تاغووت
گۆران محه‌ممه‌د
گۆران محه‌ممه‌د
كه كونسوڵی گشتی ئێران له هه‌ولێر، له‌وه‌دا ئاخۆ ئێمه كۆنسێرت بۆ كام هونه‌رمه‌ندی فارس رێكبخه‌ین و كێ فه‌رامۆش بكه‌ین، خاوه‌ن بڕیار بێت. ئه‌مه رێك وه‌ك ئه‌وه وایه ئوسامه‌ی كوڕی لادن، ببێته راوێژكاری یه‌كه‌می ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ. ئاخر ئه‌گه‌ر به‌نیاز بین له‌مه‌ودوا به ئاشكرا خه‌ڵك له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به تادانۆ له سێداره بده‌ین، ئاساییه پرس و راوێژ به كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر بكه‌ین، چونكه له‌وه‌یاندا به ره‌نگی سوور ده‌ستڕه‌نگینن. خۆ ئه‌گه‌ر به نیاز بین باشترین جۆره‌كانی دار و شوڵكی فه‌لاقه له خۆپێشاندانه‌كاندا به‌كار بێنین، ئه‌وه باشترین مه‌رجه‌ع، كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. خۆ ئه‌گه‌ر خوازیاربووین فێری باشترین و كاریگه‌رترین شێوازه‌كانی رووشاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و سووكایه‌تی پێكردن بین، ئه‌وه له كۆماری ئیسلامیی ئێران، كوێی دیكه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت خولی راهێنانی لێ ببینین؟
كاكی كونسوڵ، هاتنی گوگووش بۆ هه‌ولێر، بۆنموونه، به خراپ ده‌زانێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، به‌ڵام كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ر لۆ فشه، به‌یانی تا ئێواره له پشته‌وه تۆپمان پێوه‌ده‌نێ، ئه‌وه‌یان پته‌وكردنی دۆستایه‌تی نێوانمانه. ئاخر پێوه‌نان هه‌ر له‌نێوان دۆستدا ده‌كرێت. كه كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكوومه‌ته‌كه‌ی، هاوزه‌مان زه‌نده‌قیان له گوگووش و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی چووه، ئێمه گوناهمان چه‌س؟
ئێران، هه‌موو دونیا به كوڕه‌مامی شه‌یتان ده‌زانن چونكه له سه‌ر قه‌ولی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئابڵووقه له سه‌ر ئه‌و وڵاته داده‌نێن، ئاخر ئێرانێك ئابڵووقه بخاته سه‌ر هونه‌رمه‌ند و رێگه له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بگرێت و نه‌یه‌ڵێت گوێ له سێ گۆرانی بگرن، وڵاتێك ئه‌مه حاڵی بێت و خاوه‌نی وزه‌ی ئه‌تۆمیش بێت، هه‌ر باشه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ئابڵووقه وازیان لێهێناوه و رۆژانه بیلامانێ شه‌ستوشه‌ش جار مووشه‌كبارانی ناكه‌ن.
جیاوازی نیوان ئێمه و كۆماری ئیسلامیی ئه‌وه‌یه ئێمه درۆ ناكه‌ین و ئه‌وانیش راست ناڵێن، میلله‌تی ئێمه له تاو ده‌سه‌ڵات نه‌بووه‌ته میلله‌تێكی دووڕوو، له ئێران كه‌سی وا هه‌یه به‌بێ هۆشی ده‌چێته نوێژ، چونكه ماده‌ی بێهۆشكه‌ر فره هه‌س. هه‌ر نه‌بێ لای ئێمه مه‌یخانه و مزگه‌وت ئه‌درێسیان دیاره و ئه‌وه‌ی ده‌چێته ئێره هاتووچۆی ئه‌ولا ناكات (ئه‌م پره‌نسیپه هه‌ندێ له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئازادی هه‌ولێر* ناگرێته‌وه كه حزووریان له هه‌ردوولا هه‌س). به لۆجیكی هه‌ر كه‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی، هه‌موو كه‌سێك ئازاده، لێ دیاره كۆماری ئیسلامی هه‌موویان ده‌چنه یه‌ك قه‌بره‌وه.
به‌ڵگه له سه‌ر دۆستایه‌تی ئێران بۆ ئێمه زۆرن و ئاغای كونسوڵ له‌یادی كردوون باسیان بكات، له ئێرانه‌وه جۆره‌ها تلیاكمان بۆ دێت، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌یاڵمان وه‌ك ئه‌وان خۆش بێت بایی ئه‌وه‌نده كاس و گێژ بین كاتێك ته‌ماشای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌كه‌ین، گیڤارا ببینین. به بۆنه و به بێ بۆنه تۆپمان پێوه ده‌نێن، تا هه‌میشه ئه‌و راستییه‌مان له یاد بێت كه چه‌ند بێ ساحێبین.
جه‌نابی كونسوول ده‌ڵێ "ئه‌و گۆرانیانه بۆ هه‌ردوولامان خراپن"، به‌ڵام زیانه‌كانی رووننه‌كردوونه‌ته‌وه! من هیچ ناڵێم، توو ویژدانتان، ده ده‌قیقه ته‌ماشای هه‌ندێ وتاری ئێران بكه‌ن و سێ ده‌قیقه‌ش گوێ له گوگووش بگرن، دوایی خۆتان بڕیار بده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، چاپی ئوروپا، سێشه‌ممه 2010.10.26
-----------------------------------
* گه‌ڕه‌کی ئازادی هه‌ولێر شوێنی دانیشتنی زۆربه‌ی به‌رپرسانه. (راڤه)