بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان، هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هه‌موو نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و تاکه ئاساییه‌کان!
یه‌ک له سێ
تاهیر به‌رهوون
یه‌ک له سێ
تاهیر به‌رهوون
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه، سێی مانگی مارسی 2009، "دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان" سه‌ربه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و نیشته‌جێ له "دێنهاگ"ی هۆله‌ند، فه‌رمانی ڕاپێچکردنی "عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر " سه‌رکۆماری سودانی به گومانی ده‌سته‌به‌رکردنی کۆمه‌ڵێک تاوانی وه‌ک: کوشتن، بێسه‌روشوێنکردن، ڕاگواستنی زۆره‌ملی، ئه‌شکه‌نجه، ده‌سدرێژی جینسی، هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵکی سیویل و تاڵان و ڕاوڕووت، له دژی خه‌ڵکی ناوچه‌ی "دارفوور " ده‌رچواند.
مه‌به‌ستی من له‌م نووسراوه‌دا، تاووتوێکردنی گشتی کێشه‌ی دارفور نییه که پێویستی به کاتێکی فراوانتر و بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی چڕوپڕتر هه‌یه، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ ته‌نیا به نیگایه‌کی که‌لان و گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌رچه‌ند سه‌رپێیی، له‌هه‌مبه‌ر باوودۆخی خۆمانم هه‌بێت.
ناوچه‌ی "دارفوور" که به‌ڕێکه‌وت، ئه‌ویش له ڕۆژئاوای سوودان هه‌ڵکه‌وتوه، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک کێشه و برینی کۆن و قووڵه له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووداندا .
لوتکه‌ی به‌رزی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گه‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2003 که دوو ڕێکخراوی: "ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی سوودانSLA" و "بزووتنه‌وه‌ی عه‌داڵه‌ت و به‌رانبه‌ریخواز JEM" له‌دژی دزێوکارییه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕێن و هه‌روا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییشه‌وه به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قی و به هه‌موو شێوه‌گه‌لێکی نامروڤانه‌وه، نه ته‌نیا هێزه‌کانی ئه‌م دوو ڕێکخراوه به‌ڵکو سه‌رجه‌می خه‌ڵکی دارفوور ، که‌وتنه به‌ر بڵێسه‌ی ئاگری تۆڵه و کوشت‌و بڕ.
به‌بڕوای من لێره‌دا ئیتر گرینگ نییه که ئایا دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان، سه‌رئه‌نجام ده‌توانێ به تۆپزی، جه‌نابی به‌شیر له‌به‌رده‌م دادگادا ڕاوه‌ستێنێ یان نا، ته‌نانه‌ت ده‌رچواندنی بڕیاری تاوانباری و به‌سه‌ردا بڕینی سزای به‌ند و زیندانیش، ده‌که‌ونه پله‌ی دووهه‌م!
به‌ڵکو، شکاندنی ئه‌و سوننه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی که کوشتوبڕی خه‌ڵکی خۆوڵاتی مه‌سه‌له‌یه‌کی "ناوخۆیی"ه و کاربه‌ده‌ستانی باڵای هه‌ر وڵاتێک وێڕای هه‌موو جینایه‌ت و تاوانێک، "خاوه‌نی ئیمۆنیتێت "ن و به‌رین له هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ک، به‌رجه‌سته ده‌بێ و له‌م مانایه‌دا، بڕیارێکی مێژوویی و خاڵێکی وه‌رسوورانه له مێژووی درێژی پێشێلکاری ماڤه‌کانی مرۆڤ دا.
جێی سه‌رنجه که ئه‌م دادگایه به پێچه‌وانه‌ی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی "لاهه" که کێشه‌ی نێوان "ده‌وڵه‌تان" تاووتوێ ده‌کات، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به سکاڵا و شکایه‌تی "تاکه که‌س" یش، ڕابگا و دادی بستێنێ!
بێگومان لیسته‌ی جینایاتی ده‌وله‌تی ئێران به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد، گه‌لێک دوور و درێژتره له حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆ و تاوانباری سوودان. لانیکه‌م ده‌وڵه‌تی سوودان تا ئێستا بۆ ته‌نیا یه‌ک نموونه‌ش تاوانبار نه‌کراوه به کوشتنی موخالیفانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
جووڵانه‌وه‌ی دارفوور، وێڕای ته‌مه‌نی کورتی، وێڕای ڕێکخراوه‌گه‌لێکی سیاسی–سه‌ربازی، هێشتاش گه‌نج و بێ ئه‌زموون، توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌کی به نیسبه‌ت کورت‌دا، بگاته ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌ی که تاوانکاری سه‌ره‌کی جینایاتی دارفوور ، ڕیسوای جیهان بکات و به‌ره‌و دادگای لێخورێ.
لێکچووییه‌کانی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی دوو ڕژێمی تاوانباری سوودان و ئێران، به‌رانبه‌ر به دوو جووڵانه‌وه‌ی دارفوور و کوردوستان، ورووژێنه‌ری پرسیارێکی ئازارده‌ره له میشک و ڕه‌واندا.
کێشه‌ی کوردی به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات، بۆ تا ئێستاش به گشتی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌یه و کپکراوه؟
دارفوور کێشه‌که‌ی ته‌قانده‌وه و جیهانی کرد، ئێمه هێشتاش هه‌ر به " کوردی " باسه‌که بۆ خۆمان ده‌گێرینه‌وه، و ڕژیم له‌ناو خۆماندا ریسوا ده‌که‌ین. بیروڕای گشتی جیهان چه‌نده "قارنێ و قه‌ڵاتان" ده‌ناسن؟ ده‌ستکه‌وتێکی وه‌ک "تاوانبارکردنی پایه‌به‌رزترین سه‌رانی حکومه‌تی ئێران له دادگای میکۆنووس "دا، چه‌نده جیهانی کراوه؟
وێڕای که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌موو شێوه‌کانی تائێستایی خه‌بات، له دونیای ئه‌وڕۆدا به تایبه‌ت پێداگری له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ، ده‌ریچه‌یه‌کی به‌رین به‌پانتایی بیروڕای گشتی هه‌موو جیهانمان به ڕوو دا ده‌کاته‌وه و رێک له پێناو ئه‌م ئه‌رکه‌دا دامه‌زراندنی " کۆمیته"یه‌کی دائیمی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه و دوکۆمینتانه‌ی که بایه‌خی حقوقیان هه‌یه و ده‌توانن "فایلی جینایاتی" ده‌وڵه‌تی ئێران دژ به گه‌لی کورد ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، ئه‌رکێکی به‌په‌له‌یه. هاوکات ده‌بێ به بانگاواز بۆ هه‌موو مافناسانی کورد و دۆستانی کورد، ڕێگاکانی قانوونی بۆ به‌ڕێکردنی ئه‌و "فایله" به‌ره‌و دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان، هه‌ڵسه‌نگێندرێن.
هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانمان، هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانمان، هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و تاکی ئاساییمان، چی به‌ڵگه، وێنه، فیلم، گێڕانه‌وه‌ی شاهیدان به‌نووسراوه و یان هه‌ر به‌ڵگه و سه‌نه‌دێک ده‌رباره‌ی جینایاتی ڕژیمی تاوانباری "کۆماری ئیسلامی ئێران"مان له لایه و یان ده‌توانین به‌ده‌ستی بێنین، به ناوبوێر کردن و له‌قاودانی تاوانباران، چۆنیه‌تی تاوانه‌کان، شوێن، تاریخ و هه‌ر نیشانه و ئاماژه‌یه‌کی ڕوونکارانه‌ی تر، له‌و " کۆمیته"دا کۆبکه‌ینه‌وه بۆ ڕۆژی ڕۆژان که دوور نییه.