)
- فێدراسیۆنی کرێکارانی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئامریکای لاتین (FELATRAP)
- فێدراسیۆنی رۆژنامه‌وانانی عه‌ره‌ب (FAJ)
- یه‌کێتی رۆژنامه‌وانانی ئافریقا (UAJ)
- کۆنفدراسیۆنی رۆژنامه‌وانانی ئاسیا (CAJ)
له دانیشتنی کوتاییدا که له 20ی نۆڤیمبه‌ری ساڵی 1983 له شاری پاریس پێکهات، فێدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان به‌شداری نه‌کرد.
بنه‌ما نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌خڵاقی پیشه‌یی له رۆژنامه‌وانیدا، که وه‌ک ژێرخانێکه بۆ ئاماده‌کردنی یاسا‌ورێسا ئه‌خڵاقییه‌کان له ئاست نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌دا، بریتییه له:
بڕگه‌ی یه‌که‌م: مافی خه‌ڵک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌کان
خه‌ڵک و تاکه‌کان مافیان هه‌یه له رێگای زانیاری ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه، وێنایه‌کی ئۆبژکتیڤ له راستییه‌کان وه‌ده‌ست بێنن و بیروڕای خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد له‌رێگای مێدیا کولتووری و پێوه‌ندییه‌سازکه‌ره جۆربه‌جۆره‌کان، بڵاوبکه‌نه‌وه.
بڕگه‌ی دووهه‌م: رۆژنامه‌وان له خزمه‌ت راستی ئۆبژکتیڤدایه
ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کی رۆژنامه‌وان ئه‌وه‌یه که به خزمه‌تکردنی شیاو و لێهاتووانه له ئاست راستییه ئۆبژکتیڤه‌کاندا، و له‌پێناو مافی خه‌ڵک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیارییه راست و دورسته‌کاندا هه‌ڵسوورێت و پانتایی راسته‌قینه‌ی رووداوه‌کان به‌دڵپاکییه‌وه، به‌هه‌ڵسه‌نگاندی ناوه‌رۆکه سه‌ره‌کییه‌کانی، بێ شیواندن و به‌پاڵپشتی توانای داهێنه‌رانه‌ی خۆی، راگۆزێت و ئه‌وه‌نده بابه‌ت و ته‌وه‌ر بۆ خه‌ڵک ئاماده بکات که ئه‌وان به‌که‌ڵکوه‌رگرتن لێیان، بتوانن وێنایه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و روون له جیهان وه‌ده‌ست بێنن، تا سه‌رچاوه و ناوه‌رۆک و بنه‌ماکانی رووداوه‌کان، هه‌روها چونیه‌تی کێشه‌کان و پڕۆسه‌کانی ئه‌و جیهانه، به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره ئۆبژکتیڤ و گۆنجاو، ده‌رک بکه‌ن.
بڕگه‌ی سیهه‌م: به‌رپرسیایه‌تی رۆژنامه‌وان له‌ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
له رۆژنامه‌وانیدا، زانیاری یه‌ک کالا نییه، به‌ڵکو یه‌ک "هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی"یه، واته رۆژنامه‌وان به‌شداره له به‌رپرسایه‌تی راگۆاستنی زانیاری. که‌وابوو، رۆژنامه‌وان نه‌ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رانی مێدیاکاندا، به‌ڵکۆ له‌پله‌ی یه‌که‌مدا، پێویسته له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا که به گشتی بریتیین له گه‌لێک به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت. به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆژنامه‌وان ملکه‌ج ده‌کات تا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا، به‌گۆێره‌ی ویژدانی ئه‌خڵاقی خۆی، هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
بڕگه‌ی چوره‌م: شه‌ڕافه‌تی پیشه‌یی رۆژنامه‌وان
به‌گۆێره‌ی ئه‌و نه‌خشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که رۆژنامه‌وانی هه‌یه‌تی، پێویسته پێوانه به‌رزه‌کانی شه‌ڕافه‌تی پیشه‌یی رۆژنامه‌وان پارێزراو بێت که بریتییه له مافی رۆژنامه‌وان بۆ خۆپاراستن له کرده‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی بیروباوره‌کانی، مافی ئاشکرا نه‌کردنی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانی و هه‌روه‌ها مافی به‌شداریکردن له بڕیاردان له‌و مێدیایه‌ی کاری تێدا ده‌کات. شه‌ڕافه‌تی پیشه‌یی به هیج شێوه‌یه‌ک رێگا به رۆژنامه‌وان نادات به‌رتیل وه‌ربگرێت و یان به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رزکه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆی بێت. هه‌روه‌ها، رێزگرتن له سه‌روه‌ت‌وسامانه مه‌عنه‌وییه‌کان، به‌تایبه‌ت دووره‌په‌رێزی له دزی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان، به‌شێک له ئه‌خڵاقی پیشه‌یی ده‌ژمێردرێت.
بڕگه‌ی پێنجه‌م: ده‌سپێڕاگه‌یشتنی گشتی و هاوکاری
به‌گۆێره‌ی بنه‌مای پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی، پێویسته رۆژنامه‌وان، راده‌ی ده‌ستپێراگه‌یشتنی گشتی به زانیارییه‌کان و ئاستی به‌شداری خه‌ڵک له مێدیاکاندا که بریتییه له مافی به‌رپرجدانه‌وه یان راستکردنه‌وه و مافی وڵامدانه‌وه، به‌رزتر بکاته‌وه.
بڕگه‌ی شه‌شه‌م: رێزگرتن له سنووری که‌سایه‌تی و پله‌وپایه‌ی مرۆڤایه‌تی
رێزگرتن له مافی تاک، پاراستنی سنووری تاکه‌که‌سی و نه‌هێنییه‌کانی و پله‌وپایه‌ی مرۆڤایه‌تی که هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێوه‌نددار به پاراستنی ماف و که‌سایه‌تی تاک، بۆختان و ئیفترا و شێواندنی پێناسه‌ی تاکه‌کان، به‌شێکی جێانه‌کراوه‌ی پێوانه‌کانی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی پێکدێنێت.
بڕگه‌ی حه‌فته‌م: ریزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان
پێوانه پیشه‌ییه‌کانی رۆژنامه‌وانی پێداده‌گرێت له‌سه‌ر رێزگرتنی تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌ویی، بنکه و هێما دیمۆکراتیکه‌کان و ئه‌خڵاقه باوه گشتییه‌کان.
بڕگه‌ی هه‌شته‌م: رێزگرتن له ئه‌رزشه جیهانییه‌کان و هه‌مه‌لایه‌نی کولتووره‌کان
رۆژنامه‌وانێکی راسته‌قینه، هاوکات و له‌گه‌ڵ رێزگرتن له که‌سایه‌تی تایبه‌تی تاکه‌کان، ئه‌رزش و پله‌وپایه‌ی کولتووره‌کان و مافی هه‌ڵبژاردن و گه‌شه‌کردنی ئازادانه‌ی کولتووری، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خه‌ڵک، پشتگێری ده‌کات له ئه‌رزشه گشتییه‌کانی مرۆڤایه‌تی و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان، لایه‌نگری له ئاشتی و دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ، پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. که‌وابوو، رۆژنامه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی چاڵاک به‌شداری ده‌کات له گۆرانی کۆمه‌ڵگا به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتیک و له رێگای دانوستان و گفتوگووه یارمه‌تیده‌ره بۆ پێکهاتنی ناوه‌ندێکی پڕ له متمانه له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا تا ئاشتی و دادپه‌روه‌ری، که‌مکردنه‌وی گڕژی و ئاڵۆزی، وه‌لانانی چه‌ک و گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌ویی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، وه‌دیبێت. ئاگاداربوونی رۆژنامه‌وان له بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه و رێکه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌شێکه له ئه‌خڵاقی پیشه‌یی.
بڕگه‌ی نۆهه‌م: بنه‌بڕکردنی شه‌ر و کاره‌ساته‌کانی‌تری به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی
به‌ڵێنی ئه‌خڵاقی له ئاست ئه‌رزشه گشتییه‌کانی مرۆڤایه‌تی، رۆژنامه‌وان تینده‌دات بۆ: خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه لایه‌نگری یان ورووژاندنی شه‌ڕی ده‌سدرێژکارانه و کێبه‌رکێی خۆچه‌کدارکردن به‌تایبه‌ت چه‌کی ناوه‌کی، خۆپاراستن له پاساو هێنانه‌وه بۆ هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتێژی و جیاوازی و جودایی به‌تایبه‌ت ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و ئاپارتاید و سه‌رکوتگه‌ری رژێمه پاوانخۆاز و ئیستعماری و ئیستعمارییه نوێیه‌کان، هه‌روه‌ها دژایه‌تی‌کردن له‌گه‌ڵ کاره‌ساته مه‌زنه‌کانی‌تری به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی، وه‌ک: نه‌داری، برسێتی و ئازار و نه‌خۆشییه‌کان. ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته له لایه‌ن رۆژنامه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدان بۆ بنه‌بڕکردنی نه‌زانی و پێکهاتنی تێه‌گه‌یشتنی مرۆڤه‌کان لێکتر، و دانیشتووانی وڵاته‌کان به‌رامبه‌ر به پێداویستی و ئاره‌زووکانی که‌سانی‌تر هه‌ستیار ده‌کات، هه‌روه‌ها رێزگرتن له ماف و دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر، خه‌ڵک و تاکه‌کان، به‌بێ‌ره‌چاوگرتنی ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، باوه‌ره ئایینی و فه‌لسه‌فییه‌کان، دابین ده‌کات.
بڕگه‌ی ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدان به نه‌ریتی نوێی هه‌واڵنێری و پێوه‌ندییه‌کان له جێهاندا
رۆژنامه‌وانی سه‌رده‌می، له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌ک به ئاڕاسته‌ی دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه نوێیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌گشتیی، و له چوارچێوه‌ی نه‌ریتێکی نوێی هه‌واڵنێریدا به‌تایبه‌تیی، هه‌ڵده‌سووڕێت. ئامانجی ئه‌و نه‌ریته نوێیه که به‌شێکی جێانه‌کراوه له نه‌ریتی نوێی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمیردرێت، سرینه‌وه‌ی ئیستعمار و دیمۆکراتیککردنی هه‌واڵنێری و پێوه‌ندییه‌کان له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدایه. به‌ڵێنی تایبه‌تی رۆژنامه‌وان له‌و گۆره‌پانه‌دا بریتییه له گه‌شه‌پێدان به ره‌وتی دیمۆکراتیککردنی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئاستی هه‌واڵنێریدا، که به‌ره‌چاوگرتنی پاراستن و گه‌شه‌پیدان به پێوه‌ندییه دۆستانه و ئاشتیخۆازانه‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ته‌کان، دابین ده‌کرێت.
پاریس، 20 نۆڤێمبه‌ری 1983
دریژه‌ی هه‌یه..