کۆماری ئیسلامی
کرده‌وه‌ی دڕندانه دژ به گه‌لی کورد توند‌وتیژتر ده‌کا

حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
له‌سیداره‌دان و ئیعدامی ئازادیخوازه کورده‌کان به مه‌به‌ستی چاوترسێنکردن و دامرکاندنی ڕه‌وتی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، له‌سه‌ره‌تای دابه‌شکردنی کوردستانه‌وه له ١٩٢٣ی ز. یه‌وه، سیاسه‌تی سه‌ره‌کی رژێمه‌کانی ئیران بووه. به‌ڵام له قۆناخه جیاوازه‌کانی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌و ڕژێمانه هه‌ندی جار گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژیی خۆی. وه‌ک سه‌ره‌تای هێنانه‌سه‌رکاری ڕه‌زاشا له لایه‌ن ئینگلیسه‌وه (١٩٢٥/١٩٣٥)، پاش ڕوخاندنی کۆماری کوردستان ( ١٩٤٦/١٩٤٧)، سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی داسه‌پاوی چه‌کداری به به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه (١٩٦٧/١٩٦٨)، سه‌ره‌تای داسه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی خۆمه‌ینی (١٩٧٩/١٩٨٩).
هه‌رکام له‌م ده‌ورانه‌دا به‌ره‌نگاری رژێم له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کدارانه کراوه‌ته بیانوو بۆ توندوتیژکردنی کرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئیران.
به‌ڵام تاوانه‌کانی ئێستای ڕژێم ته‌نانه‌ت بیانوویه‌کی داگیرکه‌رانه‌شی نییه و ته‌نیا به چه‌ند مه‌به‌ستی تایبه‌تی بۆ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر بزاڤی کورد له ناوچه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ کزکردنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی ناوخۆیی ده‌سته‌ڵاتداران و ده‌ست ئاواڵه کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سپاییه که به‌ئاشکرا چنگیان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران‌دا داگرتووه.
سه‌قامگیربوونی ده‌سته‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان له باشووری کوردستان و په‌ره‌گرتنی ڕه‌وتی خه‌باتی سیاسی بۆ دابینکردنی مافی یاسایی کورد له باکووری کوردستان و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی ڕۆشنبیری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بنده‌ستی ئێران، زراوی ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ئێرانی بردووه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستیان داوه‌ته کرده‌وه‌ی تاوانگێڕانه‌ی ئه‌وتۆ.
گێران و ڕفاندنی نهێنی گه‌نجه کورده‌کان و نووسه‌ر و شاعیر و رووناکبیره‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی بێوێنه په‌ره‌ی سه‌ندوه. هه‌ر ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی که ئاشکرابووه، ١٧ که‌س له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له مه‌ترسیی ئێعدامکردندان.(١) هه‌روه‌ها ژماره‌ی زیندانییه سیاسییه‌کانی کورد ئاشکرا نییه و به سه‌دان کورد به تاوانی داتاشراوی نادیار له سێداره ده‌درین که به‌هۆی نه‌ناسراویی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان، له‌ناو کۆمه‌ڵ و مێدیادا کوشتنیان ده‌نگ ناداته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانکارییه، دانانه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌کانی مه‌هاباد و سنه که به ئاشکرا ده‌سکردی ئۆرگانه‌کانی سیخوڕی رژێمن، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی میلیتاریزه کردنی پتری کوردستان و شه‌رعیه‌تدان به مٶڵدانی سپا له سنووری باشووری کوردستان، کراون. دیاره ئێران به هیوای هه‌لی له‌باره بۆ ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا.
وه‌ده‌نگهاتن له ئاست ئه‌و کرداره نامرۆڤانه‌وه، له‌قاودانی ئه‌و تاوانانه، سازدانی که‌مپینێکی نێونه‌توه‌یی بۆ پاراستنی گیانی گیراوه‌کان، ئه‌رکێکی نیشتمانییه. به‌تایبه‌ت یاساوانانی کورد له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی کورد، ده‌بێ تێ‌بکۆشن به هاوکاری رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ، ده‌وری تایبه‌تی خۆیان هه‌بی له خه‌بات بۆ پاراستنی گیانی گیراوه‌کان.
خه‌ڵکی کوردستان و دایک و باوکی گیراو و ونکراوه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانن که هێز و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، له‌م بواره‌دا چاڵاکتر هاوکاری و هاوده‌نگی بکه‌ن. هه‌روه‌ها هیوادارن که سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عیراق به‌رێزان بارزانی و تاڵه‌بانی، وه‌ک دوو که‌سایه‌تی ناسراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد، به ئه‌رکی نیشتمانی و مرۆڤانه‌ی بزانن و له ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له گیان و مافی کورده‌کانی به‌ندیکراو، داکۆکی بکه‌ن و کرداری نامرۆڤانه‌ی رژێمی ئیسلامی مه‌حکوم بکه‌ن.
ناوی ١٧ کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێران که له مه‌ترسیی ئیعدامکردن دان:
١- سه‌لیمی
2-حه‌بیبووڵلا له‌تیفی
3- زێنه‌ب جه‌لالیان
4 - شێرکۆ مه‌عاره‌فی
5- ره‌شید ئاخکه‌ندی
6- حسێن خزری
7- ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می
8-رۆسته‌م ئه‌رکیا
9- سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی
10-سه‌ید سامی حسێنی
11- ئیره‌ج محه‌ممه‌دی
12- محمه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی
13-ئه‌حمه‌د پولاد خانی
14-حه‌سه‌ن تاڵعی خه‌ڵکی ماکۆ
15-عه‌زیز محه‌ممه‌د زاده
16-حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری
17- عه‌بدوڵلا سه‌روه‌ری