زه‌نگوڵه‌کان بۆ کێ ده‌زڕێن!؟

تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
پاش یه‌کلایی بوونی نسبی بارودۆخی ڕێکخراوی موجاهیدیین، واته وه‌رگرتن و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی مۆڵگه‌ی "ئه‌شره‌ف" له هێزه‌کانی ئه‌مریکاییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی نووریئه‌لمالکی، سه‌ردانی مه‌نووچیهر موتته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق و به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی کوردوستان، جیگای سه‌رنجی تایبه‌تییه.
ڕاست ئه‌وه‌یه که ئه‌م سه‌ردانه وێڕای بانگه‌شه‌ی فه‌رمی، نه بۆ پته‌و کردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی ئابووری، به‌ڵکو ڕێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشته‌جێ له وێنده‌رێیه. ئه‌مه له کاتێکدایه که سنووری هه‌رێم به به‌هانه‌ی کوتانی بنکه‌کانی پژاک، له‌ژێر تۆپبارانی ڕۆژانه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی دایه.
ئه‌گه‌رچی له‌قاودان و رسواکردنی ڕه‌فتاری دووڕوانه و گێره‌شێوێنانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران که له‌لایه‌ک بنکۆڵکردنی سیاسه‌ت و ئابووری و بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌رێم و له‌لایه‌کی‌تره‌وه ده‌سته‌به‌رکردنی سیاسه‌تی گرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و دار و ته‌نافه له به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌نگێکی هه‌ڵبڕاو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، ده‌بێ ئه‌رکی ڕۆژانه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکار بێت، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نها ناتوانێ به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران بداته‌وه.
تا ئه‌و جێگای که له پێوه‌ندی کورد دایه، ده‌بێ بارودۆخی نوێ نه به‌حه‌ز و ئاره‌زوو، به‌ڵکوو له سه‌ر کۆمه‌ڵێك فاکتی ڕیالییستیانه‌ی هه‌رچه‌ند ڕه‌ق و تاڵ، تاووتوێ بکرێت:
به درێژایی ده‌یان ساڵه‌ی مێژووی هاوچه‌رخ، ناته‌بایی و کێبه‌رکێی نێوان ناسیۆنالیسمی عه‌ره‌بی- سه‌دامی له عێراق و مه‌زنخوازی شاهانه - شێخانه‌ی ئێرانی ( ئه‌گه‌رچی هه‌کام بۆ لێدان و بنه‌بڕ کردنی جووڵانه‌وه‌ی کوردی خۆوڵاتی گورج و لێبڕاو بوون) مه‌کۆی ناکۆکی و کێشه و ته‌نانه‌ت شه‌ڕێکی هه‌شت ساڵه‌ی وێرانکارانه بووه و هه‌ر لایه‌نێک بۆ لاواز کردنی به‌رانبه‌ره‌که‌ی هه‌وڵی پشتیوانی ڕواڵه‌تی و درۆزنانه‌ی له به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌وی‌تر داوه. بوونی "مه‌جلیسی ئه‌علای ئینقلابی ئیسلامی عێراق" له ئێران و "ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران" له ئێراق، لوتکه‌ی به‌رز و نموونه‌یی ئه‌م سیاسه‌ته گوێڕایه‌ڵپه‌روه‌رییه له ناوچه‌که‌دا بووه.
جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌ر دوو لاش توانیبووی له‌و ناته‌بایی و کێبه‌رکێیه به قازانجی ڕاگرتنی مه‌شغه‌ڵی خۆڕاگری و دابینکردنی مه‌یدانی لۆجیستیکی خه‌باتی چه‌کداری که‌ڵک وه‌رگرێت.
به ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی به زۆربه شیعه‌ی عێراق، ئه‌م فاکتۆڕه واته "که‌ڵک وه‌رگرتن له ناته‌بایی دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی"دا به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و قووڵ گۆڕدراوه.
ژێۆپۆلیتیکی ناوچه‌که تووشێ سۆنامییه‌کی ڕاسته‌قینه هاتوه و تا داهاتوویه‌کی نادیار چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێ که به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی هه‌ر لایه‌ک وه‌ک پێشوو بتوانن له‌سه‌ر پشتیوانی ده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر حیسابێک وه‌که‌ن.
له‌م ناوه‌دا وه‌زعی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و به تایبه‌ت ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی که هه‌م "چه‌کدارن" و هه‌میش نیشته‌جێی خاکی "هه‌رێمی کوردوستانی عێراق"ن، گه‌لێک دژوار و لێڵ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌توانن لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕێالیستییانه‌ی بارودۆخی نوێ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زعی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانیش که خۆی به به‌شێک له پێکهاته‌ی عێراق ده‌زانێ و هه‌شه، و له لایه‌کی‌تریش به هه‌ر حاڵ خاکی کوردوستانه و ده‌بێ بتوانێ میواندارییه‌تی هه‌موو کوردان بکات، له ڕاستیدا ئاڵۆزه.
پانۆڕامای سیاسی عێراق هێشتا نه‌مه‌وییوه، بارودۆخ ده‌توانێ هه‌ر سات و کاتێک به زه‌ره‌ری کورد وه‌رسووڕێت. ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که هه‌یه به تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی هێزه‌کانی فره نه‌ته‌وه و به تایبه‌ت ئه‌مریکا، زه‌قتر ده‌بێته‌وه. کێشه‌کانی ناو ی.ن.ک. و ته‌شه‌نه‌ی بۆ ناو کۆمه‌ڵگا، هێمایه‌کی شوومه.
به بڕوای من خاکی هه‌رێمی کوردوستان ناتوانێ و نابێ مه‌کۆی به‌رهه‌ڵستکارانی چه‌کداری هیچ لایه‌نێک بێت.
خاکێک که هێشتا خاوه‌نی هیچ قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی بێگه‌ڕانه‌وه و چه‌سپاو نییه و وه‌ک دوورگه‌یه‌ک له‌گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی دوژمنانیدایه، گه‌وره‌ترین هونه‌ر و لێوه‌شاوه‌ییه‌که‌ی ده‌توانێ ته‌نیا ڕاگرتنی هه‌مان ئه‌و شته‌ی بێ که ئێستا هه‌یه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین یارمه‌تییه به هه‌موو جووڵانه‌وه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کاندا.
به بڕوای من، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئێران له مه‌ڕ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی موجاهیدین له عێراق، مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته له خاکی هه‌رێمی کوردوستاندا.
ده‌وڵه‌تی ئێران باش ده‌زانێ که کوردی ڕۆژهه‌ڵات به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌کانی‌تر "سیاسی"ترن که ئه‌مه خۆی له خۆیدا خاڵێکی پۆزیتیڤه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م خاڵه ئرێنییه، ده‌توانێ ببێته پاشنه‌ی ئاشییلی کوردی ڕۆژهه‌ڵات. واته له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی هه‌رێم و نه‌دانی به‌هانه به ده‌وڵه‌تی ئێران، تا ئه‌و ڕاده‌ی که ئه‌م هێزانه تووشی بێ عه‌مه‌لی و به‌کرده‌وه به‌ره‌و چه‌شنێک "ده‌سته‌مۆیی" هه‌ڵنێ که خۆی هه‌وێنی کێشه‌گه‌لێکی ناوخۆیی و دابڕانه‌کانی ڕێکخراوه‌ییه.
ده‌وڵه‌تی ئێران به هیوای یارییه‌کی دووسه‌ر بردنه‌وه‌یه:
یان ده‌توانێ به گوشار و گه‌مارۆی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری ده‌وڵه‌تی هه‌رێم پێمل بکا بۆ کۆنتڕۆڵ و ده‌سته‌مۆ کردنی هێزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات.
یان ئه‌م هێزانه سه‌رئه‌نجام به له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی خۆیان، وێڕای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان، به‌ره‌و چه‌شنێک "ئاوانتووریسم" و گێچه‌ڵ نانه‌وه له سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێم، هه‌ڵده‌پێچێ و ئه‌مه‌ش ڕێک هه‌مان به‌هانه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ لێدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان به‌دوایدا ده‌گه‌رێت.
خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان که هه‌ر ئێستا ده‌رگیری بزێوی و جموجووڵی سه‌ربازی پ.ک.ک. و پژاکه، له ئه‌نجامی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ها سیاسه‌تێک له لایه‌ن کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه بگاته ئه‌و بڕیاره‌ی که وێڕای هه‌موو داب‌و نه‌ریتێکی کورده‌واری، بۆ ده‌ربازبوونی خۆی ده‌ست بداته چه‌ک له دژی هه‌موو، یان به‌شێک له‌م هێزانه، ئه‌وه خۆی دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا ده‌بێت.
نیگای ئێمه به مێژوو ناتوانێ و نابێ نیگایه‌کی "رۆمانتیک"یانه بێت. وه‌زعی ده‌روونی فه‌له‌ستین و مێژووی هاوچه‌رخی خۆشمان به‌پڕانی ئه‌و ڕاسییه ده‌سه‌لمێنن که داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و کاتی، ده‌توانێ کاره‌ساتی زۆر تاڵ و مه‌رگهێنه‌ر بخولقێنێت.
من پێم وایه که کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش به وه‌رگرتنی بڕیارێکی لێهاتوانه و مێژوویی ده‌توانێ به‌رپه‌رچی پیلان و ئاژاوه‌کانی درێژ بڕی ده‌وڵه‌تی ئێران بداته‌وه و به ڕاگواستنی مه‌ڵبه‌نده‌کانی بڕیارده‌ری سیاسی خۆیان له خاکی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه بۆ هه‌ر کوێیه‌کی‌تر، هه‌م خۆیان له ژێر ڕه‌عایه‌تی بارودۆخی تایبه‌تی هه‌رێم و هه‌م هه‌رێم له ژێر گوشار و چاوله‌به‌ری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، ده‌رباز بکه‌ن.
زه‌نگوڵه‌کان لێدراو‌ن، داخوا گوێیه‌ک بۆ بیستن په‌یدا ده‌بێت!؟