ئێران تۆڵه‌ی خۆی له پارتی كرده‌وه
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
سه‌یری ئه‌و سودفه‌یه بكه‌ن! رۆژی 29ی كانوونی دووه‌م (29/1/2011) واته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كرد، هه‌ر ئه‌و رۆژه كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر له خۆپیشاندانێكی مۆڵه‌تپێدراودا بۆ پرۆتێستۆكردنی له‌سێداره‌دانی چالاكڤانانی كورد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به به‌رد په‌لاماری كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانیاندا له هه‌ولێر و به‌ردبارانیان كرد و تابلۆی كونسولخانه‌یان شكاند و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان وێنه‌ی خامنه‌یی و خومه‌ینییان دڕاند. هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا به‌پێی زانیارییه‌كان مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی له تاران بوو!
كاتێك گۆڕان به‌یاننامه‌ی ده‌ركرد، دیاربوو حیزبه ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مان پشتگیری ته‌واوی لێناكه‌ن، به‌ڵام وایانكرد كه نه شیش بسووتێ و نه كه‌باب، هه‌ڵوێستیان نه له‌گه‌ڵ گۆڕان بوو و نه واشبوو كه له‌گه‌ڵیدا نه‌بن. به‌كورتی دوای ئه‌و ماوه‌یه و به‌تایبه‌تیش دوا كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو له مه‌سه‌له‌ی هاوكاری و هاریكاری له بواری ئۆپۆزیسیۆندا، كۆده‌نگییه‌كی دروستكرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دواتریان. له رووداوه‌كه‌ی سلێمانیدا ده‌وری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ورێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره، راسته گۆڕان له پشت به‌شێكی زۆری كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رابوو، به‌ڵام گۆڕان به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو كه رێڕه‌وی رووداوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات و، ئه‌وه‌ش به روونكردنه‌وه و لێدوانه‌كانی گۆڕانه‌وه دیاره. یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆنه ئه‌نساره‌كانی ناو كۆمه‌ڵ، به‌شێكی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، رێڕه‌وی رووداوه‌كانیان گۆڕی و، ئه‌مه‌ش خواستی سه‌ره‌كی ئێران بوو كه تائێستا به‌رپرسانی پارتی ئاماژه‌ی پێ ناكه‌ن. پارتی باشده‌زانێ كه ئێران له رێگه‌ی ئیسلامییه‌كان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی خۆیه‌وه ده‌یویست فتیلی شه‌ڕ له نێوان پارتی و گۆڕان لێبدات، به‌ڵام بۆی نه‌چووه سه‌ر.
كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی له سلێمانی و ململانێی ناو به‌رپرسانی ئاسایشی سلێمانی وایانكرد كه پارتی ببێته ئامانج. ئه‌مڕۆ زۆر خه‌ڵك له دۆست و براده‌ران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناو خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را بوون، ده‌پرسن باشه پێمان سه‌یره كه په‌لاماری لقی چواری پارتی درا! خۆ پارتی له سلێمانی نه حاكمه و نه هیچی به‌ده‌سته و نه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیكردنیشی هه‌بووه له‌و شاره‌دا! ئه‌مه پرسیاری كاربه‌ده‌ستانی پارتیشه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه، بۆ خۆپێشاندانێك كه رێكخه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی بریتی بن له یه‌كگرتووی ئیسلامی و لایه‌نگرانی ئێران، هیچ ئامانجێك به‌قه‌ده‌ر باره‌گای پارتی گرنگ نییه. بۆ؟ یه‌كگرتوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سووتاندنی باره‌گاكه‌ی خۆی له دهۆك له ساڵی 2005 بیر نه‌چووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه باره‌گای پارتی سووتێندرابووایه، ئه‌وا تۆڵه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دهۆكی ده‌كرده‌وه، كاتێك له هه‌ولێر وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی له‌به‌رده‌م باره‌گای كۆنسوڵخانه‌ی ئێران ده‌سووتندرێت، ئێرانیش حه‌ز ده‌كات باره‌گای پارتی به‌ردباران بكرێت و جامانه‌ی سوور ئاگری تێبه‌ربدرێت!
ده‌وری یه‌كێتی چی بوو؟
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووستبووه، یه‌كێتی شه‌ڕی ئایدۆلۆژیی خۆی له گه‌ڵ گۆڕاندا به وه‌كاله‌ت به پارتی ده‌كات. پارتیش شلگیرانه ملی له‌به‌ر ملی گۆڕان ناوه و واده‌زانێ ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌مێنێ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن. له‌م رووداوه‌ی له سلێمانی روویدا، سكرتێری گشتی یه‌كێتی لێ بترازێت، یه‌ك یه‌كی كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی به‌م وه‌زعه خۆشحاڵ بوون، خۆپێشاندان له دژی گه‌نده‌ڵی و حوكمی ناله‌باری چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كێتی له ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا، رووی وه‌رگه‌ڕاند بۆ شه‌ڕی نێوان پارتی و خه‌ڵكی شاری سلێمانی! یان له باشترین حاڵه‌تدا شه‌ڕی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!
نێچیرڤان بارزانی زۆر حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا كرد و وه‌زعه‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌ناری هێمنی برد، چونكه هه‌م لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌كانی له تۆمه‌تباركردن دوورخسته‌وه، هه‌م جه‌ماوه‌ری پارتیشی هێوركرده‌وه‌و پێیگوتن ده‌ست له داووده‌زگای لایه‌نه‌كان نه‌وه‌شێنن، به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر پارتی له سلێمانی.
ئاشكرایه خزمانی ئێران له‌نێو حیزبه‌كاندا ده‌یانویست وه‌زعه‌كه وه‌ك ساڵی 1994ی لێبێ، وه‌ك چۆن له‌و ساڵه‌دا پارتی و سۆسیالیست به‌گژ یه‌كتریدا چوون و دوایی یه‌كێتی كۆنترۆڵی وه‌زعه‌كه‌ی كرد، ئاواش ده‌یویست پارتی په‌لاماری گرده‌كه بدات، دوایی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه! له هه‌موو حاڵه‌تێكدا یه‌كێتی نیشتمانی و داووده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی و ئیداره‌ی سلێمانی به‌رپرسیارن له‌و حاڵه‌ته‌ی له سلێمانی له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی نایاسایی و رێپێنه‌دراودا روویدا. كه پارێزگاری سلێمانی شه‌وێك پێشتر گوتی ئاماده‌یی خۆیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی روونه‌دات. ئینجا سه‌یر له‌وه‌دایه كه له باره‌گای رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیشه‌وه ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كراوه، به‌ڵام كه‌س باسی ئه‌وه ناكات!
ئێستا پێویسته حكومه‌ت حیساب و كتابێكی جیدی بكات ، بۆچی ئه‌وه روویدا، هه‌ركێیه‌كیش كه‌مته‌رخه‌مبووه له‌و پشێوی نانه‌وه‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقی 4ی پارتی و برینداربوون و گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵك ئاشكرا بكرێ. له سلێمانی به‌درێژایی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 و 7/3/2010 پۆلیس و ئاسایش و دژه تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئاماده‌بوون كه ورته و جوڵه‌یه‌كی لێهاتبێ، چۆن بوو له 17ی شوباتدا كه پێشتریش ئاگاداربوون، وا غایب بوون؟ چۆنه لێناگه‌ڕێن یه‌ك خۆپیشاندان به قسه‌ی چالاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بچێته به‌رده‌م كونسولخانه‌ی ئێران، به‌ڵام رێگه‌یاندا ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه باره‌گای پارتی له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی ئه‌و هه‌موو ماوه زۆره جنێو باران و به‌ردباران و ئینجاش گولله باران بكرێ؟
ئه‌وانه‌ی له سلێمانی په‌لاماری باره‌گای پارتییان داوه و ئه‌وانه‌ی له سۆران و هه‌ولێر باره‌گای گۆڕانیان سووتاندووه، ده‌بێ ده‌ستنیشان بكرێن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. پێویسته پارتی هێزه‌كانی خۆی له سلێمانی بكشێنێته‌وه، ده‌بێ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و كاره رێكبخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك وا هه‌ستنه‌كات گوشاری سه‌ربازی لایه‌نێكی دیكه‌ی له‌سه‌ره. پارتی پێویستیی به هێز نییه له سلێمانی، چونكه به‌ته‌مای شه‌ڕ نییه، پاراستنی باره‌گاكانیشی ئه‌ركی حكومه‌ته له سلێمانی. نێچیرڤان بارزانیش ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه كه‌سیان گرتبێ و داوای له خه‌ڵكی سلێمانی كرد ئه‌وان باره‌گاكانی پارتی بپارێزن. مادام پارتی شه‌ڕ ناكات ئه‌و هێزه‌ی ئه‌وێی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی وه‌ك په‌لامارده‌ر سه‌یری پارتی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونی فه‌وجه‌كانی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سولیش به هێزی بیانی داده‌نێ له شاری سلێمانی!
---------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 85، پێنجشه‌ممه 17/2/2011