له‌ژێر سێبه‌ری "تاران"دا
ده‌یڤد رۆمانۆ*
ده‌یڤد رۆمانۆ*
راپۆرتێكم له چاپی کوردستانی(رووداو)دا خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی لاوه‌ند یوسف میرزا(32ساڵ) و سیامه‌ند یوسف میرزای برای كه ساڵێك له‌و بچووكتره. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران چه‌ند ساڵ ئه‌م دوو برایه‌یان زیندانی كردبوو. وابڕیاربوو كه ئه‌م مانگه لاوه‌ند ئازاد بكرێت و كچه پانزده ساڵه‌كه‌ی و كوڕه 10 ساڵه‌كه‌ی رۆژ له دوای رۆژ خانه‌كانی ساڵنامه‌كه‌یان پڕده‌كرده‌وه تاوه‌كو رۆژی ئازادكردنی باوكیان دێت. كاتێك باپیره‌یان به‌په‌رۆشه‌وه چووه شاری سنجانی ئێران، به‌و هیوایه‌ی كوڕه‌كه‌ی ببینێته‌وه كه بڕیاردراوه ئازادبكرێ، له‌جیاتی ئه‌وه باوكه‌كه پێی ڕاگه‌یێندرا كه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی له‌سێداره دراون. بێ هیچ ئاگادارییه‌ك، بێ هیچ داوا به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك، بێ شایه‌تحاڵێك و بێ ماڵئاوایی. پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه، جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئێمه هه‌فتانه گوێبیستی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌وجۆره ده‌بین. زۆربه‌ی كاتیش كاربه‌دستانی ئێران ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن به"دوژمنی خودا"، ده‌ناسێنن. وادیاره كه خودا له هه‌موو كاتێك زیاتر ئێستا دووژمنی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ناوی هه‌ندێك له قوربانییه‌كان ده‌گه‌نه به‌رچاوی جیهان و له‌وانه‌ش: ئاراش ره‌حمانیپوور، محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مان، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، مه‌هدی ئیسلامیان، شیرین عه‌له‌مهولی و نه‌زیهه یاسه‌مینی، چه‌ندینی دیكه. هه‌روه‌ك چۆن دره‌خت له‌نێو دارستانی چڕوپڕدا به‌رده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ش به‌و شێوه‌یه به‌بێده‌نگی به‌جیماندێڵن.
بزانه ئه‌م دارستانانه رێگه‌ناده‌ن رۆژنامه‌نووس لێیان نزیك ببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك جیهان سه‌رقاڵه به‌ته‌ماشاكردنی رووداوه‌كانی عێراق و فه‌له‌ستین، كه‌سانی دیكه‌ی وه‌ك مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستی خه‌تاباری بۆ رۆژئاوا راده‌كێشێت، فه‌رمانبه‌ره نه‌ناسراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته دێكتاتۆره‌كان به‌نێو چیاكانی كوردستان، تیبێت، چیچان و سووچه ونبووه‌كانی دیكه جیهاندا ده‌گه‌ڕێن و دره‌خت به‌رده‌ده‌نه‌وه كه‌سیش ئاگای لێیان نییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن وه‌كو كارمه‌ندێكی حكوومی ئاسایی رۆژانه كاری خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، فۆرم پڕ ده‌كه‌نه‌وه، پرسیار ده‌كه‌ن، باسی یاسا و رێسا ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته كه ئه‌شكه‌نجه‌دان و واژۆی له‌سێدارانی ئه‌و رۆژه‌یان ته‌واوكرد، ته‌له‌فۆنیش بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ نانی ئێواره له ماڵه‌وه‌ین.
من تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌كی تایبه‌تی ده‌بم كاتێك هه‌واڵی له‌سێداره‌دان له ئێران ده‌خوێنمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆم ئه‌و كاربه‌ده‌سته نه‌ناسراوانه‌ی رژێمی ئێرانم دیون. له ته‌ممووزی 1999، خۆم له كاتێكی خراپ و له شوێنێكی خراپ‌دا دۆزییه‌وه كه ئه‌ویش شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانی ئێران بوو له نزیك سنووری عێراق.
خۆپیشاندانی قوتابیان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتبووه‌وه، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی منی لێبووم هێشتا خۆپیشاندان نه‌كرابوو، رژێمێك كه به‌رده‌وام ده‌ستی له‌سه‌ردڵی بێت، هه‌میشه تۆڕی خۆی فراوانتر ده‌كات. چه‌ند پاسه‌وانێكی كۆماری منیان برده باڵه‌خانه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات كه پێویست به‌باسكردن ناكات، كه باڵه‌خانه‌یه‌كی دیوار به‌رزه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا به‌دیده‌كرێ. به‌رپرسێكی باریكی تووندی دڵڕه‌قی هه‌واڵگریش به‌سه‌ر پاسه‌واناندا هاواریكرد، پاشان پاسپۆرته‌كه‌ی لێوه‌رگرتم و خۆی ئاماده‌كرد په‌یوه‌ندی به سه‌رووی خۆیه‌وه بكات له تاران. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ش دیارنه‌ما، چه‌ند كاژێرێك پرسیاركردن له‌لایه‌ن كۆماندۆكانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، له‌به‌ر هه‌تاودا، به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌وان زۆر خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كردم، خراپترینیان بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه ناچاركرام هه‌موو كاته‌كه له‌به‌ر خۆر به‌رمه سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی بتوانی ئاو بخۆیه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌ده‌م پرسیاركردنه‌وه ئاویان ده‌خوارده‌وه. زۆر هه‌وڵیان نه‌دا له‌گه‌ڵم، له‌به‌رئه‌وه‌ی من فارسی نازانم.
ره‌نگه ئه‌وه رووداوێكی تایبه‌ت نه‌بێت (بۆ كه‌سێك كه خه‌ریكی كاری دكتۆراكه‌ی بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیستی كوردی)،ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌م نه‌بینیبایه كه هێنرانه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌وه. له‌نێو پیكابێكی ره‌نگ سپی‌دا دوو لاوی كوردی شێواو و ده‌ستبه‌ستراویان هێنایه گۆڕه‌پانی باڵه‌خانه‌كه. یه‌كتریمان بینی و هه‌رگیزیش كه‌سێكی وا بێ ئومێد و ره‌نگ زه‌ردم نه‌بینیووه. ئه‌وانیش نقه‌یان لێوه نه‌ده‌هات و راسته‌وخۆ فڕێدرانه ژووره‌وه و پاشانیش به‌رپرسه توڕه‌كان خۆیان كرد به ژووردا. نازانم بۆچی ئه‌و دوو لاوه ده‌ستگیركرابوون، یاخود چی‌یان به‌سه‌رهات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ رۆژنامه‌نووسێك له ناوچه‌كه نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و رژێمه هیچ مافێكی زانیاری به‌خشین نییه، رژێمێك كه هه‌تا په‌یڕه‌وی یاساكانی خۆیشی ناكات. هه‌تا ئه‌م ساته‌ش نازانم ئه‌و دوو لاوه چی‌یان لێهات. دوای چه‌ند كاژێرێك ئازادكرام و خرامه پاسێكه‌وه كه به‌ره‌و سه‌ر سنووری عێراق ده‌رۆیشت.
زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و رووداوه پێناسه بكه‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شتی خراپترم بینیووه، ئه‌م رووداوه ساده‌یه هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌م. دوای چه‌ندین ساڵ له دوای ئه‌و رووداوه و كاتێك خه‌ریكی قسه‌كردن بووم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حیزبی كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له بنكه‌كانیان له عێراق، جارێكی دیكه ده‌موچاوی ئه‌و گه‌نجانه‌م وه‌بیر ده‌هاته‌وه. بارودۆخه خه‌مبار و بێده‌نگی زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه، ئه‌وانیان بیرهێنامه‌وه. ره‌نگه ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌موو كورده‌كانی ئێران بێت كه زۆر شتیان بینیوه، ره‌نگه واشنه‌بێت. هه‌ركاتێك شتێك ده‌خوێنمه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سێداره‌وه بێت، هه‌میشه وێنه‌ی ده‌موچاوی ئه‌و دوو لاوه‌م دێته‌وه خه‌یاڵ و بیر ده‌كه‌مه‌وه كه ئایا ده‌بێ چه‌ندی دیكه له‌سێداره‌درابن و ئێمه گوێمان لێ نه‌بووین. بۆ من ئه‌وانه سیبمۆلی پرسی كوردن له روانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵه، ئه‌وانه و كورد نه‌ناسراوبوون، نه‌بیستراوبوون و كه‌سیش خه‌می لێنه‌خواردوون.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، چاپی ئوروپا، سێشه‌ممه 2010.10.26
----------------------------------------------------------
*ده‌یڤد رۆمانۆ، پرۆفیسۆری سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته له زانكۆ ولایه‌تی میسووری له ئه‌مریكا و نووسه‌ری كتێبی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد" له ساڵی 2006.