له ئێران بانگە‌شە بۆ كوشتنی تاڵە‌بانی دە‌كرێ
كۆماری ئیسلامی چاوپۆشی له‌جموجۆڵه‌كانیان ده‌كات
هیوا سه‌لیمی

گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی كوردستانی ئێران، به‌لێشاو سیدی و كاسێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه‌تێیدا حكومه‌تی هه‌رێم به‌حكومه‌تی كافر و شه‌ڕكردن له‌دژی به‌جیهاد ناوده‌بن، هاوكات بانگه‌شه بۆ كوشتنی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن، حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامیش چاوپۆشی له‌كار و چالاكییه‌كانیان ده‌كات.
گروپی ئیسلامیی توندڕه‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دروستده‌بێت
گه‌شتێك بۆ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه و له شكڵ و شێوه‌ی به‌شێك له گه‌نجه‌كان بڕوانه، چه‌شنێك له جل‌وبه‌رگ ده‌بیندرێ كه پێشووتر بوونی نه‌بووه، جل‌وبه‌رگێك له شێوه‌ی ئه‌فغانه‌كان و رواڵه‌تێك به‌ریشی درێژ و سمێڵی تاشراوه‌وه.
شه‌ڵواری كورت، جل‌و به‌رگێكی سپی و هاتوچۆی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتر، سه‌ره‌تا هه‌ستده‌كه‌یت خه‌ڵكی وڵاتانێكی دیكه بن، به‌ڵام كه لێیان نزیكده‌بیته‌وه به‌كوردی قسه ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌سانه به‌سه‌له‌فی یان ئه‌لقاعیده ناسراون و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی تووشی چه‌شنێك له نیگه‌رانی و ترس كردووه. كوردی باشوور، عه‌ره‌ب و ئه‌فغانیشیان له‌گه‌ڵه و خاوه‌نی رێكخستنن و جاروباریش چالاكی "تیرۆریستی" یان "جیهادی" له عێراق و ئێران ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌م گروپانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كوردستان به بیلاد و هه‌رێمی كوفر پێناسه ده‌كه‌ن، جیهاد له وڵاتانی عێراق و ئه‌فغانستان به شانازی ناودێر ده‌كه‌ن.
زه‌مینه‌كانی ده‌ركه‌وتنی گروپه توندڕه‌وه‌كان
دوو ره‌وتی "مه‌كته‌بی قورئان" و " ئیخوان ( ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح)" چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونیاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هیچ كات نه‌بوونه‌ته هێزێكی جدی و كاریگه‌ر له مه‌یدانه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌م هێزانه له ره‌فتار و ئاكاری سیاسیی‌دا وه‌ك ئه‌لقاعیده و گروپه تووندڕه‌وه‌كانی دیكه هه‌ڵسووكه‌وتیان نه‌كردووه، هیچ كات رێككه‌وتنێكی رێكخراوه‌یی له نێوان ئه‌م ره‌وته ئیسلامییانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و گروپه بونیادگه‌راكانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت ئه‌لقاعیده و گروپه‌كانی ژێرچه‌تری ئه‌لقاعیده نه‌بووه، به‌ڵام مه‌ودای نێوان سه‌رجه‌می ئه‌م گروپ و ره‌وتانه زۆر نزیكه و به‌رده‌وام هاوكاری ئه‌وان بوون بۆ چالاكییه‌كانیان.
جوگرافیای ناوچه‌كه و نزیكی كلتوری و خزمایه‌تی له نێوان دوو پارچه‌كه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور، هه‌روه‌ها هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سوونه‌تی ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان له نێوان كورده‌كانی ئێران و عێراق، تێپه‌ڕبوونی كورده سه‌له‌فییه‌كانی عێراق له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و تاڕاده‌یه‌ك پێشوازی حكومه‌تی ئێران له‌م هێزانه و زۆر هۆكاری دیكه، وه‌ك زه‌میینه ئاماده‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی سه‌له‌فی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌وری نواند. هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌نسار الئیسلام له هه‌ورامانی باشوور و راكردنی به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نساروئیسلام به‌ره‌و ئێران، چه‌خماخه‌ی په‌یدابوونی عه‌مه‌لی و واقعیی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی لێدا و ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی هه‌یه.
عوسمانی جه‌عفه‌ری سكرتێری یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بوونی بیری رادیكاڵیزمی ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بۆ رابردوویه‌كی كۆنتر ده‌گێڕێته‌وه، هاتنی ئه‌مریكاش بۆ ناوچه‌كه وه‌ك زه‌میینه‌یه‌ك و وه‌ك هۆكارێك بۆ چالاكبوونی ئه‌م هێزه له‌رۆژهه‌ڵات پێناسه ده‌كات، جه‌عفه‌ری له‌مباره‌وه به ده‌ستوور ده‌ڵێت "هاتنی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه هه‌ستانه‌وه و گه‌رموگوڕی به چالاكی گروپه تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه و به‌چه‌شنێكیش به‌سوننه‌كانی ئێران دا".
وه‌رزێكی نوێ له چالاكی گروپه سه‌له‌فییه‌كان ده‌ستپێده‌كات
ساڵی 2001 له‌گه‌ڵ هاتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان كۆمه‌ڵێك له سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان، كه به‌عه‌ره‌به ئه‌فغانییه‌كان ناسراون، له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه و پایه‌گای نوێ رووده‌كه‌نه باشووری كوردستان و له به‌رزاییه‌كانی ته‌وێڵه و بیاره نیشته‌جێ ده‌بن، له ئیتیلافی دوو گروپی جوندوئیسلام و ئیسڵاح له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به ئه‌فغانه‌كان، ئه‌نساروئیسلام دروستده‌بێت‌و مه‌لا كرێكار وه‌ك رابه‌ری ئه‌نسار هه‌ڵده‌بژێردرێ.
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌ماره‌تی ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌م هێزه و دوای ماوه‌یه‌ك چالاكی له ناوچه‌كانی هه‌ورامان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی موشه‌كی و به‌پاڵپشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان له‌بوونیان پاكده‌كرێته‌وه، به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌نسار ده‌كوژرێن، به‌شێكیان به‌دیل ده‌گیرێن و به‌شێكیشان به‌ره‌وه ئێران راده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نسار كه بۆ ئێران راده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه داڵده‌درێن و له‌دزڵی و بارام ئاوای سه‌ر به‌مه‌ریوان بۆ ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌م ئه‌ندامه هه‌ڵاتوانه‌ی ئه‌نسار دواتر به‌سه‌ر دوو لایه‌ندا دابه‌ش ده‌بن، به‌شێكیان به‌مه‌به‌ستی كاری رێكخستن بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان پێوه‌ندی به هاوبیره كورده ئێرانیه‌كانیانه‌وه ده‌گرن و رێكخراوێك له چه‌شنی ئه‌نسار‌وئیسلامی باشوور بۆ رۆژهه‌ڵات داده‌مه‌زرێنن.
زۆریه‌ك له ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌بی قورئان و ئیخوان، بوونه ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده چالاكی و هه‌ڵسوورانیان كردووه و نازناوی سه‌له‌فیان پێبڕاوه، بۆ نمونه حه‌مید عالی كه مه‌ریوانییه و پێشووتر ئه‌ندامی ئیخوان بووه، دواتر له گه‌ڵ ئوسامه و زه‌رقاوی به‌یعه‌ت ده‌كات، یان مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌له‌وی به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ ئه‌لقاعیده ده‌كا، هه‌روه‌ها كه‌سێك به ناوی ئه‌بو عه‌بدوڵڵا شافعی ناسراو به وریا ره‌ش، ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی شانه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌م ره‌وته له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
چالاكی ئه‌م هێزانه له رۆژهه‌ڵات و هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی
ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ی كه به‌ناوی سه‌له‌فی ناوبانگیان ده‌ركردووه، به شێوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ئاشكرا له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چالاكی ده‌كه‌ن، به بێ هیچ رێگری و به‌ربه‌ستێك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه و مانگانه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ده‌به‌ستن و له دوای ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی شاره‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی سی دی و نووسراوه‌كانیانن.
له خوتبه‌كانی نوێژی هه‌ینی دوعا بۆ بن لادن و ئه‌لقاعیده ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئه‌لقاعیده به شه‌ڕی كوفر و ئیسلام پێناسه ده‌كه‌ن، له‌و كاسێت و سی دیانه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌حكومه‌تی شرك و كوفر ناوده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له‌و كاسێتانه جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌كفیر ده‌كه‌ن و موسڵمانان واجب ده‌كه‌ن كه له هه‌ر شوێنێك تاڵه‌بانیان به‌رده‌ست كه‌وت، بیكوژن.
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێرانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌نساره‌كان بۆ كوردستانی ئێران و دروستبوونی شانه‌كانی ئه‌م گروپه له ئێران، كۆماری ئیسلامی یارمه‌تی ته‌واوی مادی‌و لۆجستیكی ئه‌و هێزه‌ی كردووه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین باره‌گای بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانی ئه‌و هێزانه دامه‌زراندوه. عوسمانی جه‌عفه‌ری باس له رۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م گروپانه ده‌كات و له‌مباره‌وه به ده‌ستوور ده‌ڵێت "له دوای هاتنی ئه‌نسار بۆ ئێران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران به چه‌شنێك رێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێدان، كه له ناو گه‌نجه‌كاندا كاری رێكخستن و ته‌شكیلاتی بكه‌ن و رێكیانبخه‌ن."
فاروقی وه‌كیلی، ده‌رچووی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، له‌و بڕوایه دایه كه ئێران سیاسه‌تێكی دوولایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه، وتی "له لایه‌كه‌وه پشتگیریان لێده‌كا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیه‌كان، به تایبه‌ت له كوردستان بۆ روبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه عیلمانییه‌كان، له لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیر ده‌كا، دیاره دوای ماوه‌یه‌كی كورتیش، گیراوه‌كان ئازاد ده‌كا".
سه‌باره‌ت به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له‌م گروپانه، بیروڕای جیاواز هه‌یه، زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسیی له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌رجه‌می ئه‌م گروپانه وه‌ك كارتێكی گوشار بۆ سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌كارده‌هێنرێن، بۆ نمونه یاریكردن به‌م كارته له په‌یوه‌ندییه سیاسیی و دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌شێكی دیكه له‌و بڕوایه‌دان پشتیوانیكردن له‌م گروپانه، له لایه‌ن باڵ یان كه‌سانێكی دیاریكراو له ناو سیستمی سیاسیی ئێرانه‌وه به‌كرده‌وه ده‌درێت و ئازادبوون‌و نفوزی ئه‌م گروپانه له هه‌ڵسووران، په‌یوه‌ند به به‌هێزبوون و نفوزی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سیستمی سیاسیی ئێرانه‌وه كه پشتیوانیان لێده‌كه‌ن، له هه‌ڵكشان و داكشاندایه. به‌ڵام به‌شێكی دیكه له‌م شاره‌زایانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی خوازیاری كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌دژی خۆی نییه و هه‌ر بۆیه وه‌ك رێگرێك و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌م گروپانه كارناكات. گریمانه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌مباره‌وه هه‌یه، ئه‌ویش كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م ئامڕازه بۆ دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ مه‌ترسیداربوونی ئه‌م گروپانه له دوارۆژدا بۆ حكومه‌تی ئێران، ئه‌وا له‌ناو ده‌برێن. به‌و مانایه‌ی كه به‌رپرسانی ئێرانی و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له‌و بڕوایه‌دایه كه ئێستا ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر خه‌ڵك، نه‌ك بۆ سه‌ر حكومه‌ت، هه‌ر بۆیه تا ئه‌و شوێنه‌ی توانای هه‌یه ئه‌م گروپانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران به‌كار بهێنرێن.
جه‌عفه‌ری، داڵده‌دانی ئه‌وان ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسراییل ده‌گێڕێته‌وه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وان له باری ئایدۆلۆییه‌وه جیاوازیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه و ئه‌و یارمه‌تیانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه بووه.."
بارودۆخی ئێستای ئه‌م گروپانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
چالاكی ئه‌م گروپانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌رده‌وامه و سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن باس له كۆمه‌ڵێك زانیاری ورد له‌م باره‌وه ده‌كه‌ن، له دوای جیابوونه‌وه و لێكترازان له ناو ریزه‌كانی ره‌وتی ئایینی "مه‌كته‌بی قورئان"، ئه‌م ره‌وته به‌سه‌ر دوو رێكخراو كه هه‌ردووكیان به‌م ناوه كارده‌كه‌ن، دابه‌شبوون، مه‌كته‌بی قورئانی سه‌ر به حه‌سه‌نی ئه‌مینی و مه‌كته‌بی قورئانی سه‌ر به محه‌مه‌د ژیانی موفتی زاده كه هه‌ر كامیان هه‌ڵگری چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و تاكتیكی جیا بۆ چالاكی و هه‌ڵسوورانن، باڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د ژیانی موفتی زاده به شێوه‌یه‌ی شورایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ره‌وه‌ته، واته ئه‌حمه‌دی موفتی زاده بڕوایان به‌كاركردنی نه‌رم له كۆمه‌ڵگایه و كه‌متر خۆ له قه‌ره‌ی بابه‌ته سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن. به پێچه‌وانه‌وه باڵی حه‌سه‌نی ئه‌مینی له چه‌شنی رێكخراوێكی ئیسلامی سیاسیی چالاكی ده‌كات و باس له‌وه ده‌كرێ كه باڵه‌كه‌ی حه‌سه‌نی ئه‌مینی پشتیوانییه‌كی به‌رچاوی دارایی و مه‌عنه‌وه‌ی له ئه‌نسار و ئه‌لقاعیده‌ی ئێران ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له به‌كار هێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به ناوی ئه‌لقاعیده‌ی ئێران ئه‌وه‌یه كه له دوای هاتنی بیری سه‌له‌فی جیهادی له‌رێگه‌ی ئه‌نساره‌وه بۆ كوردستانی ئێران، زۆركه‌س له وانه‌ی كه هاوبیربوون له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، له‌گه‌ڵ بن لادن و زه‌رقاوی به‌یعه‌تیان كردبوو و یه‌كێك له‌وانه حه‌میدی عالی بوو، یان مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌له‌وی به‌نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ئوسامه بن لادنه‌وه ده‌ستی دایه به‌یعه‌تكردن له گه‌ڵ ئه‌و تازه گه‌نجانه‌ی كه به‌وان په‌یوه‌ست ده‌بوون. ته‌نانه‌ت به‌ده‌یان گه‌نجی كوردی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌م كه‌سانه‌وه بۆ عێراق و ئه‌فغانسان به مه‌به‌ستی جیهاد ره‌وانه‌كران و زۆریشیان كوژران و یان ئه‌وه‌ی كه له چه‌ندین هه‌واڵ‌و زانیاری هه‌واڵنێرییه‌كانی جیهان ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی به‌ندكراوانی گوانتانامۆ، ناوی كه‌سانێكی كوردی ئێرانی ئاشكرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخستنه نهێنییه‌كانی یه‌كێك له حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له مباره به‌ده‌ستوور ده‌ڵێت "له‌شاری مه‌ریوان كه‌سانێكی وه‌ك مه‌حمودی خه‌یات، ئه‌حمه‌دی مه‌لا جه‌لال، سدیقی حاجی تۆفیقی دوپله‌وره و زۆر كه‌سی دیكه له باری مادییه‌وه پشتیوانی له سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان ده‌كه‌ن، چه‌شنی چالاكی ئه‌م گروپانه وه‌ك جاران نه‌ماوه. له دوای تیرۆركردنی گوماناوی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌م گروپانه له ناوچه‌ی مه‌ریوان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوانه، به تایبه‌ت ئه‌ندامه كورده‌كانی باشوور، به‌ره و كرماشان رۆیشتوون و له‌وێ نیشته‌جێ بوون، یه‌كێك له‌و كه‌سه ناسراوانه‌ی كه به‌ره و كرماشان رۆیشتووه، براكه‌ی هێمن بانیشارییه، ئه‌م سه‌رچاوه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی باس له‌وه‌ش ده‌كا كه كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی سه‌له‌فیه جیهادییه‌كان، حه‌مید عالی ناسراو به‌عه‌بدولحمیدی عالی، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌ماوه و ئێستا له شاره‌كانی باشووری ئێران خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی له حوجره و مه‌كته‌به ئاینییه‌كانه.
فاروقی وه‌كیلی، باس له لاوازبوونی ئێستای ئه‌وان له‌رۆژهه‌ڵات ده‌كا و ده‌ڵێت "سه‌لفییه جیهادییه‌كان له چاو گروپه ئایینیه میانه‌ڕه‌وه‌كان لاوازترن، ئه‌وان هیچ پێگه و نفوزێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان نییه و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا لێیان بێزارن."
به‌ڵام له‌م مانگانه‌ی دوایی كۆمه‌ڵێك رووداوی نوێی په‌یوه‌ندیدار به‌م گروپانه هاته ئاراوه. به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان ده‌ستگیركران و ته‌نانه‌ت له پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و ئه‌م گروپانه، چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌م گروپانه‌ش كوژران، ئه‌م شه‌پۆله تازه‌یه‌ش له دوای تیرۆری چه‌ندین مامۆستای ئایینی روویدا، ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه زۆر كه‌س و لایه‌ن وه‌ك سیناریۆیه‌كی حكومه‌تی تێڕوانینی بۆ ده‌كات، له سه‌ره‌تادا زانیاریه‌كی له‌م شێوه بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك به ناوی شۆڕش له گروپی ئه‌نسار، لایه‌نێكی رادیكاڵ و تووندڕه‌وتری ناو ئه‌نسار به‌ڕابه‌ری كاوه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی چه‌ند كه‌س له ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی شۆڕش ده‌كه‌ن. كۆماری ئیسلامیش شۆڕش ئیعدام ده‌كا و دواتر بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، گروپی كاوه به تیرۆری ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئایینیانه هه‌ڵده‌ستن، ئه‌مه ده‌بێته بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان و چه‌ندین كه‌سیان لێده‌كوژن و چه‌ندین كه‌سیشیان لێ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
به‌ڵام رای عوسمانی جه‌عفه‌ری به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه‌یه، وتی "له‌وانه‌یه ئه‌م گروپانه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هاتبێتنه ده‌ره‌وه و تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن، هیچ حه‌ره‌كه‌یه‌ك بۆ هه‌تاهه‌تایه له ژێر كۆنترۆڵ نه‌بووه و پێده‌چێ ئه‌مانیش ئێستا به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته چووبێتن، سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئێستای ئه‌وان، له‌فه‌زایه‌كی ئه‌منییه‌تی هه‌موو شتێك ئیمكانی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه زانیاری وردمان لایه له‌سه‌ر چالاكی ئه‌وان و له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی دوایی سیناریۆ نین و ئه‌م كارانه له‌سه‌رده‌ستی هه‌ندێ گه‌نجی بێ ئه‌زمون كه هه‌ندێك وشه‌ی جیهادی و..فێربوون، ئه‌نجام ده‌درێت".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌ستور