دوو به‌سه‌رهات: باوکێک و کۆره‌که‌ی
ئێلخان ته‌قییه‌ڤ
وه‌رگێڕانی له رووسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
ئێلخان ته‌قییه‌ڤ
وه‌رگێڕانی له رووسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
ئه‌و به‌سه‌رهاته به‌ڕاستی له شاری 'تیفلیس" له ساڵی 1906دا روویداوه.
باپیرم، "شووکۆر جه‌عفه‌رئۆغڵوو، ئۆغلوو ته‌قییه‌ڤ" له ساڵی 1886 و له گوندی "ئالی‌یانڵی" سه‌ربه ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ (ئێستا سه‌ربه ناوچه‌ی "لاچین"ه له ئازه‌ربایجان)، له خێزانێکی کورددا له‌دایکبوو. له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، شه‌ڕێک له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستاندا روویدا (1905-1906). باپیرم له‌گه‌ڵ کورده موسڵمانه‌کانی‌تر به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا کرد. گشت خه‌ڵکی شاری "شووشا" ئه‌وی ده‌ناسی. باپیرم به‌وه به‌ناوبانگ بوو که به‌ته‌نیا هێرشی ده‌برده سه‌ر سه‌ربازه ئه‌رمه‌نه‌کان که له‌سه‌ر رێگاکاندا بۆسه‌یان داده‌نا. ئه‌و پیاوه له‌ژیانیدا تخوونی مرۆڤی بێچه‌ک نه‌بۆوه و ئه‌وه‌ی به شه‌ره‌ف و شانازی خۆی ده‌زانی.
مخابن پاش کوتاییهاتنی شه‌ڕوپێکدادان له شووشا، سه‌ربازانی تزار، باپیرمیان ده‌سگیر کرد و ناردیانه تیفلیس (هۆیه‌که‌ی نازانم). موسڵمانانی شووشا، ریش سپی خۆیانیان بۆ ڕزگار کردنی شووکۆر نارده ئه‌و شاره.
ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ، حاکمی تیفلیس، پاش دیدار له‌گه‌ڵ ریش سپی شووشا گوتی: "ئه‌و کورده 20 ساڵانه کێیه؟"، باپیرمیان هێنا بۆ باره‌گای حاکم. وه‌ک باپیرم خۆی ده‌یگێڕاوه، له‌نێوان ده‌سته‌یه‌ک سه‌ربازدا هێنایانه هۆڵی گه‌وه‌ره‌ی باره‌گای حاکم. له ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌که مێزێک داندرابوو. له سه‌رووی مێزه‌که "میرخان ئیللاریۆن ئیڤانۆڤیچ ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ" دانیشتبوو. به‌ده‌وری مێزه‌که‌ش ئه‌فسرانی پایه‌به‌رزی سۆپای تزاریی و میرنشینی گورجی جێگایان گرتبوو. هه‌موویان سه‌رخۆش بوون. ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ به‌ده‌ست داوای‌کرد شووکۆر نزیک بێته‌وه.
خۆی باده‌یه‌کی پڕکرد له شه‌ڕاب به شووکۆری دا تا به‌سڵامه‌تی تزار، ئیمپراتوریای رووسیا، نیکۆلای دووه‌م، بیخواته‌وه. شووکۆر گوتی که من مسوڵمانم و قۆرئانی پیرۆز خواردنه‌وه‌ی شراب بۆ موسڵمانی باوه‌ڕمه‌ند، قه‌ده‌خه کردووه. میرخان که تا ئێستا سه‌رخۆش بوو، له‌ناکاو تووڕه بوونی له ده‌موچاویی وه‌دیار که‌وه‌ت. بێده‌نگی به‌سه‌ر هۆله‌که‌دا زاڵ بوو. لاوێکی کورد له پێشچاوی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سایه‌تیدا له‌به‌رامبه‌ر ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ، حاکمی ته‌واوی قافقاس، ڕاده‌وه‌ستی و به‌گۆی ناکات!
دیاره میرخان له‌و هه‌ڵسوکه‌وته نابوورێ و ئه‌وه به بیرێزی به‌خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. شووکۆر له خه‌ویشدا باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ئاو‌ها بێڕێزی به که‌سێتی یه‌که‌می قافقاس بکات. مخابن، شووکۆر له خوا پتر ده‌ترسا تا له که‌سێکی بمر و ئاسایی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه حاکمی ئیمپراتور له قافقاس بێ که سێ جاریش له مردن ڕزگاری بووبێت. ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ خێرا ده‌مانچه‌که‌ی ڕاده‌کێشێ و له‌سه‌ر نێوچاوانی شووکۆری داده‌نێ.
هه‌ر له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، له‌ناکاو هه‌ڵاوگرمه و ئاژاوه‌یه‌ک له حه‌وشه‌ی بنکه‌ی حکومه‌ت وه‌ڕێده‌که‌وێ و ده‌نگی ته‌قه‌ی تفنگ هه‌ڵده‌ستێ. هه‌موو دانیشتووان خێرا به‌ره‌و حه‌وشه ڕاده‌که‌ن. لێره‌دا شووکۆریش له‌و هه‌له زێڕینه که‌ڵلک وه‌رده‌گرێ و تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه به‌ره‌و حه‌وشه هه‌ڵدێ و له‌ئاکامدا خۆی له‌ناو کۆڵانه‌کانی تیفلیس دا بزر ده‌کات.
له ساڵه‌کانی بیستدا، شووکۆر له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاواڵانی کۆمپانیایه‌کی تڕانسپۆرت به ناوی "ئاوتۆکۆپ" داده‌مزرێنێ که ئۆتۆمبیله‌کانی له نێوان شووشا و ویستگه‌ی "یه‌ڤڵاخ"دا (ئێستا بووته شاری یه‌ڤڵاخ) هاتوچووییان ده‌کرد.
له ساڵی 1920دا، باوکم، ئیدریس ته‌قییه‌ڤ له‌دایک بوو. له 16 ساڵییدا و دوور له چاوی باوکی ده‌ستی برده ناو ناسنامه‌که‌ی و ته‌مه‌نی خۆی گۆڕی تا بتوانێ له ناوه‌ندی فرۆکه‌وانی شاری باکۆ درێژه به خوێندن بدات. ئیدریس پاش تیپه‌ڕاندنی ئه‌زموون پزشکییه دژواره‌کان، له‌و ناوه‌نده بۆ فڕۆکه‌وانی وه‌رگیرا. دوای 6 مانگ و به پێشاندانی لێهاتوویی و ئاکامی به‌رزی ئه‌زموونه‌کانی سه‌ربازی، ڕێگا به ئیدریس درا تا به‌ته‌نیایی بفڕێ.
له ساڵی 1936دا، له خێوه‌ته دووکه‌سییه سه‌بازییه‌که‌ی باوکمدا، که‌سێکی‌تریان له‌گه‌ڵ خست. ئه‌و که‌سه کۆڕه گه‌وره‌ی میر جه‌عفه‌ر باقرووڤ، سکرتری یه‌که‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان، ڤلادیمیر باقرووڤ بوو. له‌و باره‌وه، ئیدریس ئاگادار کراوه. ڤلادیمیر باقرووڤ هه‌ر هاته ناو خێوه‌ته‌که و چاوی به که‌لوپه‌له کۆن و دڕاویی باوکم که‌وت، که‌وته به‌ری و به‌شه‌ق تێهه‌ڵدا. جلوبه‌رگ بڵاو بۆوه. دیاره غیرت و ئازایی سه‌ربازیی کۆڕه کورد وه‌ک بروسک خۆی پێشاندا. ده‌سته‌کانی باوکم زۆر به‌هێز بوون. ئیتر ئاکامه‌کی دیار بوو، خیرا ئیدریس بانگکرا بۆ ژوری دژه‌سیخوری. کێشه‌که گه‌وره بۆوه و وادیار بوو که ته‌نیا به ده‌رکردنی باوکم کۆتایی پێنه‌ده‌هات.
مێژوو دووپات ده‌بۆوه. له سه‌روبه‌ندێکی هه‌ستیار و چاره‌نووس سازدا، له لایه‌ک یارمه‌تیده‌ر هاته ئاڕاوه که هیچ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا.
له ژوری "کۆمیته‌ی خه‌ڵک بۆ کاوباری ناوخۆیی" (پاشان بوو به KGB)، ڤلادیمیر باقرووڤ خۆی ئاماده بوو و داوای کرد تا به‌خێرایی ئیدریس ئازاد بکه‌ن، ده‌نا پێوه‌ندی به باوکی ده‌گرێ. وا بوو که ڤلادیمیر باقرووڤ له‌گه‌ڵ ئیدریس به‌یه‌که‌وه ژوره‌که‌یان به‌جێهێشت، له وڵامی: "ڤلادیمیر! بۆچی منت ڕزگار کرد؟"، ڤلادیمیر گوتی: "تۆ یه‌که‌م که‌سی له ئازه‌ربایجان که بوێرانه له منت هه‌ڵدا. تۆ ترسنۆک نیی. ئێمه ده‌بینه دوو دۆستی ڕاسته‌قینه."
پاشان له ساڵی 1942، له کاتی شه‌ڕی مه‌زنی نیشتمانیدا و له به‌ره‌کانی قافقاسدا، فڕۆکه‌وان ڤلادیمیر باقرووڤ قاره‌مانانه، کوژرا.
پاشان که شووکۆر ته‌قییه‌ڤ به‌ڕاستی زانی کۆڕه‌که‌ی له کوێ ده‌خوێنێ، له شاری "ئاقدام"ه‌وه به‌ره‌و بنکه‌ی فڕۆکه‌وانی باکۆ وه‌رێکه‌وت. شووکۆر له پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگای بنکه پرسیاری ئیدریسی کۆڕی کرد، ئه‌ویش ئاسمانی پێشاندا و گوتی، بابه‌که‌م، کۆڕه‌که‌ت ئا له وێیه. له‌و کاته‌دا ئیدریس له فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ردا خه‌ریکی چالاکی زۆر تایبه‌ت و دژواری "فڕینی پله یه‌کم" بوو. شووکۆر فه‌رمانده‌کانی بنکه‌که‌ی تێگه‌یاند که ئیدریس میرمنداڵه و ئێستا ته‌مه‌نی ته‌واو نییه، وابوو کۆڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه بۆ "قه‌ره‌باخ".
له ساڵی 1939دا، ئیدریس ته‌قییه‌ڤ به‌خۆاستی خۆی به‌شداری له شه‌ڕه‌کانی فینلاندیادا کرد. پاشان له شه‌ڕه‌کانی مه‌زنی نیشتمانییدا وه‌ک ستوان یه‌که‌می به‌شی خزمه‌تگوزاری پزشکی له "سوپای یه‌که‌می گارد"دا به‌شداری کرد. له ڕێزی "به‌ره‌ی سێه‌می بێلارووس"دا پیاده تا شاری "پڕاگ" ڕۆیشت. له شاری "به‌رلین"، له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌کانی "رایشتاگ"ی ویرانکراوه‌دا، ناو و واژووی خۆی دانا.
له‌وانه‌یه ئیدریس شووکۆرئۆغڵوو ته‌قییه‌ڤ، یه‌کم کورد بێ که له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا به فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری سه‌ربازیی، فڕیوه و سه‌رکه‌وتووانه "فڕینی پله‌یه‌کم"ی ئه‌نجام داوه.
--------------
سه‌رچاوه‌ی رووسی:
http://kurdistan.ru/2011/05/13/articles-10412_Dve_istorii_otec_i.html
باپیرم، "شووکۆر جه‌عفه‌رئۆغڵوو، ئۆغلوو ته‌قییه‌ڤ" له ساڵی 1886 و له گوندی "ئالی‌یانڵی" سه‌ربه ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ (ئێستا سه‌ربه ناوچه‌ی "لاچین"ه له ئازه‌ربایجان)، له خێزانێکی کورددا له‌دایکبوو. له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، شه‌ڕێک له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستاندا روویدا (1905-1906). باپیرم له‌گه‌ڵ کورده موسڵمانه‌کانی‌تر به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا کرد. گشت خه‌ڵکی شاری "شووشا" ئه‌وی ده‌ناسی. باپیرم به‌وه به‌ناوبانگ بوو که به‌ته‌نیا هێرشی ده‌برده سه‌ر سه‌ربازه ئه‌رمه‌نه‌کان که له‌سه‌ر رێگاکاندا بۆسه‌یان داده‌نا. ئه‌و پیاوه له‌ژیانیدا تخوونی مرۆڤی بێچه‌ک نه‌بۆوه و ئه‌وه‌ی به شه‌ره‌ف و شانازی خۆی ده‌زانی.
شووکۆر ته‌قییه‌ڤ |
دیاره میرخان له‌و هه‌ڵسوکه‌وته نابوورێ و ئه‌وه به بیرێزی به‌خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. شووکۆر له خه‌ویشدا باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ئاو‌ها بێڕێزی به که‌سێتی یه‌که‌می قافقاس بکات. مخابن، شووکۆر له خوا پتر ده‌ترسا تا له که‌سێکی بمر و ئاسایی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه حاکمی ئیمپراتور له قافقاس بێ که سێ جاریش له مردن ڕزگاری بووبێت. ڤارۆنتسۆڤ-داشکۆڤ خێرا ده‌مانچه‌که‌ی ڕاده‌کێشێ و له‌سه‌ر نێوچاوانی شووکۆری داده‌نێ.
هه‌ر له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، له‌ناکاو هه‌ڵاوگرمه و ئاژاوه‌یه‌ک له حه‌وشه‌ی بنکه‌ی حکومه‌ت وه‌ڕێده‌که‌وێ و ده‌نگی ته‌قه‌ی تفنگ هه‌ڵده‌ستێ. هه‌موو دانیشتووان خێرا به‌ره‌و حه‌وشه ڕاده‌که‌ن. لێره‌دا شووکۆریش له‌و هه‌له زێڕینه که‌ڵلک وه‌رده‌گرێ و تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه به‌ره‌و حه‌وشه هه‌ڵدێ و له‌ئاکامدا خۆی له‌ناو کۆڵانه‌کانی تیفلیس دا بزر ده‌کات.
له ساڵه‌کانی بیستدا، شووکۆر له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاواڵانی کۆمپانیایه‌کی تڕانسپۆرت به ناوی "ئاوتۆکۆپ" داده‌مزرێنێ که ئۆتۆمبیله‌کانی له نێوان شووشا و ویستگه‌ی "یه‌ڤڵاخ"دا (ئێستا بووته شاری یه‌ڤڵاخ) هاتوچووییان ده‌کرد.
ئیدریس ته‌قییه‌ڤ |