بۆ ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ئه‌سكوێی نه‌گونجاوی هه‌موو دیزه‌یه‌ك
جه‌مال نه‌به‌ز
به‌ڕێز دكتۆر دیلان رۆشنی، له‌م رۆژانه‌دا به‌شێكی كۆنه وتارێكی منی خستووه‌ته فێس بووكه‌وه. ته‌واوی ئه‌م وتاره له هه‌فته‌نامه‌ی (میدیا) له ژماره 255ی رۆژی 29/8/2006 له‌ژێر سه‌رنێوی "كۆڕی زانیاری و ئه‌كادێمیای كوردی"دا بڵاوكرابووه‌وه. به‌ڕێز د.دیلان، سه‌رنێوی پارچه وتاره‌كه‌می نێوناوه"هه‌نبانه بۆرینه، هی هه‌ژار نییه" و، داوای له خوێنه‌ره‌كان كردووه، بێروڕای خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌رببڕن. چه‌ند كه‌سێك به‌ده‌نگییه‌وه هاتوون و شتیان نووسیوه.
هێندێكیان ویستوویانه تۆمه‌ته‌كه له هه‌ژاری دیوه‌خانشین دووربخه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری هه‌ژار، به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری خاوه‌ن دیوه‌خانان. یه‌كێكیشیان ده‌بێژێ: " ئه‌م نووسینه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز ده‌مێكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، (سه‌یره) كه‌وا ئێسته ده‌خرێته‌وه به‌رچاو، (چۆنكه) ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شێركۆی كوڕی هه‌ژار نامیلكه‌كه‌ی چاپكردووه". ئه‌ز خۆم ئه‌و نامیلكه‌یه‌ی كاك شێركۆم هیشتا نه‌دیوه، به‌ڵام وه‌ك بیستوومه، موویه‌كی ساخی به‌ڕیشی باوكییه‌وه نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌رچی چۆنێك بێ، شێركۆ كوڕی باوكی خۆیه‌تی و، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه باسی باوكی خۆی بكا، به‌ڵام خۆزگه ئه‌م كاره‌ی له‌سه‌رده‌می ژیانی باوكی‌دا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بۆی هه‌بووایه له‌سه‌ر خۆی بكاته‌وه.
بۆ بنجبه‌ستكردنی قسه‌كه‌ی خۆم له‌باره‌ی "فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ژار"ه‌وه، ئه‌وا لێره‌دا نامه‌یه‌كی ره‌وانشاد مامۆستا گیوی موكریانی ده‌خه‌مه پێشچاو، كه له كوردستانه‌وه، له مانگی ته‌ممووزی 1977دا به‌هۆی هاوبیری هێژام مامۆستا فایه‌ق عارفه‌وه، ته‌مه‌نی درێژبێ، ناردبووی بۆم بۆ به‌رلین، كه ئه‌ویش به‌ده‌ستیی گه‌یاندی پێم. ئه‌وه دوا نامه‌یه كه مامۆستا گیو له ژیانیدا نووسیوێتی، چۆنكه ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه كۆچیدواییكرد. ئه‌و سه‌رده‌مه كه ته‌ممووزی 1977 بوو، دوو ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ره‌سه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبوو. مامۆستا گیو، له نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێ كه سێ ساڵ و نیو له‌وه‌به‌ر(واته: له ساڵی 1973دا، كاتێك كه هه‌ژار هێشتا له به‌غدا له "كۆڕی زانیاری كورد"دا ئه‌ندام بوو: ج.ن) فه‌رهه‌نگێكی 1286 لاپه‌ڕه‌یی فولسكاپی به‌خۆڕایی داوه به "كۆڕ" بۆ چاپكردن. "كۆڕ" به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ فه‌رهه‌نگه‌كه به‌ڕێنووسی "كۆڕ" بنووسرێته‌وه، داویانه به مه‌لا عه‌بدوڵڵا نێوێك و ئه‌ویش به 400 ـ 500 دینارێكی ئه‌و زه‌مانه، به‌و رێنووسه ئاماده‌یكردووه. ئه‌وجا "كۆڕ" ئه‌و كۆپییه‌ی نه‌داوه به مامۆستا گیو، چۆنكه گوتوویانه پاره‌یان تێدا به‌ختكردووه. مامۆستا گیو ده‌بێژێ: "ده‌زانن كه ئه‌و پیر و نه‌خۆش و بێكه‌سه و زۆری نه‌ماوه ته‌فروتوونه ده‌بێ و، پاش نه‌مانی وی، ئه‌وسا به‌كه‌مێ ده‌سكارییه‌وه، به‌ناوی خۆیانی چاپده‌كه‌ن."
ئه‌مه‌ش وه‌سێتێكه و كردوویه‌تی بۆ من، چۆنكه ده‌بێژێ: "ئه‌و مه‌به‌سه‌م بۆیه بۆ ئێوه نووسی كه ئاگاداربن بۆ دووای من...هتد". له‌به‌رئه‌وه، ئه‌ز، به‌فه‌رمانی ویژدان و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم هه‌ستام، چۆنكه مامۆستا گیو، وه‌ك گوتم ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئه‌وه، كۆچیدواییكرد. تا له ژیاندا مابوو"كۆڕ"نه فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی چاپكردو، نه كۆپییه‌كه‌شی گێڕایه‌وه بۆی، پاش نه‌مانی ویش؛ نه‌یدایه‌وه به منداڵه‌كانی. ئه‌ز، هه‌ر پاش وه‌رگرتنی نامه‌كه‌ی مامۆستا گیو كه‌وتمه خۆم و له تشرینی دووه‌می 1977دا وتارێكم نووسی له‌باره‌ی چه‌ند زاراوه‌یه‌كی تازه‌به‌كارهاتووی (كۆڕی زانیاری كورد)، له‌و وتاره‌دا باسی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی مامۆستا گیویشم كرد. ئه‌م وتاره له ژماره 22ی ساڵی 1978ی گۆڤاری كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدادا بڵاوكرایه‌وه، له‌وه‌دا نووسیومه: كۆڕ.. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ عاره‌بی مه‌زنی كه خوالێخۆشبوو گیوی موكریانی ژیانێكی پێوه‌بردووه‌ته‌سه‌ر، بڵاوناكاته‌وه. له‌هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه یه‌كسه‌ر به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ناڵێ بڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ت بڵاوناكه‌مه‌وه؛به‌ڵكو چه‌ند ساڵێك ده‌یهێنێ و ده‌یبا و ده‌ستیده‌ستی پێده‌كا و وێنه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه و بێ رازیبوونی نووسه‌ره‌كه‌ی لای خۆی گلیده‌داته‌وه و ناینێرێته‌وه بۆی. نووسه‌ری نه‌گبه‌تیش له‌ژێر باری ئازار و خه‌فه‌ت و پیشخواردنه‌وه‌دا ده‌ناڵێنێ. لێره‌دا پێویسته بێژم، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتاره كه له‌گه‌لێك شوێندا چاودێری (ره‌قابه) له‌جیاتی وشه‌كانی من خاڵی داناوه، سه‌ركرده‌ی "كۆڕ" مه‌سعود محه‌ممه‌د كه‌وته هاندانی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی له‌دژم، یه‌كێك له‌وانه: ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف بوو كه چاپنامه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسی پڕده‌كرده‌وه به‌په‌لاماردانی من، به‌ڵام له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی مامۆستا گیوه‌وه هه‌موویان نقه‌یان له‌خۆیان بڕی.
شایه‌نی باسه، هه‌ژار پاش رێككه‌وتنی 11 مارتی 1970، به فه‌رمانی ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی؛ كرا به ئه‌ندامی "كۆڕ". هه‌ر دوای هه‌ره‌س؛ له‌گه‌ڵ بارزانی چووه ئێران و له كه‌ره‌ج گیرسایه‌وه‌و، تا رژێمی شاهه‌بوو، ژیانی باش بۆده‌چووه سه‌ر. له سه‌رده‌می رژێمی مه‌لاكانیشدا، به‌یارمه‌تی چه‌ند كه‌سێك كه‌وته وه‌رگێڕانی قورئان و بابه‌تی ئیسلامیی، بۆ به‌شی كوردیی(دامه‌زراوه‌ی ئه‌لبه‌لاغ)ی سه‌ربه رژێم له تاران. هه‌روه‌ها په‌رتۆكی "الشفاء"ی ئیبن سینای له عاره‌بییه‌وه كرد به فارسی. هه‌ژار له‌م ماوه‌یه‌شدا ژیانی به‌تێروته‌سه‌لی برد به‌ڕێوه.
ئه‌ز له په‌نجاكان و سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ته‌ی رابردوودا ناسیاوه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ژار به‌هێزبوو. به‌كوردێكی له‌ڕێی نیشتماندا ماندوو و ده‌ربه‌ده‌ركراوم ده‌زانی. هه‌ڵبه‌سته‌كانیم بڵاوده‌كردنه‌وه، كه كێشه‌یه‌كی ببووایه پشتگیریم ده‌كرد و، له‌باره‌ی یارمه‌تیی داراییشه‌وه برایه‌تیم ده‌كرد. به‌تایبه‌تی كه نه‌خۆشیی سیل زۆری هێنابوو بۆی، تاكه‌كه‌سێك كه به‌دایه‌خی ده‌رهات من بووم، ئه‌مه‌شی له هه‌ڵبه‌ستێكدا ده‌ربڕیوه كه له هاوینه‌هه‌واری شه‌قڵاوه‌وه ناردبووی بۆم و، دوكتۆر عێزه‌دین مسته‌فا له په‌رتۆكی (ئوستاد)دا بڵاویكردووه‌ته‌وه. هه‌ژار خۆی نه‌یخستووه‌ته نێو دیوانه‌كانی، چۆنكه ئێدی كاری به‌من نه‌مابوو. خاوه‌ن دیوه‌خانانیش له‌به‌ر ره‌خنه‌كانم لێیان، پێیان به‌سێبه‌ری سه‌رمدا ده‌نا.
هه‌ژار، هه‌ڵبه‌ستوانێكی باش و قسه‌خۆش و كۆمیدیایێكی سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام به‌تاقیكردنه‌وه و تێپه‌ڕبوونی رۆژگار ده‌ركه‌وت بۆم كه زۆر سپڵه و پاره‌په‌رست و پێنه‌زان و فره‌ڕووه. كه قسه‌تبكردایه له‌گه‌ڵی دوو به‌دوو، هه‌ر خۆی و خۆت ده‌مانه‌وه به"باشی". لام وایه، ره‌حمه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزانی، تاكه كه‌سێك بووبێ كه هه‌ژار راسته‌وخۆ لێینه‌خوێندبێ. ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌بوو، كه هه‌لپه‌رستیی هه‌ژاری پێشانده‌دا. ئه‌وی (چێشتی مجێو‌ر)ه‌كه‌ی هه‌ژاری خوێندبێته‌وه، كه‌سایه‌تیی ئه‌م پیاوه‌ی له زمانی خۆیه‌وه، به‌باشی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی خووڕه‌وشتی مامۆستا گیوی موكریانییه‌وه بوو. خۆشم ئاگام له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ردووكیان هه‌بوو. مامۆستا گیو به‌هه‌ژاری و كوله‌مه‌رگی ژیا، به‌ڵام تامابوو، سه‌ری به‌رز راگرت و زوڕنای بۆ هیچ رژێم و هیچ ئاغا و هیچ خاوه‌ن دیوه‌خانێك لێنه‌دا. په‌نجاساڵی ژیانی خۆی؛ به‌بێ هیچ پاداش و ده‌سكه‌وتێك، به فه‌رهه‌نگنووسین و رۆژنامه‌وانییه‌وه برده‌سه‌ر. كه له ساڵی 1960دا بوومه مامۆستا له قوتابخانه‌ی دوانێوه‌ندیی و قوتابخانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تاییی هه‌ولێر، زوو زوو ده‌چوومه خزمه‌ت مامۆستا گیو و، چاوم به‌به‌رهه‌مه‌كانی رۆنده‌بووه‌وه. كه مامۆستا گیو له پاییزی 1961دا له‌لایه‌ن رژێمی قاسمه‌وه گیرا و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی حیلله‌كرا، چووم بۆ سه‌ردانی له‌وێ، ته‌ماشامكرد له‌گه‌ڵ چه‌ند كوردێكی فه‌یلی دانیشتبوو، كه ئه‌وانیش هه‌ر زیندانیی بوون، وشه كوردییه‌كانی زاراوه‌كه‌یانی ده‌نووسییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگه‌كانی. گیوی ره‌حمه‌تی نه‌چوو وه‌ك هه‌ژار زوڕنا بۆ قاسم لێ‌بدا و بێژێ: "كه‌سی خۆمه و باش ده‌یناسم x بۆته دۆستم كه‌ریم قاسم". هه‌رچی هه‌ژاریشه، ئه‌وا هیچ كاتێك ئاگام له‌وه نه‌بووه، كه خه‌ریكی فه‌رهه‌نگنووسین بووبێ، فه‌رهه‌نگێكی واگه‌وره‌ش، وه‌ك (هه‌نبانه بۆرینه) كاری چه‌ند ساڵێكی كه‌م نییه، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ژار كه زوو زوو نه‌خۆشییه‌كه‌ی پرزه‌ی له‌به‌رده‌بڕی و كاری پێنه‌ده‌كرا.
راستیی؛ وه‌ك تیشكی خۆر وایه، كه به‌ر گوڵ بكه‌وێ بۆنه خۆشه‌كه‌ی پتر به‌رزده‌بێته‌وه و نه‌شه‌ده‌دا به گیان، كه به‌ر گووش بكه‌وێ، بۆگه‌نه‌كه‌ی پتر لووت كاس ده‌كا.
ئێسته‌ش با چه‌پكێك تیشك ئاڕاسته‌ی هه‌ردوولا بكه‌ین:ده فه‌رموون، ئه‌مه ئێوه و ئه‌وه‌ش نامه‌كه‌ی مامۆستا گیوی موكریانی، وه‌ك وه‌رامێكی ددانشكێن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له هه‌موو دیزه‌یه‌كدا بوونه‌ته ئه‌سكوێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه؛ ئه‌سكوێیه‌كی نه‌گونجاو.
4/8/2010
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو ژماره 58 چاپی ئه‌وروپا

![]() |
|---|